ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ (بە فەرمی بە ئۆڵۆمپیادی بیست و نۆیەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی پەکین ٢٠٠٨ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی جۆراوجۆری وەرزشی بوو کە لە ٨ تا ٢٤ی ئابی ٢٠٠٨ لە پەکین، چین بەڕێوەچوو. سەرجەم ١٠٬٩٤٢ وەرزشوان لە ٢٠٤ لێژنەی ئۆڵۆمپیاد لە ٢٨ جۆر یاری و ٣٠٢ پێشبڕکێدا بەشدارییان کرد، ئەمە یەکەم جار بوو چین میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی کرد و سێھەم جار بوو ئۆڵۆمپیادی ھاوینە لە ڕۆژھەڵاتی ئاسیا بەڕێوەبچێت، دوای ئەوەی ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٦٤لە تۆکیۆی پایتەختی ژاپۆن و ئۆڵۆمپیادی ساڵی ١٩٨٨ لە سیئۆلی پایتەختی کۆریای باشوور بەڕێوەچوو. ھەروەھا ئەمە دووەم ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بوون کە لە دەوڵەتێکی کۆمۆنیستدا بەڕێوەچوو، پاش یەکەمیان کە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٠ بوو لە یەکێتی سۆڤیەت (کە شوێنی بەڕێوەچوونی یارییەکان لە ڕووسیا و ئوکراینا و بێلاڕووس و ئیستۆنیا بوو).

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXIX. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
ناو بە زمانی فەرمی第二十九届夏季奥林匹克运动会
وڵاتچین
جێپەکین
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٤
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی هاوینەی ٢٠١٢
ژمارەی چاپ29
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨
ڕێکەوتی دەستپێکردن٨ی ئابی ٢٠٠٨
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٤ی ئابی ٢٠٠٨
Officially opened byHu Jintao
Oath made byZhang Yining، Huang Liping
Torch lit byLi Ning
بەختدارFuwa
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/beijing-2008
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/2008/

پەکین لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٠١دا مافی میونداریکردنی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨ی پێبەخشرا، دوای دووخولی دەنگدان زۆرینەی دەنگی ئەندامانی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتیی بەدەستھێنا.[١]حکوومەتی چین وەبەرھێنانی زۆری لە دامەزراوە و سیستەمی گواستنەوەی نوێدا کرد لە ئۆڵۆمپیادەکە، ٣٧ شوێن بۆ میوانداریکردنی پێشبڕکێکان بەکارھێنران، لەنێویاندا دوازدە شوێن بە تایبەتی بۆ یارییەکانی ٢٠٠٨ دروستکرابوون.

لۆگۆی فەرمی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٠٨ بە ناونیشانی "سەمای پەکین "، کە لەلایەن گوو چونینگ دروست کراوە. ئۆڵۆمپیادی ساڵی ٢٠٠٨ لەلایەن ٣٫٥ ملیار کەسەوە لە سەرانسەری جیھاندا لە ڕێگای ئامێرەکانی گەیاندنەوە بینرا، ھەروەھا یارییەکانی ٢٠٠٨ ژمارەیەکی پێوانەیی جیھانی و ئۆڵۆمپی تێتدا تۆمارکرا. مەراسیمی کردنەوەی ئۆڵۆمپیاد لەلایەن بینەران و ژمارەیەکی زۆر لە ڕاگەیەندکارە نێودەوڵەتییەکان بە سەرنجڕاکێش ستایشی کرا.[٢][٣][٤][٥]

لە یارییەکانی ٢٠٠٨دا ٨٧ وڵات لانیکەم یەک مەدالیایان بەدەستھێنا. وڵاتی میوانداری چین زۆرترین مەدالیای زێڕی بەدەستھێنا (٤٨)، و بووە حەوتەمین تیپی جیاواز کە لە پێشەنگی کۆی گشتی میدالیای ئۆڵۆمپیادی ھاوینە ھێناوە، بە گشتی ١٠٠ میدالیای بەدەستھێناوە. ئەمریکا لە کۆی مەدالیاکان زێڕدا پلەی دووەمی بەدەستھێنا بەڵام بە گشتی زۆرترین ژمارەی میدالیای بەدەستھێناوە کە ١١٢ مەدالیای بەدەستھێناوە. ڕووسیاش پلەی سێیەمی بەدەستھێنا.

بەشێک لە دەوڵەتەکان بۆ یەکەمجار بەشدرایان لە ئۆڵۆمپیاد کرد. سربیا وەک دەوڵەتێکی جیاواز لە ساڵی ١٩١٢ەوە و یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو بۆ مۆنتینیگرۆ، کە لە ساڵی ٢٠٠٦ لە سربیا جیابووەوە، ھەروەھا یەکەم ئۆڵۆمپیاد بوو بۆ نیپاڵ وەک کۆمار و دوورگەکانی مارشال و توڤالۆ. ھەریەکە لە مەنگۆلیا و پەنەما یەکەم میدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادیان بەدەستھێنا. جگە لەوەش، ئەفغانستان، مۆریس، سربیا، سوودان، تاجیکستان و تۆگۆ یەکەم مەدالیای ئۆڵۆمیپاد لەم یارییانەدا بەدەستھێنا. کۆریای باکوور کە بە شێوەیەکی ڕەمزی لەگەڵ کۆریای باشوور وەک یەک تیم لە ڕێوڕەسمەکانی کردنەوەی سێ یاری پێشوودا کە بەشداری کردبوو (٢٠٠٠ لە سیدنی، ٢٠٠٤ لە ئەسینای و ٢٠٠٦ لە تۆرین) لە مەراسیمی کردنەوە ھاتبوونە ناو یاریگا، ئەمجارەیان بە جیا بەشداریکرد.[٦][٧]

وڵاتەبەشداربووەکان دەستکاری

Participating National Olympic Committees

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Longman, Jere (2001-07-14). "OLYMPICS; Beijing Wins Bid for 2008 Olympic Games". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-06-03.
  2. ^ "Longest distance for an Olympic torch relay". Guinness World Records (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-03.
  3. ^ "Largest TV audience for an Olympic Games". Guinness World Records (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-03.
  4. ^ "Beijing TV coverage drew 4.7 billion viewers worldwide". web.archive.org. 2018-06-16. Retrieved 2022-06-03.
  5. ^ "AFP: Press hails 'greatest ever' Olympic opening show". web.archive.org. 2008-08-12. Retrieved 2022-06-03.
  6. ^ "Beijing 2008 Olympic Games | Britannica". www.britannica.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-03.
  7. ^ "Summer Olympics Medal Count – ESPN". ESPN.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-03.