ھواری بومێدیێن

سەرۆکی جەزائیر بوو (١٩٣٢–١٩٧٨)

ھواری بومێدیێن کە ناوی ڕاستەقینەی محەممەد ئیبراھیم بو خرووبەیە ( ٢٣ی ئابی ١٩٣٢٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨)، دووەم سەرۆکی جەزائیر بوو لە ١٩ی حوزەیرانی ١٩٦٥ەوە دوای کودەتایەکی سەربازی دژی ئەحمەد بن بێللێ کە لەگەڵ تاھر زوبەیری و کۆمەڵەی وجدە ڕێکخرابوو. تا کۆچی دوایی لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ١٩٧٨ لە دەسەڵاتدا مایەوە. بە یەکێک لە ڕامیارە دیارەکانی جەزائیر و جیھانی عەرەبی دادەنرێت لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەمدا، و یەکێکە لە ھێماکانی بزووتنەوەی بێلایەنەکان. ڕۆڵێکی گرنگی لە گۆڕەپانی ئەفریقی و عەرەبیدا ھەبوو، یەکەم سەرۆک بوو لە جیھانی سێیەمەوە کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان قسەی کرد سەبارەت بە سیستمی نوێی نێونەتەوەیی.

ھواری بومێدیێن
بە عەرەبی: هواري بومدين
لەدایکبوون٢٣ی ئابی ١٩٣٢
Guelma، جەزائیر
مردن٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨(١٩٧٨-١٢-٢٧) (٤٦ ساڵ ژیاوە)
جەزائیر (شار)، جەزائیر
ناوی کاتی لەدایکبوونمحمد إبراهيم بو خروبة
ھۆی مەرگWaldenström macroglobulinemia
شوێنی ناشتنجەزائیر
زمانەکانی ئاخاوتنزمانی عەرەبی، زمانی فەڕەنسی
پیشەسیاسەتوان، کارمەندانی سەربازی
پۆستەکانسەرۆک کۆماری جەزائیر
پەروەردەزانکۆی ئەزھەر
ئەندامی حیزبیNational Liberation Front
کاندید لە ھەڵبژاردنی1976 Algerian presidential election
ئایینئیسلام
پلەی سەربازیسەرھەنگ
ناکۆکیشەڕی جەزائیر
لقی سەربازیNational Liberation Army
خەڵاتەکانOrder of José Martí، Algerian National Order of Merit, Grand Master rank

کوڕی جووتیارێکی سادە بوو لە بنەماڵەیەکی ژمارە زۆر، لە ٢٣ی ئابی ١٩٣٢ لە بەندی عوودەی (عەرعەرە) بەرامبەر جەبەل دێباغ، شارەوانی مەجاز عەممار، چەند کیلۆمەترێک لە ڕۆژاوای شاری گوێلمەوە دوورە. لە تۆماری لەدایکبوونی شارەوانی عەین حەسانییە (پێشتر کلۆزال بوو) تۆمار کراوە. کاتێک گەنج بوو باوکی زۆر خۆشی دەویست و سەرەڕای باروودۆخی دارایی بڕیاریدا خوێندنی تەواو بکات، ھەر بەو ھۆیەشەوە دەچێتە خوێندنگەی قورئان لەو گوندەی کە تێیدا لەدایکبووە، تەمەنی ٤ ساڵ بوو لەو کاتەدا، و کاتێک تەمەنی گەیشتە شەش ساڵ، لە ساڵی ١٩٣٨ لە شاری گوێلمە چووە خوێندنگەی ئەلمابیر و ئەمڕۆ خوێندنگەکە ناوی خوێندنگەی محەممەد عەبدەی ھەڵگرتووە، باوکی لە بەنی عوودەی نیشتەجێ بووە، بۆیە کاروباری خۆی بە بنەماڵەی بەنی ئیسماعیل سپارد لە بەرامبەر خەڵوز یان گەنم، یان دار، کە ئەو شتانە بوون کە دانیشتووانی شارەکان لەو سەردەمەدا پێویستیان پێی بوو.

دوای دوو ساڵ لە مانەوەی لە ماڵی ئیبن ئیسماعیل، باوکی دیسانەوە سپاردییە بنەماڵەی بامەسعوود لە ماڵی سەعید بن خەلووف لە گەڕەکی مەقادوور کە گەڕەکێکی جوولەکە بوو لەو سەردەمەدا (ئێستا ناوی شەقامی دیابی)ە.

دوای ھەشت ساڵ خوێندن لە گوێلمە، گەڕایەوە بۆ گوندەکەی، لە بەنی عوودەی و ھەموو ئەم ساڵانە بومێدیێن سەرقاڵ و لەناو خەیاڵدا بوو. بومێدیێن لە خوێندنگەی فەڕەنسی دەیخوێند و لە ھەمان کاتدا لە بەرەبەیانەوە تا حەوت و نیوی بەیانی لە کوتتاب دەمایەوە، پاشان کاتژمێر ھەشت دەچووە خوێندنگەی فەڕەنسی تا کاتژمێر چوار، دوای ئەوە دیسانەوە دەچوو بۆ کوتتاب (شوێنێکە بۆ فێربوونی قورئان).

لە ساڵی ١٩٤٨ قورئانی پیرۆزی لەبەر کرد و خەڵکی گوندەکەی فێری قورئان و زمانی عەرەبی دەکرد، لە ساڵی ١٩٤٩ محەممەد بوخرووبە (ھواری بومێدیێن) جارێکی تر خێزانەکەی بەجێدەھێڵێت و دەچێتە خوێندنگەی کەتتانی لە شاری کۆنستنتین کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی جەزائیر. سیستمی خوێندنگەکە ناوخۆیی بوو و خوێندکاران بەرپرسیار بوون لە ئەرکەکانی چێشت لێنان و پاککردنەوە. لەو کاتەدا مامی بەناوی حاجی تەیبب بوخرووبە لە ئەنجامدانی حەج بە پێ گەڕابووەوە و دوای گەڕانەوەی محەممەد بوخرووبە دەچێتە لای بۆ ئەوەی پیرۆزبایی لێبکات، ھواری لە ھەموو شتێک بە بچووک و گەورەشەوە پرسیاری لە مامی دەکرد دەربارەی گەشتەکەی، و مامی باسی ھەموو شتێکی بۆ دەکرد، و مامی ھەموو وردەکارییەکانی بۆ باس دەکرد و چۆن حاجییەکان لە سنوورەکاندا خۆیان لە گومرگ و پۆلیس دەدزنەوە، باسی ئەو ڕێگایانەی بۆ دەکرد کە حاجییەکان دەیگرنە بەر، و بومێدیێن ھەموو شتێکی بچووک و گەورەی تۆمار دەکرد، نەخشەی گەشتکردنی دانابوو، سێ ھاوڕێی لە خوێندنگەی کەتتانی ئاگادار کردەوە لە نیازی گەشتکردن و پێشنیاری کرد کە ئەوانیش بێن، بەڵام ڕەتیان کردەوە چونکە ڕەگەزنامەیان نەبوو، بۆیە نەخشەی ھەڵھاتنی پیشاندان و وتی: ئەمە ڕەگەزنامەکەیە.

ھەڵاتن لە خزمەتی سوپای فەڕەنسا بۆ توونس

دەستکاری

دەسەڵاتدارانی فەڕەنسا جەزائیرییەکانیان بە فەڕەنسی دەزانی و کاتێک تەمەنیان گەیشتە ھەژدە ساڵان ناچاریان دەکردن بچنە ناو سەربازگە فەڕەنسییەکانەوە. بانگھێشت کرا بۆ ئەوەی بچێتە ناو سوپای فەڕەنسا، بەڵام پێی وابوو کە نابێت بچێتە ناو سوپای دووژمنەوە، بۆیە بینی ڕێگای دەربازبوون ھەڵھاتنە، کاتێک توانی ھاوڕێکانی ڕازی بکات بۆ گەشتکردن، جلەکانیان فرۆشت بۆ ئەوەی بە وشکانی بەرەو توونس گەشت بکەن.

گەشتەکەی بۆ ئەزھەر

دەستکاری

لە توونسەوە ھواری بومێدیێن لە ڕێگەی خاکەکانی لیبیا بەرەو میسر بەڕێکەوت، لە میسر لەگەڵ ھاوڕێکەی (بن شیرووف) پەیوەندییان بە مزگەوتی ئەزھەرەوە کرد، لەوێ خوێندوویەتی و تێیدا سەرکەوتوو بووە، کاتەکانی لە نێوان خوێندن و خەباتی سیاسیدا دابەش کردووە، وەک چۆن لە پارتی گەلی جەزائیردا بەشدار بووە، ھەروەھا لەناو نووسینگەی مەغریبی عەرەبی گەورەشدا کاری کردووە لە ساڵی ١٩٥٠، ئەم نووسینگەیە لەلایەن سەرکردەکانی جەزائیر و مەغریب و توونسەوە دامەزراوە کە لە نێوان خۆیاندا بەڵێنیان داوە دژی فەڕەنسا شەڕ بکەن و چەک دانەنێن تا ئازادکردنی باکووری ئەفریقا، لەنێو دامەزرێنەرانی ئەم نووسینگەیەدا، عەلال ئەلفاسی لە مەغریب، ساڵح بن یووسف لە توونس، ئەحمەد بن بیللە و عەیت ئەحمەد لە جەزائیر، نووسینگەکەش لە خوێندکارانی مەغریبی عەرەبی پێکھاتبوو کە لە دەرەوەی وڵات دەیانخوێند.

ھواری بومێدیێن تووشی نەخۆشییەک بوو کە چارەسەرکردنی قورس و دەگمەن بوو، سەرەتا پزیشکەکان پێیان وابوو تووشی شێرپەنجەی میزڵدان بووە، بەڵام پشکنینە پزیشکییەکان ئەوەیان ڕەت کردەوە و پزیشکێکی سوێدی وتی: «بومێدیێن تووشی نەخۆشیی ڤاڵدنسترۆم» بووە، ئەم پزیشکە ھەمان ئەو کەسە بوو کە نەخۆشییەکەی دۆزییەوە و گەیشتە جەزائیر بە تایبەتی بۆ چارەسەرکردنی بومێدیێن، بەڵام پشتڕاستکرایەوە کە بومێدیێن تووشی ئەم نەخۆشییە نەبووە.[١]

ھواری بومێدیێن بەیانی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٨ لە کاتژمێر ٣:٣٠ی بەیانی کۆچی دوایی کرد.[٢]

سەرچاوەکان

دەستکاری

ویکی عەرەبی