گەمەی موورووی شووشەیی

(لە گەمەی گلێرەی شووشەییەوە ڕەوانە کراوە)

گەمەی موورووی شووشەیی (بە ئاڵمانیایی: Das Glasperlenspiel) شاکار و دوایین بەرھەمی نووسەری ئاڵمانیایی ھێرمان ھێسەیە. ساڵی ١٩٣١ ھێسە دەستی بە نووسینی ئەم شاکارە کرد و ساڵی ١٩٤٣ لە زوریخ لە چاپی دا و بڵاوی کردەوە. ساڵێک پێش ئەوە، ھێسە دەستنووسەکەی ناردبوو بۆ بەرلین تا لەوێ چاپ و بڵاوی بکاتەوە، بەڵام نازییەکان کارەکەیان بەداوە دابوو.[١] ساڵی ١٩٤٦، سێ ساڵ دوای بڵاوبوونەوەی گەمەی گلێرەی شووشەیی، ھێرمان ھێسە بوو بە خەڵاتوەرگری خەڵاتی نۆبێل لە وێژەدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ پێتری لیوکۆنێن "ھێرمان ھێسە" ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.