گلێندا جاکسن
گلێندا جاکسن (بە ئینگلیزی: Glenda Jackson؛ لە دایکبووی ٩ی ئایاری ١٩٣٦) خانمەکتەر و سیاسەتوانێکی بەریتانییە، کە دوو جار بووەتە براوەی خەڵاتی ئۆسکار، دوو جار براوەی خەڵاتی ئێمی پرایم تایم، و جارێکیش بووەتە براوەی خەڵاتی تۆنی بۆ باشترین خانمەکتەری شانۆ.
گلێندا جاکسن | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Glenda Jackson | |
لەدایکبوون | ٩ی ئایاری ١٩٣٦ Birkenhead، شانشینی یەکگرتوو |
مردن | ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ Blackheath, London، شانشینی یەکگرتوو | (٨٧ ساڵ ژیاوە)
ناوی کاتی لەدایکبوون | Glenda May Jackson |
منداڵ | Dan Hodges |
پیشە | ئەکتەری فیلم، ئەکتەری شانۆ، ئەکتەر، سیاسەتوان |
بواری کار | نواندن، سیاسەت |
پەروەردە | Royal Academy of Dramatic Art، West Kirby Grammar School |
شوێنی کار | لەندەن |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٥٧ |
کۆتایی ساڵانی چالاکی | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ |
ئەندامی حیزبی | پارتی کرێکاران |
کاندید لە ھەڵبژاردنی | ھەڵبژاردنی گشتیی شانشینی یەکگرتوو، 2005 United Kingdom general election، 1992 United Kingdom general election، 2001 United Kingdom general election، 1997 United Kingdom general election |
ئەندامی | Royal Shakespeare Company |
وێبگە | |
Documentation files at | SAPA Foundation, Swiss Archive of the Performing Arts |
گلێندا دوو ساڵان لە کۆمپانیای دەرمانسازی بووت کاری کرد، ئەمەش بەرلەوەی لە ساڵی ١٩٥٤، سکۆلارشیپی خوێندن وەربگرێت لە ئەکادیمیای شاھانە بۆ ھونەری دراماتیک.[١] دواتر جاکسن بۆیەکەمینجار لە ساڵی ١٩٦٧، بە فیلمی (Marat/Sade) دەرکەوت. دواتر لە ساڵی ١٩٧٠، بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی ژن لە ئەویندا (Women in Love) بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر. دواتر لە ساڵی ١٩٧٣، بەھۆی دەرکەوتنی لە فیلمی (A Touch of Class)، بۆ جاری دووەم بووە خاوەنی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەکتەر.[٢]
لەماوەی ساڵانی ١٩٩٢ بۆ ٢٠١٥، گلێندا جاکسن خۆی خزاندە ناو بواری سیاسەتی بەریتانیا. لە ساڵی ١٩٩٢، بووە ئەندام پەرلەمانی بەریتانیا وەک نوێنەری پارتی کرێکارانی بریتانیا.[٣] دواتر لە ساڵی ٢٠١٥، لە کارە سیاسییەکانی کشایەوە و گەڕایەوە ناو کایەی ھونەر و نواندن.
جاکسن لە ساڵی ١٩٥٨، ھاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆی ھۆدیس کرد، بەڵام دواتر لە ساڵی ١٩٧٦ جیابوونەوە.[٤] ئەوان لە ساڵی ١٩٦٩، کوڕێکیان بوو بەناوی دان.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Jennifer Uglow, et al. The Macmillan Dictionary of Women's Biography. London: Macmillan, 1999, p. 276 (US: Boston: Northeastern University Press)
- ^ «British actress Glenda Jackson wins BAFTA television award aged 84». NBC News (بە ئینگلیزی). لە ٢٠ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Late Show with Stephen Colbert (15 May 2018). Glenda Jackson Moved From Acting to Politics. YouTube.com. لە 15 May 2018 ھێنراوە.
{{cite AV media}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Milestones». Time. Time.com. 9 February 1976. لە ڕەسەنەکە لە ١٦ی ئابی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. لە 4 November 2011 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); زیاتر لە یەک دانە لە|ڕێکەوتی ئەرشیڤ=
و|archive-date=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
- دەروازەی ژن
- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی فیلم
- دەروازەی سیاسەت
- دەروازەی شانشینی یەکگرتوو
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
- دەروازەی شانۆ
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە گلێندا جاکسن تێدایە. |