بەخێربێن



ھەنووکە ١٥ وتار لە دەروازەی بەکتریادا ھەیە. وتارێک لەوان بە ھەڵکەوت ببینە

پێشەکی

بەکتریا (بە ئینگلیزی: Bacteria، بە یۆنانیی کۆن: bakterion بە واتای "گۆپاڵی ورد") زیندوەری تاک خانەن وەک گۆیەکان و گۆپاڵۆچکەکان کە بە شێوەی بەکۆمەڵ کۆدەبنەوە شێوازی جۆراوجۆر وەردەگرن وەک زنجیرەیی یان تەزبیحی کە پێیان دەوترێت "گۆی زنجیرەیی" یان لە شێوەی ھێشوو کە پێیان دەوترێت "گۆی ھێشوویی". دوورییەکانی بەکتریا لەنێوان ٠٫٥ بۆ ٥ مایکرۆمەتردایە، و بەکتریا بە چەندین شێوەی جیاواز دەردەکەوێت، میکرۆب یان بەکتریا لە زانستی بەکتریا (بەکتریۆلۆژی) خوێندنەوە و لێکۆڵینەوەی لەسەر دەکرێت کە بە بەشێک لە وردبینناسی (مایکرۆبایۆلۆجی) دادەنرێت.لەھەموو شوێنێک دەیبنین، لەژێر زەوی تاقوڵایی ٤٠٠ مەتر تا بەرزایییەکی سەرکەش لەھەوا، لە پلەی گەرمی زۆر بەرز نزیکی دەمەگڕکانەکان، لەناوچە جەمسەرییەکان، وەلەناو لەشی گیانەوەراندا (لەناو دەزگای ھەرس و ھەناسە).

ژینگەی بەکتریا زۆر جۆرە. ئەم زیندەوەرە توانای ژیانی لەھەر شوێنک و ژینگەیەکی جیاوازدا ھەیە لەسەر زەوی تەنانەت خاک و ئاوی قووڵ و توێکڵی زەوی، بگرە ئەو ژینگانەی ڕێژەیەکی بەرزی پاشەرۆی ناوەکی و گۆگردی ترشی تێدایە، نزیکەی ١٠ ملیارد خانەی میکرۆبی لەیەک گرامی خاکدا دەژی و سەدان ھەزاری لەیەک مللیمەتر سێجا ئاوی دەەریادا دەژی. لەسووڕەکانی ژینگەدا، بەکتریا ڕۆڵێکی سەرەکی چالاک دەگێڕێت لەسووڕاندنی خۆراکە ژینگەیییەکان، زۆرێک لەقۆناغە گرنگەکانی سووڕی خۆراک (بەئینگلیزی: nutrient cycle) بەھۆی بەکتریاوە ئەنجام دەدرێت. گرنگترین ئەم قۆناغانەی جێگیرکردنی نایترۆجینە لە بەرگی ھەوا.

وتاری ھەڵبژێردراو

ڤایرۆسی بەکتریا خۆرکە بە ئینگلیزی: bacteriophage یەکێکە لەجۆرە باوەکانی ڤایرۆس کە تووشی بەکتریاکان دەبن و پەلاماریان دەدەن. ڤایرۆسی بەکتریا خۆرکە لەشێوەدا لە نزیکە لە ڤایرۆسی ھەڵامەت و سورێژە. ڤایرۆسی بەکتریا خۆرکە پێکھاتووە لە سەرێکی بیست ڕوویی کە ناوکە ترشی تێدایە و لەژێر سەری کلکێکی گرژۆک یارمەتی دەدات بۆ تێکردنی ناوکەترشەکانی بۆناو خانەی بەکتریاکان.

زیاتر...

وتار

ڕۆبێرت کۆخ (ماوەی ژیان:١١ی کانوونی یەکەمی ١٨٤٣ تاکوو ٢٧ی ئایاری ١٩١٠) پزیشک و زانایەکی ئەڵمانی بووە و لە ساڵی ١٩٠٥ دا خەڵاتی نۆبێل ی لە بواری پزیشکیدا وەرگرتووە و دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، لەسەر دەستی پزیشکی ئەڵمانی فریدریک جۆستاف جیکۆب لە جۆتنجن وانەی پزیشکی خوێندووە و ساڵی ١٨٦٦ تەخەروجی کردووە، پاشان لەجەنگی نێوان فەرەنسا و بڕوسیا بەشداری کردووە و دواتر کراوە بە ئەفسەری پزیشک، بەھەوڵ و زیرەکی و لێھاتووی خۆی توانیوێتی ببێتە دامەزرێنەری زانستی بەکتریا، وەکو پزیشک لەزۆربەی نەخۆشخانەکانی ئەڵمانیا کاری کردووە و ماوەیەکیش مامۆستای زانکۆی بەرلین بووە. ڕۆبێرت کۆخ ھەموو ژیانی خۆی بۆ توێژینەوەی زانستی تەرخان کردووە، ھەوڵێکی زانستی زۆر گەورەی داوە بۆ دۆزینەوەی میکرۆب و بەکتریا، یەکەم کەس بووە کە سەلماندۆێتی ئەو نەخۆشییانەی دەگوازرێنەوە لە ڕێگای چەند زیندەوەرێکی زۆر بچووکەوەن کە بەچاو نابینرێن و دواتر ئەوەشی سەلماندووە کە بەکتریا دەبێتە ھۆی پەیدابونی نەخۆشی (الجمرە الخبیسە).


زیاتر...

وتار

نەخۆشییە چڵکییەکان یان تەشەناناسین (بە ئینگلیزی: Infectious disease[١]) یەکێک لە ڕشتەکانی پسپۆڕایەتیی پزیشکییە کە لەگەڵ نەخۆشییە چڵکییەکان و دۆزینەوە و چارەسەر و دەرمانکردنی ئەم جۆرە نەخۆشییانە کاری ھەیە.[٢] ئەم ڕشتە پزیشکییە لەگەڵ دۆزینەوە و دەرمانی گشتگرییەکانی نەخۆشییە چڵکییەکان و لەناوبردنی ئەوان و ھەروەھا لەگەڵ خۆڕاگریی بەکتریا و میکرۆبەکان لە بەرانبەر دەرمانەکاندا، بەرخۆریی ئەنتیبایۆتیکەکان و تەشەنای نەخۆشخانەیی کار دەکات.[٣] ئەم جۆرە نەخوشییانە ھەر لە کۆنەوە لەگەڵ پزیشکیی ناوچە گەرمەسێرەکانی زەوی پەیوەندیی ھەبووە و، زۆربەی نەخۆشییەکانی ناوچە گەرمسێرەکان و نیمچە گەرمسیرەکانی زەوی لە جۆرە نەخۆشییە چڵکییەکان بووە.

زیاتر...

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان