پێدرۆ پاسکال

ئەکتەرێکی ئەمریکی-چیلی
(لە پێدرۆ پاسکاڵەوە ڕەوانە کراوە)

خۆسێ پێدرۆ بالماسێدا پاسکال (بە ئیسپانی: José Pedro Balmaceda Pascal؛ لەدایکبووی ٢ی نیسانی ١٩٧٥) ئەکتەرێکی ئەمریکی لەدایکبووی چیلییە. دوای نزیکەی دوو دەیە بە ڕۆڵی بچووک لە فیلم و تەلەڤیزیۆندا، پاسکال بەھۆی ڕۆڵی ئۆبێرین مارتێل لە وەرزی چوارەمی زنجیرەی خەیاڵیی ئێچ بی ئۆ بە ناوی کایەی تەختە پاشایەتییەکان و ڕۆڵی خاڤیێر پێنیا لە زنجیرەی تاوانکاریی نێتفلیکس بە ناوی نارکۆس (٢٠١٥–٢٠١٧) ناوبانگی دەرکرد. لە ٢٠١٩ەوە وەک کەسایەتیی سەرەکی ماندەلۆریان لە زنجیرەی جەنگی ئەستێرەکانی دیزنی+ و دووبارە لە فیلمی کتێبی بۆبا فێت (٢٠٢٢) ڕۆڵی سەرەکی گێڕاوە. لە ٢٠٢٣ەوە ڕۆڵی جۆڵ میلەر لە زنجیرەدرامای ئێچ بی ئۆ بە ناوی دوایینی ئێمە بینیوە. گۆڤاری تایم لە ٢٠٢٣دا بە یەکێک لە ١٠٠ کەسە کاریگەرەکانی جیھان ناوی پاسکالی بردووە.

پێدرۆ پاسکاڵ
خۆسێ پێدرۆ بالماسیدا پاسکاڵ
پاسکاڵ لە مانگی تەممووزی ٢٠١٧
لەدایکبوون٢ی نیسانی ١٩٧٥
نیشتەجێیشاری شاری نیویۆرک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
ناوەکانی ترپاسکاڵ بالماسید
ئەلێکساندەر پاسکاڵ
خوێندنگەزانکۆی نیویۆرک
بی ئێف ئەی
پیشەئەکتەر
چالاکبوون١٩٩٦–ئێستا
ئاییننەزانینخوازێک
لیبڕاڵێکی پێشکەوتنخواز
خێزانلوکس پاسکاڵ (خوشک)
واژوو

لە دەرەوەی تەلەڤیزیۆن، پاسکال لە فیلمەکانیشدا دەرکەوتووە، لەوانەش: نووسینگەی دەستکاریکردن (٢٠١١)، شورا مەزنەکە (٢٠١٦)، پیاوی پاشا: بازنەی زێڕین (٢٠١٧)، یەکسانکەر ٢ (٢٠١٨)، تریپڵ فرۆنتێر (٢٠١٩)، ژنی سەرسووڕھێنەری ١٩٨٤ (٢٠٢٠)، قورسایی بەرگە نەگیراوی بەھرەی گەورە (٢٠٢٢).

ژیانی سەرەتایی

دەستکاری

خۆسێ پێدرۆ بالماسێدا پاسکال لە ٢ی نیسانی ١٩٧٥ لە شاری سانتیاگۆی چیلی لەدایکبووە.[١] کوڕی دەروونناسێکی منداڵان «ڤێرۆنیکا پاسکال یوریتا» و پزیشکی منداڵبوون «خۆسێ بالماسیدا» ڕیێرایە.[٢][٣] خوشکێکی گەورەی ھەیە بە ناوی خاڤیێرا،[٤] برایەکی بچووکی ھەیە بە ناوی نیکۆلاس و خوشکێکی بچووکی ھەیە بە ناوی لوکس کە ئەکتەر و چالاکوانێکی ترانسجێندەرە.[٥][٦] دایکی پاسکال ئامۆزای ئاندرێس پاسکال ئالێندێ بوو کە کوڕەزای سەرۆکی سۆسیالیستی چیلی "سالڤادۆر ئالێندێ" بوو. ئاندرێس سەرکردەیەکی سەرەتایی بزووتنەوەی چەپی شۆڕشگێڕ بوو، کە بزووتنەوەیەکی گەریلای شار بوو کە تایبەت بوو بە ڕووخاندنی دیکتاتۆری سەربازی "ئۆگستۆ پینۆشێت".[٧]

بە گوتەی پاسکال، دایک و باوکی شوێنکەوتووی دڵسۆزی ئالێندێ بوون و لە گرووپە بەرخۆدانەکاندا دژی دیکتاتۆری پینۆش چالاک بوون.[٨] بەھۆی ئەمەوە، دوای نۆ مانگ لە لەدایکبوونی، خێزانەکەی پەنایان بۆ باڵیۆزخانەی ڤێنیزوێلا لە سانتیاگۆ برد، دواتر مافی پەنابەری سیاسییان لە دانمارک وەرگرت.[٩] لە کۆتاییدا خێزانەکە ڕوویان لە ئەمریکا کردووە و پاسکال لەوێ لە ئۆرنج کاونتی لە کالیفۆرنیا و سان ئەنتۆنیۆ لە تێکساس گەورە بووە.[١٠] تا تەمەنی ھەشت ساڵان بوو، خێزانەکەی دەیانتوانی بەردەوام سەردانی شیلی بکەن بۆ بینینی ٣٤ ئامۆزاکەی پاسکال.[١١] پاسکال لە ساڵانی سەرەتای ژیانیدا بەشداری لە مەلەوانی پێشبڕکێدا کردووە و تەنانەت لە تەمەنی ١١ ساڵیدا گەیشتە پاڵەوانێتی ویلایەتەکان لە ویلایەتی تەکساس؛ بەڵام دوای ئەوەی ئارەزووی خۆی بۆ لە کارە درامایییەکاندا دۆزییەوە، وازی لە مەلەکردن ھێنا بە شێوازی کێبڕکێیی. لە قوتابخانەی ھونەری ئۆرنج کاونتی کاری نواندنی خوێندووە، و لە ساڵی ١٩٩٣ دەرچووە، پێش ئەوەی بچێتە قوتابخانەی ھونەری تیش لە زانکۆی نیویۆرک، کە لە ساڵی ١٩٩٧ لەوێش دەرچووە.[١٢]

لە ساڵی ١٩٩٥ باوکی لەلایەن دەستەی دادوەری گەورەی فیدراڵییەوە تۆمەتبار کرا بەھۆی بەشداریکردنی لە چەند ڕووداوێک لە کلینیکێکی منداڵبوون کە لەگەڵ دوو کەسی دیکەدا ئەوێیان بەڕێوە دەبرد.[١٣] دوابەدوای ئەمەش باوک و دایکی پاسکال و دوو خوشک و برا بچووکەکەی گەڕانەوە بۆ چیلی؛ و ھەروەھا پاسکال پێداگری لەوە دەکات کە باوکی ھیچ ھەڵەیەکی کردبێت.[١٤][١٥] دایکی لە ساڵی ١٩٩٩ بەھۆی خۆکوشتنەوە کۆچی دوایی کرد.[١٦] دوای مردنی، دەستی کرد بە بەکارھێنان و دانانی ناوی کۆتایی بە شێوەیەکی پیشەیی، وەک ڕێزلێنانێک بۆی و لەبەر ئەوەی ھەستی دەکرد ئەمریکییەکان بەزەحمەت ناوی کۆتایی ڕەسەنی خۆی کە «بالماسێدایە» دەڵێنەوە.[١٧]

ژیانی تایبەتی

دەستکاری

پاسکال بە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و ئیسپانی دەزانێت قسەبکات و لە ساڵی ١٩٩٣ەوە دانیشتووی شاری نیویۆرکە. دوای گواستنەوەی بۆ ئەوێ، ھەر زوو ھاوڕێیەتییەکی نزیک لەگەڵ ئەکتەری ناوداری ئەمریکی سارا پاوڵسۆن پەرەی سەند.[١٨] پاسکال داکۆکیکارە لە مافەکانی کۆمەڵەی پەلکەزێڕینە و پشتگیری خوشکەکەی لوکس پاسکال دەکات کاتێک وەک ترانسجێندەرێک دەرچوو.[١٩] لوکس دەڵێت «ئەو بەشێکی گرنگی ئەم کارە بووە، لە ھەمان کاتدا ھونەرمەند و سەرکردەیە، یەکێک بووە لە یەکەم کەسەکان کە ئەو شتانەی پێدام کە ناسنامەکەمیان دروست کردووە» (مەبەستی پاسکالە).[٢٠] پاسکال وەک نەزانینخوازێک و لیبڕاڵێکی پێشکەوتنخواز خۆی دەناسێنێت.[٢١][٢٢] پاسکال لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی شیلی ساڵی ٢٠٢١دا پشتگیری لە «گابرێل بۆریکی چەپ» کرد.[٢٣]

پاسکال لە چەندین زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیدا بەشداری کردووە، لەنێویاندا: «بەفی بکوژی خوێنمژەکان، ھاوسەرە باشەکە، ھۆملاند، دە مێنتڵست، یاسا و ڕێسا: مەبەستی تاوانکاریی، یاسا و ڕێسا: یەکەی قوربانیانیی تایبەت، گرەیسلاند».[٢٤] پاسکال لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی فڕۆکەوانیی «ژنی سەرسووڕھێن» (٢٠١١) ڕۆڵی بینیووە.[٢٥] ھەروەھا لە مانگی حوزەیرانی ساڵی ٢٠١٣ ڕۆڵی ئۆبەرین مارتێلی لە وەرزی چوارەمی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی کایەی تەختە پاشایەتییەکان لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ وەرگرت.[٢٦] پاسکال ڕای گەیاندووە کە ھاندەرێکی گەورەی زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی گەیم سۆرنس بووە پێش ئەوەی ڕۆڵی ئۆبەرین ببینێت، ھەروەھا و زۆر دڵخۆش بووە بە بەشداریکردن و ڕۆڵگێڕان لەم زنجیرەیەدا.

لە ساڵی ٢٠١٥ پاسکال وەک بریکاری دی ئی ئەی ئەمریکی خافێر پێنا لە بەرنامەی ڕەسەنی نێتفلیکس بەناوی نارکۆسدا ڕۆڵی بینی. لە فیلمی «زۆڵە خوێنمژەکان» لە ساڵی ٢٠١٥دا پاسکال ڕۆڵی خوێنمژێکی بەناوی ماکس گێڕاوە.[٢٧] پاسکال ئەزموونی شانۆیی بەرفراوانی ھەیە ھەم وەک ئەکتەر و ھەم وەک دەرھێنەر؛ خەڵاتی بازنەی ڕەخنەگرانی درامای لۆس ئەنجلۆس و خەڵاتی گارلاندی وەرگرت بەھۆی ڕۆڵی لە بەرھەمی شانۆیی نێونەتەوەییی شار لە فیلمی ھەتیوەکان، و لە بەرھەمە کلاسیک و ھاوچەرخەکاندا نمایشی کردووە. لە ساڵی ٢٠١٠ شانۆگەرییەکی لە دەرھێنانی سارا سیلڤەرمان نووسی بەناوی «فلاکا ئێسکی خۆش دەوێت»، کە دەربارەی چوار خوشک و برایە لە دارستانێکی بەفراویدا کۆدەبنەوە بۆ ئاشکراکردنی نھێنییەکی خێزانیی خۆیان.[٢٨] یەکەم دەرھێنانی خۆی بە شانۆنامەی «لەژێر جێگا» لە ساڵی ٢٠٠٨ ئەنجامدا.

ھەروەھا پاسکال لە شانۆی (Rattlestick Playwrights) کاری دەرھێنانی فیلمی (Yosemite and Killing)ی کردووە.[٢٩][٣٠] ئەندامی کۆمپانیای شانۆی (LAByrinth)ە لە شاری نیویۆرک.[٣١] پاسکال یەکەم دەرکەوتنی لە برۆدوەی (شەقامە گەورەکەی نیویۆرک) لە مانگی شوباتی ٢٠١٩ لە فیلمی «کینگ لێر» لەگەڵ گلێندا جاکسن و ڕوت ویلسۆن ئەنجامدا.[٣٢] لە مانگی نیسانی ٢٠١٥ پاسکال لەگەڵ ھایدی کلوم ڕۆڵی سەرەکی بینی لە کلیپی گۆرانی "Fire Meet Gasoline"ی گۆرانیبێژ و نووسەری ئوستورالی "سیا".[٣٣] لە ساڵی ٢٠١٧ ڕۆڵی بریکار ویسکی لە فیلمی «پیاوی پاشا: بازنەی زێڕین» لە نووسینی ماتیۆ ڤۆندا و ھەروەھا ڕۆڵی بەکرێگیراوێک بەناوی پیرۆ تۆڤار لە فیلمی «شورا مەزنەکە»ی بینیووە.[٣٤][٣٥] لە ساڵی ٢٠١٨ پاسکال ڕۆڵی سەرەکی دەیڤ یۆرکی بینی لە فیلمی درێژەی ھەستبزوێنی یەکسانکەر ٢؛ کە لە فیلمەکەدا دێنزڵ واشینگتنیش ڕۆڵی سەرەکی تێدا گێڕاوە.[٣٦]

لە ساڵی ٢٠١٩ەوە پاسکال ڕۆڵی سەرەکی ماندەلۆریانی بینیوە، کە یەکەم زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی جەنگی ئەستێرەکانە بە ئەکشنی ڕاستەوخۆ، کە بۆ یەکەمجار لە دیزنی+ دەرکەوت.[٣٧] ھەر لەو ساڵەدا ڕۆڵی پاڵەوان فرانسیسکۆ «کاتفیش» مۆرالێسی لە درامایەکی دزیکردن لە نێتفلێکس بەناوی «سنووری سێ لایەنە» بینی.[٣٨] پاسکال ڕۆڵی ماکسوێڵ لۆردی لە فیلمێکی گەردوونی فراوانکراوی دی سی بەناوی "ژنی سەرسوڕھێن ١٩٨٤" بینیووە کە کاری دەرھێنانی لەلایەن پاتی جێنکینز بۆ کرابوو. دوابەدوای ئەوەی بەردەوام فیلمەکە دوادەکەوت بەھۆی پەتای کۆڤید-١٩، پاشان فیلمەکە لە ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ بۆ سینەماکان و ئێچ بی ئۆ ماکس نمایشکرا. لە شوباتی ٢٠٢١ پاسکال لە فیلمێکی دەرھێنراوی جود ئاپاتۆ بەناوی "بووبڵ" بەشداری کرد.[٣٩][٤٠][٤١]

فیلمەکە لە ١ی نیسانی ٢٠٢٢ بۆ یەکەمجار لە نێتفلێکس نمایشکرا. پاسکال لەگەڵ نیکۆلاس کەیج ڕۆڵی سەرەکی بینی لە فیلمی کۆمیدی "The Unbearable Weight of Massive Talent" کە بۆ یەکەمجار لە "ئێس ئێکس ئێس دەبلیو" لە ٢٠٢٢ لە مانگی نیساندا نمایشکرا.[٤٢] لە شوباتی ٢٠٢١ پاسکال ڕۆڵی سەرەکی جۆڵ میلەری بۆ زنجیرەی تەلەڤیزیۆنیی دوایینی ئێمە لە کەناڵی ئێچ بی ئۆ وەرگیرا.[٤٣] بەپێی زانیارییەکان پاسکال بۆ ھەر ئەڵقەیەک ٦٠٠ ھەزار دۆلاری وەرگرتووە.[٤٤] لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ڕۆڵی لە فیلمی چیرۆکە نامۆکان وەرگرت، کە ئانا بۆدن و ڕایان فلێک کاری دەرھێنانیان بۆ کردووە.[٤٥]

فیلمۆگرافی

دەستکاری

فیلمەکان

دەستکاری
فیلمە دروستکراوەکان
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٩٦ پردی سووتاو ئەلێکس کورتەفیلم؛ وەک پێدرۆ بالماسیدا دروست کراوە
١٩٩٧ بازاڕی پەنجەرە دەیڤد کورتەفیلم؛ وەک پێدرۆ بالماسیدا دروست کراوە
٢٠٠٥ ھێرماناس ستیڤ
٢٠٠٨ من ئەو کچەم نوح
٢٠٠٩ ئێریس بێڵی کورتەفیلم
٢٠١١ نووسینگەی دەستکاریکردن پۆڵ دی سانتۆ
٢٠١١ درۆی بچووکی شیرین پاوڵینۆ
٢٠١٥ زۆڵە خوێنمژەکان ماکس
٢٠١٥ شیرینییەکان پیتەر
٢٠١٦ شورا مەزنەکە پیرۆ تۆڤەر
٢٠١٧ پیاوی پاشا: بازنەی زێڕین بریکار ویسکی
٢٠١٨ لایەن ئێزرا
٢٠١٨ یەکسانکەر ٢ دەیڤ یۆرک
٢٠١٨ ئەگەر شەقامی بێل بتوانێت قسە بکات پێترۆ ئەلڤارێز
٢٠١٩ تریپڵ فرۆنتێر فرانسیسکۆ
٢٠٢٠ ژنی سەرسووڕھێن ١٩٨٤ ماکسوێڵ لۆرد
٢٠٢٠ دەتوانین ببینە پاڵەوان مارکۆس مۆرینۆ
٢٠٢٢ سەنگی بەرگەنەگیراوی بەھرەی مەزن خاڤی گوتیرێز
٢٠٢٢ بووبڵ دیتەر براڤۆ
٢٠٢٢ چیرۆکی ژنان نیکۆ کورتەفیلم
٢٠٢٣ ڕێگای سەیری ژیان سیلڤا کورتەفیلم
TBA چیرۆکە نامۆکان   TBA پۆست-پرۆدەکشن
TBA بێ بانگھێشتکردن   TBA وێنەگرتن

زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی

دەستکاری
زنجیرە تەلەڤیزیۆنییە دروستکراوەکان
ساڵ ناونیشان ڕۆڵ تێبینییەکان
١٩٩٩ باش دژی شەیتان گریگۆر نیو ئەڵقە: "گی قژت بۆنی خراپە"؛ وەک پێدرۆ بالماسێدا
١٩٩٩ داون تاون دەنگی ئەڵقە: "شوێنی گەرم"؛ وەک پێدرۆ بالماسێدا
١٩٩٩ بێ جلوبەرگ گریگ ٣ ئەڵقە؛ وەک پێدرۆ بالماسێدا بووە
١٩٩٩ بەفی بکوژی خوێنمژەکان ئێدی ئەڵقە: "فرێشمان"؛ وەک پێدرۆ بالماسێدا
٢٠٠٠ دەست لێدراو لەلایەن فریشتەیەکەوە ڕیکی ئەڵقە: "دزینی هیوا"؛ وەک پێدرۆ بالماسێدا
٢٠٠١ ئێن وای پی دی بلوو شەین مۆریسی ئەڵقە: "ئەی گۆلی گۆت"؛ وەک ئەلێکساندەر پاسکال
٢٠٠١ زەوی دژی جاڵجاڵۆکە گۆت گای فیلمی تەلەڤیزیۆنی
٢٠٠٦ یاسا و ڕێسا: مەبەستی تاوانکاری ڕێجی ئەڵقە: "وێپینگ ویلۆو"
٢٠٠٦ بەبێ شوێنەوارێک کایڵی ویڵسن ئەڵقە: "شیرینی"
٢٠٠٨ یاسا و ڕێسا تیتۆ کاباسا ئەڵقە: "تانگۆ"
٢٠٠٩ یاسا و ڕێسا: مەبەستی تاوانکاری کێڤن ئەڵقە: "ئەو شکۆمەندییەی کە بوو..."
٢٠٠٩–٢٠١١ هاوسەرە باشەکە ناتان لاندرای ٦ ئەڵقە
٢٠١٠ پەرستار جاکی ستیڤ ئەڵقە: "تویتەر"
٢٠١١ ڕووناکییەکانی دەرەوە عومەر ئاساریان ٤ ئەڵقە
٢٠١١ براکان و خوشکەکان زاک ویڵسن ٢ ئەڵقە
٢٠١١ یاسا و ڕێسا: یەکەی قوربانیانی تایبەت بریکاری تایبەت گریر ئەڵقە: "جگەرکێشان"
٢٠١١ فریشتەکانی چارلی فرێدریک مێرسەر ئەڵقە: "فریشتەکان لە بەهەشتدا"
٢٠١١ ژنی سەرسوڕھێن ئێد فڕۆکەوانی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١١ ئاگاداری سووتانەوە: کەوتنی سام ئاکس کۆماندانت ڤێراکروز فڕۆکەوانی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٢ جەستەی بەڵگە زاک گۆفمان ئەڵقە: "کەوتن بۆ تۆ"
٢٠١٢ سی ئێس ئای: لێکۆڵینەوە لە شوێنی تاوان کایل هارتلی ئەڵقە: "خراپە لە وڵاتی سەرسوڕهێنەردا".
٢٠١٣ نیکیتا لیام ئەڵقە: "دواتر"
٢٠١٣ ڕێد ویدۆو جەی کاسیلۆ ٤ ئەڵقە
٢٠١٣ ھۆملاند دەیڤد پۆرتیلۆ ئەڵقە: "پیاوی قەڵەوی دابەزیو"
٢٠١٣ دەمانچەی شەشەم بریکاری تایبەت ئۆرتێگا فڕۆکەوانی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٣–٢٠١٤ گرەیسلاند جوان بادیلۆ ١٠ ئەڵقە
٢٠١٤ دە مێنتڵست مارکوز پایک ٧ ئەڵقە
٢٠١٤ کایەی تەختە پاشایەتییەکان ئۆبێرین مارتێل ڕۆڵی دووبارەبووەوە
پاڵێوراو— خەڵاتی سەندیکای ئەکتەرانی سەر شاشە بۆ نمایشی نایابی تیپێک لە زنجیرە درامایەکدا (٢٠١٤)
٢٠١٥ بەرکەوت ئۆسکار کاسترۆ فیلمی تەلەڤیزیۆنی
٢٠١٥–٢٠١٧ نارکۆس خاڤێر پێنا ڕۆڵی سەرەکی (وەرزەکانی ١-٢)، ڕۆڵی سەرەکی (وەرزی ٣)
٢٠١٩-ئێستا ماندەلۆریان ماندەلۆریان ڕۆڵى سەرەکى

پاڵێوراو— خەڵاتی سوپەری هەڵبژاردەی ڕەخنەگران بۆ باشترین ئەکتەر لە زنجیرەیەکی زانستی خەیاڵی/فانتازیا (٢٠٢١) پاڵێوراو— خەڵاتی فیلمی ئێم تی ڤی بۆ باشترین پاڵەوان (٢٠٢١)

٢٠٢٠ فیلمی سەرەکی: بووکی شازادە[٤٦] ئینیگۆ مۆنتۆیا ئەڵقە: "بەشی دووەم: شریکینگ ئێڵس"
٢٠٢١ پەیوەندییەکان پێدرۆ ڕۆڵی دەنگ؛ ئەڵقە: "پێدرۆ لەودیوی شەقامەوە"
هەموارکردنەوە: شەڕ بۆ ئەمریکا خۆی ٢ ئەڵقە
ئاژەڵ خۆی ئەڵقە: "ئۆکتۆپوس"
٢٠٢٢ کتێبی بۆبا فێت ماندەلۆریان ٣ ئەڵقە
پاتاگۆنیا: ژیان لە لێواری جیهان ناراتۆر زنجیرەیەکی بچووکی بەڵگەنامەیی
٢٠٢٣–ئێستا دوایینی ئێمە جۆڵ میلەر ڕۆڵی سەرەکی
٢٠٢٣ شەوی شەمە ڕاستەوخۆ خۆی ئەڵقە: "پێدرۆ پاسکال/کۆڵدپلەی"
TBA دادگاییکردنی کوشتنی پزیشکی ددانەکەم  [٤٧] TBA ڕۆڵى سەرەکى; هەروەها بەرهەمهێنەری جێبەجێکار

مۆسیقا

دەستکاری
مۆسیقا دروستکراوەکان
ساڵ ھونەرمەند گۆرانی سەرچاوە
٢٠١٥ سیا "فایەر میت گازۆلین"
٢٠٢٠ گال گادۆت "ئیمەیجن" [٤٨]

کایەی ڤیدیۆیی

دەستکاری
کایە ڤیدیۆیییە دروستکراوەکان
ساڵ ناونیشان ڕۆڵی دەنگی سەرچاوە
٢٠١٦ دیشۆنۆرید ٢ پاولۆ

