ھێزە ئاشوورییەکانی عێراق

ھێزە ئاشوورییەکانی عێراق (بە ئینگلیزی: Iraq Levies) لیڤییە ئاشوورییەکان یان لیڤییەکانی عێراق یەکەم ھێزی سەربازیی عێراق بوو کە لەلایەن ئینگلیزەکانەوە لە عێراقی ژێر کۆنترۆڵی بەریتانیا دامەزرا. ھێزە ئاشوورییەکانی عێراق لە ھێزێکی چەکداری ناوخۆیی گەڕیدەکانەوە سەرچاوەی گرتووە کە لە کاتی جەنگی جیھانیی یەکەمدا کۆکراونەوە. دوای ئەوەی عێراق بوو بە ژێردەستەی بەریتانی، ئەو ھێزە زیاتر لە ئاشووری، کورد و تورکمانی عێراقی پێکھاتبوو کە لە باشووری کوردستان دەژیان، لەکاتێکدا سوپای تازەپێگەیشتووی عێراق سەرەتا لەو عەرەبانە دامەزرا کە پەیوەندییان بە ھێزە ئاشوورییەکانی عێراقەوە کردبوو. لە کۆتاییدا ھێزەکان بە شێوەیەکی سەرەکی سەربازانی ئاشووریان لەگەڵ ئەفسەرانی بەریتانیا پێکدەھێنا. یەکەکە سەرەتا بەرگریی لە سنوورەکانی باکووری پارێزگای مووسڵ دەکرد کاتێک تورکیا بانگەشەی لکاندنی پارێزگاکەی بە تورکیاوە کرد و سوپاکەی بەسەر سنوورەکانیدا جێگیر کرد. لە دوای ساڵی ١٩٢٨ ڕۆڵی سەرەکی ھێزە ئاشوورییەکانی عێراق پاسەوانیکردنی بنکەکانی ھێزی ئاسمانیی شاھانە]] بوو کە دەکەونە عێراق.

ھێزە ئاشوورییەکانی عێراق
Three members of the RAF Levies arrive at Liverpool aboard SS Orbita in 1946
سێ ئەندامی ھێزی ئاسمانیی شاھانەی ھێزە ئاشوورییەکانی عێراق لە ساڵی ١٩٤٦
Active١٩٢١–١٩٥٥
وڵاتعێراق
دڵسۆزیشانشینی یەکگرتوو
لقھێزی ئاسمانیی شاھانە
سوپای بەریتانیا
جۆرھێزی ئاسمانی
قەبارە٤٠٫٠٠٠ ئاشووری[١]
نازناولیڤییەکانی عێراق، لیڤییە ئاشوورییەکان
شەڕەکانشۆڕشەکانی شێخ مەحموود
کۆمەڵکوژی ١٩٢٤ی کەرکووک
جەنگی جیھانیی دووەم
 • شەڕی ئەنگلۆ عێراقی
ڕاپەڕینی ئەحمەد بارزانی[٢]
ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩١٨–١٩٢٢)[٢]
ڕاپەڕینی سمکۆی شکاک (١٩٢٦)[٢]
فەرماندەکان
Notable
commanders
داود مارشەمعوون
ئاغا پەترۆس
مایک خۆشەبا
مالیک یاقۆ

ھێزە ئاشوورییەکانی عێراق مێژووەکەیان بۆ گەڕیدە عەرەبییەکان دەگەڕێتەوە کە لە ساڵی ١٩١٥ لەلایەن پێشڕەو (ڕائید) جەی ئای ئیدی، لە سوپای ھیندستانی بەریتانیا ڕێکخرابوو، کە وەک ئەفسەری خزمەتگوزاری تایبەت لە بەشی مونتەفیق لە مێزۆپۆتامیا کاری کردووە. ئەو چل عەرەبی سواری لە ھۆزەکانی دەوروبەری ناسریە وەرگرت، بۆ ئەرکی بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگری وەک پاسەوانی ئەفسەرانی سیاسی لە باشوور و ناوەڕاستی عێراق. تا ساڵی ١٩١٨ گەڕیدە عەرەبەکان زیادیان کرد بۆ ٥٤٦٧ میلیشیای عەرەب، کورد، تورکمان و ئاشووری.

لە لوتکەیدا، بە مەزەندە ٤٠ ھەزار ئاشووری لە ھێزە ئاشوورییەکانی عێراق خزمەتیان کردووە.[٣]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ 40,000 Assyrians fought in the Levies
  2. ^ ئ ا ب «آغا بطرس: سنحاريب القرن العشرين» (PDF). نينوس نيراري. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە 2018-08-12 ئەرشیڤ کراوە.
  3. ^ بەشداربووانی ویکیپیدیا، «Iraq Levies»، ویکیپیدیای ئینگلیزی. سەردان لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤.