تەشەنا بریتییە لە تێچوون، بڵاوە بوون و گەشە کردنی میکرۆب و مشەخۆر لە برین یا ئەندامێکی زیندوو (میواندار). ئۆرگانیسمی میکرۆبی، جەستەی خانەخوێ دەکاتە خوانی بژیوی خۆی و تێدا دەگەشێتەوە و پەرە دەستێنێ. ھۆکارەکانی تەشەنا بریتین لە جۆرەکانی مشەخۆر، ڤایرووس، پریۆن و کارگ و....

A false-colored electron micrograph shows a malaria sporozoite migrating through the midgut epithelia.

کۆئەندامی بەرگریی جەستەی نەخۆش بە شێوەی ئاسایی لەگەڵ ئەم میوانە بیانییەدا بەربەرەکانێ دەکا. بەم ھۆیەوە لە قۆناخەکانی سەرەتاییدا دیاردەی ھەو کردن ڕوودەدات.

پزیشکی پسپۆڕی تەشەنا دەتوانێ بە نواندنی دەرمان، ڕەوتی نەخۆشییەکە بەرەو باش بوون ببات.

ناسینەوە دەستکاری

ناسینەوەی چڵک لە کتوپڕێکدا ناکرێ، بەڵام پزیشک دەتوانێ لە کاتی شک کردن لە ھەرجۆرە تەشەنایێ، لە ئەزموونەکانی خوێن، میز یان کشتی خڵتی سی یارمەتی بگرێ. ھەروەھا ڕادیۆگرافی سینگ و ئەزموونی پیسیش بەسوودە. بۆ دڵنیا بوون لەوەی کە سەرچاوەی تەشەناکە، مێشک نییە، لە شلەی مێشک - پەتەمازە (CFS) نموونەیەک ھەڵدەگرن و دەیخەنە ژێر تاقی کردنەوە.

لە منداڵاندا سیانۆز (شین بوونەوەی پێست)، تاکی پنی (ھەناسە سواری]] و بزڕکانی پێست نیشانەی تەشەنای تووشە. نیشانەیەکی گرنگی تر تا و یاوی ژوور٣٩ پلەی سانتیگرادە. ناساندنی ھۆکاری تەشەنا زۆر گرنگە و دەبێ دەسبەجێ جۆری ئۆرگانیسمی بەدیھێنەری چڵک دەسنیشان بکرێ تا پزیشک بتوانێ جۆری دەرمانەکە دەسنیشان بکات. تەشەنای ڤایرووسی بە دەرمانی دژەچڵک (ئانتی بیووتیک) چارەسەر نابێت.

نیشانەکان و لێکەوتەکان دەستکاری

  • ماندوویی درێژخایەن زیاتر لە سێ مانگ
  • دابەزینی لە پەستای کێشی لەش
  • عارەق کردنی شەوانە
  • ھەست بە ئێش و کزانەوەی ماسوولکەکانی لەش

لێکەوتەکان

  • لە لێکەوتە خراپەکانی چڵکی تووش دەتوانین ئاماژە بکەین بۆ: دابەزینی ئاستی ھۆشیار (دابەزینی وریایی)، لە گۆ کەوتن و کاردانەوە نەمانی مرۆڤ لە ھەمبەر دنەکانی دەوروبەر.

پارێز و دەرمان دەستکاری

 
شۆردنی دەستەکان باشترین ڕێگەی خۆپاراستن لە تەشەناکان

بە پێی ھۆکاری چڵک، پزیشک دەتوانێ لە دەرمانەکانی ئانتی بیووتیک (چڵکی بەکتریایی)، دژەکارگ، دژەڤایرووس (وەک ئاسایکلۆڤیێر) و یان دژەلاکوت (وەک مبندازۆڵ) کەڵک وەربگرێت. بە گوێرەی ڕادەی تووشی چڵک، پزیشک جۆری دەرمانەکە لە خۆراکییەوە بۆ وەشاندن دەگۆڕێت.

باشترین ڕێگای خۆپاراستن لە نەخۆشی چڵکی: شۆردنی لەپەستای دەستەکان، بەکار ھێنانی دەسکێش لە کاتی دەست لێدانی کەسی نەخۆش، بەکار ھێنانی ماسک لە کاتی تەشەنە کردنی نەخۆشی چڵکی و جیاکردنەوەی زبڵە چڵکییەکان.

سەرچاوە دەستکاری

ویکی فارسی