ویکیپیدیا:دیوەخان (پێشنیارەکان)


دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی کێشەی بۆشایی


 سیاسەت تەکنیکی پێشنیارەکان جۆراوجۆر 
پێشنیار و بیرۆکە نوێکان لێرەدا وتووێژیان لەسەر دەکرێ. بەر لە دانانی پێشنیار:
« وتووێژە کۆنترەکان، ١، ٢، ٣، ٤، ٥
بازدان بۆ سەرەوە
بازدان بۆ خوارەوە


ئاسانکاری

ئێستا کە چەند ساڵێک لە دامەزرانی ویکیپیدیای کوردی تێپەڕ بووە با پیاچوونەوەیەک بە کارەکانماندا بکەین. بە بیروڕای من زیاتر لە پێویست ھەوڵمان داوە لاسایی ویکیپیدیاکانی تر بکەین و زۆر کارەکانمان لە خۆمان قورس کردووەتەوە. زیاتر لە گشتی «دەروازەکان» و «ڕێنوێنییەکان». بۆ نموونە دەروازەکان بە شێوازێکی زۆر ئاڵۆزن کە لەوانەیە شارەزاکانیش باش سەری لێدەرنەکەن. بۆ نموونە دەروازە:جوگرافیا‏م داناوە کە ھەر وەک وتارێکی سادەیە. ئەگەر ئێوەش پێتان باشە با ھەوڵێکی گشتی بدەین بۆ ساکار کردنی سەرانسەری ویکیپیدیا. زۆر سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٤:١٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

هاوڕام - شتەکان لێرە زۆر ئاڵۆزن - بەکارهێنەری کورد تەنانەت لە ڕووکاری ویکیپیدیاش ناگات (هەیە لاکێشەی گەڕان نابینێت) چ جای لەگەڵمان بێت ، هیچ شتێک لێرە نییە کە خۆمان درووستمان کردبێت واتە لەویکییەکانی دی نەبووبێت ، پێویستە هەندێ پڕۆژەش بە کوردی کرێن وەک ویکی وتە هتد کە لەبەرژەوەندی ویکیپیدیان و باشترن لە چەند وتارێک - دیاریکردنی وتاری گرنگ و پاراستنیان لێرە نییە بەتایبەت دۆسییە کوردییەکان کەدەبوایە ئێرە ببایە سەرچاوەیەک بۆ تاکی کورد > Kushared (لێدوان) ‏١٥:٢٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئامادەی ھەر چەشنە ھاوکارییەکم. ئەم دەروازانەشم ھیندە پێ گرنگ نییە و بوون و نەبوونیشی زۆر فەرق ناکا. زۆر کاری گرنگی تر ھەیە کە دەبێ بکرێت.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٠٣، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک بە داخەوە ئێمە لە گرێدانی وتارەکاندا دواکەوتوین. بە داڕێژەکان و بە دەروازەکان و پۆلەکان وتارەکان دەبێ ببەستینەوە بە یەکەوە. ھەروەھا ژمارەی وتارەکانمان زۆر کردووە بەڵام زۆربەیان کۆلکەن. بە دەروازەکان دەتوانین شارەزاکانی بابەتەکان ئاگادار بکەینەوە کام وتارانە کاریان دەوێت. ھەر ئەو شتەی کە کاک Kushared ئاماژە پێ داوە بۆ دیاریکردنی وتاری گرنگ. --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

باشترکردنی ڕووکار و پەڕەی دەستپێک

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

لە نیسانی ٢٠١١ باسی گۆڕانکاری لە پەڕەی دەستپێکمان کرد و لە شوباتی ٢٠١٢ پەڕەی دەستپێکمان بە لەبەرچاو گرتنی شێوازی ویکیپیدیای فەڕەنسی نوێ کردەوە. بەڵام ماوەیەکە بیر لە گۆڕانکاریی تریش دەکەمەوە. چەند خاڵێک ھەیە:

  • کێ زیاتر سەردانی پەڕەی دەستپێک ئەکات؟ نووسەران و شارەزایانی ویکی یان خوێنەرانی ئاسایی؟ بەشەکانی دەستپێک دەبێ چی بن؟
  • زەمانە وای لێ ھاتووە خەڵک کاتی خوێندنەوەی باسی دوور و درێژیان نەماوە دەبێ بەکارھێنانی وێنەی گەورە کە مەبەستەکە بگەیەنێت و کورتکردنەوەی شرۆڤەکان لەبەرچاو بگرین.
  • دەبێ زیاتر ئامارەکان و گۆڕانکارییە نوێکان بخەینە بەر چاو تا نیشان بدەین چالاکین.
  • ستایڵی زۆربەی سایتەکان لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بە ھۆی داھاتنی ئامرازە نوێکان وەک CSS3 و HTML5 و... و یەکسەر گۆڕراوە بەڵام ویکیپیدیا ھەر لە سایتەکانی ١٠ ساڵ لەمەو بەر ئەچێت.
  • ئامرازە ئەلکترۆنییە نوێکان وەک مۆبایلەکان و تەبلێتەکان کە شاشەیەکی بچووکیان ھەیە و ھەروەھا داھاتنی مانیتۆر و تەلەفزیۆنە نوێکان کە شاشەیەکی زۆر گەورەیان (full HD, 4K) ھەیە گۆڕانکاریی ستایڵی سایتەکانیانی پێویست کردووە.

بۆ نموونە دەستپێکی Encyclopedia of Life چەند شتی باشی تێدایە پێم خۆشە ئێمەش لەبەرچاوی گرین وەک ئەوەی کە ١) بە وێنە وتارە نوێکان دەناسێنێت، ٢) دوایین بەشدارییەکانی وەک بەشێکی سەرەکیی دەستپێک داناوە، ٣) ئامارەکانی زۆر سادە و جوان نیشان داوە. ٤) لینکی بۆ بەشە سەرەکییەکانی داناوە.

زۆر پێم خۆشە ئێوەش بیروڕاکانی خۆتان بڵێن با دەستکارییەکی بنەڕەتی لە ویکیپیدیای کوردیدا بدەین کە ببێت بە نموونە بۆ زمانەکانی تریش. سپاس --ئاسۆ (لێدوان) ‏١٢:٥٦، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستت خۆش بێ قسەکانت زۆر ڕاستن. کاکە ھەر ویکی کوردی نییە تەواوی پرۆژەکانی ویکیمیدیا دواکەوتوون. ھەر سەرەتا نەرمامێری میدیاویکیان دانابوو بۆ پرۆژەیەکی بچووک و خۆیان نەیان دەزانی ڕۆژێک ئاوا گەورە دەبێتەوە. ئەوە ماوەیەکە خەریکن بۆ نموونە ئاگادارییان (notification) دانا و خەریکی پەرەپێدانی دەستکاریکەری دیدارین (visual editor). یان بۆ لێدوان کە بەرنامەی flowیان ھەیە بەڵام لە ھیچیاندا زۆر سەرکەوتوو نەبوون.
پەڕەی دەستپێک زیاتر خوێنەرانی ئاسایی تەماشای دەکەن ھەتا بەکارھێنەرانی ویکی. لەگەڵ گۆڕانکاریم و ئەمەی مام برایمم زۆر پێ نۆژەن و جوانە و دەتوانین زیاتریشی لەسەر کار بکەین. --چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ پرسی یەکەم، نووسەرانی کورد بەھیچ شێوەیەک سوود لە سەرچاوەی کوردی نابینن لە ئینتەرنێت (ھۆکاری خۆی ھەیە کە سەرچاوەکی تاڕەدەیەک کامڵ نییە وە خۆم زانیاریم ھەبێ ھەندێکیان سوود لە ویکی ئینگلیزی دەبینن یان ئەو ویکییەی کە زمانەکەی دەزانن جگە لە کوردی) وە یان پێیان عەیبە و ئەوان وەک بەشێک لە نووسەرانی جیھانی لەگەڵ بەئەلیکترۆنیبوون نین و شارەزایی باشیشیان نییە لە بەکارھێنانی ئینتەرنێت بێگوومان ئەوە لە باشوور نازانم لە ڕؤژھەڵات، بۆیە بەڕای من بەکارھێنەری سەرەتایی یان تازە میوانێک پەڕەی دەستپێک دەکاتەوە یەک بەخۆم نزیکی ٣ ساڵە لێرەم زۆر بەی کات یەکڕاست پەڕەی دوایین گۆڕانکارییەکان دەکەوە، ڕەنگبێ لە لە ٢٠ جار جارێک سەرێک لەپەڕەی دەستپێک بدەم بۆیە گرنگە پەڕەی دەسپێک چۆن بێت چونکە زۆری بەکارھێنەری ئاسایی دەیکەنەوە، ئێمە دەکرێ ھەندێ شتی سادەمان پێ بکرێت نەک گەورە چونکە ویکیمیدیا زۆری دەوێت تا قەناعەت دێنێت کە ستایلەکەی بۆ ھەندێ زمان و ناوچە گونجاو نییە و ستایلەکە وردە، ئەو نموونە EOL م بەدڵە چونکە شتەکان ڕوونە بەتایبەت لە بانەر و لاکێشەی گەڕان کە دووشتی سەرەکی و گرنگن کە بەکارھێنەری ماڵپەڕەکە یەکسەر بیکاتەوە بۆ یەکجاریش بێت تێبینی بانەر و لاکێشەی گەڕان دەکا بەڵام ویکی نە بانەر و نە لاکێشەی گەڕانی چاکە، سەبارەت بۆ مۆبایلیش ئەوە ویکیپێدیا بۆخۆی کارێکی چاکی کردووە بە سازکردنی ئەپڵیکەیشنی ویکی و ویکیمیدیا کۆمۆنز بۆ iOS و ئەندرۆید بەڵام ھێشتا ئەوەی ویکی ھەندێ کێشەی ھەیە چونکە لە ئاپەکان بەکارھێنەر ناتوانێت دەستی بگات بە زۆر پەڕە، حاڵی حازر ئێمە ڕەنگبێ نەتوانین زۆر گۆڕانکاری بەدڵی خۆمان بکرێت بەڵام دەکرێ بە سادەترین شت پەیامی ویکی سۆرانی بگەیەنین، ئێستا دۆستان کەمێکیش بێت دەروازەکانیان باشتر کردووە من پێشنیاز دەکەم گەر بکرێت فۆنتی دەروازەکان و وێنەکانیشیان کە لەپەڕەی دەستپێک لە سەرەوە ئاماژەدراون (ماتماتیک، تەکنۆلۆژیا، جوگرافیا ھتد...) گەورەتر کرێن چونکە گە ربەکارھێنەرێک بە گەورەیی بیبینێت ئەوە ئەگەری زۆرتری ھەیە کرتەیەکی لەسەر بکات لەوەی بەم شێوەیە بچووک بێت لەگەڵ نووسینەکانی دی تێکەڵبێت و نەیبینێت وە گەر کرتەشی کرد بەکارھێنەرەکە تۆزێکیش بێت لە ئامانجی ویکی دەگات و دەزانێت ئەمە ئینسکلۆپێدیایە، وەسەلام > Kushared (لێدوان) ‏٠٣:١٤، ١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
من پێم وایە سێ جۆری خەڵک دێنە ویکیپیدیا. ١) خوێنەران کە کە ھیچ حەز لە بەشداری ناکەن ٢) ئەوانەی حەز ئەکەن وردەوردە بەشداری بکەن ٣) ئەوانەی کۆمەڵگای ویکیپیدیان و زۆر چالاکن. من پەڕەیەکم وەک پێشنووس بۆ دەستپێک درووست کرد و تێکۆشاوم ئەو سێ دەستە لەبەرچاو گرم. پێنج ڕیزم داناوە: ڕیزی یەک و دوو بۆ خوێنەران. ڕیزی سێیەم بۆ ھەواڵ و مێژوو کە ھەموو ڕۆژێ لینکی نوێیان ھەیە و ھان ئەدەن بۆ خوێندن و بەشداری. ڕیزی چوارەم بۆ دەستەی دوو و سێیە. و لە ڕیزی پێنجم ٣ بەشم داناوە بۆ ئەوەی نیشانی بدەین کە ویکیپیدیا چالاکە: ١)ئامارەکانی ویکیپیدیا ٢)وتارە نوێکان ٣)دوایین دەستکارییەکان. بیروڕای ئێوە چۆنە سەبارەت بەم بەشانە؟ سەبارەت بە ستایڵ و ڕەنگ و ئەوانە چی ئەڵێن؟ سپاس--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٥:٤٣، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە بەڕاسی ستایلێکی جوانت داناوە، یەخوا ئەو دەستانەت خۆش بێت. من پێم وایە ئەگەر شوێنێکیش دیاری بکرێت کە ھەموو ڕۆژێک وێنەی ھەڵبژێردراو بە شێوەی ئۆتۆماتیک لە کۆمۆنزەوە پیشان بدات جوانتر ئەبێت. مادیوتووێژ (٢٧ی ڕەزبەری ٢٧١٤) ‏١٥:٥٦، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە بە بڕوای من باشە بەڵام ئیتر زۆر شپڕێوە.

  • سەرپەڕەی جاران زۆ جوانتر بوو.
  • لە دوای لە ھەواڵەکاندا و ئەمڕۆ لە مێژوودا وێنەی ھەڵبژێردراو دابنێ و سڕێنەوەی ئەم بەشە باش نییە. پێشنیاری کاک مادیم لەگەڵ کاک برایم باس کرد. ئەوەتا دروستی کرد دەستی خۆش بێ: [١]
  • بەشداری لە ویکیپیدیا و کۆمەڵگا بکە دوو ستون و لە ژێرەوەی پرۆژە خوشکەکان بەشێوەی ئاسۆیی وەکی ئێستا کە لە دەستپێک ھەیە دابنێ. (دوایین دەستکارییەکانیش ھەڵەی تێدایە من لە کۆماسیدا دەستکاریم نەبووە)
  • ھەر بەم جۆرە وتارە نوێکان و دوایین دەستکارییەکان بکە دوو ستون و ئامارەکانی ویکیپیدیا بەرە ژێرەوە.
  • بۆشایی نێۆان خشتەکە (20px) زۆرە.

سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٨، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk3 پێشنیاری منە دەکرێ باشتر بکرێ. سپاس. --چالاک وتووێژ ‏٢١:٤٧، ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک گواستنەوەی دەقی وتووێژەکان ھەرچەندە لە شوێنی خۆیاندا نەبن کارێکی ھەڵەیە! ئێستا وا دەردەکەوێت کە جەنابت قسەکانت کردووە و بە ناوی ئێمەوە ئیمزات کردووە. بە بیروڕای من ئەمە زیاتر باسێکی تەکنیکیە و پەڕەی دەستپێک نموونەیەکە لەو شوێنانە دەتوانین باشتریان بکەین. چەن خاڵ لەسەر دەستپێک: ١) وێنەی ھەڵبژێرراو بۆ جوانی نییە بەڵکوو ھاندەرێکە بۆ وتارەکانی تر کە واتە وێنەی خۆگەڕ ئەو کەڵکەی نیە بۆمان. ٢) لینکی پرۆژە خوشکەکان کە ھیچیان بە سۆرانی نین بۆ دەبێ ئەوەنە گەورە بن لە دەسپێکا؟ ٣) بەشی سەرپەڕەکەش فەرقی ئەوەیە کە لۆگۆی تێدا نییە. ویستم لۆگۆ لە بەشی ناساندنی ویکیپیدیا دابنێم. وتم با ئەوەنە دووپات نەبێتەوە. ٤)کێشەی دواین گۆڕانکارییەکانم دۆزیوەتەوە. بەم زووانە چاکی ئەکەمەوە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٦:٥٩، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەڵە نییە زۆریش گونجاوە. ئەمە شتێکی باوە (en:WP:Text move بخوێنەوە) و تەنیا بۆ ئەوەی کێشەکەی وتت ساز نەبێت پێویستە لە کورتەی دەستکاریدا بنووسی دەقەکەت لە کوێوە و بۆ کوێ گواستووەتەوە کە منیش ھەر وام کردووە [٢] و [٣]. بەشی تەکنیکی بۆ باسکردنی کێشەی داڕێژەیەک، ئامرازێک یان مۆدیوولێک و پەرەپێدانی ئەمانە دانراوە. ئەمەی جنابت تەنیا پێشنیارێک بوو بۆ ئاڵوگۆڕێک لە پەڕەی دەستپێکدا.
کوا خۆ کەس نەیوتووە وێنەی ھەڵبژێردراو بۆ جوانییە. ئەمە بەشێکی سەرەکی پەڕەی دەستپێکە و ناکرێ ئاوا ھاسان و سووک بڕیاری لەسەر بدەی و بیسڕینەوە. وێنەی خۆگەڕ کاتی بەکارھێنەران ناگرێ و ئەگەر لەگەڵی نی ئەوە خۆمان وەک جاران دایدەنێین. بۆ ئەوانی تریش ھیچ با کورتی بکەمەوە وا باشترە ئیتر بیروڕای خۆمان نەنووسین. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣٨، ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ماوەیەک سەرقاڵ بووم و ئەم بابەتەم لە بیرکردبوو. وێنەی ھەڵبژێرراویشم پێ زیاد کرد. ھیوادارام ئێستا بە دڵتان بێت: بەکارھێنەر:ئاسۆ/Destpêk. ئیتر با ماوەیەک ئەمە بێت بزانین بەشداربووان چی ئەڵێن. (@چالاک: ئەو Text move ە سیاسەتی ڕەسمیی ویکییدیا نییە و بە بیروڕای من گونجاویش نییە.)--ئاسۆ (لێدوان) ‏١٦:٠٣، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵڵا کاک ئاسۆ گیان بە بڕوای من ھێشتا کاری دەبێ لەسەر بکرێ. بۆ نموونە ئەگەر باسی کاروباری جوانکاریش نەکەین لە بەشی وتارە نوێکاندا نووسراوە «بەکارھێنەر:Bakykurdish (دانەر: Bakykurdish)» کە دروست نییە. پێشنیاری تریشم ھەیە وردەوردە بچینە پێش.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک [[بەکارھێنەر:ئاسۆ|ئاسۆ] ویستم بیگوێزمەوە دیتم وتارە نوێکان و دوایین دەستکارییەکان لە کار کەوتوون. ئەوە بۆ؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٣٣، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


بەڕيوبەرایەتی

سڵاو لە بەشداربووانی ویکیپیدیایی کوردی ناوەندی. بەڕيزان ماوەیەکە ئەم ویکیپیدیای ئێمە بێ بەڕێوبەر کەوتووە و کاکە چالاکی ئازیز کە ماوەیەکی زۆرە ئەرکی لە ئەستۆ گرتووە، دیار نییە و کارەکان وا لە پێش ناچێت. سەرەتا ھیوادارم کاکە چالاک ساق و سڵامەت بێت و بە زوویی بەگەڕێتەوە لامان، بەڵام تا ئەو کاتە ئەبێت کارێک بکەین. پێشنیاری من بۆ ئەم دۆخە ئەوەیە کە سێ بەڕێبەری نوێ دەستنیشان بکەین جا تکایە ھەر کەسێک توانایی و کاتی ھەیە بێت و کاندید بێت و ناوی ھەر لێرەدا بنووسێت ھەتاکوو ھەڵبژاردێن بکەین.@Kushared:،@Pirehelokan:


من خۆم کاندید دەبم و تکا لە بەڕێز پیرەھەڵۆ و کوشەیردیش دەکەم کاندید بن. مادیوتووێژ (١٢ی خاکەلێوەی ٢٧١٤) ‏٠٩:١٠، ١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز مادی، ئەوەی لە سەر بەڕێوەبەرایەتی نووسیت دروستە. سەرەتا کە ئەم نووسراوەیەم خوێندەوە بە خۆمم وت کە پێنج بەڕێوەبەر بۆ ویکیی سۆرانی زۆرە! بەڵام دواتر کە سەیرێکی ژمارەی بەڕێوەبەرانی ویکییە هاوقەبارەکانی سۆرانیم کرد، زانیم کە زۆربەیان ژمارەی بەڕێوەبەرەکانیان چەن بەرامبەری ئێستەی سۆرانییە. بۆ نموونە ویکیی میسری ٥ بەڕێوەبەر، کرمانجی ٦، مونگولی ٧ و ئینترلینگوا ٦ بەڕێوەبەریان هەیە و ئەمە شتێکی ئاساییە لە ویکییە بچووکەکانی وەکوو سۆرانیدا.

بۆیە لەگەڵتم و هیوادارم بەم کارە ویکیی سۆرانی بەرەو بەهێزتر بوون و باشتر بوون بڕوات. لێرە دەتوانی سەیری ئاماری ویکییەکان بکەی ئەم جۆرە بانگ کردنەش بڕێک جار کار ناکات. لەگەڵ ڕێز،پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٤، ١ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستتان خۆش منیش لەگەڵ بوونی بەڕێوبەری نوێم بەس بۆ ژمارە ئەوە نازانم ڕێگەمان پێدەدەن بەڕێوبەر زۆربکەین یا نا، گەر دەرگا کرایەوە منیش خۆم کاندید دەکەم بەس ئەو حەفتەیە لەبەر تاقیکردنەوەکان ڕەنگە سەرهێڵیم کەمبێتەوە. لانی کەم بتوانین چەند مافیکی دی بەدەستبێت بۆ بەکارهێنەرە بڕواپێکراوەکان >Kushared (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ٢ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

چۆن

چۆن بتوانم كه بنوسم له ناو ويكيبيديادا --95.159.109.99 ‏١٣:٥٣، ١٧ی نیسانی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

گەورە کردنەوەی font-size

سڵاو. قەبارەی دەقی وتارەکان لە چاوی ویکیپیدیاکانی تر وردترە. ھەروەھا زۆربەی وتارەکانیشمان کۆلکەن و بچووک بوونی فۆنتەکەش ئەونەی تر کڵۆڵیان ئەکات. با نەختێک font-size گەورەتر بکەینەوە. ھەروەھا بۆشایی نێوان دێڕەکانیش کەمە و خوێندنەوەی کەمێ زەحمەتە. بیروڕای ئێوە چییە؟--ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٥:٥٣، ١٩ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

هاورام، فۆنتەکە لەسەر کۆمپیوتەر زۆر وردە ئەمە نەک زیانی بۆ وتارە کۆڵکەکانە بەڵکوو بۆ درێژەکانیشە کە بۆ خوێندنەوە لەبار نییە بۆ بۆشاییەکرش هەمان شت >Kushared (لێدوان) ‏٠٧:٤٧، ١٩ی ئایاری ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

جۆری فۆنت

پێشنیاری گۆڕینی فۆنتی ئێستای ویکیپیدیا دەکەم، بەڕای من فۆنتی باشتر ھەن، کە خوێندنەوەی وتارەکان ئاسانتر دەکەن و شێوەیەکی ڕێکوپێکتریشیان لەوەی ئێستا (Tahoma) ھەیە، من پێشنیاری فۆنتی (Droid Arabic Naskh) دەکەم، ئەم فۆنتە لە ئێستادا بەشێوەیەکی بەربڵاو لە ماڵپەڕە کوردییەکان و نووسراوەکانی حکوومەت و سیستمەکانی مۆبایل بەکار دەبرێت، گەر ئێوەش ڕاتان لەسەر بێت و بکرێت، با ئەو فۆنتە جێگیر بکەین. یانیش ئامرازێک زیاد بکەین کە بەکارھێنەر بە ویستی خۆی لە چەند فۆنتێک یەکێکیان ھەڵبژێرێت. (لەم وێنەیە بڕوانن). - سەرچیا وتووێژ ‏١٤:٠١، ١٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە


فۆنتەکەم زۆر لا خراپ نییە، بەڵام ئەوەم پێ چاکتر بوو کە پێشنیارم کردبوو، نازانم دەپێت چ کێشەیەک بێتە ڕێ؟ ئێستا لە ویکیپیدیای مۆبایلەکەم بۆ کوردیی ناوەندی فۆنتی (Droid Arabic Naskh) بەکارھاتووە و کێشەم لێی نەبینیوە، سەبارەت بە زمانەکانی تر بەڕای من ئەوەندەی ئەو فۆنتە بۆ زمانەکانی فارسی و عەرەبی گونجاوە بۆ کوردی بەو شێوەیە نییە، لە ھەندێک شێوەی پیتە کوردییەکان ناڕێکی دەبیندرێت. بەھەرحاڵ ئەمە تەنیا پێشنیارێک بوو، بەو ھیوایەی ھاوڕێیانی تریش ڕای خۆیان بێژن. ئەگەر ئەمەش نەگۆڕدرا بتوانرێت فۆنتی بەشی دەستکاریی وتارەکان بگۆڕدرێت کە زۆر ورد و ناڕێکە، ھەرنەبێت ئەویش بگۆڕن بۆ (Tahoma). - سەرچیا وتووێژ ‏١١:٣٩، ٢٠ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە


زيادكردن

داوا دةكةم بةشيكيتر بو كتيب بكةبنةوة بة ناوي (كتيبخانة) ...... ببورن ناوي ئةو شوينة نازانم جي بيدةلين بةلام مةبةستم لاي نوسراوةكاني(ميزوو.جوكرافيا.هتد) لة دةسبيكدا ... سوباس بو وةلامدانةوة — ئەم لێدوانە لەلایەن ‏زينه ر واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) .

بەڕێز @زينه ر: دەتوانی سەیری ویکیسۆرس بکەیت کە بە دەیان زمان ھەزاران کتێبی تێدایە. ویکی کتێبیش ھەیە کە من تا ئیستە بە کارم نەھێناوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٢٠، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

.سوباس بو وةلامدانةوة بلام ويكيكتيب زماني كوردي تيدا نية؟

.جون بتوانم ناوي خوم لةكاتي بلاو كردنةوةي بابةتيكي نوي؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن ‏زينه ر واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڵێ ڕەنگە زۆر کەمی تیا بێت. یەکەم تکایە کاتێک لەم پەڕەیەدا شتێک دەنووسیت لە دوای نووسراوەکەت چوار نیشانەی ~ دابنێ کە نووسراوەکەت ئیمزا بکرێت و بزانین کێ نووسیویەتی. دووھەم تکایە کیبۆردێکی ستانداردی کوردی دابگرە و پێی بنووسە. سێھەم؛ ھەرکەس ھەر شتێک لە ویکیپیدیادا بنووسێت دیارە و ھەمووی پارێزراوە. بۆ بینینی ئەوە لە سەر مێژووەکەی ببینە کلیک بکە. تکایە پرسیارەکانت لە پرسگا بپرسە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٣٠، ١٨ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

كێشەيەک

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بابەتێكم به ناوى پێنووس پاشەكەوت كرد بەڵام له بۆكسى گەڕاندا هيچ شتێك بەو ناوەوه نيه زينه ر (لێدوان) ‏١٢:٣٧، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، مەبەستت ئەمەیە (پێنووس)، لەوانەیە ھۆی نەدۆزینەوەکەت لە ئەنجامی ھەڵەی ڕێنووست بووبێت یان ناستانداردیی کیبۆردەکەت. ئەگەر ھەر پرسیارێکی ترت ھەبوو لە (ویکیپیدیا:پرسگا) بی پرسە، ئێرە تایبەتە بە پێشنیارەکان. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:١٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز تۆ وتارەکەت بەناوی بینوسی نووسیبوو کە لەڕێنووس تەواو هەڵەبوو ئێستا وتارەکەت ماوە لەژێرناوی (پێنووس) وەک کاک سەرچیاش ئاماژەی پێکردووە >>Kushared (لێدوان) ‏١٣:٤٣، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


چەند پێشنیار و سەرنجێک

  • بۆ بابەتی فۆنتەکە، نازانم ئێستا چی بکرێت، بی گۆڕین یان ھەر ئەمە بێت، بەو ھیوایەی ئەم باسە بگەینینە ئەنجامێک و کۆتایی پێ بێت.
  • پێشنیاری ئەوە دەکەم ھەندێک گۆڕانکاری لە پەڕەی (دەستپێک) بکرێت، چەند بەشێک زیاد یان کەمبکرێن، پێم باشە شریتی گەڕان بە گەورەیی لە سەرەوە دابنرێت، لەبەرەوەی دەستگەیشتنی بەکارھێنەران بە وتارەکان، زۆربەی لەڕێی شریتی گەڕانەوەیە. چەند بەشێک زیاد بکرێت، بۆ نموونە بەشێک کە چەند پەندێکی پێشینانی تێدا بنووسرێت، یان بەشێک بەناوی (ھۆنراوەی ھەڵبژێردراو) تایبەت بە ھۆنراوەی شاعیرانی کورد. یان ھەر بەشێک و گۆڕانێکی تر کە ئێوە پێشنیاری بکەن.
  • پێشتر لە لیستی زمانەکانی ویکیپیدیاکانی تر بۆ لینکی وتارەکانی ئەم ویکیپیدایە تەنیا دەنووسرا (کوردی)، بەڵام نازانم لەبەرچی گۆڕا بۆ (کوردیی ناوەندی)، ھەر کوردییەکە بەتەنیا ڕێکتر و جوانتر نەبوو، ھیچ کێشەیەک ڕووی دا؟
  • شتێک زۆر لەمێژە دەمەوێت بیڵێم، لە زۆربەی ویکیپیدیاکانی تر ھێما یان پلە دەدرێت بە وتارەکان، بۆ وتارە باشەکان و وتارە ھەڵبژێردراوەکان، نازانم بۆ لێرە ئەم شتە نییە، چەندین وتاری باشمان ھەن، و تا ئێستا زۆرێک لە وتارەکان دانراون وەکوو وتاری ھەڵبژێردراو. ھۆی چییە؟
  • بۆ زیاتر ناساندن و کارئاسانی بۆ بەژداربووە نوێیەکان، گەر کەسێک ھەستێت بە ئامادەکردنی چەند ڤیدیۆیەکی فێرکاری لەسەر ویکیپیدیا و ناساندنی و چۆنیەتیی دەستکاریکردنی، پاشان دانانیان لە یووتیووب و پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەرە نوێیەکان. لەوانەیە ببێتە کارێکی باش. کەمیی دەستکاری و بەژداری لەم ویکیپیدیایەدا زیاتر بۆ نائاشنایی و کەمشارەزاییی بەکارھێنەران دەگەڕێنمەوە.

جارێ ھەر ئەوانەم لەبیرن، گەر شتێکی ترم تێبینی کرد، ھەر لێرە ئاماژەی بۆ دەکەم. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:١١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ فۆنتەکە پێشتر وڵامم داوە، بۆ دانانی ھۆنراوە لە پەڕەی دەستپێکدا لەگەڵی نیم، چون ئێرە ئینسایکلۆپیدیایە نەک ماڵپەڕی ئەدەبی یان شتی تر. ئینجا ویکیپیدیاش یاسا و ڕێسای تایبەتی خۆی ھەیە. ئەگەرچی من خۆم زۆر حەز بە شێعر و بەتایبەت شێعری کوردی ئەکەم، بەڵام ئەم کارە بە باش نازانم. پێشتر دەنووسرا سۆرانی ئیستە دەنووسرێت کوردیی ناوەندی. من کوردیی ناوەندی بە زانستی تر دەزانم تا سۆرانی. ئەو پرسیارەی لە سەر کواڵیتی و گرنگیی وتارەکان کردت منیش بۆم گرنگ بوو سەیری ئێرە بکە. ئینجا سەیرێکی ئێرەش بکە خراپ نیە و زۆریش بەکەڵکە. ژمارەی گەڕانەکانی بۆ ھەر وتارێک تێدایە لە ھەر ویکییەکدا. بەڵام ویکیی سۆرانیی تێدا نیە! بۆچی؟ خۆت تا ڕادەیەک دەزانی بۆچی. بەڵام ڕەنگە بتوانین زیادی بکەین پێی. ڤیدیۆیەکی فێرکاریم دروست کردبوو کە ئەگەر دەرفەت بوو بە زوویی لە یووتووبدا باری دەکەم. سپاس بۆ پێشنیارەکانت. لەگەڵ ڕێزپیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٦:٥١، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
دانانی ھۆنراوەم تەنیا وەک نموونەیەک ھێنایەوە، زۆرتر مەبەستم ئەوەبوو ھەندێک چاکسازی تێدا بکەین، بۆ فۆنتەکەش نازانم دەبێت کێشەکان چیی بن؟ سەبارەت بە ناوی ویکیپیدیا پێشتر تەنیا دەنووسرا (کوردی) ھیچکات نەمدیوە بنووسرێ سۆرانی. بۆ کوالیتی و گرنگی وتارەکانیش مەبەستم داڕێژەی پەڕەی وتووێژ نەبوو، مەبەستم ئەم نیشانانەیە (وێنە) یان ئەمە (وێنە). ئەو لینکەی دووەمیش (http://stats.grok.se) نازانم بۆ وەڵامی کامە پرسیارمت دانەوە، باش تێنەگەیشتم. - سەرچیا (وتووێژ) ‏١٨:١٥، ٢٦ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ ئەو جۆرە پلەبەندییەی کە فەرمووت وەک بەڕێز چالاک وتبووی ئەشێ خۆمان بیکەین و وابزانم پێویستمان بە بۆتێکیش ھەبێت. سەیرێکی ئێرە بکە. ئەو بەستەری ئامارەکانیشم بۆ ئەوە دانا کە گرنگیی ھەر وتارێکی ویکیپیدیا بە ژمارەی گەڕانەکانی دیاری دەکرێت. ھەرچەند وابزانم ئەشێ لە بنکەدراوەیەکدا لە شوێنی تردا ئەو ئامارانە پارێزرابێتن و ئەو بەستەرە تەنیا ئینترفەیسێکە بۆ بەکارھێنەران. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٥١، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

h

پێشگری (ئەل) بۆ ناوە عەرەبییەکان

سڵاو هاوڕێیان،

پێویستە کە ئەم کێشەیە یەکلایی بکەینەوە هاوڕێیان، تکایە ڕای خۆتان بڵێن دەربارەی ئەوەی کە پێشگری (ئەل) (بە عەرەبی: ال) بۆ ناوە عەرەبییەکان دابنرێت یان نا، بۆ نموونە بنووسرێت ئەلخەوارزمی یان خەوارزمی یاخود ئەلکیندی یان کیندی.

بەڕێزان (ئاسۆ، Min.neel، KovanBarzinji، Diyako kazm، Sarchia Banokay، Kushared، پیرەھەڵۆ) تکایە ئێوەش ڕای خۆتان بڵێن. -- Diyar Muhammed لێدوان ‏١٨:٢٩، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕای من نەنووسرێت باشترە، بەس هەندێک وتار باوبووە دەبێت بنووسرێت نموونەی ئەلجەزیرە و ئەلقاعیدە هتد... > Kushared (لێدوان) ‏١٩:٠٨، ٢٤ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
ناڵێم ببێت بە پێوەر بەڵام ئەگەر چاوێکمان لە ناوەکەی لە ویکیپیدیای فارسیشەوە ببێت خراپ نییە. --ئاسۆ (لێدوان) ‏٠٩:٥٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕای من بەکارھێنانی (ئەل) لەگەڵ ناودا شتێکە پەیوەندیی بە زمانی عەرەبییەوە ھەیە و پێویست ناکات بی گوازینەوە بۆ کوردی، ناوەکە بێ (ئەل) ئاسانتر گۆ دەکرێت لەسەر زار. بەڵام وا باشە ھەموو کاتێک ڕەوانەکەرێکی بۆ درووست بکرێت، بۆ (ئەل+ناوەکە). سەرچیا (وتووێژ) ‏١٠:٢٣، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕای منیش پێویست بە نووسینی ناکات، ئەتوانین بۆ دڵنیا بوون لەوەی بنووسرێ یا نا سەیری چەند ویکیێکی تر بکەین وەکوو کاک ئاسۆ وتی ویکی فارسی باشە بۆ ئەمە.--(دیاکۆ ماد) ,وتوو وێژ ‏١١:١٣، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕیار وایە نیشانە و ڕەنگ و بۆنی زمانی بێگانە نەھێنرێتە ناو کوردییەوە. بەڵام بە یەکجاریش بڕیاری لە سەر نادرێت و بڕێک جار پێویستە ئەو ئەلە عەرەبییە بنووسرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٥٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش وەکوو پیرەهەڵۆ پێم وایە نابێت ڕەنگی زمانی تر بێتە ناو کوردی بەڵام بڕیارێکی هەمیشەیی بوونی نیە و دەبێت هەندێک جار یاساکانمان بنووشتێنینەوە. مادیوتووێژ (٦ی خەرمانانی ٢٧١٤) ‏١٦:٥٦، ٢٨ی ئابی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

فێرکاریی ویکیپیدیا

فێرکاریی ویکیپیدیا

@Sarchia Banokay:، ڤیدیۆیەکی فێرکاریی ویکیپیدیا ھەیە، لە ناوەندی ڤەژین گیراوە. بەڵام بە داخەوە دەنگی کەمە! تکایە بە ھێدفۆنەوە گوێی لێ بگرن بزانن چۆنە؟ بە داخەوە کات نەبوو دەنگەکەی دروست بکەم. ئەمە ڤیدیۆکە لە یووتووبدا پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٦، ١ی ئەیلوولی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

بەستەری وتاری هەڵبژێردراو

سڵاو، لە پەڕەی دەستپێکی ویکیپێدیا کە کلیک دەکەی لەسەر وتاری هەڵبژێردراو دەچێتە ویکیپیدیا:وتاری_ھەڵبژێردراو پێموایە کەسێک کە هیچ شارەزاییەکی وای نەبێت لە ویکیپێدیا چاوەڕوان دەکات کە بچێتە وتارە هەڵبژێردراوەکە خۆی (بۆ نموونە لە ئێستادا: پیرەمێرد). --Imkurd (لێدوان) ‏٢٠:٣٠، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)وەڵامدانەوە

چوونە ژوورەوە

بەرێزان دەڵێن چی ئەم وشەیە لە ڕووکاری ویکیپیدیادا بکەین بە چوونە ناوەوە؟ ھەر دەووکیان ھەر باون بەڵام من چوونە ناوەوەم پێ باشتر چون بۆ ھەموو کوردیک مانایەکی ھەیە بەڵام چوونە ژوورەوە وا نییە. لە ھەندێک شوێن ھەر شێوەزاری سۆرانیی خۆمان بچۆ ژوورەوە یان بچۆ سەرەوە. بەڵام چوونە ناوەوە لای ھەموو کوردیک ھەر یەک مانای ھەیە.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٨، ٤ی شوباتی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

لۆگۆی ویکیپیدیای کوردی

 
لۆگۆ

لە کوردیدا شێوەخەتێکی تایبەت و دیاریکراومان نییە، تا لێرە و لە شوێنەکانی تر پشتی پێ ببەسترێ، و کوردی پێ بناسرێتەوە. ئەو فۆنتانەی ھەنە زۆربەیان لە فارسی و عەرەبی وەرگیراون، و لە ھەر شوێنەی جۆرە فۆنتێ بەکاردێ.

لەبارەی فۆنتی نووسینی لۆگۆی ویکیپیدیای کوردی، لە نووسینە کوردییەکان کەم بەکارھاتووە. ئەمن پێشنیاری گۆڕینی دەکەم، ھەم شێوەکەی ئەوەندە جوان و ڕێک نییە، و ھەم خوێندنەوەکەشی زۆر خۆش نییە، بەتایبەتی نووسینی (ئینسایکڵۆپیدیای ئازاد). لۆگۆیەکم ئامادەکردووە و پێشنیاری دانانی ئەویان دەکەم، گەر ھەر کەسێکی تریش شتێکی وای دروستکردووە یان دەیەوێ دروستی بکات، با لێرە بیخاتە ڕوو و بڕیارییان لەسەر بدەین. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٤:٢٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستخۆش منیش هاوڕام لەگەڵ گۆڕینی و ئەوەی داتناوە ڕوونترە لەوەی ئێستا دانراوە، بەتایبەت وشەی ئینسایکڵۆپیدیا زۆر بەسەریەکەوە نووسراوە ... بزانین بەشداربووەکانی دیکە چی دەڵێن. >Kushared (لێدوان) ‏١٤:٤٤، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش، منیش هاوڕاتم، ئەم خەتەی لە لۆگۆکە دا هەیە ، زۆر جوانە، با ڕا وەرگرین و بزانین چ دەبێ؟!--دیاکۆ ماد(بدوێ) ‏١٤:٥٠، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە


دەستخۆش بە ڕای منیش پێویستە ئەو لۆگۆیە گۆڕانکاری تێدا بکرێت. نموونەکەی تۆ جوانە بەڵام ئەگەر ئەتوانی چەند دانەیەکی تر بە فۆنتی جیاواز دروست بکە تا دانەیەکیان هەڵبژێرین. -- Diyar Mohammed لێدوان ‏١٥:٥٦، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش پێم خۆشە بیگۆڕین بەڵام گۆڕینەکەی ئاوا ھاسان نییە. ئەو قۆنتە حەتمەن دەبێ مۆڵەتنامەکەی ئازاد بێ دەنا ناتوانین بە کاری بھێنین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢٩، ٣ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کەواتە ھەمووان ڕازین لەسەر گۆڕینی. لەبارەی مۆڵەتنامەکەوەیە دڵنیانیم، بەڵام ناوەندی بڵاوکەرەوەی فۆنتەکان، بەخۆڕایی لەسەر ئینتەرنێتی داناون، و ھەموو کەسێ ئازادە لە دابەزاندنیان و بەکارھێنانیان. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٢٢، ٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
دانان بەخۆڕایی و مۆڵەتنامەی ئازاد دوو شتی جیاوازن. ئەگەر مۆڵەتنامەکە ئازاد نەبێ خودی خاوەنی فۆنتەکەش بڵێن ئازادن بۆ بەکارھێنانی ناتوانین بە کاری بھێنین. ئەم فۆنتەی ئێستا ئەگەرچی خۆم پێم جوان نییە بەڵام مۆڵەتنامەکەی ئازادە بۆیە بەکارھاتووە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٢٩، ٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
لەوەی ئێستا کە جوانترە، بەڵام مەرج نییە ھەر ئەوە بەکاربێنین. پێشنیاری چی دەکەن؟ ئەوە دابنێین یان چەندێکی تریش ئامادە بکەین. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٦:٠٠، ٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ منیش پێم جوانترە. تکایە ھەر چی دروستی دەکەی حەتمەن مۆڵەتنامەکەی لەبەر چاو بگرە. بە کورتی لە فۆنتێک بگەڕە مۆڵەتنامەکەی ئازاد بێ دەنا ناتوانین بە کاری بھێنین. دەبێ حەتمەن لۆگۆکەش وەشانی SVGی ھەبێت. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢١:١٩، ٧ی ئازاری ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

فەیسبووک

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاری مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو، بەڕێزان وەک دەزانن ئێستا بڵاوترین ماڵپەڕەکان تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانن، لەوانەش فەیسبووک، تویتەر، ... زۆر کۆمپانیا و ماڵپەڕ ھەوڵی پەیاکردنی ھەوادار و خۆناساندن دەدەن لەڕێی ئەو تۆڕانەوە. من لێرەوە پێشنیاری ناساندنی پەڕەیەکی فەیسبووک دەکەم وەک پەڕەی فەرمیی ویکیپیدیای کوردی، ویکیپیدیای ئینگلیزی و ئەوانی دیش پەڕەیان لە فەیسبووک ھەیە. خۆشبەختانە پەڕەیەکی کوردیش ھەیە (لەم بەستەرە) کە کاک (@Diyar se:) دروستی کردووە و پێوەی ماندوو بووە. پەڕەکە زیادتر لە ٦٠٠٠ لایکی ھەیە، کار بۆ ناساندی ویکیپیدیا و بڵاوکردنەوەی وتارەکانی دەکات. من و کاک @Kushared: لەگەڵ کاک دیار لە پەڕەکە بەڕێوەبەرین، دەمانەوێت پەڕەکە بکەین بە پەڕەی فەرمی ویکیپیدیای کوردی، لە پەڕەی پەیوەندی و پەڕەی دەستپێک ئاماژەی پێ بدرێت، ماوەیەکیش وەک ئاگادارییەکەت لە سەرەوەی ویکیپیدیا دەربکەوێت. ھەر بەڕێوەبرێکی تر یان بەکارھێنەرێکی باوەڕپێکراوی تریش دەیەوێت ببێت بە بەڕێوەبەری و کاری تێدا بکات، با داوا بکات. | سەرچیا‏١٥:٤٣، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستی کاک دیار خۆشبێت بۆ کردنەوەی بەڵام من خۆم بێلایەن دەبم لەوەی لەویکیپیدیا بەستەری ئەو پەیجەی فەیسبووک دابنرێت یان نا. بەڵام پێمباشە گرنگی بەو پەڕەیە زیاتربدەین و شێوازی ناساندنی ویکیپیدیا و پێشموایە تا ئێستا سوودی باشی هەبووە ئینشاڵا لەپلانی خۆمدایە چەند ڤیدیۆیەکی باش بۆ ناساندنی زیاتری ویکی درووستبکەم بەتایبەتی بۆ ئەو پەیجە چوونکە پێموایە هێشتا ڕووکاری ویکیپیدیا ئاڵۆزە و پێویستە خەڵکی زیاتر و ئاسانتر لەویکیپیدیا تێبگەن > Kushared (لێدوان) ‏١٧:٠٥، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سوپاس کاک @Serchia: و کاک محەممەد @Kushared:. هەڵبەتە من بە ئەرکی خۆمم زانیوە بۆیە هەستاوم بەو کارە. واش دەزانم کە سوودێکی باشی هەبووە و کەسانێکی نوێی هێناوەتە ناو ویکیپیدیای کوردییەوە. پێویستە بەردەوام کەسانی نوێ بانگهێشت بکەین بۆ ویکیپیدیا چونکە ئێمە هەمیشە لێرە نابین و ئەکرێ لەبەر پیشەکانی خۆمان کاتی ئەوەمان نەبێت لێرە بەشداری بکەین کە یەکێک لەوانە خۆمم. هەر لەبەر ئەوە بە پێویستم زانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ویکیپیدیا زیاتر بناسێنم. هیوادارم ئەو پێشنیارەی کاک سەرچیا جێ بەجێ بکرێت بۆ برەودان بە پەڕەکە. دووبارە دەستتان خۆش بێت. ڕای ئێوە چییە کاک @Calak:

-- Diyar Mohammed لێدوان ‏٢٠:٠١، ٤ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

باشتر وایە ماوەیەک لە پەڕەی (Sitenote) دەربکەوێت، گەر کەسێک تێبینییەکی نییە، ئەوا دای دەنێین. | سەرچیا‏٠٩:٤٢، ٢٥ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بیرتان لە ھەژمارێکی تویتەریش کردۆتەوە بۆی دابنرێت؟ پێموایە ئەوە بیرۆکەیەکی باش دەبێت. —‎ژیار وتووێژ ‏١٤:٢٢، ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو ھەژمارانە بەڕێوەبردنیان دەوێت، ڕەنگە کارەکە زۆر ئاسان نەبێت، دواتر دەبێت بڕوانین کە ئایا لەوێ خوێنەرێکی وا ھەیە، بە گشتی تویتەر تۆڕێکی زۆر باو نییە لەنێو کورد. ئەوەی فەیسبووک شتێکی باشە، و بوونی یەکێکیش لە ئینستاگرام شتێکی خراپ نییە، کە لەوێش پێموابێ کاک موحەممەد یەکێکی دروست کردووە. | سەرچیا‏١٥:٢٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر کەس نییە یان کەم کەس ھەیە بۆ پۆستکردن من خۆم کاندید دەکەم. لە فەیسبووک یان ئینستاگرام، تویتەریش ھەر دەبێت :)—‎ژیار وتووێژ ‏١٥:٣٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پێشنیاری سڕینەوە

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

پێویستمان بە Proposed deletion ھەیە. ئەم تاگە لە سڕینەوەی خێرا گونجاوترە بۆ بڕێک لە وتارەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠٧:٢٠، ١٩ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا: {{پێشنیاری سڕینەوە}}◂ ئێپین وتووێژ ‏١٦:١٢، ٢٢ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ئاڵای بۆت

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەڕێوەبەرانی بەڕێز: @Calak: @Kushared: یان ھەر بەڕێوەبەرێکی چالاکی تر: تکایە یەکێکتان دەتوانن ئاڵای بۆت ببەخشن بە بەکارھێنەر:AlaaBot؟ ئەم بۆتە لەلایەن @علاء: کاری پێ دەکرێت و ئەو یارمەتیمان دەدات لەگەڵ ھەندێک کاروباری تەکنیکی. تکایە بە زووترین کات گەر توانیتان ھەستن بەم کارە. ھەر لەسەر وتووێژی بەکارھێنەر خۆی زیاتر وتووێژ لەسەر بابەتەکە کراوە گەر زیاتر ویستتان بزانن بۆچی پێویستە ئەم کارە بکرێت. زۆر سوپاس.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٦:٢٠، ١٤ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

پێدانی ئاڵای بۆت لە دەسەڵاتی بەڕێوبەردا نییە لە دەسەڵاتی ستیواردەکانە، لێرە داواکاری پێشکەشبکەن ویکیپیدیا:دیوەخان (تەکنیکی)/بۆت > Kushared (لێدوان) ‏١٣:٤٢، ١٥ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پرۆژەی WikiLove

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت:

بەڕێوەبەرانی بەڕێز: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Serchia: @Aza: @Min.neel: و گشت بەشداربووانی تر: من پێشنیار دەکەم کە ویکیخۆشەویستی یان WikiLove بۆ ویکیپیدیاکەی ئێمەش زیاد بکرێت، ئینجا ھەر ئەم ساڵ بێت زۆر باشتر دەبوو! بە بڕوای من کە سەیری ویکیپیدیاکانی تر دەکەم ویکیخۆشەویستی زۆر ھانی بەشداربووانی تر دەدات بۆ بەردەوام بوون لە دەستکاریکردن و باشترکرشنی ویکیپیدیا، شتێکی زۆر باشە بۆ دەربڕینی دەستخۆشی بۆ بەشداربووانی تر. منیش بە باشی دەزانم کە ئێمەش ھەمان بێت چوونکە وای بۆ دەچم ئەو کات ڕێژەی بەشداربووانە چالاکەکان زۆر زیادتر دەبێت و ئاسانتر دەبێت مامەڵەیان لەگەڵ بکەین و ھانیان بدەین بۆ بەردەوام بوون. سەیری میدیاویکی بکەن بۆ زانیاری لەسەر پرۆژەکە، ئەمەش بەستەری داگرتنی کۆدەکان و ئیکستێنکشنەکەیە، ئێوە لەسەر ئەمە ڕاتان چییە؟‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠١:٤١، ٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دڵنیانیم لەوەی ئەمە بتوانێت شتێکی وا لە ویکیپیدیا بگۆڕێ! بە‌ڵام بوونیشی بە شتێکی خراپ نابینم، لە ویکییەکانی تر بینیومە و بەکارم ھێناوە. دەکرێت ئێمەش ھەمان بێت. سەرچیا‏١٦:٥٤، ١٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر ئێمە دەستخۆشی خۆمان بۆ بەشداربووانی تر دەرببڕین و دڵنیان بکەینەوە کە بەشدارییەکانیان بۆ ھیچ نەبووە ئەوە زیادتر ھەوڵ دەدەن کە چالاک بن، من بۆ خۆم وا دەستم پێ کردووە، لە سوپاسێکی ئاواوە بووە.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٧:١٩، ١٠ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ ئەمە دەبێ ھەموو پەیامەکانی بکەینە کوردی و ئەمەش کارێکی ئاسان نییە. من خۆم دژایەتیم نییە ھەبوونی قازانجیشی نەبێ زەرەری نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە بێگوومان ئەرکی سەرشانی من دەبێت گرنگ دەنگ بدەن و داواکارییەکە پێشکەش بکەن!‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١١:١٦، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دەنگەکان

تێبینییەکان

داڕێژەکانی ڕاگرتن

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاری مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەڕێزان، @Serchia: و @Calak: و ھاوڕێیانی تر. ماوەیەک لەمەوبەر لەگەڵ سەرچیا باسی داڕێژەی {{ھەتیو}}مان کرد لەسەر پەڕەی وتووێژەکەم. کاک سەرچیا وتی کە تاگەکان لەسەر وتارەکان زۆربوون و ناشرین دەبن. ئێستا من پێشنیاری ئەوە دەکەم کە ئەم تاگە، و ھی {{بێ پۆل}} و {{بێ سەرچاوە}} و، داڕێژە ھاوشێوەکانی تر، بە شێوەی ئایکۆنی سەر پەڕە (Top icon) دەربکەوێت و پۆلێکیش لەگەڵیا بێت بۆ کۆکردنەوەی ئەو پەڕانە، بە ھەمان شێوەی {{نیشانی بارکەر}}، بۆ نموونە. ئەم بیرۆکەیەتان پێ چۆنە؟  ◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏١٩:٥٣، ٣ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

مادام دژ نییە، ھەفتەیەکی تر وای لێ دەکەم.--◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏٢١:٤٧، ١٢ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ ئەمە من زۆر دڵنیا نیم.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٢، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێستا من وام لێ کردوون. ئێستا وتارەکان شێوەیان خاوێنتریشە. ئەگەر وا بەڕێوەنەچوو وەک جارانی لێ دەکەینەوە.  ئێپین وتووێژ ‏١٧:٤٥، ٢١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


چیرۆک

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت:

سڵاو بەڕێزان من دەمەوێت ئاگادارتان بکەمەوە لە هەڵەیەک بەدڵنیاییەوە ئێوەش بینیوتانە، زۆربەی کات کاتێک لەسەر فیلمێک یان کتێبێک کە باسی چیرۆکەکە دەکات دەنووسرێت "چیڕۆک" وە ئەمە لەگەڵ سۆرانی یەک ناگرێتەوە هیوادارم چارەسەرێکی بۆ بکەن --صلصة صويا (لێدوان) ‏٠١:٥٢، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

من پێم باشە ھەموو بکرێن بە «چیرۆک.»  ◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏٠٣:٤٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر پێشنیاری دیکەت هەیە بیخەڕوو، کە دەڵێی چیڕۆک ئەوە خەڵک زیاتر تێدەگات کە چ شتێک لەژێرییەوە نووسراوە. > Kushared (لێدوان) ‏١١:٠١، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من بیستوومە چیڕۆک ھەڵەیە و دەبێ بنووسرێ چیرۆک بەڵام ھۆکارەکەی نازانم. چیرۆک لە چییەوە ھاتووە؟ ئەگەر لە «چڕین» بێ چیڕۆک دروستترە بەڵام دەتوانێ ھیچ فڕی بە چڕینەوە نەبێ. ھەتا ئێتیمۆلۆجی وشەکە نەزانین ناتوانین بەدڵنیاییەوە بڕیار بدەین.--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٦، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

من پێم باشە کە "چیرۆک" دابنرێت، هۆکاری ئەوەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بەکارهێنەرانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی کوردی باشوورن، مەبەستم ئەەیە بەگشتی لەلایەن کوردەکانی باشووری کوردستان بەکار دێت --صلصة صويا (لێدوان) ‏١٣:٣٠، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ چیرۆک   ◂ ‎ئێپین وتووێژ ‏١٤:٤٧، ٤ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ چیڕۆک سەرچیا‏١٤:١٤، ١١ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لەسەر ئەمە وتووێژ کرا @ساکاتا گینتۆکی: وتووێژ:پڕۆژەی لوون ببینە، دەرەنجام؟ «چیڕۆک» دروستەکەیەتی. وتووێژەکە بخوێنەرەوە تاکوو بزانی چۆن.--‏◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٤٤، ١٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

وتارە ھەتیوەکان

ھاوڕێیان! لە ویکیی سۆرانیدا وتاری ھەتیومان زۆرە، واتە ئەو وتارانەی لینک نەکراون بە شوێنی ترەوە. دەکرێ بێزەحمەت کەسێ داڕێژەیەکی گونجاوی بۆ دروست کات. با قۆڵی لێ ھەڵماڵین لەمەو دوا ئیتر ھەر وتارێک بەستەری کەم بوو بەو داڕێژەیە نووسەرەکانی ئاگادار کەینەوە. @Épine:، @Serchia:، @Kushared:. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٣٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

داڕێژەی بۆ دروست کراوە: {{ھەتیو}}. لەسەر شێوەی {{Top icon}} دەردەکەوێت. سەرەتا وەک تاگەکانی تر ئاسایی دەردەکەوت، دواتر Serchia پاڵی نا کە دەبێ بکرێت بە پۆل و تاگ دانەنرێت، ئەمەمان تاقی کردەوە و نەکرا، دواتر ناچاری کردمە ئایکۆن، وەک {{بێپۆل}}. ھەموو وتارە ھەتیوەکانیش ئەوەتان لەم پۆلەدا.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١١:٣٤، ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

گرنگیدان بە لە ھەواڵەکاندا

سڵاو تێکۆشەران. بەندە پێشنیاز دەکات کە بەھۆی ڕووداوە گرنگەکانی ناوچەکە و جیھان، گرنگی بدرێت بە بە داڕێژە:لە ھەواڵەکاندا و گەیاندنی بە ئاستی ویکیەکانی دی، گواستنەوەی بەشەکە لە داڕێژە و بۆ بۆشایی ویکیپیدیا، داڕشتنی سیاسەتی تایبەت بە بەشەکە و تۆمارکردنی ڕووداوە گرنگەکان وەکو وتار. (تکایە ڕای خۆتان دەرببڕن). «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٧:٤٧، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

دەنگەکان

تێبینیەکان

وێنەیەک بۆ: @Calak: @Serchia: @Gyan333: @Kushared: @Pirehelokan: @Shahid tahir: @ئارام بکر: @صلصة صویا: «Muhammed Tahaلێدوان ‏١٨:٤٦، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

بە گشتی لەگەڵ ئەوا ھەم کە ھەواڵەکان ئاپدەیت بن. ھەواڵ واتە زانیارییەکی نوێی کاتی (News)! جەلال تاڵەبانی لە ٣ی مانگدا مردووە (ئیتر بووە بە مێژوو). سەربەخۆیی کەتەلۆنیا لە ٢٧ی مانگدا ڕووی داوە. نازانم بۆچی @Épine: دەستکارییەکەمی گەڕاندووەتەوە کە وێنەکەی کەتەلۆنیام دانابوو؟ ئێپینی عەزیز ئەمە یەکەم جار نیە دەستکاریی من دەگەڕێنیتەوە. گەڕانەوەی دەستکاری جگە لە خراپکاریدا ئەشێ بە ڕوونی ھۆکارەکەی باس بکرێت. من لەوەی نووسیبووت وێنەکە بێکەڵکە تێنەگەیشتم. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٣، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو بەڕێز @Pirehelokan: بە ھیوای شتەکەت بە کەسی وەرنەگرتبێت. وەک خۆت دەزانیت لە سێ حاڵەتدا گەڕاندنەوە ئەنجام دەدرێت، یەکێک لەوانەش گەڕاندنەوەی دەستکارییە باشەکان بەڵام ڕووخێنەرەکانە: Good-faith edit revert. ئەو وێنەیەی جەنابتان داتان نابوو بۆ زۆرێک لە براوسەر و ئامێرەکان نەگونجاوە. دەبێت ھەموومان ڕەچاوی ئەوە بکەین کە ڕووکاری ویکیپیدیا لەسەر ئامێرەکانی تر جیان و ھەموو وەک یەک پیشانی نادەن، ئەو وێنەیەشی بەڕێزتان داتان نابوو ئاسۆیی بوو، کە لەسەر ئایپاد و بە براوسەری سەفاری، بەشی ھەواڵەکان تێکدەدات. وەک خۆتان دەزانن من لەخۆمەوە ھیچ کات دەستکاری ناگەڕێنمەوە. دواتر گەر دووبارە سەیر بکەنەوە من ھەواڵە نوێکەم لانەداوە، تەنھا دەستکاری وێنەکەم گەڕاندۆتەوە. ئەگەر وێنەیەکی شیاوترتان لایە کە پۆرترەیت بێت (تا براوسەرەکانی تر تێک نەدا) تکایە ئەوە دابنێن. سپاس.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٣:١٣، ١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: دروستە، دەبێت نوێکردنەوە ھەبێت، داواکاری بۆ نوێکاری لەم بەشە بۆ ئەوە بووە کە کۆمەڵێک سیاسەت و ڕێسا دابنرێت (بنەمای نوێکردنەوە و ئەرشیڤکردنی ھەواڵەکان و دیاریکردنی ھەواڵ و وێنەی نێو ھەواڵەکان ...)، باشترکردنی ئەم بەشە کارئاسانی بۆ دابینکردنی زانیاری پێویست بۆ ئەو وتارانە دەکات کە باس لەڕووداوێکی گرنگ دەکەن (نموونە: ماوەی ڕیفراندۆم، کە بوونی کۆمەڵێک زانیاری وتارەکە باشتر دەکەن). پشتیوان بەخوا لە ٧ بۆ ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ چاوەڕێی ھاوڕێیان دەبین، بۆ وەرگرتنی ڕایان دەربارەی ئەم پێشنیازە، پشتیوان بەخوا ھەوڵدەدەین لە ساڵی نوێوە کار بە ڕێسا و سیاسەتە نوێیەکان بکەین. «Muhammed Tahaلێدوان ‏٢١:٣٩، ٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو. من دژایەتی ناکەم بەڵام ئەمە کارێکی یەکجار قورسە. گەورەترین کێشەکە نوێکردنەوەی بابەتەکە و پاشان خودی ھەواڵەکەیە. چ ھەواڵێک شیاوی ئەمەیە دابنرێ، گونجاوە یان نا زۆر کێشە ساز دەکا.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٣٢، ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەو بەشە پێویستی بە ڕێکخستنی زیاترە، ناکرێ بەم شێوەیەی ئێستا ھەواڵی تێبخەین. وەک ھەندێک ویکیپیدیای تر کردوویانە، با پەڕەی تایبەت بە ھەواڵەکانمان ھەبێت، دەکرێ زۆر ھەواڵ لەخۆبگرێت و دابەشی بکەین، بە نموونە: ھەواڵە ھونەرییەکان و سیاسییەکان و وەرزشییەکان و تاد. پەڕەیەکیش تایبەت بکەین بۆ پەڕەی دەستپێک، وەکوو داڕێژەیەک بەکاری بێنین، تەنیا ئەو ھەواڵانەی تێبخەین کە زۆر گرنگن، نەک وەک ئێستا، سەردانی نێچیرڤان بارزانی بۆ لای عەلی باپیر، ئەمانە ھیی ئەوە نین لە پەڕەی دەستپێک بن. سەرچیا‏١٢:٥٩، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ کاکە سەرچیا ھاوڕام و ڕاستی دەمێکە خۆشم بەنیازم ئەو پێشنیارە بکەم ھەروەکو کاکە سەرچیا خستیەڕوو. سپاس. --—‎Aram وتووێژ ‏٠٨:٣٩، ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

«گوێزەرەوە بۆ ڕەوانەکەر» ناوێکی شیاو نییە

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەڕێزان. بۆ مافی «suppress redirect» ھاتوون «گوێزەرەوە بەبێ ڕەوانەکەر»یان داناوە کە وەرگێڕانێکی نادروستە و نووسینیشی وەڕسکەرە و درێژە بۆ ناوی مافێک. من پێشنیار دەکەم بکرێتە «خامۆشکەری ڕەوانەکەر» کە لە ناوە ئەسڵییەکەوەی نزیکترە و کورتتر و باشتریشە. ئەگەر ناوی باشتر نەبێ٥، دەتوانین ئەوە دابنێین. ڕاتان چییە؟--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٥٠، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئمممم... کەسیان پاشگرەکانی (-or, -er, -ist)ـیان پێوە نییە و ھەرسێکیان فرمانن؛ گوێزەرەوە، خامۆشکەر، و ڕەوانەکەر گشتیان ناوی کەس یان شتێکن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٨، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
جا قەیچێکە؟ ئەوەندە کێشەیەکی گرنگ نییە ئەمە، ناوەکە وەرگر دەگرێتەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:١١، ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
خامۆشکردن نابێتە suppress. بۆ نموونە تۆ پێش کۆخینی خۆت دەگری باش. بەمە دەڵێن suppress. ئایا دەتوانی بڵێی من کۆخەکەم خامۆش کرد؟ ئەو کاتە کە ئەو مافە دانرا شتی وا لە ئینگلیزیدا نەبوو بۆیە ئەمە وەرگێڕانی ئینگلیزی نییە. ئە ئێستاش کە لەوێدا دانراوە پێیان دەڵێن Page mover.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٨، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی کە وایە با بیکەینە گوێزەرەوەی پەڕە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣٢، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ گوێزەرەوەی پەڕەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٨، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە دروستە لە ئینگلیزیدا ئەمە دانراوە بەڵام بەڕاستی ناوێکی شیاوە؟ دەی ھەر بەکارھێنەرێکی پەسندکراو بەبێ ئەم مافەش دەتوانێ پەڕە بگوێزێتەوە. ئەم مافە لە ڕاستیدا مافی گواستنەوە نابەخشێ بەکارھێنەر خۆی ھەیەتی بەڵکوو مافی گواستنەوەیەک بەبێ ڕەوانەکەر دەدا بە بەکارھێنەر.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٠، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا ‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٤:٠٠، ٢٦ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


دامەزراندنی چەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە یووتیووب

سڵاو لە گشت بەڕێوەبەران (@Aza: @Calak: @Kushared: @Min.neel: @Pirehelokan: @Serchia:) و بەکارھێنەرانی تریش (@ساکاتا گینتۆکی: @Halvada: @Hevi: و ئەوانی تریش) وەک پێشتریش دووجار ئەم باسەم لە پەڕەی لێدوانی Épineدا کردووەتەوە و بەڕێزیشیان وەڵامی خۆیی داوەتەوە. من پێشنیاز ئەکەم کە چەناڵێکی یووتیووبی خۆمان ھەبێت و لەوێشەوە بتوانین کارێک بکەین کە لەڕێگەیەکی ترەوە بەکارھێنەرانی زیاتر بە ویکیپیدیاکەمان ئاشنا بکەین و ڕاکێشین و ترسی دەستکاریکردنیان لەلا نەهێڵین (تکایە بڕواننە لێدوانی بەکارھێنەر:Épine#کەناڵی یووتیووب بۆ زیاتر تێگەیشتن لە مەبەستەکەم). -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٦، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ

  لەگەڵ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٣٢، ٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ ئەتوانم یاریمەتیتان بدەم بۆ مۆنتاژ یاخود ھەر کێشەیەکی یوتیوب ✔ئاریا وتووێژ💮 ‏٢١:٥٢، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بێلایەن

دژ

بۆچوون

دەتوانن درووستی بکەن و چەند ڤیدیۆیەکی تیابێت + لانی کەم ٢ ئەدمینی ھەبێت. دوای ئەوە بڕیاربدەین وەک یوتیووبی ویکیپیدیای کوردی بیناسێنین، > Kushared (لێدوان) ‏٢١:٥٩، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کاری لە دەرەوەی ئەم ماڵپەڕە بێگومان پێویستە و کەڵکیشی دەبێت. بەڵام من پێم باش نییە بە فەرمی وەکوو میدیایەکی ویکیپیدیا ڕابگەیەنرێت. بەڵام ئەگەر وا کرا، ئەشێ ناوەرۆکەکەی ھەمیشە لێرەوە بەسەرچوونەوەی پیادا بکرێت. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٩، ١٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من قەت یووتیووب و فەیسبوک و تویتەرم بەکارنەھێناوە ھەر نازانم بەڕاستی چۆنن و تێیان ناگەم بۆیە ناتوانم ھیچ بڕیارێک بدەم.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٢١، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاس بۆ بۆچوونەکانتان، بەڕێز @Kushared: بە دڵنیایییەوە پێویستە لە یەک کەس زیاتر بێت چوون پێویستە وتووێژ بکرێت لەسەر چۆنییەتی بەڕێوەبردنی و ... ھتد، و ناکرێت بە ھەڕەمەکی بێت. بەڕێز @Pirehelokan: بەڵێ، بۆ مەسەلەی فەرمیبوونەکە ئەوەیان با بزانین بەکارھێنەرانی تریش چی دەڵێن. وەک ئاشکرایە کە ویکیپیدیا ھەمیشە لە گۆڕاندایە و ئێمەش ھەوڵەدەین بەپێی گۆڕانەکانی ویکیپیدیا کاری لەسەر بکەین و ھاوکاتی ویکیپیدیای بکەین. بەڕێز @Calak: سپاس بۆ لێدوانەکەت، وەک کاک Pirehelokan ئاماژەی پێدا کاری دەرەوەی ویکیپیدیاش پێویستە، وەک ئێستا کۆمەڵگەی ویکیپیدیاشمان لە فەیسبووک ھەیە، بەڵام ھیچ چالاکی نییە تەنھا کاک سەرچیا یەک-دوو پۆستی کردووە و بەمشێوەیە ئەوێش کارا ئەکرێتەوە ئەمەش بەھۆی کەمی بەکارھێنەرانمانە لێرە و دڵنیاشبن دوای تەواوبوونی ویکیپیدیا زیرۆ ئەو تۆزە بەکارھێنەرەش کە ھەن نامێنن بۆیە من پێشنیاری ئەوەم کردووە، پاشانیش لە دووبارە و دووبارە ڕێنوینیکردنی بەکارھێنەران باشترە. دووبارە سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٥، ١٤ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Arya sarhan: زۆر سپاس بۆ پشتگیرییەکەت. لە ئێستادا دانەمەزراوە، بەڵام ڕەنگە لەناکاو و لە کاتێکی دیاری نەکراودا دەرکەوێت، و خۆشحاڵ دەبین بە ھاوکاریکردنت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٠، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

گرووپی ویکیمیدیا

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەڕێوەبەران و ئەندامانی ویکیپیدیا. پێشنیازی دروستکردنی گرووپێکی ویکیمیدیا (User Group) دەکەم بۆ بەکارھێنەرە کوردیزمانەکان. ئامانج لەو کارە، زیاتر بەیەوەکەوەبەستنەوەی بەکارھێنەران، بەرەوپێشبردنی پرۆژەکانی ویکیمیدیا، و ھاندانی خەڵکییە بۆ بەشداریکردن. دەتوانین چەند ھەفتە جارێک، بە شێوەی وۆرکشۆپی سەرھێڵ، یان یەکتربینینی ڕاستەوخۆ کێشەکانمان بخەینە بەرباس و چارەسەرییان بۆ بدۆزینەوە. بۆ بەرچاوڕوونی، تەماشای ئەم دوو گرووپە بکەن؛ ئەمە و ئەمە . بەو ھیوایەم بتوانین گرووپێکی لەم چەشنە دروست بکەین. سەرچیا‏١٥:٣٣، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لەم پەڕەیە زانیاریی تەواو لەسەر ئەو گرووپانە ھەیە. بۆ دروستکردنی لانی کەم پێویستمان بە سێ بەشداربوو ھەیە. دەکرێت ناوێکی وا (Kurdish Wikimedians User Group) بۆ گرووپەکە ھەڵبژێرین. گرووپەکە بۆ پشتگیریکردنی سەرجەم ئەو پرۆژانەی ویکیمیدیایە کە بە زمانی کوردیین (سۆرانی، کورمانجی، کوردیی باشوور، و شێوەزمانەکانی تر) بەتایبەت پرۆژەی ویکیپیدیا و ویکیفەرھەنگ. دەبێت بەرنامە و کۆمەڵێک ئامانج بۆ گرووپەکە دیاری بکەین. ھەروەھا دەبێت مانگانە چالاکیمان ھەبێت، و بەکارھێنەرانیش بەشداری تێدا بکەن، چالاکییەکان ئەکرێ کۆڕ، وۆرکشۆپ، ھەڤپەیڤینی ئۆنلاین، و کۆنفرانس بن. گەر گرووپەکە پێک ھات، ئەکرێ کۆنفرانسێکی گەورە لە شارێکی باشووری کوردستان ببەستین، بانگێشتی سەرجەم بەشدابووانی ویکیپیدیا بکەین، لە ھەموو پارچەکانی کوردستان و لە دەرەوەی وڵاتیش، بەتایبەت بۆ وتووێژی کێشەکانمان. ڕێکخراوەی ویکیمیدیاش بۆ ئەو چالاکییانە یارمەتیی ماددی پێشکەش دەکات. تکایە ئەوەی خواستی بەشداربوونی ھەیە، با بە ڕوونی بیڵێت. وەک گوتم بۆ پەسەندکردنی گرووپەکە سەرەتا سێ کەسمان پێویستە، دواتر ھەموو بەکارھێنەرران ئەتوانن ببنە ئەندام. تەنیا بە لەگەڵ و دژ وەڵامەکاناتن مەنووسم. ڕا و پێشنیازەکنتان گرنگن بۆ سەرخستنی ئەم گرووپە. سەرچیا‏١٨:٥٢، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ هەموو چالاکییەکانی نووسیوتە زۆر جوانە ئەگەر بکرێت و سەرکەوتووبێت. بەس من تەنیا لەگەڵ ئەوەم کە ئەم گرووپە پڕۆژەکانی بۆ ویکیپیدیای سۆرانی بێت چوونکە وەک خۆم هیچ پەیوەندی و زانیارییەکم لەسەر ویکی کورمانجی بەنموونە نییە وە پێشموایە ئەندامانی دیکەش زۆربەیان وەک منن جانازانم ئەوانیش لەوە بؤچوونی خۆیان دەرببڕن. دەکرێت لەچالاکییەکان تەنیا ناوی ئەوان بهێنرێت نەوەک پڕۆژەکە ئەوانیش بگرێتەوە > Kushared (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ، بە ڕای من شتێکی زۆر باشبێت ھەرچەندە بە تەواویش نازانم کارەکانی چۆناوچۆنە. وە من لەگەڵ Kusharedـم و منیش بۆ سۆرانییەکە بە تەنیا بە باشتری دەزانم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٤، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: پێم وایە جارێ ویکیپیدیای کوردی و ئەندامانی بۆ ئەوە ئامادە نین. بۆیە ھێشتا داواکارییەکەم پێشکەش نەکردووە. گەر نەتوانین چالاک بین، گرووپەکە کەڵکی نابێت. سەرچیا‏١٧:٠٠، ١٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


بڕی بابەت

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

بەڕای من پێویستە یاسایەک دابنرێت کە وتارێک نابێت ڕێیپێبدرێت کە لە هەزار پیت کەمتر بێت چونکە لەوە کەمتر زانیاری نییە.ڕاسان ‏١٦:٠٠، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

کاکە ڕاسان درێژی پێوەر نییە، لێرە بایەخداری گرنگە، دەکرێت وتارێک لەوە کورتتر بێت و بایەخداریش بێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٥، ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


لێشاو

سەرکەوتوو نەبوو

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە ھەمووتان: @ئارام بکر: @Kushared: @Aza: @Pirehelokan: @Calak: @Serchia: @Amine yousefi:@RealRojSerbest: @Rebin galaly: @Hevi: @Paraw: @Hastyar Abdullah: @Arya sarhan: @Akam Nawzad: @Akam Aziz 18: و ھەموو بەکارھێنەرانی تر. وەک دەزانن ئێستا لە ویکیپیدیا بەشداریکردن لە وتووێژ زۆر قورسە، ئەم فۆرماتەی ئێستا وتووێژی بە شێوەیەک قورس کردووە کە ڕەنگە ھەندێ جار وتووێژەکان بە ئامانج نەگەن و بەکارھێنەران سارد دەکاتەوە، لەلایەکی تر بۆ بەکارھێنەرە نوێکان قورسە کە فێربن بە نموونە واژوو دانێن یان نووسینەکەیان بە دانانی کۆلن جیا بکەنەوە و ھەندێکیشیان ھەر نازانن چۆن وەڵامی وتووێژ بدەنەوە و دەچن سەرێک یان ئاستێکی نوێ دروست دەکەن بۆ وەڵامدانەوەی لێدوانێک. جگە لە ھەموو ئەمانە، ئەم سیستمەی ئێستا بۆ بەکارھێنەرە پێشکەوتووەکانیش وەڕسکەر و قورسە، بە تایبەت ئەوانەی لەسەر مۆبایل دەستکاری ویکیپیدیا دەکەن، بۆیە داواکارم لە ئێوە کە بۆچوونی خۆتان بە لەگەڵ یان دژ دەرببڕن بۆ چالاککردنی تایبەتمەندیی بێتای لێشاو لە ویکیپیدیاکەی ئێمە. چۆن ئەم تایبەتمەندییە ھاوکارمان دەبێت لە ئاسانکردنی وتووێژ؟

 
وتووێژێک کە بە تایبەتمەندیی لێشاو بەڕێوە چووە لەسەر ویکیپیدیای فەڕەنسی.
  • بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ سندووقێک لە پەڕەی لێدوانەکان دادەنێت کە لەسەری نووسراوە «دەستپێکردنی باسێکی نوێ»، بە پڕکردنەوەی ئەم سندووقە و پەنجەنان بە دوگمەی پاشەکەوتکردن، یەکسەر لێدوانە نوێکەت بە سەری خۆیەوە بڵاو دەبێتەوە بە شێوەیەکی ئاسانتر لە ئێستا. واتا چیتر پێویست ناکات بە ویکیدەق یان دەستکاریکەری دیداری دەستکاری پەڕەی لێدوانەکان بکەین و دەتوانین ڕاستەوخۆ باسەکانمان زۆر بە شێوەیەکی ئاسانتر بکەینەوە.
  • ئەم تایبەتمەندییە دوگمەی «وەڵامدانەوە» بۆ ھەر بەشێک زیاد دەکات، ئەمە واتای ئەوەیە کە بەکارھێنەرە نوێکان بەبێ کێشە دەتوانن وەڵامی وتووێژەکان لە بەشە شیاوەکان یان ئەو بەشەی مەبەستیانە بدەنەوە بەبێ کێشە و سەر لێشێوان.
  • تایبەتمەندییەکە بۆخۆی بە شێوەیەکی زۆر باش و ئاسان وتووێژەکان جیا دەکاتەوە، کەواتە چیتر پێویست ناکات {{سھ}} بۆ جیاکردنەوەی وتووێژێکی زۆر درێژ بەکار ببەین یان لەپێش نووسینەکانمان کۆلن (:) دابنێین تاکوو وتووێژەکەمان لەگەڵ ئەوەی پێش خۆمان تێکەڵ نەبێت.
  • باش ئەزانم کە ھەموومان لە دووبارەکردنەوەی «تکایە پەیامەکانت واژوو بکە» بێزار بووین. ئەم تایبەتمەندییە ئەم کێشەیەمان بۆ ناھێڵێ و خۆی بە شێوەیەکی خۆگەڕ پەیامەکان واژوو دەکات و چیتر پێویست ناکات بەردەوام {{واژوونەکراو}} لەسەر وتووێژە واژوونەکراوەکان بەکار ببەین.
  • لە ئێستادا ئەگەر بە نموونە تۆ خەریکی دەستکاریکردنی پەڕەیەک بیت بەڵام پێش ئەوەی پاشەکەوتی بکەیت یەکێک پێش تۆ دەستکاری پەڕەکەی کردبێ و پاشەکەوتی کردبێ کێشە بۆ تۆ دروست دەکات و دەبێ سەرلەنوێ ھەوڵی پاشەکەوتی پەڕەکە بدەیتەوە و ھەندێ لە بەکارھێنەران بەھۆی ئەوەی کە نازانن وتووێژی پێش ئەوەی خۆیان دەسڕێتەوە. لەگەڵ ئەم تایبەتمەندییە کێشەی ئەوەشمان نامێنێت.
  • کە ئەمە چالاک بکەین، ئەتوانین بە شێوەیەکی خۆگەڕ وتووێژەکان ئەرشیڤ بکەین. بەوپێیەی کە ئێمە بۆتێکمان نییە ئەم کارەمان بۆ بکات، ئەوە زۆر سوودمەند دەبێت بۆ ئێمە.
  • ئەم تایبەتمەندییە ڕووکارێکی جوان و سادە بە پەڕەی لێدوانەکان دەبەخشێ بە شێوەیەک کە بەکارھێنەرە نوێکانیش بتوانن بە شێوەیەکی زۆر ئاسان لە پەڕەکانی لێدوان تێبگەن و وەڵامی خۆیان یان وتووێژ بنووسن و بە شێوەیەکی تەواو لەگەڵ کۆمەڵگەکە پەیوەندی دروست بکەن.
  • ئەم ئامرازە بە سیستمی بێتا بۆمان زیاد دەکرێ، بۆیە ئەگەر حەز بەم سیستمەی ئێستا دەکەیت، کێشەمان بۆ دروست نابێت و دەتوانیت تۆ چالاکی نەکەیت و ھەر بەم شێوەیەی ئێستا بەشداری بکەیت.

ئەگەر ئێوەش وەکوو من ھەموو ئەمانە بە باش دەزانن، تکایە لە خوارەوە ڕای خۆتان دەرببڕن. دەتوانن لێرە زانیاریی تەواوتان دەست بکەوێت یان بەدواداچوونی زیاتر بکەن ئەگەر ویستتان. ئەوەش گرنگە کە بڵێم ئەم تایبەتمەندییە بە شێوەیەکی بنەڕەتی لەسەر وێبگەی میدیاویکی کارا کراوە. زۆر سپاس ئەگەر وتووێژەکەتان تا ئێرا خوێندۆتەوە و ھیوادارم بێوەڵام نەبن چوونکە ئەمە گۆڕانکارییەکی زۆر سوودبەخش دەبێت ئەگەر جێبەجێ بکرێت. تکایە ھەوڵیش بدەن جگە لە دەنگی لەگەڵ و دژ ڕا و بۆچوون و پرسیارەکانتان بنووسن. ھەر پرسیارێک ھەیە لە بەشی لێدوان بنووسن و باشترین ھەوڵ ئەدەم بۆ وەڵامدانەوەیان.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:١٠، ٣١ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

لەگەڵ

دژ

لێدوانەکان


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ھەژمارێک بۆ ویکی سۆرانی

سڵاو: @Aram: @Épine: @Aza: @Pirehelokan: @Calak: @Serchia: @Amine yousefi: و گشت بەکارھێنەرانی دیکەی ویکی، ھەرچەند ویکیپیدیا دەستەی نووسەرانی نییە، بەڵام پێشنیار دەکەم ھەژمارێک درووستبکەین کە وابکات خەڵک لەدەرەوەی ویکیپیدیاوە بەشداربن و وەرگێڕانەکانیان بۆ ویکیپیدیا بنێرن. لەماوەی ڕابردوو پڕۆژەی ھاوشێوەی ویکیپیدیا:پرۆژەی بەیت ئەلحیکمە ٢.٠ سەرکەوتنی باشی لەویکیپیدیای عەرەبی بەدەستھێنا کە نزیکەی ١٤٠٠ وتاریان نووسیوە، ئەمەش جگە لە دەستکارییەکان و لەویکی کوردی خۆشمان ٥٠ وتارییان نووسیوە. پێشنیارەکەی من ئەوەیە کە ھەژمارێک درووستبکەین لەلای چەند بەکارھێنەرێک بێت ئەو ھەژمارە، بۆئەوەی ھەرکەسێک لەدەرەوە وەرگێڕانی بۆکردین لەڕێگای ئەو ھەژمارەیەوە بەشداری و وتارەکان بڵاوبکرێتەوە. ئەم ھەژمارەش بەردەوامبێت تاکوو خەڵکێکی زۆر دێنە ویکیپیدیای کوردییەوە و بەکارھێنانی ویکیپیدیا لای خەڵک ئاسان و ئاشنا دەبێت، دەکرێت لەپەڕەی بەکارھێنەری ئەو ھەژمارەش ئاماژە بەھەموو ئەوانە بکرێت کە لەو ھەژمارە بەشداربوونە. -- Kushared (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Kushared:، شووشە پرۆژەیەکی وەھای بوو لێرە: بەکارھێنەر:گرووپی قوتابخانە. بەڵام پێویستە بە ڕوونی بکرێت یانی ھەژمارەکە دیار بێت کێ کاری لەسەر دەکات. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:٢٢، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ، کاک @Kushared: نایشارمەوە و ھەرچەندە من ھیوایەکم بە خەڵکی باشوور نەماوە، بەڵام پشتگیری ئەم پرۆژەیە ئەکەم و دەشێت ببێتە فریادڕەسێک بۆمان. لەوانەیە ھێشتا خەڵک ھەبن لە دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بترسن یانیش نەزانن چۆن دەستکاری بکەن. بەڵام وەک کاک پیرەھەڵۆ ئاماژەی پێ دا دەبێت ئەوانەی وتارەکان بڵاو دەکەنەوە چەند کەسێکی دیاریکراو بن، و ناوێکی گونجاو بۆ ھەژمارەکە ھەڵبژێردرێت. کاک Pirehelokan جگە لەوەش بەکارھێنەر:شنەی ئازادی بۆ ھەمان مەبەست دروستکرابوو و ئەتوانم بڵێم سەرکەوتووانەش کارەکانیان ئەنجام دا. بەھەرحاڵ، خۆشم لە دەرەوەی ویکیپیدیا ئەوەنەی بتوانم وەڵامی پرسیارەکان ئەدەمەوە و فێریان ئەکەم کە چی بکەن و چی نەکەن. لەگەڵ سپاسی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٣٧، ١٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
  •   دژ: ئەمە دژی سیاسەتی بەکارھێنانی ھەژماری ویکییە کە دەڵێ دەبێ ھەر کەسە و یەک ھەژمار بەکار بھێنێت و ھاوبەشی نەکات. وتارەکان بۆ یەکێک لە بەڕێوەبەران بنێرن و ئەوانیش لە ھەژماری خۆیانەوە بڵاوی بکەنەوە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٥٠، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
  •   لەگەڵ ئێمە لێرەین کە خزمەت بە ویکی بکەین و سیاسەتەکانی ویکیش تەنیا بۆ خزمەت بۆ ویکی دانراوە. سیاسەت شتێکە کە بۆخۆمان دامان ناوە و ئەگەر پێمان وایە سیاسەتێک ڕێگری لە خزمەت بە ویکی دەکا زۆر بە ھاسانی دەیگۆڕین و وە لای دەنێین. ئێپێنی خۆشەویست بەداخەوە جنابت چەپەوانە لێی حاڵی بووی و پێت وایە ئێمە لێرەین بۆ ئەوەی کە خزمەت بە سیاسەت بکەین! ھەر ئەو بۆچوونە ھەڵەیەی جنابت بەداخەوە زەبرێکی گەورەی لە پەرەسەندنی ویکیپدیا داوە و بوو بە ھۆی ماڵاوایی چەندین بەکارھێنەری دڵسۆزمان. ھیوادارم چاوپێداخشانەوەیەکت ھەبێ لەسەر ئەم بیروڕایەت و فەلسەفەی بوونی ئێمە لە ویکیپیدیا. لەگەڵ ڕێزم. -- چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٧، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
    • @Calak: ئەمە خزمەتی ویکیپیدیا نییە. ناکرێت ھەژمارێک زیاتر لە یەک کەس بەکاری بێنێ، ئەمە دژی ھەموو پریسنیپەکانی ویکییە. ئەگەر پێشنیارەکە ئەوەیە کە دەقەکان لەلایەن یەک کەسەوە کە ئاکسسی ھەیە بۆ ھەژمارەکە دابنرێت ئەوە شتێکی ترە. ئەبێ کە شتێک ئەکرێ بیر لە ڕووە تەکنیکییەکەی بکرێتەوە، ئەی ئەگەر بەکارھێنەرێک لەو بەکارھێنەرانە بە مەبەستی ڕووخێنەر بەشداری کرد و پێویستی کرد ھەژمارەکە بەربەست بکرێت؟ خۆ تۆ چووزانی لە ١٠ کەس کامە بە ھەژمارەکە دەستکاریان کردووە و خراپکارییەکەیان کردووە. لەگەڵ ئەمە، لە کۆتایی بەربەستنی ئەو ھەژمارەش دەبێتە بەربەستنی چەند ئایپی ئەدرێسەک پێکەوە. بە دڵنیاییەوە سیاسەت ئەگۆڕێت بەڵام لەسەر یەکدەنگی کۆمەڵگە نەک ڕای جەنابت بەتەنیا.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٤١، ١٧ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
      کاک @Épine: با ڕوونکردنەوەیەک بدەم... باشە لەوەیانا تۆ ڕاست دەکەیت و منیش دەڵێم تەنیا یەک بەکاربەر توانای دەسگەیشتنی ھەبێت چوونکە زیاتر لە بەکاربەرێک لە یەک کاتدا بە ھەژمارەکە دەستکاری بکات لەوانەیە کێشە دروست بکات بۆیە، با تەنیا Kushared خۆی توانای دەستگەیشتنی ھەبێت بۆ ھەژمارەکە. ئەم پرۆژەیەی Kushared ھاوشێوەی پرۆژەی بەیت ئەلحیکمە ٢.٠یە کە لەلایەن وەرگێڕەکانەوە وتارەکان وەرەگێڕدرێن و لەلایەن یەک بەکارھێنەرەوە بڵاودەکرێتەوە و تەواو. ئەمە بۆ ئەوە نییە دەیان بەکاربەر کار لەسەر ھەژمارەکە بکەن کە شارەزایییان لە ویکیپیدیا نەبێت بەڵکوو ئەوان وتارەکان وەردەگێڕن و بۆ خاوەن ھەژمارەکە کە لێرەدا Kusharedە (نەک خوودی Kushared) دەنێرن ئەویش تەنیا بڵاوی دەکاتەوە. نازانم ڕوونکردنەوەکەم باش بوو یان نە. سپاس -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٤، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
      ئێمە دەبێت لەهەندێک شت واقعبینبین، زۆرینەی کورد ئەمڕۆ بە مۆبایل/تابلێت هێڵی ئینتەرنێت بەکاردەهێنێت و ئەمە نەک بۆ بەکارهێنەری نوێ ئەوا بۆخۆشمان زەحمەتە بتوانین بە مۆبایلەوە بەشداربین. ئەم پڕۆژەیەش بۆئەوەیە خەڵکانێک هەن بەس مۆبایل بەکاردەبەن، ناتوانن فێربن یان کاتی خۆیان تەرخان ناکەن بۆفێربوونی ویکی ئەوا لەڕێگای ئەم هەژمارەوە بتوانرێت بەشدارییەکانیان داخڵبکرێت و سوودیان لێوەربگیرێت. ئەم هەژمارە تەنیا ئەوشتانە کۆپی دەکات کە خەڵک بۆی دەنێرن وە مافی ئەوەی نابێت کە وتووێژ لەسەر بابەتەکان بکات و لە ڕاپرسییەکان بەشداربێت + کە هەڵەیەکی زمانەوانی تێدابوو ئەوا بۆنموونە من بەهەژماری خۆمەوە بۆی چاکدەکەم یان وێنەکان بەهەژماری خۆمەوە دەتوانم بۆی زیادبکەم بەڵام دەقی وەرگێڕانەکە ئەوە من نەپێیەوە ماندووبووم نە هیچ ئەوا دەکرێت هەژمارێک بۆئەوە درووستبکرێت و ئەوکارە لەئەستۆ بگرێت. بۆ ڕێگەگرتن لەو خراپەکارییانەش کە Épine باسیکرد، ئەوا دەستەی بەڕێوبەران دەتوانن ئەو هەژمارە بەڕێوەببەن و هەمووشیان متمانەپێکراوی کۆمەڵگای ئێرەن و پێموانابێت ئەوکێشەیە درووستبێت. دەکرێت کورتەی دەستکاری بەکاربهێنرێت بۆئەوەی بزانین کامە بەڕێوبەر ئەو وتارەی بەو هەژمارەوە درووستکراوە یانیش لەڕێگای پەڕەی بەکارهێنەری ئەو هەژمارەوە هەر دەستکارییەک کرا ناوی نووسەری بابەت و ئەو بەڕێوبەرە ئاماژەی بۆبکرێت کە بابەتەکەی هێناوە. ئەم پڕۆژەیە دەکرێت شتێکی کاتی بێت، هەرکاتێک بەشداربووان زۆربوون ئەوا کارکردن بەم هەژمارە ڕابگیرێت لەکاتی پێگەیشتنی ویکی کوردی -- Kushared (لێدوان) ‏١٢:٢٤، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
        لەگەڵ -- Şûşe وتووێژ ‏١٨:٤٧، ٢٢ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
      • کاک @Aram: @Kushared: ئەگەر ئەم ھەژمارە دابنێن، ناکرێت لە یەک کەس زیاتر کاری پێ بکات. ئەو سیاسەتانەی ئێستا قبووڵ کراون بەپێیان ویکییەکەی پێ بەڕێوە دەبەین وا دەڵێت. بەیت الحکمەش یەک کەس کاری پێ دەکرێ و شتەکانی بۆ ویکی پێ زیاد دەکرێ. من نەھاتووم لە دژایەتی ڕای ھیچ کەسێکی تر دەنگ بدەم وەک ئەوەی کاک چالاک لەسەرەوە کردوویەتی و لایەنە تەکنیکییەکەی سەیر دەکەم، ئەم قسەیەی کاک چالاک ھاتووە دەیکا کە دەڵێ بە دڵی خۆمان سیاسەت دەگۆڕین دواتر کێشەمان بۆ دروست دەکا. ناکرێت ھەر لەبەر ئەوەی لەگەڵ شتێکە بەڵام سیاسەتێک ڕێگەی پێ نەدا بڵێ وەڵا ئەڕۆم ئەیگۆڕم. جگە لەمەش، ئێستا ئێمە ٧ بەڕێوەبەرمان ھەیە، دڵنیام ھەموویان نایانەوێت ئەو ھەژمارەیان بدرێتێ و ھەمووشیان ئەرکی دانانی شتەکان لە ئەستۆی خۆیان ناگرن (من خۆم نامەوێ زانیاریی ھەژمارەکەم لا بێت) دڵنیام ھەندێکی تریش بە تایبەت ئەوانەی زۆر چالاک نین ھەر نایانەوێ. ئینجا بۆیە ئەگەر بەم شێوەیە دەیکەن باشترە ئەو بەڕێوەبەرانەی دەیانەوێت ھەژمارەکەیان لابێت خۆیان ناونووس بکەن تاکوو ھەموومان بزانین کێ ھەژمارەکە بەڕێوە دەبا و لە پاڵ ئەمەشا لەسەر پەڕەی بەکارھێنەریان ئاماژەی پێ بکەن و بە ھیچ شێوەیەک بەو ھەژمارە نابێت بەشداری وتووێژ بکرێت (بە تایبەت لە ڕاپرسی کۆمەڵگەدا). ئەمە ھەموو قسەکانی منە لەسەر بابەتەکە. دڵنیام ھەمووتان لاتان مەنتیقییە و تێدەگەن کە مەبەستم چییە. سپاس :)--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١١:٤٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
        تەواو! با تەنیا Kushared خۆی ھەژمارەکە بەڕێوەببات، و جگە لە بڵاوکردنەوەی وتارەکان کە بە یەک دەستکاری دادەنرێت ھیچ دەستکارییەکی تری پێ نەکرێت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

پێشنیار

  نەکرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو، من تێبینییەکم لەسەر بەکارھێنانی وشەی "وتار" ھەیە، یەکەم شت ئەم وشە بەتەواوەتی ھەڵەیە چونکە چاوگی وشەکە گۆتن/گوتن ـە، و تەنیا لە سلێمانی و ھەندێک ناوچەی تر ئەم دەستەواژەیە بەکاردێت، و وشە ڕاستەکە "گۆتار/گوتار"ـە و تەنانەت لە ویکیپیدیای کوردیی باکووریش ھەر "گۆتار" بەکاردێ، بۆیە من وام باشترە لەمەودوا "گوتار" یان "گۆتار" بەکاربێ،سپاس. -- Akam Nawzad (لێدوان) ‏١٣:٥٦، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک ئاکام، لە ئێستادا گۆڕینی وشەکە شتێکی ئاسان نییە و دەبێت لە تەواوی پرۆژەی ویکیپیدیادا بگۆڕدرێت کە ئەوەش ئەستەمە بە مرۆڤ بکرێت (گەر بۆتێک بیکات، ئاسانە) ئەمە جگە لە پەیامەکانی میدیاویکی کە ھەر باس ناکرێت و ئاڵۆزن. بە کورتی من لەگەڵ گۆڕینی وشەکەدا نیم (لانیکەم بۆ ئێستا). وە بەکاربەرە کۆنەکانی وەک کاک @Calak: و ئەوانی تر زیاتر ئاگاداری باسەکەن و پێم باشە ئەوانیش بدوێن. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٦، ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


پێشنیارێکم ھەیە

  نەکرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣١، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو من پێشنیارێکم ھەیە کە دابەشکردنی ئەندامە چالاکەکانی ویکیپیدیایە لە بوارێک دەتوانین ھەموو ئەندامەکان کۆبکەینەوە لەو بوارەی لێی شارەزایە و بەتوانایە کار بکات بۆ نموونە یەکێک یان دوان دابنێرێن لەبەشی ھەواڵ ڕۆژانە ھەواڵە گرنیگەکان و بەرباسەکان دابنێت وە منیش کار لەوەرگێڕانی ویکیمدیا ئەکەم ھەر کەسێکیش ئەم پێشنیارەی بەدڵە {{لەگەڵ}} دابنێت یاخود ھەر کەسێک بەدڵی نییە {{دژ}} دابنێت، لەگەڵ ڕێزدا بۆ سەرجەم بەڕێوەبەران و ئەندامانی ویکیپیدیا.✔ئاریا وتووێژ💮 ‏١٨:٢٥، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Arya sarhan: خۆی ڕاستییەکەی لە زۆرینەی ویکیپیدیاکانی تر بەتایبەت گەورەکان ئاوایان کردووە و بەشێوەی گرووپ کارەکان دەکەن. من خۆم لەگەڵ پێشنیارەکەم، بەڵام ویکیپیدیای ئێمە ئەوەندە بچووکە کە خۆشت دەزانیت چەند کەس چالاکە؛ ژمارەی چالاکەکان لە پەنجەکانی دەست تێناپەڕن و کە بەڕاستی ھاوشێوەی بۆت دەستکاری دەکەن و ھەریەکە و لە چەند بوارێک دەستکاری دەکەن کە من دەستخۆشییان لێ دەکەم. بەھەرحاڵ، بەھۆی کەمی بەکارھێنەرانەوە بۆ ئێستا بڕوا ناکەم ئەو پێشنیارە سەربگرێت. ئومێد دەکەم لە داھاتوودا کار بەو پێشنیارە بکرێت. زۆر سپاس بۆ پێشنیارەکەت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ ڕاست ئەکەی زۆر کەمن بەڵام ھەرچەندێک بێت لە ھیچ باشترە تۆ ئەندامە چالاکەکان تاگ بکە تا بۆچوونی خۆیان بدەن چونکە ھەر ئاوا بێت ھەرگیز ویکیپیدیای کوردی پێش ناکەوێت. ✔ئاریا وتووێژ💮 ‏٢١:٤٤، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Arya sarhan: مادام خۆت پێشنیارەکەت کردووە، چاک وایە خۆشت بانگیان بکەیت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٢، ٢٧ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش بۆچوونی کاک ئارامم هەیە، جارێ زەحمەتە بەمشێوەیە بتوانین کاربکەین تاکوو لەهەموو بوارێک یەک دوو کەسی چالاکمان نەبێت ناتوانین ئەوە بکەین. پێشتر هەوڵی ئەوەشماندا بەگرووپ وتارێک پەرەپێبدەین بەڵام کێشە بەردەوامییە و سەرناگرێت بۆیە جارێ کە ئەوانەی بەشداریشن ئەوا هەر هەڕەمەکیش بەشداربن و بمێننەوە، چی بە پێویست دەزانن لەویکی کوردی زیادی بکەن و گرنگترین شت ئەوەیە کەسە نزیکەکان و هاوڕێکانمان بانگێشت بکەین بۆ ویکیپیدیا و بەتایبەت لەو بوارانەی کە ویکیپیدیای کوردی لێی لاوازە. -- Kushared (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر باشە ئەم ماوەیە ھەوڵئەدەم تا بزانم کەسە زۆر چالاکەکان کێن و ڕای ئەوانیش وەربگرم.✔ئاریا وتووێژ💮 ‏٠٨:٢٦، ٢٨ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وتارە پڕبینراوەکان

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

ھاوڕێیان کەس دەزانێت کە لە کوێوە دەتوانم پێڕستی وتارەپڕبینراوەکانی ویکیپیدیای کوردی ببینم؟ مادیوتووێژ ‏١٩:٥٤، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Min.neel: بڕوانە ئێرە. خۆیشت دەتوانیت ھەڵبژاردەکانی بگۆڕیت. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٠، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


به‌ره‌وپێش بردنى زمانى كوردى

  نەکرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٨، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو @Amine yousefi: @Aram: @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Rebin galaly: @Serchia:

به‌مه‌به‌ستى ده‌وڵه‌مه‌ندكردن و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى زمانى كوردى پێشنيارى به‌كارهينانى به‌شێك له‌ ووشه‌ى شێوه‌زاره‌كانى هه‌ولێر و هه‌ورامى ده‌كه‌م له‌ ويكيپيدياى كوردى ناوه‌نديدا, له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ويكيپيدياى كوردى سه‌ردانكه‌ره‌كى زۆرى هه‌يه‌. پێويسته‌ هه‌نده‌ك گۆرانكارى و به‌ره‌و پێشچوون له‌ رووى زمانه‌وانى له‌ ويكيپيديا رووبدا,له‌به‌ر بێ لايه‌نى ويكيپيديا پێويسته‌ پێشه‌نگى گۆرانكارى و ده‌وڵه‌مه‌ندبوونى زمانى كوردى بێ. ده‌رباره‌ى ووشه‌كان ده‌توانرێ گفتووگۆى له‌سه‌ر بكرێ. پێشم وايه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌نگاوه‌ له‌ ويكيپيدياى كوردى ناوه‌ندى جێبه‌جێ بكرێ رێژه‌ى ووتار و به‌كارهينان زياتر ئه‌بێ ... -- Shahid tahir (لێدوان) ‏١٤:٥٣، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Shahid tahir: ویکیپیدیای کوردی دەڵێت تەنیا دەبێت بە کوردیی ناوەندی بنووسرێت و باسی ناوچەکانی نەکردووە (بڕوانە وپ:نک). پێشتریش بەکارھێنەرێک لەسەر ھەمان شت لە پرسگا پرسیاری کرد (بڕوانە ئێرە). ھەرکەسێک پرسیاری لەسەر ئەوە لە من کردبێت پێیم وتووە ویکیپیدیا لەسەر شێوازی کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە دەنووسرێنەوە (بۆئەوەی نەبێتە ناکۆکی لەنێوان خەڵکی ناوچەکان). بەڕاستی ناشکرێت لە ھەر شوێنێکدا و شتێک بنووسرێت. جا بەنزبەت خۆمەوە لە ھەورامی تێناگەم و ناکرێت وەھا بنووسرێت، بەڵام وتووێژ جیایە و ھەرچۆنێک پێت خۆشە قسە بکە (گرنگ ئەوەیە کۆمەڵگەکە لێت تێ بگات). بزانین برادەرانیش چی دەڵێن. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠٥، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کاکە @Aram: باسی ناوچەیی ناکەم، تەنها مەبەستم لە ووشەیە نەوەک رستە. نمونە: کۆمەڵە کەسێک وتیان ، ئەگەر ووشەی هەولێری تێدابی:کۆمەڵە کەسەک گۆتیان ،ئەگەر ووشەی هەورامی تێدابی:کۆمەڵە کەسێک ئێژن. پێش ئەوەش ئامانج لەو پێشنیارەی من بێجگە لە دەوڵەمەدن کردنی زمان، ئاشناکردنیشە، دوای ئەوەش شێوەزاری هەولێریش کوردی ناوەندە.ئەوجە نازانم بە رەئی جەنابتان جیاوازی هەیە یان نا، ئەگەر ویکیپیدیای کوردی ناوەندی ئەو پێشنیارە پەیرەو بکا. ئەوا بێگوومان هێزی وتارەکانی ویکیپیدیا لە رووی زمانەوانی بەهێزتر ئەبی لەوەی ئێستا هەیە هەر وەک خەیامی شاعیر لە چوارینەکەی ووشەی جیاوازی بەکارهینایە، ئەمەش ئەبی ووتارەکان وەکی شاعیرەکان بەهێزبکەین ئەفەرمێ:مانگی ڕەمەزان نزیکە پێمان ئێژن:مەی ھەرچی ھەیە بڕێژن و مەیچێژن! -- Shahid tahir (لێدوان) ‏١٦:٤٨، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Shahid tahir: ممم... من پێم باشە تا پێمان بکرێت ئاستی یەکگرتوویی وتارەکان و ویکیپیدیا بپارێزین. ویکیپیدیا شوێنێکی باش نییە بۆ ئاشناکردنی زمانی کوردی بەڵکوو، دەتواندرێت پرۆژەکانی تری وەک ویکیفەرھەنگ پەرەی پێ بدرێت بۆ ئەوە. پێم باشە چاوەڕێی بەکارھێنەرانی تریش بکەین و بۆچوونی ئەوانیش بزانین. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Shahid tahir:، پێشنیارێکی باشە و بەبڕوام تەنیا ڕێگەی زمانی کوردی ھەر ئەوەیە، واتە ھانا بردن بۆ زاراوەکان و وشە ڕەسەن و فرامۆشکراوەکانیان. ئەوە ھەر ئیستەش تا ڕادەیەک دەکرێت. بۆ نموونە وشەی یانە لە یانەی تۆپی پێی بارسێلۆنادا ھەورامییە بە مەعنای خانە. بەڵام خوازراوەتەوە، زیندوو کراوەتەوە و باویش بووە. کوردی بەپێچەوانەی بڕێک لە زمانەکانی تر (وەک زمانە ئەورووپییەکان) دەستی لە زمانەکانی تر شۆردووەتەوە و زمانە دایکەکانیشی فەرامۆش کراون. بۆیە ئەمە ڕێگەیەکی باشە. بەڵام کاری ویکیپیدیا لە ڕاستیدا ئەمە نیە و ئەم ئەرکە ئەشێ بخرێتە سەر شانی لایەنەکانی تر وەک ئەکادیمیای کوردی و... ئێمەیش ھەوڵی خۆمانی لەگەڵ دەدەین. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٨، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram: خەڵکی پشت بە وتارەکانی ویکیپیدیا ئەبەستن و لە ژیانی رۆژانە بەکاری دەینن، لە ئێستادا هەر ماڵپەر و رێکخراوەک ئەوەندەی ویکیپیدیا ناتانن زمانی دایک دەوڵەمەند بکەن، ئێستا 24 هەزار ووتار هەیە لە ویکیپیدیا کوردی ناوەندی، هەست دەکەم هێشتا درەنگ نیە لەبۆ بەهێزکردنی ووتارەکانی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی، ویکیپیدیا موڵکی هیچ لایەک نیە بە ئاسانی دەگاتە دەست چینەکانی کۆمەڵگا لە (دکتۆر, ئەندازیار، قووتابی،شاعیر، فەرمانبەرەکان، هەتا زاناکانیش)، پێویستە ووتارەکان ویکیپیدیای کوردی ناوەندی لە رووی(بابەت، ووشە، نووسینی زانیاری تەواو و زۆر) بەهێز بکەین، هەر کاتەک لەو روانە و چەندین رووی دیکە بابەتەکان بەهێز بوون. بەکارهێنەران و خەڵکی زیاتر. ویکیپیدیای کوردی ناوەندی بەکاردەینن و بابەت زیاتر و زۆرتر دەبێت و ئەمانجی گەیشتن بە 100 هەزار ووتار زووتر دەگاتە مەبەست... Shahid tahir (لێدوان) ‏٢٣:٠٤، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە


سوپاس @Pirehelokan: ئاماژەت بە خاڵەکی گرنگدا،ویکیپیدیا لە رێگەی تاکەوە بەرێوەدەبرێ، ویکیپیدیای کوردی ناوەندی پێوسیتە رێگەکراوە و خۆشکەربێ لەبۆ وەرگێران و نووسینی بابەتی زیاتر تێیدا، بەرێوبەران و بەکارهێنەرانی ویکیپیدیا جۆن وا لە تاکەکانی کۆمەلگا بکەن ووتار بنوسن و وەرگێرانەکانیان بنێرن و زیادی بکەن لە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی، پێویستە ناوەرۆکی بابەت بەهێز بێت لە رستە و ووشەی تەواو و راست و رەوان، وە گواستنەوەی زۆرترین زانیاری دەربارەی ووتارەکە، ئەوانە هەموو پێوەرن لەبۆ ئەوەی کەسێک کاتەک سەیری ووتارێک دەکا لە ویکیپیدیا، سەرنجی تەنها لەسەر بابەتەکە نەبێت کاتەک زانیاری وەرگرت و ماڵئاوای لە ویکیپیدیا بکا هەتا کاری پێ دەکەوتەوە، ئەوانە پێوەرن لەبۆ ئەوەی کاتەک کەسەک هاتە ناو ویکیپیدیا سەرنج بدا و بزانێت کە رێگەپێدراوە بە نووسینی ووتار لە ویکیپیدیا، نەک بەس ئەو پێشنیارەی من پێوسیتە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی لە هەندێک کاتدا گۆرانکاری و جوانکاری بکات لە ووتارەکانی لەبۆ داهاتوو،، دووبارە سوپاس لەبۆ پشتگیریەکەت... Shahid tahir (لێدوان) ‏٢٣:٠٤، ٢٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


لۆگۆی گەیشتن بە ٢٥٬٠٠٠ وتار

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

٥٤٫٤٪ لە ئامانجی گەیشتن بە ١٠٠٫٠٠٠ وتار تەواو بووە و تا ئێستا ٥٤٬٣٩٧ وتار لە ویکیپیدیای کوردی دروستکراون.

   

سڵاو @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Serchia: و ئەوانی تریش، پێشەکی دەست و پەنجەی دانەبەدانەی دەستکاریکەران بە کۆن و نوێیەکانیشەوە خۆش بێت کە دە ساڵە بێوچان کاریان/کارتان کردووە بۆ دروستکردنی ئەم ئینسایکلۆپیدیایە! وا بە چارەکێکی ئامانجەکەمان دەگەین. بیرم لەوە کردەوە کە دەستکارییەکی لۆگۆیەکەمان بکەین بەشێوەیەک کە ئاماژەبێت بە گەیشتنمان بە ٢٥٬٠٠٠ وتار، و بۆ ماوەی دوو ھەفتە بیخەینە بان ئەم لۆگۆیەی ئێستامان. ڕێک وەکوو ئەمەی ویکیپیدیای عەرەبی. جا گەر دانەیەکی نوێ دروست بکەین یانیش ھەر لەسەر عەرەبییەکە بڕۆین، پێم خۆشە ئێوەش بۆچوونی خۆتان دەربڕن. دووبارە دەستی ھەموو لایەک خۆش بێت و زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٣٨، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دەستی ھەموو لایەک خۆشبێت. ھەرچەند پێم وا نییە بۆ ئەم ژمارە وتارە لۆگۆ گۆڕین پێویست بێ، بەڵام دژیش نیم گەر کارێکی وا بکرێ. ئەوەی ویکیی عەرەبیش ھەر وەک ھی ویکییە ئینگلیزییەکەیە، تەنیا ڕەنگیان لە سوورە بۆ شین گۆڕیوە. سەرچیا‏٢٠:٢٩، ٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ سەرچیام. لاریم نییە لەگەڵ ئەوەی لۆگۆکە ئاپدەیت بکرێتەوە بۆ ماوەیەکی کورت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٢٥، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دووبارە سڵاو @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Serchia: بەپێی ئەوەی کەس دژی پێشنیارەکەم نەبوو، دەستم بە کارکردن لەسەر لۆگۆیەکە کرد. بڕواننە وەشانی ١ [لەوانەیە تۆ کاتێک سەیری بکەیت کە بەردەست نەبێت یانیش سڕدرابێتەوە] لەسەر گووگڵ درایڤ، کە جۆرەپیتی Speda، قەبارەی ٦٠ پۆینت، و دەقی تۆخی تێدا بەکاربراوە. تکایە گەر نیازی گۆڕینی ھەرشتێکتان ھەیە، بفەرموون. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٣، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
شتێکی خراپ نییە بکرێت و دیزاینەکەش جارێ پێشنیارێکم نییە ئەگەر گەیشتینە ئەوژمارەیە ئەوا هەر ئەوەیان دابنێ -- Kushared (لێدوان) ‏١٩:١٢، ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستان خۆش. جوانە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٠:٠٨، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵڵا دەبێ فۆنتەکەی ئازاد بێ بەڵام ژمارەکان -- چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٦، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خۆش بێ. لە ڕاستیدا فۆنتی ژمارەکە جوان نییە تکایە بیگۆڕە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٥٤، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر سپاسی پشتگیرییەکانتان ئەکەم! کاک @Calak: ئێوە بۆ ژمارەکان چ جۆرەپیتێک پێشنیار دەکەن؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٢٥، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵڵا فۆنتەکە دەبێ ئازاد بێ بەڵام جارێ کاتی ئەو شتانەمان نییە. بە بڕوای من بە فۆنتی Kohinoor Arabic Semibold بینووسە (بە سێرچێکی بچووک دەیدۆزییەوە). ھێمای جیاکردنەوە ھەزارانیشت بە ھەڵە نووسیوە؛ ھێما دروستەکەی ئەمەیە ٬
سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٣٦، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: بەپێی ڕێنمایییەکانی ئێوە بەمشێوەیە دەرچوو. بڕواننە وەشانی ٢ [لەوانەیە تۆ کاتێک سەیری بکەیت کە بەردەست نەبێت یانیش سڕدرابێتەوە] لەسەر گووگڵ درایڤ. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٠١، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئەم ژمارانەم پێ جوانترە. ڕای بەکارھێنەرانی تریش گرنگە.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٢١، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Calak: ئەی سەبارەت بە ھێمای جیاکردنەوەی ھەزارانەکە تەواوە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵڵا دەبێ لە ژێرەوە با ڕێک وەک ٢٥٬٠٠٠ بەڵام ئەم فۆنتە ئاوایە. ھاسانە بیھێنییە خوارتر بە نەرمامێرێک. توانیت باشتر نەشت توانی ھیچ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٤، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: ئێستا بەدڵتە؟ بڕواننە وەشانی ٣ [لەوانەیە تۆ کاتێک سەیری بکەیت کە بەردەست نەبێت یانیش سڕدرابێتەوە] لەسەر گووگڵ درایڤ. دوای دوو-سێ ڕۆژی تر باری دەکەم گەر پێشنیاری تر نەبێت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٦، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم تەواوە. قالبت ساغ بێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٩، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: لۆگۆیەکە دانرا و تکایە گەر لێرە نەبووم، ئەوا لە ١٨ی کانوونی یەکەم دەستکارییەکەم پووچەڵ بکەرەوە. زۆر سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٢٦، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستت خوەش بێ. بانچاو.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٧، ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ئایا دەزانیت؟

سڵاو، داوا لە بەڕێوبەران دەکەم کە بەشی ئایا دەزانیت دابنێن لە پەڕەی دەستپێک، وەکوو زۆربەی ویکییەکانی تر، وە خۆم زۆر ھەوڵ ئەدەم تا زیاتر بەرەو پێشی بەرم، دەمەوێت زیاتر کار لەسەر بەشی ھەواڵ و ئەم بەشە بکەم ئەگەر دابنرێت، ھیوادارم کەسە چالاکەکانیش پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە بکەن تا زیاتر بەرەو پێش بچێت، زۆر سووپاس.Arya sarhan (لێدوان) ‏١٩:٥١، ٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

  •   لەگەڵ
  •   دژ
  •   بێلایەن
  •   لێدوان:
  • سڵاو @Arya sarhan:! خۆشحاڵم کە وەھا پێشنیارێکتان کردووە و من پێم خۆشە کە وەھا پرۆژەیەک دروست بکرێت، بەڵام ڕاستیت دەوێت ئێستا ویکیپیدیا لەوپەڕی کزیدایە. بەکاربەران زۆر کەم بەشداری دەکەن:( پێشووتریش @ساکاتا گینتۆکی: ھەمان پێشنیاری کرد کە ئەو کات زۆر چالاکتریش بووین، بەڵام لەبەر کەمی بەکاربەر نەکرا. ئێستایش من پێم خۆشە و گەر دڵنیایت کە دەتوانیت بەرەو پێشی ببەیت، ئەوا بناغەکەیت بۆ دادەنێین و دەست بەکار ببە، بەڵام پێم باش نییە دوای ماوەیەکی کەم دەستی لێ ھەڵبگیرێت کە دڵنیام گەر یەک کەس بێت ئەستەمە سەربگرێت. بەداخەوە، لە ئێستادا من ناتوانم لە ناوەڕۆکەکەیدا (باسی دروستکردنەکەی ناکەم) بەشداری بکەم. ھیوادارم چەند کەسێک بەشداریی تێدا بکەن تا دروستی بکەین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٠، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  • سڵاوتان لێبێت ئەندامە چالاکەکان @دیاکۆ: ، @Pirehelokan: ، @Amine yousefi: ، @Sorou6sh: ، @Pirehelokan: ، @Shahid tahir: ، @Ibrahim N. Qader: ، @ساکاتا گینتۆکی: ...ھتد، و ھەر کەسێکی تر کە پاڵپشتی ئەم پڕۆژەیە دەکات داواتان لێدەکەم کە دەنگ بە پڕۆژەکە بدەن بۆ زیاتر سوودگەیاندن بە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی، ھیوادارم ئێوەش پاڵپشتی بکەن و بەژداری تێدا بکەن و ھەر بەشێک کەزۆر زانیاریتان لێیە لەو بوارەدا خزمەتی ویکیپیدیا بکەن، زۆر سوپاس. Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٠:٠٥، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Arya sarhan:!بەس لەرووی تەکنیکیەوە فێرم بکەن چۆن ئیش دەکات تەواو،   لەگەڵسووپاس دیاکۆ (لێدوان) ‏٢٠:٢١، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@دیاکۆ: ئەوە کاک ئارام خۆی ڕوونکردنەوەی لەسەر دەدات.Arya sarhan (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

پرۆژەیەکی بەکەڵکە بەو مەرجەی ئاپدەیت بکرێتەوە و بە دەمییەوە بن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٧، ٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو هاوڕێیان شتێکی زۆر باشە ئەگەر کاری لەسەر بکرێت، هەڵبەت زۆربەی دەڕوازەکانیش بەشی ئایا زانیوتەیان هەیە، من خۆم نووسینی ئەو بەشەم بۆ ئەستەم بوو وەختی خۆی، چوونکە وام هەست دەکرد هەر چی هەڵیدەبژێرم خوێنەر دەیزانی :\ ئەگەر چاوێکیشتان لە دەروازەکان بێت زۆر باش دەبێ. Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٠٦، ٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

وشە سێحرییەکان

سڵاو لە بەڕێوەبەران @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: و سەرجەم بەکارھێنەرانی تریش، ھاوڕێیان من پێشتر لە فابریکەیتر داوای زیادکردنی وشەی سێحریی #ڕەوانەکەرم کردبوو کە لەپاڵ #REDIRECT دا کار بکات، و ئەمڕۆ داواکارییەکە پەسەند کرا. لەمەودوا لەکاتی داگرتنی دووگمەی ڕەوانەکردن، ویکیکۆدی #ڕەوانەکەر [[ناوی پەڕەی مەبەست]] دەبینن. ئێستا دەمەوێت داواکارییەکی تر پێشکەش بکەم کە ئەمجارە بەکۆمەڵ وشە سێحرییەکان بکەینە کوردی. گەر لاریتان نەبێت، پێڕستی وشەکان دادەنێم و بەیەکەوە وشەکان یەکلایی دەکەینەوە. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٣، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC) سڵاو. دەست خۆش کاکە. فەرموو دای بنێ با ڕای خۆمان بنووسین.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس کاک @Calak:! ئەمەی خوارەوە پێڕستی وشە سێحرییەکانی ویکیپیدیای عەرەبییە (ئەوەندەی کە خۆمان ھەمانبوو جێگۆڕکێم پێیان کردووە).
تێبینی:
  • لە وشە عەرەبییەکان زیاتر دەستکاریی ھیچ مەکەن (بەتایبەتی ئەندەرسکۆرەکان __WIKIPEDIA__).
  • دەتوانن بۆ ھەر وشەیەکی سێحری زیاتر لە دەستەواژەیەک دروست بکەن (تا ناچار نەبن مەیکەن).
  • دەتوانن لە گیتھەب لە فارسییەکەیش بڕوانن: بەستەر
  • تکام وایە زۆ زۆر بەوردی وشەی گونجاویان بۆ ھەڵبژێرن.
سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:١٠، ١٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
	'redirect'                  => [ '0', '#ڕەوانەکەر', '#REDIRECT' ],
	'notoc'                     => [ '0', '__لافهرس__', '__NOTOC__' ],
	'nogallery'                 => [ '0', '__لامعرض__', '__NOGALLERY__' ],
	'forcetoc'                  => [ '0', '__لصق_فهرس__', '__FORCETOC__' ],
	'toc'                       => [ '0', '__فهرس__', '__TOC__' ],
	'noeditsection'             => [ '0', '__لاتحريرقسم__', '__NOEDITSECTION__' ],
	'currentmonth'              => [ '1', 'شهر_حالي', 'شهر_حالي2', 'CURRENTMONTH', 'CURRENTMONTH2' ],
	'currentmonth1'             => [ '1', 'شهر_حالي1', 'CURRENTMONTH1' ],
	'currentmonthname'          => [ '1', 'اسم_الشهر_الحالي', 'CURRENTMONTHNAME' ],
	'currentmonthnamegen'       => [ '1', 'اسم_الشهر_الحالي_المولد', 'CURRENTMONTHNAMEGEN' ],
	'currentmonthabbrev'        => [ '1', 'اختصار_الشهر_الحالي', 'CURRENTMONTHABBREV' ],
	'currentday'                => [ '1', 'يوم_حالي', 'CURRENTDAY' ],
	'currentday2'               => [ '1', 'يوم_حالي2', 'CURRENTDAY2' ],
	'currentdayname'            => [ '1', 'اسم_اليوم_الحالي', 'CURRENTDAYNAME' ],
	'currentyear'               => [ '1', 'عام_حالي', 'CURRENTYEAR' ],
	'currenttime'               => [ '1', 'وقت_حالي', 'CURRENTTIME' ],
	'currenthour'               => [ '1', 'ساعة_حالية', 'CURRENTHOUR' ],
	'localmonth'                => [ '1', 'شهر_محلي', 'شهر_محلي2', 'LOCALMONTH', 'LOCALMONTH2' ],
	'localmonth1'               => [ '1', 'شهر_محلي1', 'LOCALMONTH1' ],
	'localmonthname'            => [ '1', 'اسم_الشهر_المحلي', 'LOCALMONTHNAME' ],
	'localmonthnamegen'         => [ '1', 'اسم_الشهر_المحلي_المولد', 'LOCALMONTHNAMEGEN' ],
	'localmonthabbrev'          => [ '1', 'اختصار_الشهر_المحلي', 'LOCALMONTHABBREV' ],
	'localday'                  => [ '1', 'يوم_محلي', 'LOCALDAY' ],
	'localday2'                 => [ '1', 'يوم_محلي2', 'LOCALDAY2' ],
	'localdayname'              => [ '1', 'اسم_اليوم_المحلي', 'LOCALDAYNAME' ],
	'localyear'                 => [ '1', 'عام_محلي', 'LOCALYEAR' ],
	'localtime'                 => [ '1', 'وقت_محلي', 'LOCALTIME' ],
	'localhour'                 => [ '1', 'ساعة_محلية', 'LOCALHOUR' ],
	'numberofpages'             => [ '1', 'عدد_الصفحات', 'NUMBEROFPAGES' ],
	'numberofarticles'          => [ '1', 'عدد_المقالات', 'NUMBEROFARTICLES' ],
	'numberoffiles'             => [ '1', 'عدد_الملفات', 'NUMBEROFFILES' ],
	'numberofusers'             => [ '1', 'عدد_المستخدمين', 'NUMBEROFUSERS' ],
	'numberofactiveusers'       => [ '1', 'عدد_المستخدمين_النشطين', 'NUMBEROFACTIVEUSERS' ],
	'numberofedits'             => [ '1', 'عدد_التعديلات', 'NUMBEROFEDITS' ],
	'pagename'                  => [ '1', 'اسم_الصفحة', 'PAGENAME' ],
	'pagenamee'                 => [ '1', 'عنوان_الصفحة', 'PAGENAMEE' ],
	'namespace'                 => [ '1', 'نطاق', 'NAMESPACE' ],
	'namespacee'                => [ '1', 'عنوان_نطاق', 'NAMESPACEE' ],
	'namespacenumber'           => [ '1', 'عدد_نطاق', 'NAMESPACENUMBER' ],
	'talkspace'                 => [ '1', 'نطاق_النقاش', 'TALKSPACE' ],
	'talkspacee'                => [ '1', 'عنوان_النقاش', 'TALKSPACEE' ],
	'subjectspace'              => [ '1', 'نطاق_الموضوع', 'نطاق_المقالة', 'SUBJECTSPACE', 'ARTICLESPACE' ],
	'subjectspacee'             => [ '1', 'عنوان_نطاق_الموضوع', 'عنوان_نطاق_المقالة', 'SUBJECTSPACEE', 'ARTICLESPACEE' ],
	'fullpagename'              => [ '1', 'اسم_الصفحة_الكامل', 'اسم_صفحة_كامل', 'اسم_كامل', 'FULLPAGENAME' ],
	'fullpagenamee'             => [ '1', 'عنوان_الصفحة_الكامل', 'عنوان_صفحة_كامل', 'FULLPAGENAMEE' ],
	'subpagename'               => [ '1', 'اسم_الصفحة_الفرعي', 'SUBPAGENAME' ],
	'subpagenamee'              => [ '1', 'عنوان_الصفحة_الفرعي', 'SUBPAGENAMEE' ],
	'rootpagename'              => [ '1', 'جذر_اسم_الصفحة', 'ROOTPAGENAME' ],
	'rootpagenamee'             => [ '1', 'عنوان_جذر_الصفحة', 'ROOTPAGENAMEE' ],
	'basepagename'              => [ '1', 'اسم_الصفحة_الأساسي', 'BASEPAGENAME' ],
	'basepagenamee'             => [ '1', 'عنوان_الصفحة_الأساسي', 'BASEPAGENAMEE' ],
	'talkpagename'              => [ '1', 'اسم_صفحة_النقاش', 'TALKPAGENAME' ],
	'talkpagenamee'             => [ '1', 'عنوان_صفحة_النقاش', 'TALKPAGENAMEE' ],
	'subjectpagename'           => [ '1', 'اسم_صفحة_الموضوع', 'اسم_صفحة_المقالة', 'SUBJECTPAGENAME', 'ARTICLEPAGENAME' ],
	'subjectpagenamee'          => [ '1', 'عنوان_صفحة_الموضوع', 'عنوان_صفحة_المقالة', 'SUBJECTPAGENAMEE', 'ARTICLEPAGENAMEE' ],
	'msg'                       => [ '0', 'رسالة:', 'MSG:' ],
	'subst'                     => [ '0', 'نسخ:', 'SUBST:' ],
	'safesubst'                 => [ '0', 'نسخ_آمن:', 'SAFESUBST:' ],
	'msgnw'                     => [ '0', 'رسالة_بدون_تهيئة:', 'MSGNW:' ],
	'img_thumbnail'             => [ '1', 'وێنۆک', 'thumb', 'thumbnail' ],
	'img_manualthumb'           => [ '1', 'تصغير=$1', 'مصغر=$1', 'thumbnail=$1', 'thumb=$1' ],
	'img_right'                 => [ '1', 'ڕاست', 'right' ],
	'img_left'                  => [ '1', 'چەپ', 'left' ],
	'img_none'                  => [ '1', 'بدون', 'بلا', 'none' ],
	'img_width'                 => [ '1', '$1پیکسڵ', '$1عن', '$1px' ],
	'img_center'                => [ '1', 'ناوەڕاست', 'center', 'centre' ],
	'img_framed'                => [ '1', 'چوارچێوە', 'بإطار', 'frame', 'framed', 'enframed' ],
	'img_frameless'             => [ '1', 'بێچوارچێوە', 'frameless' ],
	'img_lang'                  => [ '1', 'لغة=$1', 'lang=$1' ],
	'img_page'                  => [ '1', 'صفحة=$1', 'صفحة_$1', 'page=$1', 'page $1' ],
	'img_upright'               => [ '1', 'معدول', 'معدول=$1', 'معدول_$1', 'upright', 'upright=$1', 'upright $1' ],
	'img_border'                => [ '1', 'سنوور', 'border' ],
	'img_baseline'              => [ '1', 'خط_أساسي', 'baseline' ],
	'img_sub'                   => [ '1', 'فرعي', 'sub' ],
	'img_super'                 => [ '1', 'سوبر', 'سب', 'super', 'sup' ],
	'img_top'                   => [ '1', 'أعلى', 'top' ],
	'img_text_top'              => [ '1', 'نص_أعلى', 'text-top' ],
	'img_middle'                => [ '1', 'وسط', 'middle' ],
	'img_bottom'                => [ '1', 'أسفل', 'bottom' ],
	'img_text_bottom'           => [ '1', 'نص_أسفل', 'text-bottom' ],
	'img_link'                  => [ '1', 'وصلة=$1', 'رابط=$1', 'link=$1' ],
	'img_alt'                   => [ '1', 'بديل=$1', 'alt=$1' ],
	'img_class'                 => [ '1', 'رتبة=$1', 'class=$1' ],
	'int'                       => [ '0', 'محتوى:', 'INT:' ],
	'sitename'                  => [ '1', 'اسم_الموقع', 'SITENAME' ],
	'ns'                        => [ '0', 'نط:', 'NS:' ],
	'nse'                       => [ '0', 'نطم:', 'NSE:' ],
	'localurl'                  => [ '0', 'مسار_محلي:', 'LOCALURL:' ],
	'localurle'                 => [ '0', 'عنوان_المسار_المحلي:', 'LOCALURLE:' ],
	'articlepath'               => [ '0', 'مسار_المقالة', 'ARTICLEPATH' ],
	'pageid'                    => [ '0', 'رقم_صفحة', 'PAGEID' ],
	'server'                    => [ '0', 'خادم', 'SERVER' ],
	'servername'                => [ '0', 'اسم_الخادم', 'SERVERNAME' ],
	'scriptpath'                => [ '0', 'مسار_السكريبت', 'مسار_سكريبت', 'SCRIPTPATH' ],
	'stylepath'                 => [ '0', 'مسار_الهيئة', 'STYLEPATH' ],
	'grammar'                   => [ '0', 'قواعد_اللغة:', 'GRAMMAR:' ],
	'gender'                    => [ '0', 'نوع:', 'GENDER:' ],
	'bidi'                      => [ '0', 'ثا:', 'BIDI:' ],
	'notitleconvert'            => [ '0', '__لاتحويل_عنوان__', '__لاتع__', '__NOTITLECONVERT__', '__NOTC__' ],
	'nocontentconvert'          => [ '0', '__لاتحويل_محتوى__', '__لاتم__', '__NOCONTENTCONVERT__', '__NOCC__' ],
	'currentweek'               => [ '1', 'أسبوع_حالي', 'CURRENTWEEK' ],
	'currentdow'                => [ '1', 'يوم_حالي_مأ', 'CURRENTDOW' ],
	'localweek'                 => [ '1', 'أسبوع_محلي', 'LOCALWEEK' ],
	'localdow'                  => [ '1', 'يوم_محلي_مأ', 'LOCALDOW' ],
	'revisionid'                => [ '1', 'رقم_المراجعة', 'REVISIONID' ],
	'revisionday'               => [ '1', 'يوم_المراجعة', 'REVISIONDAY' ],
	'revisionday2'              => [ '1', 'يوم_المراجعة2', 'REVISIONDAY2' ],
	'revisionmonth'             => [ '1', 'شهر_المراجعة', 'REVISIONMONTH' ],
	'revisionmonth1'            => [ '1', 'شهر_المراجعة1', 'REVISIONMONTH1' ],
	'revisionyear'              => [ '1', 'عام_المراجعة', 'REVISIONYEAR' ],
	'revisiontimestamp'         => [ '1', 'طابع_وقت_المراجعة', 'REVISIONTIMESTAMP' ],
	'revisionuser'              => [ '1', 'مستخدم_المراجعة', 'REVISIONUSER' ],
	'revisionsize'              => [ '1', 'حجم_المراجعة', 'REVISIONSIZE' ],
	'plural'                    => [ '0', 'جمع:', 'PLURAL:' ],
	'fullurl'                   => [ '0', 'عنوان_كامل:', 'FULLURL:' ],
	'fullurle'                  => [ '0', 'مسار_كامل:', 'FULLURLE:' ],
	'canonicalurl'              => [ '0', 'عنوان_قاعدة:', 'CANONICALURL:' ],
	'canonicalurle'             => [ '0', 'مسار_قاعدة:', 'CANONICALURLE:' ],
	'lcfirst'                   => [ '0', 'عنوان_كبير:', 'LCFIRST:' ],
	'ucfirst'                   => [ '0', 'عنوان_صغير:', 'UCFIRST:' ],
	'lc'                        => [ '0', 'صغير:', 'LC:' ],
	'uc'                        => [ '0', 'كبير:', 'UC:' ],
	'raw'                       => [ '0', 'خام:', 'RAW:' ],
	'displaytitle'              => [ '1', 'عرض_العنوان', 'DISPLAYTITLE' ],
	'rawsuffix'                 => [ '1', 'أر', 'آر', 'R' ],
	'nocommafysuffix'           => [ '0', 'لا_سيب', 'NOSEP' ],
	'newsectionlink'            => [ '1', '__وصلة_قسم_جديد__', '__NEWSECTIONLINK__' ],
	'nonewsectionlink'          => [ '1', 'لا_وصلة_قسم_جديد__', '__NONEWSECTIONLINK__' ],
	'currentversion'            => [ '1', 'نسخة_حالية', 'CURRENTVERSION' ],
	'urlencode'                 => [ '0', 'كود_المسار:', 'URLENCODE:' ],
	'anchorencode'              => [ '0', 'كود_الأنكور', 'ANCHORENCODE' ],
	'currenttimestamp'          => [ '1', 'طابع_الوقت_الحالي', 'CURRENTTIMESTAMP' ],
	'localtimestamp'            => [ '1', 'طابع_الوقت_المحلي', 'LOCALTIMESTAMP' ],
	'directionmark'             => [ '1', 'علامة_الاتجاه', 'علامة_اتجاه', 'DIRECTIONMARK', 'DIRMARK' ],
	'language'                  => [ '0', '#لغة:', '#LANGUAGE:' ],
	'contentlanguage'           => [ '1', 'لغة_المحتوى', 'لغة_محتوى', 'CONTENTLANGUAGE', 'CONTENTLANG' ],
	'pagesinnamespace'          => [ '1', 'صفحات_في_نطاق:', 'صفحات_في_نط:', 'PAGESINNAMESPACE:', 'PAGESINNS:' ],
	'numberofadmins'            => [ '1', 'عدد_الإداريين', 'NUMBEROFADMINS' ],
	'formatnum'                 => [ '0', 'صيغة_رقم', 'FORMATNUM' ],
	'padleft'                   => [ '0', 'باد_يسار', 'PADLEFT' ],
	'padright'                  => [ '0', 'باد_يمين', 'PADRIGHT' ],
	'special'                   => [ '0', 'خاص', 'special' ],
	'speciale'                  => [ '0', 'عنوان_خاص', 'speciale' ],
	'defaultsort'               => [ '1', 'ترتيب_افتراضي:', 'مفتاح_ترتيب_افتراضي:', 'ترتيب_تصنيف_افتراضي:', 'ترتيب_غيابي:', 'DEFAULTSORT:', 'DEFAULTSORTKEY:', 'DEFAULTCATEGORYSORT:' ],
	'filepath'                  => [ '0', 'مسار_الملف:', 'FILEPATH:' ],
	'tag'                       => [ '0', 'وسم', 'tag' ],
	'hiddencat'                 => [ '1', '__تصنيف_مخفي__', '__HIDDENCAT__' ],
	'pagesincategory'           => [ '1', 'صفحات_في_التصنيف', 'صفحات_في_تصنيف', 'PAGESINCATEGORY', 'PAGESINCAT' ],
	'pagesize'                  => [ '1', 'حجم_الصفحة', 'PAGESIZE' ],
	'index'                     => [ '1', '__فهرسة__', '__INDEX__' ],
	'noindex'                   => [ '1', '__لافهرسة__', '__NOINDEX__' ],
	'numberingroup'             => [ '1', 'عدد_في_المجموعة', 'عدد_في_مجموعة', 'NUMBERINGROUP', 'NUMINGROUP' ],
	'staticredirect'            => [ '1', '__تحويلة_إستاتيكية__', '__تحويلة_ساكنة__', '__STATICREDIRECT__' ],
	'protectionlevel'           => [ '1', 'مستوى_الحماية', 'PROTECTIONLEVEL' ],
	'protectionexpiry'          => [ '1', 'انتهاء_الحماية', 'PROTECTIONEXPIRY' ],
	'cascadingsources'          => [ '1', 'مصادر_مضمنة', 'CASCADINGSOURCES' ],
	'formatdate'                => [ '0', 'تهيئة_التاريخ', 'تهيئة_تاريخ', 'formatdate', 'dateformat' ],
	'url_path'                  => [ '0', 'مسار', 'PATH' ],
	'url_wiki'                  => [ '0', 'ويكي', 'WIKI' ],
	'url_query'                 => [ '0', 'استعلام', 'QUERY' ],
	'defaultsort_noerror'       => [ '0', 'لاخطأ', 'noerror' ],
	'defaultsort_noreplace'     => [ '0', 'لاتستبدل', 'noreplace' ],
	'displaytitle_noerror'      => [ '0', 'لا_خطأ', 'noerror' ],
	'displaytitle_noreplace'    => [ '0', 'لااستبدال', 'noreplace' ],
	'pagesincategory_all'       => [ '0', 'كل', 'all' ],
	'pagesincategory_pages'     => [ '0', 'صفحات', 'pages' ],
	'pagesincategory_subcats'   => [ '0', 'تصنيفات_فرعية', 'subcats' ],
	'pagesincategory_files'     => [ '0', 'ملفات', 'files' ],

تەنیا لەگەڵ وەڕگێڕانی ئەم وشانەم کە کوردییەکەی بەجوانی دەزانین و شک و گومانی تێدا نییە. بۆ زۆربەیان لەگەل ئەو وشە قۆڕە داتاشراوانە نیم و ھەر با ئینگلیزی بن. بۆ نموونە defaul کوا بەرامبەری رێک و گونجاوی کوردی ھەیە. دوور نەڕۆین کێ دەزانێ path بە کوردی دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Calak: گەر چەند وشەیەکیش ھەر ئینگلیزییەکە بن، کێشە نییە، بەڵام گەر بڕیار وایە کە زۆرینەیان وەک خۆیان بن، با ئەنجامی نەدەین. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢١، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ ناوی قۆڕ قۆڕ نیم. ئەوانەی بێ گرێ و گۆڵ ناوی کوردییان ھەیە بیکەنە کوردی دەنا خۆ گۆپاڵیان لەسەر ڕانەگرتووین ھەموویان بکەینە کوردی. تواناییی زمانی کوردیش ھەر ئەوەندەیە بە زۆر نابێ. پاشان تکایە پێڕستەکەی سەرەوە دەستکاری مەکەن بەڵکوو لە ژێرەوە بەرامبەری کوردیی وشە جادووییەکان بنووسن بتوانین تاوتوێی بکەین و لەسەریان پێک بێین.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٥٩، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر چاکە! چەندتان کرد، بە زیاد بێت. ڕاستە و نابێت دەسکاریی ئەوەی سەرەوە بکەن و لەخوارەوە وەرگێڕدراوەکان دانێن. تکام لە بەڕێوەبەرانی تریش @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: و @Aza: ئەوەیە کە پشتگوێی نەخەن و دەست بە کار بن. سپاس بۆ ھەموو لایەک! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٤٧، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: ھاوڕێیان ئەمە زۆر گرنگە! قسەی تێدا دەکەن یان بڕوات بۆ ئەرشیڤ؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٧، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە تەنیا دەتوانین بەرانبەری گونجاو بۆ ھەندێکیان دابنێین. ڕەنگە چاکتر بێت وەکوو خۆی بێت. سەرچیا‏٢٠:٢٠، ١٣ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Serchia: بێگومان وشە ئینگلیزییەکان ھەر دەمێنن، بەڵام دەمەوێت ئەوەندەی پێمان بکرێت وەرگێڕانی گونجاو بۆ ئەوانەی کە لە توانادایە بکەین. گەر ئێستا نەکرێن، ئیتر بڕوا ناکەم دیسانەوە وەھا بابەتێک بکەینەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٦، ١٤ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

وشە خراپەکان

(ھەڵە نەبم) پشتگیریی ئەلفبێی عەرەبی ناکات. ھەوڵ دەدەم ئامرازی جێگرەوە بدۆزمەوە. ببوورن! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٠، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە سەرجەم بەکارھێنەران @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Serchia: @Min.neel: @Shahid tahir: @دیاکۆ: @ساکاتا گینتۆکی: @Eng.dilan86: @Arya sarhan: @Sorou6sh: @Ismail.Sharifi:

ئاشکرایە کە ھەندێ لە بەکارھێنەرانی پرۆژەکانی تر چاودێریی پرۆژە بچووکەکان دەکەن و لەوانەش ئەم پرۆژەیە. ئەمە بۆئەوەی کە بەرەنگاری دەستکارییە خراپەکان ببنەوە و زوو بیان گەڕێننەوە، و تا ڕاددەیەکی باشیش خراپکاری کەم ببێتەوە. من ئەمڕۆ پەڕەی ویکیپیدیا:Huggle/Config.yaml (پرۆژەکەی خۆمان)م بۆ meta:Huggle/Config زیاد کرد کە ئێستا بووە بە سەرانسەری و ھەر بەکارھێنەرێک (با کوردیش نەبێت) چاودێریی پرۆژەکەمان بکات، ئاسانتر تێ دەکات کە چ باسە. ئەمە لەڕێگەی پێڕستێک لە وشە خراپەکانەوە دەکرێت (بەزۆری بۆ وتارەکان دەبن) کە دەزانن خراپەکارە و بەبێ دواخستن یەکسەر دەی گەڕێننەوە. ئەمەی خوارەوە پێڕستێکە لەو وشە ئینگلیزییانەی کە بۆ قسەی ناشرین بۆ سووککردن بەکاردێن، و خۆم بەشێکیانم وەرگێڕاوە و ئێستایش داوا لە ئێوە دەکەم کە وشەی تر چی بە مێشکتان دا دێت بینووسن. گەر وشەی جگە لەوانە ھەیە، بە ڕیزی تر زیادیان بکەن. تکایە گەر ڕوونکردنەوەی زیاترتان ویست، بپرسن. سپاس بۆ ھەموو لایەک! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٨، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، واتە ئەم بەکارهێنەرانەی تر ئەگەر کوردی نەزانن، چۆن تێ دەگەن کە "سمت" بۆ واتای مەبەستێکی باش بەکارهاتووە یان بۆ سووکایەتی؟ @Aram: مادیوتووێژ ‏٢٢:١٠، ١٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆربەی وشەکانی ئەم خشتەیە ئاسایین و جنێو نین و ڕۆژانە بەکاردێن لەشوێنی زۆر فەرمیش وەک :poo و awesome ودیاکۆ (لێدوان) ‏٠٠:٣١، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
پرۆژەیەکی باشە. ئاسانکاریی چاک ئەکا. بەڵام نە بەو مەرجەی کە ھەر دەستکارییەک ئەم وشانەی تێدابوو بگەڕێنرێتەوە. شتێکی تر ئەوە کە سەرنجم لەسەر بڕێ لە وشەکان و وەرگێڕانیان ھەیە. یەکەم، rape بە مەعنای گایین نییە، بە مەعنای لاقەکردن و دەستدرێژیکردنە. nigger و nigga بە مانای ڕەشپێس و کۆیلە (black and slave) نین. ئەمانە وشەی ئەمریکین بۆ سووکایەتیکردن بە ڕەشەکان. دووھەم، بڕێک لەم وشانە ھیچکات کورد بەکاری نابات، تەنانەت بۆ جوێن. بۆ نموونە نیگا و نیگەر. چون ئەوانە وشەی ئەمریکین و ھی فەرھەنگی ئەمریکین. بەڵام ئێمە سەدان وشەی ترمان ھەیە بۆ سووکایەتی بە کەمینەکانی تر. بۆ نموونە بۆ ژن: قۆڵتڕ، حیز، جندە، قەحبە و... یا بۆ داڕنینی مەسکیوڵینیتی یا بۆ ھاوڕەگەزخوازان وشەی ناشیرین وەک لووسکە، گەواد، قوڕمساخ و... ھەیە. دەربارەی بۆچوونەکەی @دیاکۆ:، بەڵێ ڕەنگە ھەموویان جوێن نەبن. بەڵام وشەگەلێکن کە شیاوی زانستنامە نین. لە زمانی زانستیدا کەس نانووسێ awesome یا poo یا boobs و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٧:١٥، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
پرۆژەکە جێگەی سەرنج و گرنگیپێدانە، پێم باشە بەشێک لە ووشەی دیکەش هەن زیادبکرێن کە لە کوردیدا و لە ناو کۆمەڵگای کوردیدا و دەکرێ کەسانەک بە مەبەستی خراپە لێرە بەکاریبینن، ووشەکەن پێموابی لێرە نین و جنێو تەشهیر و سووکایەتیکردنن وەک : ناکەس بەجێ و ڕیسوا، خوێری هتد..) Shahid tahir (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Min.neel: ئێستا گەر تۆیش ئەو وشانە دەکار ببەیت، ھەقیان نییە بەسەرتەوە چوونکە تۆ لە پێڕستی سپیدایت و بەکاربەرێکی متمانەپێکراوی بۆیە دەزانن کە ئەو بەکاربەرانەی کە لە پێڕستی سپیدان ئەو وشانە دەکار ناھێنن. کەواتە بەس تازەکار و ئایپییەکان دەمێننەوە. پاشان پێڕستی پەڕە فەرامۆشکراوەکانمان ھەن. سیستمی ئەو وشانە لەخۆڕا دانەندراون و خاڵیان بۆ دانراوە. سێ جۆرە وشەیشمان ھەن کە ئەمانەن: وشەی تاک سترینگ، ھەر سترینگێک کە ئەو وشەی تێدا بێت، و ئەو وشانەی کە لە پەڕەکان (بێجگە لە وتووێژەکان)دا ھەن. بەکورتی سیستمەکە سەرکەوتووە و گەر بەکاربەرێکی ئایپی یان تازەکاریش وشەی «سمت» بە چاکە دەکار ببات و دەستکارییەکە گەڕێندرایەوە، ئەوا خۆمان دەتوانین بە ڕوونکردنەوە بە زمانی دووەم دەستکارییەکەی ئەو کەسە بگەڕێنینەوە. ھیوادارم ڕوونم کردبێتەوە. زۆر سپاس بۆ زیادکردنی ئەو چەند وشەیە!
کاک @دیاکۆ: کاک Pirehelokan وەڵامی دایەوە.
کاک @Pirehelokan: ھەمان وەڵامم بۆ Min.neel بخوێنەوە. ڕوونکردنەوەکەتم زۆر بەدڵە! لێرەدا وەرگێڕانی وشە ئینگلیزییەکان فەرز نین و دەبێت خۆماڵیی بکەین، بەڵام دەست لە ئینگلیزییەکان نادەین چوونکە ئینگلیزی زمانی دووەمە و دەشێت بیانییەک بێت و وشە خراپە ئینگلیزییەکان بنووسێت. تکایە ئازاد بە خۆت بەپێی زانیارییەکانی خۆت پێڕستەکە دەستکاری بکە. زۆر سپاسیش بۆ خستنەڕووی ئەو وشانە کە بەڕاستی خۆم لەبیرم نەبوون!
کاک @Shahid tahir: زۆر سپاس بۆ گرینگیپێدان بە وتووێژەکە. تکایە خۆت لە ڕیزی نوێ و لەخوارەوە زیادیان بکە.
زۆر سپاستان لێ دەکەم ھاوڕێیان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٦، ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لەگەڵ وەرگێڕان نیم. دەبێ بزانین لە کوردیدا چ جنێوگەلێک زیاتر دەوترێ ئەوان زیاد کەین. ئەو شتەی لە زمانی ئینگلیزیدا جنێوە رەنگە لە ئی ئێمەدا جنێو نەبێ و بە پێچەوانە.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٣٣، ١٨ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کوردی ستوونی زیادە English
کوونی، گاندەر، قووندەر، قنگەر، قنگدەر، گایراو faggot
قوزمژ، کوزلێس، قوزلێس suck
گان، گانکردن، گاندان، گانکردن fuck
کوونی، گاندەر، قووندەرقنگەر، قنگدەر، گایراو fag
عەقەبماندە، عەقەبماندە، گەوج، شێت، فەحە، گێل retard
نێرەمووک، نێرەموک، دوجنسە، دووجنسە shemale
خۆش cool
گەمژە، گێل، حۆل، گەوج، کەلەپوت، کەللەپوت stupid
گایین rape
گایین raping
bla
سێکس، گان sex
مەمک، مەمك، مەمکۆڵە، مەمکۆڵان tits
پۆرن، پۆڕن، فیلم سووپڕ porn
ئا، ئەھا yeah
yea
yee
گون، ھێلکەگون، ھێلکە گون balls
گوڵ، حەشیش weed
سمت، قوون، قنگ، قن arse
ھاوڕەگەزخواز homosexual
کێرەکان، کیرەکان dicks
پیسکە، ناشیرین، ناحەز، بێتام ugly
تڕ، تس fart
کێر، کیر، گون dick
crackhead
bieber
گوو، پیسایی crap
lmao
bruh
rofl
بلابلابلا blabla
swag
ئەحمەق، کەر، وڵاخ، باوەحیز، دایەحیز، سەگباب، لاژگ، scumbag
wiener
weiner
قسەی حیز، قسەی قۆڕ، قسەی ھیچ و پووچ، قسەی بێ مانا، قسەی بێمانا، تەڕەماش، فڵتەفڵت، تڕەھات، توڕەھات، تووڕەھات bullshit
مشتە، دەسپەڕ wank
سڵاوی خودای لێ بێت، سڵاوی لێ بێت peace be upon him
گوو، پیسایی، فیڕان، تووڕکە shit
گەی gay
لێزبیان lesbian
قەحبە، قەحپە، دەڵەسەگ، دێڵەسەگ، داوێنپیس، سۆزانی، جندە، حیز bitch
کێر، کیر، چووک penis
میز، گمێز، گمیز piss
وشەیەکی خراپ نیە awesome
گەیەکان gays
faggots
suck
مژین sucks
مەمک، مەمك boobs
قوز، کوز pussy
گووکردن poop
گوو poo
lesbo
dyke
گێژ، حیز، هەتیو queer
حیز، قۆڵتڕ، زیناکار whore
cockass
حیز، خوێڕی، تڕن asshole
thicc
asshat
fucknugget
دایکحیز، باوەحیز motherfucker
fucktard
arsehole
گوێدرێژ، کەر، قنگ، قون، گێل، قوون، قن ass
قنگ، قون، کۆم، قوون butt
dipshit
dipstick
asswipe
قوز، کوز، کەر cunt
قوز، کوز twat
yolo
دەمت داخە، گوو مەخۆ fuckoff
fuck off
دایکت بگییەم، بابت بگییەم fuck you
shithole
wanker
sucks dick
مشتاو، مشتە، کابلەمە masturbate
fucking
ڕەشپێست، ڕەش پێست nigger
قولی ،قولەڕەش، niga
کۆیلە nigga
derp
derpy
weiner
butthole
tit
bum

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


WPCleaner

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە بەڕێوەبەران @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: و سەرجەم بەکارھێنەرانی تریش! من لە ویکیپیدیای فەڕەنسی داوای زیادکردنی پرۆژەکەمانم بۆ WPCleaner کرد. خۆشبەختانە زیادیان کرد. بۆ بینینی داواکارییەکە بڕوانە fr:Discussion Wikipédia:WPCleaner#Add ckbwiki to WPCleaner. ئێستا ئێوە چی ناوێک بۆ WPCleaner پێشنیاز دەکەن؟ وە من نیازی وەرگێڕانی بەرنامەکەم ھەبوو، بەڵام نزیکەی ١،٠٠٠ پەیام دەبن و کاتێکی زۆرم دەوێت، کە ئەسڵەن نازانم دەتوانم ئەنجامی بدەم یان نە. کەس ھەیە بتوانێت یارمەتیم بدات؟ سەرنج بدەن کە پرۆژەکە زیادکراوە و ئێستا تەنیا باس لە بەکوردیکردنی بەنامەکە دەکەم. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٤١، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza:  - من نازانم ئیتر وتووێژ سوودی چییە؟! زۆرجار توڕەیی خۆم دەخۆمەوە، بەڵام لەکاتێکدا بە بانگکرندیشەوە نایەن بەدەممەوە ناچار چیتر بانگی کەس ناکەم، بەھیچ شێوەیەک وتووێژ ناکەم، و ئەوەندەی پێم کرا خۆم کارەکان بەڕێوە دەبەم و ئەوەیشی دەمێنێتەوە بە جەھەننەم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٢، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک ئارام. پێویست نییە تووڕەبن. بەڕێوەبەران ھەموو کاتێک لێرە نین. پێم وانییە وەڵام دانەوە ناچاری بێت، و پێویست نییە ھەموو جار بەڕێوەبەران تاگ بکرێن بۆ بابەتەکان. بەڕێوەبەران و ئەندامان بابەتەکان لە دیوەخان دادەنێن و کێ ویستی بەشداری دەکا. بۆ ئەم بابەتەش، جارێ یەکەم شت ڕوون نییە ئەو ئامرازە چییە! باشتر دەبوو پێناسەت کردبا و کەڵکەکانیت نووسیبان. بۆ بابەتی وەرگێڕانی ھەر ئامرازێکیش، ئێوە و بەڕێوەبەرانی دیش دەتوانن وەرگێڕانەکان بکەن و دواتر لە چ شوێنێک ھەڵەیەک ھەبوو چاکی دەکەین. سەرچیا‏١٤:٣٧، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Serchia: ئەو قسانەی ئێوە بۆ ویکیپیدیا گەورەکانە نە ئێمە کە ژمارەمان زۆر کەمن. ئەوەتا من بانگم کردوونە نایەن بەدەممەوە جا بانگیشتان نەکەم ئەوکات چی؟! ئەمە یەکەم جار نییە! وا دەزانم شێت بوومە و قسە لەگەڵ خۆم دەکەم! قابیلە لە چەند ڕۆژێکدا سەردانێکی بچووک نەکەن؟! پاشان من نامەوێت پڕی بکەین لە لێدوانی بێکردەوە (ئەنجامم دەوێت کە پێی بگەین). کاک سەرچیا دەمەوێت ئەو تەمەنەی کە لێرە ماومە بڕێ کاراسانی بۆ ئەوانەی دوای خۆمان بکەم، بەڵام کە ئەم بارودۆخە دەبینم؛ تۆ بیت لەجێی من چی دەکەیت؟ ھیچ مەکەن تەنیا کەمێک یارمەتیم بدەن! بۆ بابەتەکە ناتوانم سوودەکانی باس بکەم چوونکە یەک و دووان نین. لە ناوی بەشەکەدا بەستەری ویکیپیدیای ئینگلیزیم داناوە و دەتوانن بیخوێننەوە. بۆ وەرگێڕانەکە قیروسیا گەر خۆم دەرفەتم ھەبوو، دەیکەم (لە translatwiki.net نییە). ئێستا تاکە شت کە لە ئێوەم دەوێت ئەوەیە ناوێک بۆ WPCleaner دانێن. جا ھەر خۆی بە ئەلفبێی عەرەبی بنووسین یان ناوێکی کوردیی بۆ دانێین یانیش ھەر WPCleaner بنووسین (لەوانەیە ویکیی عەرەبی و فارسی بەکەڵک بێت). سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٢، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ماندوونەبیت کاک ئارام، من بۆیە زۆرجار خۆم لەو توووێژانە دەدزمەوە کە تەنیا شتێکن بۆداهاتوو کەدەکرێ لەکاتی خۆیاندا بکرێن نەوەک ئێستا. پێموایە ئەم پڕۆژەیەش هەروایە زیاتر بۆداهاتووی ویکی کوردی سوودی هەیە نەوەک ئێستا. ئەوەی لەسەر ئێستامان پێویستە وتارەکان باشتربکەین و خەڵکی زیاتر بهێنین و زیاتر ویکی بناسێنین کەهیچ نەبێت خەڵک بزانێت چییە و چؤنێش کاردەکات. هەڵبەت کارکردن لەوشتانەی تۆ و برادەرانیش کردوویانە جێگەی دەستخۆشییە بەڵام پێموایە واباشترە ئەو کاتەی هەمانە بۆویکی زیاتر بۆ باشترکردنی ناوەڕۆکبێت لەوەی ڕووکار. بۆ ناوەکەش ئەوە خۆت شتێکی بۆدانێ یان هەر بەناوە ئینگلیزییەکەش بێت کێشەنابێت. Kushared (لێدوان) ‏٠٨:١١، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەموو بەکارھێنەرێکی ئاسایی ویکیپیدیا ئەو ئامرازانە بەکارناھێنێت. بۆیە گەر ناوەکەی ئینگلیزیش بێ و وەرگێڕانیشی بۆ نەکرێ کێشە نییە، گرنگ ئەوەی ئەوەی بەکاری دێنێت لێی بزانێ. بابەتەکانیش بە قورسی وەرمەگرە. ئێوە کە بەڕێوەبەرن دەتوانن کار لەسەر زۆر شت بکەن بێ گەڕانەوە بۆ ڕای بەڕێوەبەرانی دیکە، مەگەر ئەوەی بابەتەکە زۆر گرنگ بێت یان خۆتان حەزبکەن ڕای ئەوانی دیش بزانن. سەرچیا‏١٢:٣٣، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Kushared: نەخێر، ئێستا گونجاوترین کاتە چوونکە من دەزانم کە گەر ئێستا نەیکەین، ئەوا تا دەیان ساڵی تریش ناکرێت. خۆتان دەزانن کە بەشێکی بەکاربەران تا ئێستایش پەڕەکانی شێوازیان نەخوێندووەتەوە و ھەر وایش دەبێت. ئەمە بۆ پرۆژەکانی تر کۆنیش بووە! ئێمە زۆر کار ھەن وەڕەزمان دەکەن. دەی من ناچار ئەم ڕێگایانە دەگرمە بەر. من وەکوو ئەرکێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆم بەو کارانە ھەڵدەستم چوونکە بەکارھێنەرانی تر زۆر دەسەڵاتیان نییە کە من ھەیمە (من/ئێمە نەیکەم/نەیکەین، کێ بیکات؟) بەخوا کاکە گیان من ھەر لەبەر ئەوە ھەژماری فەسبووکەکەم داناوە تا بتوانم لەدەرەوەی ئێرەیش خزمەت بکەم، بەڵام تائێستا بەس ماندوویان کردووم. چاوەڕوانییەکی وام نییە چوونکە ئاشکرایە کە بێبەرامبەرە و نایکەن. ئێوە خەریکی ناوەڕۆک بن و ھەر گرفتێکتان بۆ ھاتە پێش، بە من بڵێن. من سپاسی ستایشکردنەکەت دەکەم، بەڵام من زۆر بەگونجاوی دەزانم کە ھەر ئێستا زۆر لەو کارانە بکەم چوونکە من ھەر زوو کە ھاتمە ئێرە بە Épineم وت من دەمەوێت لەڕێگەیەکی ترەوە خزمەت بکەم و ئێستایش نامەوێت ئەو شارەزایی و کاتانەی ھەمە بەفیڕۆیان بدەم. کاک @Serchia: ئەوە خۆمانین کە نامانەوێت پێش بکەوین و حەز دەکەین لە یەک شوێندا خۆمان قەتیس بکەین ئەگینا ویکیپیدیای ئەم دوو تا سێ ساڵەی دوایی زۆر لە ھی پێشتر زیاتر پێشکەوتنی بەخۆیەوە بینیوە (مەگەر وا نییە؟). ئێمە گەر بمانەوێت ھەر بەدەست کارەکان بکەین، ئەوا دەکەوینە دوای دواوە. کاک سەرچیا ئەمە چۆن گرنگ نییە؟! من ئەم شەڕەم بۆ دروستکردنی ناوی تاگەکە کردووە. کورد واتەنی «شت لەمسەرەوە خۆشە.» بە من ناکرێ لەخۆمەوە ناوێک دانێم دواتر بەڕێوەبەرێک بێت و بڵێت بیگۆڕە. شتی وا ناکرێت! بەکورتی با تەواوی بکەم و ئێوە لەگەڵ کام ناون؟
  • وپکلینر
  • وپکلینەر
  • WPCleaner
  • ناوێکی کوردیی نوێ
  • یان ھەر ناوێکی تر
سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @ئارام دەستخۆشیت لێدەکەم بۆ ئەو پڕۆژەیە من ئامادەم یارمەتیت بدەم، ماوەیەکیشە نایەمە ویکیپیدیا و دەستکاری ناکەم بەژداری ناکەم بەھۆی ئەوەی لە (translatwiki.net) خەریکی وەرگێڕانی پڕۆژەکانم، بەڕای من ھەر کەسێک لەبوارێکەوە کار بکات باشترە و مەرج نییە ئەوەی لێرەیە تەنیا دەستکاری بکات و پەڕە درووست بکات، من لە ئێستایا کار لەسەر وەرگێڕانی پڕۆژەکان و ھەواڵەکان دەکەم بەڕای من ئاوا باشترە نەوەک ھەموو کارێک بکەم، بەس ئەتوانی بەستەری وەرگێڕانەکە دابنێی.Arya sarhan (لێدوان) ‏٠٧:٥٤، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Arya sarhan: من زۆر سپاسی تۆ دەکەم! بەڵێ، لە ویکیپیدیاکانی تریش بە گرووپ کار دەکەن و مەرج نییە ھەموو کەسێک ھەموو کارێک بکات. سەبارەت بە وەرگێڕانەکە لە translatewiki.net نییە و لەسەر ھێڵ بەردەست نییە و دەبێت تەنیا یەک کەس بیکات. بەھەرحاڵ، من دیسانەوە سپاست دەکەم بۆ بەشدارییەکانت جا لە ھەرکوێیەکەوە بیان کەیت! بەداخەوە! وابزانم ئەنجامی ئەم وتووێژەیش بە دەردی ئەوانی تر چوو! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٦، ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
تاگەکەم بەناوی «وپ کلینر» (میدیاویکی:Tag-وپ کلینر) دروست کرد. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠١، ٢٨ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


