پەراوێز و سەرچاوە دەستکاری

سڵاو مارمزۆکی بەڕێز؛ پەراوێز و سەرچاوە جیاوازیان لەگەڵ یەک چییە؟ من نازانم کەی دەبێ کامەیان بەکاربێنم.--:)چالاکلێدوان ١٠:٣٢, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

بەڕێز چالاک، سەیری ویکیپیدیا:ناردنەوە بۆ سەرچاوە بە گشتی و بەتایبەتی بەشی ئاماژەی ناوەکی بە سەرچاوە بۆ زانین سەبارەت بە پەراوێز و جیاوزییەکانی بەشی ئاماژە بە سەرچاوە و بەشی پەراوێزەکان بۆ دیتنی جیاوازییەکان بکە. MarMzoK --١٠:٥٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)
سپاس بۆ وەڵامەکەت.--:)چالاکلێدوان ١١:٠٠, ١ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

داخستنی بابەت لەئاست میواناندا دەستکاری

سڵاو. دەبینیم کە زۆرماندو دەبیت بە لابردن و چاککردنەوەی هەندێک وتار کە خوێنەران و سەردانکەران ئەنجامی ئەدەن، بۆیە پێشنیار دەکەم کە هەندێک جۆر لە وتارەکان دابخرێن لەبەردەم میواناندا، تاکوو تەنها بەکارهێنەران بتوانن گۆڕانکاری تیا ئەنجام بدەن. کام بابەت و کام بوار، ئەوە دەهێڵمەوە بۆ بڕیاری گشتی یان بەگوێرەی سەلیقەی خۆت. لە زمانەکانی ئینگلیزی و ئەڵمانیدا ئەو جۆرە کارەم بینیوە و بۆ ئێمەش کات زۆر پاشەکەوت دەکەین. دەستخۆش. --ئاراس نوری ١٢:٣٨, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

سوپاس بۆ پێشنیارت بەڕێز. زۆربەی پەڕەکانی پڕۆژە دەبێ خاوەن ئەو تایبەتمەندییە ببن. ھەر پەڕەیەک کە گەیشتبێتە ئاستێکی باش، ھەروای لێدەکرێ، بەڵام جێبەجێکردنی ئەوە بۆ ھەموو وتارەکان دژی ڕێبازەکانی ویکیپیدیایە. دیسانەوە سوپاس--MarMzok لـێدوان-- ١٣:٠٦, ٢٩ کانوونی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

Could you please write a stub كوروف – just a few sentences based on en:Kurów? Only 5-10 sentences enough. Please.

PS. Article about Kurów is already in 335 languages and dialects. If you do that, please put interwiki link into English version. If your village/town/city isn't yet on PL wiki, I can do article about it. (I'm first author of requests and this article have the biggest number of interwikis) Pietras1988 TALK ١٥:٥٩, ٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

پێشنیارێک بۆ ویکی کوردی دەستکاری

سڵاو ڕێزدار مارمزۆک؛

شتێکە زۆر لەمێژە لە مێشکم دایە، کوتم با باسی بکەم. راستییەکەت دەوێ کاک مارمزۆک من زۆر بە جیا بوونەوەی سۆرانی لە کرمانجی تێکچووم و ئەم مەسەلەیە منی زۆر غەمبار کرد. ئێستا دژمنان کورد و زمانی کوردی لە بنەوە خەریکن و دەیانەوێ ھەموو کوردەکان لەگەڵ یەک جیاواز نیشان بدەن و بۆ ھەر کامیان ڕەگەزێکی تر جگە لە کورد ساز بکەن و بە یەکێک بڵێن تو ھەورامیی و بەوی تر بڵێن تۆ زازاکیی و بەوی تریش بڵێن تۆ لەکیی و ... . بەڕاستی بۆ خۆمانیش بووینەتە یارمەتیدەری ئەم کەسانە. چۆن دەبێ کورد وزمانی کوردی یەک شت بێ بەڵام بۆ وێنە لەم ویکیپیدیادا ئێستا ٤ ویکی کوردیمان ھەبێ؟! ئێستا کە من چاو لە ھۆکارەکانی ئەم جیا بوونەوەیە دەکەم دەبینم زۆربەی ھۆیەکانی دەگەڕێتەوە سەر کێشە ئەلفوبێ (عەرەبی بوون یا لاتینی بوون) بۆیە من پێشنیارێکم ھەیە ئەویش ئەویە ئێرە ببێتە ماڵپەڕی زمانی کوردی بە پیتی عەرەبی و ویکی کرمانجیش ببێتە ماڵپەڕی زمانی کوردی بە پیتی لاتینی. یانی سبەی رۆژێ ئەگەر ئینشاڵڵا دەستمان بە نووسینی سۆرانی بە لاتینی کرد لە ویکی کرمانجی بێ نەک لێرە. ئێرەش دەتوانین زۆر گەورەتر کەینەوە و بۆ ھەر وتارەی کە ھەمانه چەند تەبی tab تر ھەبێ کە ھەمان وتار بێت بە کوردی باشووری و ھەورامی کە بە پیتی عەرەبی دەنووسرێن. ئەمە ئەرکی ئێمەیە کە نەھێڵین دژمنانی گەلی کورد بە ئامانجەکانیان بگەن. ھەروەھا ئەم کارە دەبێتی ھۆێ خزمەتێکی گەورە بە شێوەزارەکانی تری کوردی کە تا ئێستا پەرەیان پێ‌نەدراوە و ھەروەھا نزیکتر بوونەی زۆرتری شیوەزارەکانی کوردی بە یەکتر. من دوای دیتنی وتاری «ئەستێرەناسی» بە کوردی ھەورامی کوتم فایدەی نییە با پێشنیارەکەم زووتر بنووسم چونکوو وا دیارە کورەکانی تریش پێیان خۆشە بەشداری بکەن. خۆ ئەگەر لاپەڕەی تایبەتی بە شێوەزارەکانی ئەوانیش ھەبێ بەشدارییەکانیان زۆرتریش دەبێ. خۆ ویکی کوردیش لە داھاتوودا زۆر لەوەی کە ئێستا تێیدایە گەورەتر دەبێت و محدوود نابێ بە من و جنابتان. پێم‌خۆشە ئێوەش بڕوای خۆتان بنووسن و ئەگەر کرا دۆستانی تریش بیروڕایان بزانین چییە.--:)چالاکلێدوان ١٦:١٦, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڕێز کاک چالاک، سەبارەت بە زمان و شێوەزار و ڕەگەز لەگەڵ جەنابت ھاوڕا نیم. بە بڕوای من چ بمانەوێ چ نا، لە نێوان ناوچەکانی کوردستان سنوورەکان بوونەتە ھۆی لەیەک دوور کەوتنەوەی جەماوەر و لەگەڵ ئەوەشدا زاراوەکەیان. بەداخەوە، بە شەرمەزاریەوە، من خۆم لە سەتا دە لە زاراوەی کورمانجی تێدەگەم، خۆم بە کورد دەزانم و ئەویش ھەر بە کورد؛ بە ڕای من جیاوازبوونی زاراوەکان بۆ ئەوەی نابێ بڵەی کە ڕەگەزی جیاوازین یا خەریکین لەیەک دادەبڕێن. بەڵێ ڕاستە لە ڕابردوودا دوژمنانی گەلەکەمان لە ھیچ کارێک بۆ لەناوبردنمان درێخیان نەکردووە و ئێستاش ھەر بەردەوامن؛ بەڵام بەڕای من ویکیپیدیا وەک ئەوەی پێی دەڵێین "زانستنامە"یە؛ زانیارییەکان دەخاتە بەردەستی خوێنەران بە زمانێک کە لێی بگەن. یەکی وەک خۆم کە کورمانجی نازانێت، ئەگەر سۆرانی لەبەردەستدا نەبێت، ئینگلیزی یان فارسی دەخوێنێتەوە یان عەرەبی و ھەوڵی کورمانجی نادات، ھەروا بە پێچەوانە. بۆ جیابوونەوەکانی ویکیپیدیا پەرۆش مەبە. پێموایە ئەوە پێویست بوو و ھیچ پەیوەندی نەبوو بە ڕەگەز و پێکدادان. ھەروەک باست کرد، کێشەی سەرەکی لە بەکارھێنانی ئەلفوبێدا بوو و ئەگەر جودا نەبایە، سۆرانی تووشی کێشەی زۆر دەبوو و ئەوە زیانی دەگەیاند بە پەرەسەندنی. پێموایە بەڵی دەکرێ، یەک کورد بێت و چوار ویکی کوردی. لەبەر ئەوەی ئامانجی ویکی یەکخستنەوەی نەتەوەکان نییە، بڵاوکردنەوەی زانیارییەکانە بە ھەر زمانێک خوێنەر لێی بگات. ڕێکخراوی ویکیپیدیا نەھاتووە چوار ویکی کوردی دانێت، برادەرانی خۆمان داخوازی وایان ھەبووە و لایان وایە ئەوە یارمەتی ئەدات بە پرۆسەی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان.
سەبارەت بە یەکخستنی سۆرانی و کورمانجی وەک دوو زاراوەی سەرەکیی کوردی بە شێوەیەک کە خوێنەر ھەست نەکات دوو زمانی جیاوازن، گەلێ کارێکی گونجاوە و پێویست و جوانە؛ لە وتندا، بەڵام پێموایە جێبەجێ کردنی ماوەی زۆر دەخایەنێت. بەلای منەوە ئەوە ئەگەر جێبەجێ بکرێت تا ڕادەیەکی زۆر (ئەونەی بە ویکیپیدیا بکرێ) دەبێتە ھۆی نزیک بوونەوەی ئەو دوو زاراوە و پاشان زاراوەکانی دیکە.
لێم ببورە ئەگەر تێکەڵ نووسیومە یان ئەگەر لێم تێناگەی. سەرکەوتوو بیت. --MarMzok لـێدوان-- ١٩:٣٦, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
سپاس خۆشەویست.--:)چالاکلێدوان ٢٢:٠٣, ٦ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

