ویچەرەکە
ویچەرەکە (بە پۆڵەندی: Wiedźmin، بە ئینگلیزی: The Witcher) زنجیرەیەک لە شەش ڕۆمان و ١٥ کورتە چیرۆکی فەنتازیایە لەلایەن نووسەری پۆڵەندی ئەندرێ ساپکۆسکی نووسراوە. زنجیرەکە بەدەوری «ویچەر» جێراڵت لە ڕیڤیاوە دەسوڕێتەوە. لە کارەکانی ساپکۆسکیدا، «ویچەر» دڕندە ڕاوکەرن کە لە منداڵییەوە توانای سەروسروشتی بەدەستدێنن بۆ شەڕکردن لەگەڵ دڕندەکاندا. ویچەر بە چیرۆکێکی کورت لە ساڵی ١٩٨٦دا دەستی پێکرد کە ساپکۆسژی چووە پێشبوڕکێیەک لەلایەن فانتاستیکا ڕێکخرابوو، و بۆ یەکەم جار وەک نووسەر دەرکەوت. لەبەر داوای خوێنەران، ساپکۆسکی ١٤ چیرۆکی تری نووسی پاشان دەستی بە زنجیرە ڕۆمانەکانی کرد لە ١٩٩٤دا. ئەو ساڵی یەک کتێبی دەنووسی تا ئەو کاتەی پازدەمی کۆتا دانە لە ١٩٩٩ دەرچوو. ڕۆمانێکی تەواوکەر، وەرزی ڕەشەباکان، لە ٢٠١٣ بڵاوکرایەوە.
دانەر | Andrzej Sapkowski |
---|---|
وڵات | Poland |
زمان | Polish |
چەشن | Fantasy |
بڵاوکەرەوە | SuperNowa |
بڵاوکراوەتەوە | 1986–2013 |
بە ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە | 2007–2018 by Hachette |
ژمارەی کتێبەکان | 8 |
کتێبەکان وەک خاوەنی کەڵت لە پۆڵەندا و وڵاتەکانی ئەورووپای ناوەندی و ئەوروپای ڕۆژهەڵات ئاماژەی بۆ کراوە.[١][٢] بۆ ٣٧ زمان وەرگێڕدراوە و لەگەڵ گەشتن بە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩دا ١٥ میلیۆنی لە سەرانسەری جیهان لێ فرۆشراوە.[٣] زنجیرەکە بۆ فیلم (زە هێکسەر) و دوو زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی (زە هێکسەر و ویچر) و سیانەیەکی یاریی ڤیدیۆیی (زە ویچەر، زە ویچەر ٢: تیرۆرکەری پاشاکان، زە ویچەر ٣: وایەڵد هەنت) و زنجیرەیەک وێنەی نەخشێندراو گۆڕا.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ iMeshup (٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨). «Gamedev glory: "The Witcher" and CD Projekt Red». iMeshup (بە ئینگلیزی). لە ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
و|ڕێکەوت=
(یارمەتی) - ^ Whitbrook، James (June 21, 2015). «How To Get Into The Witcher Novels». Io9 (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ڕەسەنەکە لە ٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە November 4, 2018 ھێنراوە.
{{cite news}}
: زیاتر لە یەک دانە لە|ناونیشانی ئەرشیڤ=
و|archive-url=
دیاری کراوە (یارمەتی); نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی) - ^ Holbrook، Damian (December 10, 2019). «'The Witcher's Henry Cavill Says 'Tough' Geralt Has a 'Heart of Gold'». TV Insider (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە June 23, 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی)
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریکۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ویچەرەکە تێدایە. |
- زنجیرە ڕۆمانەکان
- زنجیرەی یاریی ڤیدیۆیی