زمانی کوردی لە وەڕگێڕی گۆگڵ

  نەکرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٣، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەرێزان @Aram: @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Min.neel: @دیاکۆ: @ساکاتا گینتۆکی: @Eng.dilan86: @Arya sarhan: @Sorou6sh: @Ismail.Sharifi: @بنار: پێموابی بەشێک لە ئێوە ئاگاداری ئەوەن کە لە سیستەمی وەرگێڕی گووگڵ (زمانی کوردی) زیادکرایە و دەتانی ووشە و ڕستەی کوردی بکەیە هەر زمانێکی خواستراو کە دەتەوێ، هەرچەندە لە ئێستادا بەرامبەرەکەی بەردەست نیە، واتا ناتانی ئینگلیزی بکەیەوە کوردی بەڵام بێگوومان لە داهاتووی نێزیک وەرگێرەکە ئەو بەشەیەش زیاد ئەکا و زمانی کوردی بەشی سۆرانی بەرەو پێشچوونەکی باش بەخۆیەوە دەبینێ، جێگەی سەرنجە کە هەر یەکێک لە ئێوە دەتانن تاقیبکەنەوە و ببینن ئەویش (لە سیستەمی وەرگێری گۆگڵ) گرنگیەکی تەواو تەواوی بە ووشەی ناوچەیی دایە و هیچ خۆی پەیوەست نەکردیە بە کەسێک و حکومەتێک و کۆمەڵە و رێکخراوێک تەنها گرنگی بە زمانەکە دایە ، بیگوومان لۆ ئەوەی زیاتر وەرگێرەکە هەروەها زمانەکەش دەوڵەمەند بی گرنگیەکی تایبەتی بە زۆر ووشەدایە کە من چەندین ساڵە لێرە لە ویکیپیدیا هەوڵی بۆ ئەدەم و دەمەوێ بیکەمە ستاندارد و زیاتر زمانی کوردی پێ دەوڵەمەند بکەم، بێگوومان ئامانجی دووەمی سیستەمی وەرگێرەکە ئەوەیە کە زۆرترین خەڵکی لە زۆرترین ناوچە و شوێن کە بە کوردی قسە دەکەن و دەنووسن بتوانن بە ووشە و رستەی خوازراوی خۆی بنوسێت و لە بەرامبەردا سیستەمی وەرگێرەکە کرداری وەرگێرانی بە خواستی ئەو بۆ بکا، لە پێشتردا کێشەی بەشەک لە بەرێوبەران لە بەرامبەر بەشێک لە ووشەی ناوچەیی ئەوە بوو کە لە داهاتوو سیستەمی وەرگێڕی گووگڵ نایکاتە ئینگلیزی یاخوود زمانێکیتر بەڵام لە ئێستادا دەتانن خۆیان تاقیبکەنەوە کە سیستەمەکە پشتگیری لەو جۆرە ووشانە دەکا و بێگوومان بە هەوڵ و ماندی بوونی چەندین گەنج تواندرا بەو جۆرە گرنگی بە زمانی کوردی بدرێ لە سیستەمەکە بێگوومان گۆگلیش لە رێگەی پسپۆر شارەزایانی خۆی بریار لەسەر زیاد بوون و ووشەکان و رستەکانی وەرگێرانەکەی ئەدا، کەواتە لێرە داوای دەکەم پاشی چەسپاندنی (وەرگێرانی کوردی لۆ ئینگلیزی زمانەکانی دیکە) و (ئینگلیزی زمانەکانی دیکە لۆ کوردی) لە سیستەمی وەرگێڕی گووگڵدا ئەوا پێم باشە بەرێوبەران و ئەندامان بە جدی بەدوای ئەو پێشنیارەم بکەون کە چەندین مانگە لەسەر یەک دەیڵێمەوە، هەروەها یاسا و رێگایەکی تایبەت بە ویکی کوردی دابندرێ دەربارە دەوڵەمەند بوونی زمانەکە لە ڕێگەی بەکارهێنانی بەشێک لە ووشەی مانادار و گرنگ کە لە ئێستادا لە ویکیپیدیا هەروەها لە ناوەندەکانی پەروەردەی حکومەتی هەرێمیش گرنگی پێ نادرێ.. بە هیوای بەردەوامی لۆ هەر هەمووتان و سوپاس لۆ بەژداری و ماندی بوونتان لە وییپیدیای کوردی ناوەندیدا... Shahid tahir (لێدوان) ‏١٠:٠١، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Shahid tahir: ئەوەی ڕاستی بێت من ھەفتەیەک دەبێت نە ئاگام لە فەیسبووکە و نە بەرگوێشم کەوتووە کە لە گووگڵ ترانسلەیت چی ڕووی داوە. ھیچ بووە؟ بەڵام سەبارەت بەو دەستەواژانەی کە ئێوە دەکارتان دەھێنا من ئێستایش سوورم لەسەر قسەی خۆم (کە کۆمەڵگەی ویکیپیدیا وایان وتووە و پێیەوە پابەندیشم.) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٠٦، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو کاک @Shahid tahir: بەڵێ ئاگادارم لە وەرگێڕانەکەی گووگڵ کە بەھۆی تێکەڵاوبوونی داتاکان زمانی کوردی وەردەگێڕیت، بۆ بەشێکی تریش لە قسەکانت منیش لەگەڵ ڕای کاک ئارامم چونکە پێویستە ئێمە وتارەکانمان بە ستانداردی بنووسین بەواتایەکی تر ڕیزمانی ئەگەر سێری لقوپۆپەکانی زمانی کوردی بکەی چەندین شێوەمان ھەیە ئەگەر ھەر کەسێک بەشێوەی ناوچەی خۆی شت بنووسیت کەس لە وتارەکان تێناگات، بۆ نموونە من خەڵکی کەرکوکم کە لە کاتی قسەکردندا وشەی عەرەبی زۆر بەکاردێنین، نموونەیەکی تر ئەگەر کەسێک خەڵکی کلار بێت و ئەگەر بەشێوەی خۆیان وتار بنووسێت کەس تێناگات، زۆر سپاس بۆ بەژدارییەکانت.Arya sarhan (لێدوان) ‏١٣:٢١، ٢٩ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سوپاس @Aram: @Arya sarhan: دەربارەی کاکە ئارام کە ئاگادار نین، بێگوومان دەتانی لەو لینکە بە فۆنتی کوردی بنووسی لە بەرامبەر دەکاتەوە ئینگلیزی (لینکی وەرگێر) ، وە دەتانی ووشەکانیش تاقی بکەیەوە، بێگوومان ئەمن ویکیپیدیام پێ جیاوازە لەگەر گۆگڵ ترانسلێیت وە ناشمەوێ کارێکی هاوشێوە بکەین، بەڵام لە سەردەمی نوێ و لەو ١٠ ساڵەی کۆتایی هەر وەک زمانەکانی دوونیا زیاتر بەرەوو پێش دەچی پێموایە کەسانەک هەبن زمانی کوردی بەرەوپێشتر ببەن هەر وەکی ئێمە خۆبەخش پێویستە زانست و زانیاریەکانی کۆمەڵگایی و زمانی و ئیدی تەکنەلۆژی پێشکەش بکەین ئەوەندەی دەتانین و لە توانامان هەیە خزمەت بەو بوارەش بکەین لەبەر ئەوەی هەر ئەندامەکی ویکیپیدیا دەبی پێوابی گرنگترین شوێنی هەماهەنگی و کلتوری و تەکنەلۆژی و زانستی و بەرەوپێش چوون زمانەوانەی لە ویکیپیدیاوە هەڵدەقووڵێ لۆ کۆمەڵگایەکی ووشیار و زیندی، هەروەک کردیتمان و دەشیکەین و بێگوومان ئەمن پێموایە خەڵکی زۆر چاویان لە ویکیپیدیا هەیە و لە داهاتووش بەرەوو گەشتر دەچی لەوەی خراپتربی لۆەی دەبێ ویکیپیدیا یەکەم ناوچەی زمانەوانی نوێ بی دەربارەی زانست و کلتور و تەکنەلۆژیا و تەندروستی و هەموو کایەکانی ژیانیش، لۆیە ئەو هەنگاوەی دەەمەوێ بیهاوێین تاک و دەگمەن و باش بی و سوود بە هەموو کۆمەڵانی خەڵكی کوردستان بگەیەێنێت، دەربارەی کۆمەڵگای ویکیپیدیا دەتانین بیخەینە دەنگدان و ووشەکانیش پۆڵێن بکەین و سیاسەتە تایبەتەکان بەشێك بگرۆین بە زۆرینەی دەنگ یاخوود بە خواست هەرچەندە ئەستەمیشە... هەروەها کاکە ئاریان ئاماژەی بەوەدا کە ناکرێ هەر کەسەک هەستی و بابەت لە ویکی کوردی بنووسی بەوەی بەخۆی پێی خۆشە، نەخێر کاکە ئاریان هەر لە زووەوە پێشتر ئاماژەم پێدا کە بە دەنگدان ئەو پرۆسەیە دەکەین و هەروەها بەرێوبەران و بەکارهێنەرە چالاکەکان بەشێک لە ووشەکان هەڵدەبژێردرێن کە ئاسایین بەکاربهێندرێت لە ووتارەکانی ویکیپیدیا، جگە لەو ووشانەی هەڵدەبژێردرێن هیچ ووشەیەکی دیکە ناکرێ بەکاربهێندرێن لەبەر ئاستەنگ دروستکردن لە تێگەیشتنی خوێنەر، ئەمنیش رەزامەمند نیمە لەسەەر ئەوەی هەر کەسەک بە ویستی خۆی بابەت بنووسی لە وییکیپیدیا بەڵکوو دژی ئەوەشم، بەڵام کەپێشنیاری پرۆژەیەک دەکەم بێگوومان پلانیشم هەیە لۆی. سوپاس لۆ سەرنجەکانتان خۆشحال دەبم بە بەردەوامیتان لە گفتووگۆیەکەو لێکتێگەیشتنی زیاتر. Shahid tahir (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس @Shahid tahir: ئەمڕۆ زانیم بابەتەکە چییە! ویکیپیدیا لەسەر یەکدەنگیی کۆمەڵگە بەڕێوەدەچێت. بەڕێزتان چەندین جاری تریش ئەم بابەتەتان باس کردووە، بەڵام تاکە بەکارھێنەرێکیش پشتگیریی خۆیی دەرنەبڕی. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١١، ٢ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram: بەڵکو کاک (پیرەهەڵۆکان) پشتگیری بیرۆکەکەم بوو، هەرچەندە هەموویان لەسەر هێڵ نینە بەردەوام و لێدوانیان نەدا دەربارەی بابەتەکە بەڵام بەشێک لە بەکارهێنەران بیرۆکەکەیان لەلا پەسنەدە، بەڵام کێشەکە ئەوەیە کە بە هەفتە کەسیان نایانە سەر هێڵ و بەخۆشت لە وتووێژی WPCleaner ئەو گلەییەت هەبوو، بەداخەوەم و ئەسەفم کە ویکیپیدیا گرنگی تەواوی پێنادرێ و پشتگیری و هەوڵی جدی نیە دەربارەی و کەسیش هەوڵی کۆکردنەوەی کەسانی چالاک و نا چالاک نادا، کەس بەکارهێنەرانی چالاک و نا چالاک جیاواز ناکاتەوە و گرنگی بە خوودی تاکەیی دەدرێ بەداخەوەم کە ویکیپیدیای کوردی ئەو کێشە گەورەیە و دەیان کێشەی ئەوها گەورەی هەیە کە چارەسەرکردنیان ئاسانە و هەوڵی لۆ نادرێ Shahid tahir (لێدوان) ‏١٠:١٦، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
لەبەرئەوەی بابەتەکە درێژە نەکێشێت ئەمە دەکەمە کۆتا لێدوانم. کاک @Shahid tahir: پیرەهەڵۆکان تەنیا وتی بیرۆکەکە باشە، بەڵام نەیوتووە لە ویکیپیدیا ئەوە بکرێت! سەبارەت بە بەشداری نەکردنی بەکاربەرانیش مادام خۆبەخشانە و ئارەزوومەندانەیە ھیچمان لە دەست نایەت، و منیش لە وتووێژەکەی سەرەوەدا تەنیا تووڕەیی خۆمم خاڵی کردەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


وشە نالەبارەکان

  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٦، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە سەرجەم بەکارھێنەران @Aza: @Calak: @Kushared: @Pirehelokan: @Serchia: @Min.neel: @Shahid tahir: @دیاکۆ: @Arya sarhan: و ئەوانی تریش! پێشەکی داوای لێبووردن دەکەم کە لە بەشی WPCleaner بەو شێوەیە دوام و جڵەوم لەدەست دا! ئێستا دەمەوێت دووبارە وتووێژی وشە خراپەکان (کە دەستەواژەکەی Pirehelokan (وشە نالەبارەکان)م بەلاوە گونجاوتر بوو بۆیە، گۆڕیم)م دەست پێ بکەمەوە. داوام کرد کە پاڵێوەرێکمان بۆ دروست بکەن و خۆشبەختانەیش دروستیان کرد. کە ئەمە ھەڵدەستێت بە تاگکردن (بە ڕەنگی پرتەقاڵیی پەمەیی)ی ئەو دەستکارییانەی کە وشە نالەبارەکانی تێدا بەکارھاتووە (نم: (بەکارھێنانی وشەی نالەبار)). تاگەکە لەلایەن پاڵێوەری ٣٨ دۆزراوەتەوە.

مەرج: بەکارھێنانی وشەی نالەبار لەسەر پەڕە ناوتووێژەکان لەلایەن بەکارھێنەرە نوێیەکان (ئەوانەی کەمتر لە ١٠٠ دەستکارییان کردووە). ھۆشدار؟ بەڵێ! لە ئێستادا بۆ تاقیکردنەوە بۆ ھەمووان کار دەکات (بۆ تاقیکردنەوە تکایە تەنیا لەسەر وتاری سخ تاقیکردنەوەکانتان ئەنجام بدەن). خۆشحاڵ دەبم گەر وتووێژ لەسەر ھەر شتێکی پەیوەندیدار بەم بابەتەوە بکەن. تکایە وشەکان کە لە وتووێژەکەی پێشووتر بەجێمان ھێشتن دەستکارییان بکەن تا بە ئەنجامێکی باشتر بگەین. سپاسی بێپایان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٧، ٣ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aram:، سپاس، بڕێک دەستکاریم کرد. بڕێک وشەکان وەک cool و awesome تەنانەت خراپیش نین. من ھەمیشە لە قسەکردندا دەیانڵێم، بەڵام بۆ نووسین نابن. ئینجا وەک وتم ڕەشپێست و ڕەش و کۆیلە و... خراپ نین و پێویست ناکات لەم خشتەیەدا ببن. بیر بکەنەوە بزانن بەکارھێنەرە خراپکارەکان چ وشەگەلێکی نالەبار بەکار دەھێنن ئەوانەی تێبخەن. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٩، ٨ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو @Pirehelokan: زۆر سپاس بۆ ھاوکاریکردنت لەم پرۆژەیەدا! وشەکانم (کە نزیکەی ١٦٠ دەبن) زیاد کردن [بڕوانە ئێرە.] زۆرجاران خراپکاران کەڵک لە وشەی «خۆش» وەردەگرن. سەبارەت بە «کۆیلە» و ئەوانی تر وەکوو سووکایەتیپێکردن بەکاردێن. جارێ ئەمە دەستپێکێکە و بەدڵنیایییەوە لە داھاتوودا دەستکارییان دەکەینەوە. لەبیرتان بێت! ھەنووکە تاگ و ھۆشدارەکە کار دەکەن، بەڵام تەنیا بۆ ئەو یاسایانەی کە لەسەرەوەدا باسم کردوون. گەر ویستتان یاسایەکان بگۆڕدرێن، تکایە لێدوان بدەن. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٧، ١١ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

خشتە

کوردی ستوونی زیادە English
کوونی، گاندەر، قووندەر، قنگەر، قنگدەر، گایراو faggot
قوزمژ کوزلێس، قوزلێس، کوزپەرست suck
فەک، فاک، گان، گانکردن، گاندان، گاندان، گانکردن fuck
کوونی، گاندەر، قووندەر، لووسکە fag
عەقەبماندە، عەقەبماندە، گەوج، شێت، فەحە، گێل، کەر retard
نێرەمووک، نێرەموک، دوجنسە، دووجنسە shemale
خۆش cool
گەمژە، گێل، حۆل، گەوج، کەلەپوت، کەللەپوت stupid
گایین rape
گایین raping
bla
سێکس، گان sex
مەمک، مەمك، مەمکۆڵە، مەمکۆڵان، گوان، گەڵ و گوان tits
پۆرن، پۆڕن porn
ئا، ئەھا yeah
yea
yee
گون، گەڵوگون، گەڵ و گون، ناوگەڵ، ھێلکەگون، ھێلکە گون balls
گوڵ، حەشیش weed
سمت، قوون، قنگ، قن arse
ھاوڕەگەزخواز homosexual
کێرەکان، کیرەکان dicks
پیسکە، ناشیرین، ناحەز، بێتام، نابار، نالەبار ugly
تڕ، تس fart
کێر، کیر dick
crackhead
bieber
گوو، پیسایی crap
lmao
bruh
rofl
بلابلابلا blabla
swag
ئەحمەق، کەر، وڵاخ، باوەحیز، دایەحیز، سەگباب، لاژگ scumbag
wiener
weiner
قسەی حیز، قسەی قۆڕ، قسەی ھیچ و پووچ، قسەی بێ مانا، قسەی بێمانا، تەڕەماش، فڵتەفڵت، تڕەھات، توڕەھات، تووڕەھات، لاژەلاژ، لاژە لاژ bullshit
مشتە، دەسپەڕ، دەستپەڕ wank
سڵاوی لێ بێت، سڵاوی خودای لێ بێت peace be upon him
گوو، پیسایی، فیڕان، تووڕکە، تووڕان shit
گەی gay
لێزبیان lesbian
قەحبە، قەحپە، دەڵەسەگ، دێڵەسەگ، داوێنپیس، سۆزانی، جندە، حیز، قۆڵتڕ bitch
کێر، کیر penis
میز، گمێز، گمیز، ھەڵمیزان piss
وشەیەکی خراپ نیە awesome
گەیس، گەیەکان gays
faggots
suck
مژین sucks
مەمک، مەمك boobs
قوز، کوز pussy
گووکردن، سلپە گوو poop
گوو poo
lesbo
dyke
گێژ، حیز، هەتیو queer
زیناکار، قۆڵتڕ، شەواڵپیس، داوێنپیس whore
cockass
حیز، خوێڕی، بێشەرەف، بێنامووس، بێ شەرەف، بێ نامووس asshole
thicc
asshat
fucknugget
دایکحیز، باوەحیز، حیزباب motherfucker
fucktard
arsehole
گوێدرێژ، کەر، قنگ، قون، گێل ass
قنگ، قون، کۆم butt
dipshit
dipstick
asswipe
قوز، کوز، کەر cunt
قوز، کوز twat
yolo
fuckoff
fuck off
گەواد، گەوواد، دەیووس، دەییووس، داکت بگیەم fuck you
shithole
wanker
sucks dick
مشتاو، مشتە، کابلەمە masturbate
fucking
ڕەشپێست، ڕەش پێست nigger
قولی ،قولەڕەش، niga
کۆیلە nigga
derp
derpy
weiner
butthole
tit
bum

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


کێشەی پیتی «ی»

  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٨، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو ھاوڕێیان، بەپێی ئەوەی کە کێشەی ڕێنووس لەم ویکیپیدیایەی ئێمەدا زۆرە و، نەنووسینی پیتی «ی» بەپێش ئەوانی تریش کەوتووەتەوە. ئێستا من یاسایەکم نووسیوە کە پیتی «ی» لەڕێگەی تووڵامراز زیاد دەکات. یاسایەکە بەمشێوەیە کار دەکات: بڕۆ بەدوای ھەر وشەیەکدا (چ لەسەرەتا یان ناوەڕاست یانیش کۆتایی بێت) بگەڕێ کە ھەردوو پیتی یەی بەیەکەوە تێدا بێت، و لەپێش ئەوانیش تاکە پیتێکی نەبزوێنت بینی، ئەوا پیتێکی «ی» بخەرە نێوانیانەوە. بۆ نموونە:

  • نیە ← نییە
  • ئەوە چیە؟ ← ئەوە چییە؟
  • کۆترە سپیەکە ← کۆترە سپییەکە

سەرنج:- ئەم یاسایە زیانی لاوەکیشی ھەیە بۆ نموونە:

  • شاری ڕانیە ← شاری ڕانییە
  • کونیە ← کونییە
  • ڤیەننا ← ڤییەننا

بەڵام دڵنیا بن کە کەڵکی یاسایەکە دەھێندەی زیانەکانییەتی، و ئێمە بەرپرسیارین لە بەکارھێنانی تووڵامراز و نابێت چاومان داخەین و بەکاری بھێنین بەڵکوو، دەبێت بە چاو سەیری گۆڕانکارییەکان بکەین و ھەڵەکانی تووڵامراز بەدەست چاک بکەینەوە و ئینجا پاشەکەوتی بکەین. تکایە بە زووترین بۆچوونی خۆتان دەربڕن. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٣١، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

تکایە ھاوڕێیان بۆچوونی خۆتان بڵێن. ئەم بابەتە زۆر گرینگە! ئەمەیش نموونەیەکی کاری ئامرازەکەیە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٥، ١٦ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێیان بۆ جاری سێیەم داوا دەکەمەوە! گەر ھیچ لێدوانێک نەدەن یانیش دژ نین، ئەوا خۆم پەسەندی دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٨، ١٩ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٤، ٢٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بوونی سێ پیتی «ی» (نموونە: ئاساییە یان ئاسایییە؟)

سڵاو @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: @Arya sarhan: و ئەوانی تریش، ھەر سەبارەت بە درێژەی ئەم بەشە و کێشەی پیتی «ی» زۆرجار ئەم کێشەیەش لە ڕێنووس دا بەدی دەکەم. لە لایەکەوە ھەندێ کەس دەڵێن لەبەرئەوەی بوونی سێ پیتی «ی»ی یەک بە دوای یەک ناشرینە و نابێت بۆیە، دەبێت ھەر بە دوو «ی» بنووسرێت، و ھەندێکیش دەڵێن یەکێک لە پیتە یائەکان ون دەبێت. لە لایەکی تریشەوە لە چەندین سەرچاوە باس لەوە کراوە کە دەبێت ھەر سێ پیتە یائەکە بەدوای یەک دا بنووسرێت وەکوو:

  1. کێشەی (یە) لە diyako.yageyziman.com
  2. کتێبی ڕێنووسی یەکگرتووی کوردیی بەدران ئەحمەد حەبیب، لاپەڕە ١٠

ئیتر لێرەدا پێم باشە کە ئێمەیش ئێرە بکەینە کۆتا خاڵ و یەکلایی بکەینەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٥٥، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

قەتار کردنی سێ یا بە شوێن یەکدا ناشیرینە، بەڵام من ھەمیشە نووسیومە و پێم باشە بنووسرێ. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
باشترە بنووسرێت. سەرچیا‏١٨:٥٦، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەگەڵ ئەو ی ناوبژێویکەرەش نیم: ڕۆمیەکان ==> ڕۆمییەکان، بەڵام ستانداردەکەمان وایە و من ڕەچاوی دەکەم. ڕۆڵی ئەو /ی/ زیادییەش کۆمەکە بە گۆکردن. وااتە پیتێکی بێدەنگ /y/ دەخرێتە بەین دوو دەنگدار(i و e). دەی خۆ ئێمە ئەو کارە بۆ دەنگی /و/ یا /وو/ ناکەین. مەسەلەن: بووە یا چووە. بۆ نموونە لە بڕێک زاراوەدا ئاخێوەران دەنگی /گ/ دێنن بۆ یارمەتیی گۆکردن: بووگە، چووگە و... پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٢٣، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
گەڕانێکیشم بۆ کرد لە گووگڵدا بە چەن نموونە. ئەوە دەرەنجامەکەی: پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٧، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
وشە دوو ی سێ ی ڕێژە
ئاساییە/ئاسایییە 454000 6490 70
خۆڕاییە/خۆڕایییە 57900 420 138
خۆجێییە/خۆجێیییە 633 4 158
تەباییە/تەبایییە 2950 79 37
سڵاو کاک @Pirehelokan: ڕاستییەکەی من ڕێک تێنەگەیشتم کە بۆچی لەگەڵی نین! بۆ مەسەلەی ئەم گەڕانانەی گووگڵیش دەمێکە نیازم وایە ئەم باسە بکەمەوە کە نابێت پشت بە گەڕانەکانی گووگڵیش ببەستین لەبەر ئەوەی کە:
  • گەڕانەکان بەپێی شوێنی جوگرافی دەگۆڕێن بۆ نموونە: ئەو ئەنجامانەی کە نیشانت داین لە عێراق کەمترە لەوەی سەرەوە.
  • ئاشکرایە کە زۆرینەی نووسەری پێگە سەرھێڵەکان بەڕاستی و بەداخەوە شارەزایییەکی وایان لە نووسینێکی دروست و ڕەوان نییە و کە بەھەڵەیش بنووسن دیارە کە لە ئەنجامەکانی گووگڵ دەردەکەون و ئێمەیش نابێت ھەڵەی ئەوان دووبارە بکەینەوە.
  • گەڕانەکانی گووگڵ کار لەسەر سترینگ دەکەن. با پرسیارێک بکەم. ئایا حەز دەکەیت یەک میلیۆن ئەنجامی وشەی ئاسایییە بۆ ئەنجامەکانی گووگڵ زیاد بکەم؟
  • ئێمە نابێت چاو لە ھەڵەی خەڵکی بکەین و شێوازە دروستەکە لە ویکیپیدیا پەسەند دەکەین چوونکە ئاشکرایە کە ویکیپیدیا گەورەترین سەرچاوەی زانیارییە و گەر ئێمەیش ھەڵەی ئەوانی تر دووبارە بکەینەوە، ئەوا دەبێت [بۆ خۆتان بە شتێک تەواوی بکەن.]
ھیوادارم ڕوونم کردبێتەوە کە بۆچی نابێت پشت بە ئەنجامەکانی گووگڵ ببەستین. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٠٨، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
سپاس ئارام گیان. من خۆیشم زۆر پشت بە دەرەنجامی گووگڵ نابەستم لەبەر ئەو کێشانە و ئەوەی کە زۆرێک خەڵک تەنانەت کیبۆردی کوردیشیان نیە. بەڵام لێرە بۆ نیشاندانی تەواو دەگمەن بوونی ئەو ستایلە کەڵکم لێ گرت. مەبەستم ئەوە بوو ئەگەر بمانھەوێت ئەو یاسایە بە ڕێوە بەرین "بووە" ئەشێ بنووسرێت "بوووە" یانی دانەیەک /و/ی ناوجیکەر بێتە بەینی دوو پیتە دەنگدارەکە. بە ھەرحاڵ من ھیچکارەی زمان نیم و ئەم جۆرە بڕیارانە بنکە و ڕێکخراوە دیاریکراوەکان ئەشێ بیدەن. ئەگەر ئەکادیمیای کوردی یا چەند شوێنی ناسراو پشتگریی دەکەن و لەسەری کۆکن لاریم نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٠٥، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمە لە ڕێنووسی ئارامیدایە کە سێ پیت بە شوێن یەکا دێن، دەنا لە ڕێنووسی لاتیندا وا نییە. ئاسایییە بە لاتین ئەبێتە asayîye. ئەڵبەت ھەر وا کە پیرەھەڵۆ وتی ئێمە چاوی خۆمان لە حەنای «بووە» و «چووە» ئەقووجێنین. چی لێ ئەکەی؟ ھەڵەی ھەمووانی باشترە لەوە ھەر کەسەو بەرەو لایەک بڕوات. -Aza (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ مەسەلەی سێ واوەکەش ئاگادارم، بەڵام لە ھیچ کوێیەک ئەمەیان نەبووەتە کێشە و وتراوە کە ھەر بە دوو واو بنووسرێن. وابزانم کاک @Aza:یش پەشیمان بوویەوە. بەھەرحاڵ، من تەنیا ویستم بڵێم کە توانای چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەم ھەیە، بەڵام ئەوە منیش دەستم لێی ھەڵگرت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:٠٧، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
نە! پەشیمان نیم. ھەر بنووسرێ باشترە. -Aza (لێدوان) ‏٠٣:١٤، ١١ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  پەسەند کرا @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: @Arya sarhan: بەپێی سێ دەنگی لەگەڵ و دەنگێکی بێلایەن نووسینی سێ پیتی «ی» بەدوای یەکدا پەسەند کرا و ئێستا لەڕێگەی چوارەم و ھەشتەم دووگمەی تووڵامراز لەلای ڕاستەوە (بۆ نموونە نێونەتەوەییەکان بۆ نێونەتەوەیییەکان و) سەرجەم دوو یائەکانی ئەم شێوازە بۆ سێ یائ دەگۆڕێت. سپاس بۆ ھەمووتان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٧، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


دوو ئامراز بۆ ویکییەکەمان

سڵاو ھاوڕێیان، پێشنیازی زیادکردنی دوو ئامراز بۆ ویکییەکەمان دەکەم کە پێم وایە کەڵکیان دەبێت بۆ بەشێک لە بەکارھێنەران.

  • ئامرازی گۆڕینی ئەلفوبێ: وەک دەزانن ئەم ئامرازە لە ویکیپیدیای کورمانجی ھەیە کە بەکارھێنەر دەتوانێت ھەموو وتارەکان بە ئەلفوبێی کوردیی سۆرانی بخوێنێتەوە. ئەم ئامرازە کەڵکی دەبێت بۆ ئەو کوردیزانانەی کە ناتوانن بە ئەلفوبێی عەرەبی بخوێننەوە، بەتایبەت کوردانی باکوور و ئەو کەسانەی تازە فێری کوردی دەبن.
  • ئامرازی گۆڕینی ژمارەکان: ئەم ئامرازەم لە چەند ویکیپیدیایەک بینیوە. خەڵکێکی زۆر ھەیە کە زیاتر لەگەڵ ژمارەکانی ئەلفوبێی ئینگلیزی (123) ئاشنایە. ئەم ئامرازە گەر لەنێو ھەموو وتارەکانیش جێگیر نەکرێ. دەتوانین وەک بژاردەیەک لە بەشی ھەڵبژاردەکان دایبنێین.

ئێوەش دەتوانن لێرە پێشنیازی ئامرازی دیکە بکەن، کە لە ویکیپیدیاکانی دیکە بینیوتانە و بەباشی دەزان کە لە ویکیپیدیای ئێمەش ھەبێت. سەرچیا‏١٣:٣٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاک @Serchia: زۆر سپاس بۆ پێشنیازەکانت، و بەڕاستی منیش لەگەڵ ئەوەی یەکەم ھەم و بە بۆچوونی منیش شتێکی ناوازە دەبێت بۆ ویکیپیدیاکەمان و بەرەوپێشتری دەبات. سەبارەت بە ئامرازی دووەمیش پێشتر دروست کراوە. بۆ چالاککردن بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکان ← ئامرازەکان ← ‍گۆڕینی ژمارە ڕۆژھەڵاتییەکان بۆ ڕۆژاوایییەکان و بەپێچەوانەشەوە (تەنیا بەرچاو)   چالاک بکە و پاشەکەوتی بکە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٠٠، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دەستخۆش کاک ئارام، بۆ ئامرازی دووەم ماوەیەک لەمەوبەر ھەر لەوێ زۆر بەدوای گەڕام، بەڵام نەمدۆزییە و گوتم دیارە نیمانە. بۆ ئامرازی یەکەمیش، گرنگە ئەوە دیاری بکەین کە ئایا بەشێوەیەکی چەسپاو بۆ ڕووکاری ویکیپیدیا زیادی بکەین یان بیخەینە نێو ھەڵبژاردەکان. سەرچیا‏١٤:٠٩، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس کاک @Serchia: ڕاستە، ئەوە گرنگە کە بەشێوەی دیفاڵت بۆ ھەمووان کارا بێت یانیش بە ئارەزووی بەکارھێنەران بێت. بەنزبەت منەوە جیاوازی نییە و چیتان بوێت ئاوای لێ دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٠، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
پێشتریش ئەوەی ئەلفوبێکەم پێشنیارکرد ڕەتکرایەوە، لەم ماوەیەش بیرمکەوتەوە کە دیسان پێشنیاری بکەمەوە چوونکە زۆر بەسوودە، من پێمباشە ئەوشتانە لە بنەڕەت (دیفاڵت) هەبن و ئەوەی پێی باش نییە لایبەرێت بۆخۆی Kushared (لێدوان) ‏١٧:١٨، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Serchia: بەدواداچوونێکم بۆی کرد و ھەڵە نەبم لەڕێگەی گەشەپێدەرانی میدیاویکییەوە زیادیان کردووە. بچۆ سەر ھەڵبژاردەکانی خۆت لەوێ و وەکوو ڕووکاری میدیاویکی دەیبینیت نەک وەکوو ئامرازێکی ئاسایی. دەتوانیت تۆیش لەوێ پرسیارێک بکەیت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٣، ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram: ئەم ئامرازە لە ویکیی کورمانجی بۆ ھەمووان چالاک کراوە، تەنانەت بەبێ داخلکردنی ھەژماریش بەکاردێت. ئێستا کە دژایەتی نییە باشترە کار لەسەر زیادکردنی بکەین. ئامرازەکە ئامادەیە، تەنیا پێویستە لە ویکیی خۆمان جێگیری بکەین. سەرچیا‏١٣:٥٤، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Serchia: دەزانم، بەڵام سەرچاوەکۆدەکەمان نییە. زۆر گەڕام و ھیچم نەدۆزییەوە بۆیە، ئەوەندەی من بزانم لە باکئێند (واتە لە ڕێگەی نەرمامێری میدیاویکییەوە زیادیان کردووە). پێشتریش وتم گەر بتوانیت، قسەیان لەگەڵ بکە تا سەرەداوێکمان بدەنێ. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٦، ٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشەی بۆشایی

  کرا. ئەو وشانە بەبێ بۆشایی دەنووسین. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٦، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: و ھاوڕێیانی تریش، وەک دیارە کە نووسین و نەنووسینی بۆشایی لە کات و شوێنی گونجاودا کێشەیەکی گەورەی خاڵبەندییە لە نووسیندا و تکام وایە کە بە ھەموومان ئێرە بکەینە کۆتا شوێن و بنبڕیان بکەین. بەڕاستی خۆم (جگە لەم باسە بچووکەی مامۆستا دیاکۆ ھاشمی) سەرچاوەیەکی وام پەیدا نەکردووە. کێشەکە لە ھەر سێ ئامرازی «بە، لە، و بۆ»ن (تکایە گەر ھی تریش ھەن، ئاماژەیان پێ بدەن) زۆرێک لە ئێمە (تەنانەت خۆشم) نازانین کە کام لەمانەی خوارەوە دروستن:

  • بەھۆی یان بە ھۆی؟
  • لەلایەن یان لە لایەن؟
  • لەژێر یان لە ژێر؟
  • بەپێی یان بە پێی؟
  • لەبەرئەوەی یان لەبەر ئەوەی؟
  • بۆسەر یان بۆ سەر؟
  • لەکاتێکدا یان لە کاتێکدا؟
  • ...

ئێستا تکام وایە کە ئێوە بەپێی سەرچاوە و شارەزاییی خۆتان ڕێنووسە دروستەکانی ئەم کێشەیەی کە خستوومەتە ڕوو، دیاری بکەن و منیش بەپێی توانام کار لە چارەکردنیان دەکەم و گەر نەشتوانین ھەموو وشەکان بە تووڵامراز چارەسەر بکەین، ئەوا خۆمان لە زۆر لەو وشە ھەڵانەی کە زۆر بەکاردێن بە دوور دەگرین. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٥، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

سەرچاوەیەکی باشمان نییە بۆ ڕێنووسێکی دروست، بەڵام بابەتەکەش زۆر ئاڵۆز نییە. پێشنیازی من ئەوەیە کە ھەر ئامرازێک کە زۆر لەگەڵ وشەیەک دووبارە بوویەوە چاکترە کە بەیەکەوە و بێ بۆشایی بنووسرێن. لەو نموونانەی باست کردوون باشترە بۆشایی نەبێت (بەھۆی، لەلایەن، لەژێر، بەپێی) تەنیا (بۆ سەر و لە کاتێکدا) نەبێت کە پێم وایە بۆشایی پێویستە، و لەبەرئەوە بکرێت بە لەبەرەوە، وەک چۆن لە زۆر وشەی دیکە «ئـ» دەقرتێندرێت. سەرچیا‏١٩:١٦، ٢٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر لەسەر ڕێنووس کارم نەکردووە. بەپێی پێشتر باسی کرابوو. بۆ نمووە بە پێی خۆم دەڕۆم جیایە بۆیە دەبێ بەپێی پرۆپۆزیشن بەسەریەکەوە بێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من خۆم «لەسەر» و «لەژێر» بەسەریەکەوە ئەنووسم، چونکە پێم وایە وا باوە ئێستا. بەڵام «لە لایەن» و «لە داوی» و ... پێم باشە جیا بن، تەنانەت «بە پێ»ش ھەروا. ئەگەر لەم حەددە بێ خراپ نییە بەڵام بەعزێ کەس ئیتر لە تام دەریان کردووە. بۆ نموونە ئەنووسن «دەستیانپێکردووە» لە جێگەی «دەستیان پێ کردووە». ئەمە ئیتر سەر لە خوێنەر ئەشێوێنێ. بە ڕای من ئێمە ئەبێ مەرجەعێ بدۆزینەوە. ئاکادیمیای کوردی چی ئەڵێ؟--Aza (لێدوان) ‏٠٨:١٩، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بە من بوایێ ھەموو شتێکم جیا ئەنووسی، بە سەر، لە سەر، بۆ سەر، بە ھۆی، لە کاتێکدا (ڕەنگە حەتتا «لە کاتێک دا»، من ئیستیدلالی ئەو کەسانە کە ئەڵێن ئەم «دا»یەش ئەبێ بلکێ، نانووسێ بە دڵمەوە). بەڵام بۆچوونی من گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە بگەڕینەوە بۆ مەرجەع.--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٤٤، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک Aza خۆت وتبووت بەپێ بەسەریەکەوە بێ: وتووێژی پۆل:فەرھەنگەکان بە پێی زمان. -- چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەزانم. بۆ ئەوە لە شوێنێک خوێندبوومەوە کە ئەبێ وا بێ. منیش بێ ئەوە زۆر لێی ورد ببمەوە دووپاتم کردەوە. وا بزانم لە پاشکۆی فەرھەنگی زاراوەدا بوو کە بابەتێکیان دانابوو لە ژێر ناوی ڕێنووسی یەکگرتوودا. ئێستا ڕام گۆڕیوە. ئەبینم کە جیا بێ ھەم ئاسان تر ئەخوێنرێتەوە و ھەمیش کێشەیەکی وا ساز ناکا. ھەروەھا ئیستیدلالەکانی ئەوانەش کە ئەڵێن بەسەریەکەو بێ، ئیستیدلالگەلێکی بێھێزە (لانی کەم ئەوانەی کە بیستوومە). بۆ نموونە ئەڵێن لە بەر ئەوەی کە by یان on یان under لە ئینگلیزیدا یەک وشەیە، ئێمەش بەھۆی و لەسەر و لەژێر بکەین بە یەک وشە! دەی ئینگلیزی بە ئێمە چی؟
بەڵام ھەر وا کە وتم ئەبێ ئێمە شوێنێ یا کەسێ یا کتێبێ بکەینە مەرجەع. ئەوەندە گرنگ نییە (ناڵێم ھیچ گرنگ نییە) ڕای من یا بەکارھێنەرانی تر چییە. -Aza (لێدوان) ‏١٠:٢١، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ سەرجەم لێدوانەکانتان! چاوێک لە ئەم ڤیدیۆیە بکەن. ئێستا بۆ کاک @Serchia: ڕاستییەکەی منیش ھەر «بەھۆی، لەلایەن، لەژێر و بەپێی» دەنووسم، و بە بڕوای من «بۆسەر» ڕێک وەکوو «لەسەر» وایە و ھاوەڵکاری شوێنین و «لەکاتێکدا» ھاوەڵکارێکی کاتییە و سەرجەم دەبێت ئەوانیش بەسەریەکەوە بنووسرێن (لەوانەشە ھەڵە بم!). بۆ «لەبەرئەوەی یان لەبەر ئەوەی؟» بەڕاستی نازانم و سەبارەت بە قرتاندنی «ئـ»ەکەیش ئیشەڵڵا لە دەرفەتێکی تردا قسەی لێوە دەکەین. کاک @Calak: وایە و زووش لێرەدا و لەگەڵ کاک ژیار مشتومڕێکی باشمان لەسەر ئەمە کرد کە ئەمە بەشێکی لێدوانەکانمە:

ڕوونکردنەوە بۆ ھەمووی ئەیەم. سەرەتا بۆ (بە) کە بەڕێزت بەم شێوەیە نوسیوتە.

  • ... بە پێی... منیش ئەڵێم ... بەپێی... ڕاستە چوونکە تەماشای نموونەکانی وەک... بکە:
    • بە پێی خۆت بڕۆ. لێرەدا مەبەست لە (پێ)ی مرۆڤ یان فڵانە.
    • بەپێی نەخشەکە بڕۆ. بەڵام لێرەدا مەبەست لە وشەئامرازەکانی (لەڕێگەی، بەھۆی) دێت.
لەم ڕستانەدا بە ھیچ شێوەیەک ناتوانیت دەستکارییان بکەی!
— بەکارھێنەر:Aram ٢٠:٥٤، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧ (UTC)
کاک @Aza: بەڕاستی من ئاگاداری ئەکادیمیای کوردی نیم. گەر کەسێک شتێک بزانێ، بە بڕوام کاک سەرچیا بێ گەر نا، نییە. ھێشتا نەگەیشتووین بە شتێکی یەکلاکەرەوە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٤٣، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ پرپۆزیشنەکان بلکێن باشترە بەپێی ستانداردی ئیمڕۆی سۆرانی کە قاعیدە گشتییەکەی لەسەر لکاندنە. ھەرچەند بە بڕوای خۆم بە جیا بنووسرێت باشترە بۆ فێرکاری و لە ڕووی ڕێزمانیشەوە. بۆ نموونە: لە ئامرازەکان دا باشترە، بەڵام لە ئامرازەکاندا دروستە ئیمڕۆ! بۆ کارەکانیش (فعل) با جیا بێت، بەڵام چاوگ بەسەریەکەوە بنووسرێت. بۆ نموونە جیاکردنەوە و جیا کرایەوە یا لەدایکبوون و لەدایک بوو یا فریودان و فریو درا. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٢، ٢٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

شتەکە زۆر ئاڵۆزە: لە ئامرازەکان دا؛ دەی لە پرۆپۆزیشنە و جیا نووسراوە یانی نەنووسراوە لەئامرازەکان. بەڵام دا پۆستپۆپزیشنە و لکاوە؟ بۆ؟ مەگەر یەک شت نین.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٣٠، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆشایی تەنیا لە وشە درێژەکاندا بەکەڵکمان دێت. ھەر یەک لە «بەپێی» و «لەژێر» پێنج پیتن و ئاسان دەخوێندرێنەوە، بەڕای من بە دانانی بۆشایی خوێندنەوەیان قورستر دەبێت نەک ئاسانتر، چوونکە ئەو کات خوێنەر وەک دوو وشە چاویان لێ دەکات. بۆ بابەتی «دا»ی کۆتایی، ئێستا زۆرینە دەی لکێنن، و بەڕای من باشترە ھەر نەنووسرێت، تەنیا زیادەیەکە لە نووسینی کوردی. دەڵێن «لە کاتێکدا» «لە ماڵەوەدا»، چ کێشەیە گەر بنووسرێت «لە کاتێک» «لە ماڵەوە»؟ بەھەرحاڵ ئەوە بابەتێکی دیکەیە کە باشترە لە کاتێکی دیکە وتووێژی لەسەر بکرێت. بۆ ئەم بابەتەش ڕەنگە باشتربێت چاو لە ھەندێک سەرچاوە بکەین. لەم ماوەیە کتێبێک بە ناوی «دروستنووسیی زمانی کوردی» بڵاوکرایەوە، ھێشتا بەدەستم نەگەیشتووە، بەڵام پێدەچێ ئەم باسەی تێدا بێت. سەرچیا‏١٢:٢٣، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
سڵاو @Serchia: @Pirehelokan: @Calak: @Aza: ماوەیەکی زۆرە کەسمان قسەمان لەسەر ئەم بابەتە نەکردووەتەوە. بەپێی ئەوەی کە کەسمان شتێکی وامان نەکردووەتە سەرچاوە کە ھەموومان لەسەر بۆچوونێک قایل بکات، و بە دووبارە خوێندنەوەی وتووێژەکان، بەڕاستی بەوە گەیشتم کە بۆشایییەکان نەنووسین (واتە بەسەریەکەوە بن)باشترە. گەر قسەیەکتان نییە، من کاری لەسەر دەکەم. لەبیرتان بێت کە لە ١ی ئەیلوول دەست بە ئەرشیڤکردن دەکەین بۆیە، چی زووترە وتووێژە تەواو نەکراوەکان، تەواو بکەین باشترە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٥٠، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

وەک عەرزم کرد بۆ پرپۆزیشنەکان با بلکێ باشترە. بە دوو ھۆکار. یەکەم لە سۆرانیدا ھەمیشە ڕێنووسەکەیان بە لای لکاندنەوە بردووە (ھەرچەند لەگەڵی نیم وەک ئەو نموونەیەی چالاک باسی کرد). دووھەم ئەوانە وشەی سەربەخۆن و پێویستە لەسەریەک بنووسرێن وەک باقیی زمانە ھیندوئەورووپییەکان. بۆ نموونە لە ئینگلیزیدا: without, upon, underneath, یا لە فارسیدا (کە ھەرچەن ئەساس لەسەر نەلکانی وشەیە) لە زۆر کەیسدا دەیانلکێنن وەک بنابراین. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٣٣، ٨ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا. ئەو وشانە بەبێ بۆشایی دەنووسین. گەر سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و دژ بەم ئاکامەت دۆزییەوە، ئەوا لە دیوەخان باسی بکە. سپاس بۆ ھەمووان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٣٤، ١٧ی ئابی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


ویکیپیدیا کوردییەکان

  نەکرا -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٧، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

@Calak:، @Aza:، @Serchia:، @Aram:، @Amine yousefi:، @Kushared:،@Min.neel:،@Pirehelokan:، @Paraw: هەر ئەمانەم لەبیرا بوو ئێستا: ئازیزان؛ هەروەک دەزانن ویکیپیدیای سۆرانی بە هۆی کێشە تەکنیکییەکانەوە لە کورمانجی جیا بووەتەوە بەڵام ئەم کێشەیە بۆ زاراوەکانی تری کوردی نییە چونکە لەکی و هەورامی و کوردیی باشووری بەم ئەلفوبێیەی خۆمان دەنووسرێن و ئێستا لە Incubatorدان ئەگەر بتوانین یەکیان خەین و لەسەر ئەوانیش لەگەڵ ویکیپیدیای کوردی ناوەندی کار بکەین سووی زۆری دەبێت بۆمان و خزمەتێکی مەزنە بە یەکگرتووییی زمانەکەمان هیوادارم بەباشی بابەتەکە هەست پێ بکەن و پاڵپشت بن. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٢:٥٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم ویکیپیدیا وا دامەزراوە کە زمانی نووسینی کوردیی ناوەندی (سۆرانی) بێت. کۆدی (ckb)یش ھەر تایبەتە بەو دیالێکتە. پێم وانییە بتوانێت کارێک بکرێت کە بە زارەکانی دیکەش تێیدا بنووسرێت. تەنیا شتێک دەتوانرێت بکرێت ئەوەیە کە لەنێو وتارەکان ئاماژە بە ناوی وتارەکە بکرێت بە زاراوەکانی دیکە، ئەویش لە ھەندێک بابەت (وەک وتارەکانی وەرزەکان، گوڵەکان، گیانداران، ...) و ڕەوانەکەریان بۆ دروست بکرێت. سەرچیا‏١٣:١٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕێزم بۆ هەموو زاراوەکان هەیە، بەڵام ئەوە بابەتە بەباش نازانم چونکە زیاتر ویکی دەشێوێنێک و تێکەڵی دەکات ئەمەش بۆ خوێنەران باش نابێت، نموونە وتارێکی درێژ و هەڵبژێردراو بەشێکی بە سۆرانی بنووسرێت، بەشێکی بە بادینی لەولاشەوە پەڕەگرافێک بێت بە هەورامی بنووسرێت ئەوا ڕاستەوخۆ خوێنەر تووشی مەلەل و بێزاری دەکات جگە لەوەش بۆ پێداچوونەوە و بڕیاردان لەسەر وتارەکان ئەوەندەی دیکە کێشەمان بۆ درووستدەکات. لەناو ویکیپیدیا عەرەبی میسڕی جیاکراوەتەوە لە عەرەبی گشتی، ئەوانیش بەهەمان ئەلف و بێ دەنووسن. -- Kushared (لێدوان) ‏١٣:٢٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کوردی ئێستا دوو ستاندار لێ دروست بووە، سۆرانی و کورمانجی. باشترە خەڵکی زارەوەکانی دیکەش یەکێکیان ھەڵبژێرن بۆ نووسین بەپێی نزیکی زارەکەیان لە یەکێک لەو دوو زارە. ڕەنگە لە ئایندەش یەکێک لەمانە ببێتە زمانی یەکگرتووی ھەموو کوردان. ئەمە ڕەنگە ئاسان نەبێت بۆ ئاخێوەرانی زارەکانی دیکە، بەڵام ڕەنگە تاکەڕێگەبێ. بەکارھێنانی ھەر زاراوەیەکی دیکە بەڕای من تەنیا دوورمان دەخاتەوە لەیەکدی نەک یەکگرتووییی زیاتر. ئەمە دەبێت جیاوازی بکەین لەنێوان زمانی ئاخافتن و زمانی نووسین، کوردی چەند زاری ئاخافتنی ھەیە، بەڵام ئەوانەی کە بوونەتە زمانی نووسین ھەر سۆرانی و کورمانجین. ئەو زارەی منیش پێی دەئاخڤم یەک دونیا جیاوازی ھەیە لەگەڵ ئەوەی ئێستا پێی دەنووسم، بەڵام ئەوەش ناکرێ وام لێ بکات بە زارەکەی خۆم بنووسم. وەک پێشتریش بەکارھێنەرێک دەیویست ھەندێک شێوەی ئاخاوتنی زاری ھەولێری لە وتارەکان بەکاربێنێت، من لەگەڵ ئەوەش نەبووم. سەرچیا‏١٣:٣٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
::: سەرەتا سپاس بۆ بۆچوونەکانتان، یەکەم بابەت کاک سەرچیا لەیەکەم ڕۆژەوە نێوانویکیی کوردیی ناوەندی ھەر وەک "کوردی" دیاریکراوە نەک کوردیی سۆرانی یان ناوین یان ناوەڕاست یا ھەر شتێکی تر. دووەم بابەت بەڕێز Kushared: خۆ مەبەستم ئەوە نییە بکرێ بە شپرزەکاری و بشێوە بەڵام ئەم کێشە بچووکانە چارەسەر دەبن ھەر وەکوو لە ویکیپیدیای کوردیی باکووریشدا ھەر باوەڕیان وایە کە ھی ھەموو کوردییە و ھەموو زاراوەکان مافی نووسینیان تێیدا ھەیە لەبەر ئەوەش وشەی کورمانجی بەکارناھێنن و ھەر دەڵێن Kurdî. بۆ نموونە سەیر کەن ئەم وتارە کە بە کوردیی باشووری نووسراوە و لە سەرپەڕەکەشیدا ئاماژەی پێکراوە. بابەتی تریش ئەوەیە کە ئێمە بە ویستی خۆمان ckbمان بەکارنەھێناوە تەنانەت ستانداردەکەشی ھەر کاری ئێمە نییە و چونکە ku پێشتر تەرخانکرابوو ئێمەش بەناچار ئەمەمان بەکار ھێنا. جارێ کات ھەیە لەسەر بابەتە تەکنیکییەکان بدوێین کە من دڵنیام کێشەیەک نییە.کاردۆ جاف (وتووێژ) ‏ ‏١٣:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC) -- کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٣:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەی لە نێوان ویکییەکان یان لە شوێنێکی دیکە نووسراوە «کوردی» ئەوە تەنیا ڕووکارە و ناوەڕۆک شتێکی دیکەیە. خۆ گەر لە ویکیپیدیاکانی دیکەش ماوسەکەت ببەیتە سەر وشەی «کوردی» ئەوا دەنووسرێت (Sorani Kurdish) یان (Central Kurdish). واتە گومانێک لەوە نییە کە ئەم وەشانەی ویکیپیدیا تایبەت کراوە بە دیالێکتی سۆرانیی زمانی کوردی. وەشانەکەی دیکەش تایبەتە بە کورمانجی، ئەوەش کە کۆدی (ku)ی زمانی کوردی بەر ئەوان کەوتووە، ئەو کۆدە سەرەتا ئەوان بەکاریان ھێنا. مەسەلەش ھەر ئەوە نییە کە ئەو زارانەی یەک ئەلفوبێیان ھەیە گەر لە یەک ویکیپیدیا بنووسن کێشەیان نابێت. ئەی ویکپیدیای زازاکی بۆ دروست کرا، بۆ تێکەڵ نەکرا لەگەڵ ویکیپیدیای کوردی (کورمانجی)؟ لێرە بۆ ئاخێوەرانی زارەکانی دیکە تەنیا دوو ڕێگە ھەیە؛ یان ئەوەی بێن لە ویکیی کوردیی سۆرانی و کورمانجی بەشداری بکەن یان وەک ئاخێوەرانی زازاکی ویکییەکی نوێ بکەنەوە، کە من ئەوەی یەکەمم پێ باشترە. سەرچیا‏١٤:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک سەرچیابۆ ئەو بابەتەی کە دوایی باست کرد، بەداخەوە پێکەوە نووسیمان و تێکچوو بەڵام لێرە باسی ئەکەم، لەگەڵ هەموو ڕێزم بۆت دژی بۆچوونەکانتم و دیارە کە زۆر شارەزای ئەم بابەتانە نیت، ئێستا لە ڕۆژهەڵات کابرا ئەگەر بتوانێ بە کوردی بنووسێت و بخوێنێتەوە وابزانە کە دکتۆرای زمانی کوردی هەیە، کاکە لە پارچەکانی تر خەڵک زاراوەی خۆشیان نازانن ئێستا ئێمە بڵێین وەرە سۆرانی بنووسە، دەبێت سەرەتا لە زاراوەی خۆیانەوە دەست پێ بکەین کە ئەڵێم خۆیان یانی کوردی، هیچ جیاوازییەک نییە لە نێوان کوردی و کوردی، ئێمە کوردین و برینی ئەم فکرە جەرگمانی دڕیوە، ئەمە ڕێک بۆچونی فارس و تورک و عەرەبە بەرامبەر بە کوردی، ئێستا ئێمە بەرامبەر بە زاراوەکانی کوردی بەکاری بێنین!!. هەروەک وتم ڕێزی زۆرم هەیە بۆت و قسەکانیشوو تێدەگەم بەڵام قەت ناتوانین بڵێین زمانی نووسین تەنیا یەکێکە ڕاستە لە حکوومەتی کوردستانی گەورەدا دەبێ وا بێ و یەک زاراوە بۆ هەموومان کە هەموو بیزانن و پێی بنووسن و لەگەڵ ئاخێوەرانی زاراوەکانی تر پێی بدوێن، بەڵام لەو حاڵەتەشدا هەر زاراوەیەک دەبێ بۆخۆیان بنووسن و زمان و وێژەی خۆیان پەرە پێ بدەن. زۆر وڵاتێک هەیە کە بتوانم بۆ نموونە پێتی بڵێم بۆ نموونە ئەفریقای باشوور یازدە زمانی فەرمی هەیە یان لە کەنەدا هەر کەس لە قوتابخانەکانیدا بخوێنێت کە دەردەچێ هەر دوو زمانی ئینگلیزی و فەڕەنسی دەزانێ. جا ئەمانە زمانن ئێمە باسی شێوەزار دەکەین یانی ئێمە نەتوانین بۆ هەر کەسێک زاراوەی خۆی و زاراوەیەکی تری پێ فێر کەین. بابەتی تریش ئەگەر بە دادەوە قسە بکەین ئەو زاراوەیە کورمانجییە نەک سۆرانی چونکە ئەوان زۆرترن جا دەبێ بڵێین ئێمەش واز لە سۆرانی بێنین و کورمانجی بنووسین. زمانی ئاخافتن و نووسین فەرقیان هەیە!!!! هیوادارم مەبەستی خۆمم گەیاندبێ بەتەمای بێڕێزی کردنیش نەبووم تەنیا بۆچوونمم باس کرد. بەڕێزەوە کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٤:٢٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ بابەتی ویکیپیدیای زازاکیش ئەوان خۆیان لە کورمانجی جیابوونەوە چونکە زۆربەیان کورمانجی نازانن و زمانی سەرەکی نەرمامێرەکە هەر کورمانجییە بەڵام بۆ هەورامی و کەڵهوڕی ئەم کێشەیە نییە ئەوان لە سۆرانی تێدەگەن و ئێمەیش لەوان. هەر چەند ئەمە هۆکاری تریشی هەبوو.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٤:٢٧، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دژی بۆچوونەکانمی کێشەیەک نییە، بەڵام ئەوەی کە دەڵێی شارەزاییت نییە شتێکی جوان نییە. ئەم بابەتی عیلمی فەلەک نییە. منیش پێم خۆش بوو ھەموو کورد یەک ویکیپیدیای ھەبا، بەڵام دیارە بەم شێوەیە ڕێک ناکەوێت کە ئێوە باسی دەکەن. وەک گوتم زاری ئاخافتنی منیش زۆر جیاوازە لەوەی ئێستا لە ویکی پێی دەنووسم، من ناچم بە زاری ناوچەییم بنووسم، لەبەرەوەی زارەکە نە ئەوەندە کتێبی پێ نووسراوە و نە لە پەروەردە و ڕاگەیاندن بەکاردێت. ئەوەش مانای دەستبەرداربوونی نییە، ڕۆژانە قسەی پێ دەکەم و زۆر جار لە چاتکردنیش بەکار دێنم. کابرا کە کوردی نازانێت ئەوە کێشەی ویکیپیدیای کوردی نییە کە ئەوەی بۆ چارەسەر بکات و فێری کوردی بکات. ئەوان چۆن فێربوون کە وەک زمانی دایکییان بە فارسی و تورکی قسەبکەن و بنووسن، با واش فێری زمانی خۆیان و فێری کوردیی سۆرانی و کورمانجی ببن. لە سەرەوەش گوتم کە کێشە نییە گەر لەنێو وتارەکە بە زارەکانی دیکەش ئەو ناوانە بنووسین کە لەو زارانە بەکاردێن و ڕەوانەکەریان بۆ دروست بکەین. کە بەم شێوەیە ئەوان دەتوانن وتارەکان بدۆزنەوە کاتێک لە گووگڵ بۆی دەگەڕێن، بەڵام بەکارھێنانی ئەو زارانە وەک زمانی نووسینی وتارەکان گونجاو نییە و کێشەی زۆر دروست دەکات. سەرچیا‏١٥:٤٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من پشیتیوانی خۆم ڕادەگەیێنم کە ھەر کوردیک بێتە ئێرە و بە ئەلفوبێی عەرەبی بابەت بنووسێ جا بە ھەر شێوەزارێک بێ. بیروڕای وەک ھی کاک سەرچیا کە لەم دیو و بەتایبەت لەودیو یەکجار زۆرە مەترسییەکی گەورەیە بۆ سەر زمانی کوردی. خۆم ھەورامیم زۆر دیتووە دەڵێن ئێمە کورد نین. دەڵێن ئێمە ھەورامین و ئێوەیش کوردن ھەر لەبەر بۆچوونی مرۆڤگەلێک وەک کاک سەرچیا کە دەیانەوێ تەواوی زمانی کوردی و شێوەزارەکانی قوربانی کرمانجی و سۆرانی بکەن. کرمانجیش ھەر وا فکر دەکەنەوە کە دەبێ ھەموو کوردێک کرمانجی بدوێن بۆیە لەوێش ئێستا زازا دەڵێ من کورد نیم و زازام. ویکی خۆیشان داناوە.
ئەم بیروڕایە لە داھاتوودا وا لە ھەموو شێوەزارەکانی تر دەکا کە زوڵمیان لێ کراوە و لەبەر سۆرانی و کرمانجی خەفە کراون.
@Kushared: بۆ نووسینی بابەت بە زمانەکانی تریش ئاوا نییە و نابێ ئاوا بێ پاراگرافێک سۆرانی بێ و پاراگرافێک ھەورامی. کەسیک بابەتێک دەنووسێ یا ھەمووی سۆرانییە یا ھەمووی شێوەزارێکی تر. شێوەزاری سەرەکیش ھەر دەبێ سۆرانی بێ. ئەگەر بابەتێک بە شێوەزارێکی تریش لەبەر دەست بوو ئەوا دوگمەیەک لێ دەدا بۆ نموونە ھەورامی و بابەتەکە بە ھەورامی دەخوێنێتەوە.
ئەگەر لە ھەوەڵەوە ڕێگامان بە ھەموو شێوەزارەکان دابا بەشداری بکەن ئە ئێستا زۆر لەمە زیاتر ویکی کوردی پەرەی سەندبوو و بەکارھێنەری ھەبوو. نەک من دوای دە ساڵان ھەر بیکێڵم. شتەکە بۆ ماوەیەک تاقی بکەنەوە وا زوو ڕەتی مەکەنە و بڕیار یەکلایی نەدەن. ھەوڵێکی بۆ بدەین دیتمان نابێت ڕێگای گەڕانەوە ھەمیشە ئاوەڵەیە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاسی هەمووتان دەکەم بۆ دەنگ و ڕاتان، داوای لێبووردنیش دەکەم لە کاک سەرچیا نەدەبوو وام گوتبا، بەخوا ڕێبازەکەمان یەکێکە و ئەو قسانەی منیش لەڕووی خۆش ویستنی خۆمانە ئێمە پێکەوە مانامان هەیە، من دەزانم کە هەموومان لێرە بۆ یەک مەبەست خەریکین و تەنانەت ئێوە لە من خزمەتی زۆرترتان بە زمانی کوردی کردووە و بەتەمەنتریشن؛ سەبارەت بە زمانی ئاخافتن وایە زمانی ئاخافتنی هەموومان زۆر جیاوازە لەمەی کە دەینووسین بەڵام ئەوەی من و تۆ لەگەڵ هەورامی، کەڵهوڕی، لەکی یان زازاکی و کورمانجی هەڵناسەنگێندرێت. بابەتی تریش هەر ئەوەیە کە کاک چالاک گوتی هەوڵی بۆ دەدەین ئەگەر کەڵکی نەبێ وانازم زەرەری هەبێ. دڵگرانی کێشەی تەکنیکیش نەبن چارەسەری دەکەین. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏١٧:٣٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستی پێم وایە ئەو ڕایەی کە پێی وایە ھەموو نووسینێکی کوردی وەک یەکە و دەبێت لە شوێنێک کۆبکرێتەوە زۆرترین زیانی بە کوردی گەیاندووە. ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی ئەو کاتە پەرەی سەند کە لە ٢٠٠٩ جیابوویەوە، و ئێستاش پرۆژەیەکی زۆر باشە و پێم وانییە کەس بڵێ جیابوونەوەی لە کورمانجی خراپ بوو. کوردی تازە بەتازە خەریکە دوو ستانداری لێ دەردەچێت، ئەویش بەناوی خەمخواردن بۆ زارەکانی دیکە خەریکن لە بەینی دەبەن. ئەوەی ئێوە باسی دەکەن لە ھیچ ویکیپیدیایەک جێی نەبۆتەوە، میسرییەکان ویکییەکی سەربەخۆیان دروست کردووە لە کاتێک زمانیان ھیچ فەرقێکی وای نییە لەگەڵ عەرەبیی ستاندارد، یان تاجیکی، ئازەریی ئێران، کرواتی، و سربی کە ویکپیدیای سەربەخۆیان ھەیە. ئێوەش پێتان کێشە نییە ھەورامی لێرە بنووسرێت لە کاتێک ئاخێوەری کوردیی سۆرانی یەک وشەی لێ تێناگات. کێشەی بەشدارنەبوونی ئەوانیش ئەوە نییە کە شوێنێکیان نییە لێی بنووسن، خۆ ھەر ویکیپیدیا نییە، گەر ئەوان ئەوەندە خەمی زاری خۆریان بان دەبوایە ئێستا دەیان ماڵپەڕی ھەورامی و زارەکانی دیکە لەسەر ئینتەرنێت ھەبان. با سەرەتا خەمخۆرییان بەو کارانە نیشان بدەن، ئەو کات ویکیپیدیاش دەبێت. خەڵک ھەیە لە سەردەشت و شوێنەکانی دیکە ھەموو وزەی خۆی لە ویکی فارسی و شوێنی دیکە سەرف دەکات، خۆ ئەوان کوردیی سۆرانی دەزانن، بۆ لێرە نانووسن؟! کەمیی بەشداربووانی ویکییەکەمان پەیوەندی بەوەوە نییە، ھەر ئاخێوەری سۆرانی حەوت ھەشت ملیۆن کەسن، گەر خەمخۆربان ھەر ئەوەندە بەس بوو کە ویکییەکی زۆر گەورە دروست بکەن، بۆیە ئێستاش گەر ڕێبدرێت کە ھەورامی و لووڕی و زارەکانی دیکە لێرە بنووسرێن دەزانم ھیچ باشدارییەکی وا ناکرێت. بۆ کوردیی باشووری وەشانی تاقیکارییش ھەیە گەر ئەوەندە خەمخۆرن بۆ لەوێ خزمەت ناکەن؟ سەرچیا‏١٨:١٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سەرەڕای جیاوازییە ڕێزمانییەکانی جۆرەکانی کوردی، ئەمڕۆ دەتوانین زۆر شت بە تەکنۆلۆژی چارەسەر بکەین. بۆ نموونە، لە سەدەی بیستەمدا (و تەنانەت ئیستەش) ئەو ھەموو مشتومڕە لەسەر ڕێنووسی عەرەبی یا لاتین بووە. ئەمڕۆ لە ویکیی کرمانجیدا بە کلیکێک ڕێنووسەکە لە لاتینەوە دەگۆڕێ بۆ عەرەبی. بۆیە ئەوەی چالاک وتی خراپ نیە بە بڕوام، چون ھەم ھەورامی ھەم کوردیی خوارین بە ڕێنووسی عەرەبی دەنووسرێن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمڕۆکە ئەگەر بۆ بابەتێک وشەیەکی سۆرانی نەبێ من بڵێم لە کەڵھوڕیدا ھەیە ھی وەک کاک سەرچیا دەڵێن نابێ و قایلن وشەی بیانی بەکاربێنین بەڵام وشەی شێوەزارێکی تر نا! ئەو سیستمە کە بۆ نموونە وەک ئێران دەڵێن دەبێ ھەموو کەس زمانی خۆی وە لا بنێ فارسی فێر بێ لەمێژە کۆ کراوەتەوە. ئەو ستەمەی ئێستا لە ئێمە لە ڕۆژھەڵات دەکرێ ئێستا ئێوە خەریکن لە شێوەزارەکانی تری کوردی دەکەن و لە ناویان دەبەن. وا مەزانن فەرقتان ھەیە لەگەڵ ئەوان. سپاس بۆ گشت لایەک من ڕای خۆم نووسی و کاک سەرچیایش ھەروا و ئەوانی تریش بزانین چی لێ دێتەوە. چی تر درێژە بەم باسە نادەم.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمە وەک بابەتی گۆڕینی ئەلفوبێ نییە کە بەئاسانی بکرێت. ڕەنگە بە پەنجا ساڵی دیکەش شتێک دروست نەبێت کە ھەورامی بگۆڕێ بۆ سۆرانی یان پێچەوانە. کێشەش لەوە نییە کە وشەی زارەکانی دیکە بەکاربێت، کێشە لەوەیە کە وتار بە شێوەیەک بنووسرێت کە زۆرینەی ئەوانەی سەردانی ویکییەکەمان دەکەن تێی نەگەن، کە زۆرینەیان ئاخێوەری کوردیی ناوەندیین. ڕێگرییەکانیش ھەر من نیم. کێشەکان وەک ئەو کاتەیان لێدێت کە ویکیی کورمانجی و سۆرانی بەیەکەوەبوون. پێم وایە ویکیمیدیاش ڕێگە بە شتێکی لەم شێوەیە نادات، خۆ گەر تەماشای ویکیی ئینگلیزیی بکەن دەبینین کە ھەورامی ھەر وەک زارێکی کوردی دانەنراوە. سەبارەت بەوەی کەسێکیش ستەمی کردبێ، گەر لە سیستەمی خوێندن و کاروباری حکوومی زۆرداری ھەبێ بەڵام خۆ لە ئینتەرنێت ئازادن. زۆرینەی کوردیی ڕۆژھەڵات لە ئینتەرنێت بە فارسی دەنووسن، حککوومەت زۆریی لێ کردوون وا بکەن، کێ ڕێی لێ گرتوون بە زمانی خۆیان بنووسن؟! بە ھەمان شێوە ئەوە لە پارچەکانی دیکەش دەبینرێت. ڕاستی ئەوەیە کورد خۆی نایەوێ خزمەتی خۆی و زمانی بکات لەولاوەش ڕەخنەدەگرێ کە ڕێگری لێ دەکرێت. ھەرکەس بە ھەرچی ناوم دێنێ، خائین یان نەزان کەیفی خۆیەتی. من لێرەم بۆ خزمەتکردی کوردی، لەنێویان زاری سۆرانی. واتە ئێرە بە ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی دەزانم نەک ھەموو زارەکان، دەتوانین کەڵک لە وشەی ھەموو زارەکان وەربگرین ھەر کاتێک پێویست بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم بۆ زمانی نووسینی وتارەکان بەکاربێن لەم ویکییە. سەرچیا‏١٨:٥٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک سەرچیا گیان ئەو دەم کە ویکی کورمانجی و سۆرانی پێکەوە بوون جنابت ھەر نەبووی چەند ساڵ دوایی ھاتی نازانم باسی چی دەکەی بۆ بیانووھێنانەوە. ئیتر قسەی خۆت کرد کە ئێرە ھەر بە سۆرانی دەزانی و پێت خۆش نییە شێوەزارەکانی تر بەشداری بکەن ئەمەیش ئەوھەموو ئاسمان ڕێسمانەی ناوێ. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٢١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

پرسیارێک: لەم چەن ساڵە کێ ھاتووە لێرە بە باشووری یا ھەورامی بنووسێت ئێمە نەمانھێشتبێ؟ بیرم دێ ڕایەک کەسێ بە ھەورامی وتاری ئەستێرەناسی نووسی (یا شتێکی لەم بابەتە) بەڵام بیرم نایێ کەسێ دژایەتی کردبێ. بووە؟ Aza (لێدوان) ‏٢٠:٠٩، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک سەرچیا وا ئەڵێی کە کوردی ڕۆژهەڵات لە خزمەت فارسیدایە و کوردی بەجێهێشتووە نە کاکە ئێمە ئەو وتە ناڕەوایە قبووڵ ناکەین تۆ ئێستا لە جێگەیەکی کە لە کاتێکەوە لەدایکبووی بەکوردی فێریان کردووی، خۆزگە لێرە بووایەی تاکو بمزانیبا هەر کوردیت لەبیر دەمێنێ یان نە. ئەو هەموو کوردەی ئەم دیو لە بیر دەکەیت و دەڵێی کوردی سەردەشت خەریکن وزەی خۆی بۆ فارسی داناوە. ئەی ئێمە نابینی کاکە هەر لێرە چەندمان ڕۆژهەڵاتین؟کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٠:١٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئیدی وا نازانم ئەم باسە بۆمان سوودێکی هەبێ. تا ئێستا @Pirehelokan:، @Calak:، @Kushared:، @Aza: و خۆم لەگەڵی ئەم مەوزووعەین و تەنیا کاک سەرچیا دژە. با بزانین بەکارهێنەرانی تر بۆچوونیان چییە. @Aram:، @Amine yousefi:، @Min.neel:، @Paraw:. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٠:٣٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دەست خۆش کاک Aza چاکیشت لە بیرمابوو بابەتەکە ئەوە بوو [٤]. بژی بۆ تۆیش کاک کاردۆ بەڕاستی ھەڵوێستەکانی کاک سەرچیا یارمەتیدەر نین.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر ئیستە کە خەریکی قسەین چەند کەس لە ئێران تەنیا لەسەر کوردی نووسین و قسەکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا زیندان کراون. لە تورکیاش کە ئاگادارن و قسەی ناوێت، دوێکە مناڵێکیان تلانی خوێن کرد. بەڵام با باسەکە لا نەدەین. وەقایعنگار لە سەدەی نۆزدەدا دەڵێت یەکەم زمانی کورد گۆرانی بوو. جا باسی وشەی سۆرانی ھەر ناکات و بە کرمانجیی دادەنێت. ئەوە ڕاستە کە ھەورامی لە ڕووی فۆنۆلۆجییەوە فەرقگەلێکی لەگەڵ کرمانجی ھەیە. بەڵام دەی خۆ سۆرانی و کرمانجی بە حساب یەکێکن! ئەوانیش فەرقیان ھەیە، بەڵام بە بڕوام ئەلفوبێکە وەھای کردووە کە لە سەدەی بیستدا ھێند لە یەکتری بسڵەمێنەوە. مەککنزی و لیزنبرگ دەڵێن سۆرانی ھەمان کرمانجییە تێکەڵی گۆرانی بووە. بە ھەر حاڵ گوێ بۆ ئەو زمانناسە ئەورووپیانەش بگرین (کە ھەڵەیان تەواو زۆرە) و بڵێین گۆرانی فەرقی زمانناسیانەی زۆرە، ئەی کوردیی خوارین؟ ئەمە دیاردەیەکی سەیرە. بۆ نموونە ئەم کەسە گوتوویەتی سۆرانی مەترسیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا زۆرترە بۆ کورمانجی! ئەمە لە حاڵێکدایە کرمانجی سەدان وشە و تەنانەت فۆرمی سینتاکتیکی عەرەبیی وەرگرتووە (کە زمانێکی سامییە)، ئەوە ڤیرووس نیە، بەڵام زاراوەیەکی تر ڤیرووسە! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوە ئاساییە. منیش ئەگەر ھەورامی بم یا زازاکی یا لەک بم و نەھێڵن بە زمانەکەی خۆم بنووسم، دەچم بە عەرەبی و فارسی دەنووسم کە دووسەد ملوێن کەس بیخوێنێتەوە نە بە کرمانجی و سۆرانی. ئەمە شتێکە تاقی کراوەتەوە. بەڵگە ھەیە لە سەرەتای سەدەی بیستەمدا کە لەژێر دەسەڵاتی ئینگلیزەکاندا دەنگ بەوە درا کە قوتابخانەکان بە سۆرانی بن، زۆرێک لە بادینییەکان مناڵەکانیان دەناردە مەدرەسەی عەرەبی چون حاڵی نەئەبوون. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سڵاو، تکایە با لێدوانەکانمان نەبنە ھۆی زویربوونی یەکتری. من دڵنیام کە ئەوەی لێرە بەشداریی کردووە و تا ئێستاش بەردەوامە نە بۆ پارە کردوویەتی و نە بۆ ناوبانگ و شتی تریش. ئێستا بۆ بابەتەکە با ڕاشکاوانە بڵێم کە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی بەو شێوەیە زەبرێکی گەورەی بەر دەکەوێت بەجێگەی پتەوترکردنی. بەخوا من لێرە قوڕگم دڕا ئەوەنەی بە ئەم بەکارھێنەرانەی خۆمان بڵێم کە ئاوا بکەن و ئاوا مەکەن! ھەر لە ئێستاوە مووچرکەم پێدا دێت کە ئەوکاتە ئەستەمە بەرگەی ئەو گشتە شێوازە بگرم و کۆڵ دەدەم وەک لە بەشداریکردن. من وەکوو خۆم لە ھەورامی تێ ناگەم، بەڵام ئەوان چاک لە سۆرانی تێ دەگەن و دەتوانن ئاواش بەشداری بکەن. وا دیارە کاک چالاک لێرەش باسێکی وای کردووە، بەڵام ئەنجامی نەبووە. نازانم کێش بوو وتی «خۆی دەبووایە ویکیپیدیای ھەورامیشمان ھەبووایە.» من خۆم حەز دەکەم کوردی پتەو بێ، بەڵام ویکیپیدیا(ckb) شوێنی ئەوە نییە. ئیشەڵڵا لە داھاتوودا لەوانەیە شتێک بکەین کە لەڕێگەی دووگمەوە ناوچەکانی تریش بتوانن لانی کەم نیوەی سۆرانییەکە بە شێوازی خۆیان بخوێننەوە، بەڵام نووسینی بەو شێوازە کە لێتان تێگەیشوومە باشی لێ ناکەوێتەوە. دەبێت ئەوەشمان لەبیر بێت کە زۆرینەمان نەمان دەزانی ویکیپیدیا چییە ویکیپیدیا:نووسینی کوردیتان نووسیوە و بەتایبەتیش بڕواننە خاڵی یەکەم. گەر پێشتان خۆشە لە ئینکیوبەیتر پرۆژەیەک دروست بکەن و بزانن کە ئاخۆ چەند کەس و چۆن بەدەمییەوە دێن. گەر کرا، لەوانەیە ئەوکاتە شتێک بکرێت، بەڵام ماوەیە زۆر پێش ئێستا بەشداریمان لە ویکیفەرھەنگ کرد و تا نزیکەی ١٠٠٠ پەڕەیەکیشمان دروست کرد، بەڵام ھەر ئەو چەند بەکارھێنەرە بووین. لە فەیسبووکیش قوڕگمان دڕا ئەوەنە باسی ویکیپیدیا بکەین؛ کاکە کەس نایەت! بڵێین چی؟! ئینجا نەخوازا بۆ شتێکی تازەی ئاوا. لەبارەی کاک سەرچیاش ئاوا بیری لێ مەکەنەوە. من تا ڕاددەیەک ئاگادارم کە چیی بۆ زمانی کوردی کردووە و چوار سەرچیای ترمان لەسەر ئینتەرنێت ھەبایە، حاڵمان باشتر دەبوو. قسەم زۆر پێیە، بەس با بەس بێ. ھیوادارم خراپ بیرم لێ نەکەنەوە. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
کە ئەو باسەتان بەم شێوەیە درێژکرد دیارە تەمەزرۆیی و داواکارییەکی زۆر ھەیە بۆ نووسین بەو زارانە. باشە داواکارییەکە پێشکەشی ویکیمیدیا بکەن، بزانین ئەوان چ دەڵێن. پاشان کە قبوڵ کرا چاوەڕێی ئەو ھەموو خەڵکەی ناوچەکانی دیکە دەکەین کە دەست لە فارسی بەربدەن و بێن لێرە خزمەتی کوردی بکەن، کە بەحساب غەدریان لێکراوە و چەند ساڵە شوێنێکیان نەبووە بۆ نووسینی وتار. سەرچیا‏٢١:٤٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
جارێ جنابت بەوانەی ھاوشاری خۆتن و لە ویکی عەرەبی خزمەت دەکەن بفەرموو بێنە ئێرە کوردی بنووسن (وەک ئەو برادەرە) دوایە باسی ئێمە بکەن. ئەوە ئێوە بە خێر بە کوردی فێر دەبن ئەوە بارودۆختانە، نازانم چۆن لە ڕووتان ھەڵ دێ باسی ئێمە بکەن بەردتان لێ دەبارێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٠٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
هەڤالانی خۆشەویست، من وەکوو ئاخێوەری کوردیی باشووری (بنزاراوەی لەکی) کە زاراوەکانی دیکەی کوردییش دەزانم، پێم وایە کوردە سۆرانەکان و هەندێک لە کرمانجەکان بۆ دروست کردنی زاراوەی ستاندارد زۆر پەلەیان هەیە! هەڤالانی سۆران زووتر دەستیان کردووە بە نووسین و وێژە و چاپەمەنیان بە هۆکارەکانی سیاسی و ئابووری دەوڵەمەندترە و کرمانجی و دملکیش لە دەیەکانی دوایی بەرجەستەتر بوونە و وێژە و سایتی ئینترنەتی بەم شێووەزارانە زۆرتر بووە. تەنانەت بارودۆخی هەورامیش لە بەرامبەر کوردیی باشووری باشترە، چۆنکە نووسین بە کوردیی باشووری (لەکی و کەڵهوڕی) تەنیا لە سێ دەهەێ دوایی زێدەی کردووە و هێشتا بەو ئاستە نەگەیشتووە کە بتوانێت لەگەڵ کرمانجی و سۆرانی کێبڕکی بکات. بە ڕای من بۆ دروستکردنی زاراوەی ستاندارد دەبێت لە سەرەتادا نووسین بە هەر ٦ شێوەزاری کوردی (کرمانجی، سۆرانی، دملکی، هەورامی، لەکی، کەڵهوڕی) بە شێوەی جیاجیا بەهێز و گشتی بێت و خەڵک بتوانێت بە زمانی زگماکیی خۆی بنوسێت و بخوێنێت. ئەم قۆناخە دەبێت تێپەڕێت و پێویستە نووسەران و ڕۆشنبیرانی کورد لەم قۆناخە هۆشیار بن تا جگە لە زیندووکردن و بەنووساری کردنی زاراوەکەیان، لە وشەکانی زاراوەکانی دیکەی کوردی تێکەڵی چاپەمەنیان بکەن و وشەسازی و ڕستەسازییەکان پێکەوە نزیک بکەن تا بتوانن لە قۆناخی پاش، لە نزیک کردنی زاراوەکانی کوردی بە یەکتر، زاراوەیەکی ستاندارد بە دی بهینن. بەداخەوە کوردە سۆرانەکان چۆنکە دەسەڵات و دەوڵەتیان هەیە و خاوەنی چاپەمەنی و تلەڤیزیۆن و زانکۆ و قوتابخانەیەن، فکر دەکەن هەموو کوردەکان لە ئاستێکی یەکسان و هاوشێوەی خۆیانن، دیتر فکر ناکەن ئەگەر زمانی ستانداردی کوردی بەم شێوە چێ بکرێت، کوردە کەڵهوڕ و لەکەکان بە هیچ شێوەیەک ناتوانن بەو زمانە تێبگەن و ژیانی خۆیان لەگەڵ ئەو زاراوە تازەیە ڕێک بکەن. ئمجا کاتێک لە ڕۆژهەڵات و بە تایبەت کرماشان و ئیلام و لەکستان بە کار هینانی کوردی هێشتا قەدەخەیە، ئەمە چە کاتێکە بۆ دروستکردنی زاراوەیەکی ستاندارد؟ ئەم کردەوە هەر بە تەنیا کوردەکانی بەشەکانی باشوور لە شۆناسی کوردیی خۆیان دوورتر دەخات و ناهیلێت ئەم کوردانە کە لە قۆناخەکانی سەرەتایی لە بزۆتنەوەی شۆناسخوازانەی خۆیانن و نەیانتوانیوە میدیا و چاپەمەنی بۆ خۆیان بە دی بهینن و هیچ تلەڤیزیۆن و گۆڤار و ڕۆژنامەیەکیان نییە، بە سەربەخۆبوونێکی سەرەتایی بگەین و گەلی ئەم ناوچانە تووشی قەیرانی شۆناس دەکات. بە ڕای من دروست تر ئەوەیە کە لەم قۆناخە هەر کەس بە زاراوەی خۆی بنووسێت، بەڵام هەر ٦ زاراوەی کوردی ستانداردسازی بێت و لە هەر بەش، یەک زاراوەی ستاندارد چێ بکرێت. ئەم زاراوانە دەبێت لە باری وشەسازی و ڕستەسازی و ئیدیۆمەکان هێور هێور نزیکی یەکتر ببن. تەنیا ئەو کاتەیە کە دەتوانین سەبارەت بە زاراوەی ستاندارد قسە بکەین. کەواتە ئەمن زێزم لەگەڵ ئەم کەردەوە و بە ڕای من کارێکی هەڵە یە. سپاس و ڕێزم هەیە.پەڕاو (لێدوان) ‏٢٢:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس پەڕاو @Paraw: دەمێک بوو چاوەڕوانت بووم چونکە وا ئەزانم تەنیا کوردیی خوارەوەی کە لە ویکیپیدیای کوردی لەگەڵمانی، ببوورە بە زاری خۆت نایڵێم چونکە ڕەنگە هەندێ لەبەکارهێنەران تێی نەگەن. بەڵام کاکە خۆ ئێمە هیچمان لەبارەی زمانی ستاندارد نەوتووە تەنیا دەمانەوێ هەوڵێک بدەین کە کوردانی تر لە ویکیپیدیای کوردی کۆببنەوە هەر یەک بەزاری خۆی بنووسێت و بخوێنێتەوە. ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی کۆمەڵگەکەمان و لێکنزیک بوونەوەمان و هەر کەس بەزمانی خۆی دەنووسێ و باسی زمانی یەکگرتوو نییە. دەزانم کە ئێوەش لە Incubator خەریکی کوردیی باشوورین بەم کارە پێویست ناکا خۆت ماندوو بکەیت و چاوەڕوان بی تا کو بێتە پرۆژەیەکی جیا. سپاس کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٢:٥٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە ئەوە یازدە ساڵە خەریکین ٢٦٠٠٠ وتارمان نووسیوە. خۆ ئەگەر ئەوانەی بە بۆت نووسراون پاکیان کەینەوە خودا دەزانێ چەندی تریش کەم دەبێتەوە. ئێستا ئێوە پێتان وایە ئەگەر ئێمە ڕێگە بدەین بۆ نموونە بە کەڵھوڕی وتار بنووسرێ پۆل پۆل خەڵک دێ وتار دەنووسێ؟! ماڵتە شتەکە بوا گەورە دەکەنەوە.
جنابت کاک ئارام کە دەڵێی قوڕگم دڕا کەسم بۆ خڕ نەبۆوە ئەوە بارودۆخی سۆرانی بێ پێت وایە بۆ کەڵھوڕی یا ھەورامی چەند کەس دێن یا چەند وتار دەنووسرێ؟ ماڵتە شتەکە زۆر ناخۆش دەکەن بێفایدەیە لێدوان.-- چالاک وتووێژ ‏٢٣:٠٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ڕێک وایە بەخوا،جا نازانم چ زەرەرێکی هەیە کە بۆ زاراوەکانی تریش تەبێک (Tab) لە پاڵ سۆرانییەکەدا نیشان بدرێت.کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٢٣:٢٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
قسەی ئێمە لێرە لەسەر چۆنیەتی دروستکردنی زمانێکی ستاندارد نەبوو، ئەو باسە وتووێژی زۆری دەوێت. بابەت ئەوەیە کە ئایا دەکرێ ئەم ویکییە بۆ زارەکانی دیکەش بەکاربێت. کێشەش ھەر تاب نییە، حەزدەکەن چوار پێنج تاب دادەنێین، بەس کە لەگەڵ ویکیداتا نەبەسترێتەوە و خەڵک کە دێتە ویکیپیدیا یەکسەر نەیان بینێت کەڵکی چییە، لەباتی ئەم دەردەسەرییانە با ویکیی سەربەخۆیان ھەبێت، بەم شێوەیە باشتریش خزمەت دەکرێن. بۆ ئەم ویکییەش ئەمە سێیەم جارە دەڵێم کە ھیچ کێشەیەک نییە لەنێو وتارەکان ئاماژە بە ناوی وتارەکە بکرێت بە ھەموو زارەکانی دیکە و ڕەوانەکەریش دروست بکرێت وەک پێشتریش کراوە. سەرچیا‏٢٣:٤١، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
نێوانویکی شتێکە نووسەرانی ویکیپیدیایش بەجوانی لێی حاڵی نین چ بگا بە کەسێکی وەخوێنەر! کێشەکەیش ھەر یەکڕیزی ئێمەیە دەنا ھەموو دەزانن دەتوانرێ ویکییەکی تر دابنرێ.--چالاک وتووێژ ‏٢٣:٤٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

دە کاکە مەگەر نەمانگوت تابی سەرەکی هەر دەبێتە سۆرانییەکە ئەمە ئەم مانایەی هەیە کە پێویست ناکا لەگەڵ ویکیداتا ببەسترێتەوە چونکە هەر سۆرانییەکە دەبەسترێتەوە و ئەوانی تریش هەر لەگەڵ سۆرانییەکەن بەس لە تابی جیادا دەبینرێن. ئەمە بوو بە ڕۆژێک کە قسە لەسەر ئەم بابەتە دەکەین کە وادەزانم تۆش دژی ئەم بابەتە نەبیت. کاردۆ جاف (وتووێژ)‏٠٠:٠٩، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

هەڤالانی هێژا، من وامدەزانی دەتانهەوێت زاراوەیەکی ستاندارد دروست بکەین! بە هەڵە تێگەیشتم. ئێستاکە دەڵێم ئەم کارە کارێکی خراپ نییە، بەڵام بۆ ئێمە جێگای ویکیپیدیایەکی جیا بۆ کەڵهوڕی و لەکی و هەورامی پڕ ناکاتەوە، چۆنکە وشەکانی ئەم زاراوانە جیاوازن و لەلایەنی دیکەش ئەگەر پێتان وایە کە ئەم کارە دەبێتە سەبەبی گەشەبوونەوە و چالاکتربوونەوەی ویکیپیدیای کوردیی سۆرانی، من پێم وانییە و هەروەها کە کاک چالاکیش گۆتی ویکیگەلی دیکە وەکوو لەکی و کەڵهوڕی و هەورامی ئەوەندە بەکارهێنەری چالاکیان نییە کە بتوانن ویکیی سۆرانی لەم نەجمی و بێ جم و جووڵی دەرباس بکەن. بۆیە دەڵێم لەسەرەتادا دەبێت هەموو زاراوەکان خاوەنی وەیکیپیدیا بن، ئەوسا دەتوانین پەڕەکانی ئەم ویکی کوردیانە بە یەکتر بەستەر بدەین یان هێور هێور بە یەکتر نزیکیان بکەینەوە. لە بەرامبەر هەمووتان لەگەڵ ڕێزم.پەڕاو (لێدوان) ‏١٢:٠٥، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک پاراو، ئێمەش ھەر ئەوەمان دەگووت. گەر بەڕاستی خەمخۆری بۆ ئەو زارانە ھەیە ئەوە زۆر چاکترە کە ویکیی سەربەخۆیان ھەبێت نەک تێکەڵی ئێرە بکرێن. کێشە لەوەیە ھەندێک وا تێگەیشتوون کە ئەم وەشانەی ویکیپیدیا (ckb) ھی ھەموو زارەکانە کە ئەلفوبێیان عەرەبییە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە ویکیپیدیاکە لەسەر زاریی کوردیی ناوەندی (سۆرانی) داڕێژراوە و ئەوەش شتێکی شاراوە نییە. لە پەڕی دەستپێک ئەوە بەڕوونی دیارە. کە ویکییەکان سەربەخۆ بوون ئەو کات بەکارھێنەر لە ھەر ویکپیدیایەک بێت دەتوانێت بەستەری ئەو وتارانەی بەو زارە نووسراون ببینێت، و دەتوانن ڕووکار و ھەموو بەشەکانیشی بەو زارە بنووسن. سەرچیا‏١٢:٤٦، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە کە بوونی ئەو "Tab"ە لە واقیعدا کۆمەکێک ناکات. بوونی ویکیپیدیای سەربەخۆ بۆ ئەو زمان یان شێوەزارانەی تر زۆرتر بەسوودە. Min.neel (لێدوان) ‏١٨:٣٤، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


دانانی بانەری پەیوەندیدار بە ویکیپیدیا

ئەم لێدوانە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو هاوڕێیان، بەپێی ئەوەی پرۆژەکەمان زۆر بچووکە، و ساڵانێکە خەریکین کەچی تا ئێستا ٢٦٬٤٥٨ وتارمان ھەیە و بەکارھێنەرانیش زۆر کەم ڕوو دەکەنە ئێرە جا لەوانەیە نەزانن چۆن دەست پێ بکەن بۆیە، پێم باشە کە ماوەیەک بەستەری تۆڕ و ھەر شتێکی تری پەیوەندیدار بە ویکیپیدیا بخەینە سەر ویکیپیدیا جا چ لە باشوور یان ڕۆژھەڵات یانیش ھەر شوێنێکی تر کە ھەر خەمخۆرێک خەریکی فێرکردن و ناساندنی ویکیپیدیا بێت بە خەڵکی. پێم خۆشە بزانم بۆچوونی ئێوە چییە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٦، ١٨ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ، بەتایبەت بەستەری پەڕەی فەیسبووک و گرووپەکە با ماوەیەک دابنرێن بۆ ئەوانەی ئاسان ناتوانن لێرە بەشداری بکەن. سەرچیا‏١٨:١٩، ٢٠ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا. دەنگێکی لەگەڵ و ھیچ دژێک نەبوو. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٧، ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.