هەزار وتارەکە دەستکاری

بانگەشەی هەزار وتارەکە لەسەرتای پەڕەکاندا نەماوە، پێمخۆشە دابنرێتەوە تاکوو سەرنجی میوانان و ئەندامان ڕابکێشێت. سوپاس. --ئاراس نوری ١٤:٠٩, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بڕیاردرا کە نەمێنێت، بۆیە لامانبردووە. لێدوانی بۆ دەکەم بزانم ئاکام چ دەبێت.--MarMzok لـێدوان-- ١٤:٢٠, ٩ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

داواکاری دەستکاری

بۆ ئەوەی ناوی وتاری میتۆدی زانستی بەتەواوی کوردی بێت، گەرەکمە وتاری پێڕەوی زانستی بسڕدرێتەوە تا بتوانین ڕەوانەی بکەین. ئەتوانم یەکسەر ئەم کۆپی بکەمە ناو ئەو. وا بکەم یا چی بکەم؟ سپاس --Aza ١٣:٠٦, ١١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

پێڕەوی زانستی سڕاوە، میتۆدی زانستی گواستنەوە کرا سەر ناوە نوێکە و لە پاش ئەوە ڕەوانەکەر دانراوە. چاوێکی لێ بکە دڵنیابیت تەواوە.--MarMzok لـێدوان-- ١٣:٣٦, ١١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

زۆر سپاس--Aza ١٢:٥٧, ١٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

هەتا چەن رۆژ لەمەوبەر لە وتارەکانی کێشەی گەتیەر و زانیندا ئەم لینکانە شین بوون: نموونەی ھەڵوەشێنەر، پاساوی دروستی پاساوبۆهێنراو، ئێستا سوورن! لە هەندێ شوێنا هەر شین ماون! وا بزانم بۆتێک ئەشێت یەکێک لە نووسەکانی خراپ کردبێت.--Aza ٠٤:٣٥, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ ئەو بۆتە نووسە درووستەکانی داناوە لە جێگەی ئەو نووسە ھەڵانە وا بەکار ھاتبوون بۆ دانانی بەستەری پەڕەکان و ناوی ئەو پەڕانە. پەڕەکانم گواستەوە بۆ ناوی درووست و ھیوادارام بەڕێزت چاوێک بکەیتەوە لە تەختەکلیلەکەت لەبەر ئەوەی ھ بە ھەڵە دەنووسێت (یا ئەو ھەڵە نووسینانە لە ڕابردوودا بووە)--MarMzoK--٠٩:٢٥, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
مارمزۆکی بەڕێز پێم باشە کە بەکارهێنانی تەختەکلیلی چاوگ وەکو ئاگادارییەک لێرەدابنرێت، تاکوو ئەندامان و میوانان بزانن کە بەکام تەخەکلیل کار دەکەین. --ئاراس نوری ١٠:٠٢, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
بەچاوان کاک ئاراس جێبەجێی دەکەین.--MarMzoK--١١:٠٠, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)


کاک ئاراس، کاک ئاسۆ، کاک مارمزۆک، ئەمە یەکێکە لە کێشەکانی پیتی ھ کە لە فەیسبووک باسم کرد. ئەو بەستەرانە بۆیە شین بوون لەوانەیە پێشتر بە 0647 نووسرابن و ئێستاش بۆتەکە کردوویەتی بە 06BE. ئەگەر یەک جۆر پیت بەکاربهێنین تووشی ئەو کێشانە نابین. لەوانەیە بۆ بەستەر تا ڕادەیەک ئاسایی بێت. بەڵام قاڵبەکان بەتایبەت قاڵبەکانی بۆکسی زانیاری کە ئەوان نووسراوی زۆریان تیادایە و پیتی هائیش بەتەئکیدی تیایاندایە ئەوەیان کێشەکە گەورەتر ئەکات. ئێستا بۆ نموونە ئەمە:
   {{بۆکسی زانیاریی فیلم
   | دەرهێنەر = فڵان کەس
   | بەرهەمهێنەر = فیسار کەس
   }}
ئەم قاڵبە لە داهاتوو لە پەڕەی چەندین هەزار وتاری فیلم دادەنرێت. ئەو پیتە هائە بە 0647 نووسراوە. ئەگەر بەکارهێنەرێک بە 06BE بینووسێت، قاڵبکە کار ناکات. ئیتر نازانم کێشەی نووسین لەوە گەورەتر ئەبێ چی بێت؟ تکــــــــــــــــایە با هەر لە ویکیپیدیا بڕیارێکی لەسەر بدەین و پەڕەیەکی بۆ بکەینەوە بۆ دەنگدان ئیتر ئەنجامەکەی هەرچییەک بێت. خۆشی بێ و ترشی بێ ئەبێت ڕازی ببین بە ئەنجامەکەی. لە داهاتوو هەموومان ئەو پیتە بکەینە ستاندارد لای خۆمان. نەک لە ویکیپیدیا، لە هەموو شوێنێک ئەوە بەکار ببەین و بەکارهێنەرانی دەرەوەی ویکیپیدیاش ئاگادار بکەینەوە لێی. تکــــــــــایە هەرچی زووە پێویستە ئەم کێشەیە یەکلایی بکرێتەوە و ئاوا بێخەم نەبین لێی. --Ara Qadir ١٦:١٠, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئارا سوپاسی بەڕێزت دەکەم بۆ بەدواچوونی بابەتەکە بەڵام با نەختێک ڕوونی کەمەوە:
بەڵێ ڕاستە؛ کێشەکە ڕاست ھەر ئەو تێکەڵکردن و ھەڵەبەکارھێنانی نووسەی -ه- 0647 و نووسی -ھ- 06BE لە جێگەی یەکە. نازانم لە کەیەوە و بە چ ھۆکارێک ھ بووەتە نووسەی ستاندارد بەڵام لەوەتی من دەزانم ھانی ھەموان دراوە بۆ بەکارھێنانی؛ واتە بڕیاری بۆ دراوە بەڵام ھیچ... وتارێکی دوور و درێژی بۆ نووسراوە و لەوێدا بە وردی و بە ڕوونی نووسراوە کە دەبێ چ بکەن و چ نەکەن. بۆیە بە ھێچ شێوە لەگەڵ بەڕێزت نیم کە دەفەرمووی لێی بێخەمین؛ نەخێر بێخەم نین و چی دیکە لەدەست ئێمە نایە. سەبارەت بەوەی تا ئێستا بە کراوە، واتە ھەموو ئەوانەی بە ھەڵە نووسراون، ماوەیەکی زۆرە بووەتە خەم و بۆیە بەدواچوونی بۆ کراوە و بە دەیان کاتژمێر لەگەڵ خاوەن بۆت ماندووبوون کێشراوە تاکوو بە خێری خۆیان ئەو بۆتەمان بۆ وەڕێخەن تاکوو بەشێوەی خۆکار ھەموو ھەڵەکان(نەک ھەر ھ) چاکسازی بکات. بەڵام کاک ئارا و ھەروەھا بەڕێزانی دیکە، ئایا چی دەکەی لەو بەکارھێنەرانەی دوای ماوەیەکی زۆر بەشداری لە ویکیپیدیا و بیستن و دیتنی دەیان ئاگاداری بۆ بەکارھێنانی تەختەکلیلی درووست، ھێشتا گوێ نادەن و ھەر ھەمان تەختەکلیلی فارسی یان عەرەبی بەکاردەبەن؟
ڕاستە کێشەکە قورستر دەبێت بۆ داڕێژەکان، و ھەروا بۆ ناوی پەڕەکان، بەردەوام بەدواچوونی کارەکان دەکەم بۆ بەڕێخستنی بۆتێکیش بۆ چاککردنی ناوی پەڕەکان کە ئەوەش کێشەیەکی گەورەیە.
دووپاتی دەکەمەوە، کێشە ئێستا بەکارھێنەرانی نوێ و نامۆ نییە(لەبەر ئەوەی ئەوان بە دەگمەن ھەوڵی دانانی پەڕەی نوێ (بەناوی ھەڵە) دەدەن و دارێژەش ھەر نازانن)؛ کێشە نەدرانی بڕیار و ڕوون نەبوونی ڕەوشتەکە نییە! بەڕێزانی ھاوکاری خۆمانن پەڕە بە ناوی ھەڵە، داڕێژە بە ناوی ھەڵە و ھتد دادەنێن و بە ڕاستی نازانم چۆن دەبێ ئاگاداربکرێنەوە.--MarMzok--١٦:٤٠, ١٧ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک ئارا، دەنگدان و ڕاپرسی بۆ ئەو شتانە ئەبێت کە ھەموویان دروستن و ئەمانەوێ ئەوەی باوترە یان زۆربەی بەکارھێنەران بە باشتری ئەزانن بیدۆزینەوە. ئەو پیتی ه 0647 ھەڵەیە بۆ کوردی. من ھەر لەم ڕۆژانەدا چەند وتار لێرە ئەنووسم سەبارەت بەمە. ڕاپرسی بۆ شتێکی وەک ئەم ھ ، وەک ئەوەیە بلێی ویکیپیدیا بە فۆنتەکانی عەلی بنووسین یا تەھۆما! ھەردووویان ئەکرێن بەڵام بە فۆنتەکانی عەلی نووسین وەک ئەوەیە وەکوو کەو سەر بکەین بەنێو بەفردا و وا بزانین کەس نامانبینێ! سوپاس -- ئاسۆ ٠٥:٣٧, ١٨ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
کاک مارمزۆک، لە سەرەتای دامەزراندنی ویکیپیدیای سۆرانییەوە کاک ئاسۆ تاکڕەوانە :) پیتی ھ کردووەتە ستاندار لێرە. ئەمە ڕای کەسی لەسەر نەبووە. هەرچەندە من دژی ئەو پیتە نیم بگرە وەک دەرکەوتن بە دروستتری ئەزانم لە پیتی 0647. بەڵام کێشەکە لەوەدا ئەبینمەوە کە ڕای هەمووانی لەسەر نییە. من پێم باش بوو پێش ورووژاندنی بابەتێکی ئاوها و هێنانەناوەوەی پیتێکی نوێ، گفتوگۆی لەسەر بکرایە. بۆیە من بە پێچەوانەوە کێشە لە نەدانی بڕیارێکدا ئەبینمەوە.
کاک ئاسۆ بەڕاستی ئەم کێشەیە بەو شێوەیە نییە کە بەراوردی بکەین بە فۆنتەکانی عەلی و یونیکۆد. بەڕێزتان ئەگەر پیتی 0647 بە عەرەبی لەقەڵم ئەیەن ئەوە خۆ 06BE ھ ـیش کوردیی ڕەسەن نییە. هەر بە ناوەکەیدا دیارە dochashmee کە فارسییە. یان خۆ پیتەکانی تریشمان ئەوەندە دروست نین کە هەر کێشەی پیتی هائمان هەبێت. ئەوە پیتی ئ، یان پیتی ی کە ئەویش فارسییە Farsi yeh، بەڵام وا پێویست ئەکات لە هەندێ حاڵەتدا خۆمانی لێ گێل بکەین باشترە تا ئەو کاتەی لایەنێک بە جددی ئاوڕێک لە کێشەی ئەم پیتانە ئەداتەوە. چونکە چاککردنی ئەو پیتانە گەورەترین کێشە ئەنێتەوە کە ئەبێتە هۆی دوولەتکردنی زمانەکە.
کاک مارمزۆک ببورە ئەگەر بە هەڵە تێگەیشتوویت، من کە ئەم گفتوگۆیەم لەسەر پەڕەی بەڕێزت نووسی مەبەستم لە بێخەمیی بەڕێزتان نەبووە و نییە. مەبەستم لە هەموومانە. هەموو ئەوانەی لەسەر نێت لەو کێشەیە تێ ئەگەن. من کەمتەرخەم بووم کە ئەبووایە ڕۆژێک زووتر داوای یەکگرتنی دەنگمانم بکردایە. ئەگینا وەک بەڕێوەبردن ئاگام لە هەوڵتانە. مەگەر تەنها جەنابت و کاک ئاسۆ خۆبەخشانە تاقەت و توانای بەڕێوەبردنی ویکیتان هەبەت. ئەزانم کە بەڕێوەبردنی ویکییەک ئاسان نییە. سەرکەوتووبن--Ara Qadir ١٣:٤١, ٢٤ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

داواکاری دەستکاری

بەڕێز Marmzok پێت چۆنە لە ویکی سۆرانی لاپەڕەیەکی ئاوامان ھەبێ؟ بە بڕوای من زۆر بەسوودە. --:)چالاکلێدوان ١٣:٣١, ٢١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

بەڵێ بەڕێز پێموایە بەسوود دەبێت و پێویستمان پێیەتی--MarMzok--١٦:٤٤, ٢١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو بەڕێزان (هەرچەندە فارسی نازانم و ئەمە پەڕەی لێدوانی من نییە!) بەڵام وابزانم مەبەستتان لە بەشێکی زمانەوانییە لە ویکیپیدیای کوردی کە کێشە زمانەوانییەکانی تیادا چارەسەر بکرێت من ماوەیەکە خەریکی ئامادەکردنی ئەم بەشەم (ئامادەشم کردبوو) بەڵام لابرا لەبەر هۆیەک ئەمەیان بەشێکە لە (reference desk) کە ئێستا خەریکە بە تەواوی ئەیکەم بە کوردی. لەگەڵ ڕێزم--barham ١٨:١٢, ٢١ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

داواکاری دەستکاری

سڕینەوەی کوردیی ناوەڕاست بۆ گواستنەوەی کوردیی ناوەندی. کوردیی ناوەڕاست باوترە. سپاس.--:)چالاکلێدوان ٠٩:٣٨, ٢٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)

پێموایە نەختێ پێویستی بە لێدوان بێت-MarMzok-١٠:١٥, ٢٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
زۆرم پێ خۆشە، ھیچ شتێک بە بێ لێدوان نابێت. یەکەم با بڵێم «ناویین» ھەڵەیە و دروستەکەی دەبێتە «ناوین» کە لە دوو بەشی «ناو» و پاشگری «ین» سازبووە ھەر وەکی دەڵێین: «زێڕین، دێرین، شەرمین، نەخشین و...» ئیتر ئەم «ی» زیادییە چییە پێوەی لکاوە. دوای ئەمە، لە زمانی ئینگلیزیدا دەڵێن: Central Kurdish. ھەر کەس تۆزێک ئینگلیزی بزانێ، دەزانێ Centre بە کوردی دەبێتێ ناوەند یا ناوەڕاست. ناوین شتێکی ترە و بە ئینگلیزی دەبێتە Middle. خۆ لە ھیچ کوێش Middle Kurdish نەھاتووە.--:)چالاکلێدوان ١٤:٤٥, ٢٢ شوبات ٢٠١٠ (UTC)
سڵاو خوشەویست مارمزۆک، من پێشتر ڕام ئەمە بوو کە ناوی «ناوەندی» ھەڵبژێرم بەڵام دوایە دیتم ئێوە دژ بەم ڕایەی منن. ھەر بۆیە وتم با بیکەمە «ناوەڕاست» چونکوو ھەم زۆربەی ژێدەرەکان ئاماژەیان پێ‌کردووە (ئەگەر پێت خۆش بوو سەرچاوەت بۆ دێنمەوە)، ھەمیش ئەم باسە کۆتایی پێ‌دێت.
بەقوربان، ئەگەر سەبارەت بە «ناوەند» یا «ناوین» کێشە ھەبێ سەبارەت بە «ناوەڕاست» ئەم کێشەیە نییە چونکو ھەموو دەزانن «ناوەڕاست» دروست بەرامبەر بە Central ڕادەوەستێ. جا ئەدی من لە سەر وەڵامی تۆ ڕاوەستاوم. ئەم باسەم بۆیە ھێناوە گۆرە چونکو گرنگ بوو لە سەر ناوێک پێک‌بێین و ئیتر ھەموو ناوەکان یەکدەست بکەین. جا تۆ ھەر چی بڵێی من لەبەرچاوی دەگرم. لەگەڵ ڕێز.--:)چالاکلێدوان ١٣:٤٨, ١٨ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
مارمزۆک گیان وەڵامم نادەیەوە؟--:)چالاکلێدوان ٠٦:٣٥, ٣٠ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
بەڕێز سەبارەت بەوەی کامیان دەبێ بەکاربێت یان نابێ بەکاربێت بە ڕاشکاوی ناتوانین بڕیاربدەین. یەکیان باوە و زۆریش ھەڵە نییە و یەکی دی درووستترە. سەبارەت بە وشەی ناویین، کە دەفەرمووی ھەڵەیە، پێموایە ئەو وشە لە ناوی+ین پێکھاتووە و دەبێ بە ٢ی بنووسرێت؛ ناو=ناوەڕاست - ناوی=لەناوەڕاستدا. بەڵام سەبارەت بە بەکارھێنانی ناوەڕاست، دەزانین کە بە ئینگلیسی middle east کە بە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست وەرگێڕاوە، بەو وتەی جەنابت دەبا وشە ئینگلیسیەکەی central east ببا. یا ئەمە زۆر دەبیسین: ناوەندی بڵاوکردنەوەی ھەواڵ... دیارە لە center یان وشەیەکی وەک ئەوە ھاتووە. ھەڵبەت لەوانەیە من وەک بەڕێزت شارەزای ئینگلیسی نەبم؛ بەڵام مەبەستم لە ھەمووی ئەمانە ئەوەیە ناویین لەوانەیە باشترین وشە نەبێ، بەڵام ھەڵەش نییە و لە لایەکی دیکەوە زۆر باوترە(تەنھا ڕای خۆمە؛ چۆن تەنھا ئەوەم بیستووە و نامھەوێ وەک یاسا بیسەلمێنم). لە کۆتاییدا ھەموو ئەمانە بە ڕەوانەکەرێک چارەسەر دەکرێت.
ببورە ئەگەر بەدواکەوت وەڵامدانەوەکەم، شتێکم پێ نەبوو بۆ لێدوان. لەگەڵ ڕێزم--MarMzok--٠٧:٢٢, ٣٠ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
زۆر باش با کوردی ناوین پەسند بکەین بەڵام مارمزۆک گیان ناوین ھەر وەکی وتم لە ناو + ین دروست بووە. ناوین ناکرێ ببێتە ناویین چونکو «ی» و «ین» ھەر دووکیان یک شتن و لەگەڵ یەک کۆنابنەوە. بۆ وێنە «ئاسنی» و «ئاسنین» ھەر یەک شتن. ئەگەر ویست سەرچاوەشت بۆ دروستبوونی قسەکەم دێنمەوە. جا نازانم بڕوای تۆ چ بێت. لەگەڵ ڕێز.--:)چالاکلێدوان ٠٨:٣٣, ٣٠ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
ھەروەک پێشتر وتوومە، شارەزای ئەو بوارە نیم و ئەوەی سەبارەت بە ناویین وتم تەنھا بۆچوونێک بوو. نموونەی ئاسنین لەگەڵ ئەم بابەتە ناگونجێ بۆیە زۆر جێ بڕوانییە؛ ئاسن بۆ جنسە و ناو بۆ شوێن لەوانەیە جیاواز بن. ئەگەر سەرچاوەت لەبەردەستدایە، باسی بکە با ھەم درووستی بکەین ە ھەم شتێکی فێر بین--MarMzoK--١٠:٠٧, ٣٠ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
کاک Marmzok سوپاسی بەڕێزت دەکەم بۆ چاکسازی دستکاریی من.--ماني ١١:١٥, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
یک خال: وه‌رگیراندنی ناوی پرتوک له لیستی سه‌رچاوه‌کان دا باو نیه. (نموونه) ئه‌گه‌ر هیستا که‌سی ده‌خوازی ئه‌و پرتوکه په‌یدا کنی ناتوانی.--ماني ١١:٢٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
خۆشەویستMarmzok؛ سەرچاوە بە ھەر زمانێک بێ، دەبێ بە زمانی خۆی بنووسرێ نەک کوردی سۆرانی. ئەگەر چاو لە ویکی ئینگلیزی بکەی دەبینی ھەموو سەرچاوەکان بە زمانی تایبەتی خۆیان نووسراون. سەرکەوتوو بی بەقوربان.--:)چالاکلێدوان ١٢:١٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
لەگەڵ ڕێزم بۆ ھەردوو بەڕێز، لەگەڵ ڕای ئێوە ئازیزان نیم. سوپاس--MarMzoK--١٩:٢٢, ٦ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

قەیرانی کوردی لە باشوور دەستکاری

بەڕێزان بەداخەوە کوردەکانی باشوور لە ژێر کاریگەریی قورسی زمانی عەرەبی دان، و لە نووسینی ناوی شوێنەکان، وەرزشەکان، دەستەواژە تایبەتەکان و ڕستەسازی دا لە ژێر کاریگەری سەرف و نەحوی عەرەبی دا. تکایە چاودێری نووسراوەکانیان بکەن و تا جێگایەک کە دەکرێت لە داڕێشتە و نووسراوەی عەرەبی-ئاسا خاوێنی بکەنەوە:

نموونەکان:

  • "نەرویج بە" جێگەی "نوروێژ" یان "نروێژ"، یان یابان بەجێگەی ژاپۆن
  • "تۆپی پێ" بەجێگەی "فووتباڵ"
  • "ھەستاین بە" (قمنا بـ) بە جێگەی "دەستمان کرد بە"
  • "فرۆکەخانەی ھەولێری نێودەوڵەتی" بەجێگەی "فرۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر"
  • "تەلەفۆنی گەرم" بەجێگەی "ھێڵی یارمەتی"

برایانی باشووری تکایە لاسایی عەرەب مەکنەوە. بەتایبەت وشەی عەرەبی وەرمەگێڕنەوە سەر زمانی کوردی بۆ دروستکردنی ناوەکان. ئەمە دەبێتە ھۆی نامۆیی زمانەکە لای ئاخێوەرانی. ئاخر کوردێکی ڕۆژھەڵاتی یان ڕۆئاوایی یان باکووری لە کوێ بزانێت "تەلەفۆنی گەرم" چییە. یەکەم شت کە بە مێشکی دا دێت ئەمەیە: ئەم وشە گەوجانە یانێ چی!!!!!!!! ١٦:١٩, ١١ ئازار ٢٠١٠ Cyrus abdi

بەڕاستی منیش هەمان هەستم هەیە بەرانبەر برادەرانی ڕۆژهەڵات. هەست ئەکەم کەوتوونەتە ژێر کاریگەری هەردوو زمانی فارسی و عەرەبیش. زۆرم پێ سەیرە هەندێک جار وشەی عەرەبی لە نووسراوەکانی کوردانی ڕۆژهەڵات ئەبینم. یان جاری وا هەیە ئەبینم پیتی ڤ ئەقرتێنن زۆر جار بینیومە نووسیوتانە ویندۆس ویستا، ویندۆس سێون :)
بۆ وشەی 'نەرویج' و 'یابان' لەگەڵتم بەڵام ئەوانە زیاتر لە ئاخاوتندا بەکارهێنراوە. بەڵام نازانم تۆپی پێ بۆ هەڵەیە؟ بۆ وشەی 'هەستاین بە' ڕاستە لەوانەیە لە سەرەتاوە لە عەرەبییەوە هاتبێت، بەڵام ناکرێت دەستبەردرای وشەیەک بین کە چەندین ساڵە بەکاردێت، تازە ئەو وشەیە تێکەڵاوی فەرهەنگی کوردی بووە. بۆ فڕۆکەخانەکەش ئەوەی دووەم دروستترە، بەڵام یەکەمیش هەڵە نییە، زمانی کوردی پاشوپێشی وشەکان وەک ئینگلیزی و عەرەبی نییە. بۆ 'تەلەفۆنی گەرم' من کوردی باشووریشم ئەو وشەیەم نەبیستووە و نازانم واتای چییە :).
یان هەندێ وشە هەیە کە دێتە زمانی کوردییەوە پێویستە دەستکاری بکرێت بۆ نمونە وشەی iraq، العراق سەرەڕای ئەوەی بە ئێراق ئەیخوێنینەوە کەچی ئەبینم بە عێراق ئینووسن. زۆری تریش..--Ara Qadir ١٢:٠٦, ١٢ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
قسەکانت زۆر ڕاستە کاک ئارا من نازانم چۆن ئێمە ئەتوانین لە زمانێک سوود وەرگرین (فارسی) کە زۆری وشەکانی لە عەرەبییەوە وەرگیراوە کەچی قەدەغە بێت نزیکی زمانی عەرەبی ببینەوە. تەلەفونی گەرم یان تەلەفونی داخم قەت نەبیستوە ئەمە یەک، فوتباڵ وەرگردنێکی کوێرانەیە لە زمانی فارسيەوە کە ئەوانیش هەر بە کوێرانە لە ئینگلیزییەوە وەریانگردووە، کەچی کاک کۆڕش ئەڵی تۆپی پێ هەڵەیە ئەمەیان زۆر سەیرە تۆپی پێ ناوێکی سەد لە سەد کوردییە وشەی football لە دوو وشەی لێکدراو پێک دێت foot پێ ball تۆپ وە لەبەر ئەوەی ناکرێ بڵێین (پێی تۆپ) چونکە ئەمە هەڵەیەکی ڕێزمانی گەورەیە و لە کوردیدا ناگونجێت بەڵکو (تۆپی پێ) کە واتا ئەو تۆپەی کە بە پێ یاری پێ دەکرێت، ئەم باسە لەسەر ئەو یارییەکانی دیکەش هەر بەم شێوەیەیە (تۆپی دەست، تۆپی باله....هتد)
بۆ ناوی وڵاتەکانیش ئەوە هەر هەڵەیەک هەبێت بە وتووێژ چارەسەر ئەکرێن (منیش لەگەڵ ئەوەدام نەرویج و یابان هەڵەن) نەک بەوەی ئەم قسە ناخۆشانە بکرێن
(بەڕێزان بەداخەوە کوردەکانی باشوور لە ژێر کاریگەریی قورسی زمانی عەرەبی دان، و لە نووسینی ناوی شوێنەکان، وەرزشەکان، دەستەواژە تایبەتەکان و ڕستەسازی دا لە ژێر کاریگەری سەرف و نەحوی عەرەبی دا. تکایە چاودێری نووسراوەکانیان بکەن و تا جێگایەک کە دەکرێت لە داڕێشتە و نووسراوەی عەرەبی-ئاسا خاوێنی بکەنەوە)
چونکە ئەم قسانە دووبەرەکی درووست ئەکات ئەمەش زیان بە ویکیپیدیای کوردی ئەگەیەنێ کە هەموو بەکارهێنەرە کاراکانی بە پەنجەی دەست ئەژمێردرێن. هەموو دەزانین گوردەکانی باشوور لە ژێر کاریگەریی زمانی عەرەبی دان و کوردەکانی ڕۆژهەڵات لە ژێر کاریگەریی زمانی فارسی دان لەبەر ئەوە هەر قسەیەک لەم باسەدا بەم شێوەیەی کە کرا زۆر ئەنجامی نەخوازراوی لێ دەبێتەوە.--barham ٢٠:٠٩, ١٢ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
بەڕێزان ئەگەر ڕەخنەیەک دەگیرێ، لە جێگەی وەڵام دانەوە و ڕەخنەی بەرامبەرگرتن، باشتر وایە چاری کێشەکە بکەین.
ھەردوو ئازیزان شتێک باس دەکەن. بێگومان کاریگەری زمانە دراوسێکان لەسەر کوردی تا ڕادەیەکی زۆر بەرچاوە و کاریگەریی زمانی وڵاتی داگیرکەر، زۆر مەترسیدار. ئەو کێشە لە ھەر چوارپارچەی کوردستاندا ھەیە ، بەڵام باسی ئێمە لێرەدا باشوور و ڕۆژھەڵاتە. بە بڕوای من بێسوودە لەسەر ئەوە بڕۆین فارسی زۆرتر ھاتووەتە ناو کوردی، یان عەرەبی؛ ھەردوو بەقەد یەک کێشەن بۆ زمانەکەمان و مناڵانەیە تاوانبارکردنی تەنھا پارچەیەکی کوردستان بە وەرگرتنی کاریگەریی لە زمانەکانی دیکە. دیارە کێشەیەکی قورسی باشوور وەرگرتن لە عەرەبییە و لە ڕۆژھەڵات، وەرگرتن لە فارسی.
بەڵام بەڕێزان ئێمە لێرەدا لە دەوری یەک کۆبووینەتەوە تاکوو بە سوود وەرگرتن لە ویکیپیدیا بە قەد توانای خۆمان چەن کێشەی وەک ئەمانە چارەسەر بکەین. لە سەد نەوەدی ئەم کێشەیە بە ڕێکەوتن چارەسەر دەکرێ و ئەوانی دیکەش ھەڵەیان تێدایە و خاوێن دەکرێنەوە. پێکەوە دەبێ و دەتوانین چارەسەری بکەین.-MarMzoK-٠٧:٣٤, ١٣ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
کاک بەرهەم و مارمزۆک لەگەڵتانم قسەکانتان زۆر ڕاستە.
ئێمە ئەکرێت بەهۆی ویکیپیدیاوە لەیەک نزیک ببینەوە و بەهۆی نووسراوەکانی یەکترەوە وشە و زاراوەی کوردی لەیەک فێرببین. بە گفتوگۆ و لەگەڵ کاتدا ئەمانە هەموو چارەسەر ئەبن. کاک بەرهەمیش باسی کردووە؛ چاودێری کوردانی باشوور بکەن و لاسایی عەرەب مەکەنەوە تۆزێک ناخۆشە. تۆ بڵێی بەئەنقەست لاسایی عەرەب بکەینەوە؟! وەک خۆت ئەڵێیت تاوانبارکردنی لایەنێک دروست نییە، چونکە ئاشکرایە کە هەموومان وەک یەک کاریگەری دەوڵەتی داگیرکەرمان لەسەرە و گوناهی هیچ لایەنێکی تیا نییە.--Ara Qadir ١٨:١٨, ١٣ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
قەی چی ئەکا با باشوور بڵێن "ھەستاین بە ...". زمانەکان لەسەر یەک کارتێکەرن. ھەموو زمانەکان وان. من عەرەبی نازانم بەڵام کاریگەریی زۆری ئینگلیزی و دیکەی زمانە ئورووپایییەکان بەسەر فارسیدا ئەبینم. ئایا ئەم فارسییەی ئەمڕۆ ھەر ئەو فارسییەی ١٥٠ ساڵ لەمەوبەرە؟ ھەرگیز. لەم ١٥٠ ساڵا ئەوەندە بابەت لە زمانە ئورووپاییەکانەوە وەرگێڕدراونە سەر فارسی و ئەوەندە وشە و زاراوای بێگانەیان لەگەڵ خۆیان ھێناوە کە ناژمێردرێت. شایەد بە ڕواڵەت زاراوەکە فارسی بێت بەڵام کە سەرنجی ئەدەیت ئەبینی شتێکە وەکوو ئەو "ھەستاین بە ..."یەی خۆمان. جارێک فیلمێکم ئەبیبنی. فارسی. گوایە سەردەمی سەفەوییە بوو (٤٠٠ ساڵ پێش ئێستا). دیالۆگەکانی پـڕبوون لە زاراوەگەلێک کە لەم سەدەی دوایییەوە ھاتوونەتە ناو فارسی!! بۆ نموونە: "نقطه نظر" (= view point) یان "آتش گشودن" (= to open fire). دیارە فیلمانەنووسەکە ناشی بووە ئەنا مەشیا بیزانیبای لەو زەمانا خەڵک "نقطه نظر" و "آتش گشودن" یان بەکارنەھێناوە. فیلمی "روزی روزگاری"تان لە بیرە؟ زمانەکەی ھی ئەو سەردەمە بوو بۆیە ئەوەندە مەحبووب بوو.
ئەمانەم وت وەکوو نموونە تا بزانین ئەمە ھەر کێشەی کوردی نییە (دڵنیا نیم کە ئاخۆ کێشەیە یان نە) و ھی ھەموو زمانەکانە (لانیکەم جیرانەکانمان). بژین و بەردەوام بن.--Aza ١٨:٣١, ١٣ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
من کارم بەم قسە و باسانە نییە. ھەندێک گرفت ھەیە کە ئەویش شتێکی ئاسایییە و ھر وەکی کاک ئازا باسی کرد کێشەی ھەموو زمانێکە. شتێک ھەیە ئەویش ئەوەیە کە سەبارەت بە ناوە بیانییەکان کەمێک دەبێ پەنامەکیتر وتار بنووسرێ. بۆ وێنە من کە ھاتم وتاری کەنداوی ھەدسنم نووسی نە فارسییەکەیم بەرچاوگرت (ھودسن) نە عەرەبییەکە (ھدسون)، چاوم لە دەربڕینە ئینگلیزییەکەی کرد. تەنانەت بۆ ناوی Canada نووسیم کەنەدا نەک کانادا، یانی ئی باشوورم پەسەند کرد چونکو پێم دروستتر بوو. بۆ ناوی Mexico نە نووسیم مێکزیک نە مەکسیک، نووسی مێکسیک (وەکوو ویکی میسری). لە وتاری ئەلفوبێی یۆنانییش بۆ ناوی پیتە یۆنانییەکان ھەر ئم کارەم دووپات کردەوە. ئەوەی دەبێ ئاماژەی پێ بکم ئەویە بە ھیچ جۆرێک نابێ باسی باشوور و ڕۆژھەڵات و ئەم قسە قۆڕانە بێتە گۆڕێ. ھەموو کێشەکان بە لێدوان چارەسەر دەکەین، ئینشاڵڵا. منیش بۆ چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە کەمێکم بەرنامە ھەیە. سەکەوتوو بن!--:)چالاکلێدوان ١٢:١٠, ١٤ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

کرماشان دەستکاری

سڵاو خۆشەویست Marmzok، ناوی کرماشان لە کونەوە ھەر کرماشان بووە. تەنانەت عەرەبیش ھەر وتوویەتی «قرمیسین» کە زۆر جوان دیارە لە کرماشان وەرگیراوە نەک لە کرمانشاھ. وشەی کرمانشاھ وشەیەکی جەعلییە کە ھەندێک ناسیۆنالیستی پانفارس دروستیان کردووە و دەیانەوەی بەم جۆرە و دروستکردنی ژێدەری جەعلی ئەم وڵاتەش بکەنە ئی خۆیان. من بە ھیچ جۆرێکی ناھێڵێم ھەندێک ناسیۆنالیستی پانفارس ویکی کوردی داگیر بکەن و بە سووئیستفادە لە قانوونەکانی ویکی، ئێرەش بکەنە بنکەی بیروڕایە فاشیستییەکانی خۆیان. لەگەڵ ڕێز.--:)چالاکلێدوان ١٤:٥٣, ١٤ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

بەڕێز چالاک قسەکانت جوانن، بەڵام لابردنی زانیارییەکان بەھۆی ئەوەی دژایەتیت ھەیە لەگەڵی، گونجاو نییە؛ ھەروەھا لابردنی سەرچاوەکان. بە پێی یاساکانی ویکیپیدیا ئەگەر بەکارھێنەرێک شتێکی ھەڵەش بنووسێت بەڵام ئەگەر سەرچاوەی ھەبێ بۆ ئەوە، دەتوانێ زیادی بکاتە سەر وتارەکان. ھەربۆیە سڕینەوەی زانیارییەکان بەھۆی دڵخوازنەبوونیان، دژی یاسایە و پاراستنی ئەو یاسایە ئەرکمانە. ئەم باسە باشتربوو لە پەڕەی وتووێژی وتارەکە بکرایە.-MarMzok-١٥:٣٢, ١٤ ئازار ٢٠١٠ (UTC)
بەڵێ وایە ڕێزدار بۆیە منیش وتم «بە سووئیستفادە لە قانوونەکانی ویکی». بەڵام ھەر وەکی بە خۆت زۆر باشتر لە من دەزانی سەرچاوە دەبێ بڕواپێکراو و بێ‌لایەن بێت. ئەم ژێدەرانەی ئەم کابرایە ئاماژەی پێکردوون بێ‌بایەخن و ناتوانن بێ‌لایەن بن. ھەر بۆیە ھەتا ئەم کابرایە ژێدەرێکی بێ‌لایەن و نێونەتەوەیی نەدۆزێتەوە، من ئەم باسە دەسڕمەوە. لەگەڵ ڕێز.--:)چالاکلێدوان ١٣:٤٩, ١٨ ئازار ٢٠١٠ (UTC)

داواکاری دەستکاری

سڵاو Marmzok گیان، وەک ھەمیشە ھەندێکم زەحمەت ھەیە بۆت!

  1. Marmzok گیان لە لای سەرەوە (دوای چوونە ژوورەوە) نووسراوە «لێدوانەکانم» و «لیستی چاوەدێرییەکانم». ئەمانە ھەڵەن. بیانکە «لێدوانەکەم» و «لیستی چاودێرییەکەم». لە ویکی ئینگلیزیشدا ھەر بە شێوەی تاک ھاتوون نەک کۆ. نووسراوە «My talk» و «My watchlist» نەک «My talks» و «My watchlists».
  2. لە لاپەڕەی دەستکاریدا لە ئاست textboxەکەدا نووسراوە «پوختە». ئەمە بکە «کورتە» چونکو ھەر وەکی خۆت دەزانی پوختە وشەیەکی ڕووتی فارسییە و دوای ئەمەش لە کاتی کرتە لە سەر پێشبینی پەڕەدا دەنووسری «پێشبینی کورتە»! ھەر بۆیە باشترە ھەر دووکیان ببنە کورتە کە ھەم کوردیە و ھەم لە ویکی کرمانجیش وا نووسراوە.
  3. لە لاپەڕەی «دوایین گۆڕانکارییەکان»دا «ئەو پەڕانە خاوێن‌کردنیان پێویستە» بکە بە «ئەو پەڕانەی خاوێنکردنیان پێویستە» و ڕوانەی کە بۆ پۆلی «پۆل:ھەموو ئەو پەڕانەی خاوێنکردنیان پێویستە». ئەم کارە لەگەڵ «لیستی ئەو وتارانە لە ھەموو زمانێکدا دەبێ ببێت» بکە و بیکە «لیستی ئەو وتارانەی لە ھەموو زمانێکدا دەبێ ببێت» و ھتد.
  4. دیتم ناوی دوکمەی کوردی کرمانجی و مازرونی گۆڕدراوە. وتم بزانم کەی ئەم کێشەیەی ناوی دوکمەکە لە سۆرانیدا چارەسەر دەبێ. پێموابێ ببێتە »Kurdî (Soranî)« زۆر باشترە. ھەر وەکوو ویکی نۆروێژی کە پێشتر باسم کردبوو. بەم جۆرە بۆ وتارەکان لە زمانەکانی تر کرمانجی و سۆرانی دێنە پاڵ یەکتر و زۆر باشترە. ئەگەر شێوەی جێ بە جێ بوونەکەی ھێشتا نەھاتووەتە دەستت دەتوانین لە ویکییەکانی تر پرسیاری بۆ بکەین.

