ویکیپیدیا:دیوەخان (جۆراوجۆر)/ئەرشیڤی ٤

سکاڵا

ئەم وتووێژەی خوارەوە داخراوە و بەم زووانە ئەرشیڤ دەکرێت.

بەھۆی ئەوەی کە ئەوە چوارەم جارە (بروسک، ھیوا، من و Gyan333) سکاڵا لە ئێپین @Épine: دەکرێت، پێم باشە لیژنەی ناوبژی پێک بێت، من داوا لە کاک @Calak:، @Serchia: و @Kushared: ئەمە بگرنە ئەستۆ. وەک دەزانن کاک برووسکیش نەھاتەوە. مەبەستم گەورەکردنی ئەم ھەڵڵایە نییە ئەسڵەن، بەڵام بەڕاست بەم شێوە ڕەفتارکردنە مرۆڤ تاقەتی بەسەر دەچیت. ھیوادارم جارێک بێن و قسەی حەق بکەن. ئێپین ڕێزم بۆت ھەیە و ھاوڕێمی و دەزانم بەکارھێنەرێکی چالاکی ویکیپیدیای، ئەمانە لەجێی خۆی بەڵام یەک زەڕڕە ڕەوشتت و ڕەفتارتم بە دڵ نییە، ئەمە نموونەیەک!!

تاکوو من لەم ویکیپیدیایە ھەبم ناھێڵم ویکیپیدیا ببێ بەو شێتخانە و دەمارگیرییەی ھەندێک کەس تێیدا گەشە دەکەن
— بەکارھێنەر:Épine

ئینجا وەرە ھەندێ کەسی لایەنگر و نەخوێنەرواریش
— بەکارھێنەر:Épine

ئێستا دەڵێی هەر کاتێکیش بزانم بە چاکەی ویکیپیدیایە ئەتوانم هەر سیاسەتێک بێت پێشێلی بکەم. ئەم وتارانەی ھەستای بە سڕینەوەیان و من ھەر بەو ھۆیەوە لەگەڵت تووشی کێشە بووم، مانەوەیان بە چاکەی ویکیپیدیا نەبوو؟؟؟ بۆ ئەودەم بۆ چاکەی ویکیپیدیا سیاسەتت پێشێل نەدەکرد؟!!!!! بە ئاماژەکردن بەم سیاسەت و بەو سیاسەت بەخوا وات لێ کردبووم بێزم لە سیاسەتەکان ببێتەوە، کە دەگاتە خۆشت ھەر کات پێت خۆش بێت سیاسەت پێشێل دەکەیت، ئەوە کوا ڕەوایە، بە بڕوای من ھیچ سیاسەتێک کێشەی نییە و ئەو لیستەی دروستیشت کرد پێویست نەبوو، ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/گۆڕانکاری تەنیا شتێک کە پێویستە بگۆڕێت، ڕەفتاری تۆیە لەگەڵ بەکارھێنەران و جۆری خوێندنەوەت [١] بۆ سیاسەتەکان Şûşe وتووێژ ‏١٧:٢٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Amine yousefi: من لە ویکیپیدیا نیم تاکوو دڵی کەس بەدەست بێنم ئەمینە گیان، چۆنێتی خوێندنەوەی تۆش بۆ ڕەوشت و ڕەفتاری من تۆزقاڵ گرنگ نییە بەلامەوە. من لێرە نیم تا ڕێزی کەس بەدەست بھێنم، لێرەم خزمەت بە ویکی و ئەو بوارە بکەم کە تێیدا شارەزام. من کە ئەمە ئەڵێم ھەوڵ نایەم ناشارستانی بم و قسەی ڕاست دەکەم. سکاڵاکانی ئێوە کە کردتان بێئەنجام بوو لەبەر ئەوەی کە من ھیچ شتێکم بە ھەڵە نەکردووە. سکاڵاکەی برووسک چەند ڕۆژ لەسەر مێتا کردی کەس بەلایدا نەھات چوونکە کە دەقەکانیان خوێندەوە زانیان من ڕاست ئەکەم. دواتر وتم با بە شوێنێک بگا و من خۆم کشاندەوە تاکوو باروودۆخەکە ھێمن بێتەوە. سکاڵاکەی ھیواش کە لەسەر ئەوە بوو مافی پاسدەری خۆگەڕم لەسەر ھەژمارەکەی لادا (کە چەن جار ڕوونم کردەوە لەبەر ئەوە بوو تا وتارەکانی دروستی دەکردن خۆگەڕانە پاس نەدرێن بەو پێیەی بێسەرچاوە بوون و پێویستیان بە بەسەرداچوونەوە بوو). سکاڵاکەی تۆم بە بیر بێت لەسەر کێشەی سڕینەوە و سیاسەت بوو، وەک بینیت کە فۆرمم بۆ دروست کرد و بەشداریتان کرد و شتەکان گۆڕاون؛ بەڵام ھەڵچوونەکانی تۆ چەند بارە بوونەوە و ڕوونە کە شتێکی ئاوا دەبێ ھەلەکە دەقۆزرێتەوە. بە دڵنیاییەوە منیش لەگەڵ قسەکەتم و ئەبێت لیژنەی ناوبژی پێک بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە حاڵەتانە. من ئازا و پیرەھەڵۆکان بە دوو ئەندامی باش دەزانم بۆ ئەوە. لە کۆتاییشدا، من ھیچ سیاسەتێکی کلیلم پێشێل نەکردووە کە بووبێت بە ھۆی تێکدانی ویکیپیدیا، لەسەر قسەی خۆشم سوورم کە تا من لێرە بم نایەڵم ویکیپیدیا بڕووخێندرێت و ھەر کاتێکیش بزانم سیاسەتێک ڕێگرە لە چاکسازیکردن لە ویکی، پێشێلی دەکەم. ئەمە ھەر بۆ من نییە و بۆ تۆش ھەیە وا بکەیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٥٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
منیش لێرە نیم دڵی کەس بەدەست بێنم! لەو بابەتە دڵنیا بە، ھەر کەسێکیش لێرە کار دەکات ڕوونە کە لە خزمەت بەدەر مەبەستێکی نییە. ڕەفتاری تۆ لەگەڵ بەکارھێنەران گرینگە، ئەگەر بۆخۆتیش گرینگ نەبێت، لەبەر ئەوەی بەڕێوبەری و دەبێتە ھۆی تۆرانی بەکارھێنەران و چۆلبوونی ویکیپیدیا، دەتوانی خزمەت بکەی بە ویکیپیدیا و دڵی کەسیش نەڕەنجێنیت. (دڵ نەڕەنجاندن بەو واتایە کە یەکێک وەک برووسک نەڕوات بۆ ھەتا ھەتا.) Şûşe وتووێژ ‏١٨:٠٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمینە گیان خۆت باش ئەزانی بەڕێوەبەری تۆزقاڵ بەلامەوە گرنگ نییە! من خۆم ماوەیەک لەمەو پێش ویستم ئەو مافەم ھەر نەمێنێ. خۆت بیرت دێ. بەڕێوەبەری ھیچ نییە نییە بە نیزمەت منەوە، تەنیا ئەوەیە کە دەسەڵاتی دەستکاریکردنی ھەنێ پەڕەی ترم ھەیە کە گرنگە بۆ بەشداربوونم لێرە و بەشێکە لەوە. ھەرچۆنێ بێت، من حەزم نەکردووە برووسک بۆ ھەتا ھەتایە بڕوات و لە مێتاش پێم وت و بە ھیواشم وت قسەی لەگەڵ بکات بێتەوە. ڕۆیشتنی کەسمان ئیستیفادەی نییە و ھەر کەسێک بڕوات بە شێوەیەک زەرە دەکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٢٩، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من ئیتر تاقەتم نەماوە یەک بەکارھێنەری تر لە ویکیپیدیا بڕوات. ناڵێم نازی بەکارھێنەران بکێشین یان ئیجازە بدەین ھەر چی ویستیان بیکەین بەڵام تاراندنی بەکارھێنەرانیش ناتوانم قەبووڵ بکەم. --چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
وەک کاک چالاک وتی بەڕاستی منیش تاقەتی ئەم باسانەم نەماوە و ساردم ئەکەنەوە لە بەشداریکردن. ئەمەی خوارەوە لێدوانی کەسێکە لە فەیسبووک:

... یانیش ھەرکاتێ نووسەرێکی خۆبەخشی نوێ پەیدادەبێ، بەشێک لە ئەدمینەکانی ویکی کوردی ھەوڵی شکاندنەوەی دەدەن لەبڕی ستایشکردنی، لەبەر ئەم ھۆکارەش دوای نووسینی نزیکەی ٣٠٠ بابەت، وازم لە نووسینی بابەت ھێنا، ... .

لێرەدا مەبەستم لە ھێورکردنەوەیە نەک خۆشترکردنی ئاگرەکە؛ لە فەیسبووک وەڵامێکم دایەوە کە بە قازانجی ویکیپیدیا بێت. لیژنەی ناوبژی تەنیا منی لێم (تکایە لێدوانەکەم لەوێ بخوێنەوە) و ماشەڵڵا ئێمەش ئەوەنە زۆر و چالاکین، ھەر لیژنەی ناوبژی ماوە داینێین! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٦، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak: ئێمە کەسمان لە ویکیپیدیا دەر نەکردووە. ھەر بەکارھێنەرێک ڕۆیشتووە لەسەر ویستی خۆی ڕۆیشتووە یان لەبەر خراپکاری بەربەست کراوە... .--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەم باسەم گواستەوە بۆ ئێرە ھەتا ئەم کێشەیە یەکلا بێتەوە (@Amine yousefi: بۆ ئاگاداری). کاک Épine بۆ من بەڕێزی بەڵام بە بڕوای من باشترە چاوپێداخشانەوەیەکت ھەبێ لەسەر کردەوەکانت. من نەم وتووە کەست دەرکردووە وتم تاراندووتن. لە مەسەڵەی کاک ھیوا و برووسک من خۆیشم لە ڕابووردوودا لەگەڵ ئەوان بیروڕام زۆر جیاواز بوو بگرە ١٨٠ دەرەجە بەڵام قەت وا نەجووڵامەوە کە دڵیان بێشێنم یا وایان لێ بکەم بچن مێتا سکاڵا بکەن و ئابڕوومان بچێ یان واز لە دەستکاری بھێنن و بتۆرێن. منیش پێم وایە ناکرێ دڵی ھەموو کەس رابگێڕێ و دەزانم ئەدمینبوون چاری ناچار ڕووبەڕووی ھەندێک کردەوەت دەکاتەوە کە لەوانەیە کابرا دڵی بێشێ بەڵام گرنگنر لەمانە شێوازی جووڵانەوەیە.
بێگومان ھەر چەند وەک بەکارھێنەرێکی چالاک بۆ من خۆشەویست بی کە بەڕاستی زۆر زەحمەتت کێشاوە و جێپەنجەت لە ھەموو شوێنێک دیارە بەڵام دەبێ بڵێم من ویکپیدیام لە جنابت خۆشتر دەوێ و ئەگەر بڕیار بێ ھەر ئاوا بڕواتە پێش و دانەدانە بەکارھێنەرەکانمان لە دەست بدەین ئیتر ئەم زەحمەتانەش خۆڕاییە.
