سەفین یان چیای سەفین چیایەکە کەوتووەتە سنووری قەزای شەقڵاوە لە پارێزگای ھەولێر. شاروچکەی شەقڵاوە کەوتووەتە بناری ئەم چیایە، بەرزییەکەی لە ئاستی ڕووی دەریاوە ١٨٢٨ مەترە. لە زوربەی زستان و بەھارەکاندا لووتکەکەی بە بەفر دادەپۆشرێ. لە ڕووی جیۆپۆلەتیک و زەویناسییەوە چیایەکی ناوداری کوردستان و عێراقە، زۆر لە شاعیر و گۆرانیبێژی کورد ئاماژەیان بەو چیایە کردووە و زۆر لە مناڵانی کورد بەو چیایە ناونراون و لەکاتی شۆڕشەکاندا وەک پەناگەیەک بووە بۆ شۆرشگیرانی کورد. چیای سەفین جەند نازناوێکیتری ھەیە وەک سەفینە شێتی خوشناوان و سەری سەفینی.[١][٢]

سەفین
وڵاتھەرێمی کوردستان
پۆتانی شوێن٣٦°٢٠′٣٢″N ٤٤°٢٢′٣٤″E
Map

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "لوتکەی چیای سەفین". vymaps.com.
  2. ^ "Qimmat Safin". peakery.com (بە ئینگلیزی).