Muhammafb
ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بە ھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٧٣٬٢٠٥ وتار و ٢٠٠ بەشداربووی چالاکی ھەیە.
بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:
ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:
ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:
|
حوزەیرانی ٢٠١٩
دەستکاریبەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا و سوپاس بۆ بەشدارییەکانت. بەخێرھاتنی ھەموو ئەوانە دەکەین کە دەیانەوێت بەشداری لە ویکیپیدیا بکەن، بەڵام تکایە ئاگادار بە کە لە ویکیپیدیا سیاسەتی شێواز ھەیە کە دەبێت ڕەچاوی بکرێت بۆ ھێشتنەوەی ویکیپیدیا بە ڕێکوپێکی. پشتگوێخستنی ئەم شێوازە، وەک ئەوەی لە کلاش ئۆف کلانسدا کردووتە، فەرمێتی وتارەکان تێکدەدات و لەوانەیە کێشەی خوێندنەوە دروست بکات. تکایە سەیرێکی وتارە ھەڵبژێردراوەکان بکە و وتارەکان بە شێوازی ھاوشێوەی ئەوان دەستکاری بکە. سوپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٠٢، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
سوپاسنامە
دەستکاریسڵاو Muhammafb، ویستم بەتایبەتی دەستخۆشییت لێ بکەم بۆ پەرەپێدان بە وتاری کلاش ئۆف کلانس. کارێکی باشت کردووە! وە تکایە گرنگی بەو پەیامەی سەر ئەمەش بدە. بەھیوای بەشداری گرنگتر و بەسوودتریشین لێت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٨:٠٩، ١٢ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)
سوپاس
دەستکاریکاک ئارام منیش بەتایبەتی سوپاست دەکەم سوپاس بۆ هاندانت -- Muhammafb (لێدوان) ٢١:٣٧، ١٣ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)