ئێمینێم
مارشاڵ بروس مازەرسی سێیەم (لەدایکبووی ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢)، ناسراو بە ناوی ئێمینێم (/ˌɛmɪˈnɛm/؛ کە زۆرجار بە EMINƎM دەنووسرێت)، ڕاپەر، گۆرانینوس، و بەرھەمھێنەری گۆرانیی ئەمریکییە. کە ناسراوە بەھۆی بەناوبانگکردنی ھیپ ھۆپ لە ناوەڕاستی ئەمریکا، و بە یەکێک لە باشترین ڕاپەرەکانی مێژوو دادەنرێت.[٣]
ئێمینێم | |
---|---|
لەدایکبوون | مارشاڵ بروس مازەرسی سێیەم ١٧ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ سەینت جۆزێف، میزوری، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
ناوەکانی تر |
|
پیشە |
|
چالاکبوون | ١٩٨٨–ئێستا[١] |
ھاوسەر | کیمبەرلی ئان سکۆت (ھاوسەرگیری ١٩٩٩؛ ٢٠٠١) (ھاوسەرگیری ٢٠٠٦؛ ٢٠٠٦) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
پیشەی مۆسیقی | |
بنەچە | دیترۆیت، میشیگن، ویلایەتە یەکگرتووەکان |
چەشنەکان | ھیپ ھۆپ |
کۆمپانیاکان |
|
وێبگە | |
واژوو | |
ژیاننامە
دەستکاریئیمێنیم تاکە منداڵی مارشاڵ بروس مازەرس جونیۆر و دێبەرە ڕێیی دایکی بوو. باوکی ھەر لەساوایی ئیمینێمەوە خێزانەکەی بە جێھێشتووە و دایکی شووی کردووەتەوە، زڕ باوکی و دایکی زۆر بۆ ئیمینێم خراپ بوون و ئیمینێم ھەر لە منداڵییەوە چەند جارێک توشی خەمۆکی بووە و ھەوڵی خۆ کوشتنی داوە، لە تەمەنی ١٧ ساڵیدا سێ ساڵ لە قوتابخانە لە پۆلی ٩ کەوتووە، دواتر وازی لە قوتابخانە ھێناوە. ھەر لە قوتابخانە کچێکی ناسیووە بە ناوی کیم سکۆت کە ھاوسەرگیریان کردووە و سێ کچیان ھەیە بە ناوەکانی ھەیلی، وینتی، ئالیانا، ئیمینێم لەگەڵ ھاوسەرەکەی زۆۆربەی کات کێشەیان ھەبووە و لێی جیابووەتەوە و لە ساڵی ٢٠٠٦ ئاشت بوونەوە و دووبارە جیابوونەوە، ئیمینێم لە ساڵی ھەشتاکانەوە تێکەڵی ھونەری ڕاپ بووە، لەڕێ ڕاپی سەرشەقامەوە «باتێڵ ڕاپ» خۆی ناساندوە و یەکەم ئەلبوومی لە ساڵی ١٩٩٦ بەناوی ئینفەنەت (بێسنوور) بڵاوکردەوە دواتر ئیمینێم خۆی بە ڕاپەری گەورە دکتۆر دری ئاشنا کردوەو لەگەڵیدا کاری کردوە لێرەوە دەرگای ناوبانگ بە ڕووی ئیمێنیمدا دەکرێتەوە و ئەلبوومی دووەمی لە ساڵی ١٩٩٩ بە یارمەتی دکتۆر دری بڵاو کردەوە بەناوی سلیم شەیدی ڕاستەقینە کە بووە باشترین ئەلبوومی ساڵ و چەندین خەڵاتی دی بەدەست ھێنا.
ئەلبومەکان
دەستکاری- ئینفەنەت (بێسنوور) (١٩٩٦)
- سلیم شەیدی ڕاستەقینە (١٩٩٩)
- مارشاڵ مازەرس ئێڵ پی (٢٠٠٠)
- ئێمینێم شۆو (٢٠٠٢)
- ئینکۆر (دووبارەیبکەرەوە) (٢٠٠٤)
- ڕیلاپس (خراپ بونەوە) (٢٠٠٩)
- ڕیکۆڤەری (چاک بوونەوە) (٢٠١٠)
- ماڕشاڵ مازەرس ئێڵ پی ٢ (٢٠١٣)
- ڕیڤایڤەل (ژیانەوە) (٢٠١٧)
- کۆمەکۆزی (فڕۆکەوانی فیداکەر) (٢٠١٨)
- میووزیک تو بیی مێدەد بای (مۆسیقای کوژەر) (٢٠٢٠)
- میووزیک تو بیی مێدەد بای (مۆسیقای کوژەر) (سیدی دووەم) (٢٠٢٠)
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریhuffpost
نەدراوە - ^ ھەڵەی ژێدەرەکان: تاگی نادروستی
<ref>
؛ ھیچ دەقێک بۆ ژێدەریJEvUI
نەدراوە - ^ «the 10 best rappers of all time». billboard.com.