ماندەلۆریان (کەسایەتی)

کەسایەتییەکی ناو زنجیرەکەی جەنگی ئەستێرەکان ماندەلۆریان

ماندالۆریان, یان ماندۆ بە کورتی، کەسایەتییەکی خەیاڵی ناو زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکانە، کە وەک کەسایەتی سەرەکیی زنجیرەکەی دیزنی+ ماندالۆریان و کەسایەتییەکی لاوەکی لە کتێبەکەی بۆبا فیت دەردەکەوێت. هەتیوە لە منداڵیدا، دین دجارین لە لایەن کولتووری ماندەلۆریانەکان هەڵگیراوەتەوە و وەک جەنگاوەر مەشقی پێکراوە، دواتر دەبێت بە ڕاوچی خەڵات و ناوی گەلەکەی وەک نازناو بەکاردەهێنێت. کەسایەتییەکە زۆر بەکەمی دەبینرێت دەمامکە زیوییەکەی لابەرێت، کە باوەڕەکەی قەدەغەی کردووە دایکەنێت.

The Mandalorian
کەسایەتیی جەنگی ئەستێرەکان
Pedro Pascal as the Mandalorian
یەکەم دەرکەوتن"Chapter 1: The Mandalorian" (2019; The Mandalorian)
دروستکراوە لەلایەنJon Favreau
وەرگیراوە لەMandalorians 
لە لایەن George Lucas
بەرجەستەکراوە لەلایەن
Other:
  • Aidan Bertola (young)
دەنگPedro Pascal
Body doubles
زانیاریی ناو-گەردوونی
ناوی تەواوDin Djarin
نازناوMando
نەژادHuman
پیشەBounty hunter
ئەندامێتیMandalorians
Bounty Hunter's Guild
Children of the Watch
مناڵەکانGrogu (adoptive son)
HomeworldAq Vetina
Mandalore (adoptive)

دروستکەری ماندەلۆرین و شۆڕەنەرەکەی جۆن فاڤرو کەسایەتییەکەی دروستکردووە، بەشێکی لە کەسایەتییەکەی کلینت ئیستوود پیاوی بێ ناوی فیلمەکانی دۆلەرز تریلۆجیی وێستێرن سپاگێتیی دەرهێنەر سێرگیو لیۆن وەرگیراوە. فیلمەکانی سامۆرایی ئاکیرا کورۆساوا (کە کارەکانی لیۆن پێی کاریگەربووە) سەرچاوەیەکی تر بوو، هەروەها پاڵەوانی جەنگی ئەستێرەکان هان سۆلۆ کاریگەری لەسەر گێڕانەوەی کەسایەتییەکە هەبووە. ماندەلۆرین دەنگ و ڕۆڵگێڕانەکەی لەلایەن پێدرۆ پاسکاڵ گێردڕاوە. فاڤرو بۆ ڕۆڵەکە لێی نزیک کەوتەوە، و هاوڕێ نزیکەکەی و هاوکارەکەی ئۆسکار ئیسحاق، کە لە بووارە جیاوازەکانی جەنگی ئەستێرەکاندا ڕۆڵی پیۆ دامێرۆن دەگێڕێت، پاڵپشتی وەرگرتنی ڕۆڵەکەی لێ کرد.

جەبەجێکارانی فێڵ برێندان وەین و لەتیف کراودەر وەک شوێنگرەوەی کەسایەتییەکە (دەبڵ) کار دەکەن، زۆربەی کات ئەوان ڕۆڵی کەسایەتییەکە دەبینن، و دەنگی پاسکاڵ دۆبلاژ دەکرێت بۆی. جلەکەی ماندەلۆریان لەلایەن لێگەسی ئیفێکتس دروستکراوە. جلەکە ڕکابەرێتی بۆ ئەو ئەکتەرانەی ڕۆڵی ماندەلۆریان دەگێڕا پێشکەشکرد، لیاقەی کەسایەتییەکە زۆر گرنگە بۆ ڕۆڵگێڕانەکە چونکە دەستەواژە بچووکەکان زۆر زیادەڕۆیی تێدا دەکرێت کاتێک بە جلەکەوە ئەنجام دەدرێت.

لە سەرەتادا بۆ گرتنی گرۆگو بە کرێ گیرا، کە کۆرپەیەکی سەوزی کراوەیە و لە هەمان جۆری یۆدایە، بەڵام ماندەلۆریان هەڵیدەگرێتەوە و لە پاشماوەی ئیمپڕاتۆریەتی گالاکتیک دەیپارێزێت، و دەبێت بە باوک بۆی. داینامیکی نێوان ماندەلۆریانەکە و گرۆگو بابەتی پەروەردەکردن و باوکایەتی بە درێژایی ماندەلۆریان بەرجەستە دەکات. کەسایەتییەکە و ڕۆڵگێڕانەکەی پاسکاڵ بە گشتی ڕەخنەی ئەرێنی وەرگرت، بەڵام هەنێک ڕەخنە دەربارەی ئەوەی بە درێژایی زنجیرەکە ڕووخساری پاسکاڵ داپۆشراوە ئاڕاستەی کەسایەتییەکە کراوە.

کارەکتەرکردن دەستکاری

ماندەلۆریانەکە جەنگاوەرێکی بەهێز و فێڵباز و کارامەیە.[١][٢][٣] ئەو زۆر خێرایە و زۆر وردەکارە لەگەڵ بلاستەر،[٤] و ژمارەیەکی کەم لە زنجیرەکەدا دەتوانن لەگەڵیدا بەدەست شەڕ بکەن وەک کارا دون.[٥] ماندەلۆریانەکە میتۆدییە کاتێک شڕ دەکات، دووژمنەکانی جیادەکاتەوە و یەک بە یەک ڕاویان دەکات.[٦] ئەو شتێکی وەک گورگی تەنیایە و زۆربەی کات بە تەنیا کار دەکات،[٧] بەڵام ئامادەیە قوبووڵی یارمەتی بکات. چەند جارێک یارمەتی لە کوییڵ قوبووڵ دەکات بە درێژایی وەرزی یەکەم، و هەوڵی پاداشتکردنی بۆ یارمەتییەکانی دەدات. هەروەها لە پایڵتی زنجیرەکەدا پێشنیاری هاوکاری لەگەڵ ئای جی-١١ دەکات بۆ گرتنی منداڵەکە.[٨]

ماندەلۆریانەکە زۆر بە کەمی قسە دەکات، و ئەو کاتەی دەیکات کەمێک زانیاری ئاشکرا دەکات کە ئەوەی پێویستە تێدەپەڕێنێت.[٤][٩] پێدرۆ پاسکاڵ، ئەو ئەکتەرەی ڕۆڵی ماندەلۆریانەکەی گێڕا، وتی کە هەوڵدەدات کەسایەتییەکە مرۆڤانە و کراوە لێ بکات، ئەمەش لەگەڵ ئەوەی ڕووخساری بە دەمامک داپۆشراوە. دەربارەی ئەمە وتی: «بیرۆکەکە ئەوەیە، ئەو پەیوەندیدارە. ئێمە هەموومان بە قەڵغانەکانمان داپۆشراوین و لە لابردنی ئەو قەڵغانە تۆقاوین، و ئەوە ئەو شتەیە کە تێدەپەڕێت بۆ کەسایەتییەکە کە بەڕاست دەمانەوێت دوای بکەوین.»[١٠] نووسەری زە ئەتلانتیک سپێنسەر کۆرنهابەر وتی کە ماندەلۆیانەکە یەکێکە لە چەندین کەسایەتی زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکان کە دەمامک دەکەن چونکە دەمامکەکان بریتین «لەو ڕێگایانەی کە خەڵکی هەوڵدەدات تەواوەتی و گوێپێنەدان بە ئامرەکان جێبەجێبکات».[١] کۆرنهابەر دەڵێت کاتێک بۆ یەکەم جار ماسکەکەی مادەلۆریانەکە لابرا، وەک شتێکی سەرەکی یان ئاشکراکردنی ناسنامە نهێنییەکەی پێشکەش ناکرێت، بەڵکو وەک «بیرخستنەوەیەک کە ئەم شووانی مانگایە/سوارچاکە ئاسمانییە تەنها پیاوێکە».[١]

کەسایەتییەکە داب و نەریتەکانی ماندەلۆریان زۆر بە جدی جێبەجێ دەکات، و ڕێزێک و پێزانینێکی گەورەی هەیە بۆ کەلتووری مادەلۆریان بە هۆی گەورەبوونیەوە، کە ئەوەش دەردەکەوێت کاتێک لە خەڵاتەکانی پارە بۆ پاڵپشتیکردنی ئەوانی تر پێشکەش دەکات.[١١] هەروەها مردنی دایک و باوکی بە دەستی ڕۆبۆتەکان وایلێکرد بە گشتی ڕقی لە ڕۆبۆتەکان بێت.[١]

پاسکاڵ باوەڕیوایە ماندەلۆریانەکە زیاتر لە پاڵەوانەکانی تری جەنگی ئەستێرەکان ئالۆزی ئەخلاقی هەیە،[١٢][١٣] بە «قارەمانی تاریک» پێناسەی کردووە.[١٢] ئەو وتی «پێموایە گەردوونی ئەخلاقی جەنگی ئەستێرەکان دەکرێت زۆر دیاریکراو بێت و جۆرێک ڕەش و سپی، باش یان خراپ هەیە، و لەمەدا ئەمە دەستمان یاریکردن بە سنووری نێوانیان کرد، ئەمەش زۆر سەنجڕاکێش مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت لەگەڵ ئەم کەسایەتییەدا. ئەو پاڵەوانە ئاساییەکەت نییە.»[١٣] لە کۆتاییدا، پاسکاڵ باوەڕیوایە ماندەلۆریانەکە دەیەوێت شتە ڕاستەکە بکات، بەس ئەرکەکانی وەک ڕاوچی خەڵات و جەنگاوەر زۆربەی کات بەریەک دەکەون.[١٤][١٥] کارڵ وێزەر دەرباەری کەسایەتییەکە وتی: پێموایە ماندەلۆریانەکە تا ڕادەیەک لە هەر کەسایەتییەکی تری ماندەلۆریان دەچێت. شتێک دەربارەی ئەو هەیە کە زۆر خۆپەرستانە و خۆپەرستییە بەڵام هەروەها شتێک دەربارەی ئەو هەیە کە زۆر ئیساری و مرۆییانەیە. مرۆڤایەتی هەیە بۆی.»[١٦] لە سەرەتای زنجیرەکەدا، ماندەلۆریانەکە کەسایەتییەکی ساردی هەیە، داواکاری و پاڕانەوەی ئەوانەی دەستگیری دەکرد پشتگوێ دەخست.[١]

خوێندنەوەی زیاتر دەستکاری

  • Belluomini, L. (2022). "The Mandalorian as Philosophy: "This Is the Way"". In Johnson D. K. (ed.). The Palgrave Handbook of Popular Culture as Philosophy. Palgrave Macmillan, Cham. doi:10.1007/978-3-319-97134-6_104-1. ISBN 978-3-319-97134-6.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Kornhaber1230 نەدراوە
  2. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Young0205-35 نەدراوە
  3. ^ Itzkoff, Dave (November 22, 2019). "'The Mandalorian' Director: Baby Yoda 'Steals the Show'". The New York Times. Archived from the original on January 27, 2020. Retrieved January 27, 2020.
  4. ^ ئ ا Thorne, Will (November 11, 2019). "'The Mandalorian': Jon Favreau and Pedro Pascal on Creating a Western on Steroids". Variety. Archived from the original on January 15, 2020. Retrieved March 7, 2020.
  5. ^ Thorne, Will (December 13, 2019). "'The Mandalorian': 5 Burning Questions From Episode 6". Variety. Archived from the original on December 27, 2019. Retrieved February 13, 2020.
  6. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Hall1213 نەدراوە
  7. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Carras0826 نەدراوە
  8. ^ Romano, Evan (November 19, 2019). "Why The Mandalorian Is So Different From Most Other Male Heroes". Men's Health. Archived from the original on March 17, 2020. Retrieved March 10, 2020.
  9. ^ Young 2020, p. 34
  10. ^ Pascal 2019a, 3:35–4:06 I love the opportunity to make him as human and as accessible as possible, which is strange to say because it's impossible to get to him because he's covered in armor from head to toe. And yet the idea is, he's relatable. We're all kind of covered in our own armor and terrified of taking that armor off, and that's the thing that crosses him over into a character that we're really going to want to follow.
  11. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Elvy1228 نەدراوە
  12. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Romano1024 نەدراوە
  13. ^ ئ ا ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Pascal1122 نەدراوە
  14. ^ Hibberd, James (September 5, 2019). "The Mandalorian unmasked: 'We did things no Star Wars fan has ever seen'". Entertainment Weekly. Archived from the original on December 6, 2019. Retrieved March 7, 2020.
  15. ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی <ref> ھەڵە؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەری Hibberd0903 نەدراوە
  16. ^ Weathers, Carl; Breznican, Anthony (November 12, 2019). "Still Watching: The Mandalorian — "Chapter One" with Jon Favreau and Carl Weathers" (Podcast). Vanity Fair. Event occurs at 70:52–71:06. Retrieved January 29, 2020. The Mandalorian is, I think, in some ways like every other character in The Mandalorian. There is something about him that's very selfish and self-centered but there's also something about him that's very altruistic and human. There's a humanity to him.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری