چین لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨
چین یەکێک بوو لە وڵاتە بەشداربووەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨، لەھەمانکاتیش وڵاتی خانەخوێ بوو کە یارییەکانی لە ٨ تا ٢٤ی ئابی ٢٠٠٨ لە پەکین بەڕێوەچوو.[١] ٦٣٩ پێشبڕکێکار، بەشداریان لە ڕکابەرییەکانی ٣١ وەرزشدا کردووە. ٤٦٩ وەرزشوانی چین یەکەمجاریان بوو بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد بکەن، ١٦٥ لە یارییەکانی دەتینا لە ٢٠٠٤، و ٣٧ لە یارییەکانی سیدنی لە ٢٠٠٠ بەشداریان کردبوو. ھەروەھا بەکۆکردنەوەی ٤٨ مەدالیای زێر و ١٠٠ مەدالیا لە کۆی گشتی مەدالیاکان بۆ یەکەمجار و کۆتا جار پلەی یەکەمیان بەدەستھێنا.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «The 2008 Olympics' Impact on China». China Business Review (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١ی تەممووزی ٢٠٠٨. لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ «Olympic Games - Beijing, China, 2008 | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). لە ٣٠ی ئابی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە چین لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ تێدایە. |