پرسی ناوی ماڵپەڕ

تکایە سەردانی پرسی گۆڕینی ناوی ماڵپەڕ بکە: دەروازەی بەکارھێنەران پێویست بە ھاودەنگیی بەکارھێنەرانە. ئاسۆ ٠٤:٤٢, ١٩ ئاب ٢٠٠٩ (UTC)

مانگە کوردییەکان

سپاس مارمزووک

منیش وەکوو تۆ رام لەسەر مانگە کوردییەکانە، بەڵام بە داخەوە ئێستاکە ویکیپیدیا ئەم جۆر تەقویمی (رۆژی یان شەمسی) ساپۆرت ناکات. ئەمەش لای هەموان دیارە کە لە شیعری شاعیرانی کورد دا زۆرتر لە هەموو، ناوی مانگە کوردییەکان هاتوە.

بەڵام مەبەستی من، پێشنیارێک بۆ ئێستاس کە توانه یان دەسەڵاتی گۆڕینی ئەم شیوازەمان نیە (تەقویمی سێزاری بۆ تەقویمی رۆژی).--Ferhad y ١١:٥٤, ٢ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


هاوبەشی‌کردن

بەڕێز ھەرکات وشە ناوە بە سەر یەکەوەیە و ھەرکات کردارە جودا بینووسە، بۆ نموونە

  • ئەو لەدایکبووی 1350یە. ئەو لە سنە لە دایک بوو.
  • ھاوبەشیکردن ئاسانە. ئەوان ھاوبەشی دەکەن.
  • دەستپێگەیشتن ئاسان نییە. دەستی پێ گەیشت.

دستت خۆش بێت، ھەوڵەکانت جێگای ڕێز و پێزانینە بەڵام زیاتر ئاگاداری ڕێنووسی کوردی بە. --Cyrus abdi ٠٧:٤٥, ١١ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

وتاری مەستوورە

دەستکارییەکانت لە وتاری مەستوورە ئەردەڵاندا بووە بە هۆی ون بوونی هەندێک لە ڕاستییەکان کە پێشتر لە وتارەکەدا هاتبوون بەڵام تۆ هەموویانت سڕیەوە. تکایە پێش دەستکاری کردنێکی هێندە گەورە لە پەڕەی لێدوانەکانی وتارەکەدا باسی بکە. ئەوەی لە دەستکارییەکەی جەنابتدا هاتووە لە مەڕ چۆنیەتی شووکردنی مەستوورە بە خەسرەو خان زۆر گوماناوییە و خودی مەستورەش لە تاریخەکەیدا قەت باسی وای نەکردووە. ئەوەی لەم وتارە هاتبوو (پاش دەستکارییەکەی تۆ) ئەوە بووە کە مامۆستا هەژار سەبارەت بە مەستوورە وتویەتی و ئەوە کە مەستوورە لەبەر ئازاد کردنی باوک و خزمەکانی شووی بە خەسرەو خان کردووە مامۆستا هەژاریش بڕوای پێ نەبووە چونکە مەستوورە بۆخۆی قەت وای نەوتووە. من بۆخۆم جارێک ویستم ئەوەی کە لە ویکیپیدیای فارسیدا هاتووە (سەبارەت بە مەستوورە) لێرە دایبنێم بەڵام هەندێ کە لێکۆڵیمەوە و چاوم لە مێژووی ئەدەڵانەکەی خودی مەستوورە کرد، دیم کە هەر ئەمەی خۆمان باشترە و زۆرتر جێگەی متمانەیە. بژیت --Aza ١٣:٢٦, ١٨ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

واژۆ

من ئەو قاڵبە کە دروستت کردبوو سڕیمەوە. پێویست نەبوو. دەقی خوارەوە بخە نێو بەشی نازناو لە ھەڵبژاردەکانت. تیکیکەشی چالاک بکەوە:

--ئاسۆ ٢٠:٥٦, ١٨ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

دەست خۆش کاک ئاسۆ. هەروا کە بە ناوی قاڵبەکە دیار بوو «تاقیکردنەوە»، هەر بۆ تاقی کردنەوە بوو. بەڵام لەیادم کرد ئاگادارت کەم بۆ سڕینەوەی.دیسان سوپاس.--MarMzoK


سڵاو

هیوادارم چاوێ بخشێنیتە ئەو پەڕانەی کە وەرمگێڕاوە بو کوردی ئەویش ئەمانەی خوارەوەن

یارمەتی:مێژووی_پەڕە

[١] بارکردنی وێنەکان

دارين

هیوادارم له هەرچی کەموکورتیەکی ڕیزمانی وهەرچی تر هەیە ئاگادارم بکەیتەوە ....... زور سوپاس --barham ٢٠:٥٨, ٢٢ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز بەرهەم، چاوم لە هەموویان کردووە. سوپاسی زەحمەتەکانت دەکەم. دواتر بە وردی لەسەریان دەدوێن، بەڵام بۆ ئێستا، تکا دەکەم تەختە کلیلی کوردی بەکار بێنە، لەبەر ئەوەی مادام عەرەبی بەکاربێنیت، هەموو ئەوەی کردووتە دەبێ دووپات بکرێتەوە. فەرموو لێرەدا ڕینوێنی هەیە بۆ ئەوە. --MarMzoK ٠٩:١٩, ٢٣ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

تەختەکلیلەکەم کوردیە !

بەڕێز مارمزۆک من چەند رۆژێکە تەنها تەختەکلیلی کوردی بەکارئەهێنم (کە لە (چاوک)ەوە دامگردوە) نازانم ئیتر چی هەڵەیەک هەیە ئەگەر هیچ هەڵەیەک هەیە تکایە ئاگادارم بکەرورە.

تەنها بۆ وتارەکەی دارین تەختە کلیلى عەرەبیم بەکارهێنابوو دوای هەستام بە گۆڕینی ناوەڕۆکەکەی بەتەختەکلیلی چاوک بەڵام نەمتوانی ناوی وتارەکە بگۆڕم زور سوپاس کە تۆ گۆڕیت .

چاوەڕیی وەڵامم ........

وەڵام درایەوە. --MarMzoK ١٩:٥٣, ٢٣ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

لیۆنادرۆ

گیانەکەم! "لێۆناردۆ" نووسین تەواو هەڵەیە. من خۆ هۆکەیم نووسیبوو، لەوە دەچێ نەتخوێندبێتەوە. دوو پیتی دەنگدار بە دوای یاکدا قەت نایێن: ێ و ۆ، هەردوو دەنگدارن. ئەمە تۆ نووسیوتە کەس ناتوانێت بیخوێنێتەوە. بۆ ئەوە دڵنیا بی ئەمە دابگرە چاو لە لاپەڕەی 73 بکە.--Aza ٠٨:١٣, ٢٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز
مەبەستت لەوەی «کەس بۆی ناخوێندرێتەوە» تێناگەم. سوپاست دەکەم ڕای هەموانت پرسیوە بۆ توانایان لە خوێندنەوەی ئەوە.
بەڵام بە وردی باسی ئەو وشە گەر بکەین، دەبینین کە نێوان دوو نووسینی leo و lio جیاوازی هەیە. نازانم بە تەواوی لێت ڕوونە یان نا. بەڵام ناوی ئەو کەسایەتییە ڕەش بەختە Leonardo کە خوێندنەوەی دەبێتە لێۆناردۆ. پێشنیار دەکەم لێرەدا یان لێرەدا، گوێ بدەی بە شێوازی خوێندنەوەی ناوی ئەو کەسایەتییە.
سەبارەت بە لاپەڕەی ئەونەی سەرچاوەکەت، پێموایە زۆر باشترە چەن سەرچاوە ببینیت و بڕوا بە سەرچاوەیەک نەکەی؛ چۆن زۆر بە ئاسانی لەوانەیە هەڵە بێت. کاتێ بۆ نیچە نووسیویەتی نیتشە دەبێ بزانی بۆ کوێت دەبا.
لە کۆتاییدا ئەگەر زۆر پێت هەڵە بوو، بە پێی یاساکانی ویکی دەبێ لە لاپەڕەی لێدوان لەسەر گۆڕانی وا گەورە، باسی بکەی تا لەسەری بدوێین، نەک ڕاستەو خۆ، بێ لێدوان، بێ باس‌کردن، نەک ئەوەی ڕەوانکەری بۆ دانێی، بەڵکوو یەکسەر واتارەکە بگوێزیتەوە. نازانم هۆکاری ئەم جۆرە هەڵسووکەوتە چییە، یان ئەو هەموو هەوڵە بۆ فارسی کردن چییە، بەڵام هیوادارم لەبەر نەزانینی یاساکان بێت. لەگەڵ ڕێزدا--MarMzoK ٠٨:٥٧, ٢٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

گرتنەوەی هەڵەی ئیملایی لاپەڕەی لێدوانی ناوێت. --Aza ٠٩:١٥, ٢٥ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو

سڵاو به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێز سوپاست ده‌که‌م بۆ ده‌ستکاریکردنی بابه‌ته‌که‌مو چاك کردنی داوای لێبوردن ده‌که‌م له‌و هه‌ڵانه‌ی که‌ کردبوم به‌هۆی ئه‌وه‌ی که‌ تازه‌ بوم به‌ئه‌ندام و وه‌ له‌کاتی نوسینی بابه‌تدا لای من به‌عزه‌ پیتێك ده‌بێت به‌ چوار گۆشه‌ نای بینم پیته‌که‌ ئایا ئه‌و کێشه‌یه‌ لای منه‌وه‌یه‌ یان لا ویکیپیدیادایه‌ زۆر سوپاس--توانا

وەڵام: [٢]



سڵاو

سڵاو مارمزۆکی بەڕێز وابزانم ئەم دوو قاڵبە جیاوازیەکیان هەیە ئەویش بزوێنەکەیە داڕێژە:بە خێڕهاتن و داڕێژە:بەخێڕهاتن , ئەگەر پێویستی بە گۆڕاندن هەیە تکایە خۆت ناوەکەی بگۆڕە بۆ == بەخێربێیت ==

بەخێرھاتی بۆ ویکیپیدیا Marmzok/archive 1!
 

ویکیپیدیا ئینسایکڵۆپیدیایەکی ئازادی ئینتەرنێتییە کە بە دەستی بەشداربووانی خۆبەخشەوە لە سەرانسەری جیھاندا پێکدێت. سەیرکردن، لەبەرگرتنەوە و بەکارھێنانەوەی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا ئازادە. ویکیپیدیا دەستەی نووسەران یان چاودێرانی تایبەتی نییە و ھەموو کەس لەسەر ئینتەرنێت دەتوانێت دەستکاری و چاودێریی وتارەکانی بکات. ئەم ویکیپیدیایە کە بە شێوەزاری ناوەندی (سۆرانی) لە زمانی کوردی (Central Kurdish Branch) دەنووسرێت، لە ٢٠٠٩ەوە لە ویکیپیدیای کوردیی باکووری (کورمانجی) بەھۆی چەند کێشەی تەکنیکی و زمانەوانییەوە جیا بووەتەوە و ئێستا ٥٤٬٩٢٣ وتار و ١٦٦ بەشداربووی چالاکی ھەیە.

ویکیپیدیا بە شێوەزارەکانی تری زمانی کوردی
  ویکیپیدیای کوردیی باکووری   ویکیپیدیای کوردیی باشووری   ویکیپیدیای کوردیی زازاکی

بەر لە ھەموو شتێک، باشترە لەگەڵ سیاسەتەکانی ویکیپیدیا ئاشنا بیت:  

  ئەم پەڕەیە تایبەت بە تۆیە و پێی دەوترێت پەڕەی بەکارھێنەر، لەوێدا دەتوانیت خۆتی تێدا بناسێنیت ئەگەر ئارەزووت کرد، ئەمەش پەڕەی لێدوانەکەتە و بەکارھێنەرانی تر لە ڕیگای ئەم پەڕەیەوە پەیوەندیت لەگەڵ دەگرن. لە پەڕەی بەکارھێنەریت و لێدوانەکەتدا ئەمانە لەبەر چاو بگرە:

  • تکایە ئەم شتانە کە پەیوەندی بە ویکیپیدیا و ئینسایکڵۆپیدیاوە نییە لە پەڕەی بەکارھێنەریتدا مەھێنە.
  • لە کاتی وتووێژدا ڕێساکانی وتووێژ لەبەر چاو بگرە.
  • لە کۆتاییدا و دوای نووسینی بیروڕات، بە بەکارھێنانی ~~~~ یان کرتەکردن لەسەر دوگمەی   پەیامەکەت واژوو بکە.

ویکیپیدیای کوردی شوێنێکە بۆ پەرەپێدان و ناساندنی زمان و چاندی کوردی و کۆکردنەوەی زانیارییەکان لە یەک جێگەدا. بەشداریی ھەموو کەسێک ڕاستەوخۆ دەخرێتە ویکیپیدیای کوردی و پێویستی بە پەسەندکردنی کەس نییە. بۆ بەشداریکردن لە ویکیپیدیای کوردی:

 

. زۆر سوپاس بۆ ئاگادار کردنەوەم هیوادارم هەر سەرکەوتوو بی . barham ١١:٣٣, ٣٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)


هيوادارم كێشه‌ي ٧٠٠ وتاره‌كه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن

به‌ڕێز مارمزۆك كێشه‌ي ئه‌و ٧٠٠ وتاره‌ كه‌ له‌ كرمانجيه‌وه‌ هێنراوه‌ بۆ تاكو ئێستا ته‌نها ٣٠٥ وتار نووسراوه‌ له‌ ويكيپيدياي سۆراني ئه‌مه‌ زۆر كاريگه‌ريه‌كي ڕووخێنه‌ري هه‌يه‌ بۆ سه‌ر به‌شداربووان چاره‌سه‌ری هه‌يه‌ يا نا وه‌ ئه‌گه‌ر هه‌يه‌تي ئايه‌ بۆ تاكو ئێستا كێشه‌كه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه‌ . هيواداري وه‌ڵامين له‌ تۆ يا له‌ كاك ئاسۆ. --barham ١٥:٢٦, ٣٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز؛ ئەوەندەی من بزانم، هەوڵی چاککردنی ئەوە دراوە. منیش هیوادارم چارەسەر بێت. --MarMzoK ١٥:٣٣, ٣٠ ئەیلوول ٢٠٠٩ (UTC)

وەڵام

کاک مارمزۆکی بەڕێز من لام وایە ووشەی گەڕیان زۆر ووشەیەکی سادەیە وهەر بە واتای گەڕان دێ بەڵام لە نووسیندا بەکارناهێنرێت.من پێشنیارێکم هەیە بۆ ئەوەی دوو ووشەی ئینگلیزی جیا بکەینەوە searchوbrowser چەند ووشەیەکی ترمان هەیە کە زۆر چاکتر واتای browser ئەدەن ئەویش ئەم ووشانەن:

١.لێگەڕ

٢.وێبخوێنه‌ر

من پێم باشە ووشەی وێبخوێنەر بەکاربهێنین چونکە پڕواتای browser ئەدات زۆر سوپاس. --barham ٢٠:١٦, ١٨ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ببورە کاک مامزۆک باش لێت تێ نەگەشتم یەکەم جار.بەڵام من هەر دژی ئەوەم کە ووشەی گەڕیان بەکاربهێنرێت چوونکە زۆر ووشەیەکی سادەیە وەک وتم ووابزانم لە هیچ شوێنێک ئەم ووشەیە نەنووسراوە تاکو ئێمە بێین بینووسین لە ویکیپیدیا.

پێت چۆنە ووشەی سورف كردن کە لە (SURF) وەرگیراوە بەکاربهێنین؟. سوپاس--barham ١٩:٤٢, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)


کاک بەرهەم؛ سەبارەت بە وشەی سورف، وەرگیراو لە surf، ڕای من وایە کە جگە لەوەی لە وشەیەکی تەواو ئینگلیزیەوە هاتوو، لە ناو نووسراوەکاندا، باو نییە و لەڕاستیدا یەکەم جارە دەیبیستم لە بەکارهێنانی کوردی. بەڕای من نەختێ زیاتر بەدواچوونی بۆ بکەین ئەنجامی باشترمان دەست دەکەوێ. ڕێـــــز --MarMzoK ٢٠:٠٣, ١٩ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

قسەکەت تەواوە کاک مارمزۆک.زۆر بۆی گەڕامووشەی تاکو ووشەی(لێ ڕووانین)م دۆزیەوە .. نازانم ئەم وشەیە ئەگونجێ یا نا.تۆ چی ئەڵێی؟کە واتا ئەبێتە لێ ڕووانین لە ویکیپیدیا.من پێم وایە ئەم ووشەیە زۆر نزیکە بۆ مەبەستی browsing زۆریش بەدوایا گەڕاوم هیوادارم تەواو بێت (: --barham ٢٠:٥٨, ٢٠ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

sillaw

ئەم کاتەت باش کاک مارمزۆک یەکەم شت ساڵێ زیاترە من لە ویکیپێدیام هەندێ بابەتم نووسیوە بە بۆنەی بێ کاتیەوە نەم توانیەوە زۆر ئامادە بم. لەبەر ئەوە پێویست بەوە ناکات بنووسی بەخێربێیت و دووای زانیاری چۆنیەتی بەکارهێنانم پێ بڵێی یان چۆنیەتی نووسینی کوردی. دەربارەی وێنەکەی ئانشتاین من کە دەستکاری ئەو بابەتەم کرد وێنەی نەبوو وتم دیارەی وێنەی تیا نیە بۆیە دایان نە ناوە . بۆیە بارم کرد .

ئەو پەڕی ڕێزم. بژین

پیرۆزبایی

پیرۆزباییت لەدەکەم بەھۆی ھەڵبژاردنت بۆ بەڕێوبەرایەتیی ویکیپیدیا. ھیوادارم سەرکەوتوو بیت. ھەر پرسیارێکت ھەبێ لە خزمەتدام. تکایە پێش لە ھەموو شتێک سەردانی ئەم وانانە بکە: New admin school. ھەر بژی--ئاسۆ ٢١:٥٠, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

ڕێزدار ئاسۆ؛ سۆپاسی تایبەتی جەنابت دەکەم بۆ یارمەتییەکانت. لە داھاتوودا بێگۆمان لە ئەزموونەکانت بۆ پێشبردنی ویکیپیدیای کوردی سوود وەردەگرم. ئەو بابەتەشم چاولێکردووە. دیسان سۆپاس--Marmzok-- ٢٢:٠٣, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پیرۆزە کاک مارمزۆک هیوادارم سەرکەوتوو بیت لە بەڕێوەبردنی ئەرکەکانت بۆ خزمەتکردنی زیاتری ویکیپیدیای کوردی.--barham ٢٢:٠٠, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بژیت، سۆپاس کاک بەرھەم، ھیوای سەرکەوتن--Marmzok ٢٢:٠٣, ٣١ تشرینی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

پیرۆزە کاک مارمزۆک و بەهیوای سەرکەوتن و ئاواتەخوازین ئەوەی لێت چاوەڕ دەکەین بێتە دی. --برووسک ١٣:٠٦, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بژیت کاکە. ھیوای سەرکەوتن--Marmzok ١٣:١٣, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

یەکەم داواکاری

کاک مارمزۆک گیان هیوادارام بەشی دەروازەکان درووست بکەیت http://en.wikipedia.org/wiki/Portal:Contents/Portals. زۆر سوپاس--barham

پێکەوە ھەوڵی بۆ دەدەین--Marmzok-- ٠٦:٥٣, ١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

هەڵە و کێشەیەک لە ڕووکاری بێتا

سڵاو بەڕێز مارمزۆک، هەڵەیەک و کێشەیەک هەیە لە ڕووکاری بێتا هەیە. ویستم بە feedback بینێرم بەڵام هەڵەیەکم پێ دەدات بۆیە ناتوانم بینێرم. نازانم ئایا feedback ـەکان بۆ بەڕێزتان وەک بەڕێوەبەر دەچێت یان بۆ سەروتر؟! بەڵام پێم باش بوو لێرە باشتر دەنگ بکەم لەسەر ئەو دوو کێشەیە. یەکەمیان، ڕاست و چەپکردنی وێنەکان وەک ئەوەی لە بابەتی ئامێدی ڕوویدا و دوایش گفتوگۆمان لەسەری کرد. بۆم دەرکەوت ئەو هەڵەیە لە ڕووکارەکەیە نەک وێبگەڕ. ئەو کاتە بە گووگڵ کرۆم تاقیم کردەوە وا نەبوو چونکە بە بنەڕەت ڕووکارە کۆنەکەی بەکار دەهێنا. بەڵام لە ڕووکارە بێتاکە ئەو کێشەیە هەیە. دووەمیان، هەڵەیەکی mysql دەدات لە کاتی ناردنی feedbackی ڕووکارەکە هەر بۆیە بەداخەوە نەم توانی ئەو هەڵانە ڕەوانە بکەم. ئەو کاتە کە فۆڕمەکەم پڕکردەوە، بۆیە فۆڕمی feedback ـەکە بەم شێوەیە بۆ بەڕێزت دەنێرم :) http://pastebin.com/f601921f0 --Ara Qadir ١٨:٤٥, ٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز؛ جاری پێشووی لێدوانمان سەبارەت بەم بابەتە، من نەمدەزانی کاتی بەکارھێنانی بێتا تووشی ئەو کێشە دەبیت. یا نەتکوت یان بەرچاوی من نەکەوت و نەمزانی؛ ببورە.
ئەو کێشەی باست کرد لە بنکە دراودا، ھەر درێژەی ھەیە. دەکۆشم لە بەشی باگەکان بینووسم بۆیان. ڕێز بۆ تێبینییەکانت--Marmzok-- ٢١:٢٤, ٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
وابوو من باسم نەکردبوو. خەیاڵم لای ئەوە نەبوو کە کێشەکە لەوانەیە هی ڕووکار بێت. دەستت خۆش بێت و سوپاس بۆ هەوڵت.--Ara Qadir ١١:٣٠, ٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

قاڵبەکان

سڵاو بەڕێز؛

قاڵبی «User de و User de-4»م‏‏ دەقاودەق وەکوو ئاڵمانییەکەی چاکسازی کردبوو بەڵام پووچەڵت کردەوە لە کاتێکدا ئەوەی ئەوەڵێ ھەڵەی تێدا بوو. ھۆی پووچەڵ کردنەوەکەت چ بوو؟ سپاس.--Calak ١٨:٢٤, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز
سەبارەت بە قاڵبی زمانی ئەڵمانی و زۆرینەی قاڵبەکانی وەک ئەوە (ھەروەھا بە گشتیی قاڵبەکان) سەرچاوەی وەرگرتنیان، ویکی ئینگلیزییە. ھەڵبەت ئەوە تەنھا ھۆکاری ئەو گۆڕانە نییە، بەڵکوو ڕەنگەکانی بەکارھێنراو لەو قاڵبەی بەڕێزتا ھەندێ تیژن. ھەڵبەت ئەوە تەنھا ڕای منە و دەتوانی دیسان بیگۆڕیت.
بەڵام بەڕێزم، لە قاڵبی ckb دوو جار ھەوڵی گۆڕانی کوردی بە کردی داوە، کە ئەوە ھەڵەیەکی ئاشکرایە و دوای دووجار چاککردنەوەی ھیوادارم دیسان ھەوڵی دەستلێدانی نەدەیت. ھەروا کاتێک وشەیەک تۆخ یان ئەستوور دەنووسرێ باشتر وایە سەرجەم وشەکە وا بنووسرێت، ئەگەر دوایین پیتی وشەکە بەر ئەو ئەستووربوونە نەخەی، شێوەی بەرچاوکەوتنی ناشیرین دەبێت، وەک ئەمە: کوردستانی. لەگەڵ ڕێزمدا -MarMzok- ١٩:١٣, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

لە قاڵبی User de-4دا لە جیاتی بنووسرێ de-4 نووسراوە de، ئەمە ھۆی ئەسڵی گۆڕینی ئەم قاڵبە بوو نەک ڕەنگەکەی. بۆ قاڵبی زمانەکان باشترین ژێدەر ھەمان زمانی قاڵبەکەیە نەک ویکی ئینگلیسی، چونکو شایەد لە ویکی ئینگلیسیدا گوڕانکاری قاڵبەکە بەڕۆژ نەکرێتەوە. لە قاڵبی ckbـیشدا بە ھەڵە چوومە. سپاس--Calak ١٩:٤٨, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

 Y-MarMzok- ٢٠:٠٩, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

قاڵبی شار/دەوڵەت

کاک مارمزۆک سڵاو، ئەمەوێت ئەم قاڵبە بکەمە کوردیی، کە بۆ زانیاری وڵات و دەوڵەتەکان بەکاردێت، بۆ نموونە لێرە بەکارهاتووە، زۆر گەڕام لەنێو ئەو قاڵبەدا کۆدەکانی سەرچاوەم دەست نەکەوت کە لەڕێگەیەوە قاڵبەکە وەردەگێڕدرێت، جا ئەگەر بە ئەرکی نازانیت هاوکاری و ڕێنماییم بکەیت تا کۆدەکانم دەست بکەوێت و وەریبگێرم. گەلێک مەمنوون --برووسک ١٩:١٧, ١٥ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕیز برووسکی ئازیز؛ ئەو قاڵبەی جەنابت دەیفەرمووی لێرەدا ھەیە و بۆ نموونەی بەکارھێنان چاوبکە لە ئێرە. ئەگەر بۆ شێوەی بەکارھێنان یا ڕێنوێنی بۆ چاککردن پێویستت بەیارمەتی بوو، دەنگ بکە. MarMzoK ٠٩:٣٦, ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڕاستی دەستخۆش، ئاگاداری ئەوە نەبووم کە بەکوردی هەمانە، دووجار سووپاس، جارێک بۆ بەکوردیکردنی قاڵبەکە، جارێک بۆ هاوکاریت، هەربژی --برووسک ١٥:٣٠, ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

 Y-MarMzoK- ١٩:٢٩, ١٦ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سلام

سلام! آقا من اصلا از زبان ویکی‌پدیای شما سر در نمی‌آوریم! خیلی سخت است! من و اله‌سار آماده‌ایم. مواردی که قرار است انجام شود فهرست کنید تا انجام دهد. ظهیری ١٥:٢٥, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

لە پەڕەی لێدوانی بەکارھێنەردا وەڵام درایەوە.-MarMzoK- ١٦:١٢, ١٧ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
درود، این user:vahid_bot را پرچم ربات می‌دهید؟ ممنون. ظهیری ١٦:٢٠, ٢٢ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
جواب ندادید؟ ظهیری ١٣:٠٨, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
منتظر پاسخ از steward ھستیم. MarMzok ١٣:١٢, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
برای شروع کار شما بە پرچم کە نیاز ندارید، دارید؟ گفتند بھتر است در ابتدا چند ادیت آزمایشی انجام دھد بعد مراحل بعدی کار انجام می‌شود. آیا ھم‌اکنون ربات در حال فعالیت است؟ اگر ھست چرا تغییراتی مشاھدە نمی‌شود؟ و اگر نیست، مشکل کجاست؟ MarmzoK ٢١:٣٧, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
نه فعالش نکردم چون تغییرات اخیر را غیرقابل استفاده می‌کرد. باشد بدون پرچم اجرایش می‌کنم تا نتیجه را مشاهده کنیم. ظهیری ٠٩:٢٣, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
بە سلامتی کمی دارد خرابکاری می‌کند، لطفا تنظیم بفرمایید کە لینک‌ھای زبان را تغییر ندھد !!! MarMzok ٠٩:٤٠, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
حواسم هست :-)، برای شروع بود. متاسفانه فارسی کمی دردسر ساز شده! نگران نباشید بدون آزمایش اجرایش نمی‌کنم و خرابکاری‌ها را واگردانی می‌کنم. ظهیری ٠٩:٤٣, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
سلام، مواظب لینکهای خارجی هم باشید اعداد داخل لینکها لاتینی اند. ممنون--ئاسۆ ٠٩:٤٧, ٢٤ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

سڵاو

سڵاو مارمزوک جان. من ربات ندارم اما این را بعنوان هدیه کوچک من به شما و ویکی‌پدیای نوپایتان پذیرا باشید. این نرم‌افزار مشکل ک، ی، فاصله مجازی را 100٪ حل می‌کند. آن را در اختیار کاربرانتان قرار دهید و البته به یاد داشته‌باشید در هر بار روشن‌کردن رایانه‌تان باید آن را اجرا (run) کنید. ارادتمند علی‌ویکی

دوباره سڵاو. این را امروز یافتم. گفتم شاید به کارتان بیاید. گرچه احتمال زیاد خودتان از پیش می‌دانسته‌اید. ‍‍‍‍علی ویکی ١٠:١٠, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

داواکاری

سڵاو Marmzokی بەڕێز؛ من لەمێژ بوو دەمەویست باسی ئەم کێشەیە بکم. باشتر وایە دوکمەی زمانی کوردی سۆرانی بگۆڕدرێت و ببێتە (سۆرانی) Kurdî و لەگەڵ کوردی کورمانجیش ھەماھەنگییەک بکرێت و ھی ئەوانیش بگۆڕدرێت و ببێتە (Kurdî (Kurmancî. بەم جۆرە دوو زاراوەکانی کوردی لە پاڵ یەکتر ریز دەکرێن. بەڵام ئێستا کەس نازانێ زمانی کوردی بۆ دوو دوکمەی ھەیە و جیاوازیان چییە و سر لە خەڵکی دەشێوێنێ. تکایە بەڕێز گیان بە بوون و نەبوون وەڵامی ئەم پێشنیارەم بدەوە چونکوو ئەم باسە زۆر شتێکی گرنگە.--Calak ٢٣:٣١, ٢٠ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕێز؛ ئەم باسە لە ڕۆژی دروستبونی ckb ھەیە. ھەوڵ دراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە بەڵام ئاسان نییە ئەو گۆڕانکارییە. بەردەوام بەدواداچوونی بۆ دەکەین. ڕێزم MarMzoK ٠٥:٣٧, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
سپاس بۆ وەدواکەوتنت کاک مارمزۆک، ھیوادارم ھەر چی زووتر چارەسەربکرێت.--Calak ١٠:٠٤, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

کارێکی زۆر پێویست و پیرۆزە. زۆر زۆر باش دەبێ ئەگەر وا بێ. تەنانەت پێویستە زازاکیش بەو جۆرەیە لێ بێت --Aza ١٠:١٦, ٢١ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

وتاری مەھاباد

کاک مارمزۆکی بەڕێز، باشتر وایە لەخۆڕایی و بەبێ ھۆ دەستکارییەک پۆچەڵ نەکەیەوە. دەبێتە ھۆی دڵێشە و ناکۆکی.--Calak ١٥:٤١, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)


بەڕێز؛ سەیرە وادەزانی پووچەڵکردنەوەی دەستکارییەکانت لەخۆڕایی و بێ ھۆ بووە:
  • زیادکردنی ئەم بەستەرە چ سوودێکی ھەیە بۆ وتار: [٣] ؟؟؟
  • وتارێکی کورت کە ٥ وێنەیە تێدایە زیادکردنی وێنەی دیکەی پێویستە؟
خاڵی گرینگتر، کە کاتی بەکارھێنانی ویکیپیدیا دەبێ لەیادت بێت و لەھەموو پەڕەی دەستکارییەکدا دەیبینی، ئەمەیە: «ئەگەر ناتەوێ نووسراوەکەت بە ئارەزوو دەستکاری بکرێ و تێکبدرێت، لەئێرە پێشکەشی مەکە» ھیوادارم ئەوە لە یاد نەکەیت و ھێندە دڵناسک نەبیت. MarMzoK ١٥:٥١, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)
ئەزقەزا دەمەویست ئەم رستەیەی سەرێ بە ئێوە بنووسم کاک مارمزۆک چونکوو ئێوە ئەم وتارەتان دروستکردووە نەک من (دوایە دیتم جوان نییە و ڕەنگە ناکۆکی ساز بکات بەڵام ئێوە بۆ منتان نووسی). ئەم بەستەرەی سەرێ من زیادم نەکردووە خۆی تێیدا بوو (چاو لە میژووی پەڕە بکە). دوای ئەمانەش من دەمەوێ ئەگەر کاتم ھەبێ پەرە بەم وتارە بدەم و تا ئاستی وتاری باش یا ھەلبژێردراوی بەرم. ھەڵبەت ئەو دەم ٥ وێنە زۆر نییە کە ھیچ، کەمیشە. پووچەڵکردنەوەی دەستکاری بەکارھێنەران، بۆ ھەر بەکارھێنەرێک شتێکی ناخوەشە، کەوابوو پێش پووچەڵکردنەوە لە لاپەڕی لێدوانی وتارەکە ھۆی پووچەڵکردنەوەکەت بنووسە یا لانی کەم ئەگەر بگونجە لە ناو پوختەدا. بە ھیوای سەرکەوتوویی جنابت و ویکیپیدیای سۆرانی!--Calak ١٦:٣٠, ٢٣ تشرینی دووەم ٢٠٠٩ (UTC)

داواکاری

مارمزۆکی بەڕێز ئایا بۆتان دەگونجێ لەجیاتی وشەی ناڕەسەنی قاڵب، وشەی داڕێژە دانێن؟--:)چالاکلێدوان ٠٠:٢٦, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڵی دارێژە وشەیەکی گونجاوترە لەگەڵ template؛ لێدوانی بۆ دەکەم. بەڵام گۆڕانەکەی کاتێکی زۆر دەبات. لەبەر ئەوەی ئەوە بۆشایی-ناوە (namespace). سۆپاس بۆ پێشنیار - MarMzoK--٠٠:٣٩, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
خێرا بە مارمزۆک گیان ئێمە دەبێ وشەی ناڕەسەن بنەبڕ کەین! من باسێکی تریشم لەم بابەتەدا ھەیە پێم خۆشە بزانم ئێوەش دەڵێن چی ئەگەر بە بەرژەوەندیتان زانی لەسەر ئەویش لێدوانێکمان ببێت. بژی.--:)چالاکلێدوان ٠٠:٥١, ٩ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

١٠٠٠ وتارەکە

کاک مارمزۆک سڵاو، ئەو دەستکاریکردنەی کۆتاییت پوچەڵبکرێتەوە باشترە لە ١٠٠٠ وتارەکەدا. تێناگەم بۆ ناوەکانت لە کوردییەوە گۆڕیەوە بۆ ئینگلیزیی؟ ئەی خۆ ئێمە پیاز پاک ناکەین :D من هەموویم بۆ ئاسانکاریی کردبوو بە کوردیی، ئەوانەی کە ١٠٠% دڵنیابووم لە خوێندنەوەکەی و ئەمناسیی، وەرمگێڕا، ئەوەی نەمزانیبێت بەجێمهێشتووە، بۆیە بەتکا ئەو دەستکاریکردنەوەیە هی ئەوەیە پووچەڵبکرێتەوە --برووسک ٢٢:٤٥, ١٥ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بەڕیز کاک برووسک؛ ئەگەرچی ئەرکت کێشاوە، بەڵام ئەو ناوانەی کە وتارەکەی لە ویکی کوردیدا نین، با هەر بە ئینگلیزی بمێنن. بۆ ئەوەی کەسێک هەوڵی وەرگێڕان ئەدات بزانێ لەکوێوە وەریان بگرێت. لەبەر باونەبوونی هێندێ لە ناوەکان، دۆزینەوەی وتارەکەی لە ویکی ئینگلیزی لەوانەیە کاتێکی زۆر ببات. ئینجا، وەرگێڕانی وشەیەک چ سوودێکی هەیە؟ هۆکاری دانانی ئەو وتارە(١٠٠٠وتار) وەرگێڕانی ناوەکانیان نییە چاوەکەم، دانانی وتارەکەیانە!(ئەگەر پێتوایە، واتای کوردییەکەی دەتوانێ یارمەتی بدات بۆ ئەوی کەسێک هەوڵی دانانی وتارەکە ئەدات، لە بەردەمی لە ناو جووت کەوانە واتای کوردی بۆ بنووسە، تەنها بۆ ئەوانە وەرنەگێڕاون).
بە تکا ئاگاداری گۆڕانکارییەکانت بە لەو وتارەدا، بە تایبەت کاتی زیادکردنی ئەو وتارانەی بەستەری نێوان-ویکییان بۆ دادەنەی، لەبەر ئەوی بەهەڵەی دەینووسی و هەمووی دەبێتە بەستەری زمانە و دەچێتە بەرپاڵی ڕاستەوە.
ئەو وتارە کۆمەڵێک هەڵەی تێداکراوە؛ خاوێنکردنەوە ئێستاکە تەواو نەبووە، بەڵام لە ئێستا بەدواوە هەڵە بچووکەکانیش لەوێدا پووچەڵ دەکرێنەوە. لە بەرێزت وەکوو کەسێک کە زۆر بەشداری بەسوودت کردووە لەوێدا، داوا دەکەم بۆ ڕاستکردنەوەی هەڵەکان و چاودێری دەستکارییەکانی ئەو پەڕە یارمەتیم بدەیت. لەگەڵ ڕێزم -MarMzok-٠٠:٣٧, ١٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
ئەو بابەتانەی کە نەنووسرابن بە رەنگی سوور دەردەکەون و ئەوەش جیاکەرەوەیەکی باشە، هەرکەس کرتەیان لێبکات دەتوانیت دروستی بکات. من پێم وایە کوردی بن باشترە و زووتر سەرنج ڕادەکێشێت بەلای سەردانکەراندا. منیش دوێنێ هەندێکم کردەوە بەکوردی. باشتروایە ئاگادارییەک لەسەرتای ئەو ١٠٠٠ وتارەدا دابنرێت تاکوو خەڵک بزانێت چۆن مامەڵە دەکات و چی دەکات. لەگەڵ ڕێزمدا.--ئاراس نوری ٠٨:١٨, ١٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
بەڵێ کاک ئاراس گۆڕانکارییەکانت دەبینم. سەبارەت بە "ئاگاداری لە سەرەتای وتاردا" پێموایە کە کەسێک دێتە ئەو پەڕە، چەن هێڵ دەقی سەرەتا بخوێنێتەوە تێدەگا چی دەبێ بکا. هەروەک لەناوی پەڕەکە دیارە "ئەو وتارانەی دەبێ لە هەموو زمانێکدا ببێت"، واتە ئامانج دانانی وتاری نوێیە. لە هیچ کوێدا داوانەکراوە ناوەکان بکەن بە کوردی(مەگەر ئەوەی وتارەکەی ئامادەیە). ئەگەر دەفەرمووی کوردی زووتر سەرنج ڕادەکێشێت، لەگەڵتا نیم، بەڵام لەوانەیە هەردوو ناوی کوردی و ئینگلیزی لە پاڵ یەکەوە بەو ئامانجە بگات، نەک ئینگلیزییەکەی کە لەوانەیە سەرچاوەیەکی باشتر بێت بۆ گەڕان و وەرگێڕان لاببەیت.-MarMzok-٠٩:٠٠, ١٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاک مارمزۆک زۆر سوپاس، لەخزمەتی جەنابتام، ئەرکم پێ بسپێرە لە ئێستاوە با دەست بەکار بم.
بەڵام لەبەئینگلیزیی کردنەوەی ناوی وتارەکان، کێشەیەک دەبینم، بۆ نموونە زاراوە ئینگلیزییەکانی بەشی زانست، کێ تێدەگات لە هەندێکییان، ئەوانە وشەیەک نین وەریان بگێڕیت بەپێی سەلیقە، بەڵکو ناوی زانستیین، ئەو ناوە زانستییانەش لە فەرهەنگی تایبەتدا هەن بەکوردیی، بۆیە پێویستە ناوەکان بکرێنە کوردیی. ناوی هەندێک وتاری تێدایە لە بەشی زانستدا کە ڕوونکردنەوەی بۆ کراوە، بۆ نموونە (Myocardial infarction) ڕوونکراوەتەوە و بەمشێوەیەی لێکراوە: [[Myocardial infarction|Heart attack]] چوونکە تێگەیشتنییان گرانە. بۆیە هێشتنەوەی هەندێک لە ناوەکان، بەتایبەتیی زانستییەکان زۆر گرینگن. --برووسک ١٢:٣٧, ١٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
کاک برووسک، هێندێ گۆڕانکارییم کردووە، چاو لەوانە بکە، با هەریەکی بە جۆرێک نەبن، لەسەر یەک داڕێژە بۆ بەرچاوکەوتنی وتارەکە. سەبارەت بەوانەی ڕوونکردنەوەیان لەگەڵدایە، ئەگەر پێشنیارێکت هەیە فەرموو. -MarMzok-١٤:٢٣, ١٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
دەستخۆش ئێستا زۆر باشترە. ئەو هەنگاوە زۆر گرنگە کە ناوی وتارەکە بەکوردیی هەیە و لەتەنیشتیشییەوە ناوی وتار ئینگلیزییەکە هەیە. کارێکی وادەکەین کە ئینگلیزییەکان بەتەنیشتییانەوە هەبێ. بژی --برووسک ١٤:٣٤, ١٦ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بمێنی بۆ کورد!

کاک مارمزۆک، ماندووبوونی تۆ سووپاس ناکرێت بەهیچ شێواز و جۆرێک هەر بمێنیت و خوا لە کورد و کوردستانت نەسێنێت تۆ و هاوشێوەکانت، ئەم دیمەنانە چاوم پڕ دەکەن کە دەبینم پڕ بەدڵ هەوڵ بۆ میللەت و نیشتمانتان دەدەن. هەر بمێنی گەر بە دوعای من بێ --برووسک ٠١:٠١, ٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)

بژیت کاکە!--MarMzoK--٠٧:٣٤, ٣٠ کانونی یەکەم ٢٠٠٩ (UTC)
بگەڕێوە پەڕەی بەکارھێنەری «Marmzok/archive 1».