نازانم ڕات سەبارەت بە بۆچوونەکانم چ بێت. دیسان ببورە سەرم ھێشاندی. سەرکەوتوو بی!--:)چالاکلێدوان ١٨:١٢, ١٠ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

١. بەڵێ وایە و دەستخوش، چاک دەکرێت.
٢. پوختە فارسی نییە و ڕووت نییە و ئەوەندەی من بزانم کوردییە و بە واتای summary لە ئینگلیسیدایە. «پێشبینی کورتە» نازانم چییە و لە کوێدا بەکارھاتووە.
٣. لەو ڕستەدا "وتارانە" و "وتارانەی" زۆر جیاواز نیین. لەوانەیە لەو ناوچەی بەڕێزت دەژیت یەکیان باو نەبێ(ھەر وەک ئەو ناوچەی من ژیاوم) بەڵام ئەوە بە مانای ھەڵەبوونیان نییە و لەوە گرینگتر، گواستنەوەی ئەوھا گەورە ئەویش لە پۆلەکاندا، لەوانەیە باشتر بوایە لە لێدوانێکدا باسی بکرایە. وەک پێشنیار، نەختێ لە گواستنەوەکاندا ھێمن بە.
٤. گۆڕانەکانی بەستەری زمانەکانی ویکی ھەموویان پێکەوە کراون. kurdi لەبەر ئەوەی نیشان بدات کوردیە و بە لاتین نووسراوە لەبەر ئەوەی بزانن وتارەکانی بە پیتی لاتین دەنووسرێ. بۆ خۆشمان کوردی/sorani نووسراوە ھەم دیارە کوردیەوە و ھەم زاراوەکەی دیارە. ئەوەی بەڕێزت دەیڵێی ڕای خۆتە و لەوانەیە سوودی ھەبێت و کێشەشی ھەیە. ڕای من کوردی/سۆرانی بوو. پەسندنەکرا.
تێکۆشاوم بەباشی وەڵامت دەمەوە بۆیە ھیچ بەڕێز و گیان و سوپاس و ببورەی تێدا نییە. ھیوادارم لەیەک تێگەیشتبێتین.--MarMzoK--١٩:٣٧, ١٠ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
مارمزۆک گیان:
  1. ھەر جۆرێکی بۆی بچی «پوختە» وشەیەکی فارسییە چونکو لە زمانی کوردیدا چاوگی (مصدر) «پوختن»مان نییە ھەتا «پوختە»ی لێ‌کەوتبێتەوە. پوختە وشەیەکی فارسییە و شێوەی کوردییەکەی لە سۆرانیدا بووتە «پیشان» و لە کرمانجیدا بووتە «پێژتن». مارمزۆک کاتی دەستکاری لاپەڕەکان، دوای ئەوەی کە لە textboxی پوختەدا شتێکت نووسی لە سەر «پێشبینی پەڕەدا»دا کرتە بکە، لە خوارەوەی پوختەدا دەنووسرێ «پێشبینی کورتە». من دەڵێم با ئەو دووانە لەگەڵ یەک ھاوئاھەنگ کرێن. کورتە یا پوختە؟ کورتە چونکوو کوردیترە لە پوختە.
  2. سەبارەت بەم «ی»یە. ئەم «ی»یە «ی»ی ئیزافەیە و پێوەندی بە ناوچەی من و جنابت نییە. ھەر وەکوو ئەوەیە بڵێی «چۆلەکەکەی من» لەگەڵ «چۆلەکەکە من» ھیچ جیاوازییان نییە.
  3. سەبارەت بە بەستەری زمانەکان ھەندێک لەگەڵت ھاورێم بەڵام من بە ئینگلیزیم پێشنیار کردبوو چونکوو بەم جۆرە سۆرانی و کرمانجی دەھاتنە پاڵ یەکتر. «کوردی (سۆرانی)»ـیش دەتوانێ ببێت. بە بڕوای من باشتر وایە ڕاپرسییەکمان بۆی ھەبێ. بەم جۆرە کە کوردی بە عەرەبی نووسراوە و سۆرانی بە ئینگلیزی زۆرتر وەکوو چێشتی مجێوری لێ‌ھاتووە و زۆر ناشیرینە.
--:)چالاکلێدوان ١١:٣٤, ١١ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
کاک چالاکی بەڕێز
١. سەبارەت بە وشەی "پوختە" لەگەڵ جەنابت نیم. چاوم لە ھەنبانە بۆرینەی مامۆستاھەژار کرد، پوختە ھەر وەک ئەوەی نووسراوە، بەکارھاتووە.
٢. وەک ئەوەی فەرمووت --کاتی دەستکاری لاپەڕەکان، دوای ئەوەی کە لە textboxی پوختەدا شتێکت نووسی لە سەر «پێشبینی پەڕەدا»دا کرتە بکە، لە خوارەوەی پوختەدا دەنووسرێ «پێشبینی کورتە» -- کردم، بەڵام ئازیزم ئەوەی دەیڵێی ھەر نایبینم. لای من دەنووسێت: پێشبینینی بابەت\سەردێڕ: ! پێم سەیرە ئەوەم قەت نەدیوە.
٣. سەبارەت بە بەستەری زمانەکان، بە تەواوی ھاوڕێم لەگەڵت بۆ گۆڕینی بەڵام بیر و ڕام بە تەواوی پێچەوانەی جەنابتە. من پێموایە چۆن لێرەدا بە پیتی عەرەبی دەنووسین، لەوێشدا بەستەرەکە پێویستە بەو شێوە بێت؛ بە پێویستی نازانم بکەوێتە پاڵ کورمانجیەوە! english و simple english خۆ دوو زاراوەی زمانێکیش نین، ھەردوو ئینگلیزین، بەڵام ئەم سەر بۆ ئەو سەر دوورن لەیەک. ھۆکاری سەرەکی من بۆ ئەوەی پێشنیاری دەکەم ئەوەیە کە کەسێک چاوی بە بەستەری "کوردی (سۆرانی)" کەوت دەزانی کە ئەوە بە زمانی کوردی زاراوەی سۆرانی و پیتی عەرەبی نووسراوە، بەڵام بە دیتنی "kurdi-sorani" لەچی دەگات؟ ڕێزم --MarMzoK--١٧:٤٩, ١٦ نیسان ٢٠١٠ (UTC)
کاک مارمزۆک گیان
  1. سەبارەت بەم «پوختە»یە: شتێکی زۆر گرنگ نییە و خۆتی لەگەڵ ماندوو مەکە. تەنیا پێشنیارێک بوو.
  2. سەبارەت بەم «پێشبینی پەڕە»یە: ڕاست دەڵێی ھەق بە تۆیە منیش نازانم ئەمەم لە کوێ دیبوو بەڵام ھەر کاتێک دۆزیمەوە پێت دەڵێمەوە.
  3. سەبارەت بە بەستەری زمانەکان: من پێشنیارەکەم وەردەگرمەوە. ھەر وەکی دوستان وتیان وا باشترە سۆرانی تێدا نەبێ. بە بڕوای من «کوردیی ناوەڕاست» زۆر تەواوە ھەر چی بێ ئێرە بە ckb دەناسرێ. ڕاست دەڵێی kurdi-sorani ڕەنگە مەبەست نەگەیێنێ.
دیسان ببورە زەحمەتم دای. زۆر سپاس. سەرکەوتوو بی.--:)چالاکلێدوان ١٤:٣٥, ٢٥ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

وتارەکانی بۆشایی و واڵایی و ... دەستکاری

سڵام. بێ زەحمەت ئەگەر ئەکرێت پەڕەکانی بۆشایی، واڵایی، واڵاگە، ڤالاگە و فەزام بۆم پاک بکەرەوە. سەر لە نوێ ئەیاننووسمەوە. سپاس.--Aza ٠٥:٣١, ٢٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

جێبەجێ کرا--MarMzoK--٠٨:٤٢, ٢٢ نیسان ٢٠١٠ (UTC)


slaw marmzoki barez bbura ka ba latini anosm balam nachar bom labar nabuni kibordi kurdi bo systemy nwey windows7. tkaya agar har kibordeki kurdi heya bo am systema agadarm bkaitawa. agar na....chy bkam bo away la wikipedia beshdari bkam ba ray to? la gal rezm.--barham ٢١:٠٦, ٢٣ نیسان ٢٠١٠ (UTC)

گواستنەوە دەستکاری

به‌ڕێز مارمرزۆک په‌ڕه‌ی (مه‌حمود مه‌لا عێزه‌ت)ت گۆڕیوه‌ بۆ (مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت) که‌ خۆی له‌ ڕاستیدا به‌ زمانی کوردی (مه‌حمود مه‌لا عێزه‌ت)ه‌ وه‌ به‌ عه‌ره‌بی (مه‌حمود مه‌لا عیزه‌ت)ه‌ هیوادارم چاکی بکه‌نه‌وه‌ زۆر سوپاس ده‌ستت خۆش بێت. --xoshben-kurdsat ٠٧:٠٥, ٢ ئایار ٢٠١٠ (UTC)

جێبەجێکرا --MarMzok لـێدوان-- ٠٩:٤٢, ٥ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

درود. آیا هنوز به ربات نیازمند هستید؟ خوشحال می‌شوم در صفحه بحثم در fawiki به این سوال و این که به چه تغییراتی نیازمند هستید پاسخ دهید. ممنون Ebraminio ٠٩:٠٥, ٥ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

با بررسی این ویکی، چند تغییر css هم می‌بینم که می‌توانید برای بهتر شدن ویکی انجام دهید.

ol {
  list-style-type:-moz-arabic-indic;
  list-style-type:arabic-indic;
}

این کد را اگر در انتهای mediawiki:common.css قرار دهید، لیست‌هایی که با # تولید می‌شوند با اعداد ٠ ١ ٢ ٣ ٤ ٥ ٦ ٧ ٨ ٩ درست می‌شوند.(به جای 0 1 2 3 4 5 6 7 8 9). پس از قرار دادن کمی صبر کنید و refresh انجام دهید و تاثیر آن را در اینجا ببینید.(این تغییر در همه مرورگرها به جر Internet Explorer و opera قابل مشاهده است).

