بزوێنەری گەڕانی وێب
(لە مۆتۆری گەڕانی وێبەوە ڕەوانە کراوە)
بزوێنەری گەڕانی وێب جۆرێکە لە بزوێنەری گەڕان (بە ئینگلیزی: Search engine) ئامرازێکە گەڵاڵەدارێژی کراوە بۆ گەڕان بە دوای زانیاریدا لەسەر تەونی بەربڵاوی جیھانی (World Wide Web). ئاکامی گەڕانەکان زۆرتر بە شێوەی لیستەیەک پیشان دەدرێت و دەتوانێت پەڕەی وێب، وێنە یان ھەر چەشنە پەڕگەیەکی تری لە خۆ گرتبێت.
ژمارەیەک لە بەناوبانگترین گەڕانچییکانی وێب ئەمانەن: گووگڵ، یاھوو، MSN، ئاڵتاڤیستا، و دەک دەک گۆ. ئەمەی دوایی، دەک دەک گۆ، بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەوان زانیاریی کەسەکان نافرۆشن و ڕێگا نادەن کۆمپانیاکان ڕێکلام بخەنە ناو ئەنجامەکانی گەڕانەوە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری
ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە بزوێنەری گەڕانی وێب تێدایە. |