ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ (بە ڕووسی: Летние Олимпийские игры 1980؛ بەفەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی بیست و دووەم و بەشێوەیەکی گشتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ ناسراوە) ڕووداوێکی فرە وەرزشی نێودەوڵەتی بوون کە لە ١٩ی تەممووز تا ٣ی ئابی ١٩٨٠ لە مۆسکۆ، یەکێتی سۆڤیەت، ڕووسیای ئێستا بەڕێوەچوو. ئەم ئۆڵۆمپیادە یەکەم یاری بوون کە لە وڵاتێکی بلۆکی ڕۆژھەڵات ئەنجامدرا، یەکەم بۆنەی ئۆڵۆمپیاد و تەنھا ئۆڵۆمپیادی ھاوینەیە کە لە وڵاتێکی زمان سلاڤی قسەکەردا بەڕێوەچوو. ھەروەھا یەکەمجار بوو کە لە وڵاتێکی کۆمۆنیستیدا ئۆڵۆمپیاد بەڕێوەچوو.[١][٢]

ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠
بە لوکسەمبورگی: Spiller vun der XXII. Olympiad
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێیارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە
وڵاتیەکێتیی سۆڤیەت
جێمۆسکۆ
پۆتانی شوێن٥٥°٤٢′٥٦″N ٣٧°٣٣′١٣″E
پاشکۆئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٧٦
لەدوای ئەوئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤
ژمارەی چاپ22
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٠
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٩ی تەممووزی ١٩٨٠
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٣ی ئابی ١٩٨٠
Officially opened byلیۆنید برێژنێڤ
Oath made byNikolai Andrianov، Aleksandr Medved
Torch lit bySergei Belov
بەختدارMisha
بەشداربووVladimir Milić
وێبگەhttps://olympics.com/en/olympic-games/moscow-1980
بەستەری وەسفکراوhttps://www.sports-reference.com/olympics/summer/1980/
Map

لە یارییەکانی مۆسکۆدا ھەشتا وڵات نوێنەرایەتیان ھەبوو، بەڵام ٦٦ وڵات بە سەرۆکایەتی ئەمریکا بە تەواوی بایکۆتی یارییەکانیان کرد، بەھۆی جەنگی سۆڤیەت و ئەفغانستانەوە. ھەندێک لە وەرزشوانانی ئەو وڵاتانەی بایکۆتی ئۆڵۆمپیادیان کرد (لەدەرەوەی ئەو ٦٦ وڵاتەی بەتەواوی بایکۆتییان کردبوو) لەژێر ئاڵای ئۆڵۆمپیاد (تیمی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی) بەشدارییان لە یارییەکان کرد.[٣] لە بەرامبەردا دواتر یەکێتی سۆڤیەت بایکۆتی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤ی لە لۆس ئەنجلەس کرد. یەکێتی سۆڤیەت زۆرترین مەدالیای زێڕ و کۆی گشتی بەدەستھێناوە، وەرزشوانانی یەکێتی سۆڤیەت و ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات لە کۆی ٢٠٣ مەدالیای زێڕ، ١٢٧ مەدالیایان بەدەستھێنا.

ھەڵبژاردنی وڵاتی خانەخوێ دەستکاری

تەنھا دوو شار خۆیان کاندید کرد بۆ میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٠ کە مۆسکۆ و لۆس ئانجلەس بوون. دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی یەکێک لەو شارانە لە لە ٧٥ەمین دانیشتنی IOC لە ڤییەنا لە نەمسا لە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٤ ئەنجامدرا. لە کۆتاییدا مۆسکۆ بۆ میوانداری کردنەکە ھەڵبژێردرا و لۆس ئانجلۆس بۆ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٤خۆی بەربژێر کردەوە و دەرچوو.[٤]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Goldstein, Richard (1999-04-26). "Lord Killanin, Olympic Leader, Dies at 84". The New York Times (بە ئینگلیزی). ISSN 0362-4331. Retrieved 2022-05-24.
  2. ^ "1980 Moskva Summer Games | Olympics at Sports-Reference.com". web.archive.org. 2020-04-17. Retrieved 2022-05-24.
  3. ^ Cousineau, Phil (2003). The Olympic odyssey: rekindling the true spirit of the great games. Internet Archive. Wheaton, Ill. : Quest Books. ISBN 978-0-8356-0833-6.
  4. ^ "Eugene Register-Guard – Google News Archive Search". news.google.com. Retrieved 2022-05-24.