ئاودڕی ھەدسن
(لە کەنداوی ھەدسنەوە ڕەوانە کراوە)
پۆتانەکان: 60°N 085°W / 60°N 85°W
ئاودڕی ھەدسن (بە فەڕانسەیی: baie d'Hudson) یەکێک لە گەورەترین ئاودڕەکانی جیھان و ھەروەھا چوارەمین زەریای گەورەی جیھانە بە ڕووبەری ٨١٩،٠٠٠ کم٢ کە لە باکووری ڕۆژھەڵاتی کەنەداوە ھەڵکەوتووە. ئەم ئاودڕە لە باکوور و ڕۆژاواوە بە ویلایەتی نوناڤوت، لە باشوورەوە بە ویلایەتەکانی مانیتۆبا و ئۆنتاریۆ و لە ڕۆژھەڵاتەوە بە ویلایەتی کێبێک دەوەرەی گیراوە. لە ڕیگای تەنگەڵانی ھەدسن لە باشووری ڕۆژھەڵاتەوە ئوقیانووسی ئاتلانتیک و لە ڕیگای کانالی فۆکسیش لە باکوورەوە ئوقیانووسی ئارکتیک دەگرێتەوە.[١][٢]
ئەم ئاودڕە بە ناوی ھێنری ھەدسن دۆزەرەوەی خەڵکی ئینگلیز کراوە کە لە ساڵی ١٦١٠ ئەم ئاودڕەی دۆزییەوە.
سەرچاوەکان
دەستکاریئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
- ^ «Hudson Bay». WorldAtlas (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ «Hudson Bay - New World Encyclopedia». www.newworldencyclopedia.org. لە ٧ی ئایاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئاودڕی ھەدسن تێدایە. |