بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Hershedm96!

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٤٠٣ وتار و ١٤٤ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باکووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی باشووری ویکیپیدیای کوردیی زازاکی ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:

ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٢٦، ٢٠ی ئابی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو دەستکاری

بەخێر بێیت بۆ ویکیپیدیا. تکایە دەستکاریی پەڕەی بەکارھێنەران مەکە و دەستکاری وتارەکان بکە. سوپاس--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٣٣، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لە ڕاستکردنەوەی شێوازی نووسینی وشەکان زیاتر دەستکاری ھیچ زانیاریەکم نەکردووە، ببوورە بۆ ھەر ھەڵەیەک.Hershedm96 (لێدوان) ‏٢٢:٤٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
زۆر ئاساییە، دووبارە بەخێربێیت؛ بەڵام زۆرینەی بەکارھێنەرەکان حەز ناکەن کەس دەستکاری پەڕەی بەکارھێنەریان بکات (منیش ھەڵەی ھەیە بەڵام تاکوو خۆم چاکی نەکەم کەس ھەقی نییە بەسەریەوە). بەڕای من ئەو کاتە لە ڕاستکردنەوەی کێشەی وتارەکان بەسەر ببەیت باشترە چوونکە وتارەکان خوێنەریان ھەیە نەک پەڕەکانی بەکارھێنەر. پەڕەکانی بەکارھێنەر ھەر لە ناو کۆمەڵگەی ویکی خۆیدا باوە خوێندنەوەی. سوپاس بۆ تێگەیشتنت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٣:٠٢، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستە، ئەوەی لەتوانامدابێت دەکەم.Hershedm96 (لێدوان) ‏٢٣:٠٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ببوورە! دەستکاری

سڵاو کاک Hershedm96، زۆر داوای لێبووردن دەکەم بۆ گواستنەوەی ئێعتیاد (کە ئێستا خۆت ئەنجامت دا). ئەم ماوەیە زۆر زۆر سەرقاڵبووم و ئەوەی ڕاستییش بێت ھەر بیرم نەمابوو وتووێژێکی لەو شێوەیەم بەجێھێشتووە! دووبارە زۆر سوپاس بۆ تۆ کە گواستنەوەکەت ئەنجام دا. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٢٩، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشە نیە کاک @ئارام بکر: تەواو تێدەگەم، دەستت خۆشبێت. Hershedm96 (لێدوان) ‏٢٣:٢٠، ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

نیشانێک بۆ تۆ! دەستکاری

  نیشانی نووسەر
دەمەوێت توند دەستت بگوشم و سوپاست بکەم بۆ نووسینەوەی وتاری ناروتۆ! وادیارە کە حەز بە پەرەپێدان بە وتارەکان دەکەیت لەبارەی ئەنیمێ و مانگاوە، ئێمە دەروازەیەکمان ھەیە کە ئەم بەشداربووانە کۆ دەکاتەوە: دەروازە:ئەنیمێ و مانگا. ھیوادارم کاری زیاترت لێ ببینین. ئەگەر حەزیشت کرد، مادام ئەو وتارە ئاستی زۆر باشە، بیپاڵێوە بۆ وپ:وھ دوای چاکسازیکردن لە سەرچاوەکان. دووبارە سوپاس و بەھیوای کاری باشتر! ◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٦، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس، ئەوەی پێمبکرێت دەیکەم بە یارمەتی ئێوە. ئەوەی ڕاستیبێت من حەزم لە زۆر بوارە، ناروتۆ بە مناڵی زۆری پێبەخشیم منیش ویستیم ھەندێکی پێببەخشمەوە. پێشنیارەکەشتم پێباشە.Hershedm96 (لێدوان) ‏١٤:٠٥، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
لەوێش دەستخۆشیم لێت کرد، بەڵام پێم حەیف بوو لێرە بێدەنگ ببم. بەڕاستی پڕ بەدڵ دەستخۆشیت لێ دەکەم بۆ نووسینی وتاری ناروتۆ! بەڕاستی ھەر ناڵێی بەکاربەرێکی نوێیت. بەھیوای کاری زۆر جوانتر و باشتر. دووبارە دەستت خۆشبێت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٧، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
دڵی منیت کاک ئارام، تۆ لە ھەموو کەس زیاتر ڕێنوێنیت کردووم و ھەر پرسیارێکم کردبێت وەڵامت داومەتەوە، بۆیە سوپاس بۆ تۆ.Hershedm96 (لێدوان) ‏١٥:٣٩، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

مافی پاسدەری خۆگەڕ دەستکاری

 
ماف

سڵاو Hershedm96، دەمەوێت پێت ڕابگەێنم کە مافی پاسدەری خۆگەڕ بۆ ھەژمارەکەت زیادکرا، لەبەر دروستکردنی چەند وتارێکی بەسوود و بەردەوام بوون لە دروستکردنی ئەو وتارانەی کە لەگەڵ سیاسەتەکان و ڕێساکان دەگونجێن. ئەم تایبەتمەندییە ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەستکارییەکانت نابێت، و تەنیا بە مەبەستی ئاسانکردنی کارەکانی پاسدەرانی پەڕە نوێکان بۆ ھەژمارەکەت زیاد کراوە. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر مافی پاسدەری خۆگەڕ، بنۆڕە ویکیپیدیا:پاسدراوی خۆگەڕ. بۆ گشت پرسیارەکانت دەتوانیت سەردانی پرسگا بکەیت، یانیش دەتوانیت لە پەڕەی لێدوانی من پرسیار بکەیت. بە ھیوای بەردەوامی! ◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٠٤، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سوپاس.Hershedm96 (لێدوان) ‏١٦:١٤، ٢٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە