وتووێژ:کایە

دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی دووبارە ناو

ناو دەستکاری

سڵاو ئایا دەتوانم ناوەکەی بکەمە یاری من یاری م پێ باشترە؟--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٤٥, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

سڵاو. نا مام فێرخواز تکایە یاری بکە ڕەوانەکەر. وشەی یاری تەنیا ھی سلێمانییە بەڵام کایە زۆر باوترە و ھەموو زازا و ھەورامی و کەلھوڕی و فەیلی و سۆرانی دەێڵێن و دەزانن چییە. لای ئێمە یاری لە باشوور فێر بوون دەنا کەس ناڵێ یاری ھەر دەڵێن کایە.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١١:١٠, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ دەزانم سلێمانییە لاشم گرنگ نیە سلێمانی بێ یان ھەر کوێیەکی تر بێ بەڵام ھەموو ڕاگەیاندنەکان ھەر یاری بەکاردێنن خۆ لە باشوور (گەمە و وازی)یش ھەیە بەڵام یاری وەکو وشەیەکی فەرمی لە ھەموو راگەیاندێ بەکاردێ بۆیەش حەز دەکەم ناوە لاوەکی و ناوچەییەکان نەبنە ناوی سەرەکی ھەردەم ناوێکی گشتگیر و بڵاو باشترە، ئێستا وا نووسیویشتە کە لای ئێوە لە باشوور فێر بوون بڵێن یاری دیارە لەوێش بڵاو بۆتەوە. بۆیە تکام وایە ڕێگری نەکەی لە کردنە ناوی سەرەکی یاری.--Ferxwaz (لێدوان) ١١:٣٥, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
منیش لەگەڵ یاریم ، کایە لای ئێمە کەم باوە، کایەکەر کە مەبەستی یاریکەرە یەکەم جارە گوێم لێبێت! , هەر لەگووگڵ کایە بنووسیت زێدەتر دەوبات بۆ هوونەرمەندی کوردی باکوور ئەحمەد کایە گەرچی خۆشی کایایە بەڵام خەڵکی بەهەڵە نووسیویانە کایە :) وە یاری ٨ ملیۆن ئەنجامی هەیە کەهەندێکیان فارسین لانی زۆر کەم خۆ یەک ملیۆن کوردیین بەرحاڵ وشەی دیکەش هەن لە یاری داتێشراون وەک یاریگا ، یاریکەر ، یاریزان ، یاریدەدەری ڕاهێنەر بەمەش یاری بەهێزترە لە کایە > kushared (لێدوان) ١٣:٠٩, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
وەڵڵا کاکە من ڕێگری لە کەس ناکەم بەڵام ئەمە دەڵێم و مەبەستیشم لە کوتنەکەی ئەوە نییە ئێوە ناراحەت بکەم بەڵام بەڕاستی ئەوەی لە باشوور بایی فلسێک گرنگایەتی نییە زمانی کوردییە. من ئەسڵەن بە باشی نازانم زمانی مەڵبەندێک داسەپێنین سەر ھەموو گەلی کورد و کوردیش ئەمە ناسەلمێنێ. ئێستا چون لە سلێمانی دەڵێن یاری تەواوی گەلی کورد مەحکوومە دەبێ بڵێ یاری؟! یانی ئەگەر ھەموو کوردیش بڵێ x لە سڵێمانی بڵێن y ئیتر ھەموو کورد دەبێ بڵێن y؟! بە خوا ئەمە بە بەرژەوەندی زمانەکەمان نییە. ئێستا ئەوە ھیچ، خۆ ئەو ئەو وشانە ئایەتی قورئان نین ھەر خوا نەبێ کەس نازانێ چەندە وشەی ھەڵە لە باشوور داتاشراوە. پێشم خۆش نییە ئێرە وای لێ بێت ئەگەر ڕۆژھەڵاتییەک سەیری کرد بڵێ وێڵی کە ئەمە ھی ئەو دیوە! بە بڕوای من دەبێ لێرەدا ھاوسانی باشوور و ڕۆژھەڵات لەبەر چاو بگێرێ دەنا ئاکامێکی باشی نابێ.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٣:٢٨, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
لای ئێمە کایە باوە، بڵێ یاری خەڵک بە یارمەتی تێ ئەگا. لە ھەندێ شوێنا وشەی گەمە باوە کە لە گەیمی ئینگلیزی ئەچێ. لەوانەیە یەک ڕیشەیان بێ. من خۆم ئەم وشەیەم بەکار ھێناوە و پێشتر وتارێکم دانابوو بە ناو گەمەی گلێرەی شووشەیی--Aza (لێدوان) ١٥:٢٦, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
با ئەوە بڵێم نەڵێن چالاک وشەی مەڵبەندی خۆی پێ باشە! وەڵڵا لە مەڵبەندی ئێمە ناڵێن کایە بەڵام گەمە باوە. وەکی بزانم ھەورامیش گەمە دەڵێ.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٥:٢٨, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک خۆ کەس نەیوتوە سلێمانی ئایەتی قورئانە باسەکە ناوی جوانتر و باو بوو نەک سەپاندنی شێوەزارێک، بەم قسەیەش "بەڕاستی ئەوەی لە باشوور بایی فلسێک گرنگایەتی نییە زمانی کوردییە" ناڕەوایەتیەکی زۆر گەورەت کرد ئەی یەعنی ئێمە خەریکی چین بۆ ھاتووین سەری خۆمان لێرە بێشێنین؟ خۆ خەریکی پیاز پاکردن نین؟ خۆ من وتم لام گرنگ نیە وشە کوێیی و کوێیی بێ بەڵام حەز دەکەم ناوێک بێ ھەموو خەڵک تێیبگا. دوایی سەیرکە وەکو ئەم وشانەی کاک خورشید نووسیویەتی (یاریگا و یاریکەر ..... ئەمانە خۆ نابنە کایەگا و کایەکەر ئەگەر بشبن زۆر نەباو دەبن. بەمەش کە دەڵێی بەرژەوەندی زمانەکان نییە من دەڵێم بە داخەوە زۆر ھەڵەیت زمان دەبێ یەک شێوەی فەرمی ھەبێ خۆ ناکرێ بیست شێوەی ھەبێت!! ئێستا سەیر بکە لە باشوور چەندین شێوەزار ھەیە بەڵام سلێمانی فەرمیە، لە ھەولێر کە پایتەختی کوردستانە دەڵێن گەمە! بەڵام کەس ناڵێ حەقی ھەولێر خوراوە بۆ ناڵێن گەمەزان دەڵێن یاریزان، چی تیایە؟ با یاری بێ گەمە نەبێ. بۆ ڕۆژھەڵاتیش ناتوانن پێ لە جەرگی خۆیان بنێن و قایل بن؟ خۆ کەمایەتی نیە ئازیز یەعنی ھەولێر یان بادینان یان ھەموو شێوەکانی تر کەمایەتیان کردووە کە قایل بوون زمانی کوردی لەسەر شێوەی بابانی ڕاستەڕێ ببێ؟ بۆ دەبێ "ڕۆژھەڵاتییەک کە سەیری کرد بڵێ وێڵی کە ئەمە ھی ئەو دیوە!" نازانم مەبەستت چییە من تا ئێستا چەندین ماڵپەڕی ئەم بەرم خوێندۆتەوە و ئەگەر باش و ئەگەر خراپ نەمووتووە وێڵی کە ھی ئەو دیوە. من خۆت دەزانیت کاک چالاک ڕەخنەم لە سەدا نەوەتی ناوەکان ھەبووە تا ئێستا. بڕواییشم وایە کە نزیکی سەدا نەوەتی ناوەکان ھی بەری بەڕێزتە، دیسانیش دەیڵێمەوە بۆ من گرنگ نیە ھەرچی بێ چونکە من لە ھەمووی دەگەم بەڵام ئەمە بەس بۆ من نیە... مادامیش شتەکە ھەر وایە ھەر لێیگەڕێ با کایە بێ.--Ferxwaz (لێدوان) ١٥:٣١, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)
کاک فێرخواز برا تۆ بۆ ھەموو شتێک بەخۆت دەگری؟! من کەی وتوومە ئێوە پیواز پاک دەکەن؟! ئەوی من وتم مەبەستم ئاکادمیایەکی باش بۆ پەرەپێدان و توێژینەوە سەبارەت بە کوردی و زمانی کوردی بوو دەنا جنابت، من یا ئەوی تر چی دەتوانێ بکا؟! کاکە جوانی و ناحەزی وشە شتێکی موتڵەق نییە، لای تو ڕەنگە جوان بێ لای من ناشیرین. لای ئێوە یاری باوە و وشەی تری لێ دروست کراوە بۆیە پێتان باشە و لای ئێمەش کایە باوە و ھەر بەم جۆرە وشەی تری لێ دروست بووە وەک کایەگا یان کایەکلێ (toy).
ئەوەی کە زمان دەبێ یەک شێوە بێ قسەی لەسەر زۆرە کە باشە یان نا بە تایبەت بۆ کوردی بەڵام ئەگەر باشیش بێ کەس نازانێ دەبێ کامە شێوە بێ! بۆ نموونە قەت کوردێکی کورمانجی باکوور نایا سلێمانی قسە بکە کوڕە زۆر دوور نەڕۆین منیش قەت قسە ناکەم! بۆ ناوەکانی وتارەکان پێم وایە باشن خراپ نین و بە بڕوای من زیاتر باشوورین ھەتا ڕۆژھەڵاتی.
ئەوە ئەگەر ڕۆژھەڵاتیش بن جنابت دەڵێی ڕەخنەم لەسەرن یانی پێت وایە دەبێ ببێەتە باشووری ئەو جار یەکێک دەڵێ بابە ھەموو ھەر باشووریە! بۆیە دەڵێم باشترە لە ویکیدا ھەر دووک لا لەبەر چاو بگیرێن و یەکدەنگی لەسەر وشەی باوتر لە ناو کورداندا بکرێ نەک وشەی سلێمانی یان ھەولێر یان فڵان شوێن.--چالاکWьтуwеж (١٣ی گەلاوێژی ٢٧١٣) ١٦:٠١, ٤ ئاب ٢٠١٣ (UTC)

گواستمەوە. با باشووری بێ.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٢، ١٦ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ناو دەستکاری

من ئە ئێستا زانیم وشەی یاری-ی ناوچەی سلێمانی تورکییە و لە yarış وەرگیراوە ھەر بە مانای کایە و کێبەرکێ. بەڕاستی من ڕازی نیم برەو بە وشەیەکی تورکی بدرێ کە ئەویش تەنیا لە سلێمانی باوە و وشەی ڕەسەن و کوردی کایە فیدای ئەم وشە تورکییە بکەین. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٧، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ تێی ھەڵدەن لە وشەی تورکیی ڕەگەزپەرست و دژەکورد.--◂ ئێپین وتووێژ ‏١٣:٤٥، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ منیش کایەم پێ باشترە. --Aza (لێدوان) ‏١٤:٥١، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ گەر سەد لە سەد دڵنیان، ئەوا با بیکەین بە کایە، گەمە، یان وازی، بەڵام وازییش لە سنووری هەولێر بەکاردەبرێ کە پێم وا بێ ئەمیشیان لە بازی–ی فارسی وەرگیرابێ. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٩، ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Calak: ئەنجامی ئەم لێدوان و دەنگدانە چی لێ دێت؟! سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٠٧، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دەزانم وشەی یاری-ش ئەمڕۆکە باو بووە بەڵام ئەوەی ڕاست بێ ئەم وشەیە ھەر ھی شێوەزاری سلێمانییە. من کێشەم نییە ھی کوێ بێ کێشەی من ئەمەیە کوردی نییە. وشەی کایە بەڕاستی زۆر کۆنە. لە بەشێکی زۆری سۆرانیدا و گشت ھەورامی و زازاکی و کەلھوڕیدا باوە. لە زمانی پاڵەویشدا ھاتووە و کادەگ (kādag) ھەر بە مانای game بووە و ھاوڕیشەیە لەگەڵ ئەوێستایی کا- (kā-). کە چی یاری ھەر ھی بنشێوەزارێکی بچووکە و کوردیش نییە. کوردی نەزانین وای لێ کردووین وشەی ڕەسەن و باوی کوردی فیدای وشەیەکی ناڕەسەن دەکەین. من ئەمە بە زوڵمێکی گەورە لە زمانەکەمان دەزانم. ماوەیەکی زۆر لەم لێدوانە تێپەڕیوە دژایەتی نەبێ دەیگوێزمەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٣٤، ١٤ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا سەرچیا‏١٤:١٧، ١٩ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە چالاک من پێم وایە ھەندێک لەم بۆچوونانەت دژ یەکن. من و تۆ ماوەیەکی باش لێرە بەیەکەوە کارمان کردووە. لەبەشێکی باشی وتوێژەکاندا ئارگویمێنتی ئازیزت "باوبوون" ی وشەکەیە نەک بنەچەکەی. کایە وشەیەکی سەیرە و خزمەت ناکا. من ئەمڕۆ فێر بووم کە کایە یانی یاری. کایە لە باشوور بەواتای "entity" دێت. خزمەت بە کێ دەکات کە وشەیەکی کوردی پەتی بێنن دای بنێن لەکاتێکدا کەس نەزانێت بەدوایدا بگەڕێت. گەمەو وازیش دوو وشەی باون. کایە لەڕادەبەدەر ناباوە و بەڕای من خزمەت ناکات. تکام وایە سیاسەتی یەکلاییکردنەوەی ئەو وشە و دەستەواژانە ھەم ڕوون بکرێنەوە ھەم یەک بخرێن. ئیدی یان باوێتییە یان بنەچە، ناکرێت بە تاقەت و زەوقی بەکارھێنەر بێت. لەگەڵ ڕێزی زۆرم بۆتۆی خۆشەویست. --◂ برووسک وتووێژ‏١٤:٣٦، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

دووبارە ناو دەستکاری

سڵاو، وەختی خۆی بەپێی وتووێژی سەرەوە «کایە» ھەڵبژێردرا. من وەک خۆم ئەو کاتەی کە دەنگی لەگەڵم دا ڕاستییەکەی بیرم تەنیا بۆ یاری چووبوو و ھیچی تر لەکاتێکا وشەکانی یاریگا و یاریزان و ڕەنگە زۆرتریشمان ھەبێت؛ چی لەوانە بکەین؟ ھەر ئەو کاتە چەند بەکارھێنەرێکیش ناڕازیبوون لەسەر ئەم وشەیە (کایە)، ھەروەھا کاک چالاک و بۆتەکەشی بە سەدان جار وشەی یارییان نووسیوە و ڕاستکردنەوەی ئەو ھەمووە ڕاستییەکەی بە من ناکرێت. بەڕاستی من نیوەمەرگ بووم بەدەست چاککردنەوەی ئەم وشە و مشتوومڕکردن لەگەڵ بەکارھێنەراندا کە چ باسە بۆیە، ڕەنگە ئیتر من نەتوانم پشتگیری لە وشەی کایە بکەم. سپاس -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٦، ١١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ماڵت ئاوا بێت براکەم کاک @Aram: بڕۆ سەیری دوایین گۆرانکارییەکان بکە، یەک سەعاتە خەریکی گواستنەوەم. دە زووتر ئەم باسەت بکردایەتەوە. منیش کە ئێستا بیری لێ دەکەمەوە لەگەڵ ڕاکەی تۆم. لە چەند شوێنێک ناچاربووم بڵێم «یاریکەر» چوونکە «کایەکەر»م پێ دروست نییە لەبەر ھەر ھۆکارێک بێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٥٢، ١١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Épine: توخوا ڕاست ناکەم؟! گەر سوێندیش بخۆم، بە ئەگەری زۆر ناکەوێت کە تەنیا من و تۆ کار بە ئەنجامی دەنگدانەکە دەکەین؛ دوور مەڕۆ جەماعەتی لەگەڵ. دەتوانین بە علاء بڵێین و بزانین ئەتوانێ بە چەند یاسایەک بیانگۆڕێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٠١، ١١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
برادەرانی تر، چی دەڵێن؟ @Pirehelokan: @Serchia: @Aza: @Calak: @Kushared: چەند کەس لەگەڵ گەڕانەوەیە بۆ یاری؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٠٧، ١١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆچوونی بەکاربەرە چالاکەکانی وەکوو @Amine yousefi: @Hamagelarai: @Rebin galaly: و ئەوانی تریش گرنگە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٦، ١١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش لەگەڵ یاری ـم و زۆریش باوترە -- Kushared (لێدوان) ‏٠٦:٤٣، ١٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ وروژاندنی ئەم بابەتە کاک ئارام. ئەوەی ڕاستیبێت بەمدواییە کە هەندێک بابەتم دەربارەی یاری نووسی بۆ ئەوەی یەکڕیزی تێکنەچێت وشەی "کایەی ڤیدیۆیی" بەکارهێناوە لەزۆر جێگا بەڵام کە دێتە سەر وشەی "یاریکەر و کایەکەر" لەم حاڵەتەدا ناچار یاریکەرم بەکارهێناوە، بۆیە من لەگەڵ ئەوەدام بەیەکجاری بکرێتە وشەی "یاری" لەجیاتی "کایە"-- بەکارھێنەر:Rebin_galaly (لێدوان) ‏١٠:٢٣، ١٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
یەکلاکردنەوەی ئەم وشانە ئاسان نییە. ئەوە ئەرکی ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زمانە کە بڕیار لەم حاڵەتانە بدات، نەک ویکیپیدیا. بەداخەوە ئێستا ناوەندێکی وامان نییە تا بیکەینە مەرجەع لە کاتی ھەڵبژاردنی وشەکان. من لەگەڵ ئەوەم ئەو وشانە لە ویکیپیدیا بەکاربێن کە باوترن و لە ئینتەرنێت ئەنجامی گەڕانیان زۆرترە. سەرچیا‏١٨:٥٤، ١٢ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕای من وشەی یاری یان گەمە باشترە چونکە لە باشووری کوردستان وشەی کایە زۆرکەم بەکاردێ، یەکەمجار لەو گۆتووبێژە ئەو وشەیەم بەرچاو کەت ئەگەرنا ھەرگیز گوێم لەو وشەیە نەبووبوو پێشتر و ئەگەر ھەر لەگەڵ بەکارھێنانی وشەی تورکی نین ئەوە گەمەکە زۆر باشترە. Akam Nawzad (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ١٤ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من ھەر کایەم پێ باشە. یاریزانیش ئەبێ بە کایەکەر یاریگاش ئەبێ بە وەرزشگا. لای ئێمە بەزۆری بەکار ئەچێ. --Aza (لێدوان) ‏٠٧:١٧، ٢٠ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک Aza و ئەوانەی تریش کە ئەڵێن لەگەڵ کایەین؛ ھەر لەگەڵبوون بەس نییە و ئەبێت کاری پێ بکەن. من لەسەرەوە ڕوونم کردووەتەوە کە تەواو توانام نەماوە لە پشتگیریکردنی ئەو وشەیە. خۆ من و Épine بۆت نین! سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٠، ٢٠ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من ھەر لەگەڵ کایەم و ڕام نەگۆڕاوە. لە زمانی ئێوەدا وشە ڕەسەنەکە فەوتاوە و وشەی تورکیتان لە جیات داناوە تاوانی زمانی کوردی چییە. کایەگاشمان ھەیە لە ھەنبانەدا ھاتووە. ھەروەھا کایەکلێ یانی toy. کایەکەریش دیارە دەبێتە یاریکەر فەرقیان چییە.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٥، ٣١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: ڕێک لەسەرەوەی لێدوانەکەتەوە بەشێکی وەڵامەکەم داوەتەوە. من باسی ئەوە ناکەم کە لە کوردیدا ڕەسەنەکە کامەیە بەڵکوو، باسی ئەوە ئەکەم کە مردین بە دەست چاککردنەوەی ئەو وشەیە و گشت جارێک بە بەکارھێنەران (بەتایبەت تازەکاران) بڵێین کە چ باسە. گەر بۆت ئەوە بکات ئاسانە، بەڵام بۆ من نا. لەوەتەی دوای دەنگدانەکەشەوە ئاگادارم کە تەنیا من و Épine کارمان بە ئەنجامەکە ئەکرد، و من وەک خۆم چیتر ناتوانم. سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٥، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کایەش ھیچ کێشەی نیە. لە یاری کۆنتر و ڕەنگە کوردیتریش بێ. ئینجا مەرج نیە تەنیا لەبەر ئەوەی وشەی یاریزان دروست کراوە ئێمە حەتمەن لە وشەی یاری کەڵک وەرگرین. لە ئینگلیزیدا دەڵێن بە یاریزان دەڵێن player بەڵام play یانی شانۆنامە و بە خودی گەمەکە دەڵێن game. مەبەستم ئەوەیە کایە و یاری و گەمە زۆریش گرنگ نیە ھەرکامیان بێ، چون ھیچیان ھەڵە نین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١٢، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر ئەوە. لە کوردیدا دەڵێن پرسیار و پرسین. کە چی بە ئینگلیزی question و to ask.
کایە وشەیەکی کۆنی ئەوێستاییە بۆ چی لەبەر وشەیەکی تورکی وازی لێ بینین. تازە؛ ھەر لە باشوور دەڵێن یاری، لە ڕۆژھەڵات و باکوور و ڕۆژاوا کەس ھەر نازانێ یاری یانی چی.--چالاک وتووێژ ‏٠٤:٥٨، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "کایە".