ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/ئەرشیڤی ٣


سیاسەتی ناچالاکیی بەڕێوەبەران

بانگھێشتنامە

سڵاو بەڕێزان بە تایبەت بەکارھێنەرانمان @Hamaredha@ Aram @ئارۆ سالار محمود @MFTG @Kurd2021 @Abdurhman Ahmad @Saad Goran @Paraw@ @-Haryad @مامۆستا, @Kushared @Gejeluk, @‏GoRaN909

ناساندن

وادیارە بابەتی ناچالاکیی بەڕێوەبەران بابەتێکی تازە نییە و لەمێژەیە ھەیە، بۆیە ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەرانم درووستکراوە کە تیایدا کردەوەی بەڕێوەبەران دەست نیشان دەکات و ستانداردی چالاکی دیاری دەکات بۆ ھەر بەڕێوەبەرێک وادیارە لە ئێستادا ١٠٠ کردەوەی بۆ دیاریکراوە و گەر لەمە کەمتر بوو بە ناچالاک ھەژمار دەکرێت و مافەکەی لێ دەسەندرێتەوە، و بەپێی ئەو پشکنینەی لێرە دەکرێت بابەتەکە یەکلایی دەکرێتەوە، ئێوە دەتوانن بەپێی پێداویستی ویکی سۆرانی گۆڕنکاری لە ژمارەکە بکەن. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

داواکاری

داوا دەکەم ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران ببێت بە سیاسەتێکی فەرمی ویکیپیدیای سۆرانی و کاری پێبکرێت و سیاسەتەکە نەک ھەر لەسەر بەڕێوەبەر بەڵکو لەسەر بەکارھێنەری تەواو ناچالاک کە وازی ھێناوە کاریگەری دەبێت و مافەکانی لێ دەسەندرێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٢٦، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری

  دژایەتی

لێدوان

@Sakura emad: گەر ئەو پەڕە پەیوەندیی بە بەڕێوەبەرانەوە ھەیە، ئەوا نابێت بەسەر بەکارھێنەرە نابەڕێوەبەرەکانەوە بسەپێ. لە ویکیی ئینگلیزی ١٠٠ دەستکارییان بۆ پێنج ساڵ دیاری کردووە. لێرە بۆ یەک ساڵە؟ مەبەست لەو ١٠٠ دەستکارییە کردەوەی بەڕێوەبەریشە یان تەنیا دەستکاریی ئاسایی یانیش ھەردووکیان؟ خۆی من پێم باشە شتێک بکرێ کە بەڕێوەبەری ناچالاک نەمێنن. تەنیا زۆرکردنی ژمارەی بەڕێوەبەران نەک ھەر کەڵکی بۆ پرۆژەکەمان نییە و بگرە زیانیشی ھەیە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:٥٥، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Aram: لە ویکیپیدیای ئینگلیزی سادە ھێنام ئەوان بە "combination" باسی ژمارەی دەستکاری و کرداری بەڕێوەبەرایەتیان دەکرد، دەکرێ مەبەست لەوە بووبێت گەر بە ھەردووکی نەگات بە 100 چالاکی ئەوە بە ناچالاک ھەژمار بکرێت، بۆ مەبەستی بەکارھێنەران سیاسەتی پێشنیارکراو دەڵێت گەر بەکارھێنەری ناچالاکیش ھەبوو دەستکاری ویکیپیدیای نەدەکرد ئەوا بەڕێوەبەرێک دەتوانێت مافەکانی لێ بسەنێتەوە، ھەروەکوو لێرە ھاتووە

Editors who are declared inactive due to no edits in a 12 month period may have their tools removed by a request to any bureaucrat

لێرە ئامانج لەوەیە مافەکان بەدەست بەکارھێنەری چالاکەوە بن و ئەوەی ناچالاکە مافەکانی لێ بسەنرێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:١٠، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جگە لەوەش بیرم چوو لە داواکارییەکە شتێکی گرنگ زیاد بکەم جگە لە ژمارەی دەستکاری گەر ھەر چەند بێت بەڕێوەبەرێک نابێت لە ساڵێک کەمتر لە 50 کرداری بەڕێوەبەرایەتیی ھەبێت 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٢٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  کرا ئێستا ڕوونکردنەوەی تر درا 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٣، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ساڵێک ماوەیەکی خراپ نییە دەکرێت ھەرئەوەندە بێت، پێویست ناکات ئەم سیاسەتە بەکارھێنەری نا بەرێوبەر بگرێتەوە. لەگەڵ ئەوەش ھیوادارم کە ئاستی بەشدارییەکانی بەڕێوبەران زیاتر. پێویستمان بە باشتر کردنە Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٣٣، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڕێز @Kurd2021 جۆرە بەکارھێنەرێک دەگرێتەوە کە کە ماوەی ساڵێک ھیچ دەستکارییەکی نەکردووە، ئایا بۆچی پێویستە ئەو بەکارھێنەرانە ھێشتا خاوەن مافێک بن کە بەکاری ناھێنن؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٢، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
و جگەلەوەش ئەو بەکارھێنەرانە کە ھاتنەوە ویکیپیدیا و ئامادەی مافەکە بوون ئەتوانن دوبارە داوای بکەنەوە ھەرچۆن ئێمە لێرە داوامان لە سەندنەوەی مافی پاسدەر کرد لەو بەکارھێنەرانەی کە بەکاری ناھێنن، ئەوەش ھەمان شتە، و دواتر مافەکە بە کلیکێک دەگەڕێندرێتەوە وەک ئەوە نییە زۆری پێ بچێت، تەنھا پێویستە بەکارھێنەر بیسەلمێنێت کە ئامادەی مافەکەیە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٤٤، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad باوەرناکەم پێویستمان بەوە بێت بزانین بەکارهێنەرێک چالاکە یاخود نا گرینگییەکی وای نییە بەلای منەوە، ئەگەر خاوەن مافێکیشی بۆ ماوەیەکی زۆر چالاک نەبوو دەکرێت لە پەرەی وتوێژ قسەی لەگەڵ بکرێت بە ئاگاداری مافەکەی لێ بسێنرێتەوە دیارە ئەمەش بۆ بەکارهێنەرێکی بەرێوبەریش هەر راستە .بەڵام بۆ بەڕێوبەر بەباشی دەزانم کارێک لەو شێوەیە بکرێت، کار و چالاکیەکانی دیار بێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٣٤، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram و @Kurd2021 دەتانەوێت لەناو سیاسەتەکە بەشی بەکارھێنەران بسڕینەوە و تایبەتی بکەین بەبەرێوەبەران؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad من وام پێ باشە Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ٣١ی ئابی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
یەک دەقە @Sakura emad: ئەم بەشە بەس باس لە بەڕێوەبەران دەکات. پێویست ناکات بابەتەکان تێکەڵ بکرێن. قسەی یەکەم و کۆتاییی من ئەوەیە کە ھەر بەکارھێنەرێک بۆ ماوەی ساڵێک ناچالاک بوو، ئەوا سەرجەم مافەکانی لێ وەربگیرێتەوە جا بەڕێوەبەر بێ یان نا. بەڵام مادام ئەم بەشە باسی بەڕێوەبەران دەکات، با جارێ تەنیا باس لە بەڕێوەبەران بکەین. ھەڵبەتە پێشتر ئێمە لە وپ:لمب ھەمان ئەم قسانەمان تۆمار کردووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢١، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
زۆر باشە بەڕێز @Aram ھەمان ئەو بیرورایەی ئێوە لەسەر مافی بەکارھێنەران باست کرد لەناو سیاسەتی پێشنیارکراو تۆمارکراوە کە ھەر بەکارھێنەرێک گەر ھیچ چالاکییەکی نەبوو ئەوە پێویستە مافەکانی لێ بسەنرێتەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٣٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: و ئەو بیرورایە ڕەت دەکەمەوە کە بۆچی نەتوانین لەھەمان سیاسەتی پێشنیار کراو ناوی بەکارھێنەریش بێنین و پێویست نەکات؟ ئایا بەکارھێنەرێک کار بە مافەکانی نەکات بۆچی دەستی پێوەیانەوە بگرێت، من ھۆکارەکەی تێناگەم، ترسی لەدەست دانیانە؟ دەتوانێت دووبارە داوای بکاتەوە، و کە ئامادە بوو ئێمەش پێدەدەینەوە، بەڵام بەکارھێنەرێک کە کاری بە مافەکانی نییە نابێت مافەکان لەناو ھەژمارەکەی بمێننەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٤٧، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad بەبڕوای من ئەم سیاسەتە پەیوەندی بە بەڕێوبەرانەوە، ناوەکەش ھەر ئەوەیە سیاسەتی ناچالاکی بەڕێوبەران! ئەوەی جەنابیشت خراپ نییە بەڵام ئەگەر بتەوێت لێرە بیگونجێنیت دەبێت بلێین سیاسەتی ناچلاکی بەڕێوبەران و بەکارھێنەرانی خاوەن ماف. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٢٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: ئەمە لە پڕۆژەی ئینگلیزی سادە ھێنراوە و لەوێش ھەمان شت نووسراوە، ئایا پێویست دەکات دانەیەکی تریش تایبەت بۆ بەکارھێنەران بکەینەوە لە ئێستادا؟ لە داھاتوودا گەر شتێکی وا کرا جیاوازە بەڵام لە ئێستادا ھیچی وام بەخەیاڵ دانایەت، و بە کورتییەکەی ئایا بەڕێزت دەتەوێت بەکارھێنەرێک کە کار بە مافەکانی ناکات مافەکانی لەسەر ھەژمارەکەی بمێنێتەوە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٣٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad نەخێر من پێشتریش وتم دەکرێت کە بەکارهێنەری خاوەن ماف ئاگاداربکرێتەوە.ئەمە تەنها بۆچوونێکە، دەکرێت برادەرانی دیکەش بۆچوونی خۆیان بدەن. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢٠:٤٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: سپاس بۆ بیروبۆچونەکەت، بێگوومان ئێمەش بەبێ ئاگادارکردنەوە مافەکانی بەکارھێنەرێک لانابەین کە دەزانین دەکرێ چالاک بێتەوە، بەڵام بە تایبەت کاریگەری لەسەر بەکارھێنەرانێک ھەیە کە دەزانین ماوەیەکی درێژ یان زۆر درێژە دەستکاری ویکیپیدیا ناکەن و وازیان ھێناوە ئەوانە بەبێ ئاگاداری پێش وەختە مافەکانیان لێ دەسەندرێتەوە دەکرێت دواتر ئاگاداریان بۆ بچێت یان لە بەشی کورتەی دەستکاری بۆیان شی بکرێتەوە کێشەکە چییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad ئێستا ئێمە باسی شتێک دەکەنی کە یاسایە،بۆیە لانیکەم لەم یاسایە دەبێت چەند ئەگەرێک لەبەرچاو بگێرێت بۆ نموونە لەوەیە بەکارهێنەر کۆدی هەژمارەکەی لەبیرنەمابێت یان هەر شتێکی دیکە. بۆیە هەر دەبێت ئاگاداری بۆ بچێت جا ئەو ئاگادارییە چەند جار دووبارە دەبێتەو و لە خاڵەتی بێ جوابی دا چی بکرێت ئەوە شتێکی دیکە. بە بۆچوونی من لە ژێر ئەو ناوە (سیاسەتی ناچالاکیی بەڕێوەبەران)کارێکی لەو شێوەی نازانم ئەگەر بگونجێت. Kurd2021 (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: لە ئەگەری یەکەم کە باست کرد، گەر بەکارھێنەر وشەی نھێنییەکەی بیرنەما بێت بێگوومان بە چەندین ڕێگەی ھەیە بۆ ھێنانەوەی ھەژمارەکەی وەک ئیمەیڵ، یاخوود Committed identity، یان ھەر ڕێگەیەکی دیکە، کۆتا ڕێگە ئەوەیە پەیوەندی بە ئێمە بەڕێوەبەرانەوە دەکات و خۆی دەسەلمێنێت ئەوکاتەش ئێمە مافە لەدەست چووەکانی بۆ دەگەڕێنینەوە، ئەمە بۆ حاڵەتی نەتوانین بۆ چونەناو ھەژمارەکەت; لە سەرەوەش ڕوونکردنەوەی پێویستم داوە کە بەکارھێنەر لانی کەم دەتوانێت لە کورتەی دەستکاریەوە دەتوانێت بزانێت چی ڕوویداوە واتا شتەکان سنوور دار نییە بۆ ئەوەی تەنھا یەک ڕێگای ئاگادارکردنەوەمان ھەبێت، و گەر ھەر دەڵێی لە ژێر سیاسەتی ناچالاکی بەڕێوەبەران ناگونجێت کەوایە پێویستە ئێستا من بچم داوایەکی تایبەتی تر بکەمەوە کە تایبەت بێت بەبەکارھێنەران؟ سوود لەوە چییە کە ئێستا من بچم ئەوە درووست بکەم گەر بە بە ئاشکرایی و پوختی بۆمی ڕوون بکەیتەوە و ئەوە بە خۆشحاڵییەوە وەک ئەو داویەی پێشووتر، کە تایبەت بە پاسدەر لە دیوەخان کردمانەوە ئامادەم بۆ ئەو مەبەستەش دووبارە بیکەمەوە، گەر ھیچ لەمانەی سەرەوە وەڵامی بۆچوونەکەت نادەنەوە من تێناگەم چی وا بکات ماف لەوانە بمێنێتەوە کە کار بە مافەکانیان ناکەن و دەستبەردار بوون، گەر ترس لە لەدەست دانی مافە ئەوە بەدەست دێتەوە بە ئاسانی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:١٩، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad من لە مەبەستی بەرێزت تێدەگەم دەزانم دەتەوێت چی بکەیت، بەڵام ئەوەی من دەلێم ئەوە نییە کە پێم باش بێت کە ئەو بەکارهێنەرانەی ناچالاکن هێشتا خاوەن ماف بن. دەکرێت ئەوە لە یاسایەکی دیکەدا باس بکەین.ئەمە دەکرێت هەر تایبەت بێت بە بەرێوبەران. بەش بەحاڵی خۆم تەنها ئەو تێبینیەم هەیە کە لەم یاسایەدا پێویست ناکات باسی بەکارهێنەرانی خاوەن ماف بکەین کە بەڕێوبەر نین. نازانم تا چەند لە مەبەستم تێدەکەیت بەڵام ئەوە بۆچوونی منە.لەگەڵ ئەوەش پێشتر بۆیە بەڕێوبەر زیادکران تا بتوانن زیاتر پەرە بە ویکی کوردی بدەن بەڵام وەک دەبینین بەشێکیان لە ئێستا وەک پێویست نین، هەرچەند ئەوانیش ماوەیەکی زۆر باش ماندوو بوون بەم پڕۆژەیەوە و خەقی خۆشیانە ئەگەر بەردەوام نەبن. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٢:٠١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Kurd2021: مەبەستەکانت بەتەواوی گەیشت ببورە بۆ درێژکردنەوە، سپاس کە بەشداریتان کرد 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٠٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: تەواو، پێویست بە درێژکردنەوە ناکات. ئەمە تایبەتە بە بەڕێوەبەران. ویکیی ئینگلیزیی ساکار نابێتە پێوەر بۆ ئێمە. ئەسڵەن نازانم ئەو ویکییە بۆ چی باشە لەکاتێکدا ویکیی ئینگلیزی ھەیە؟ دەی، پێشتریش وتم یاسای ١٠٠ دەستکاری و بۆ ماوەی ساڵێک لە وپ:لمب باس کراوە و پێم وایە پێویست بە قسەی زیاتر ناکات. بەشێکی تر بۆ بەکارھێنەرانی تر دروست بکرێ و تەواو. کویریی کواری ٦٧٠٤٨ ئەو بەڕێوەبەر و/یان بەڕێوەبەری ڕووکارانە دەگەڕێنێتەوە کە بۆ ماوەی یەک ساڵ ھیچ دەستکارییەکیان نەکردووە. پێم باشە ڕێک شتێکی لەم شێوەیە بۆ جگە لەو دوو مافە (واتە ئەوانی تر) بکەین گەر پێتان باشە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٦، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: پلان وابوو بە Xtools پشکنین بکەین، بەڵام گەر شتێکی دیاریکراو درووست دەکەین وەک ئەو کوارییەی باست کرد تکایە زۆر باشیش دەبێت. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٢٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ڕاستە و ڕەنگە بۆ بەڕێوەبەران کە ژمارەیان کەمە، کویریمان پێویست نەبێ و ھەر بە ئێکستووڵز بزانرێ، بەڵام بۆ بەکارھێنەرانی تر بەبێ کویری ئەستەمە بزانین. کەواتە ١٠٠ دەستکاری بە تێکڕا بۆ ھەر بەڕێوەبەرێک (جا چ بەڕێوەبەر بێ یان بەڕێوەبەری ڕووکار) بۆ ساڵێک، ئەوا مافەکانی لێ وەردەگیرێتەوە، وا نییە؟ گەر وایە و قسەی تر نییە و نەماوە، ئەوا با دەنگی خۆمان بدەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٥٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: @Kurd2021: ھەروەک لە سیاسەتی پێشنیارکراو ھاتووە و بە پوختی ڕوونکراوەتەوە کە ١٠٠ دەستکاری ٥٠ی دەستکاری ئاسایی و ٥٠ی کرداری بەڕێوەبەرایەتی. گەر بەڕێوەبەرێک نەیتوانی لە ساڵێک ٥٠ کرداری بەڕێوەبەرایەتیی تۆمار بکات ھەر بە ناچالاک ھەژمار دەکرێت ئەگەرچیش ٥٠ دەستکاری ئاسایی ھەبێت یان تێیپەڕاند بێت، ئەمە نایکات بەبەرێوەبەرێکی چالاک تەنھا دەیکات بەبەکارھێنەرێکی چالاک. ھیوادارم ڕوون بێت   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:٥٩، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: تەواو بەلای منەوە ڕوونە. گەر تا مانگێ تر قسەی تر نەکرا، ئەوا پەڕەی وپ:لمب نوێ بکەوە و ئاماژە بەم وتووێژەش بدە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: مانگێک بۆ ئەوەی سیاسەتێکی پێشنیارکراو ببیت بە سیاسەتێکی فەرمی! ئەوە زۆر زۆرە ھەفتەیەک بەس بێت تکایە. ھەرخۆشی پێشووتر قسەی لەسەر کراوە و شتیکی نوێ نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٠١، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: گەر وا ناکەی، بانگی بەڕێوەبەران بکە تا کەس گلەیی نەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٥٥، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak, @Kushared, @Pirehelokan, @Serchia تکایە ئاگاداربن سیاسەتێک پێشنیارکراوە بۆ ئەوەی بەڕێوەبەری ناچالاک مافەکانی لێ بسەندرێتەوە بۆ زانیاری زیاتر بڕواننە ویکیپیدیا:ناچالاکیی_بەڕێوەبەران   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٥٨، ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
تێناگەم سیاسەتە پێشنیارکراوەکە چییە؟ مەگەر ئێمە ئەم سیاسەتەمان نیە؟ پێوەرەکەیشی کەمتر لە 100 دەستکاری لە ساڵدا نیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٤:٤١، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan وابوو بەشێکی بچووک ھەبوو لە پەڕەی ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران، بەڵام شتێکی وەک ئەوە نەبوو کە بە تایبەت باسی بابەتەکە بکات ئەوەتا ویکیپیدیای ئینگلیزیش ھەمان شتیان کردووە Wikipedia:Administrators#Review_and_removal_of_adminship بەڵام لەگەڵ ئەوەش وەک ئێمە پەڕەیەکی فەرمیان بۆ کردۆتەوە بڕوانە Wikipedia:Inactive_administrators. سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٣٢، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: زۆر بەباشی تیگەیشتین لە روونکردنەوەکانت مەبەستی تۆ ئەوە بوو کە بەڕیوبەران ناچالاک بوون مافەکەیان لێ بسەنریتەوە، و ئەمەش کاریکی تەواوە، ئێمە پیویستمان بە بەڕێوبەری زۆر نییە، کە بە تایبەتیش ناچالاک بن. من وەک خۆم پشتگیریت دەکەم، بەڵام باشیشە نەک بەس بۆ مافی بەڕیوبەران بەڵو لە یەکەم مافی بەکارهێنەر کە لەلایەن بەڕیوبەر پێیدەدرێت کە ناچالاک بوو لێی بسەنریتەوە، چونکە ئەونەی بەکاهێنەرە خاوەن یەک ماف و دوو مافەکان ناچالاک دەبن ئەونە بەڕیوبەران نابن.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢١:٣٧، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود کەواتە بە کورتی بەڕێزت پشتگیری ئەوە دەکەیت بەڕێوەبەرێک ناچالاک بوو بەو شێوەیەی لە سیاسەتی پێشنیاکراو باسکراوە، ئەوا دەبێت مافەکەی لێ بسەنرێتەوە، نەک تەنھا بەڕێوەبەران بەڵکو پێویستە ھەمان شت کاریگەری لە بەکارھێنەرانی ناچالاکیش بکات درووستە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤١، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر ڕاستە @Sakura emad:.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٢١:٤٣، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@ئارۆ سالار محمود: زۆر باشە بەڵام تکایە ئەتوانی واژووی دەنگەکەت بکەیت، لەسەرەوە دەنگت داوە بەڵام واژووی نییە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢١:٤٥، ٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو بەکارھێنەران بە پێویستم زانی ئەم پەڕەیە بکرێتە ڕێسا لە ویکیپیدیا بابەتەکە بە کورتی باس لەوە دەکات کە چەند سوودی ھەیە بەستەری سوور لەناو وتارەکان درووست بکەین و لە داھاتوودا بەکارھێنەر/خوێنەر ئەو بەستەرە سوورانە دەبینێ لەوانەیە بیانکات بە وتار، پەڕەیان لێ درووست بکات. بە پێویستی دەزانم ئەمە بکەین بە ڕێسا لە ویکیی سۆرانی🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:١٨، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  دژایەتی

  پشتگیری

لێدوان

سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:١٨، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emadمن لێت تێناگەم، دەتوانی زیاتر بە وردی ڕوونی بکەیتەوە مەبەستت چییە؟ Hamaredha (لێدوان) ‏١٤:٤٩، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha لە ناوەڕۆکی بابەتەکە یان لە ڕوونکردنەوەکەی من؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٢، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad
ببورن، بەڵام باوەڕم پێ بکەن، من لێت تێگەیشتم. ئایا دەتوانن بە دەنگی بەرز بیربکەنەوە تا بتوانین بیرۆکەکانمان بەیەکەوە باس بکەین؟
Hamaredha (لێدوان) ‏١٤:٥٤، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: فەرموو ھەرچیت ھەیە باسی بکە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٦:١٥، ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad
زۆر سوپاس، بەڵام تەنها دەمەوێت زیاتر ڕوون بکرێتەوە لەوەی مەبەستت چییە
Hamaredha (لێدوان) ‏٠٥:٢٣، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Hamaredha: زۆر باشە من لەسەرەوە پرسیم لەچی تێنەگەیشتن

لە ناوەڕۆکی بابەتەکە یان لە ڕوونکردنەوەکەی من

🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٦:٠٩، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە زمانەکانی تردا لە ویکیپیدیا شتێک هەیە پێی دەوترێت بۆت و ئەم بۆتە سەدان یان تەنانەت هەزاران کورتە وتار دروست دەکات، دواتر مۆنتاژکاران دەتوانن دوای ئەوە ئەم بابەتانە فراوانتر بکەن و ئەم بۆتە ژمارەی بابەتەکان زیاد دەکات، بۆچی ئەم ئەزموونە گشتگیر نەکەن لە... ئینسایکلۆپیدیای کوردی Hamaredha (لێدوان) ‏١١:١١، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەو ڕێسایەی سەرەوە پەیوەندی بە درووستکردنی وتار نییە، پەیوەندی بە درووستکردنی بەستەری سوور ھەیە لەناو وتار بۆ ئەوەی لە داھاتوودا خوێنەر یان بەکارھێنەر سوود لەم بەستەرە سوورانە وەربگرێت و لەسەر بەستەرەکان وتار درووست بکات. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٣١، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Sakura emad: بەڕسی منیش باشە،بۆتەکە کارا بکرێت کە تەنها دوو ڕستە یان سێ ڕستە وەربگێڕێت و دوای خۆمان پێداچوونەوەی بۆ بکەین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٧:٥٦، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دامەزراندی سیاسەتی نوێ بۆ سڕینەوەی وتار لەم بارودۆخەی ویکیپیدیای کوردی

بانگھێشتنامە

@Ahrir, @Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا, @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Kurd2021, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی, @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرهاد, @هیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram، @Sakura emad.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٢:٣٦، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێشنیار

سڵاوتان لێبێت لە بژداربوانی ویکیپیدیا، لەبەر ئەم بارودۆخەی کە ویکیپیدیا تێیدایە ناتوانی ئەو وتارانەی کە هەڵەیان تێدایە و بەکەڵکی چاکردن نایەت، کردارێک ئەنجام بدرێت ئەویش کورتی و پوختییە، کورتی و پوختی بریتییە لەوەی کە بابەتە زۆر و بۆرەکان نوسراوەکانی بسڕینەوە و تەنها لەجاتی ناوەڕۆکێکی سادە و جوان بنوسین.ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏١٢:٣٦، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  دژایەتی

  پشتگیری

لێدوان

بەتەواوی تێنەگەیشتم وتار بسڕینەوە یان گەر شایەنی سڕینەوە بوو بیکەین بە کۆلکە ؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٠٩، ١٠ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەڵێ @Sakura emad:. ئارۆ سالار محمود (لێدوان) ‏٠٤:١٣، ١١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران

  نەکرا —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٥:٤٩، ٥ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو بەرێوەبەران @Tessla، @Aram، @Kushared، @Serchia، @Calak, @Pirehelokan ویستم ئەوە ڕابگەیەنم کە دەمەوێت سیاسەتی ناچالاکیی بەڕێوەبەران بەرز بکەمەوە بۆ مێتا و ھەرکە بەرزکرایەوە سیتواردەکان دانی پێدا دەنێن و کار بە سیاسەتەکە دەکەن لە لابردنی بەرێوەبەری ناچالاک، تکایە سیاسەتەکە بخوێننەوە ئەمە بە تایبەتی بۆ ئێوەیە ئایا ھیچ نارەزاییتان ھەیە؟ ھیچ گۆڕانکاریتان دەوێت تیایدا بکرێت، کێشەیەکی تێدا دەبینن؟   زۆر سوپاس! 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٦، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC) سپاس. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٨:٥٦، ٢١ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سپاس. کارێکی خراپ نیە بە بڕوام. تکایە بە کورتی و کوردی لە سەرەوە یاساکە خولاسە بکەوە بۆ بەکارھێنەرەکان. ڕەنگە ھەمووکەس نەچێ گشتی یاساکان بخوێنێتەوە یان ئینگلیزی نەزانێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٧، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Pirehelokan مەبەستم لەوەیە ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران بەرز بکەمەوە بۆ مێتا، تا ببێتە یاسا بۆ ستیواردەکان. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٨:٠٣، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ھەرچەنە ئێستاش ئیشێکی وام بە مافی بەڕێوەبەری نەماوە و بە بڕوای من خراپ نابێت گەر ببێتە ھاندەرێک تا بەڕێوەبەر ھیچ نەبێت لە ساڵێک بەگشتی ١٠٠ دەستکارییەک بکات. بەڵام بۆ کردەوەی بەڕێوەبەری نازانم، ٥٠ زۆر نییە؟ چونکە ئێستا بۆ نموونە ھەر خۆم مەجالی سڕینەوەی پەڕەشم نییە. تۆ و Tessla (کە دەستیشتان خۆش بێت) زۆر چالاکن و من ناتوانم کردەوەی بەڕێوەبەریم زۆر بەرز بکەمەوە. بە بڕوای من ویکیپیدیا:ناچالاکیی بەڕێوەبەران کەمێکیش تێکەڵ نووسراوە و نووسینی دووبارەی زۆری تێدایە؛ دەبێ ساناتر بکرێتەوە تا بە یەک جار خوێندنەوە لێی تێ بگەین. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٥٠، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram سیاسەتەکە جەخت لەسەر شتەکان دەکاتەوە تا خوێنەران ئاسانتر تێبگەن، نەک قورستری بکات، ھەر بۆ نموونە سیاسەتەکە بە کورتی دەڵێت بەرێوبەر پێویستە بە لایەنی کەمەوە 100 کردەوەی ھەبێت لەم سەد کردەوەیە پەنجای دابەش دەبێت بەسەر دەستکاری ئاسایی و پەنجاشی دابەش دەبێت بەسەر کردەوەی بەڕێوەبەری بەو مانایە دێت بە لایەنی کەمەوە پێویستە ١٠٠ چالاکیی بۆ ھەر بەڕێوەبەرێک بەردەست بێت تا بیسەلمێنن کە لە پڕۆژەکە ئامادەیی بەشداریکردنیان ھەیە و بێگوومان گەر دەزانیت کێشە لە سیاسەتەکە ھەیە تکایە پێشنیار بکە چی ھەڵەیە؟ و چی باشتری دەکات؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٣:٣٥، ٢٢ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ڕەنگە زۆر بێ. کردەوەی بەڕێوەبەرانە تەنیا سڕینەوەی خێرایە کە باقیی بەکارێنەرەکان مافەکەیان نەبێت. من لە کاتی چالاکیشدا ساڵێک 50 کردەوەم نابێ. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:١٥، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan دەتانەوێت لە ساڵێکدا چەن کردەوەی بەڕێوەبەری بکەن؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٠٩:١٨، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Pirehelokan: نازانم ئاخۆ چاک لە باسەکە تێگەیشتووی یان نا. بەکورتی ساکووڕا دەڵێ ئەو سیاسەتەی خۆمان ببەینە مێتا و مەرجەکەش لەوێ دەنووسین. جا گەر بەڕێوەبەری خۆمان لەو ماوەیەدا بەپێی مەرجەکە بەشداریی نەبوو، ئەوا ستیواردەکانی مێتا مافی بەڕێوەبەریی لێ وەردەگرنەوە. واتە پێشتر گەر لە ویکیپیدیا خۆی یەک دوو قسە لەسەر ئەوە بکرایە، بەڵام گەر بیبەینە مێتا، ئەوا بەبێ قسەکردن و بەپێی ئەو مەرجە مافی بەڕێوەبەری لە بەڕێوەبەر وەردەگرنەوە. کردەوەی بەڕێوەبەری بێجگە لە سڕینەوەی پەڕە، شتی زۆرتریشە و بڕوانە دوایین ٣٠ ڕۆژی کردەوەی بەڕێوەبەریمان، بەڵام دەکرێت بڵێین تەنیا سڕینەوەکە وا دەکات کە ژمارەی کردەوەی بەڕێوەبەریمانی پێ زیاد بکەین. @Sakura emad: سیاسەتەکە باشە گەر بۆ ئەوە بێت بەڕێوەبەران چالاک بن، بەڵام بەڕاستی لێرەدا ترسم لەوەیە گەر بەڕێوەبەرێک زۆر چالاک بێت و مەجال نەدات ئەمانی تر بەشی خۆیان کردەوەی بەڕێوەبەری بکەن، ئەوا دەکرێت لەماوەی ساڵێک سێ چوار بەڕێوەبەری ئەم پڕۆژەیە بڕوات. ھەڵبەتە ھەندێ پڕۆژە نووسیویانە دەبێ ئاگاداریی پێشوەختە بۆ بەڕێوەبەرەکە بنێردرێت. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٧، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: ئممم، ئەوەنەی دەزانم ستیواردەکان نایەن لە یەک بە یەکی ویکییەکان بگەڕێن بزانن کامە بەڕێوەبەری بەتەواوی چالاک نییە و سیاسەت جێبەجێ ناکات بەڵام بەڵێ دەکرێت کەسێک ھەبێت سکاڵا تۆمار بکات لە بەرێوبەرێکی ناچالاک و مافەکەی لێ وەرگرێتەوە واتا گەر ئەم سیاسەتە بچێتە مێتا ئەوە بەڵێ سکاڵا لەسەر ھەرچی بەڕێوەبەرێک تۆمار بکرێت و لەگەڵ سیاسەت بگونجێت مافەکەی لێ وەردەگرنەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٠٠، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: حەی لەمە! دەی کەواتە ئێمە ئێستا بۆچی کاتمان بەفیڕۆ دەدەین؟ قابیلە ئامڕازێک، شتێک نەبێت تا مەرجەکەی لێوە ببینن؟ گەر بۆ سکاڵا و شتە، نەوەڵا، وازی لێ بێنە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٩، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram گەر سەیری metawiki:Admin_activity_review/Local_inactivity_policies بکەیت لە مێتا دەبینی ویکییەکان ئەو سیاسەتەیان بەرزکردۆتەوە کەوایە بۆچی ئێمە بەرزی نەکەینەوە. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: ئاخر بە چی ئامانجێ؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٧، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، ئارام گیان تێگەیشتم لە کارەکەی. وابزانم فەلسەفەی کارەکەی ئەوەیە کە پێوانەیەکی ئۆبجکتیڤمان ببێ بۆ ئەوەی بەڕێوەبەرە ناچالاکەکان لە کار لاببرێن. لەگەڵ ئەوەی کێشەم نیە. بەڵام ئەوەی پێوانەکەی کردەوەوی بەڕێوەبەری بێت ئەوە بەتایبەت لەو ئاستە بەرزەدا ئەوە ھەر بۆمان بەڕێوە ناچێ و ھەموو بەڕێوەبەرەکان لادەچن دوای ماوەیەک. بەھەرحاڵ چون ویکیی سۆرانی زۆر بچووکە بە بڕوام ناتوانین بەم ژمارانە و سنووردانانانە کارەکان بەڕێوە ببەین. ھەر بە وتووێژ بێت باشترە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٣٨، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan بەڕاستی بەڕێزتان ناتوانن لە ساڵێکدا ٥٠ کردەوەی بەڕێوەبەری بکەن؟ :) 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٠٨، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: منیش پێم باشترە ھەر بە وتووێژ بێت. @Sakura emad: سەرەتا نیازم ھەبوو لەگەڵی بم، بەڵام وەک لەسەرەوەش وتم گەر بەڕێوەبەرێک یان دووانی زۆر چالاک ھەموو کارە بەڕێوەبەرییەکان بکەن، ئەوا ئەوانی تر ھیچیان بۆ نامێنێتەوە و دەردەکرێن. بەکورتی ئەمە دەبێتە پێشبڕکێ و دژی وپ:وبتن دەبێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢٤، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram ئایا پێت وایە ئەو ھەموو پڕۆژانەی کە سیاسەتەکەیان بەرز کردۆتەوە بۆ پێشبڕکێ بووبێت؟ بەڵام گەر نەتوانرێت چیتر لە ١٢ مانگ ٥٠ کردەوەی بەرێوەبەریش بکرێت ئەی لێرە تووڵی بەرێوەبەری چی سوودێکی ھەیە بۆ پڕۆژەکە؟ لێرە بەرێز @Pirehelokan باسی سڕینەوەی کرد بەڵام بەڕێوەبەری تەنھا سڕینەوە نییە، ھەر لە پۆل:وتارەکان بۆ کردنەیەک سەیر بکە ئەو مانگە ٤٣ وتار پێویستیان بە کردنە یەک ھەیە ئەوەش کردارێکی بەڕێوەبەرییە، جگە لە سڕینەوە پاراستن، بەربەستن، کردنە یەک، گۆڕینی مافەکانی بەکارھێنەر، import، سڕینەوەی بەسەرداچوونەوە، گۆڕینی مێژووی پەڕەیەک (شاردنەوە،ھێنانەوە) ئەمانەش کردەوەی بەرێوەبەرین. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز @Aram دەگوترێت پڕۆژەکە بچووکە من دەپرسم: ئایا ھەر بەڕاستی ئەوەندە بچووکە ھەر بەرێوەبەرێک نەتوانێت لە ماوەی ١٢ مانگ ٥٠ کردەوەی بەبەربکەوێت؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٠١، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad: بە ڕای من وازی لێ بێنین و بە وتووێژەوە ماف لە بەڕێوەبەر بسێنینەوە باشترە. پێم وا نییە بۆ ئێستا کارێکی باش بێت گەر وا بکەین. با ئەو سیاسەتە ھەر لەنێو خۆماندا بێت و نەچێتە مێتا. گەر یەکدەنگییش پێچەوانەی ڕای منە، بیبەنە مێتا. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٢، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram کێشەم نییە من ئەم داواکارییە دەکشێنمەوە بەڵام پێم خۆش بوو بزانم ئایا گەر لە ساڵێکدا نەتوانرێت ٥٠ کردەوەی بەڕێوەبەری بکرێت، توولی بەرێوەبەری چ سوودی ھەیە؟ 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٤:٥٨، ٢٤ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad:، کردەوەی بەڕێوەربەری زۆری بریتین لە سڕینەوە و کاری تر وەک بەخشینی ماف و بلۆککردن و... بڕوا ناکەم ئەو ژمارەیە کار ھەر بوونی ھەبێت. ترسی من ئەوەیە بەڕێوەبەرەکان ھان بدات بۆ بلۆککردن و سڕینەوەی زیاتر کە تەنیا زەرەری بۆ ویکیپیدیا ھەیە. بۆیە ڵەگەڵی نیم. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٠، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


کێشەکانی infobox

  نەکرا بەهۆی کێشەی ئەندامەکانی ویکیپیدیا.Agent aro (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

@Ahrir, @Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا, @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Kurd2021, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی, @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرهاد, @هیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram، @Sakura emad، @Tessla

سڵاوتان لێبێت Agent aro (لێدوان) ‏٠٩:١٢، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دڵنیام زۆرێکتان ئاگادارن کە لە ئێستادا کێشەی وەرنەگێڕانی infobox یان بۆکسی زانیاری هەیە، کە بە زمانی ئینگلیزی دادەنرێتەوە بەبێ ئەوە وەربگێڕدرێت یاخود تەنها کەمێکی لێوەردەگێڕن، کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خوێنەرەکانمان لێمان دووربکەوەنەوە و گرینی بە زانیارییەکان نەیەن،

داواکاری

داواکارم لە بەڕێزتان کە دەنگ بدەن بۆ یەکلای کردنەوە بۆکسەکان کە بیسڕینەوە یاخود نەخێر.

دژایەتی

لەگەڵ

  لەگەڵ بۆکسەکان بسڕنەوە. ArkanEN123 ←وتووێژ ‏١٢:٠٠، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لێدوان

  زۆر سوپاس!.Agent aro (لێدوان) ‏٠٩:١٧، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Agent aro: هەڵە نەبم بانگھێشتکردنەکان نەگەیشتوون بەکەسیان. هەرچەنە ڕوونکردنەوەی تەواوەتیت نەداوە کە مەبەستت چییە بکرێت بە سیاسەت، بەڵام وادیارە مەبەستت ئەوەیە سندووقەکانی زانیاریدان گەر بە زمانی بیانی نووسرابن پێویستە بسڕدرێنەوە، گەر مەبەستتەکەت ئەوەیە، ئەوا شتێکی باشە بسڕدرێنەوە، بەڵام باشتر وایە لەجێگایان داتابۆکس دابنرێت. Tessla (وتووێژ) ‏١٢:٣٦، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
نموونەیەکمان پیشان دەدەیت؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٣:٢٦، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan
  1. نەمرەکان (فیلم)
  2. بلاک ویدۆو (فیلم)
  3. تۆڵەستێنەکان: جەنگی بێکۆتا
  4. دەستە خۆکوژییەکە (فیلم)
  5. تێریۆن لانستەر
  6. تەنھا تاوانی کوشتن لە بیناکەدا
  7. پشووی تایبەتی پاسەوانانی گەلەئەستێرە #
  8. کرۆنی سوێدی
  9. سۆپرانۆکان (وەرزی ١)
  10. سوارچاکی ڕەش (داین ویتمان)
  11. وێروۆڵف بای نایت (ئەڵقەیەکی تەلەڤیزیۆنیی تایبەت)
  12. ماد مان
  13. تاریک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  14. مژدە باشەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  15. پیاوی لمەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  16. سوارچاکی مانگ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  17. باخچەکان و پارکەکان
  18. ماندەلۆریان (کەسایەتی)
  19. ویچەرەکە
  20. ژووری ھەواڵەکان (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  21. ئاشتی دروستکەر (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  22. بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە (ڕوونکردنەوە)
  23. بیردۆزی تەقینەوە گەورەکە (زنجیرە)
  24. قایمقامی کینگستاون
  25. جۆن قەنستەنتین (ئارۆڤێرس)
  26. لوسیفەر (دی سی کۆمیکس)
  27. باری ئالێن (جیھانی فراوانکراوی دی سی)
  28. باری ئالێن (ئارۆڤێرس)
  29. سووپەرگێرڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  30. ئەفسانەکانی بەیانی
  31. قەنستەنتین (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  32. بەھزاد چ. بیر ئەنقەرە پۆلیسیزی
  33. نەبەزێنراو (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  34. دادوەرە شەیتانەکە
  35. تێد لاسۆ
  36. ڕاگنارۆک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  37. خاتوو. مارڤڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  38. ئینھیومانز ئاسمانی (کۆمیکس)
  39. ئینھیومانز (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  40. بریکارەکانی شیڵد
  41. بێگانەی نیشتەجێبوو (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  42. دراوسێکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  43. وانداڤیژن ئەنتۆراج (فیلم)
  44. لیڵێھامەر
  45. لیڵیھامەر
  46. گەڕەکەکە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  47. دادگایی و ھەڵە (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  48. کۆمەڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  49. لاودەرمێلک (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  50. جەماوەری ئای تی (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  51. ناوم ئێڕڵە
  52. چۆن دایکتانم بینی
  53. جۆن سنۆو
  54. گۆڤاری پەیست
  55. بۆڵ (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی ٢٠١٦)
  56. میدیا ڕایتس کەپیتەڵ
  57. لۆرا لێنی
  58. باری (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
  59. گاڵتەکردن
ئەمەنە ئەو نمونانەن کە بۆ بەکارهێنەرێکی ئێرەم ناردبوو، نامەوێت ناوی بهێنم Agent aro (لێدوان) ‏١٤:٥٧، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla پێیان گەیشتووە، با بۆکسەکان بسڕدرێنەوە بەڵام نەک لە جێگەیان داتا بۆکس دابنرێت چونکە هیچی لەگەڵ بۆکسەکانی خۆیان جیاواز نییە، خۆ داتا بۆکس هەمووی وەرنەگێڕدراوە، کێشەکە ئەوەیە Agent aro (لێدوان) ‏١٤:٥٢، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: جیاوازیان زۆرە، بەتێپەڕبوونی کات وتارەکان درووست دەکرێن. Tessla (وتووێژ) ‏١٥:٠٩، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Tessla دەکەواتە ئەوە دەبێت لە داهاتوودا بیری لێبکەینەوە Agent aro (لێدوان) ‏١٥:٢٦، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ڕاستیدا بوونی سندووقی زانیاری گرینگە و پێویستە، دەکرێت بۆ ئەو جۆرە وتارانە تاگی خاوێندکردنەوەی لەسەر دابنرێت وەک ئاماژەیەک بۆ بوونی کێشە لەوتارەکە، هەروەها چارەسەری دیکەش ئەوەیە کە نووسەری بابەتەکە ئاگادار بکرێـەوە بۆ چارەسەری ئەو بابەتە.Kurd2021 (لێدوان) ‏١٦:٢٧، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو بەڕێز Agent aro قسەکانی بەڕێز تێسلا ڕاستن پێویستە داتابۆکس لەجێگاکەیان دابنرێت یان وەک بەڕێز Kurd2021 دەڵێ گرینگە ئەو ئینفۆبۆکسە پێویستە تاگی لێبدرێت. مامۆزک وتووێژ ‏١٦:٣٢، ٢٩ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Ferhad Mamosk @Kurd2021 @Tessla داتا بۆکس لە جاتریان دادەنێین Agent aro (لێدوان) ‏٠٩:٠٠، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: گەر ئاوابێت، بڕیارێکی باش دەدەیت بۆ ویکیپیدیا، سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٠٩:٠٧، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Nskoalj: بەڕێزتان ئامادەن کە هەڵسن بە ئەنجام دانی ئەو کارە؟.Agent aro (لێدوان) ‏١١:٠٧، ٣٠ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Agent aro: بە ڕای من گەر نیوەی یان زیاتری وەرگێردرابوو، ئەوا مانەوەی خراپ نییە و بەشکووم کەسێک بێت و ئەوەی دواتری بکاتە کوردی چونکە مەرج نییە ھێنەری سندووقەکە بزانێت ھەموو دەقێکی نێو سندووقەکە بکاتە کوردی. بەڵام خۆی بەگشتی گەر سندووقەکە ھەمووی یا زۆرینەی وەرنەگێڕدراو بوو، ھەر باشترە دانەنرێت. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٧، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aramمنیش لەگەڵ ئەوەی تۆدام، ئەوانەی نیوەی وەرگێڕدراوە وەریان دەگێەین و ئەوانەی دیکەش کە وەرنەگێڕدراون، دەیسڕێنەوە.Agent aro (لێدوان) ‏١٦:٥٢، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram: هەرچەندە ئەوە ڕای خۆتە، بەڵام داتابۆکسەکە باشتر نابێت، لەجیاتیان دابنرێت؟!. Tessla (وتووێژ) ‏١٧:٠١، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro: گەر ھەموومان ھەوڵ بدەین چارەسەر دەبێت، دیسانیش پێم وایە کە ئەو داڕێژانەی ئێستا مانەوەیان باشترە لە سڕینەوەیان. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٢٣، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
زۆرچاکە ئێستا هەموو بەکارهێنەران بانگ دەکرێنەوە بۆ بەژداریکردن لە چاککردنەکە، گەر لە پێنج بەکارهێنەر زیاتر بێت ئەوا هەموویان وەردەگێڕین، بەڵام گەر لە ٣ کەس یان کەمتر بێت ئەوا هەموو بۆکسە وەرنەگێڕدراوەکان گەر نیوەشی پێشتر وەرگێڕدرابێت ئەوا هەر دەسڕدرێتەوە

بانگەشتنامە

@Ahrir, @Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا, @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Kurd2021, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی, @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرهاد, @هیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram، @Sakura emad، @Tessla.Agent aro (لێدوان) ‏٢٠:١٦، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Agent aro: دەستان خۆش بێت، و ماندوو نەبن، هیوادارم بتوانن شتێک بکەن، من وەک خۆم ناتوانم کە کار لەو داڕێژانە بکەم (ڕاستییەکەی وا بیردەکەمەوە سووکایەتی بەخۆم دەکەم گەر بیانکەمە کوردی). سپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٣٧، ٣١ی ئایاری ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Agent aro وەک بەرێز ئارام وتی گەر سندووقێک نیوەی وەرگێڕدراوە یان بەشی پێویستی وەرگێردراوە وا باشترە بوەستین و نەیسڕینەوە و چاوەڕێی کەسێکی تر بکەین وەرگێڕانەکە تەواو بکات، گەر سندووقێک ھیچی وەرنەگێڕدرابوو ئەوکات ئاساییە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٠٢، ١ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەوەڵا منیش چی بکەم چی لەویکیپیدیا دێت، کێشەی من نییە ئەوەی لەدەستم بێت دەیکەم.Agent aro (لێدوان) ‏٢١:٠٦، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بەژداریکەران


ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.


گوێنەدان بە داوای بەکارهێنەر

@Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا, @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, @Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی, @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرهاد, @هیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram، @Sakura emad.Agent aro Gejeluk ئەوانی دیکەش...

بەڕێزان ئەم کاتەتان باش، دیارە ماوەیەکی زۆرە دەمویست ئەم بابەتە باس بکەم بەڵام چاوەڕێی باش بوونم کرد ، بەڵام بەداخەوە دیارە هیچ کاریگەرییەکی نییە و سوودی نییە.بەڕێزان ماوەیەک @Tessla هەندێک کار دەکات کە زیاتر لە چوارچێوەی حەز و ئارەزووی خۆیدایە، واتا شتێک نییە کە لە سیاسەت و ڕێنمایی ویکیپیدیا بێت، جا نازانم ئەم کارانەی بە ئەنقەستە یان ئەوەی لە ناشارەزاییە.ئێمە لێرەین نامانەوێت رەنج و ماندووبوونمان بە خەسار بچێت بەهۆی ئەم بێ باکی و هەست نەکردنە بە مەسولیات، جا من لێرە بە کورتی باسیان دەکەم:

  • یەکەم:دروستکردنی دەروازە دیارە ئەمە کارێکی باشە و جێگای دەستخۆشییە بەڵام بەبێ ڕەچاوکرنی ناوەڕۆک و بەستەردان بۆ وتارەکانی دیکە، ئەمە وەک کاری دووکارەیە دوای ئاگادار کردنەوەشی بەداخەوە نەبای دێت نە باران, ئەگەر سەیری ئەم نموونانە بکەن ( دیزنی, کۆمپانیا, کۆمیک, ترسناک, دەیەی ٢٠٠٠ , کۆمەڵەی خۆر, زانستی کۆمپیوتەر , ئەنیمەیشن, وڵاتەکان,تەلەڤیزیۆن ,ڕۆژنامەوانی ,دەیەی ٢٠١٠, سۆشیالیزم, شمشێربازی ,جاڤا , بی بی سی, بەکتریا ... )دەبینین کە هیچ کامیان ناوەڕۆکەکەی بەستەریان بۆ وتارەکانی دیکە نییە تەنانەت هەندێکیان وتاری دەستپێک بەشی( زیاتر...)ی بۆ دانانێت بۆ چوونە سەر وتارەکە زیاتر لە ٦٠ دەروازەی بەو شێوەیە دروستکردووە ئەمە ناوی چی لێدەنێن؟،یان بەبێ پێداچوونەوە دایدەنێت. ئەمە ڕێک دژی سیاسەت و ڕێنماییەکانە چوونکە بنچینەی وتار لە ویکیپیدیا بەستەر لێدانە بۆ وتارەکانی دیکە.بەڵام بەرێز تێسلا بۆی گرینگ نییە دەلێت من پێم وانییە گرینگ بێت یان پێویست بێت.نازانم ئێمە کار بەحەزی تایبەتی دەکەین یان بەپێی ڕێنمایی و سیاسەت.هەر لانیکەم ئەوە یەکێکە لە کارە هەرە پێویستی و سادەکان کە دەبێت هەموو بەکارهێنەرێکی ویکیپیدیا ڕەچاوی بکەن ،چ ئەوەی ئەم کەسە بەڕێوبەر بێت، جابۆیە داوام ئەوەیە بە تەواوی سنوورێک بۆ ئەم بێ باکییەی دابنرێت.
  • دووەم: هەڵبژاردنی پاڵاوتنی وتاری هەڵبژێردراو بێ ئەوەی چارەسەری کێشەکانی بکات.لە ڕاستیدا کە ڕەخنەی لێدەگریت ڕێک دەبێتە بەرگریکار وادەزانێت کێشەی شەخسیمان لەگەڵیدا هەیە.وتاری پاڵاوتووە حەفتەیەکی نەخایاندووە هەڵی بژاردووە، ئەمە نازانم چ سوودێک بە ویکیپیدیا دەگەیەنێت؟.دیارە لەسەر ئەم بابەتەش قسەی زۆرم کردووە لەگەڵی بەڵام بەداخەوە هیچ بۆی گرینگ نییە.

بۆیە داواکارم کە بۆخۆتان لێکۆلێنەوە لە قسەکانم بکەن و ئەگەر گەیشتنە ئەنجام سنورێک بۆ ئەو کارانەی دابنێن .دواجار لەگەری بەردەوامی بەو کارانە ئەوە بێگومان دەبێت هەر خەریکی ڕاستکردنەوە و چاککردنەوەی هەڵەی بەڕێزیان بین.کە ئەگەر دوو بەکارهێنەری نوێ بێن ئەوەندەی دیکە ڕەوشەکە تێک دەدەن. ئایا پێویست ناکات سنورێکی بۆ دانرێت؟Kurd2021 (لێدوان) ‏١٨:١٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  پشتگیری

  لەگەڵ بەڕای من قسەکانی جنابت دروستە. پێم وایە دەبێت لەگەڵ ئەو بەڕێزە قسان بکرێت و لە سەر گرینگیی ئەم شتانە جەخت بکرێت.پەڕاو (لێدوان) ‏١٩:١٧، ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لە نیەتپاکیی بەکارھێنەر تێسلادا گومانم نیە. بەڵام بەداخەوە ئەم گلەییە دەربارەی وتاری ھەڵبژێراو ڕاستە. لێرە لە وتووێژ:مارتن کیمیدا من باسی ئەو کێشەیەم کرد. وتارێک بوو کە تێگەیشتن لێی ئەستەم بوو بەڕاستی. لە لێدوانی تێسلاشدا چەن ئامۆژگارییەکیشم بۆ یارمەتیدانی نووسی. ئیتر نازانم ئەو ڕەوتە لەو کاتەوە بەردەوام بووە یان نە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥١، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  لەگەڵ ئەوە لە بەڕێوەبەر چاوەڕێ دەکرێت، کە بە دەم بەکارھێنەرانەوە بچێت و یارمەتیان بدات. بە پێچەوانەوە لەگەڵ ئەوە نیم. ‏‎ʜᴀʀʏᴀᴅ وتووێژ ‏١٩:١٦، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  دژایەتی

  لێدوان:

قسەی تۆم بیست وەک لایەنی یەکەم حەز دەکەم قسەی ئەویش ببیستم لەسەر ئەوانەی خوارەوە:

  • دیارە کە وتاری ھەڵبژێردراو نابێت ھەرگیز پەلەی لێ بکرێت تا دوایین دژیەکیشی چارەسەر دەکرێت
  • بەڕێوەبەران لەگەڵ ئەوەی کە دەبێت نموونەی بەکارھێنەران بن مرۆڤن و ھەموومان کەم و کوڕیمان ھەیە لەوە تێدەگەم، بەڵام ئایا بەڕێزیان ویکیپیدیایان لە پێش ھەمووشتێک داناوە؟
  • کۆتا خاڵ ماندووبوون و بێتاقەتی دەبینم لە بەشداری و جۆر و شێوازی وەڵامدانەوەکانی بەڕێوەبەر تێسلا، ئایا ئەو جگە لەوەشی کار بۆ ویکیپیدیا دەکات بیر لەوە دەکاتەوە کە پێویستە ھێمن و ھێواش بێت و خاوتر کارەکان بکات، و گرنگی بە تەندرووستی خۆشی بدات؟

سپاس —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏٢٠:٤٦، ٣١ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  لێدوان::Sakura emad: سڵاو، بەخۆشحاڵییەوە پێشتر وەڵامی هەر سێ پرسیارەکەم لە شوێنی جیاجیا داوەتەوە، پێم سەخت نییە، و دووبارەش دەیانخەمەوەڕوو:

  • یەکەم؛ دیارە کە یەکێک بەڕێوەبەر بێت، هەڵبەت دەشزانێت سیاسەتەکانی وتاری هەڵبژێردراو چۆنە. ئەو بەڕێزە لەسەرەوە پێی وتووم "هەڵبژاردنی پاڵاوتنی وتاری هەڵبژێردراو بێ ئەوەی چارەسەری کێشەکانی بکات"، واتا هەر بەڕاستی من بەلامەوە گرینگ نییە کە کێشەکانی نێو وتارەکە هەر چەنێک یان چۆن بن؟. ئەگەر ئەو وتارەی ئێستا لە پەڕەی دەستپێکدایە چەن هەڵەیەکی زەقی بۆم دەرکرد، ئەوا من دەڕۆم چاکی دەکەم تا ئەو کێشەیەی نەمێنێت، منیش ئەوەم پێ خۆشە کە یارمەتیمی دا. بەس ئەگەر ئەو تەنھا ڕەخنەی گرت و دژم وەستایەوە؟، و تەنھا پێم بڵێت: "دژ؛ وتارەکە کێشەی هەیە"، من لێرە چیم بۆ بمێنێتەوە؟ چاوەڕێی کێ بم بێت چاکی بکات؟، وتمان لەو کارە پەلە ناکرێت، بەڵام ئایا مانگێک بۆ یەک وتاری هەڵبژێردراو چاوەڕێ بکەم؟ یان ساڵێک؟، وتاری وزەی خۆری هەڵە نەبم لە ٢٠٢١ەوە پاڵێورابوو، کەس بەلایەوە چوو؟ منیش نزیک چەن ڕۆژێکە خۆم بۆ وتارێک ماندوو کردووە و تا بەجوانی دایبڕێژم، یەکێک لەولاوە دوو هەڵەی تێ بینیووە و پێم ئەڵێت پێویستە پێداچوونەوەی بەسەر بکرێت، باشە پێداچوونەوەی بەسەر بکەن کێشە نییە، بەڵام تا چەندێک ڕاوەستم؟ مانگێک؟ ساڵێک؟ دووساڵ؟. پێشتر ئەم شتانە ڕوویداوە لە پاڵاوتنەکان بۆیە قسەکانم سەربەخۆ ناکرێن. هەموو وتارێک هەڵەی تێیە، بەڵام ئایا زەقن! یان زۆرن! یان کەمێکن! ئەبێت دیاری بکرێن، نەک بڕۆین بە دووهەڵەی نێو وتارێک دژ بوەستینەوە.
  • دووەم؛ پێشتریش وتوومە حەز بەشوێنکەوتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زۆر ناکەم، تاکە شوێن بتوانم تێیدا کاتی خۆم بەسەر بەرم ویکیپیدیایە، بۆیە گەر لەپێش هەموو شتێکەوە نەبێت، ئەوا ئەم قسانەش ناکەم.
  • سێیەم؛ "ماندووبوون و بێتاقەتی دەبینم لە بەشداری و جۆر و شێوازی وەڵامدانەوەکانی بەڕێوەبەر تێسلا": لەڕاستیدا لەو باوەڕەدا نیم کە کاتی ماندوبوونی من بەتەواوەتی هاتبێت، بۆیە نازانم لەکوێ ماندوبوون بە بەشدارییەکانم بینراون. هێمن و هێواش بەپێی کەسەکەیە کە هەڵە زۆرتر دەکات یاخوود نا، بەڵێ ڕاستە کەمێک بەپەلە کارەکانم دەکەم، بەڵام هەوڵی کەمترین هەڵە دەدەم یان هەر تێی ناکەم. من لە کۆنەوە کە لێرەم بەم شێوەیە بوومە، بۆیە تەندروستیم باشە و خۆم بەوجۆرە ڕاهاتووم.

دیارە کە حەزم ناکرد کارەکانم بگەنە ئاستێک لە دیوەخان باسیان بکرێت، بەڵام ئیتر دەبوایە چاوەڕێی ئەوەشم بکردایە، بەهۆی پەلەکردنەوە نا، بەڵکو بەشدارییەکانی من تەنھا تەکنیکی نین، تەنھا نووسینی وتار نین، بەڵکو زۆرترین کارەکانی ویکیم گرتۆتە سەر شان کە گرینگن ڕۆژانە و هەفتانە نوێبکرێنەوە(کە ئەمەش وادەکات ڕەخنە لێم زۆرتربێت). گەر هەر پرسیارێکی تر هەبێت، ئەوا بیکەن و دەمەوێت وەڵام بدەمەوە، سوپاس. Tessla (وتووێژ) ‏٠٦:٣٤، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  لێدوان:—— 🌸 Sakura emad 💖 لە ڕاستیدا من نموونەی کارە تێکدەرەکانی ئەوم نیشانداوە، ئەمە باسی شتێک نییە کە پێویستی بەقسەی لایەنی بەرامبەر بێت .من باسی ئەوەدەکەم کە ئەو کارانە ناچنە خزمەت بە ویکیپیدیا بەڵکو زیادکردنی کێشە و گرفتە .وەک دەبینیی دەروازەکان چۆنن دانراون و ئاگادارم کرودووەتە بەڵام بێ باکانە دەلێت ئەو بابەتە بۆ من گرینگ نییە و ئاساییە!!نازانم ئەو قسەیە لای بەڕێزت چی دەگەیەنێت ئەمە واتای ئەوەیە کە من کار بە حەز و مەیلی تایەتی خۆم دەکەم، تەنانەت بە وشەیەکیش باسی دەروازەکانی نەکردووە.سەبارەت بە پاڵاوتنی وتارەکان وەک دەبینیی لە جوابکەی چی دەلێت.ئەو پەلەیەتی و پەلەکردنیشی بووەتە هۆکاری دروستکردنی سەدان کێشە کە باوەڕناکەم خۆشی بتوانێت چارەیان بکات.چونکە ئەو خۆی پێ ڕاستە.من بۆیە ئێوەم بانگێشت کردووە تا سنورێکی بۆ دانێن ، من باسی ئەو هەموو پۆلەش ناکەم کە بەتاڵن و هیچ وتارێکیان پێوە پەیوەست نییە. @Tessla سەبارەت بە ئەرک ئەوە بێگومان هەرکەس بەشی خۆی ماندوو بووە و کەم و کوریشی هەبووە دیارە تۆش بەشی خۆت ماندوویت یەڵام لێت تێک نەچێت ئێرە شوێنی حەز و خولیای تایبەتی نییە کە بەدڵی خۆت کار بکەیت. پێش تۆ لێرە کەسانێک خزمەتیان کردووە کە پیت بە پیت پێداچونەوەیان بە بابەتەکان کردووە.دیارە ئەوانیش بێ کەم و کوڕی نەبوون بەڵام بەو شێوەیەی تۆ نەخێر کە بێ باک بن.ئەم بابەتەم بۆیە داناوە تا تێبگەیت پێویستە بەخۆتدا بچێتەوە و چارەسەری ئەو کێشانەش بکەیت کە ناوتەتەوە. Kurd2021 (لێدوان) ‏١٠:٤٧، ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  لێدوان: بەڕێز @Tessla: زۆر بەباشی کارەکانت دەبینم، یەک شتم لە تۆ بینیووە کارە سودبەخشەکان ناکەیت هەرچەندە بەڕاستی منیش نایکەم وابزانم لەم کۆتایدا خۆم داڕێژیەکم دروست کرد کە پێویست بوو، بەڵام تکایە دەروازە شتێکی گاڵتە نییە و هەروەها وتاری هەڵبژێراویش، چونکە هەموومان دەزانین وتاری هەڵبژێردراو بەشێکی سەرەکی پێڕستی پەڕەی ویکیپیدیایە، بەڵام لە ئێستادا بەڵگەکان بەتەواوتی نەخرێنە ڕوو من هیچ جوابێکم لەسەر ئەم دیوەخانە نابێت هەتاوەکو بەکارهێنەرەکانی تریش قسە دەکەن، زۆر سوپاس.Aro Salar (لێدوان) ‏١٣:١٤، ١٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Serchia, @Calak, @Aza, @مامۆستا, @Amine yousefi, @Danial2703kurdistan, @Ayoub Majeed, @ArkanEN123, @MFTG, بەج@Kushared, @Pirehelokan, @Aram, @Halbast420, @Paraw, @Muhammed taha, @Épine. @ساکاتا گینتۆکی, @-Haryad, @Abdurhman Ahmad, @فەرهاد, @هیوا@ ،کاردۆ جاف، @Aram، @Sakura emad.Kurd2021 Gejeluk ئەوانی دیکەش...

دەتانەوێت بابەتەکە بە ڕێکەوتن بکرێت یاخود لێسەندنەوەی پۆست؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Aro Salar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ١٤:٠٥، ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)

  لەگەڵ بۆ لیسەندنەوەی پۆست

  لەگەڵ بۆ ڕێکەوتن

  لێدوان:

@Tessla: کێشەی کۆمەڵگەی ویکیپیدیا وتارە هەڵبژێردراوەکانی گشتە، لێرەدا ئێمە نامانەوێت وزە و جۆش و خرۆشییەکەت لە وتاری گەمینگییەکان یاخود یارییە کاییەکان بەسەر بەریت، تاکە مەبەستی @Kurd2021: ئەو وتارانەی تۆ دروستی دەکەین ئەو خوێندنەوەیەیان نییە سەرچاوەیەکی بەربڵاو نییە، بۆیە تکایە واز لەو وتارانە بهێنە و دەستبکە بە وەرگێڕان و داڕێژی کردن بۆ وتاری زۆر بەسود لەچاو ئەوانەی تردا و کاتێک وتارێک بۆ وتاری باش یاخود هەڵبژێردراو دادەنێیت تەنها من و چەند کەسێکی تر بانگ مەکە بەڵکو زیاتر لە ٢٠ کەس بانگ بکە با دوای وا گلەیت نەیەتە سەر، زۆر سوپاس، گەر بە ئەم مەرجە ڕازیت ئەم پەڕەی دیوەخانە دادەخەین دوای دوو هەفتەی دیکە گەر بەکارهێنەرەکانی تر وەڵامیان نەبێت بۆ ڕێکخستنی مەرجەکان — ئەم لێدوانە لەلایەن Aro Salar واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠٩:٣٠، ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ (UTC)

سڕ کردنی @Tessla

ئەنجام:

  نەکرا؛ باسەکە نەگەیشتە ئەنجام. Nskoalj (لێدوان) ‏١٩:٠١، ٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)

ئەم لێدوانە بەسراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.

سڵاو لە @Sakura emad: و @Aram: و @Serchia: و @Kushared: و @Kurd2021: و هەر بەکارهێنەرێکی تر کە تەمەنی سەروو ٢ ساڵ بێت سڵاو لە @Sakura emad: و @Aram: و @Serchia: @Kushared: و @Kurd2021:

مەبەست

لێرە کۆبووینەتەوە دەربارەی سڕکردنی بەڕێز تێسلا، بەهۆی ئەوەی لەسەرەتای بەکارهێنانی بەڕێوبەرایەتی سودی نەبووە بۆ ویکیپیدیا و ئەم کۆتا جارەی کە لە کێبڕکێکەدا کۆمەڵێک وتاری زۆر خراپی دروستکرد و لایەنی خراپەکاری پێوە دیاربوو و ڕێزی ناو کێبڕکێیەکەی نەهێشت بۆیە لێرە دەمەوێت دەنگ بدەن.

ئەنجام

بە سڕکردنی بەڕێز Tessla بۆ ماوەی ١٨ ڕۆژ، یاخود زیادکردنی لە کۆبوونەوەکەدا ئەمەش وەکو هۆشیارکردنەوەی لەسەر ئەو کارەی کە لە مێژە بەسەرماندا تێپەڕبووە لە ویکیپیدیا

تێبینی

هیچ نەرمو نیانییەک نابێت بەرامبەر بەکارهێنەر بەکاربهێنرێت، و لێبووردنی نییە و پازشیش نییە

  لەگەڵ

  دژایەتی

  دژ لە لێدوانی خوارەوە ھۆکارەکەم ڕوون کردووەتەوە. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

  لێدوان:

.Aro Salar (لێدوان) Aro Salar (لێدوان) ‏٢٠:٢٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەر چەند من ساڵێکە لە ویکیپیدیام بەڵام ڕای خۆم دەڵێم. من خۆم سەرەتا ساڵی پێشوو بوو کە لە ویکیپیدیای فارسییەوە ھاتمە ویکیپیدیای کوردی و کاتێک چاوم لە دەستکارییەکان دەکرد ھەر ناوی بەڕێز تێسلام دەبینی. ئێمە بەپێی ئامارەکان ١٤٧ بەکارھێنەری چالاکمان ھەیە لە کاتێکدا ویکیپیدیای ئینگلیزی ١٢٢ ھەزار بەکارھێنەری چالاکی ھەیە، شایەد ئەگەر لەوێ بەکارھێنەرێک بڕوات جێگای زۆر دیار نەبێت بەڵام لێرە ئەگەر ھەر بەکارھێنەرێکی چالاک بڕوات (بەتایبەت بەکارھێنەرێکی ئاوا کە دەیان ھەزار دەستکاری تەنیا لەماوەی ساڵێکدا ھەبووە)، چیتر ویکیپیدیای کوردی جێی خۆی ناگرێتەوە. من کێشەی تێسلام لەگەڵ چەند بەکارھێنەرێک دیوە، ھەر چەند خۆشم دژی سیاسەتەکانی ئەو بەڕێزە لە بابەتی وتارە ھەڵبژێردراوەکانم، بەڵام ھیچ کات لەگەڵ لێستاندنەوەی بەڕێوەبەرایەتی یان بەربەستکردنیدا نیم و پێموایە بەو کارە کۆلکەیەکی ویکیپیدیای کوردی تێک دەشکێت. ئێمە لێرە لە بابەتی کەمبوونی ئەندام دەناڵێنین، چۆن لەبیری لادانی بەکارھێنەرێکی چالاک دان؟ ئەی بۆ کارەکانی نەبینین و چاو لێنەکەین کە چەندی دەستکاری ھەبووە و چەندی وتار ساز کردوو؟ ئێرە ویکیپیدیایە و ھەموو دەتوانن بەشدارییان ھەبێت، ئێوە لە من چاکتر ئەوانە دەزانن و ھەتا ئەو جێگایەش بزانم و لە یاساکان تێبگەم، تێسلا ھیچ یەک لە یاساکانی پێشێل نەکردوون. باشتر وایە لەجیاتی ڕقداگرتن لە یەکتری لە بیری بەرەوپێشبردنی ویکیپیدیاکەماندا بین؛ بۆ لەجیاتی سکاڵای بەربەستکردن، دوو پڕۆژەی نوێ دەست پێ نەکەین؟ بۆ بە یارمەتی یەکتری بیرێکی نوێ بۆ کێشانی بەکارھێنەری نوێ بۆ ئێرە نەکەین؟ بۆ شتێک بۆ چوونەسەرەوەی ویکیپیدیای کوردی لە بابەتی جیاوازەکان لە ئامارەکاندا نەکەین؟ بۆ دەبێ ئێمە ھەتا ئێستا لە دەیان پڕۆژەی ویکیمیدیادا ھەر ویکیپیدیا و ویکیفەرھەنگمان بە کوردیی ناوەندی ھەبێت؟ تکایە ئەگەر شتێکمان لەدەست دێت با بەرەوپێشچوونی پڕۆژەکە بیکەین. Nskoalj (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj ببمورە بەڕێز وتەکانت وەرناگیرێن، چونکە تەمەنت یەک ساڵە، ببورە Aro Salar (لێدوان) ‏٢١:٥٥، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aro Salar: نەمدەوسیت قسە بکەم چونکە زۆر ماندووم، بەس لەبەر ئەم لێدوانەی سەرەوەت خۆم نەگرت. @Nskoalj: بەکارھێنەرێکی لێزانە و مادام دەسەڵاتی دەستکاریکردنی ھەیە، دەتوانێت ڕای خۆی بڵێت. تکام وایە ئەم جۆرە لێدوانە دووبارە نەبێتەوە. لەگەڵ ڕێزدا. ⇐ئارام وتووێژ ‏٢٢:٠٦، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram زۆرباشە، بەڕێز ئارام، هیوادارین تۆش لەکاتی خۆیدا وەڵامێک بدەیت، زۆر سوپاس و بەڕێز @Nskoalj بەڕێز تێسلا خۆمان دەزانین کە ئەمە یەکەم جاری نییە دژی یاساکانە و من لە زووەوە و چەند بەڕێوبەرێکی دیکە دەزانین، بەڵام بەربەستی ناکەین، بەڵکو سڕی دەکەین لە کێبڕکێیەکە، واتا ڕێگەی نادرێت دەستکاری بکات، لە بەرواری کێبڕکێیەکەدا، و بەڕاستی بەڕێز تێسلا زۆر خۆ نەگونجێنەرە.~~~ Aro Salar (لێدوان) ‏٠٦:١٨، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Sakura emad @Serchia @Kurd2021 @Kushared تکایە وەرنە ڕا و بۆچوونتان بڵێن Aro Salar (لێدوان) ‏٠٨:٠٤، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aro Salar من پێشتر بۆچوونی خۆم لەسەر کارەکانی نوسیوە و پێم وانییە دووبارە پێویست بێت .سوپاس Kurd2021 (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لەگەڵ ڕێزم بەڵام ئەوە جۆرێک ڕکابەرلادانە. ئەگەر ھەڵەیەک و شتێک بکات لە پێشبڕکێدا ئەوە بەڕێوەبەرانی تر دەیزانن و دواتر لە کۆتاییدا ڕەچاوی دەکەن. ھیوای سەرکەوتوویی بۆ ھەمووان. Nskoalj (لێدوان) ‏١١:٢٩، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj دەمزانی قسەی وادەکەیت بەڵام گەر کارەکانی بەڕیز تێسلا بە ڕکابەری بزانیت، ئەوا زۆر هەڵەیت، چونکە ئەوە کێبڕکێ نییە کە ڕێز نەمێنێت، جەنابتان هیوادارم ڕابووەستن لەم کۆبوونەوەیەدا چونکە ئەمە پێنج ڕۆژی پێدەچیت بەلایەنی کەمەوە Aro Salar (لێدوان) ‏١٢:٠٧، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من نە دژبەری ئێوەم و نە ھاندەری تێسلا و ئەگەر ئەو شتە پێچەوانەش بایە من ھەر لەو لایە ڕادەوەستام. من تەنیا ڕا و بۆچوونی خۆم گوت و چیتر درێژە بە باسەکە نادەم و ھۆکارێکی تری دژایەتیشیم ئەوەیە تێسلا تۆمەتبار دەکەن بەبێ ئەوەی بەڵگەیەک بخەنە ڕوو و دەڵێن بێڕیزی دەکات یان یاساکانی پێشبڕکێ پێشێل دەکات! ئەوە زۆرینەی کۆمەڵگا و بەڕێوەبەرانن کە قسەی کۆتاییدا لەبارەیدا دەکەن. Nskoalj (لێدوان) ‏١٢:٣٢، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەگشتی من خۆم دەستکارییەکانی ھەموو لایەکتانم بینیوە و گەر من لە بەرامبەر تێسلادا بام ڕاستییەکەی دڵم نەدەھێشا لێی بەڵام... من ڕای خۆم گوت و ھۆکاریشم ھێنایەوە، بەڵام باشتر وایە بەڵگە بخەنە ڕوو و بەستەر بۆ وتەکانتان دابنێن ھەتا ئەوانەی دیکە چاکتر لە باسەکە تێبگەین. ھیوادارام ھەمووتان سەرکەوتوو بن. چیتر با باسەکە لە نێوان خۆماندا درێژتر نەکەینەوە، سپاس. Nskoalj (لێدوان) ‏١٣:١٠، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Nskoalj بۆیە دامنەنا لەبەر ئەوەی ، ڕێکە ئەوەی دیوەخانی پێش ئەمە مەسەلەکە لەسەر ئەو بوو، ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)#گوێنەدان بە داوای بەکارهێنەر ئەوەتانێ، ئەکواتەش شکاتی لەسەری هەبوو، بەڵام تا توانیم تۆزێکم بۆ پۆشی بەڵام هی ئەمجارەی زۆر بوو، لە وتووێژەکەی سەرەوەیدا هەموو کێشەکانی نوسراوە، تەنها ئەم دیوەخانەی خوارەوەڤهی کۆنەکەی کۆکردەوە و هەروەها هی کێبڕکێیەکەشی هێنایە سەر، بۆ زانیاریشت ئەمە ڕکابەر لادان نییە، بەڵکو گەڕانەوەی ڕێزە بۆ پێشبڕکێیەکە، و پاراستنی هاوسەنگی تا ڕەدەیەکی کەم Aro Salar (لێدوان) ‏١٣:٢٤، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەگەر ئەمە لەسەر پێشبڕکێی وتارنووسینەکەی مێتاویکییە و بەس، ئەوا دەتوانن بەردەوام بن، بەڵام Tessla دوو وتاری بۆ ھەژمار ناکرێ و بۆ ئێستا ھەر ئەوەندە بەسە کە باسی بکەم. دەتوانن بەردەوام بن. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٣:٥٨، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەڕێز ئارۆ ھەر ئەو جۆرەی کە گوتم بەڕێوەبەران بەتایبەتی کاک ئارام و کاک محەممەد ھۆشیاری ڕکابەرییەکن و تەواوی خاڵەکان لەبەر چاو دەگرن بۆیە پێویست نییە نیگەرانی ھاوسەنگیی کێبڕکێیەکە بی. ھیوای سەرکەوتن بۆ ھەمووتان لەو کێبڕکێیەدا. Nskoalj (لێدوان) ‏١٤:٠٣، ٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم وتووێژەی سەرەوە بەستراوە. تکایە دەستکاریی مەکە. ھەر لێدوانێکی داھاتوو پێویستە لە بەشێکی نوێی پەڕەکە دابنرێت. نابێت ئەم وتووێژە دەستکاری بکرێت.