ئێستا ئەوە دووان ڕۆیشتن و من پەیامیشم بۆ ناردن ھەر نەھاتنەوە. ئیتر ناتوانم قەبووڵ کەم کەسی تر بڕوا. بە تایبەت شووشەخان کە لێرەدا ١٢ ھەزار دەستکاری بەسوودی ھەبووە. پێم باشە کاک Épine ئاوڕێک بدەیەوە لە دەستکارییەکانت. خۆ ناکرێ ھەموو خراپ بن ھەر جنابت باش بی. من ئەوەی بە پێویستم زانی وتم. ناتوانم دەست لەسەر دەست دانێم ویکیپیدیا چۆل بکرێ و کەسی تێدا نەمێنێ. ھیوادارم جنابت زیاتر فکری لێ بکەیەوە و لە واز بێری لە projection. زۆر سپاس.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:٤٩، ٦ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Calak: بۆ برووسک نازانم، بەڵام لەسەر پەڕەی وتووێژەکەی نووسیوێتی کە «بەرەوپێش بڕۆین» و وتیشی کە شتەکانی لە دڵ نەگرتووە و من برای ئەوم (ئەتوانی بڕۆی بیخوێنیتەوە) بۆ ھیواش کە ویکیپیدیای بەجێ نەھێشتووە و لەسەر وپ:توینکڵ/ڕاگرتن بەشداربووە لەگەڵمان. لە پەڕەی وتووێژەکەی خۆی نووسیوێتی کە پێی وایە ھەوڵی تاکەکەسی ئیستیفادەیەکی وای نییە بۆ ویکی و ئێمە پێویستیمان بە کاری بە کۆمەڵ ھەیە (ڕێک وەک خۆی ئەمەم نەنووسیوە بۆیە باشترە سەیری پەڕەی وتووێژی ھەردوو لا بکەیت)، لەڕاستیدا پێم وانییە ھیچ کامیان بەھۆی منەوە ویکیپیدیایان بەجێ ھێشتبێت. بۆ بە سکاڵا لە مێتا حەیامان ئەچێت؟ لە نزیکەی ھەموو ویکییەکان شتی وا بووە. کاک چالاک منیش ویکیم خۆش ئەوێ، ھەمووجارێکیش شتێکم کردبێ دڵی بەکارھێنەرانم ئێشاندبێ چووم داوای لێبوردن لێ کردوون. با مەسەلەی ئەم سکاڵایانە ڕوون بکەمەوە کە ڕەنگە خۆشت لێیان ئاگادار بیت:
  1. ئەوەی بەکارھێنەر ھیوا لەسەر ئەوە بوو کە مافی پاسدەری خۆگەڕم لێ سەندبۆوە. واتە لەسەر ھەژمارەکە لادرا بوو. ھۆکاری ئەمە ئەوە بوو کە خۆشت چەند جار بانگ کرایت تا ئاگادار بیت، سەرچاوەی بۆ وتارەکانی دانەدەنا. دوایی کە سەرچاوەی بۆ وتارەکەی دانا، من مافەکەیم دایەوە و کەیسی سکاڵاکەی خۆی داخست.
  2. ئەوەی برووسک: لەسەر سیاسەتەکان بوو. گوایە کە من ئەم سیاسەتانەم لە خۆمەوە ھێناوە و چەسپاندوومە بەبێ ڕای بەکارھێنەران. ئێمە سیاسەتمان ھەر لە ویکی ئینگلیزییەوە ھێناوە بەو پێیەی نزیکەی ھەموو ویکییەکان سیاسەتەکانیان لەوانەوە وەرگرتووە. لە وپ:دیوەخان:سیاسەتەکان/گۆڕانکاری کەیسم کردەوە بۆ وەرگرتنی بیر و بۆچوونی بەکارھێنەران، بەس @Amine yousefi: و @Serchia: بەشدارییان کرد، کە سەرچیا وتی کێشەیەک نابینێت لە سیاسەتەکان.
  3. سکاڵای شووشە (کە نازانم ئەگەر سکڵا بوو یان گلەیی) دوابەدوای ئەوەی ھیوا و برووسک ھات. لەسەر مەسەلەی سڕینەوەی وتارەکان بوو. ھەمدیس چووەوە سەر سیاسەتی سڕینەوە. ئێستا سڕینەوە کەمتر ئەنجام دەدەین و ھەر کات بتوانین لەجیاتی وتارەکە باشتر دەکەین.
