لێدوانی ویکیپیدیا:ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی

دوایین لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Épine لە بابەتی هەڵاوێردن فەڕەنسیە؟

هەڵاوێردن فەڕەنسیە؟ دەستکاری

چ زمانێکە بەڕاست؟ هیوا (لێدوان) ‏٠٨:٢٥، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

ئینگلیزی و فەڕەنسی و ئەم زمانانە Exemption بەکار دەبەن. من نازانم بنچەی وشەکە کوێیە بەڵام من کە ھاتمە ویکی ھەر بەوە وەرگێڕدرابوو بۆیە لەخۆمەوە دەستکاریم نەکرد. ھەڵبەت ئەگەر ناوی شیاوتر شک دەبەن باشترە لێرەش باسی لێوە بکەن.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٤٠، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس کاکە ژیار. دیارە تۆش هەر ناڕازیت لێی، گەڕانێکم کرد لە گوگڵ ناچارم هیچی تر نەڵێم ئەبوایە گەڕانەکەم پێش وتووێژەکەم بنوسیایە. سەیرێکی هەنبانەبۆرینە بکەم ئەوجا. دووبارە سوپاس.هیوا (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
چەند جارێک خوێندمەوە (کە مەبەستم لە ناوەڕۆکە)، کە ئێستەش تێ نەگەیشم باسی چی ئەکات و ئیشی ئەم مافە بەتەواوەتی چییە! تکایە ڕوونکردنەوە... -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٧، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: بۆ نموونە من و تۆ لەسەر یەک ئایپی بەشداری دەکەین. من لەسەر خراپکاری یان شتی تر بەربەست دەکرێم و ئایپییەکەم بەربەست دەکرێت. ئەو کاتە بەربەستنەکە ھەژمارەکەی تۆش دەگرێتەوە و ناتوانیت بەکاری بێنیت بۆ بەشداریکردن. لەم حاڵەتەدا ئەو مافەت پێ ئەدرێ تا بەربەستنەکە تێپەڕێنیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٨:٠٦، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: ئەی ئەوکات کەسی بەربەستکراو (کە لەم نموونەدا تۆیت) دەتوانێت لەڕێگەی ترەوە وەک ڤی-پی-ئێن دەستکاری بکاتەوە؟ کەسەکەی تر (کە لەم نموونەدا منم) چۆن ئێوە ئاگادار بکەمەوە/بکاتەوە کە توانای دەستکاریکردنی پێ بدرێت (کە لە ئێستادا ئەویش تووشی بەربەستن بووە)؟ و من و چەند بەکارھێنەرێکی تریش ئەم مافەمان بەشێوەیەکی کاتی وەرگرتووە، چۆن بتوانیت بەکاری بھێنین؟ زۆر سوپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٥، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر: لە پەڕەی لێدوانەکەت {{لابردنی بەربەستن}} بەکار دێنیت. ئەمە سیستم بەکاری دێنێت بۆ تێپەڕاندنی بەربەستنەکە، بەدەست تۆ نییە، وەک مافی گەڕاندنەوە و ئەمانە نییە کاری ھەبێت. ھەر بۆ ئەوەیە ھەژمارەکەت لە دەستکاریکردن نەوەستێت بەھۆی بەربەستنی ئایپییەوە. مافەکە دوای کۆتایی ھاتنی بەربەستنی ئایپی لەسەر ھەژمارەکەت لادەبرێت، واتە دەبێت کاتی بێت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٢٤، ٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی پرۆژەی "ھەڵاوردە لە بەربەستنی ئایپی".