هیواساعدی

هونەر بنەمایەکی بەهێزی گەل و نەتەوەیە و میللیەتە 💐مامۆستاماملێ ھونەرمەند خاوەنی ھەستێکی زۆر پاک و ڕەسەنی میللی کوردستانە 🔸هونەر، لەم ژیانە جەنجاڵ و پڕ لە گێژاوەدا لای مرۆڤی شەکەت و ماندوو، یان حەساوە و خۆشبەخت ، خاوەنی ژمارەیەکی زۆر هۆگر و لایەنگرە. هونەر ئەو بوارەیە، کە "پانتایی" ئارەزوو و حەز و ئەندێشە خۆش و بەلەزەت و ئاواتەکانی تێدا تێکەڵ بەیەکتر بوون و یەکتر دەبیننەوە. هونەر ئەو دەرمانەیە کە حەسرەتی دڵ دادەمرکێنێتەوە و تام و سەبوورییەکی تایبەت بە جەستە و هەناو و گیانی مرۆڤ دەبەخشێ . هونەر بنەمایەکی بەهێزی گەل و نەتەوەیە و میللەتی بێ هونەر، چەشنی باخی بێ گوڵە. لەباری سەرنجێکی دیکەشەوە، هونەر چەکێکی کاریگەر و ناسنامەی هەبوون و تاجی شانازی و سەروەرییە و گەر بخوازێ دەتوانێ، گشت سنوورەکانی ئاستەنگی بەردەم ویستتەکانی ببەزێنێ. هونەری ڕاستەقینەش بێ مەرج و داوای کەس، زیندوویی و گەورەیی خۆی وا لە هەناودا و بۆتە هێزێکی مەزنیش لە بەشداریکردنی، هەر هەوڵ و گۆڕانێکی سیستەماتیکی کۆمەڵایەتی و سیاسی دا!. هونەری ڕەسەن و ناواخن پڕ لە کەلەپووری میللی و خۆشەویستی مرۆڤ و سروشت، ئەو هونەرەیە کە بەدرێژایی تەمەنی مرۆڤایەتی درێژە دەکێشێ و دەمێنێتەوە، ڕەگ لەسەر ناسنامەی خۆی دادەکوتێ پەل و پۆدەهاوێژێ. لەهەر دەم و ساتەوەختێکدا دەنکە مرواری و چەپکە گوڵی ڕازاوە و هەستی گەرم و ئاوازی بەجۆش و خرۆشی خۆی دەخاتە بەردەستی گوێگر و عاشقانی. هونەریی کوردیش، بە بەراوود بە باڵای هەنجن هەنجنکراوی ژیانی ژێردەستی و وڵات دابەشکراوی، هونەرێکە بە قەوارەی ئازار و ژان، خۆشی و شیرینییەکانی نەتەوەی کورد، خۆی بەرجەستە کردووە و پارێزگاری لە هەبوونی خۆی کردووە و ڕەهەندی ڕەسەنایەتی خۆی پاراستووە و سەلماندوویەتی کە لەو هەموو کەین و بەینەدا، ڕەنگ و بۆی خۆی هەیە. هونەری کوردی بەتایبەتی (ئاواز و گۆرانی)ژێی هەست و نەستی هەر گوێگرێک بەجۆش و خرۆشێکی ئەفسووناوییەوە دەهەژێنێ و مرۆڤ حەیرانی جوانی وڵات و ئافرەت و وەرزە دڵفڕێنەکان و بۆن و بەرامەی گوڵزاری بەهار و دەنگ و جریوەی باڵندە و ڕەنج و ئارەقەی ماندبوون و شادی و گەمەی مرۆڤی کورد دەکات. لەنێو مێژووی سەدەیەکی ئەم هونەرەدا دەیان کەڵە هونەرمەندی گۆرانیبێژ و مۆسیقاژەنی لێهاتوومان بەرچاو دەکەون، کە بۆ هەتا هەتایە بە زیندوویی " ناو و بەرهەمەکانیان" لەناو دڵ و هەستی گشتمان و مێژوودا دەژین. "ماملێ" ناوی ئەو کەڵە ھونەرمەندە میللییە ھەرە بە ناوبانگ و شۆڕەسوارە ھەرە لێھاتووەی ئەم بوارەیە و ئەستێرەیەکی ھەرە مەزن و پڕشنگداری جیھانی گۆرانی و مۆسیقای کوردیتە و نیو سەدەیرەبەق زیاترە بە ھەموو دڵ و کوڵێکەوە بە ھەموو حەز و خواستێکەوە بەوپەڕی ئەمەکداریی و دڵسۆزییەوە بەوپەڕی ھۆشیاریی و لێزانییەوە سەرقافڵەچێتی قوتابخانە و ڕێبازە ھونەرییە تایبەتەکەی خۆی لە گۆرانی و ئاھەنگی کوردی گێڕان و داھێنانە ھونەرییەکانی دەکات و نزیکەی ٧٠٠ گۆرانی ھەرە دانسقە و پڕ لە مانا و تابلۆی بەرزی ھونەریی ھەستفڕێن بۆ چڕیوین و بەئاواتی زۆری دیکەش بوو، مەخابن نەخۆشی چەپەڵ و مەرگی ناھەموار بوونە ئاسەنگی بەددەم گەیشتنە ئاواتەکانی . ماملێ، ھەبوونێکی ھەرە زێڕین و دەریایەکی ھەرە بەربەرینی وشە و گۆرانی کوردییە و ھەزاران بەیتی رەسەن و فۆلکلۆری لەئامێزگرتووە و سەدان ئاوازی ژیاندۆتەوە و داناوە و دەیان شیعری شاعیرە بەرزەکانی کوردی وەک{ وەفایی و مسباح الدیوان و ھێمن و ھەژار و کامیل} و...ھتدی بۆ کردووین بە چەپکە گوڵی ڕازاوە و عەشقی خۆشەویستییەکی بە کەفوکوڵ و ھەست گەرم و بۆی وتووینەتەوە و گیانێکی ئەفسووناوی کردووە بە بەرشیعرەکان دا. لەتەک ئەم لایەنانەدا گۆرانییەکانی ماملێ، ھێزێکی دینامیکی شۆڕشگێڕی و کوردایەتیش و ڕۆڵ لە ھۆشیاری نەتەوەیی و ھونەری بەرگریدا دەبینن. ئەو مانا ئامێزییەی بەرهەمەکانی ماملێ جۆرە شەقڵ و ڕەسەنایەتییەکی بەگۆرانییەکانی بەخشیوە و بوونەتە سیمبۆڵ و ناسنامەی ھونەرەکەی ماملێ و کورد. زنجیرە گۆرانییەکانی " بازی بێریان، زەمانە، یادی بەخێر، من دەڵێم شاری دڵم، زێنەبێ، شیرین تەشی دەڕێسێ، جوانێ گیان بۆ وات لێکردم، مریەم سابڵاخی" و سەدانی دیکە لە زیھن و خەیاڵ و سەرزمانی کەسمان سپی نابنەوە. ھەربۆیە مامۆستا ھێمن ساتێ وا ھەست دەکات، ئەو لەبیرچۆتەوە و فەرامۆش کراوە، ئاخر چونکە باش لەوە ئاگادارە، کە دەنگی " ماملێ" ھەردەم میوانی ئامادەی گشت کەس و ماڵێکمانە، بۆ تکای وایە و داوامان لێ دەکات و دەڵێ: ئا لەو چرکەساتەدا یادی بکەن. لەو دەمەی دا گوێ ھەڵدەخەن بۆ تارێ لەو دەمەی دا مامـلـــــــێ دەڵێ قەتارێ دڵدارانی گۆرانی خۆماڵی کوردی، عاشقانی دەنگ و ئاوازی (( سەید ئەسغەری کوردستانی، خارە تایەر تۆفیق، جووتە جەزراوی، کاوێس ئاغا، مامۆستا عەلی عەلی مەردان، رەسول گەردی و حەسەن زیرەک )) و... دڵنیان کە ماملێ نامرێ و بەھەشتی بەرین و دڵی ھەموو کورد و لاپەڕەی گەشی مێژوو و ھێلانەی خۆشەویستی مرۆڤدۆستی مەنزڵگای دەبێت. ھەتادوا زایەڵە و نووزەی ھونەری کوردی، ماملێ زیندووە. محەمەدی ماملێ لە بنەماڵەیەکی ھونەرمەندە و مام سەعید ھونەرمەندی سەردەمی سەید ئەسغەر بووە و ئێستاش پاش کۆچی خۆی وەچەیەک ھونەرمەندی دڵسۆز و لێھاتووی خۆی پێ سپاردووین. ماملێ کوری شارەکەی قازی محەمەد و ھێمن و ھەژار و کۆمارە جوانەمەرگکراوەکەی کوردستانە لە مەھاباد و چوارچرای مەیدانی ئاڵای سەربەخۆیی ھەڵکردن و لەسێدارەی (قازی) یانە. ھونەرمەندی پاش کۆمارە و لەسەر ھەڵوێست و ھونەر و بەرھەمەکانی، تووشی ئازار و کولەمەرگی و زیندانی بووە. وەلێ کۆڵی نەداوە و ڕاستەوخۆ بەشداری خەباتی نەتەوەکەی کردووە و باجی سەروەریی و تێکۆشانی خۆی داوە. ماملێ دۆستی دەیان ھەڵکەوتووی دیکەی گەلەکەمانە و ھاودەمی زۆربەی ھەڵکەوتووانی کوردی کردووە و لەگەڵ زۆربەی ھونەرمەندەکانی کوردستاندا، پەیوەندی ھەبووە و پێکەوە گۆرانییان وتووە و ئاھەنگیان سازداوە. لەڕادیۆکانی تاران و کرمانشان و سنە و مەھاباد گۆرانی پێشکەش کردووە. مامۆستاماملێ ھونەرمەند خاوەنی ھەستێکی زۆر پاک و بێگەردی کوردایەتی بووە و چەندین جار گیانبازی بە ژیانی خۆیەوە کردووە، دەیان سروودی نەتەوەیی بەدەنگە زوڵاڵەکەی تۆمار کردووە . سەرقافڵەی ئەمانەش وتنەوەی مارشی نەتەوەیی (ئەی رەقیب ھەر ماوە قەومی کورد زوبان)ە. ئەمانەش بەڵگە و دەلالەتی جەسووری و باوەڕی پتەو و بەتینی کوردایەتییەکەیەتی. ھونەرمەندی هەڵکەوتوو و هێژا، خاوەنی کەسایەتییەکی گەورەی خۆی بووە. لەنێو خەڵک دا و لای میللەتەکەی گەلێ خۆشەویست و ڕێزلێگیرواو بووە. ساڵی ١٩٢٥ لە سابڵاخ لەدایک بووە. دوا ڕۆژەکانی ژیانی بەئازارەوە بەسەر دەبات و تووشی نەخۆشی لەبیرچوونەوە دەبێت و تا دەھات لاواز و بچووک دەبۆوە. ھەواڵەکە بروسکەئاسا بەسەرتاسەری کوردستان دا بڵاوبۆوە و ھەزاران ھەزار کەسی ھەژاند و چزەی لەدڵ و دەروونی یەکپارچەی نەتەوەی کوردەوە ھەڵسان. مەرگە تاڵ و ناخۆشەکەی، ژینگەیەکی خەمناکی دەروونی هێندە بەئازاری خوڵقاند، خۆی وتەنی: شایی و شینمان تێکەڵ بوو. ماملێ، سەرلەنوێ بێ پەیمان شکاندن!! لەگەڵ ھاوبیرەکانی دەست لەملی ھێمن و ھەژار بووە. چونکە لە ھیچ شوێنێ و ھیچ کەسێ فێری پەیمان شکاندنی نەکردبوو. باش دەیزانی لە نێو کورد دا پەیمان شکێنی نییە. دواتر بەوپەڕی رێز و خۆشەویستی و شکۆوە، لە گۆڕستانی شاری سابڵاخ بە بەشداری ھەزاران کەس بە دایکی نیشتمان بە ڕوو سووری و سەرکەشییەوە سپێردایەوە. ئەفسووس و ھەزارجار ئەفسوس نەتوانرا ژیان و ئەزموون و کارەکانی ئەو ھونەرمەندە ھەڵکەوتووەمان، بەتەواوی خزمەت بکرێت و تۆمارێکی جوانیان بپارێزرێ. تەنها یادگارێک ئەوەیە ھونەرمەندێکی لاو بەناوی( شارامی عەلیدی) کورتە فلیمێکی لەسەر ژیانی تۆمار کردووە. بە ھیوای ئەوەی بەھیمەتی وەچە دڵسۆزەکانی خۆی و تەواوی ھونەرمەندانی بەئەمەک و خەمخۆری کوردمان، ئەو کەلێنە مەزنەی کەوتە باڵەخانەی ھونەری ئاواز و گۆرانی و ئاوازی کوردیمانەوە پڕ بکەینەوە.ب اس و لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو ھونەرمەندە ھێژایە بێکۆتاییە و ئەرکی دڵسۆزانی پسۆڕی ئەم مەیدانەیە، ئاوڕی بەپەرۆشی لێ بدەنەوە. ھێندەی لەسەر بابایەکی وەکو ئێمە بێت، وا بەقسەی بەدکاری لەگەڵ ناکەین و بەڵێنیان دەدەینێ: ئەگەرچی ڕۆیین قەت ناچن لەیادمان.... دەکەین یادیان بە یادی ئەوانەوە شادین

       🌹🌹🌹🌹          

بە دەربەدەری یان لە ماڵی خۆم لە خاکی عەرەب لە ئێران و ڕۆم کۆک و پۆشتە بم، ڕووت و ڕەجاڵ بم کۆشکم دەقات بێ وێرانە ماڵ بم ئازا و ڕزگار بم شادان و خەندان یان زەنجیر لە مل ‌لە سووچی زیندان ساغ بم جحێل بم بگرم گوێ سوانان یان زار و نزار لە نەخۆشخانان دانیشم لە سەر تەختی خونکاری یان لە کۆڵانان بکەم ھەژاری کوردم و لە ڕێی کورد و کوردستان سەرلەپێناوم گیان لە سەر دەستان بە کوردی دەژیم بە کوردی دەمرم بە کوردی دەدەم وەڵامی قەبرم بە کوردی دیسان زیندوو دەبمەوە لەو دونیاش بۆ کورد تێ ھەڵدەچمەوەه

یارمەتی دەستکاری

تکایە چۆن بابەت بنووسم فێرکاریم بۆ دابنێم بەکارھێنەری نوێم نازانم چۆن وێنە دابنێم و خشتەی زانیاری درووست بکەم — ئەم لێدوانە لەلایەن Balen sdiq واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز @Balen sdiq: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بەڕێزم دەبێت سەرەتا لە سیاسەت و ڕێساکان شارەزا بیت. ئێستا بۆ نووسینی وتار پێشنیاز دەکەم سێحربازی وتارەکان ببینیت دواتر بۆ نووسینی وتار {{سندووقی نووسینی وتار}} بەکار ببە و وتارێک یان زیاتر بنووسە. و بۆ چۆنییەتی دەستکاریکردنی ویکیپیدیاش ئێرە ببینە. بۆ خشتەی زانیاری ئێمە زانیاریدانەکانمان ھەیە، و دەتوانیت کەڵکیان لێ وەرگریت. ھەروەھا بۆ وێنە یان ھەر جۆرە پەڕگەیەکی تر دەتوانیت کەڵک لەم کۆدە وەرگریت [[پەڕگە:Example.png|وێنۆک|Caption text]] یان ئێرە ببینە. تکایە گەر لە ھەر شتێک تێ نەگەیشتیت یان پرسیاری دیت ھەبوو، لە کۆتاییی پەڕەکە پرسیارەکەت بنووسە وە لە کۆتاییی ھەر وتووێژێکتدا تکایە واژووەکەت بکە. بەھیواین بەکارھێنەرێکی چالاک بیت. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک کارام زۆر سپاس بۆ جوابدانەوەت ئەتوانیت پێم بڵێیت واژۆ چیە چۆن درووستی بکەم وە بۆچی کاردێت — ئەم لێدوانە لەلایەن Balen sdiq واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێز @Balen sdiq: واژوو دەکرێت بە دانانی چوار دانە لە ھێمای ~ لە کۆتاییی وتووێژەکانتدا بەوشێوەیە: ~~~~ کە بۆ ئەوەیە بەکارھێنەرانی دی بە ناوی درووست بانگت بکەن و خۆکارانە کاتی واژووەکەشت تۆمار دەکات. وە بۆ دروستکردن، لەلایەن بەکارھێنەران خۆیانەوە دروست دەکرێن. بەڵام بۆ شێواز، ڕەنگ، و جۆرەپیتەکەش لە خوارەوەی بەشی واژووە لە پەڕەی ھەڵبژاردەکاندا و دەتوانیت دەستکاریی بکەیت، بەڵام بەڕێزت نوێیت و ڕەنگە ئەمە ئەستەم بێت بۆت بۆیە ڕێت پێ دەدەم ئەوەی من کۆپی بکەیت، و دەستکاری بکە و بیکە بە واژووی خۆت، بەڵام ھۆشیار بە! ناکرێت لەخۆوە واژووی بەکارھێنەران ببەیت چوون نایاسایییە و دەبێت پێشتر مۆڵەت لە پەڕەی وتووێژەکانیان وەرگریت جا ڕێگەت پێ بدات یان نا. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٥٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دووبارە زۆر سپاس بەڵێن صديق (لێدوان) ‏١٩:٠٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

۱. ئازاد و نائازاد. ۲. ھەژمار لە کۆمنز. ۳. سەلماندنی پەڕگە دەستکاری

سڵاو بەڕێزان.

  1. مەبەست چییە لە پەڕگەی ئازاد و نائازاد؟
  2. بۆئەوەی وێنە/پەڕگە باربکەم لە کۆمنز ئایا پێویست دەکات ھەژماری کۆمنز درووست بکەم (خۆم تۆماربکەم) یان ھەر لەڕێگەی ھەژماری ویکیپیدیاکەم بچمە ژوورەوە؟
  3. ئایا ئەگەر وێنەیەک لە کۆمنز نەبێت بۆ نموونە وێنەی ھونەرمەند ( گۆرانیبێژێک)بێت، وە من بمەوێت باری بکەم لە کۆمنز لەکاتێکدا من وێنەکەم نەگرتبێت و خاوەنەکەی واتا خودی کەسایەتییەکە ڕێگەی بە من دابێت کە بڵاوی بکەمەوە ئایا من چۆن بۆ کۆمنز بیسەلمێنم کە کەسایەتی (گۆرانیبێژ)ەکە ڕێگەی بە من داوە تا بڵاوی بکەمەوە؟

ئارام بکر (لێدوان) ‏١٥:١٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @ئارام بکر: وەڵامی ژمارە یەک و سێم داوەتەوە لە خاڵی یەکەم:
  1. پەڕگەی ئازاد پەڕگەیەکە کە مۆڵەتنامەی پاوانی گشتی پێ دراوە، واتە دروستکەری کارەکە بە یاسایی مۆڵەتنامەیەکی پێ داوە کە ھەمووکەسێک بە ئازادی بۆ ھەر مەبەستێک بێت بەبێ پرس دەتوانێت بەکاری بێنێت. بەڵام پەڕگە نائازادەکان مافیان پارێزراوە و کۆپی ڕایتیان ھەیە. ئەمانە وەک بەرگی فیلم و ئەلبوم پۆستەر و یاریی ڤیدیۆیی و... ھتد، ئەمانە بە ھیچ جۆرێک نابێت بەرز بکرێنەوە بۆ کۆمنز و یەکسەر بە خێرایی دەسڕدرێنەوە. ئەو پەڕگانەی کە لە کۆمنز ھەمانن ھەر ھەمووی ئازادن و دەتواندرێت لە ھەموو پرۆژەکانی ویکیمیدیا و دەرەوەی ئەو پرۆژانەش بەکاربێت. ئەگەر نووسەر یان دروستکەری کارەکە ڕێگەی بە تۆ دابوو، دەبێت پەڕگەیەکت ھەبێت کە بیسەلمێنێت کە دروستکەری کارەکە لەژێر ئەو مۆڵەتنامەیەی بڵاوت کردۆتەوە لەسەری ڕێگەی پێداویت کە بەرھەمەکە بەکاربھێنیت.
  2. ئەم ھەژمارەی ئێستا ھەتە دەتوانیت بەکاربێنیت بۆ گشت پرۆژەکانی ویکیمیدیا‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٧:٥١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

تکایە ڕونکردنەوە کاک@Lost Whispers: (مەبەست چییە لە ھەبوونی پەڕگەیەک کە ھەبێت کە بیسەلمێنێت کە دروستکەری کارەکە لەژێر ئەو مۆڵەتنامەیەی بڵاوت کردۆتەوە لەسەری ڕێگەی پێداویت کە بەرھەمەکە بەکاربھێنیت) ئایا وێنەی من یان چی؟ ئارام بکر (لێدوان) ‏٢٢:٣١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: کاتێک کە وێنەیەک لە کۆمنز بەرزدەکەیتەوە داوای مۆڵەتنامەت لێ دەکات. گەر کارەکە ھی خۆت نەبێت، و سەرچاوەت بۆ دانەنابێت دەسڕدرێتەوە. گەر کارەکە ھی خۆت نەبێت، سەرچاوەت بۆ دانابێت، بەڵام ھیچ بەڵگەیەکت نەبێت بیسەلمێنێت کە دروستکەری کارەکە ڕێگەی پێداویت لەژێر ئەو مۆڵەتنامەیەی لە کۆمنز ھەڵتبژاردووە (پاوانی گشتی بۆ نموونە) ھەر دەسڕدرێتەوە. دەبێت فاییلێک ھەبێت کە بیسەلمێنێت کە دروستکەری کارەکە لەژێر فڵان مۆڵەتنامەدا ڕێگەی پێداویت پەڕگەکە بڵاو بکەیتەوە. ھیوادارم ڕوونتر بووبێتەوە.
تێبینی: تکایە لەمەودا لە کۆتایی پەڕەکە پرسیارەکانت زیاد بکە نەک لەسەری سەرەوە. سوپاس.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٢٢:٤١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Lost Whispers: زۆر سوپاس کاک ژیار بۆ ڕونکردنەوەکەت، وە بۆ نوسینی پرسیاریش ئاگادارییەکەم بینی زۆریش ھەوڵم دا کە لە کۆتایی دەربچێت بەڵام ھەر لەسەری سەرەوە دەدەچێت!

تێبینی: مۆبایل بەکاردێنم لەڕێگای بینینی مۆبایلیسەیردەکەم. ئارام بکر (لێدوان) ‏٢٢:٥٥، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: بە ھیوای بەردەوامی و کاری زۆر باش! گەر توانیت ھیچ وتارێک بگەێنیتە ئاستی وتاری باش یان گرنگتر، وتاری ھەڵبژێردراو، دەتوانیت زۆر یارمەتی ویکیپیدیا بدەیت! ھیوادارین بەردەوام بیت. سوپاس.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٢٣:٠١، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

۱. کەرتی بیرکاری، ۲. وێنە، ۳. وەرگێڕان دەستکاری

سڵاو بەڕێزان، من بەکارھێنەرێکی سەرەتاییم و ڕۆژانە سەردانی ویکیپیدیای کوردی ئەکەم، وە ئەمەوێت زیاتر شارەزابم.

  1. چۆن بتوانم بەشێوەی کەرت بنووسم (سێ لەسەر شەش و ھتد...)، وە چۆن کۆدەکانی بیرکاریم دەستکەوێت؟
  2. ڕێگەم پێ دراوە وێنەیەک لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بێنم و لە وتارێکی ویکیپیدیای کوردی داینەم بەبێ ھیچ پرسێک؟ وەک وێنەی ئەم وتارە مورتەزا پاشایی من دامناوە. ئایا ڕێگەم پێ دراوە؟
  3. گریمان ئەمە وتارێکی ئینگلیزییە و من چۆن بتوانم بیکەمە کوردی و دواتر لەڕێگەی دوگمەی (گۆڕینی زمان) بچێتە سەر زمانەکانی تر؟

سەرنج: ویکیپیدیا زیڕۆ بەکاردەبەم.

ئارام بکر (لێدوان) ‏١٩:٥٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: سڵاو، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا. بۆ ھەر پرسیارە و بە ژمارەکە وەڵامی دەدەمەوە:
  1. بۆ دروستکردنی فۆرمولای بیرکاری ئەم پەڕەی یارمەتییە بخوێنەرەوە
  2. بەڵێ، وێنەی ھەر ویکیپیدیایەکت دەوێت دەتوانیت بە بێ پرس و بە ئازادی بەکاری بھێنیت، سەیری یارمەتی:پەڕگەکان بکە بۆ زانیاری زیاتر
  3. نازانم بە تەواوی مەبەستی چییە لەمەیان، بەڵام بۆ وەڕگێڕان دەکرێت ئامرازی وەرگێڕ بەکار ببەیت، بۆئەوەی بە زمانێکی تر وتارەکان بەردەست بێت پێویستە نێوان ویکی بکەیت لە ویکیدراوەوە.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٢١:١٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر زۆر سوپاس کاک ژیار. ئارام بکر (لێدوان) ‏٢٢:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن وێنە دابنێم لە بابەتێکی ویکیپیدیا؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Shahid tahir واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو (@Shahid tahir:):

پەرتووکێک دەستکاری

تکایە دەتوانن ئەم کتابە بکەن بە کوردی ((الکتاب شمس المعارف الکبری) — ئەم لێدوانە لەلایەن 109.127.79.162 (لێدوان) واژوونەکراوە

یار مە تی دەستکاری

سڵاو چۆن بتوانم ژیانمە یە ک بنوسم و بلاوی بکە مە وە— ئەم لێدوانە لەلایەن Ako muhammad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو @Ako muhammad:، د:سنوقی نووسینی وتار بەکاربھێنە.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏١٥:١٢، ٢٨ی نیسانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


- chon btwanm naxshayak (XARITA)dabgrm lagal babatakanm???! Rewan Muhammad (لێدوان) ‏٠٨:٤٣، ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)--[وەڵامدانەوە]

@Rewan Muhammad: دەبێت وێنەکە لە کامنز ھەبێت سەرەتا، لە کامنز بگەڕێ بۆ ئەوەی سەرەتا بزانیت کە پەڕگەکە ھەیە یان نا، سەیری یارمەتی:پەڕگەکان بکە بۆ زانیاری زیادتر.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠٨:٤٦، ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پەرتووکی PDF دەستکاری

سڵاو بەڕێزم چۆن بتوانم ناوی ئەو کتێبەی کە دەمەوێ بە pdf دایگرم — ئەم لێدوانە لەلایەن Karzan Zrar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Karzan Zrar: بەخێربێیت، ئێرە ویکیپیدیایە کە جێگای زانیارینامە، ھیچ کتێبێک لێرە بەردەست نیە، بەڵام کتێبەکانت چین؟ «محمد طەلێدوان ‏٢١:٠٨، ٥ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو پرسیار ئایا لەم ویکیپیدیایە کتێبی pdf ھەیە بتوانرێت دایبگریت ؟— ئەم لێدوانە لەلایەن Karzan Zrar xurshed واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٧ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)

ئێرە پەرتووکخانە نییە، بەڵام بۆ ئەوە دەتوانی سەیری ویکیپەڕتووک بکەیت.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠٨:٤٤، ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بویکیپیدیا دەستکاری

ئایا چؤن زانیاری بلاوبکە مە وە؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Hogr Soran واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٨:٢١، ٩ی ئایاری ٢٠١٧‏ (UTC)

 
چالاککردنی تەختەکلیلی ستاندارد
@Hogr Soran: بەخێربێیت، فێرکاری دەستکاریکردنی ویکیپیدیا بە وێنە ڕوونکردنەوە دراوە، بەڵام تکایە بەتەختەکلیلی نووسین و گۆڕانکاری ئەنجام بدە، لەکاتی نووسینی وتار سەرچاوە گرنگە، ئەگەر وتارێک ھەبوو، دەتوانیت پەرەی پێبدەیت. «محمد طەلێدوان ‏١٨:٠٧، ٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو من پێویستم بە بابەتێکە ئەگەر بتوانن ھاوکاریم بکەن سوپاستان دەکەم

کەی بەکارھێنانی ھێزی چەکداری پاساوھێنانەوەیە ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن ئانییا واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ‏١٤:٢٥، ١٨ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

chon btwanm nawi profaylakam bgorm ??!


Rewan Muhammad (لێدوان)

@Rewan Muhammad: سەیری ئێرە بکە. لەوانەیە چەند ڕۆژێک بخاێنێت. بە ئاگاداری ناوی دواتر ھەڵبژێرە، ئەم جارە ناتوانیت تاکو شەش مانگی تر بیگۆڕیت و تەنھا سێ جاریش توانای گۆڕینت ھەیە. کە داواکاریت پێشکەش کرد یەکسەر پرۆسەکە دەست پێ ناکات.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠٠:٢٦، ١٩ی ئایاری ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە دەستکاری

سڵاو بەڕێزان.

ئایا چۆن بتوانم داڕێژەی زانیاریدانی یەکە بەکاربێنم؟ ڕاستی بەکارمھێنابوو بە ئینگلیزی و کوردیش، بەڵام بە ڕەنگی سوور دەینووسی وەک ئەمە Steradian وە ئایا من دەتوانم داڕێژەکان درووستبکەم؟ وەک داڕێژەی زانیاریدانی.... ئەگەر بەڵێ، چۆن؟ بەکوردی کردنیان پێویستە یان ڕاستەوخۆ لە ئینگلیزییەوە دایانڕێژم؟ تکایە زانیاری تەواوم ئەوێت لەسەر داڕێژە. زۆر سوپاس. ئارام بکر (لێدوان) ‏٢٣:١١، ٩ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: سڵاو، دەتەوێت کام داڕێژەیە و لە چ وتارێکدا بەکاری بھێنیت؟ ئەگەر داڕێژەکان بە ڕەنگی سوور دەرکەوتن و سندوقەکە لەلای چەپی پەڕەکە دەرنەکەوت، ئەوە ئەو داڕێژەیە دروست نەکراوە. دروستکررنی داڕێژەکان کەمێک زەحمەتە و وەرگێڕانی دروست و کۆدکردنی شیاوی دەوێت و لەلایەن بەکارھێنەرانی پێشکەوتووەوە دروست دەکرێن. چ داڕێژەیەکت پێویستە پێم بڵێ با بۆتی دروست بکەم.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠٠:٤٨، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Lost Whispers: کاکە ژیار داڕێژەی ئەمەم ئەوێت، وە ئەمەوێت وتاری یەکەکان لە ئینگلیزی بکەمە کوردی بەپێی توانای خۆم بەتایبەت ئەوانەی سیستەمی نێونەتەوەییی یەکەکان https://en.m.wikipedia.org/wiki/Template:Infobox_unit زۆر سوپاس. ئارام بکر (لێدوان) ‏٠١:١٢، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر:   لەژێر کاردایە...‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠١:٣٠، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر:   کرا: {{زانیاریدانی یەکە}} ئێستا بەردەستە بۆ بەکارھێنان. ھەر ھەڵەیەک ھەبوو لە داڕێژەکەدا لەسەر پەڕەی وتووێژەکەی خۆی ئاماژەی پێ بدە.‏—‎ژیـار وتووێژ ‏٠١:٥٢، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: سڵاو کاک ژیار! پێویستیم بە داڕێژەی Chemboxە بەڵام کەمێک زۆرە ئەگەر بتوانیت درووستی بکەیت... وە ھۆی چییە کۆدەکانی بیرکاری کارناکەن بەشێوەی وێنە سەیر دەردەکەون وەکوو:   و کەرت (ڕێژەیی) و... —‎Aram وتووێژ ‏٠٨:٤٨، ١٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارام بکر: سڵاو! {{Chembox}}ـم دروست کردووە، بەڵام ھێشتا وەرگێڕانی دەوێ و ھەوڵ ئەدەم کات بۆ ئەمەش بکەمەوە بەم زووانە، بەڵام ئێستا دەتوانیت بەکاری بێنیت. ھەر لە ئینگلیزییەوە کۆپییان بکە و دایاننێرەوە لێرە. بۆ <math>ـیش، خۆی ھەر وایە، بە شێوەی PNG دەردەکەوێ چوونکە بە HTML زۆربەی ئەم ئامرازانەی بەو کۆدە بەردەستن مەحاڵە بەکاربێن. ئەمە کێشەیەک نییە، لە ویکییەکانی تریش وایە. بە ھیوای بەردەوامی. ◂ ئێپین وتووێژ ‏٠٩:١٢، ١٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Épine: زۆر سوپاس بۆ وەڵامدانەوە و ھاوکارییەکانت بۆ ویکیپیدیای کوردی. تکایە ھەرکات داڕێژەی (Chembox) بە تەواوی بەردەست بوو ئاگادارم بکەرەوە.—‎Aram وتووێژ ‏٠٩:٣٣، ١٠ی ئابی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]


پرسیار دەستکاری

چۆن بتوانم تەواوی داڕێژەکانی ویکیپدیا بدۆزمەوە ؟ --Gyan333 (لێدوان) ‏١٥:١٣، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gyan333: ئێرە ببینە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سیاسەت دەستکاری

ئایا ئەمانە ھەموو سیاسەتەکانی ویکیپدیان لەمانە زیاتری لێ نییە؟ ویکیپیدیا:سیاسەتەکان_و_ڕێساکان --Gyan333 (لێدوان) ‏٢١:٣٣، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Gyan333: بنۆڕە {{سیاسەتەکان و ڕێساکانی ویکیپیدیا}}--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٤٩، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Gyan333: دەشتوانی لە پۆل:سیاسەتەکانی ویکیپیدیا سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ببینیت.
تێبینی: لە داڕێژەکەدا مەرجە ئامێرەکەت لە باری کۆمپیوتەری دانابێت کە لە کۆتایی ھەر پەڕەیەک نووسراوە کۆمپیوتەر گەر نا دەرناکەوێت لە بینینی مۆبایلی. --—‎Aram وتووێژ ‏٢١:٥٨، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن ئەتوانم بەشێوەیەکی گوونجاو بابەتەکان لە ویکیپیدیادا دابنێم— ئەم لێدوانە لەلایەن محەمەد رزگار واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز @محەمەد رزگار: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! دەتوانیت داڕێژەی {{سندووقی نووسینی وتار}} بەکارببەیت، بەڵام بیرتنەچێ کە سەرچاوەی بۆ دانێیت چوون وتارە بێسەرچاوەکان دەسڕدرێنەوە. تکایە واژووش ببینە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٥:٥٦، ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Mhamad rzgar: دەتوانیت چاو لەو ڤیدیۆیە بکەیت.
چۆنییەتی دروستکردنی وتار لە ویکیپیدیای سۆرانی
ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠٨، ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەتوانم بابەتەکان لە ویکیپیدیاکانی ترەوە وەرگێرم و لە سەرچاوە بنووسم ویکپیدیای ئینگلیزی (--Mhamad rzgar (لێدوان) ‏٢١:٤٩، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)).[وەڵامدانەوە]

چۆن بتوانم واژوەکەم بگۆڕم

یان بەکارھێنانی ھەندێ رەنگ نموونە لە چ شوێنێک رێگە پێدراوە  (--Mhamad rzgar (لێدوان) ‏٢٢:٠٢، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)).[وەڵامدانەوە]

وە ناشزانم لە ھەندێ شوێندا نووسینەکە ئەخاتە ئەو چوارگۆشەیەوە چی ھۆکارە بۆ ئەو چوار گۆشەیە (--Mhamad rzgar (لێدوان) ‏٢٢:٠٤، ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)).[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Mhamad rzgar: بەڵێ، دەتوانیت لە ھەر ویکیپیدیایەکی دی وتارەکان وەربگێڕیت و لێرە نووسە وەرگێڕدراوەکەت دانێیتەوە و بۆ سەرچاوەش دەتوانیت داڕێژەی {{بیرخستنەوەی ویکی}} بەکارببەیت. بۆ واژووش دەتوانیت سوود لە واژووی یەک لە بەکارھێنەرانی تر وەربگریت و ھی کێت بە دڵە کۆپی بکە و لە خۆڵەپەتانێکەت پەیستی بکە و بە دڵی خۆت ڕەنگ و جۆرەپیت (یان فۆنت) و قەبارە و ئەوانە دەستکاری بکە، بەڵام گەر بە کوردی ئەینووسیت، ئەوا فۆنتەکان کاریگەرییان نابێت، بەڵکو تەنھا لە نووسەی ئینگلیزی کاریگەری دەبێت. و لە کۆتاییدا واژووە نوێکەت کۆپی بکە و لەسەرەوە کرتە لە ھەڵبژاردەکان بکە > لە بەشی واژوو لە بۆشایییەکە پەیستی بکە و سەحێک لە چوارگۆشەی وەکوو ویکیدەق واژووەکە لەبەر چاو بگرە (بێ بەستەرێکی خۆگەڕ) بدە و پاشەکەوتی بکە. ئێستا واژووە نوێکەت پیرۆزبێت. بۆ ڕەنگیش داوا لە بەڕێز @Épine: دەکەم وەڵامت بداتەوە. سەبارەت بە پرسیاری کۆتایییشت مەبەستت لە کام وتارە کە خراوەتە ناو ئەو چوارگۆشەوە؟ گەر مەبەستت لە پەڕەکانی یارمەتی و ...ھتدیییە، ئەوا ئەوە تەنھا بۆ ڕوونکردنەوە و تێگەیشتنی بەکارھێنەران وا نووسراوە. بە تایبەت بۆ بەکارھێنەرە نوێیەکان. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣١، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستت خۆشبێت کاک ئارام بەلام نازانم مەبەستت لە خۆلەپەتانێ چیە Mhamad rzgar (لێدوان)

یەک تێبینی @ئارام بکر: نەدەبوو پێشنیار بکەیت کە @Mhamad rzgar: واژووی بەکارھێنەرانی تر کۆپی بکات. ئەمە نایاساییە و دژ بە سیاسەتەکانە. ئێستا کە ئەم برادەرە واژووەکەی منی کۆپی کردووە نابێت و بە لاساییکاری دادەنرێت. ھەرکەس ویستی گۆڕانکاری لە واژووەکەی بکات، وا باشترە یارمەتی بدرێت، نەوەکا پێشنیاری لەبەرگرتنەوەی بۆ بکرێت. ئێستا دەبێت ئەم بەڕێزە واژووەکەی بگەڕێنێتەوە سەر دۆخی جارانی یانیش خۆی کۆدێک بنووسێت (وەک چۆن من خۆم بۆ خۆمم نووسیوە).--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەخر کاک @Épine: تا ئێستا من لە ھیچ شوێنێک نەمبینیووە شتێکی وا بە نایاسایی دابنرێت، خۆ گەر ھەشبێت، ئەوا زۆر داوای لێبووردن لە بەڕێزت دەکەم و دەڵێم ئاگام لە شتی وا نەبووە (گەر نا من چۆن بڕیاری وا ئەدەم). دواتر، ئەو بەڕێزە بەکارھێنەرێکی نوێیە و دڵنیام داڕشتنی ئەو کۆدانە ئاسان نابێت بۆی. بۆ منیش ھەر وابوو و لە ئەوەی تۆ لەبەرم گرتەوە، بەڵام نەک کۆپی بێ و تەواو، بەدەستکارییەوە کردوومە. گەر ھەر شتێکیش بڵێیت، ئەوا پابەند ئەبم و دووبارە داوای لێبووردن ئەکەم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٤، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کێشەیەک نابینم لەوەی تۆدا چوونکە گۆڕانکارییەکی زۆرت تێدا ئەنجام داوە. بەس سەیری ئەویان بکەیت، چیرۆکێکی ترە. و کێشە نییە و داوای لێبوردنی ناوێت. گرنگ ئەوەیە ئەو بەڕێزە ئاگادار بێتەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:١٨، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئیپین ببورە جەنابتان ئەزانن من بەکارھێنەری نوێم و لە سیاسەتەکامی ویکیپیدیا شارەزانیم بۆیە من داوای لێبووردن ئەکەم ئەگەر کارێکی نایاسایم ئەنجام دابێت ھەووڵەیەم خۆم واژوویەکی گونجاو دابڕێژم سوپاس mhamad rzgar

@Épine: سپاس بۆ لێبووردەییت و سەبارەت بە واژووی کاک محەمەدیش، ڕاستی خەتای من بوو و نەئەبوو وام بوتایە و داواش لە کاک @Mhamad rzgar:ی ئازیز دەکەم کە دەستکاری واژووەکەی بکات و با نەچێتەوە سەر ئەوەی تۆ و منیش چی دی دووبارەی ناکەمەوە. سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٦، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من واژووەکەم گۆڕیەوە بۆ ئاساییەکەی خۆی و پێویستیش ناکات بیگۆڕم Mhamad rzgar ‏٠٣:٥٢، ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

ئینفۆ بۆکس دەستکاری

چۆن ئینفۆ بۆکس ( infobox ) دروستبکەم ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Hershedm96 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو @Hershedm96: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! سندووقی زانیاریدانەکان لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە دێنین و وەریان دەگێڕینە سەر کوردی. کامەت دەوێ ئاماژەی پێبکە تا دروستی بکەم. وە پرسیارەکانی داھاتووت لە کۆتایی ئێرە بکە، نەک لەسەری سەرەوە. وە لێدوانەکانت واژوو بکە بە دانانی چوار کەشە لە کۆتاییی لێدوانەکەت بەمشێوەیە: ~~~~ بۆ ئەوەی بەکارھێنەران بتوانن بە ناوی خۆت بانگت بکەن و کاتی لێدوانەکەشت لەپاڵی دادەنێت -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٧، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک ئارام ناتوانم خۆم دروستی کەم ؟Hershedm96 (لێدوان) ‏١٠:٣٤، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ @Hershedm96:، بەڵام منیش بەتەواوی لە کاری داڕێژەکان سەر دەرناکەم، بەھەرحاڵ، بەمشێوەیە بکە: لە ویکیپیدیای ئینگلیزی بنووسە (Template:ناوی داڕێژەکە) و پاشان کودەکان لەبەر بگرەوە و لە ویکیپیدیای کوردی بە ھەمان ناوی ئینگلیزییەکە بەمشێوەیە (داڕێژە:ناوی داڕێژەکە) وە ئەگەر کرا ناوەکەش وەربگێڕە بۆ سەر کوردی. ئینجا دوای دانانەوەی کۆدەکە تەنھا لەیبڵەکان وەربگێڕە بۆ کوردی و پەڕەکە پاشەکەوت بکە. جارێ ئەوەنە بەسە دواتر خۆم سەیرێکی دەکەم، بەڵام بزانە پێشتر ئەو داڕێژە دروست نەکراوە بۆئەوەی بەخۆڕایی ماندوو نەبیت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١١، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەستخۆش، ھەوڵدەیەم!Hershedm96 (لێدوان) ‏١٢:٣٠، ٢٣ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو چەندین پرسیارم ھەیە دەستکاری

۱-بۆت چۆن بەکاردێت وە سودی چییە لە ویکیپیدیا؟ ۲-چۆن وتارێک دەبێتە وتارێکی نایاب؟ ۳-بۆ چی ھەندێک لە وتارەکان ناتوانرێت دەستکاری بکرێت ؟ ئایە منیش دەتوانم دایبنێم؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Rasan emprator page واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Rasan emprator page: سڵاو لە تۆش بێت، بەپێی ژمارەکان وەڵامت دەدەمەوە:
  1. بنۆڕە وپ:بۆت.
  2. دوو جۆرە وتار ھەن، بنۆڕە وپ:وب و وپ:وھ.
  3. کام وتار بۆ نموونە؟
-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:١٢، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بۆ نموونە بۆت قوفڵە
پرسیارێکی تریش
ئەگەر بمەوێت باس لە ڕۆمانی the hobbit بکەم دەبێت چی بکەم بابەتێکی تر ھەیە بەو ناوەوە بەڵام باسی فیلمەکەی دەکات تکایە چارەسەری بکەن یان چارەسەرێکم پێ بڵێن؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Rasan emprator page واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
بەڕێزت وتت وتار! ئەوە وتار نییە و لە بۆشاییی ناوی ویکیپیدیایە. بۆیە ناتوانیت دەستکاری بکەیت چوون مافی پاسدراوی خۆگەڕت نییە. بۆ تێگەیشتن لە قوفڵەکان، بنۆڕە ویکیپیدیا:سیاسەتی پاراستن. بۆ نموونە بە چ ناوێک دروستی دەکەیت؟ فیلمەکە ناوی چییە؟ تکایە لەمەودا واژووەکەت بکە. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٤، ٣٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@ئارام بکر:ڕۆمانێک ھەیە ناوی The hobbit ە وە فیلمێک ھەیە لەسەر ئەم ڕۆمانە دەرکراوە ، زانیاری دەربارەی فیلمەکەی the hobbit ھەیە لە ویکیپیدیا نەوەک ڕۆمانەکە ، ئەگەر بمەوێت زانیاری ڕۆمانەکە بڵاو بکەمەوە چی بکەم؟-- ڕاسان ‏٠٩:١٥، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)
لەو حاڵەتەدا دەبێت ڕوونکردنەوە بدەیت. بۆ نموونە: «دە ھابت (ڕۆمان)». شتێکی تریش، ناوەکەت لە واژووەکەتدا ھەڵەیە، تکایە rی ناوەکەت بکە بە کاپیتاڵ R. ناو لە ویکیپیدیا دەبێ وەک خۆی بنووسرێت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٤١، ٣١ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار دەستکاری

چۆن بتوانم لیستی تاگەکانی کە لە ویکی پیدیا بەکاردێت بدۆزمەوە؟--ڕاسان ‏١٨:٥٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

{{داڕێژەکانی ویکیپیدیا}} ببینە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٠٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زانیاری سرنج ڕاکئش دەستکاری

من زانیاری سرنج ڕاکئشم دەوئت زۆر سوپاس بۆ ئیوە — ئەم لێدوانە لەلایەن 130.193.206.240 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو @130.193.206.240:، بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! دەتوانم چۆن ھاوکاریت بکەم؟ زانیاریی سەرنجڕاکێشی وەک چی؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٩:١٧، ٨ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیارێکی گرینگ دەستکاری

دەتوانن ڕوونکردنەوەیەکەم بدەنێ دەربارەی چۆنییەتی کار کردنی ئەمە واتە چۆن بتوانم کار بەم کۆدە بکەم؟ تکایە زەحمەت نەبێت لە دەستکاری پەڕەکەدا کۆدەکە نوسراوە لە خوارو پرسیارەکەم وە لە پەڕە بینراوەکە نوسراوە (۰چرکە لەمەوبەر)ڕاسان ‏٢١:٠٦، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC) ٠ چرکە لەمەوبەر

سڵاو @Rasan emprator page: دەکرێت بزانم لەکوێت ھێناوە و بە چ مەبەستێ دەتەوێت بەکاری بھێنیت؟ سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٢، ٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەمەوێت وادەی شتێکم بۆدیاری بکات واتە بۆ نمونە ڕووداوێک لە 5\5\2005 بووبێت وە ئەم داڕێژەرە بەکاربێنم بۆ زانینی ماوەکەی کە تێپەڕیوە لە گەڵ گۆڕانی کاتدا.ڕاسان ‏١٦:٣٦، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)

دووبارە سڵاو @Rasan emprator page: ئەم کۆدەت لە کوێوە وەدەست کەوتووە؟ ڕەنگە ئەوکات بتوانم ھاوکاریت بکەم. سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٨، ١٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Rasan emprator page: دەتوانیت {{کات لەمەوبەر}} بەکاربھێنیت. بڕوانە نموونەکان. سوپاس بۆ پرسیارەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:١٨، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەمە چیە دەستکاری

سڵاو ویستم پرسیارێک بکەم ئایە ھەڵاوارده لە بەربەستنی ئایپی مەبەستی چییە واتە بۆ چی بەکاردێت لەبارەی خوێندمەوە بەڵام هیچی لێ نەگەیشتم ..ڕاسان ‏١٦:١٠، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)

سڵاو لە تۆش بێت بەڕێز @Rasan emprator page: دەشێت ئێرە یارمەتیدەر ببێت. سوپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٥، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو ٢ پرسیارم هەیە دەستکاری

سڵاو بەڕێز @Arya sarhan: بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا! بۆ پرسیاری یەکەمت ڕاستی تێنەگەیشتم و دەکرێت کەمێک ڕوونکردنەوە بدەیت؟ ھەرچی پرسیاری دووەمیشتە لێرە بۆ ھەریەک لە سیستمەکان تەختەکلیلێک پەسەندکراوە، بەڵام جی بۆردیش ھەروەک پەسەندکراوەکە بۆ سیستمی ئەندرۆید بڕێک کێشەی ھەیە وەک پیتی ھ (کە ستانداردە) و ه (کە ناستانداردە)، بەڵام دەکرێت سوود لە شریتامرازی دەستکاری وەرگریت بۆ چاکسازیی لەوانە؛ بڕۆ بۆ ھەڵبژاردەکان > ئامرازەکان > لە بەشی دەستکاری دا دوگمەی دەستکاریی زیاتر چالاک بکە و دەتوانیت کەڵکیان لێ وەربگریت بۆ چاکسازی لە نووسە ناستانداردەکان. تکایە لەمەودوا لەکۆتاییی و لێدوانەکانتدا واژووەکەت بکە. سوپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٤٢، ٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ نموونە *   عێراق

      *   نیووەی 

Arya sarhan (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دووبارە سڵاو بەڕێز @Arya sarhan: ئێستا دەتوانیت کەڵک لە {{ئاڵا|نیووەی}} وەربگریت. زۆر سوپاس بۆ پرسیارەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٣، ٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سوپاس بۆ وەڵام داتەوت عەزێتم دای Arya sarhan (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٩ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پرسیار دەستکاری

چۆن بتوانم ویکیپیدیای کوردی داونڵۆد بکەم واتە بەبێ ئەنتەرنێت ئیشی پێبکەم وسودی لێ وەرگرم

بەرنامەی Kiwix دابگرە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٩:٤٠، ١٥ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Drwst krdni raport دەستکاری

Slaw hawreyan raporterkm pewista lasar choneti drwstkrdni ((gmail ,, email ,, yahoo ,, hotmail )) spastan akam agar btwann yarmatim ban — ئەم لێدوانە لەلایەن 62.201.241.65 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

سڵاو بەڕێز @62.201.241.65: ویکیپیدیا وێبگەیەکی فێرکاری نییە، و ئەوەی لە ئێستادا لەدەستی ئێمە بێت بۆ بەڕێزت، بەستەردانە بە ھەریەک لەو ناوانە کە ئاماژەت پێیان داوە و ئەمانەن: ئیمەیل، جی مەیڵ، یاھوو! و ھۆتمەیل. بەھیوای سوودبینین ئەگەرچی ھەندێکیان کورتن. سپاس بۆ پرسیارەکەت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٤٥، ٢٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داڕێژە دەستکاری

سڵاو چۆن داڕێژە دروست بکەم کەلە ویکیپیدیای کوردی نەبێت؟ Arya sarhan (لێدوان)

سڵاو بەڕێز @Arya sarhan: دروستکردنی داڕێژەکان بڕێک کاری دەوێت و سەختن. بۆ نموونە دەتەوێت چ داڕێژەیەک دروست بکەیت؟ تکایە لە کۆتایی لێدوانەکانت بە چوار کەشە وەک: ~~~~ واژووەکەت بکە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٦، ١٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @ئارام بەکر مەبەستم دانەیەک نییە زۆر جار دەمەوێ وتارێک بنووسم داڕێژەکەی لە زمانی کوردی نییە ئەگەر بە HTML درووست دەکرێ کەمێش شارەزایم لێی ھەیە.Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٠:١١، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Arya sarhan: نە، بە ئەیچ–تی–ئێم–ئێڵ دروست ناکرێن بەھەرحاڵ، تۆ وا بکە بۆ نموونە: تۆ وتارێکت لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوە و تووشی داڕێژەیەکی دروست نەکراو بوویت بە ناوی داڕێژە:ناوی داڕێژە، ئەوا ڕاستەوخۆ بەستەرە سوورەکە لەبەر بگرەوە و بڕۆ لە گەڕانی ویکیپیدیای ئینگلیزیدا دای بنێرەوە، بەڵام وشەی داڕێژە بگۆڕە بۆ Template پاشان دوگمەی گەڕان داگرە و دەتبات بۆ خوودی داڕێژەکە. ئینجا لەوێ دەتوانیت سەرچاوەکۆدەکەی لەبەر بگریتەوە و لە بەستەرە سوورەکەی داڕێژەکەدا (کە لەم نموونەیەدا ئەمەیە: داڕێژە:ناوی داڕێژە) دای بنێیتەوە. ئینجا تەنیا وەرگێڕان بۆ دەقە ئینگلیزییەکان بکە (لەوانەیە ھەندێ جار کاری زیاتر لە وەرگێڕان پێویست بێت) پاشان پەڕەکە پاشەکەوت بکە. ئێستا داڕێژەکە دروست بوو. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٣:١٠، ٢٣ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر سوپاس بۆتۆ عەزێتم دا Arya sarhan (لێدوان) ‏١١:٥٣، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Arya sarhan:   شایەنی نییە! ھەر پرسیارێکت ھەبوو، تکایە بپرسە:) -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٤، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زمانی وتار دەستکاری

سڵاو، ئایە ئاساییە لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی وشەی کوردیی باکووری یان کوردیی باشووری بەکاربێت و لەکاتی نووسینی وتاردا دەبێ نووسینەکە بە کوردیی ناوەندی پەتی بێت یان دەتوانرێ کاریگەری شێوەزار لەسەر وتارەکەدا ھەبێ؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Akam Nawzad واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

@Akam Nawzad: تکایە بڕوانە وپ:نک. تکایە لە کۆتاییی لێدوانەکانتدا واژووەکەت بکە. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٠٧، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سپاس کاک @ئارام بکر:، بەڵام وەڵامی پرسیاری دووەمم دەستنەکەوت چونکە من مەبەستم شێوەزارەکانی کوردیی ناوەندی بوو وەک ھەولێری و سلێمانی نەک زاراوە. Akam Nawzad (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Akam Nawzad: لەو ڕووەوە بەشێوەیەکی گشتی لێرەش وەک کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە دەنووسرێنەوە. ئەمە لەبەر دروست نەبوونی ناکۆکییە لەنێوانیان. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٧، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Akam Nawzad: لێرە شێوەزار لەکاتی نووسینی وتار بەدەرناخەین. وتووێژ باسێکی ترە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٣٠، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس @ئارام بکر: @Épine:، وەڵامەمەکەم دەستکەوت کەواتە کوردیی پەتی بەکاردێت، ھەوڵ دەدەم ھەرچ وتارێکم بینی کوردیی پەتی نەبوو دەستکاری بکەم Akam Nawzad (لێدوان) ‏١٥:٥٦، ٢٦ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن بتوانم بابەتەکان لەگەڵ ویکی زمانانى تر گرێ بدەم ؟! دەستکاری

سەلام علیک.. چۆن بتوانم بابەتەکان لەگەڵ ویکی زمانانى تر گرێ بدەم ؟! -- Ali Abdulqadr Razany (لێدوان) ‏٠٩:٤٨، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

علیکم سلام @Ali Abdulqadr Razany: پێشتر لە پەڕەی وتووێژەکەی خۆتان پەیامم ناردووە و ڕوونم کردووەتەوە کە چۆن نێوانویکی دەکرێت. گەر ھەر تێنەگەیشتی، چاو لەم ڤیدیۆ فێرکارییە بکە. سپاس!
چۆنییەتی دروستکردنی وتار لە ویکیپیدیای سۆرانی
-- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٤٠، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

قفل کردن دەستکاری

چۆن بتوانم پەڕەیەک قفل بکەم ئایا مافم ھەیە -- Muhammafb (لێدوان) ‏٢٢:٢٤، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Muhammafb: ویکیپیدیا ئازادە و ھەموو کەسێک دەتوانێت دەستکاریی بکات، بەڵام لە ھەندێک دۆخدا بۆ بەرگریکردن لە خراپکاری پەڕەکان دەپارێزرێن. پەڕەکان تەنیا بەڕێوەبەران دەتوانن بیپارێزن و پاراستنەکەی دەستکاریی بکەن و/یان لای بەرن. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٣٦، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

گۆڕاکاری وشە دەستکاری

سەبارەت بە یاریە ئەلیکترۆنیەکان لە ڕاستی دا بە کایە بانگ ناکرێن پێشنیار دەکەم وشەی کایە بگۆڕدرێ بۆ یاری کۆمەڵگا وشەی یاری زیاتر بەکار دێنێت Muhammafb (لێدوان) ‏٢٢:٣١، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Muhammafb: کۆمەڵگەی ویکیپیدیا تەنیا کوردی باشووری لێ نییە بەڵکوو کوردی ڕۆژھەڵاتیشی لێیە. وە ئەو وشانە لەسەر بنەمای یەکدەنگیی کۆمەڵگەوە بڕیاریان لەسەر دراوە و ئەو وشانەی کە چوونەتە پێڕستەکەوە گۆڕینیان ئەستەمە. بەھەرحاڵ، دەتوانیت لە وتووێژ:کایە بەشێکی نوێ دروست بکەیت و داواکەت پێشکەش بکەیت. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٢، ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

چۆن بتوانم وێنە لەسەر پەڕەیەک دابنێمMuhammafb (لێدوان) ‏٠٠:٥٦، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Muhammafb: تکایە بڕوانە یارمەتی:پەڕگەکان#چۆنێتی بەکارھێنانی وێنەکان لە ویکیپیدیا. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٦:١١، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سەرچاوە دەستکاری

بابەتێک دەنوسم ئەگەر سەدا سەد دڵنیا بم لە زانیاریەکان پێویستی بە سەرچاوە هەیە؟ -- Muhammafb (لێدوان) ‏٢٢:١١، ١١ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Muhammafb: بڕوانە ویکیپیدیا:ئاماژە بە سەرچاوە#وتارە بێ سەرچاوەکان. ئەڵبەت ویکیپیدیا سەبارەت بە وتاری ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووەکان توندترە وەک لەوانی تر. بەھەرحاڵ، تۆ دەتوانی بڵاوی بکەیتەوە و دوای ھەڵسەنگاندنی بڕیاری پێویستی بۆ دەدەین. سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤٩، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کۆپی ڕایت دەستکاری

پەڕگەیەکم لە وتارێک زیاد کرد بەڵام سڕایەوە کۆپی ڕایتی هاتە سەر وێنەکەش لەلایەن خۆمەوە گیرا بوو -- Muhammafb (لێدوان) ‏٢١:٤٢، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Muhammafb: ئەڵبەت نازانم کام پەڕگەیەت بارکردووە و سڕدراوەتەوە، بەھەرحاڵ، ویکیمیدیا کۆمنز شوێنی سەرجەم پەڕگە ئازادەکانە و دیارە ئەو پەڕگەیە نائازاد بووە (با خۆشت گرتبێتت) و مافی پارێزراو بووە. چ پەڕگەیەک بووە؟ گەر پێویست بکات، لە ویکیپیدیادا بۆتی بار دەکەین. لەگەڵ ڕێزی ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٢٧، ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]