نەخۆشییە چڵکییەکان
نەخۆشییە چڵکییەکان یان تەشەناناسین (بە ئینگلیزی: Infectious disease[١]) یەکێک لە ڕشتەکانی پسپۆڕایەتیی پزیشکییە کە لەگەڵ نەخۆشییە چڵکییەکان و دۆزینەوە و چارەسەر و دەرمانکردنی ئەم جۆرە نەخۆشییانە کاری ھەیە.[٢] ئەم ڕشتە پزیشکییە لەگەڵ دۆزینەوە و دەرمانی گشتگرییەکانی نەخۆشییە چڵکییەکان و لەناوبردنی ئەوان و ھەروەھا لەگەڵ خۆڕاگریی بەکتریا و میکرۆبەکان لە بەرانبەر دەرمانەکاندا، بەرخۆریی ئەنتیبایۆتیکەکان و تەشەنای نەخۆشخانەیی کار دەکات.[٣]
مێژوو
دەستکاریئەم جۆرە نەخوشییانە ھەر لە کۆنەوە لەگەڵ پزیشکیی ناوچە گەرمەسێرەکانی زەوی پەیوەندیی ھەبووە و، زۆربەی نەخۆشییەکانی ناوچە گەرمسێرەکان و نیمچە گەرمسیرەکانی زەوی لە جۆرە نەخۆشییە چڵکییەکان بووە.[٤]
دۆزینەوە
دەستکاریپزیشکەکانی تایبەت بە نەخۆشییە چڵکییەکان لە چەندین جۆر تاقیکردنەوە بۆ دۆزینەوە جۆری ئەو میکرۆب، بەکتریا، کوارگ یا ئەو ڤایرۆسانەی وا دەبنە ھۆی چڵک کردن کەڵک وەردەگرن وەک[٥]ڕەنگکردن گرەم، چاندنی خوێن لە تاقیگەکان، تاقیکردنەوەی سرۆم، کێشانی نەخشەی جێنەتیک و کاردانەوەی زەنجیری پۆلیمراز.
دەرمان
دەستکاریپزیشکەکان چەندین جۆر ئەنتیبایۆتیک و ڕێگەی دەرمان بۆ چارەسەرکردنی نەخۆشییە چڵکییەکان بەکار دەھێنن. جۆری ئەنتیبایۆتیکەکان و ڕێگەی دەرمان پەیوەندیی بە جۆری میکرۆبەکان و ڤایرۆسەکان و کوارگەکانەوە ھەیە.
فێرکاری
دەستکاریلە ئەمریکا پسپۆرایەتی لە نەخۆشییە چڵکییەکان لە ئیدامەی ڕشتەکانی پزیشکی نێوخۆیی و پزیشکی منداڵان فێرکاری ئەکرێ. پزیشکەکانی ناۆخۆیی لانیکەم دوو ساڵ فلۆشیپ و پزیشکەکانی منداڵان سێ ساڵ دەورەی فێرکاری دەبێ ببینن و لە دوای قبووڵ بوون لە ئەزمونی سرانسەریدا، دەتوانن ببنە پسپۆر لە پزیشکی نەخۆشییە چڵکییەکان.
سەرچاوەکان
دەستکاریبەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاری
ئەم پزیشکی وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە نەخۆشییە چڵکییەکان تێدایە. |