دووەمین شەڕی کورد و عێراق

دووەمین سەرھەڵدانی کوردەکان لە باشووری کوردستان (١٩٧٤–١٩٧٥)
(لە دووەمین شەڕی کوردانی عێراقەوە ڕەوانە کراوە)

دووەمین شەڕی کوردانی عێراق بەشی دووەمی یاخیبوونی بارزانی بوو، کە سەرەتای داڕمانی دانوستانەکانی خۆبەڕێوەبەری کورد و دەرئەنجامی ھێرشی عێراق بۆ سەر سەربازە یاخیبووەکانی پارتی دێموکراتی کوردستانی مستەفا بارزانی لە ماوەی ساڵانی ١٩٧٤–١٩٧٥ دەستیپێکرد. ئەو شەڕە لە دوای یەکەم شەڕی عێراق و کورد (١٩٦١–١٩٧٠) ھات، چونکە پلانی ئاشتی ساڵی ١٩٧٠ بۆ خۆبەڕێوەبەری کورد تا ساڵی ١٩٧٤ نەتوانرا جێبەجێ بکرێت. بە پێچەوانەی ھەڵمەتی پێشووی گەریلا لە ساڵانی ١٩٦١–١٩٧٠ کە بارزانی بەڕێوەی برد، شەڕی ١٩٧٤ ھەوڵێکی کورد بوو بۆ شەڕی سیمیتری دژ بە سوپای عێراق کە دواجار بووە ھۆی داڕمانی خێرای کوردەکان کە چەکی پێشکەوتوو و قورسیان نەبوو. شەڕەکە بە دەربەدەری پارتی دیموکراتی کوردستان کۆتایی ھات و لە نێوان ٧٠٠٠ – ٢٠ ھەزار کوژراو لە ھەردوولا بە یەکەوە کۆتایی ھات.

دووەمین شەڕی کورد و عێراق
بەشێک لە تێکھەڵچوونی نێوان عێراق و کوردەکان

نەخشەی باشووری کوردستان لە کاتی دووەمین شەڕی نێوان بزووتنەوەی کوردی و حکوومەتی عێراق، نەخشەکە تا بەرواری ٢٣ی ئەیلوولی ١٩٧٤ نیشان دەدات
ڕێکەوت١٩٧٤ ‒ ١٩٧٥
شوێن
ئەنجام

بردنەوەی عێراق

گۆڕانکارییە
ناوچەیییەکان
حکوومەتی فیدراڵی کۆنترۆڵی تەواوی ئەو ناوچانەی گەڕاندەوە کە زۆرینە کوردین
شەڕکەرەکان
١٠٠،٠٠٠‒١١٠،٠٠٠ چەکدار
٣٥٠،٠٠٠ سەرباز
٩٠،٠٠٠ سەرباز
١،٢٠٠ تانک و ئۆتۆمبێلی سەربازی
٢٠٠ فڕۆکەی جەنگی (سەرجەمی بەکارنەھێندراوە)
فەرماندە و سەرکردەکان
مەلا مستەفا بارزانی
محەممەدڕەزا پەھلەوی
ئەحمەد حەسەن بەکر
سەددام حوسێن
ھێز
پارتی دیموکراتی کوردستان
ئێران
پشتیوانان:
 ئیسرائیل[١]
 ویلایەتە یەکگرتووەکان
عێراق
پشتیوانان:
یەکێتیی سۆڤیەت یەکێتیی سۆڤیەت
زەرەر و زیانە گیانییەکان
١٠،٠٠٠ کوژراو ٢،٥٠٠ کوژراو
کۆی گشتی: زیاتر لە ٧،٠٠٠ بۆ ٢٠،٠٠٠ کوژراو ھەبووە
ئاوارەبوونی ٦٠٠،٠٠٠
٢٨٠،٠٠٠ کورد بەرەو ئێران ھەڵھاتن

ھەوڵی یەکێتیی سۆڤیەت بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ دەستکاری

یەکێتیی سۆڤیەت لە سەرەتای ساڵی ١٩٧٤ ھەوڵێکی زۆری دا بۆ ئەوەی جارێکی دیکە شەڕ لە باشووری کوردستان سەرھەڵنەداتەوە، بۆ ناوبژیوانیکردن لە ناوچەکەدا، یەڤگینی پریماکۆڤ، کە لە بەیرووتی پایتەختی لوبنان نیشتەجێ بوو ھەوڵی دەدا دۆخەکە ھێمن بکاتەوە بەڵام ھەوڵەکانی ھیچ ئەنجامێکیان نەبوو لە وەستانی شەڕی نێوان ئەو دوو لایەنە. لە ١٢ی ئازاری ھەمان ساڵدا یەکێتیی سۆڤیەت بانگھێشتی فەرمی بۆ جێگری ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی ئەوکات سەددام حوسێنی کرد بۆ سەردانی مۆسکۆ، دوای چەند ڕۆژێک سەددام حوسێن بۆ مۆسکۆ گەشتی کرد و لەوێ لەگەڵ بەرپرسانی سۆڤیەت کۆبووەوە بۆ تاوتوێکردنی پرسی ململانێی نێوان حکوومەتی ناوەندی و بزووتنەوە کوردییەکە کە مەلا مستەفا بارزانی سەرۆکایەتی دەکرد. دانوستانەکانی نێوان سەرکردایەتی سۆڤیەت و سەددام حسێن ھیچ ئەنجامێکی نەبوو بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی نێوان بزووتنەوەی کورد و حکوومەتی بەغدا.

ڕەوتی شەڕ دەستکاری

لە ١١ی ئازاری ١٩٧٤ پەیوەندییەکانی نێوان حکوومەتی ناوەند و بزووتنەوەی کورد بەشێوەیەکی فەرمی پچڕا، سەرەتای مانگی نیسان بارەگای لیوای دووی پیادەی سوپای عێراق لەگەڵ فەوجێک لە لیواکە لە کەمپی ھەمیشەیی خۆی کشایەوە لە شارۆچکەی ڕەواندز بۆ چیای سبلیک. لە دەرەچەی گەرووی عەلی بەگ. لە ١٦ی نیساندا بزووتنەوەی کورد ھێرشی کردە سەر کەمپی سوپای عێراق لە چیای سبلیک، بە ئامانجی داگیرکردنی کەمپەکە و کۆنترۆڵکردنی ناوچەکە، بەڵام ھێرشەکە سەرکەوتوو نەبوو بەھۆی بەھێزی قەڵا بەرگرییەکانی سوپای عێراق لە کەمپەکەدا. ڕۆژی ٢٣ی نیسان فڕۆکەکانی عێراق بۆردوومانی شارۆچکەی کەلالەیان کرد کە دەکەوێتە پارێزگای ھەولێر و بەھۆیەوە ٢٧ ھاوڵاتی شارستانی کوژران، ڕۆژی دواتر فڕۆکە عێراقییەکان بۆرومانی شارۆچکەی قەڵادزێیان کرد، ژمارەی کوژراوان لە ئەنجامی ئەم بۆردوومانەدا گەیشتە نزیکەی ١٢٠ کەس، و ژمارەی بریندارەکان گەیشتە نزیکەی ٤٠٠ کەس (زۆربەی قوربانییەکان لە خوێندکارانی زانکۆی سلێمانی بوون، کە کارگێڕییەکەیان لەژێر ئاڵای بزووتنەوەی کوردیدا بوو، ڕوویان لەم شارۆچکەیە کرد. ڕۆژی ٢٥ی نیسان فڕۆکە عێراقییەکان بۆردوومانی شارۆچکەی ھەڵەبجەیان کرد و ژمارەی قوربانیانیش لە ئەنجامی ئەو بۆردوومانەدا گەیشتە زیاتر لە ١٤٠ کەس لەنێوان کوژراو یان بریندار، دواتر فڕۆکە عێراقییەکان بۆردوومانی شارۆچکەی چوارتایان کرد و پاشان پێنجوێن کە ھەردووکیان دەکەونە پارێزگای سلێمانی. ڕۆژی ٥ی ئایار لیوایەکی فیرقەی چواری سوپای عێراق دوای شەڕێک لەگەڵ چەکدارانی بزووتنەوەی کوردی توانی گەرووی زاخۆ کۆنتڕۆڵ بکات، لەھەمان ڕۆژدا شاری زاخۆ لەلایەن فڕۆکە عێراقییەکانەوە بۆردوومان کرا، ئەمەش وای کرد کە چەکدارانی بزووتنەوەی کورد لەگەڵ زۆربەی خەڵک کە لەگەڵیان بوون لە شارەکە دەربچن، بەم شێوەیە سوپای عێراق توانی زاخۆ داگیر بکات. لە ماوەی مانگی حوزەیراندا، ھێزەکانی سوپای عێراق بەبێ بەرخۆدانی جددی چەکدارانی بزووتنەوەی کورد، توانیان دەشتی ھەولێر و بەرزاییەکانی چیای سەفین داگیر بکەن. ڕۆژی ٨ی ئاب، ھێرشێکی سوپای عێراق بە سەرۆکایەتی ژەنەڕاڵ ئیسماعیل تایە نوعەیمی، فەرماندەی فیرقەی ٢، بۆ سەر شارۆچکەی ڕەواندز لە پارێزگای ھەولێر شکستی ھێنا. لە ٢٠ی ئابدا، ھێزەکانی سوپای عێراق توانیان بەبێ بەرگری شارۆچکەکە داگیر بکەن لە ئەنجامی نەبوونی ھیچ ھێزێکی چەکداری بزووتنەوەی کورد لەو ناوچەیە، ھەر لەو ڕۆژەدا شارۆچکەی قەڵادزێ کە دەکەوێتە پارێزگای سلێمانی کەوتە دەست سوپای عێراقەوە، لە ماوەی مانگی ئەیلوولدا شەڕەکانی نێوان ھێزەکانی بزووتنەوەی کورد و ھێزەکانی سوپای عێراق چڕتر بووەوە، ڕۆژی ٢٣ی ئەیلوول ، فڕۆکەیەکی میگ-١٩ی عێراقی لە ناوچەی بارزیوە لە نزیک شارۆچکەی ڕەواندز کەوتە خوارەوە، فڕۆکەوانەکەش گیرا بەناوی مولازمی یەکەم سەفا جەلال. ڕۆژی ٣ی ئەیلوول دوای ئەوەی ھێزەکانی سوپای عێراق توانیان شارۆچکەی ڕەواندز و شارۆچکەی دیانا لە نزیکەوە داگیر بکەن، لیوای سێی سوپا بە سەرۆکایەتی عەقید حەمید دلێمی ھێرشیان کردە سەر کرو عومەر ئاغا لە نزیک شارۆچکەی دیانا، بەڵام ھێرشەکە سەرکەوتوو نەبوو و زیانەکانی سوپای عێراق لە ئەنجامی ئەو ھێرشەدا گەیشتە چوار تانک و ٢٣٠ سەرباز کوژراو.

بەشداریکردنی ئێران دەستکاری

لە مانگی ئایاری ساڵی ١٩٧٤، دوای مانگێک لە دەستپێکردنەوەی شەڕەکانی نێوان حکوومەتی عێراق و بزووتنەوەی کورد، ئێران پاترییەکی تۆپھاوێژی دژە فڕۆکەی بۆ حاجی ئۆمەران نارد بۆ پاراستنی ناوچەکە لە بۆردوومانی فڕۆکەکانی ھێزی ئاسمانی عێراق. لە مانگی ئەیلوولدا بارزانی داوای لە شای ئێران کرد کە پشتیووانی بکات و سوپای ئێران پاڵپشتی بزووتنەوەی کورد بکات بۆ پاراستنی ناوچەکە لە پێشکەوتنی سوپای عێراق، لە ٢ی تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵدا دوو تۆپھاوێژی ئێرانی کەتیبەکانی (کالیبەر ١٣٠ ملم) گەیشتنە دەڤەری باڵەکایەتی. ئەم تۆپھاوێژە ئێرانییە یارمەتی کەمکردنەوەی بۆردوومانی فڕۆکە عێراقییەکانی بەرەی کوردانی دا و ئەم چەکانە توانیان فڕۆکەیەکی ھانتەری عێراقی لە ناوچەی ڕەواندز بخەنە خوارەوە، و لە ١٤ی کانوونی دووەمیشدا فڕۆکەیەکی دیکەی عێراقی (بادجەر TU16) لە دەڤەری چۆمان خرایە خوارەوە، و کوشتنی تیمی فڕۆکەکە کە لە چوار کەس پێکھاتبوو، و ڕۆژی دواتر فڕۆکەیەکی جۆری (سوخۆی-٧) لە ناوچەی برزێوە نزیک شارۆچکەی ڕەواندز خرایە خوارەوە. ئەم تۆپھاوێژانە بوونە ھۆی زیان گەیاندن بە شوێنە سەربازییەکانی دەڤەری ڕەواندز و بەشێک لە کۆگاکانی چەکی لەناوبرد کە لە شارۆچکەکانی ڕەواندز و دیانادا بوون. لە دوای ٢٢ی تشرینی یەکەم سەرکردەکانی ھەردوو کەتیبەی ئێرانی دەستیان کرد بە نووسینی ڕاپۆرت کرد بۆ فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای ئێران سەبارەت بە دۆخی شەڕی نێوان حکوومەتی عێراق و بزووتنەوەی کورد، لە ڕاپۆرتەکاندا ئاماژە بەوە کراوە کە شەڕڤانانی بزووتنەوەی کوردی جددییانە شەڕیان نەکردووە و ھەوڵیان دەدا لە شەڕەکەدا پشت بە سوپای ئێران ببەستن.

واژووکردنی ڕێکەوتننامەی جەزائیر دەستکاری

 
سەددام حوسێن، ھواری بومێدیێن و محەممەدڕەزا پەھلەوی لەکاتی ڕێکەوتننامەی جەزائیر لە ١٩٧٥

ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان بە شێوەیەکی ئەرێنی بە قازانجی بزووتنەوەی کورد بەردەوام بوون، ھێزەکانی حکوومەتی عێراقیش لە ئەنجامی ئەو شەڕانەدا زیانێکی زۆریان بەرکەوت، ئەمەش وای کرد حکوومەتی عێراق بە سەرپەرشتی ھواری بومێدیێن، سەرۆککۆماری جەزائیر لەگەڵ ئێران ڕێککەوتنێک ئەنجام بدات، بۆ ئەوەی بتوانێت واز لەو پاڵپشتییە بھێنن کە ئێران بۆ بزووتنەوەی کورد دژ بە حکوومەتی عێراقی دەکرد. لە ٦ی ئازاری ساڵی ١٩٧٥، بە ئامادەبوونی سەددام حوسێن (جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕش لە عێراق) و شای ئێران محەممەد ڕەزا پەھلەوی ڕێککەوتنەکە ئەنجامدرا، بەپێی ئەم ڕێککەوتنە عێراق ڕازی بوو نیوەی شەتەلعەرەب بۆ ئێران لە بەرامبەر وەستاندنی پشتیوانییەکانی بۆ بزووتنەوەی کورد لە باکوور. دوای واژووکردنی ڕێککەوتنەکە، پشتیووانی ئێران بۆ بزووتنەوەی چەکداری کورد وەستا، بەڵام سەرەڕای ئەوەش شەڕ لەنێوان ھەردوولا بەردەوام بوو و کورد لەو کاتەدا سێ پلەی سەرکردایەتیی پاراست:

لە ٧ی ئازار، واتە ڕۆژێک دوای واژووکردنی ڕێککەوتنی نێوان عێراق و ئێران، سوپای عێراق توانی تەواوی زنجیرە چیای زووزک کە دەکەوێتە نزیک شارۆچکەی ڕەواندز داگیر بکات، و لەھەمان ڕۆژدا سوپای عێراق ھێرشی کردە سەر چیای ھەندرێن، بەڵام ھێرشەکە شکستی ھێنا و لەھەمان ڕۆژدا ئێران ھەموو ئەو دژە فڕۆکە و تۆپخانەیەی کە پێشتر ناردبووی بەمەبەستی پاڵپشتیکردنی ھێزەکانی بزووتنەوەی کوردی، کشاندییەوە و وێستگەی پەیوەندی بێ تەلی ئێران لە ناوچەی فەرماندەیی کورد کشێنرایەوە و لە شارۆچکەی پیرانشاری ئێران کە ھاوسنوورە لەگەڵ سنووری عێراق لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دانرا. ھەر لەو ڕۆژەدا کشانەوەی نوێنەرایەتی ئیسرائیل بۆ ئێرانی دەستی پێکرد. ڕۆژی ١١ی ئازاری ١٩٧٥ شای ئێران محەممەد ڕەزا پەھلەوی لەگەڵ ڕێبەری بزووتنەوەی کوردی مەلا مستەفا بارزانی لە تاران کۆبووەوە سەبارەت بە کاردانەوەی ئەو ڕێککەوتنەی کە لە نێوان عێراق و ئێران ڕوویدا، ڕۆژی دواتر بارزانی گەڕایەوە بۆ باشووری کوردستان. و لە ڕۆژی ١٩ی ئادار، ڕێبەری مەلا مستەفا بارزانی بڕیاریدا لەناکاو کۆتایی بە بەرخۆدانی کورد بھێنێت و ڕوو لە ئێران بکات. لە ٢٥ی ئازاردا بارزانی کوردستانی عێراقی جێھێشت و ڕووی لە ئێران کرد.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "18. Iraq/Kurds (1932-present)".

ویکی عەرەبی