ئێرە پەڕەی وتووێژی «سەرچیا»یە، دەتوانی پرسیارەکانت، پێشنیار، ڕەخنە یان ھەر شتێکی تر لێرە بنووسیت.


دەنگدان لەسەر ویکیپڕۆژەی داواکاری پەڕگەدەستکاری

سڵاو بەرێز @Serchia تکایەکم ھەیە، سپاس بۆ بەشداریکردن لە دامەزراندنی پڕۆژە ئێستا دامەزراوە و کاردەکات!، بەڵام داوا کراوە ببێت بە یەکێک لە یاساکانی ویکیپیدیا بۆ مافی بارکەران، ھۆکارەکەشی ھەر لە داوایەکە ڕوونکراوەتەوە کەبۆچی؟ سوودی چییە؟ ئامانجی چییە؟ پڕۆژەکە چۆنە، تکایە (( لــێــرە )) بیرورای خۆت لەسەر پڕۆژەکە بڵێ و بەشداری بکە لە دەنگدانەکە دەنگی بەڕێزتان گرنگە بۆ پڕۆژەکە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٢:٤٢، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)

پێشنیاری سڕینەوەی خێرۆ عەبباسدەستکاری

 

وتاری خێرۆ عەبباس پێشنیاری سڕینەوەی بۆ کراوە چونکە وا دەردەکەوێت کە ھیچ سەرچاوەیەکی نییە. لەژێر سیاسەتی ویکیپیدیا، ئەم ژیاننامەی کەسایەتییە زیندووە دوای ٧ ڕۆژ دەسڕدرێتەوە مەگەر بەلای کەمەوە یەک سەرچاوەی بڕواپێکراوی ھەبێت کە ڕاستەوخۆ پشتگیری لە وتارەکە بکات.

ئەگەر تۆ وتارەکەت دروست کردووە، ئەوا تکایە زویر مەبە. لەجیاتیی ئەوە، ڕەچاوی چاککردنی وتارەکە بکە. بۆ یارمەتیدانی زیادکردنی سەرچاوەکان، بڕوانە دانانی سەرچاوە، یان لە پرسگا داوا بکە. ھەر کە بە لای کەمەوە یەک سەرچاوەی بڕواپێکراوت دابین کرد، دەتوانیت تاگی {{پێشنیاری سڕینەوە ژکز/ڕێکەوتکراو}} لابەریت. تکایە تاگەکە لامەبە مەگەر وتارەکە سەرچاوەدار کرابێت. ئەگەر ناتوانیت لەماوەی ٧ ڕۆژدا وەھا سەرچاوەیەک دابین بکەیت، ئەوا لەوانەیە وتارەکە بسڕدرێتەوە، بەڵام کاتێک ئامادە بوویت کە سەرچاوەیەک پەیدا بکەیت، ئەوا دەتوانیت داوا بکەیت کە بھێندرێتەوە. —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٠٨:٥٢، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

@Sakura emad: وتارەکە لە ویکیی کورمانجی وەرگیراوە و ئاماژە بەوە دراوە. وتاری دیکەمان زۆرن کە ویکیپیدیای دیکە کراونەتە سەرچاوە و لەمەش گرفتمان نەبووە. تکایە با کاتمان بەو شتانە نەکوژین و دانانی ئەو تاگەش پێویست نەبوو. سەرچیا — ‏١٨:٢٦، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
بەڕێز @Serchia تکایە ئێمە پشت بەسەرچاوە دەبەستین، لە ئێستادا نازانم و ئاگادار نیم چیتری گرنگ تر ھەیە لە ویکی لەمە گرنگتر ھەبێت تا ئەم پڕۆژەیەی لەسەر ڕاگرین، ھەرچۆنێک بێت ئەمە پڕۆژەیەکە بۆ پاکردنەوەی دەقە بێسەرچاوەکان.   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٣٠، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
@Sakura emad: نووسیومە کە سەرچاوەکەی ویکیی کورمانجییە و ئەمەش لە وتارەکە نووسراوە. لەکوێ قسە کراوە کە ویکییەکانی دیکە نەکرێنە سەرچاوە؟! ئێمە داڕێژەی تایبەت بەوەشمان ھەیە و کێشەیەک نییە لە ھێنانی وتار لە ویکییەکی دیکە. سەرچیا — ‏١٨:٣٩، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
بەڕێز @Serchia لێرە مەبەست ئەوەیە ویکیپیدیا خۆی نابێتە سەرچاوە بۆخۆی وابزانم سیاسەتێکی ڕوونمان ھەیە لەسەری ویکیپیدیا:دیاریکردنی_سەرچاوە_باوەڕپێکراوەکان پشت بەستن بە ویکییەکانی تر بۆ زانیارییە ھەستیارەکان، پشت بەستنێکی زۆر لاوازانە دەبێت چونکە ویکیەکانی تر بەردەوام لە گۆرانکاری دا دەبن و جێگیر نین، خۆتیش بەڕێوەبەری و ئاگاداری سیاسەتی ویکیپیدیا:دیاریکردنی_سەرچاوە_باوەڕپێکراوەکانیت، کە ئەم وتارە ناسڕدرێتەوە وەک سڕینەوە بەڵام پاک دەکرێتەوە لە دەقی بێسەرچاوە.   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٨:٤٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

خولەفای ڕاشدین لە وێژەی فارسیدەستکاری

سڵاو کاک سەرچیا. تکایەکم هەیە، قسەیەک لەو باسەدا بکەن و ڕای خۆتان لەسەر ئەو وتارە بنووسن؛ داوام لە بەڕێوەبەر پیرەهەڵۆش کرد، کە تاوەکوو ئێستا وڵامیان نەداومەتەوە. سەیرێکی ئێرەش بکەن کاک سەرچیا، دانەیەک لە بەکار‌هێنەران (کاک Ahrirی خۆمان) بەپێی شێواز، نێوی خۆماڵیی سەردەشتی بە ویکی فارسی زیاد کردۆ، دەستبەجێ دەنگیان داوە و پێیان وتووە "ئەگەر حەزت لە کوردینووسینە وەگەڕێوە ویکی کوردی؛ چاوەدێری نەکەم، هەندێک ئێرەش دەکەنە ویکیپیدیای کوردی". داواکارم ئێمەش ئاوا توندی بگرین و شێلگیرانە لەگەڵ بابەتی زمانی فارسی بجووڵێینەوە. سپاس Keenîî (لێدوان) ‏١٩:٢٦، ١١ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو @Keenîî:، پێم وایە قسەی پێویست لە وتووێژەکە کراوە. ئەگەر واتای شیعرەکان بنووسرێت، پێم وانییە کێشەیەک لە ھەبوونی وتارەکە ھەبێت، ھەرچەند ڕەنگە وتارەکە بۆ خوێنەری کورد زۆر جێی بایەخ نەبێت. بۆ مەسەلەی دیکەش، ڕوونە زۆرێک لە ویکییەکان بوونەتە شوێنێکی داخراو بۆ ئاخێوەری ئەو زمانانە. ئەگەر بابەتێت کەڵکی نەبێت و کێشەی ھەبێت، ئەوە لێرەش جێگەی نابێتەوە. سەرچیا — ‏١٢:١٢، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
کاک سەرچیا سەر و دەورێک ئەو واتایانە بخوێننەوە کە قەناعەتیان بە ئێوە هێناوە ئەو وتارە فارسییە بمێنێتەوە، بزانن کوێیان بەسەر کوێوەیە. Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٤٨، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

سڵاو بەکارھێنەر Keenîî بۆچی وتارێک لە ویکی فارسیەوە وەر دەگرن بۆ کوردی وتارەکە ئایا وتارێکی فارسی حیساب دەکرێت؟! ئەم وتاریشە وەکوو ئەو وتارانە کاتێک مانای دێڕەکان نووسراوە چیتر وتارێکی فارسی حیساب ناکرێت. بۆ بابەتی دووەم من خۆم پێشتر نەمھێشتووە ئاوا ناوی فارسی شارەکان لە ویکی کوردیدا بنووسن. سەیری ئێرە، ئێرە، ئێرە و هتد کە. DK2 (لێدوان) ‏١٤:١٥، ١٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

نیشانی بەڕێوەبەرایەتیدەستکاری

  بەڕێوەبەرایەتی ساڵی 2021
,زۆر سپاس بۆ بەڕێوەبردنی ویکیپیدیا تا ئەمرۆ، سوپاس بۆ ئەوەی لەگەڵمان بوون لە پێشخستنی پڕۆژەکە و خزمەتی[١] 9 ساڵتان تا ئەمرۆش، دەستکارییە بەبەھاکانتان لە مێژووی پەڕەکان دەمێننەوە و لەبیرناکرێن.

سەرچاوەکان

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏٢٢:٤٨، ١٢ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)
زۆر سپاس @Sakura emad: سەرچیا — ‏١٢:١٥، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

داواکاری کەمکردنەوەی ئاستی پاراستنی پەڕەدەستکاری

سڵاو بەڕێز @Serchia تکایە گرنگی بەم داواکارییە بدە، وتارەکە لە ئێستادا لە نوێکردنەوە دایە   زۆر سوپاس! —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

ڕاپرسی لەسەر پاڵاوتنی بەڕێوەبەراندەستکاری

سڵاو بەڕێز @Serchia:, ھیوادارم لە تەندروستی دابن، ھاتم ھەواڵیکتان پێ بدەم، ویکیپیدیاکەمان ماوەیەکی زۆرە کە بە سستیەکی زۆر تێپەڕ دەبێت لەکاتێکدا کۆمەڵگاکەمان لە گەشەسەندن دایە و پێویستی بە بەڕێوەبردنی زیاتر ھەیە، سست بوونی بەڕێوەبردن بەرەوپێشچوونی کۆمەڵگاکەش سست دەکات، ئەمەش خراپە و ئێمە ئەوەمان ناوێت، بۆیە ئێستا ڕاپرسی بۆ پاڵاوتنێکی بەڕێوەبەرایەتی بەڕێوەیە داوا دەکرێت بەڕیزتان بەشدار بن و گفتووگۆ بکەین لەسەر بابەتە   زۆر سوپاس! (نامەی ئۆتۆماتیکی) —— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:١٠، ١٤ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)

پەڕگە:Masha and the Bear.jpg بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرادەستکاری

 

تاگێک دانراوە لەسەر پەڕگە:Masha and the Bear.jpg کە داوا دەکات بە خێڕایی بسڕێتەوە لە ویکیپیدیا، ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ١ی پەڕگەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، لەبەر ئەوەی پەڕگەکە بەکارنەھێنراوە و دووبارەیە یان پەڕگەیەکی کوالێت-نزمی لەبەرگیراوەی ھەمان شێوەی پەڕگەیەکی ترە

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە.

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٣٢، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)

پەڕگە:Kite Runner Book.jpg بۆ سڕینەوەی خێرا ھەڵبژێردرادەستکاری

 

تاگێک دانراوە لەسەر پەڕگە:Kite Runner Book.jpg کە داوا دەکات بە خێڕایی بسڕێتەوە لە ویکیپیدیا، ئەمە لەژێر پێوەری ژمارە ١ی پەڕگەکان بۆ سڕینەوەی خێرا ئەنجام دراوە، لەبەر ئەوەی پەڕگەکە بەکارنەھێنراوە و دووبارەیە یان پەڕگەیەکی کوالێت-نزمی لەبەرگیراوەی ھەمان شێوەی پەڕگەیەکی ترە

ئەگەر پێت وایە ئەم پەڕەیە نابێت بسڕدرێتەوە لەبەر ئەم ھۆکارە، لەوانەیە پێویست بکات ناڕەزایی دەرببڕیت بە سەردانکردنی پەڕەکە و کرتەکردن لەسەر ئەو دوگمەیەی کە دەڵێت «دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بە سڕینەوە» کە ھەلێکت پێ دەدات بۆ ڕوونکردنەوە کە بۆچی نابێت پەڕەکە بسڕدرێتەوە. بەھەرحاڵ، ئاگاداربە کە ھەرکاتێک پەڕەیەک تاگی سڕینەوەی خێرای لێ درا، لەوانەیە بەبێ دواخستن بسڕدرێتەوە. تکایە خۆت تاگی سڕینەوە لە پەڕەکە لامەبە. سەیری سیاسەتەکان و ڕێساکان بکە تاکوو لە داھاتوودا ئەمە ڕوونەداتەوە.

—— 💖Sakura Hana🌸 (لێدوان) ‏١٦:٣٤، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ (UTC)