ئینھیومانز (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی)
مارڤڵ ئینھیومانز یان تەنھا ئینھیومانز، زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئەمریکییە لەلایەن سکۆت باک بۆ ئەی بی سی، لەسەر ڕەگەزێکی مارڤڵ کۆمیکس بە ھەمان ناوەوە دروستکراوە. زنجیرەکە دەکەوێتە جیھانی سینەماییی مارڤڵەوە (MCU) و لەگەڵ زنجیرە تەلەڤیزیۆنییەکانی تردا دەڕوات. لەلایەن ستۆدیۆکانی ئەی بی سی و تەلەڤیزیۆنی مارڤڵ بە ھاوبەشی لەگەڵ بەرھەمھێنانەکانی دێڤێلینا بەرھەمھێنراوە، و لەلایەن کۆمپانیای ئایماکس بوجەی بۆ دابینکراوە لە ڕێکەوتنێکدا کە نمایشێکی شانۆیی بە زنجیرەکە بەخشی. باک وەک شۆڕەنەری زنجیرەکە خزمەتی کردووە.
ئینھیومانز (زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی) | |
---|---|
پەڕگە:Inhumans (TV series) logo.jpg | |
چەشن | |
دانەر | سکۆت باک |
وەرگیراو لە | ئینھیومانز لە لایەن ستان لی جاک کیربی |
ئەکتەران | |
ئاوازدانەر(ان) | Sean Callery |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | United States |
زمان | English |
ژمارەی وەرزەکان | 1 |
ژمارەی ئەڵقەکان | 8 (پێرستی ئەڵقەکان) |
بەرھەمھێنان | |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر |
|
بەرھەمھێنەر(ان) | Jean Higgins |
مۆنتاژ |
|
شوێنەکانی تۆمارکردن | Kalaeloa, Hawaii |
وێنەگر | Jeff Jur |
ماوەی پەخش | 42 minutes |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
دابەشکەر | |
پەخش | |
تۆڕ | ABC |
فۆرماتی وێنە | IMAX |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٧ | – ١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧
ڕیزبەندی کاتی | |
بەرنامە پەیوەندیدارەکان | Marvel Cinematic Universe television series |
گرێدان بۆ دەرەوە | |
Official website |
زنجیرەکە لەسەر بلاک بۆڵت، لە لایەن ئانسۆن ماونت ڕۆڵی گێڕدراوە، و ئەندامەکانی تری خێزانی شاھانەی ئینھیومانز دەسوڕێتەوە. ئەکتەرانی سێریندا سوان، کێن لێونگ، ئیم ئایکواکۆر، ئیزابیل کۆرنیش، ئێڵن وۆگڵۆم، ئیوان رێۆن ئەستێرەی زنجیرەکەن. ستۆدیۆکانی مارڤڵ ڕایگەیاند فیلمێکی ئینھیومانز لە ۲۰۱٤ وەک بەشێک لە قۆناغی سێیەم دەردەچێت، کاتێک ڕەگەزەکە بۆ یەکەم جار لە MCU لە بریکارەکانی شیڵددا دەرکەوتن. فیلمەکە لە لیستی ستۆدیۆکانی مارڤڵ لە نیسانی ۲۰۱٦دا لابرا، و زنجیرەی ئینھیومانز لە تشرینی دووەم ڕاگەیەندرا، و بەشێکی بە کامێراکانی ئایماکس تۆمار کرا. باک لە تشرینی یەکەم ھاتە ناو زنجیرەکەوە، و ماونت لە شوباتی ۲۰۱۷ بۆ ڕۆڵگێڕان ھەڵبژێردرا. تۆمارکردن لە ئازار بۆ حوزەیرانی ۲۰۱۷ پێچوو، تۆمارکردنەکە لە فڕۆکەخانەی پێشووی خاڵی سەرتاشانی وێستگەی ئاسمانی دەریایی لە کاڵاێڵۆوا و ناوچەی جیاواز لە دوورگەی ئۆواھوو ئەنجامدرا.
ئینھیومانز لەسەر شاشەی ئایماکس لە ۱ی ئەیلوولی ۲۰۱۷ دەرکەوت، یەکەم زنجیرە تەلەڤیزیۆنی ڕاستەوخۆ بوو وا بکات. پێش ئەوەی زنجیرەکە لە ۲۹ی ئەیلوول لەسەر ئەی بی سی پەخش بکرێت و بە ھەشت ئەڵقە تەواو بوو، نمایشە شانۆییەکە دوو ھەفتە بەردەوامبوو، زنجیرەکە لە ۱۰ی تشرینی دووەم کۆتایی ھات. زنجیرەکە بەرەوڕووی بەسەرداچوونەوەی نەخوازراو و نرخاندنی تەلەڤیزیۆنی نزم بووەوە، لە ئایاری ۲۰۱٨ ئەی بی سی زنجیرەکەی ھەڵوەشاندەوە.
چیرۆک
دەستکاریدوای کوودەتایەکی سەربازی، خێزانی شاھانەی ئینھیومانز بۆ ھاوایی ڕادەکەن، کە دەبێت خۆیان و جیھان ڕزگار بکەن.[٢]
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ D'Alessandro، Alessandro (١٤ی ئابی ٢٠١٧). «How Will Studios End The Lowest Summer in 25 Years? By Not Opening Any New Wide Releases Over Labor Day». Deadline Hollywood. لە ٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی ئابی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ Damore، Meagan (٥ی نیسانی ٢٠١٧). «New Inhumans Synopsis Teases Military Coup, Royal Family in Hawaii». Comic Book Resources. لە ٧ی نیسانی ٢٠١٧ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ٦ی نیسانی ٢٠١٧ ھێنراوە.