بەدەل بۆسەلی (بە فەرمی: Bedel Encu، لە دایکبووی ٢٥ی ئازاری ١٩٨٠، قلابان، شرنەخ، باکووری کوردستان) نووسەر و ڕۆژنامەنووسێکی کوردە. پسپۆڕی رۆبۆتەکانی دیجیتاڵ، میدیای دیجیتال و دیپلۆماسی دیجیتاڵە. کتێبێکی بە ناوی «چێبوونی گەردوون و پەیدابونی ژیان» نووسیوە.[١] له زانکۆی کۆنلەی ماستەری دیجیتاڵ میدیای بەدەستهێناوه. قوتابیی دکتۆرای دیجیتاڵ میدیایه له زانکۆی ئازتێکا. ھەروەھا لە بواری دۆبلاژی کوردی، وەرگێری، وێبماستەر و رۆبۆتەکانی دیجیتاڵ دا پسپۆرە. لە ئەستەمبوڵ گەورە بووە. لە زانکۆی ئەستەمبوڵ بەشی رادیۆلۆژی و پزیشکی نوکلەری خوێندووە. لە زانکۆی یۆرکی ئەمریکی بەشی زانستی رەفتارەکانی مرۆڤ (Bachelor of Science in Human Behavior )ی خوێندووە و تێزەکە لە سەر دیپلۆماسی دیجیتاڵ نووسیوە.

بەدەل بۆسەلی (Bedel Encu)

لەدایکبوون (١٩٨٠-٠٣-٢٥) ٢٥ی ئازاری ١٩٨٠ (تەمەن ٤٤ ساڵ)
گوندی بێژە، گەلی گۆیان، باکووری کوردستان
نیشتەجێیئەستەمبوڵ، ھەولێر
نەتەوەکورد
پەروەردەزانستەکانی رەفتاران و دیپلۆماسی دیجیتال لە زانکۆی یۆرک،
رادیۆلۆژی و پزیشکی نوکلەر لە زانکۆی ئەستەمبوڵ
پیشەرۆبۆتەکانی دیجیتاڵ، میدیای دیجیتال، دیپلۆماسی دیجیتال، رۆژنامەنووس، نووسەر
وێبگەhttps://bedelboseli.com

ژیان دەستکاری

بەدەل بۆسەلی لە گوندی بێژە لە دایکبووە. دوای قۆناغی دبستانی سەرەتای بۆ خوێندنی ناوەندی چووەتە ناوچەی قلابان. لە ساڵی ١٩٩٥ بۆ خوێندنی ئامادەیی چووەتە ئەستەمبوڵ و زانکۆی لەو شارە دا تەواو کردووە.

بنەماڵەی بەدەل بۆسەلی لە گوندی بۆسەل کە سەر بە شاری زاخۆیە چوونەتە باکووری کوردستان. وەکوو بنەماڵە لە شۆڕشی ئەیلوول تا ئێستا ١١٧ شەھیدیان بۆ کوردستان داوە.[٢] باوکی یەکەم برینداری شۆڕشی گوڵان بووە؛ و باوکی لە باکووروە بە ٨٤ پێشمەرگەی باکوورەوە پێشڕەوی لە شۆڕشی گوڵان کردووە. بەدەل بۆسەلی لەکاتی منداڵی دا لە نێوان پێشمەرگەکان دا نامەبەر بوو و زۆر شتی پێویستی بۆ پێشمەرگەکان گواستووەتەوە.

خوێندن دەستکاری

بەدەل بۆسەلی لە زانکۆی ئیستەنبوڵ بەشی ڕادیۆلۆجی و پزیشکی نۆکلەر (یان وزەی ناوکی) ی خوێندووە. لە زانکۆی یۆرکی ئەمریکی زانستی رەفتارەکانی مرۆڤ (Bachelor of Science in Human Behavior )ی خوێندووە و تەزەکە لە بارەی دیپلۆماسی دیجیتاڵ دا نووسیوە. لە ئینستیتیوتی کوردیی ئەستەمبوڵ بەشداری لە وانەکانی مامۆستاتی زمانی کوردی کردووە؛ و ٨ ساڵ وەکو مامۆستای زمانێ کوردی خزمەتی کردووە.[٣] لە ئەکادێمییای مایکرۆسۆفت ئەندازیاری تەکنۆلۆژیی ڕاگەیاندنی (MCSE) خوێندووە. لە ئەکادیمیای گووگڵ لە بارەی بازرگانی دیجیتاڵ میدیا دا پەروەردە بووە. ٥ ساڵ لە بارەی ئایینی ئیسلام دا خوێندوویەتی. لە سالی ١٩٩٩ تا ئێستا لە بارەی مێژووی کوردستان دا لێکۆڵینەوە دەکات و گۆتار دەنوسێ. له زانکۆی کۆنلەی ماستەری دیجیتاڵ میدیای بەدەستهێناوه. قوتابیی دکتۆرای دیجیتاڵ میدیایه له زانکۆی ئازتێکا.

ھەروەھا ھەڵبەست و گۆتاری ئەدەبی دەنووسێ. زۆرینەی ھەڵبەستەکان دەربارەی خۆشەویستی بۆ کوردستان دایە.[٤]

کار و پیشە دەستکاری

بەدەل بۆسەلی، ١٩٩٩ تا ٢٠١١ لە زانکۆی ئەستەمبوڵ لە بەشی رادیۆلۆژی و پزیشکی نوکلەر دا خزمەتی کردووە. ساڵی ٢٠١١ لە گوندی رۆبۆسکی کۆمەڵکوژی رویدا و ٣٤ مناڵی کورد ھاتنە شەھیدکردن. وەکو ھەڵوێستێک لە زانکۆی ئەستەمبوڵ کە حوکومییە دەستی لە کار کێشایەوە.

لە کەناڵی (زارۆک ت. ڤ.) کاری وەرگێڕان و دوبلاژ و دەرھێنەری کردووە. ھەر وەھا بۆ کەناڵی وار، بادینان سات و کوردستان ٢٤ وەرگێران و دوبلاژی کوردی کردووە و سیناریۆیی فلمەکانی دۆکیۆمەنتاری نووسییە.

٨ ساڵ وەکو مامۆستای زمانی کوردی بە ھەزاران ھاوڵاتی ئیستەنبوڵی فێری زمانی کوردی و مێژووی کوردستان کردووە.

لە ئەکادیمیای سیاسەتی پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) وانەی مێژووی کوردستانی داوەتەوە بەڕێوەبەرەکان.

لە کۆوار و رۆژنامەکانی (یوکسەکئۆڤا ھابەر)، (زەرنیوز)، (ئەڤرۆ) و (نوبھار) زۆر وتاری نوسییووە.

لە ماڵپەری تایبەت بە خۆی دا لە بارەی زانست، زمان، کەلتوور و مێژووی کوردستان دا وتاری زانستی بڵاو دەکاتەوە.[٥]

لە کاتی ھێرشی داعش بۆ سەر کوردستان، بەدەل بۆسەلی بە مەبستی شەری دەروونی لە دژی تیرۆریزم ھەموو توانای خۆی بۆ دیجیتاڵ میدیای تەرخان کردووە. بۆ ئەم مەبەستە (زەرنیوس) دامەزراند. لە گۆگڵ، مایکرۆسۆفت، زانکۆکانی ئەنقەرە و ئیستەنبوڵ زۆر پسپۆڕ بەشداری ئەم کارەیان کرد. زەرنیوس لە باکوری کوردستانێ و تورکیا ٣ میلیۆن و ٧٠٠ ھەزار خوینەری بەردەوامی ھەبوو.[٦]

کتێب دەستکاری

کتێبی بەدەل بۆسەلی بە ناوی چێبونی گەردوون و پەیدابوونی ژییان، لە لایەن چاپخانەی ژ&ژ، سالی ٢٠١٣ بڵاو کراوەتەوە. ئەم بەرھەمە لە باکووری کوردستان بە کرمانجی و پیتی لاتینی دەرچووە.[٧]

لە سەرەتای کتێبەکە دا، بە شێوەی زانستی دروستبوونی گەردوون و ژین ھاتۆتە نووسین. دواتر پێناسە و گرنگی میتۆلۆژیاکان پێشان داوە و بە گوێرەی میتۆلۆژیاکانی کوردستانی و جیھان باسی دروستبونی گەردوون و ژین کردووە. لە بەشی سێیەم دا باسی پێناسە و گرنگی دینەکان کردووە. بە گوێرەی دینەکانی کوردستانی و جیھانی دروسبوونی گەردوون و ژین پێشکەشی کردووە.

لە بەشی کۆتایی دا باسی پێشکەوتنی زانست و داھاتووی مرۆڤایەتی کردووە.

لە کتێبەکە دا ئەم میتۆلۆژیا و دینەکان ھاتونە ناسین و بە گۆرەی ئەوان درستبوونی گەردوون و ژین ھاتووە نوسین: یارسان، ئێزدی، میتۆلۆژیای یۆنانی، زەردەشتی، زەرڤانی (زەمانی) عەلەوی (قزلباش)، میتۆلۆژیا و دینەکانی ھیندستانی کۆن و نو، سۆمەری، جێرمان، پوئەبلۆ (ئەمریکی کۆن)، قیبتی (میسرییە کۆنەکان)، ئینکا (ئەمروکی کۆنەکان)، چین، جولەکە، کریستیان و ئیسلام.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Decemberی 2019. Retrieved 22ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  2. ^ Le'lê, Emer (2008), Tewafa Yarê, Rp. 87, Duhok: Weşanên Hawar
  3. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Decemberی 2019. Retrieved 22ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  4. ^ https://ku.bedelboseli.com/nivis/weje/ ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 18ی Decemberی 2019. Retrieved 22ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help) ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 22ی Decemberی 2019. Retrieved 22ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)
  7. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 22ی Decemberی 2019. Retrieved 22ی Decemberی 2019. {{cite web}}: Check date values in: |access-date= و |archive-date= (help)

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری