| ئەم بەکارھێنەرە ١٥ ساڵ و ٢٦ ڕۆژە لە ویکیپیدیادا بەشداری دەکات. |
| ئەم بەکارھێنەرە موسڵمانە و پەیڕەوی یاساکانی ئیسلام دەکات. |
PHP-4 | ئەم بەکارھێنەرە لە ئاستی پێشکەوتوودا زمانی PHP دەزانێت |
| ئەم بەکارھێنەرە سیستەمی ویندۆز بەکار دەهێنێت. |
؛ : ، | ئەم بەکارھێنەرە گرینگی بە ھێماکانی خاڵبەندی دەدات. |
|
لەگەڵ ئاسۆ مەحمودی باسمان لە چالاکی و کارەکانی ئەم پرۆژەیە کردوە چەند جارێک، بۆ هەوڵدان بە برەودانی ئەم پرۆژەیە ئەم کارانە ئەنجامدراون:
- کۆتایی ٥.٢٠٠٩ سەردانی ڕادیۆ نەوا radionawa.com مان کرد لەگەڵ ئارا بەختیار تاکوو ڕێگەبدەن بابەتەکانیان "گەنجینەی زانیاری" وەکوو سەرچاوە لێرە بەکاربهێنین، زۆر جوامێرانە هاتن بەدەنگمانەوە و بگرە بەڕێوبەرەکەشیان بەڕێز کوردە، ژوورێکی پێداین بەهێڵی ئینتەرنێتەوە گەر بمانەوێت بەکاری بهێنین بۆ ئەو مەبەستە.
- نامەیەکی بانگەوازم نووسی ناردم بۆ وەزارەتی ڕۆشنبیریی، کە لە هەفتەنامەی "هەرێمی کوردستان" دا بڵاوبۆوە، ئاسۆ مەحمودی هاوکاریی کردم و پێش ناردنی بۆ وەزارەت، ڕامان گۆڕییەوە لەسەر ناوەڕۆکەکەی.
- لە شاری نوێرنبێرگ لە دانیشتنی هەفتانەدا ١١.٢٠٠٩ سەرەتایەکم لەسەری باس کرد و بڕیارماندا ڕۆژێک سیمینارێکی بۆ ساز بدەین و ناوی بنێین ڕۆژی ویکی.
- ڕێکەوتی ٣٠/٥/٢٠١٠ لە شاری نوێرنبێرگ سیمینارێک سازکرا، کە بەشێکی تەرخانکرا بۆ ناسینی ویکیپیدیا و زمانی کوردی.
- بڵاوکردنەوەی بابەتێک بە ناونیشانی "ویکیپیدیا و زمانی کوردی" لە ڕۆژنامەی ف١ لە ژمارە ٩ / مانگی ٧/٢٠١٠
کەم تا زۆر هەوڵ ئەدەم هاوشانی ئەم پرۆژەیە بم، هەندێک بابەتم نووسیون کەشایەنی باس کردن نین بەرامبەر کاری هاوڕێیانم لەم گۆشەیەدا. دەستخۆشی لەهەموو کوردێک دەکەم کە بەپێی زانیاریی و کاتی خۆی لێرەدا چالاکی و دەستڕەنگینی خۆی دەنوێنێت.
لە زمانەکانی ترەوە بەپێی توانا و کات هەوڵ ئەدەم بابەت وەربگێڕم.
- بەناوی Aras یش کارم کردوە.