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Pedro Pascal Profile». Rotten Tomatoes (بە ئینگلیزی). لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ Ito، Robert (28 March 2014). «A Lethal Prince, Even if a Bit Clumsy: Pedro Pascal Becomes Red Viper on 'Game of Thrones'». The New York Times. لە 12 November 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 May 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  3. ^ Koblin، John (٣ی شوباتی ٢٠١٧). «Pedro Pascal: Making It at 41». The New York Times. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی تەممووزی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  4. ^ «"Narcos" star Pedro Pascal on the mystery of Pablo Escobar's death». YouTube. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  5. ^ «Lucas Balmaceda, el hermano del chileno de Game of Thrones que llegó a remecer Los 80». t13.cl. لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  6. ^ «Pedro Pascal Sweetly Supports His Sister Lux After She Comes Out as a Trans Woman: 'Mi Corazón'». People. ٩ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  7. ^ «Pedro Pascal, en su punto». La Tercera. ١ی ئەیلوولی ٢٠١٧. لە ٢٤ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  8. ^ Pascal, Pedro. (25 May 2014). Reddit. I am actor Pedro Pascal. I play Oberyn in Game of Thrones, Ask me anything. 10 November 2020 لە وەیبەک مەشین ئەرشیڤ کراوە.
  9. ^ Broeske، Pat H. (28 April 2014). «The Viper Prince». Orange Coast. لە 2 June 2014 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 May 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  10. ^ McIntyre، Gina (12 May 2014). «'Game of Thrones': Red Viper actor Pedro Pascal hates spoilers too». Los Angeles Times. لە 8 September 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 27 May 2014 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  11. ^ Vary، Adam B. (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠). «Pedro Pascal on Fame and 'The Mandalorian': 'Can We Cut the S— and Talk About the Child?'». Variety. لە ١٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  12. ^ «ETW Alumni». New York University. لە ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  13. ^ «Fertility Clinics in Chile: A Tale of a Doctor Fleeing U.S. Law». The New York Times. nytimes.com. 26 April 1996. لە 5 January 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 12 February 2021 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  14. ^ Koblin، John (3 February 2017). «Pedro Pascal: Making It at 41». The New York Times. لە 29 December 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 17 May 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  15. ^ Farinh، Ricardo (2 October 2020). «De refugiado a estrela da televisão: a jornada de Pedro Pascal para chegar a Hollywood». NiT. لە 20 July 2022 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 17 May 2022 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  16. ^ Gilson، Hilary (١٥ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «José Pedro Balmaceda (1948-)». لە ١٩ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  17. ^ «The Mandalorian's Pedro Pascal Credits His Success to His Mom, Who Died Before He Became Famous». People. ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  18. ^ Sarah Paulson (١٨ی ئەیلوولی ٢٠١٤). «Pedro Pascal». لە ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  19. ^ Ennis، Dawn. «This Is The Way 'The Mandalorian' Cast Gets Personal On Social Media». Forbes (بە ئینگلیزی). لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٠ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  20. ^ «Pedro Pascal Sends Love To Sister Coming Out As Transgender». HuffPost (بە ئینگلیزی). ١٠ی شوباتی ٢٠٢١. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  21. ^ «Bad Hombre Pedro Pascal». Solar Magazine. 23 February 2017. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  22. ^ «Narco's Pedro Pascal». ShortList Magazine. 24 August 2017. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  23. ^ «Pedro Pascal hace público con una fotografía su apoyo a Gabriel Boric». Teletrece (بە ئیسپانی). ٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  24. ^ Ng، Philiana (5 November 2012). «The Good Wife Actor Checks Into USA's Graceland in Major Arc». The Hollywood Reporter. لە 29 December 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 30 May 2013 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  25. ^ Guthrie، Marisa (٣ی ئازاری ٢٠١١). «Pedro Pascal Joins NBC's 'Wonder Woman' Pilot». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  26. ^ Hibberd، James (28 June 2013). «Game of Thrones casts major season 4 role: Oberyn the Red Viper». Entertainment Weekly. لە 29 December 2020 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 30 June 2013 ھێنراوە. {{cite magazine}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  27. ^ «INDIE'Bloodsucking Bastards' Turns Cast Into Vamps». bloody-disgusting.com. ٢١ی نیسانی ٢٠١٤. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  28. ^ «Pedro Pascal». www.doollee.com. لە ١٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  29. ^ «RATTLESTICK PLAYWRIGHTS THEATER to present World Premiere of "YOSEMITE" by Daniel Talbott». DKC/O&M (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  30. ^ BWW News Desk. «Rattlestick Playwrights' underneathmybed Closes 10/10». BroadwayWorld.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  31. ^ «Company Members». LAByrinth Theater Company. لە ڕەسەنەکە لە ١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
  32. ^ «Ruth Wilson, Pedro Pascal, more to star opposite Glenda Jackson in 'King Lear' on Broadway». EW.com (بە ئینگلیزی). لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  33. ^ «Sia's "Fire Meet Gasoline" Used in Video Starring Heidi Klum, "Game of Thrones" Actor Pedro Pascal». Pitchfork Media. ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٣ی نیسانی ٢٠١٥ ھێنراوە.
  34. ^ «The Great Wall (2016)». IMDb. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  35. ^ «Pedro Pascal goes from 'Game of Thrones' to 'Great Wall'». Daily News (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٥ی شوباتی ٢٠١٧. لە ١٥ی ئایاری ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  36. ^ «'The Equalizer' Sequel Adds Pedro Pascal». The Hollywood Reporter. Prometheus Global Media. 21 August 2017. لە 24 August 2017 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 22 August 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  37. ^ Boucher، Geoff (١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «'The Mandalorian' Targets Pedro Pascal For Title Role In Disney+ Series». Deadline. لە ١٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
  38. ^ «Netflix 'Triple Frontier' Eyes August Start; Mark Wahlberg, Charlie Hunnam, Garrett Hedlund, Pedro Pascal In Talks». Deadline. 26 July 2017. لە 3 October 2021 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 30 July 2017 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  39. ^ Kroll، Justin (٩ی شوباتی ٢٠٢١). «Judd Apatow Sets All-Star Cast For New Netflix Comedy 'The Bubble'; Karen Gillan, Keegan-Michael Key, Maria Bakalova & Pedro Pascal Among 9 Set To Join Ensemble». Deadline (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٢ی نیسانی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  40. ^ «'Narcos' Star Pedro Pascal Lands Key Role in 'Wonder Woman' Sequel (EXCLUSIVE)». Variety. 28 March 2018. لە 29 March 2018 لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە 29 May 2018 ھێنراوە. {{cite news}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |access-date=، |date=، و |archive-date= (یارمەتی)
  41. ^ «Fandom twitter». Twitter. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ھێنراوە.
  42. ^ DeFore، John (١٣ی ئازاری ٢٠٢٢). «Nicolas Cage in 'The Unbearable Weight of Massive Talent': Film Review | SXSW 2022». The Hollywood Reporter (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  43. ^ Andreeva، Nellie (١٠ی شوباتی ٢٠٢١). «Pedro Pascal To Star As Joel In 'The Last of Us' HBO Series Based On Video Game». Deadline. Penske Media Corporation. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
  44. ^ «Streaming Boom Keeps TV Salaries at Heady Levels: Here's What Kate Winslet, Jason Sudeikis and More Are Earning». Variety (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ١٨ی ئابی ٢٠٢١. لە ١٨ی ئابی ٢٠٢١ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  45. ^ «Pedro Pascal, Ben Mendelsohn, Jay Ellis And Jack Champion Among Those Joining Ensemble Of eOne And Macro's Freaky Tales From Ryan Fleck And Anna Boden». Deadline Hollywood. ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  46. ^ Starner، Nina (٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «Quibi just announced a Princess Bride remake you never expected to see». Looper.com. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  47. ^ Otterson، Joe (٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢). «Pedro Pascal, David Harbour to Star in HBO Limited Series My Dentist's Murder Trial». Variety. لە ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٢ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  48. ^ Smith-Spark، Laura (١٩ی ئازاری ٢٠٢٠). «Gal Gadot enlists celebrity help for coronavirus 'Imagine' video». CNN. لە ١٩ی ئازاری ٢٠٢٠ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری