گووگڵ کیبۆرد

بەرنامەی کیبۆرد بۆ ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس

جیبۆرد یان گوگڵ کیبۆرد (بە ئینگلیزی: Gboard) نەرمامێرێکی تەختەکلیلی ئەلیکترۆنییە، کە لەلایەن گۆگڵ بۆ سیستمی ئەندرۆید و سیستمی ئای ئۆ ئێس دروست کراوە، یەکەم جار لە ئایاری ٢٠١٦دا بۆ سیستمی ئای ئۆ ئێس بەردەست کرا، و لە کانوونی یەکەمی ھەمان ساڵدا بۆ سیستمی ئەندرۆید بەردەست کرا. لە ئابی ٢٠١٨دا لە کۆگای گووگڵ پلەی ١ ملیار جار دابەزێندرا.[٥]

Gboard
پەرەپێدەر(ان)گۆگڵ
ئەندرۆید7.9.7.230658658 / ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩؛ ٥ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٩-٠١-29)[١]
وێر ئۆ-ئێس1.0.1 / ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧؛ ٧ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٧-٠١-24)[٢]
ئەندرۆید تیڤی7.8.7.224351926 / ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨؛ ٥ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٨-١٢-12)[٣]
ئای-ئۆ-ئێس1.39.1 / ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٨؛ ٥ ساڵ لەمەوبەر (٢٠١٨-١٢-28)[٤]
یەکەم وەشان١٢ی ئایاری ٢٠١٦ (ئای ئۆ ئێس)
١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ (ئەندرۆید)
ڕەوشی پەرەپێدانچالاک
سیستەمی بەکارخەریئای ئۆ ئێس، ئەندرۆید
مۆڵەتنامەنەرمامێری ساماندار

تایبەتمەندی دەستکاری

گووگڵ کیبۆرد بەدواگەڕانی گووگڵ پێشان دەدات وەکوو: گەڕانی وێب و وەڵامی پێشبینیکەر. دەتوانی بەئاسانی جی ئای ئێف و ئیمۆجییت دەستت بکەوێت تەنیا بە نووسینی ناوی ئەو شتەی دەتەوێ، تایبەتمەندییەکی تری پێشنیارکردنی وشەی داھاتوو و ڕاستکردنەوەی وشەی ھەڵەیە، دەتوانی لەڕێگەی دەنگەوە ئەو وشەیەی دەتەوێ بیڵێی، ڕاستەخۆ دەنووسرێت. دەتوانی وەرگێڕ لەناو کیبۆردەکە بەکاربھێنی، بەدەستھێنان بەسەر پیتەکان دەتوانی ئەو وشەیە بنووسی کە مەبەستتە بۆ نموونە: (سڵاو) بە دەستھێنان بەسەر پیتی (س، ڵ، ا، و) ڕاستەوخۆ دەنووسرێت سڵاو.

زمان دەستکاری

سێ ساڵ لەمەوبەر کیبۆردەکەی گۆگڵ تەنیا بە ١٠٠ زمان بەردەستبوو، بەڵام لە ئێستادا بە زیاتر لە ٩٠٠[٦] زمانی جیاواز بەردەستە و[٧] پشتگیری لە چوار شێوەزاری سەرەکی زمانی کوردیی باکوری (کورمانجی)، کوردیی ناوەندی (سۆرانی)، کوردیی باشوری (کەلھوڕی) لەگەڵ کوردیی زازاکی دەکات.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ "Gboard - the Google Keyboard APKs". APKMirror. Retrieved 2019-01-29.
  2. ^ "Gboard - the Google Keyboard APKs (Android Wear)". APKMirror. Android Police. February 28, 2018. Retrieved February 28, 2018.
  3. ^ "Gboard - the Google Keyboard APKs". APKMirror. Retrieved December 12, 2018.
  4. ^ "Gboard". App Store. Retrieved December 28, 2018.
  5. ^ https://www.androidpolice.com/2018/08/22/gboard-passes-one-billion-installs-play-store
  6. ^ "Gboard - Android - Gboard". support.google.com. Retrieved 2021-09-18.
  7. ^ https://kitn.net/babat/40313 ٢٠ی نیسانی ٢٠٢١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری


بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری