پارتی کرێکارانی بریتانیا

پارتی کرێکارانی بریتانیا پارتێکی سیاسییە بە ئایدۆلۆژیای سیاسی سۆسیالدیموکراسی، لەوەتەی سەدەی بیستەمەوە یەکێکە لە دووپارتە سەرەکییەکانی بریتانیا کە ھەمیشە لێی چاوەڕوانکراوە ھەڵبژاردن بباتەوە، پارتەکە لەساڵی ١٩٠٦ دامەزراوە ، پارتەکە چەندین جار براوە بووە و حکوومەتی پێکهێناوە بەڵام لەوەتەی ٢٠١٠ ەوە وەک پارتێکی ئۆپۆزسیۆن کار دەکات.

براوەکانی پارتی کرێکاران بۆ پۆستی سەرۆکوەزیراندەستکاری

ناو وێنە وڵاتی لەدایکبوون ماوەی کارکردن
ڕامسەی ماکدۆنالد   سکۆتلاندی ١٩٢٤; ١٩٢٩-١٩٣١
کلیمێنت ئاتلیی   ئینگلستان ١٩٤٥-١٩٥١
هارۆل ویلسۆن   ئینگلستان ١٩٦٤-١٩٧٠; ١٩٧٤-١٩٧٦
جەیمز کالغان   ئینگلستان ١٩٧٦-١٩٧٩
تۆنی بلێر   سکۆتلاند ١٩٩٧-٢٠٠٧
گۆردن براون   سکۆتلاند ٢٠٠٧-٢٠١٠

بەرگری لە ئامادەبوونی نوێنەرە کوردەکاندەستکاری

لە کۆنفرانسی ساڵانەی پارتی کرێکارانی بریتانیا کە لە لیڤەرپوول بەڕێوەچوو، بەرگری لە ئامادەبوونی سێ کەس لە نوێنەرە کوردەکانی ئەم حیزبە لە کۆنفرانسەکە کرا. ئەمە لە حاڵێکدایە کە یەکێک لەم سێ نوێنەرە عەلیگوڵ ئۆزبەک کە کوردێکی عەلەوییە، وەکوو ئەندامی ئەو حیزبە لە نێوان ساڵانی ٢٠١٥ ھەتا ٢٠١٧ شارداری ناوچەی ھەرینگەی لە باکووری لەندەن بووە. نوێنەرێکی دیکە ئەلیف ساریجان بووە کە بڕیار بوو لە پەراوێزی کۆنفرانسەکە لە کەمپەینی یەکێتیی بازرگانی سەبارەت بە پشتیوانی لە ئازادکردنی عەبدوڵڵا ئۆجەڵان وتار بدات. بە وتەی ھەواڵنێری ماڵپەڕی نۆڤارا میدیا، بیرگەی سیرکل کە لەگەڵ حکوومەتی تورکیا پەیوەندیی ھەیە لەم کۆنفرانسە ئامادە بووە و بەم ھۆکارە بەرگری لە ئامادەبوونی نوێنەرە کوردەکان بە ھۆی پەیوەندییەکانی پارتی کرێکاری بریتانیا لەگەڵ حکوومەتی تورکیا ڕوویداوە.[١]

سەرچاوەکاندەستکاری