سیا کێیت ئیزابێل فارلێر (بە ئینگلیزی: Sia Kate Isobelle Furler) (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥) زۆرتر بە ناوی سیا ناسراوە، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی چەشنی پۆپ، داونتێمپۆ و جازی ئوسترالیایییە.[١] گۆرانیی «Taken for Granted» ئەو لە ساڵی ٢٠٠٠ یەکێک بوو لە پێرستی ١٠ گۆرانییە ھەڵبژێردراوەکانی ئینگلستان. ئەلبۆمی ساڵی ٢٠٠٨ی سیا، واتە «ھەندێک خەڵک کێشەی ڕاستەقینەیان ھەیە»، بە ئینگلیزی «Some People Have Real Problems» لە پێرستی ٥٠ ئەلبۆمی یەکەمی بیلبۆرد ٢٠٠دا ھاتە ئەژمار. ساڵی ٢٠٠٩ لە مەراسیمی مۆسیقای ئاریا خەڵاتی باشترین دی ڤی دیی مۆسیقای بردەوە. سیا لەگەڵ زۆرێک لە ھونەرمەندە ناسراوەکان ھاوکاری کردووە لەوانە، کریستینا ئاگیلێرا، ئێمینێم، بیانسێ ھەروەھا جێنیفەر لۆپێز، شەکیرا، ڕیھانە، زەین مالیک، کایلی مینۆگ، کەیتی پێری، ڕیتا ئۆرا، سێلین دیۆن و گرووپی مەروون فایڤ.

سیا

لەدایکبوون
سیا کێیت ئیزابێل فارلێر

(١٩٧٥-١٢-١٨) ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ)
پیشە
پیشەی مۆسیقی
چەشنەکان
ساڵانی چالاکبوون١٩٩٣–تا ئێستا
وێبگەsiamusic.net
واژوو

ژیاننامە دەستکاری

١٩٧٥–٩٥: سەرەتای ژیان دەستکاری

سیا لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ لە ئەدێلاید، باشووریی ئوسترالیا لەدایک بوو. باوکی ئەو فیل. بی کالسن، مۆسیقاژەن و دایکی گۆرانیبێژ، گۆرانینووس، مۆسیقاژەن و وانەبێژێکی ھونەرە. ساڵی ٢٠٠٨ لە دیمانەیەکدا لەگەڵ ئێن-پی-ئار موزیک دەڵێت، لە سەردەمی مناڵی و جەوانی ھەوڵی داوە لاسایی شێوازی ھونەرمەندانێک وەکوو، ئارتا فرانکلین، ئێستیڤ واندێر و ئێستینگ بکاتەوە.[٢]

١٩٩٦–٢٠٠٠: گرووپی کریسپ و ئەلبۆمی تەنیا چاو لێبکە دەستکاری

سیا لە کۆتاییەکانی دەیەی ٩٠ گۆرانیبێژی لە چەشنی ئێیسید جاز دەستپێکرد و لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا بوو بە ئەندامێکی گرووپی جاز-فانک کریسپ. گرووپی کریسپ پێکھاتبوو لە گۆرانیبێژی سەرەکی سیا، جێس فلێور گیتارژەن، جێرمی گلاوێر گیتارژەنی بەیس، سم لنگلی و بێن تیمیس کیبۆردژەن و ئێستیڤ ڕونی تەپڵژەن.

پەراوێزەکان دەستکاری

  1. ^ "Singer-songwriter Sia snags first No. 1 on U.S. Billboard chart". Reuters. 16 July 2014. Retrieved 26 May 2017.
  2. ^ ھەڵەی بەکارھێنانی داڕێژە:بیرخستنەوەی وێب: پاڕامێترەکانی ناونیشانی ئەرشیڤ و ڕێکەوتی ئەرشیڤ، یان ھەر دوویان دەبێ ناوببرێن یان ھیچ کامیان.ئەلێکس کوھن. سیا می‌آموزد ھمچون خودش بنماید. دی-تو-دی. اِن-پی-آر. ئەرشیڤ کراوە نووسراوەی سەرەکی لە ڕێکەوتی ١٢ اوت ٢٠١٤.

سەرچاوەکان دەستکاری