دیپلۆماسی
دیپلۆماسی به واتای په‌یماننامه‌ی فه‌ڕمی دێت داتاشراوی (وشه‌ی diploma ی لاتینیه که به‌واتای په‌ڕ یان کاغه‌زی فه‌رمی دێت )بریتیه له ڕژێمێک یان هۆکارێکی په‌یوه‌ندی بۆ په‌یوه‌ست بوونی دوو وڵات یان زیاتر به پێک هێنانی کۆمه‌ڵه‌یه‌ک یان په‌یماننامه‌یه‌ک. [١] یان هۆکارێکه بۆ دانوستاندن له نێوان نه‌ته‌وه‌کان، که هه‌ریه‌که له دوولایه‌نه‌که به گوێره‌ی ویست ڕامیاریان گفتوگۆ ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتنه هیچ ئه‌نجامێک زۆر جار جه‌نگ جێگای ده‌گرێته‌وه.
وه له ڕووی که‌ڵتورییه‌وه ئه‌م بابه‌ته بوونی هه‌بووه له دێر زه‌مانه‌وه که زۆر جار خێله‌کان له‌ناوه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌ک یاخود نه‌ته‌وه‌کانی ناوه‌وه‌ی وڵاتێک یان دوو وڵات کاغه‌زیان ئالوگۆڕکردوه به‌مه‌به‌ستی دانیشتن و ئاخاوتن له‌مه‌ر چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌یه‌کی دیاری کراو. هه‌مان بیرۆکه ته‌شه‌نه‌ی کردووه بۆ بارێکی فه‌رمی له‌نێوان وڵاتان. که هه‌ریه‌که له وڵاتان کۆمه‌ڵه که‌سانێکیان داناوه تایبه‌تمه‌ندن له‌م بواره به‌جۆرێک ده‌زانن چۆن په‌یوه‌ندیه‌کان دروست بکه‌ن و گه‌شه‌ی پێبده‌ن و بیپاڕێزن.
مێژوو
دەستکاریگهلێک له‌نه‌ته‌وه‌کان هونه‌ری دانوستاندنی باڵایان به‌کارنه‌هێناوه بۆ کێشه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان ته‌نها کێشه ناوه‌خۆییه‌کانیان نه‌بێت ٫به‌ڵام سه‌رکرده ڕۆمانیه‌کان له زوویێکه‌وه که‌سانی له‌م جۆرانه‌یان دروست کردوه بۆ ناردن و کارکردن له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌کانیان و به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاکانیان .دوای درککردنی گرنگی په‌یوه‌ندیه‌کان و دامه‌زراندنی نوێنه‌رو په‌یوه‌ندی هه‌میشه‌یی.به‌م جۆره بۆ یه‌که‌م جار دیارده‌ی باڵوێزخانه و کونسوڵخانەکان سه‌ری هه‌ڵدا له ئیتالیا له سه‌ده‌کانی سێزده‌هه‌م و چوارده‌هه‌م که هه‌ریه‌که‌یان بۆ کاری هه‌واڵگری به‌کارهاتوون له په‌نای کاره دیپلۆماسیه‌کانه‌وه.
وه گه‌لێک له زانا و نوێنه‌ره دپلۆماسیه‌کان پێیان وایه له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆ پێویست ناکات په‌یوه‌ندیه دیپلۆماسیه‌کان بۆ کاری هه‌واڵگری به‌کاربێنن به‌هۆی پێشکه‌وتویی له بواره‌کانی په‌یوه‌ندی و ته‌کنه‌لۆژیاوه.وه هه‌ریه‌ک له‌م نوێنه‌رانه له‌پاڵ په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی گرنگی به په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تیان ده‌ده‌ن تا به‌هۆیه‌وه په‌یوه‌ندی و به‌رژه‌وه‌ندی وڵاته‌که‌یان به‌ده‌ست بێنن .
واتاکانی دیپلۆماسی
دەستکاریدیپلۆماسی چه‌ندین واتای هه‌یه وه‌ک:
1- دیپلۆماسی له لاتینی :بریتیه له بڕوانامه‌ی فه‌رمی یان په‌ڕاوێک که تایبه‌تمه‌ندی نوێنه‌رایه‌تی و کاری دیپلۆماسی له‌خۆ ده‌گڕێت٫له‌لایه‌ن سه‌رۆک یان پاشایه‌که‌وه ده‌نێردرێت بۆ سه‌رۆک یان پاشایه‌کی تر به نیشانه‌یه‌کی فه‌رمی به‌م کاغه‌زه ده‌ڵێن دیپلۆما.
2- دیپلۆماسی له ڕۆمانی : ڕۆمانیه‌کان به‌که‌سێک ده‌ڵێن که نامه ده‌نوسێت و نامه ده‌بات و دێنێت به‌جۆرێک له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه باوه‌رپێکراوه .ڕۆمانه‌کان به که‌سی دووکه‌س یان به‌که‌سی دووبه‌ر ناوزه‌ندیان کردوه.
ئه‌رکه‌کانی دیپلۆماسی
دەستکاریئهرکی نوێنه‌ره دیپلۆماسیه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته.ڕێپێدراونای دیپلۆماسی هه‌ڵده‌ستن به کۆکردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م زانیاریه جۆربه‌جۆره‌کان به گوێره‌ی داواکاری وڵاته‌که‌یان .له ڕێگای نوسینی ڕاپۆرت و به‌رزکردنه‌وه‌یان بۆ وڵاته‌که‌یان له ڕێگای باڵوێزخانه‌که‌یانه‌وه به هێماو دروشمی جیاواز .جگه له‌مه پاراستنی هاوڵاتیه‌کانیان که نیشته‌جێی ئه‌و وڵاته‌ن ئه‌رکێکی تره .
ئه‌م نوێنه‌رانه له باره‌گای سه‌ره‌کی خۆیان که بۆیان دیاری کراوه کاره‌کانیان ڕایی ده‌که‌ن .به هه‌ریه‌ک به‌م باره‌گانه ده‌ڵێن باڵوێزخانه و کۆنسولخانە .ئه‌گه‌ر هاتوو نوێنه‌ره‌که به پله‌ی باڵوێز ڕێگه‌پێدراو بوو سه‌رکردایه‌تی باڵوێزخانه ده‌کات .وه ئه‌گه‌ر هاتوو به پله‌ی ڕێ پێده‌ری وه‌زیر دامه‌زرابوو له کۆنسولخانە ئه‌رکه‌کانی جێبه‌جێ ده‌کات.
پارێزبه‌ندی دیپلۆماسی
دەستکاریههریهک له‌م دیپلۆماتکارانه (که‌سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م وڵاته ده‌گرێته‌وه که نوێنه‌رایه‌تی کردۆته‌وه ) مافی پارێزبه‌ندی له‌خۆده‌گرن له کاتی جێبه‌جێکردنی ئه‌رکه‌کانیان .که زۆر سه‌ربه‌ستانه هه‌موو ئه‌و کارانه ده‌که‌ن که به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی دیاری کراون ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بنه‌مای گشتگری ئه‌م پارێزبه‌ندیه‌ن .
چوار پارێزبه‌ندی بنه‌ره‌تی دیپلۆماسی :
- خۆیان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان ده‌ستگیر ناکرێن به هه‌رهۆکارێک بێت .
- پشکنینی که‌ل وپه‌ل و ماڵه‌وه‌و کاغه‌زه‌کانیان ناکرێت به هیچ شێوه‌یه‌ک.
- باج وسه‌رانه‌ی خانوو و خاوه‌نداریه‌تیه‌کی هیچ شتێکیان لێ وه‌رناگیرێت له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌ی که‌کاره‌که‌ی لێ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
- خۆیان و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌کانیان ئازاادن له هه‌ر بیر‌و ڕایه‌کی ئایدۆلۆژی و ئاینی که په‌یره‌وی ده‌که‌ن.
- هه‌ریه‌ک له‌م پارێزبه‌ندیانه به‌گوێره‌ی پله‌ی نوێنه‌رایه‌تیه‌که‌ی ده‌گۆڕدرێت.
ئه‌مانه‌ش ببینه
دەستکاریسهرچاوهکان
دەستکاری- ^ Ronald Peter Barston, Modern diplomacy, Pearson Education, 2006, p. 1
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دیپلۆماسی تێدایە. |