ویکیپیدیا زیرۆ (بە ئینگلیزی: Wikipedia Zero) پرۆژەیەکی دامەزراوەی ویکیمیدیا بوو کە لە ساڵی ٢٠١٢دا دامەزرا. ئامانجی پرۆژەکە پێشکەشکردنی ویکیپیدیا بوو بە بێ بەرامبەر لەسەر مۆبایلەکان بۆ دەستەبەرکردنی زانیاریی ناوەڕۆک ئازاد.

لۆگۆی ویکیپیدیا سفر
ویکیپیدیا زیرۆ چییە؟
(ژێرنووسی کوردی بەردەستە.)

خزمەتگوزارییەکە لە زیاتر لە ٧٢ وڵات بۆ سەروو ٩٧ کۆمپانیا کارا کرا و بە نزیککراوەیی لە سەرەتای دامەزرانی پرۆژەکەوە، ٨٠٠ میلیۆن کەس توانیویانە لە ڕێگەی ئەم پرۆژەیەوە دەستیان بە ویکیپیدیا بگات. دوای ئەوەی ویکیمیدیا ڕەخنەی لێ گیرا و بە دەرچوون لە پرینسیپی بێلایەنیی ئینتەرنێت تۆمەتبار کرا، لە شوباتی ساڵی ٢٠١٨دا، میدیاویکی کۆتایی ھێنان بە پرۆژەکەی ڕاگەیاند و ڕوونیان کردەوە کە لە کۆتایی ٢٠١٨ چی تر ئەم خزمەتگوزارییە پێشکەش ناکەن. فەیسبووک زیرۆ بە ھاندەرێکی ویکیپیدیا سفر ناسراوە.

سەرچاوەکان دەستکاری