  1. 1 -> ١
  2. 2 -> ٢
  3. 3 -> ٣
  4. 4 -> ٤

Ebraminio ٠٩:١٩, ٥ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

سوپاس بەڕێز --MarMzok لـێدوان-- ٠٩:٤٢, ٥ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)

متوجه شدم. آن چیزی که شما گفتید نیاز به ربات هم ندارد. [١] را بگیرید و درون آن با یک سرچ ساده عنوان‌های اشتباه را پیدا کنید. در مورد اعداد چه کار خواهید؟ Ebraminio ١٠:٠٠, ٥ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
پاسخ داده‌ام. Ebraminio ١٠:٤٥, ٥ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
نمی‌دانم بەکارھێنەر:Ebrambot/founded تا چه حد مفید است. فیلتری که به کار برده‌ام را هم ذکر کردم. توجه کنید که این لیست شامل تغییر مسیرها نیز می‌شود.Ebraminio ١٤:٠٦, ٦ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC) ١٤:٠٢, ٦ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
ممنون که کد من را نیز در cssتان گذاشتید.Ebraminio ١٤:٠٤, ٦ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
پاسخ داده‌امEbraminio ٠٠:٢١, ٧ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
سلام، من هنوز علاقه‌مند به همکاری هستم. یک موضوع دیگر به ذهنم آمده، لوگو هنوز درست نشده، نمی‌خواهید لوگو برای این ویکی طراحی کنید؟ Ebraminio ١٤:٢٤, ٩ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)
بلە علاقەتون بە ھمکاری در موزوعات دیگە سابت شد بە ما. ممنون از حس ھمکاریتون.--MarMzok لـێدوان-- ٠٦:٠٤, ١٢ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

Assalaamu 'alaykum . . . دەستکاری

Could you help us brother??? Please see: m:Requests for comment/ace.wikipedia and Prophet Muhammad images. Thank you. Jazaakallaah. -- Si Gam Acèh ٠٥:١٢, ١٨ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

Sorry. I'm not interested in.--MarMzok لـێدوان-- ٠٧:٥٠, ١٨ تەمموز ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو به‌ڕێزان دەستکاری

منیش رام وایه‌ بۆ یه‌ك په‌یجمان له‌ ویكی‌ هه‌بێت، به‌ڵام دواتر لقی‌ لێبێته‌وه‌ بۆ زاراوه‌ جیاجیاكان، بۆ نمونه‌ سۆرانی‌ كرمانجی‌ و لوری‌ و زازایی. من له‌گه‌ڵ ڕێزمدا پێم وایه‌ هه‌ورامی‌ ته‌نها له‌هجه‌یه‌كی‌ قسه‌كردنه‌، بۆیه‌ هه‌موو هه‌ورامیه‌كان له‌سۆرانی‌ تێده‌گه‌ن چ به‌قسه‌كردن چ به‌خوێندنه‌وه‌. زیادكردنی‌ ئه‌وه‌ ته‌نها زیان گه‌یاندنه‌ به‌زمانی‌ كوردی، خۆ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ خاوه‌نی‌ ده‌وڵه‌ت بوین ئه‌وجا شتێكی‌ وا بكرێت كێشه‌یه‌ك نییه‌. ئێمه‌ ئێستا له‌هه‌رێ/ی‌ كوردستانی‌ عێراق، به‌رپرسه‌كانمانمان هیچ بایه‌خ به‌ زمانی‌ كوردی‌ ناده‌ن، ئێ/ه‌ لێره‌وه‌ بكه‌وێنه‌ وێزه‌ی‌ ئیتر هه‌موو ده‌فه‌وتێ. له‌گه‌ڵ رێزدا

تێنەگەیشتم، ببوورە --MarMzok لـێدوان-- ١١:٢١, ١٠ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

سلام، لطفا با تقاضای من در رابطه با پرچم موافقت کنید تا پرچم را دریافت کنم، ممنون.ابراهیمل ٢٢:٢٥, ٩ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

سلام، اینجاست. یک تیک هم کنار درخواستم در این ویکی بگذارید عالی می‌شود. خیلی ممنون ابراهیمل ٠٨:١٥, ١٠ ئاب ٢٠١٠ (UTC)
ظاهرا اگر کاربرهای دیگر هم تایید کنند بهتر است. هر چند که موافقت شما کافی است.
راستی نظری در رابطه با فله‌ای ساختن سایر مقالات ندارید؟ ظرتان در رابطه با سال ١ تا ١٥٠٠ چیست؟ (آن‌ها را بسازم؟)ابراهیمل ٠٨:٢٩, ١٠ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

دوست عزیز با درخواست شما موافقت شدەاست؛ چک کردم شما حالا پرچم دارید و فکر نکنم نیازی بە کارھای بیشتر باشە. در مورد ساختن دستە جمعی مقالات، خسوسا مقالات مربوت بە سال، فکر میکنم بتوان از قالب بھتری استفادە کرد. جزئیات بیشتر را با شما در میان میگزارم. ممنون از ھمکاری شما --MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٤١, ١٠ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

سلام، موقتی داده‌اند و ظاهرا می‌خواهند نظر community را هم جویا شوند.ابراهیمل ١١:١٦, ١٠ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

زۆر سپاس بۆ میداڵەکە. ھاندەر و دڵخۆشکەر بوو :) --Aza ١١:١٦, ٢٧ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

شایانی نییە. سەرکەوتوو بیت.-MarMzok-١١:٢٩, ٢٧ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

کاکه ماندو نه بن. لوگوی ویکیه گه وره کانم تمشا کردن به لام هه موویان هه ر ئه وه ی ئینگلیسی بون. به لام له ویکی فارسی کاریکی جوان و به رچاویان کردووه و بریک به و لوگویه په ره یان داوه و وا دیاره قبوولیش کراوه. ئه وه ی که ئیستا هه یه هی جیژنی یه ک سه د هه زاره. چه ن روژ له مه و پیش شتیکی وایان له سه ر دانا بو که ئه وه هی جیژن نه بوو. تکایه چاویکی لی بکه ن. بیری چاک ده خاته میشک. بمبورن پیته کانم ریک نه کردووه، تاقه تیم نیه. هه ر بژی ( ١٧:٠٥, ٢٨ ئاب ٢٠١٠-user:Armansijanivandi--واژۆنەکراو)

بەڕێز ھەموو پڕۆژەکانی ویکیپیدیا دەبێ خاوەن یەک لۆگۆ بن. ئەوە دڵخوازی من و بەڕێزت نییە بۆ ھەڵبژاردنی. سەبارەت بە پڕۆژەی فارسی، دەزانم بۆ جێژنێک لۆگۆکەیان گۆڕاوە، بەڵام ئەوە گۆڕانێکی کاتییە و ماوەیەکی دیکە دەبێ بیگۆڕنەوە بە لۆگۆی سەرەکی. ھیوادارم لێت تێگەیشتبێتم و وەڵامم دابێتەوە.--MarMzok لـێدوان-- ١٨:٠٥, ٢٨ ئاب ٢٠١٠ (UTC)

برووسکەیەک بۆ ئەوەی نایناسم دەستکاری

ھێندێ کەس ھەن بانگەوازی چاکە دەکەن بەڵام کردەوەیان پێچەوانەیە؛ ئەمە یەکێکە لە نووسراوەکانی بەکارھێنەرێکی وەھا لە ویکیپیدیای ئینگلیزی و بەشێکە لە زنجیرە ھەوڵەکانی لە ویکی فارسی، ئینگلیزی و ئەڵمانی بۆ چەسپاندنی بیر و ڕاکانی کە بە خۆشحاڵیەوە، لە کۆمەڵگا ڕووناکبیرەکان وەرنەگیراوە تا ئێستا. زۆر لەو کاتەی بەسەرچووە کە ئاگاداری ئەم جۆرە ھەوڵانە بووم بەڵام ئەوکات ئەگەر ئەمانەم نە‌ھێناوە ئێرە بۆ ئەوەی بوو وەک کردەوەیەک لە تووڕەییدا وەر نەگیرێت، بەڵام ئێستا بۆ ڕوونکردنەوە ھێندێ لە بیرۆکەکان بە باشی دەزانم.

The name Kurdistan has no definition. There exists no political entity with that name. There is a province of Iran called Kordestan Province (not Kurdistan) and except that we have no such thing as "Kurdistan". Some Kurdish nationalist wish such entity to exist and make different definitions for it (like adding Luristan, Zazastan, whole of Western Iran etc. to "it"). Such vague wishful-thinking terms do not deserve to have a portal named after them in a scientific and precise encyclopaedia.-- 17:52, 23 August 2008 (UTC)

ئەوەی لەوانەیە نەختێ سەیربێت، دژایەتیی بیروڕاکانی ئەم بەکارھێنەرە لەگەڵ نووسراوەکانی لە پەڕەی بەکارھێنەرییەکەی ھەر لەم پڕۆژەی خۆماندا؛ ھەڵبەت بۆ کەسێک ئەگەر نەختێ بیری لێبکاتەوە، بە ئاسانی دەردەکەوێ ھۆی ئەو دژایەتییە. سووکایەتی ناکەم بەڵام پێکەنینم دێ پێی کاتێ دەبینم لانیکەم ٣جار ھەوڵی سڕینەوەی پۆرتاڵی کوردستانی داوە لە ویکی ئینگلیزی و تەنھا بە کرتەیەک (لە لایەن کەسانێک کە ھەر نازانن کورد کێیە) ھەموو خەونەکانی بوونەتە ھیچ. ئەمانە تەنھا نموونەیەکن لەو ھەوڵانە لە ویکی ئینگلیزی:[٢]-[٣]-[٤]-[٥]----MarMzok لـێدوان-- ١٦:٠٣, ٣٠ ئاب ٢٠١٠ (UTC)


مامە گیان دەمخۆش. بوونی ویکیپیدیای کوردی، بە دوو زمان و بەدوو بەش، خۆی لەخۆیدا خەونەکانی ئەو پووچەڵ دەکەنەوە.
لەو جۆرە دوژمنانەمان زۆرە، بەڵام تەنها کوردێکی دڵسۆزی وەک جەنابت، بەسە بۆ ئەوەی خۆی وەڵامێک بێت بەرامبەر سەد هەزارییان. --برووسک ١٤:٢٥, ٢٧ تشرینی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

Babel templates دەستکاری

Dear Marmzok,

forgive my intrusion, but I'd be very grateful if ckb.wiki too could have a complete set of Babel templates about "ckb".

The following templates should present:

If you could prepare the missing ones, they'll be imported in meta .wikimedia.org and in other projects (I'm looking for them to put them in Italian language projects).

Thank you for your contributions. - OrbiliusMagister ١٧:٠٨, ٢ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

They are ready now. Thanks a lot.--MarMzok لـێدوان-- ١١:٢١, ٤ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

کێشەی وتار دەستکاری

سپاست ده که م بو وه لامی جاری پیشوو. دوینی دوپه ره ی نویم ساز کردن. پاشان تی گه یشتم که ئه و دوو په ره مانه هه یه. پیش ئه وی ده ستی پی بکه م زور گه رام به لام نه مدیتنه وه تا رویشتمه سه ر ویکی فارسی و ده مهه ویست په یوه ندی ویکی فارسی ساز که م، دیتم ئه و دوو په ره مانه هه یه. ئه گه ر مه ینه ت نه بی چاویکی لی که ی سپاست ده که م. هه‌ڵه‌بجه و ئه‌حمه‌د موختار به‌گی جاف (٠٢:٠٧, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٠ Armansijanivandiواژۆنەکراو)

بۆ ساکاربوونەوە بۆ بەکارھێنەر، پرسیار و وەڵام گواستنەوەکرا بۆ پەڕەی وتووێژی بەکارھێنەر.--MarMzok لـێدوان-- ٠٩:٤٤, ١٣ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)


Hi marmzok. I am very sorry but it was my mistake. Tables weren't excluded für exchanging digits. I changed this behaviour now. Please download the newest version. And please try cosmetics with digits inside file links. I haven't tested it yet.

Greetings. Xqt ١١:٥٤, ٢٨ ئەیلوول ٢٠١٠ (UTC)

داوای سڕینەوەی چەن وتارێکی دووپاتکراو دەستکاری

ماندوو نەبی مامە، تکایە ٤٧ وتاری ئێستای پۆل:ناوچەی کەڵاتەرزانی سنە بسڕەوە، بە شێوەیەکی باشتر دروستکراونەتەوە. سوپاس،--ئاسۆ ٠٧:٠٥, ٦ تشرینی دووەم ٢٠١٠ (UTC)

دەستپێکردن بە کردنەوەی دەرگایەک! دەستکاری

سڵاو، مامە مارمزۆک، ئەگەر بمەوێ دەرگایەکی زانیاریی درووست بکەم، وەکو ئەمە بۆ نموونە: [٦]، پێویستە چۆن دەست پێ بکەم و چی بکەم؟
ئەوپەڕی سووپاس. --برووسک ٢٠:٣٢, ١ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

کاک برووسکی خۆشەویست بەداخەوە دەرفەتی شیکردنەوەیەم نییە بۆت، بەڵام چاوێک لەمە بکە لەوانەیە بەسوود بێت دەروازە:کوردستان.--MarMzok لـێدوان-- ٢٠:٤٦, ١ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)


دەی کێشەیەک نییە، لە دەرفەتێکدا گەر بوارت هەبوو، بۆم بنووسە من مەمنوونتم.
هەر سەرکەوتوو بیت.
--برووسک ٢١:٠٤, ١ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

سڵاو،

کاکە مارمزۆک ویستم بپرسم گەر قاڵبێکی ئایینیی یاخود قاڵبێک بۆ کەسایەتییەکی ئایینیی یان لە جۆرەمان نییە لەم وتارەدا بەکاری بەرم: ئایینی مەسیحییەت؟
زۆر سووپاس، ئەزانم سەرقاڵیت بەس چی بکەم بەس تۆ شک ئەبەم لەگەڵ گەڕان، گەڕانیش وەڵامی نییە D:.
برووسک ٠٠:٠٠, ٣ کانونی یەکەم ٢٠١٠ (UTC)

داواکردن بۆ بەڕێوەبەرایەتی دەستکاری

سڵاو. هەستەکەم هەندێک کاتم هەیە و دەمەوێت داواکارییەک بنووسم بۆ بوونە بەڕێوەبەر، لەکوێوە هەنگاو بنێم؟ --برووسک ٢١:٤٦, ٢٩ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

کاک برووسکی ئازیز زۆر پێی خۆشحاڵم کە دەتەوێ کاتەکەت تەرخان بکەی بۆ ویکی کوردی؛ چەن خاڵێک ھەیە پێم خۆشە باسی کەم. لە کاتی ئێستادا ئەوەی پێویستە بۆ ویکی بەڕێوبەر نییە، بەڵکوو دەوڵەمندکردن لە بواری وتارەکان یا خاوێنکردنی ئەوانی پێشووە. لە لایەکی دیکەشەوە ئەم ویکی کوردییە، بەم ژمارە بەکارھێنەرە بەکارانەی کە ھەیەتی و ژمارەی وتارەکانی، تەنھا یەک بەڕێوبەری بەستە کە ئێستا دوانیشی ھەیە. ئەگەر ئەم خاڵانەت وەرگرت (وەک ھاوڕێیەکت) و دیسانەوە لەسەر خواستی خۆت بووی ئەوە داواکارییەکت بۆ دەنووسین کاکە گیان. MarMzok لـێدوان-- ٠٨:٥٢, ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)
دەستخۆش کاکە مارمزۆک گیان، وتەکانت لەجێی خۆین. هەڵبەتە هاتنە پێشەوە بۆ ئەو داوایە دوو هۆکاری لەپشت بوو:
  1. ئەگەرچی بۆ ماوەیەکیش دابڕام لەبەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی سۆرانی، بەڵام بەدرێژایی ئەو ئەو ماوەیە ناو بەناو سەردانم هەبووە بۆی، ئەوەی تێبینیم کرد ئەوە بوو ئازیزت گەلێک سەر قاڵ بوویت و لەسەر پەڕە تایبەتییەکەی خۆشت نووسیبووت کە وادەت نابێت. من پێم وا بوو بەو داواکاری نووسینە، ئەو ئەرکەش لەسەر ئازیزت لادەبەم، چوونکە تۆش مافی خۆتە لێرە ئامادە نەبیت چوونکە کارەکانمان خۆبەخشییە هەمووان.
  2. من لەسەر ئەو مەسەلەی ئەوەی وتارەکان گەشە پێ بدرێت گفتوگۆم بڕانۆتەوە، لەوەدا بەدڵنیاییەوە بەردەوام دەبم، بۆیە وتم وەک لێرە دەبم و کاتەکەم دەیەم بە ویکیپیدیا ئەتوانم لە غیابی بەڕێوەبەرەکەدا هەندێک کاری بەڕێوەبەریشم بکەم تا ئەو کاتەی بواریان بۆ دەڕەخسێت بگەڕێنەوە.
دواتر، بەڕاستی من دوێنێ شەو زانیم دوو بەڕێوەبەرمان هەیە، دەنا وامزانی بوو هەر جەنابت بەڕێوەبەریت. دەستت خۆش بێت و قسەکانت زۆر تەواون، تەنها ئەو مەبەستەم هەبوو لەو داواکارییەم کە لەسەرەوە نووسیومە، قسەکانیشتم وەرگرت و پاشگەز دەبمەوە. هەر بژی --برووسک ٠٩:٣٧, ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)
سەرکەتووبیت ھاوڕێ MarMzok لـێدوان-- ٠٩:٥١, ٣٠ کانوونی یەکەم ٢٠١١ (UTC)

request for deletion دەستکاری

Hello,

Can y have a look to پۆل:ناوزەتەکان_بۆ_سڕینەوەی_خێرا ? There are many speedy deletion requested.

Regards,

--Hercule ١٣:٠٢, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

It was just a few days ago we cleaned up speedy deletion page. New requests may need review before further process. Thank you anyways for reminding us kaka Hercule ;) MarMzok لـێدوان-- ١٣:١٤, ٥ کانوونی دووەم ٢٠١٢ (UTC)

نوێکردنەوەی دەستپێک دەستکاری

سڵاو مامە، لە دوای خوێندنەوەی پرسیارەکانی پرسگا زانیم کە بە ڕاستی زۆربەی زۆری ئەو کەسانە دێنە ویکیپیدیای کوردی نە ئەزانن ویکیپیدیا چییە نە بە باشی پەڕەکانی ڕێنوێنی ئەدۆزنەوە. بۆیە دوای سەرنجێکی زۆری زمانەکانی تر زۆر بە باشم زانی شێوازێک وەک شێوازی ویکیپیدیای فەڕانسەیی دروست بکەین. نوێکردنەوەیەکیشە، با کەم بڵێن کەس لە ویکی بەشداری ناکات :) ئێستا لە پەڕەی بەکارھێنەر:ئاسۆ/تاقی ئامادەم کردووە. تکایە ئەگەر کێشەیەک نییە ویکیتێکستەکەی جێبەجێ بکە لەگەڵ دەستپێکدا. سوپاس --ئاسۆ ٢٠:١٦, ٣ شوبات ٢٠١٢ (UTC)

کاک ئاسۆی بەڕێز؛ زۆر باش و گونجاوە و دەست‌خۆش ماندوو نەبیت. لەگەڵ جێبەجێکردن خەریکم MarMzok لـێدوان-- ٢١:٠٢, ٣ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
ھەوڵمدا باکگراوندی داڕێژەی بەخێرھاتن_دەستپێک وەک ئەوی فەڕەنسی لێکەم؛ بۆم نەکرا. زۆر سپی و ڕووتە! ئەگەر لای جەنابیشت ھەر وایە، ھەڵێکی لەگەڵ بە. دیسانەوە دەستخۆش MarMzok لـێدوان-- ٢١:١١, ٣ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
من زۆرتر مەبەستم ئەو بەشی ناساندن و بەشدارییە بوو. ئەو جوانکارییانە وردەوردە دروست ئەکەین. ئێستا بە بیروڕای من ئەو پەڕە ڕێنوێنییانە کە خۆت زەحمەتی زۆربەیانت کێشاوە پیاچوونەوەیەکیان دەبێ بۆ بکرێ. با ئەوەنە وەڵامی پرسیاری دووپاتکراو نەدرێتەوە ئیتر! (ڕاسی ئەم پەڕەتە ئەرشیڤ بکە زۆر قورس بووە!) سوپاس بۆ تۆ --ئاسۆ ١٢:٤٧, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
دەرفەتم ھەبێ بە خۆشحالییەوە. MarMzok لـێدوان-- ١٢:٥٩, ٤ شوبات ٢٠١٢ (UTC)
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Marmzok/Archive 2».