فیۆدۆر دۆستۆیەڤسکی

(ڕەوانەکراوە لە فیئۆدر دەستایڤسکیەوە)

فیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی (بە ڕووسی: Фёдор Миха́йлович Достое́вский؛ شێوازی خوێندنەوەی: [ˈfʲodər mʲɪˈxajləvʲɪtɕ dəstɐˈjɛfskʲɪj]) (لەدایکبووی ١١ تشرینی دووەمی ١٨٢١ - کۆچی دوایی شوباتی ١٨٨١) ڕۆماننووس و کورتە چیرۆکنووس و ڕۆژنامەنووس و فەیلەسوفی ڕووسییە، ویەکێکە لە بەناوبانگترین نووسەر و نووسەرەکانی جیهان کە بەھۆی دوو ڕۆمانی تاوان و سزا و برایانی کارامازۆڤ لەدونیادا بەباشی ناسرا، کە ڕۆمانەکانی تێگەیشتنێکی قووڵی لە ناخی مرۆڤ تێدایە.

فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی
Vasily Perov - Портрет Ф.М.Достоевского - Google Art Project.jpg
لەدایکبوونفیۆدۆر میخایلڤیچ دۆستۆیڤسکی
(١٨٢١-١١-١١) ١١ی تشرینی دووەمی ١٨٢١
مۆسکۆ، ڕووسیا
مردن٩ی شوباتی ١٨٨١(١٨٨١-02-0٩) (٥٩  ساڵ ژیاوە)
سەینت پیتەرسبێرگ، ڕووسیا
پیشە
نەتەوەڕووس
پەروەردەئەندازیاری سەربازی-زانکۆی تەکنیکی، سەینت پیتەرسبێرگ
چەشن
  • ڕۆمان
  • کورتە چیرۆک
  • ڕۆژنامەگەری
بابەت
  • سایکۆلۆژیا
  • فەلسەفە
  • مەسیحییەت
جووڵانەوەی ئەدەبىڕاستەقینە
کارە بەرچاوەکان
  • تێبینییەکان لەژێر زەویدا (١٨٤٦)
  • تاوان و سزا (١٨٦٦)
  • گەمژەکە (١٨٦٨–١٨٦٩)
  • شەیتانەکان (١٨٧١–١٨٧٢)
  • برایانی کارامازۆڤ (١٨٧٩–١٨٨٠)
ساڵانی چالاکی١٨٤٦–١٨٨٠
ھاوسەر
  • ماریا دریتیڤنا ئیزایلا (ھاوسەرگیری ١٨٥٧–١٨٦٤)
  • ئانا گریگۆریڤنا سنیتکینا (ھاوسەرگیری ١٨٦٧–١٨٨١)
مناڵەکان
  • سۆنیا (١٨٦٨)
  • لیوبۆڤ (١٨٦٩–١٩٢٦)
  • فیۆدۆر (١٨٧١–١٩٢٢)
  • ئالێکسی (١٨٧٥–١٨٧٨)
واژوو

دۆستۆیڤسکی لە نووسراوەکانیدا، ڕووداوەکانی دەروونی کەسایەتییەکانی چیرۆکەکەی لە ھەلوومەرجی دژواری کۆمەڵایەتی، ڕامیاری و ڕۆحیی سەردەمی سەدەی ١٩ی کۆمەڵگای ڕووسیا، بە باشی شیکردووەتەوە. واڵتێر کافمەن چیرۆکی برووسکەیەک لە ژێر زەویەوە لە نووسینی دۆستۆیڤسکی، بە باشترین نموونەی بوونگەرایی (ئێگزیستەنسیالیزم) دەزانێت.[١]


بەرهەمە سەرەتاییەکانی دۆستۆیڤسکیدەستکاری

یەکەمین ڕۆمانی ڕەشوڕووت (هەژاران) لە ڕەوتی تازەی ئەدەبیدا بووە یەکەمین سەرکەوتنی ئەو. لەم بەرهەمەو ڕۆمان و چیرۆکە سەرەتاییەکانی ئەودا (پێش ساڵی ١٨٤٩)، وەک چەند بەرهەمێکی ڕیالیزمی تازە، زۆر بە ئاشکرا کاریگەری گۆگۆڵی پێوە دیار بووە، هەر لەبەر ئەوەش، هەمیشە وا باو بووە کە لە دۆستۆیڤسکیدا باسی ڕیالیستەکان کورت و پوخت بکرێتەوە. لەلایەکی دیکەوە بەرهەمەکانی دواتری ئەو، بە یاداشتە ژێرزەمینیەکان دەستی پێ کرد و بە برایانی کارامازۆف دوایی هات، پێش سەردەمەکەی خۆیان کەوتبوو بە چەشتێک گرێدراوی ڕوداوەکانی داهاتوون بۆ خوێنەری ئاسایی ناڕوونن کە نابێت بەر لە بەرهەمی کەسانی وەک ئاکساکۆف و گۆنچارۆف باسیان لێوە بکرێت. هەر لەبەر ئەوە لە مێژووی گشتی ئەدەبیاتی ڕوسیدا، پێویستە بەرهەمەکانی دۆستۆیڤسکی بەسەر دوو سەردەمدا پۆلێن بکەین. ئەو پۆلێنکاریە لەبەر ئەو وەستانە درێژخایەنەیە کە لە چالاکی وێژەی ئەودا هەیە و هۆکاری ئەم وەستانەش دەستبەسەرکردن و دورخستنەوەی ئەوە لە ساڵی ١٨٤٩.[٢]

بەرھەمەکاندەستکاری

دۆستۆیڤسکی لە بیستەکانی تەمەنیدا دەستی بە نووسینکرد و یەکەم ڕۆمانی بە ناوی (هەژارەکان) لە ساڵی ١٨٤٦ لە تەمەنی ٢٥ ساڵیدا بڵاوکردووە، تەواوی کارەکانی بریتین لە ١٢ ڕۆمانی درێژ و ٤ ڕۆمانی کورت، ١٦ کورتە چیرۆک و ژمارەیەک کار و وتاریی تر. زۆرێک لە ڕەخنەگران بە یەکێک لە هەرە گەورەترین دەروونناسانی ئەدەبی جیهانی لە سەرتاسەری جیهان دایاندەنا.[٣][٤]

ھەندێک لە کتێبەکانی فیۆدۆر دۆستۆیڤسکی، کە وەرگێڕدراون بۆ کوردی:

کتێب وەرگێڕ
تاوان و سزا ڕەوف بێگەرد
کەیوان هەورامی (وەرگێرانی جیاواز)
شەیتانەکان ڕەوف بێگەرد
برایانی کارامازۆڤ ئەمین گەردیگلانی
گەمژە حەمە کەریم عارف
ھەژاران حەمە کەریم عارف
یادگارییەکانی خانەی مردووان حەمە کەریم عارف
تیمساح (کورتەچیرۆک) کاروان مەحموود
دزێکی ڕاستگۆ (کورتەچیرۆک) کاروان مەحموود
مێردی ھەمیشەیی کاروان مەحموود
قومارچی جه وهه ر مه حموود داراغا
نییه تۆ چکا عیمران هاواری
شەوە ڕۆشنەکان کەیوان هەورامی
ھاوزا کەیوان هەورامی
پەیامەکانی ژێر زەوی شێرزاد ھەینی
دڵێکی لاواز پێشەوا فەتاح
دلەکێ لاواز (بادینی) شەماڵ ئاکرەیی
خاتونی خاوەن ماڵ محمەد ئەدیبی
خەونی پیاوێکی گاڵتە جاڕ ھونەر شاھۆ
تاوان و سزا (بادینی) سەفین زێباری

سەرچاوەکاندەستکاری

  1. ^ < саамref>Existentialism from Dostoyevsky to Sartre Walter Kaufmann ISBN 0-452 даша с машей самые -00930-8 page 12
  2. ^ Guay, Robert (2019-05-23), "Introduction: Crime and Punishment as a Philosophical Novel", Dostoevsky's Crime and Punishment, Oxford University Press, pp. 1–17, ISBN 978-0-19-046401-1, retrieved 2021-07-26
  3. ^ Scanlan, James Patrick (2002). Dostoevsky the Thinker: A Philosophical Study. Cornell University Press. رقم دولي معياري للكتاب 978-0-8014-3994-0. Archived 17 January 2017[Date mismatch] لە وەیبەک مەشین.
  4. ^ Scanlan, James Patrick (2002). Dostoevsky the Thinker: A Philosophical Study. Cornell University Press. ISBN 978-0-8014-3994-0.