وتووێژ:مارتن کیمی

دوایین لێدوان: ٨ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Aram لە بابەتی وتاری باش؟ وتاری ھەڵبژێراو

چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری

سڵاو ھاوڕێیان،

من ئێستا دەستکاری ١ بەستەری دەرەکیی مارتن کیمیم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:

تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،

کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ‏٠٤:٥٤، ١٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

وتاری باش؟ وتاری ھەڵبژێراو دەستکاری

بەکارھێنەرانی بەڕێز @Serchia:، @Aram:، @Calak: @Kushared:، @Aza:. ئەمە وتاری ھەڵبژێراوی ویکیی کوردیی ناوەندییە. تکایە ھەرکەس دەتوانێت لە لای خۆیەوە پاراگرافی یەکەمی وتارەکە بخوێنێتەوە و بە کوردی و کورتی بڵێ باسی چ دەکا؟ وا ھەست دەکەم بە وەرگێڕی گووگڵ یا مەکینەیەکی تر کراوە بە کوردی. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٠٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

منیش لەو بڕوایەدام کە بەشی زۆری مانا نابەخشێت و پشت بە وەرگێڕی مەکینە بەستراوە. Kushared (لێدوان) ‏٠٦:١٥، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: من دروستکەری وتارەکەم، و لێشی تێدەگەم. هەڵبەت مەکینەی وەرگێڕان پشتی پێ دەبەسترێت و کارێکی باشە(بەڵام نەک بێ پێداچوونەوە و چاکسازیکردن). ئەتوانم باشتری بکەم بەڵام ئەمەی ئێستای نازانم چ کێشەی هەیە؟!!. Tessla (وتووێژ) ‏٠٨:٤٠، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
دروستە کاک @Pirehelokan، زۆربەی وەرگێڕانی حەرفییە و بە باشی مانا ناگەیەنێ. ‎Gêjełûk ‏٠٩:٣٢، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس بۆ وڵامەکان. بەڕاستی منیش نیوەی ناوەرۆکی وتارەکە تێناگەم. وتاری وەھا بە ڕای من پێویستە بسڕێتەوە نەک ئەوەی بکرێت بە وتاری ھەڵبژێراو کە برەندی ویکیپیدیایە. پێشتر چەند جار گوتوومە چوار وتاری ھەڵبژێراومان ھەبێت کە مرۆڤ لە کوردییەکەی تێبگات و کواڵیتییەکەیان باش بێ چاترە لەوەی چوارھەزار وتارمان بێت بەڵام بە مەکینە دروست کرابێتن. بەڕێز @Tessla:، ئێوە بەکارھێنەرێکی بەئەزموونن و بەڕێوەبەریشن. چاوەڕێ دەکرێت ئەو کوردییەی دەینووسن پاراوتر بێت لەم کوردییە مەکینەنووسە کە مرۆڤ لێی تێناگات. ھەروەھا ئەگەر سەرنجی وتارە ھەڵبژێراوە ڕابردووەکانتان دابێت جگە لەوەی وتووێژیان لەسەر کراوە ھەمیشە ھەوڵ دراوە ئەو وتارانەی بکرێن بە ھەڵبژێراو کە چەند بەکارھێنەری یان لانیکەم دوان دەستکارییان کردبێت. دواتر پیاچوونەوەیشی بۆ کراوە. ئەمە وەھا دەکات کواڵیتیی وتارەکان لە ئاستێکی باشدا بن. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٤، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
@Tessla: ئێرە شوێنی فێرکاریی وەرگێڕان نیە. بەڵام کاتی وەرگێڕان یەک دوو خاڵ لەبەرچاو بگرە. یەک ھەر زمانێک شێوازێکی ھەیە. زمانی ئینگلیزی ڕستەی درێژی تیایە. کوردی ڕستەکانی کورتترە. من تەنانەت کاتی ئینگلیزی نووسینیش ڕستەی درێژ بەکار ناھێنم چون تێگەیشتن ئەستەم دەکاتەوە. دوو، ئەو وەرگێڕانەی دەیکەیت بیدە بە کەسێکی تر بزانە کوردییە یا ئینگلیزییە و تەنیا ئەلفوبێ و وشەکانی گۆڕاوە، بەتایبەت بۆ خوێندەوارانی لاوی کوردی لە باشوور کارێکی زۆر باشە ئەگەر نووسراوەکە پیشانی کەسێکی بەساڵاچوو یان خەڵکی پارچەیەکی تر یان شارێکی تری کوردستان بدەیت بۆ ئەوە بزانیت ئەویش لێێ تێدەگات یان نە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٨، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: کاک پیرەھەڵۆ، خۆم بە شارەزای نووسینی وتار دەزانم، و هەمیشە هەوڵم داوە وتار بە شێوازێک دروست بکەم کە لێی تێبگەن خوێنەران. بەڵام ناڵێم شارەزایم لە ئاست تۆدا هەیە، پێم خۆشە ڕێنماییم بکەیت کە چیبکەم لە وەرگێڕان، تا بەگوێت بکەم و باشتر پەرەیان پێ بەم. (کێشەیەک لە ئێستادا ئەوەیە، من چالاکم بۆ هەموو کارەکانی ویکیپیدیا، بەڵام کەسی لەمن شارەزاتر نییە کە ڕێنوێنیم بکات لە شتێک کە بزانرێت هەڵەیە). ئەم وتارەی ئێستاش ناوەڕۆکەکەی باشە، هەوڵ دەدەم پێداچوونەوەی بەسەر دا بکەم و باشتری بکەم لە ئێستا. هەڵبەت دەبێت ئەم وتارانە بەکارهێنەرانی تریش یارمەتیدەر بن لێی بەڵام کێشە نییە لەبەر ناچالاکی بەکارهێنەران خۆم بە ئەنجامدانیان هەڵ دەستم. لە کەم و کوڕتیمان ببوورن، و هەڵە هەر دەکرێت. ئەمجاش سپاس بۆ قسەکانت. Tessla (وتووێژ) ‏٢٠:٥٦، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
@Tessla:، گومانم لەوەدا نیە بارە تەکنیکییەکەی نووسینی تێکستەکە لە وێبدا لە من باشتر دەزانیت، یانی جۆری سەرچاوەدانان و پێویستییەکانی تری ستایلی وتار نووسین لە ویکیدا. بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە وتارەکە بە کوردییەکی ڕەوان نووسرابێت کە مرۆڤ لێی تێبگات. چەند خاڵێکم لە پەڕەی لێدوانەکەتاندا نووسی. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٢٩، ١٥ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Pirehelokan: ئەم قسەیەم بۆ @Tessla: نییە، بەڵام بەڕاستی گووگڵ تڕانزلەیت منی لە نووسینی وتار و بگرە ویکیپیدیاش سارد کردەوە؛ ئێستا بە چاوترووکانێک وتارێکی درێژ دەنووسرێ. پێش ئەم وەرگێڕە مەکینەییانەش، Tessla ھەر بەکاربەرێکی چالاک بوو و لە ھەڵەکانی فێر دەبوو، و ئێستاش ھەر وایە، بەڵام پێم وا نییە گووگڵ تڕانزلەیت ڕێگە بدات بەکارھێنەر دوای خۆی بەسەریدا بچێتەوە و ھەر پەلەی بڵاوکردنەوەی دەبێت. بە ڕای من کەڵکی ھەیە، بەڵام ئیتر شوێنی بە زۆرێکمان لەق کرد و کار لە کار ترازاوە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٤٦، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

┐─────────────────────────────────└
@Aram: پێشتریش عەرزم کردن ئەو وتارانەی بە وەرگێڕانی مەکینە دەنووسرێن بسڕێنەوە، چون تێگەیشتن لێیان ئەستەمە. کەڵک گرتن لە مەکینە کێشەی نیە بەڵام ئەگەر تێگەیشتن لە وتارەکە ئەستەم بێت نەبوونی باشە لە بوونی. ئەمە زیاتر زمانەکە خراپ دەکات. دواتر ھەر ئەو مەکینەیەش فیدبەک لەم زمانە وەردەگرێ و وەرگێڕانەکەی ئەویش تا بێ خراپتر دەبێت! بە بڕوام ڕێنوێنێکی بۆ دابنێین وەک چۆن ویکیی فارسی کردوویانە. ئەوانیش ماوەیەک گیریان کردبوو بە دەستی وتاری ڕۆبۆتنووسەوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٢٣، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

کاک @Pirehelokan: وایە و واتان وتبوو، و ئێمەش تاگی سڕینەوەی خێرامان (بە ناوی داڕێژە:سخ-گ١٥) بۆی دروست کرد، بەڵام تەنیا دوو کەس دەرەقەتی ئەو ھەموو وتارە نایەن. ئەوە بەکارھێنەرە چالاکەکانی پێشوو لە ویکیپیدیا نەمان، جا منیش دڵم خۆشە ویکیفەرھەنگمان ھەیە! چوار ڕۆژی تر دەیبەنەوە ئەو شوێنەی لێی ھاتووە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٢:٤٣، ١٦ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مارتن کیمی".