کوارگ

(لە کارگەوە ڕەوانە کراوە)

کوارگ، کارگ، کۆڤارک، ھەڵچ، کومک بە چەندین جۆرە لە زیندەوەران دەگوترێت کە خۆراکی خۆیان لە بەرھەمی دیکەی گیانلەبەران بە دەست دێنن.[١] کوارگەکان خانەکانی فرە ناوک و دیوارە خانەیەکی ڕەقیان ھەیە. کلۆرۆفیلیان تێدا نییە سەر بە شانشینی کەڕووەکانن. جۆرەکانی کوارگ لە ھەزاران تێدەپەڕێت. بەشێکیان خۆراکین؛ بەشێکیان ژەھرین و کوشندەن و بەشێکیشیان دەرمانین و بۆ چارەسەری نەخۆشی و بەھێزکردنی لەش بەکاردەھێنرێن. کاتێ کە باس لە کارگ دەکرێت، دەبێ ئاماژە بە پزلیک و دۆمبەڵان و کەڕوو و برشەکانیش بکرێت کە ھەموویان پێکەوە لەگەڵ چەند جۆرێک لە ھەوێنەکان و کەڤژەکان شانشینی کەڕوو پێکدەھێنن.[٢]

چەندین جۆر قارچک

زیندەوەری خۆنەژێنن، و ناوک ڕاستەقینەن و دیواری خانەیی ڕەقیان ھەیە، و کلۆڕۆفیلیان تێدانییە، و زۆر جیاوازن لە زیندەوەرەکانی تر بۆیە سەر بە شانشینە تایبەتییەکەی خۆیانن

خۆراکی کەڕووەکان

  • کەڕوەکان خۆنەژێنن ئەوانیش ناتوانن خۆرکە کە بگرن یا گەمارۆیبدەن بۆیە ناچارن لە نزیک خۆرکەکانیان بژین، زۆربەی کەڕوەکان بەکارھێنەرن خۆرکە ماددەکان بەدەست دێنن بەھۆی دەردانی ئاوگەکانی ھەرس بەسەر سەرچاوەی خۆرکەکەیدا، پاشان مژینی خۆراکە ھەرس کراوەکە، زۆربە ی کەڕووەکان شیکەرەوەن واتا ماددە ڕوەکی گیانەوەرییە مردووەکانی دیکە شی دەکەنەوە و کەڕووەکانی دیکە مشەخۆرن.
  • ھەندێ لە کەڕووەکان بە سوود گۆڕینەوە لەگەڵ زیندەوەری تردا دەژین بۆ نموونە زۆر لە کەڕوەکان لەسەر ڕەگی ڕوەکەکان یان لە ناویدا گەشە دەکەن ڕوەکە کە خۆراکە ماددە دابین دەکات بۆ کەڕووکە ھەورەھا کەڕووکەش یارمەتی ڕەگەکە دەدات لە مژینی خاوەکان و ڕووکەکە دەپارێزی لە ھەندێ زیندەوەر کە دەبیتە ھۆی نەخۆشی ئەم پەیوەندییەی لە نێوان ڕوەک و کەڕوودا ھەیە بە پەیوەندی ئالوگۆڕی سوود ناسراوە کەڕووە ڕەگییەکان ناودەبرێ بە mycorrhiza

جۆرەکانی کەڕوو

دەستکاری

کەڕووەکان بەپێی شێوە و ڕێگەی زۆربوینان پۆلێن دەکرێن کە ڕوەکان چوار کۆمەڵەی سەرەکیان ھەیە. زۆربەی جۆرەکانی کەڕوو لەگەل ئەم چوار کۆمەڵەیە دەگونجێن و ئەم کۆمەڵانەش بریتین لە کەڕووە پیت گۆرکێ یەکیان کەڕووە تورە گەیییەکان کە ڕووە پالپشتەکان کۆڵگەیییەکان، کەڕووە ناتەواوەکان

کەڕووە تورەگەیییەکان کەڕووە تورەگەیییەکان ھەریەک لە ھەوێنەکان و دومبەڵان و ھێشوەدارەکان دەگرێتەوە کەڕووە تورەگەیییەکان ناتوخمانە و توخمانە زۆردەبن لەکاتی توخمە زۆربوندا کەڕووکە چەند تورەگەیەک پێکدێنێ کە ئەو سپۆرانەی توخمانە بەھەمھێنراون لە ناویدا پەرەدەسێنن زۆربەی کەڕووە تورەگەیەکان فرەخانەن جگە لە ھەوێنە کە تاکخانەن لەکاتێکدا ھەوێنە ناتوخمانە زۆردەبن بە ڕێگەیەک کە بە گۆپکەکردن ناسراوە، لە کرداری گۆپکەکردندا خانەیەکی نوێ لە خانەیەکی پێشینە پەیدادەبێ ھەندێ لە کەڕووە تورەگەیەکان گرنگی زۆریان ھەیە بۆ مرۆڤ لەوانەش ھەوێنەکان کە لە دروستکردنی نان بەکاردێن و ھەندێ کەڕووی تورەگەیی دیکە سەرچاوەن بۆ دژە زیندەیەکان و ڤیتامینەکان و ھەندێ کەڕووی تورەگەیی دۆمەبلان و ھێشوەدارەکان بە ھایەکی بەرزیان ھەیە وەک خۆراکی مرۆڤ زۆر لە کەڕووە تورەکەدارەکان کەڕووی مشەخۆرن. دەبنە ھۆی چەندین نەخۆشی وەک نەخۆشی درەختەکانی کەستەنە (شابەڕوو) و نەخۆشی درەختەکانی بناوی ھۆڵەندی

کەڕووە پاڵپشتییەکان (کۆڵەکەیییەکان) کوارگ (قارچک) کە لە چەتر دەچێ باوترین جۆرەکانی کەڕووە کە بۆ کۆمەڵێک کەڕوو دەگەریتەوە کەبە کەڕووە پشتگیرییەکان ناودەبرین کەڕووە پالپشتییەکان ناتوخمانە زۆردەبن و لەکاتی زۆربوندا کەڕووە دەزووی تایبەت گەشەدەکەن و پێکھاتەی وا پەیدا دەکەن کە بە کۆڵگەکان ناودەبرێن و لەسەر کۆلەگانە توخمە سپۆرەکان پەرەدەسەنن لەکاتێکدا کوارگ بە خەیالتابێ لەوانەیە ھەر وێنەی ئەو بەشەر لەسەر زەویدایە و سپۆرەکان بەرھەم دێنێ بێتە بەرچاوت زۆربەی پێکھاتەی ئەم زیندەوەرە لەژێر زەویدایە و کوارگ ئاسایی بەبانەیی گەشەدەکەن

پوختەی بابەت

دەستکاری
  • کەڕووەکان زیندەوەری بەکاھێنەرن یان شیکەرەوەن یان پەیوەندی سوود گۆڕێنەوەیان ھەیە لەگەل زیندەوەری دیکەدا
  • زۆر لە کەڕووەکان لە زینجیرە خانەیەک پێکدێن بە دەزووە کەڕوو ھایفا ناودەبرێت و بەیەک دەبەسترێن بۆ پێکھێنانی مایسلیۆم
  • چوار کۆمەڵە سەرەکییەکەی کەڕووکەکان بریتین لە کەڕووە پیتگۆرکێیەکان کەڕووە تورەگەیییەکان کەڕووە پالپشتەکان کەڕووە ناتەواوەکان
  • کەڕووە پیتگۆرکێیەکان لە بنچینەدا کەڕووی شیکەرەوەن و سپۆردانەکان بەرھەم دێنن کە سپۆرەکانی تێدایە
  • لەماوەی توخمە زۆربوندا کەڕوە تورەگییەکان تورەگەی بچووک پێکدێنن کە سپۆرەکان تییدا پەرە دەسێنن
  • کەڕوە ناتەواوەکان ھەموو ئەو جۆرانە دەگرێتەوە کە بە تەواوی ناگونجێن کۆمەڵکانی دیکە زۆربەیشیان مشەخۆرن و تەنھا بە ناتوتوخمە زۆربون زۆردەبن

ئەمانەش ببینە

دەستکاری

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ http://www.eol.org/pages/5559
  2. ^ «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکە لە ٢١ی نیسانی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  • کتێبی زانست بۆ ھەمووان، زیندەزانی، کتێبی خوێندکار–پۆلی یازدەھەمی زانستی.