دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان

١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ ئێران لە کۆمیسیۆنی دۆخی ژنان سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان بەھۆی پێشلکارییەکانی دژی خۆپیشاندانەکانی ٢٠٢٢ی ئێران و پاش ڕاپۆرتەکانی توندوتیژی جەستەیی، سێکسی و زارەکی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە لە دژی ژنان. ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە زۆرینەی دەنگ لە ١٥ی کانوونی ٢٠٢٢، ئێرانی لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆخی ژنان دەرکرد.[١] بڕیارنامەی پێشنیارکراو بۆ ئەمە لە لایەن ئەمریکاوە پێشکەش کرا و ٢٩ ئەندامی ئەم ئەنجومەنە پشتگیریان لە بڕیارنامە پێشنیار کراوەکە کرد.[٢][٣]

ئەم کارە بۆ یەکەمجار لە مێژووی ئەم کۆمیسیۆنە ڕوویدا، وەک کاردانەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کوژرانی ژینا ئەمینی و سەرکوتکردنی ناڕەزایەتیی ژنانی ئێران کە بەھۆی کوژرانی ژینا ئەمینییەوە سەری ھەڵدابوو.[٤] ھاووڵاتیان و چالاکانی سیاسیی نەیاری کۆماری ئیسلامی پێشوازییان لە دەرکردنی ئێران لە کۆمیسیۆنی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژنان کرد و لە بەرامبەردا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەم کارەی بە «نایاسایی» ناوبرد.[٥]

کۆبوونەوە دەستکاری

ئەم کۆبوونەوەیە ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ لە ئەنجومەنی ئابووری و کۆمەڵایەتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و بە سەرۆکایەتیی لاشزارا ئۆسۆڤا بەڕێوەچوو. لە دەنگدانەکەدا ٢٩ وڵات لە کۆی ٥٢ ئەندام کە لەم کۆبوونەوەیەدا ئامادەبوون، دەنگی بەڵێیان دا، ٨ وڵاتیش دەنگی نەخێریان دا و ١٦ وڵاتیش دەنگیان نەدا.[٦]

ئەرژەنتین، نەمسا، بەلجیکا، بێنین، بولگاریا، کەنەدا، چیلی، کۆلۆمبیا، کرواتیا، کۆماری چیک، دانمارک، فینلاند، فەڕەنسا، یۆنان، گواتیمالا، ئیسرائیل، ئیتالیا، ژاپۆن، لاتڤیا، لیبیا، لیبێریا، مۆنتینیگرۆ، نیوزیلاند، پەنەما، پێروو، پورتوگال، کۆریای باشوور، شانشینی یەکگرتوو و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ٢٩ وڵات بوون کە دەنگیان بە ڕەشنووسی بڕیارنامەکە دا.

بۆلیڤیا، چین، کازاخستان، نیکاراگوا، نێجیریا، عومان، ڕووسیا و زیمبابوی دەنگی نەخێریان دا و بەنگلادێش، بۆتسوانا، کۆماری کۆنگۆ، کۆتدیڤوار، ئێسواتینی، گابۆن، ھیندستان، ئیندۆنیزیا، ماداگاسکار، مۆریس، مەکسیک، دوورگەکانی سولەیمان، تایلەند، توونس و تانزانیا شازدە وڵات بوون کە بەشداریان نەکرد.[٧]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Economic and Social Council Adopts Controversial Draft Resolution to Remove Iran from Commission on Status of Women, Emphasizing Lack of Rights in Country | UN Press". press.un.org. Retrieved 2022-12-16.
  2. ^ "ایران از کمیسیون مقام زن سازمان ملل متحد اخراج شد". ۱۴ دسامبر ۲۰۲۲. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  3. ^ "UK statement at the UN vote on ending Iran's membership on the Commission on the Status of Women". GOV.UK (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-16.
  4. ^ staff, T. O. I. "Border Police chief: troops who mistakenly killed teen girl in Jenin acted correctly". www.timesofisrael.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-16.
  5. ^ "اخراج ایران از کمیسیون مقام زن؛ شادی مخالفان و خشم حکومت". ۱۵ دسامبر ۲۰۲۲. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)
  6. ^ Nichols, Michelle (2022-12-14). "Iran ousted from U.N. women's group after U.S. campaign". Reuters (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-12-16.
  7. ^ "جمهوری اسلامی از «کمیسیون مقام زنان» سازمان ملل متحد اخراج شد". ۲۴ آذر ۱۴۰۱. {{cite web}}: Check date values in: |date= (help)