  4. ئەوەی Gyan333 کە بەکارھێنەرێکی نوێیە و شارەزا نییە لە سیاسەتەکانی ویکی، لە وتووێژ:مێژووی کورد/ئەرشیڤی ١ دیارە. من ڕازی نیم یاری بە مێژووم بکرێ و ئێستاش لەسەر قسەکانی خۆم سوورم.
ئەم مەسەلەی «سکاڵا»یە دووبارە و سێبارە بۆوە بە بێ ئەنجام. وەک یارییەکی لێ ھاتووە ئێستا. ئینجا بۆیە من بانگم کردی و پێم باشە لیژنەی ناوبژی دامەزرێ. ئەگەر کێشەکە بە ڕۆیشتنی من چارەسەر دەبێ، وەک خۆت ئەزانی من پێشتر ھەر لە دیوەخان ڕام وەرگرتن وتم کە من بەشداریم کەم ئەبێتەوە و ئەمەوێت لە ویکی بڕۆم، وتتان جارێ. ئەگەر ئەوەیە، تاکوو «ویکیپیدیا چۆڵ نەبێ»، کاکە من واز لە بەڕێوەبەرایەتی ئەھێنم و من ئەڕۆم. ئەگەر ئەوەش نییە، بۆم ڕوون بکەنەوە. قسە ڕەقم! بە توندی پابەندی سیاسەتەکانم؟! چییە؟--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من حەزم نەکرد چاوەڕێی وەڵام بکەم و خۆم داواکاریم پێشکەش کرد. بەڕاستی منیش حەز ناکەم «ویکیپیدیا چۆڵ بێ»، و حەزیش ناکەم ببمە ھۆکاری ئەوە. تکایە کاک @Calak: یان @ئارام بکر: بەپێی ئەم سیاسەتە ھەژمارەکەم بەبێ کۆتا بەربەست بکە و بەپێی وپ:پسخ#ب١ ھەردوو پەڕەی بەکارھێنەر و وتووێژەکەشم بسڕەوە. ئەزانم لە سیاسەتە نووسراوە جگە لە پەڕەی لێدوان بەڵام من حەز ئەکەم ھیچ ئاسەوارێکی من و ھەژمارەکەم لە ویکی نەمێنێت. سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٣٤، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمە چ کارێکە کاکە. لەسەرەوەش وتم «تاقەتم نەماوە یەک بەکارھێنەری تر لە ویکیپیدیا بڕوات» کە جنابیشت دەگرێتەوە. ئەم پەڕەیەم نەکردەوە کە ئەوجار جنابت بتۆرێی. پێم باش بوو وتووێژێکی برایانامەمان بکردبایە و ئەم کێشەیە و نێوان ناخۆشییەمان بە یەکجاری تەواو بکردبایە و بنەبڕمان بکردبایە. ھیوادارم داواکەت پووچەڵ کەیەوە و چاوەڕێ بی لێرە شووشەخانیش قسەی خۆی بکا و بە ئاکامێک بگەین چون ئەمە چارەسەری ئەم کێشەیە نییە. من ناتوانم لێرەدا وەک کەسێکی ناچالاک بێم ئێوە تاوانبار کەم چون ڕەنگە ئەگەر منیش چالاک بوایەم وەک ئێوە تووشی ئەم گێچەڵە بووبایەم.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٥٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بەڕاستی من خەریکە باری دەروونیم تێک بچێت لە ویکیپیدیا کوردیی ناوەندی. من نەتۆراوم بەڵام ئیتر منیش حەز ناکەم بەردەوام بم چوونکە من دیفەیم کراوم و یەکجاری ناوم لە کۆمەڵگەکە شێوێندراوە. ئەمەنەیان بە پاشا و ڕۆیاڵتی و خاوەنی ویکیپیدیا ناویان ھێنام گوایە من ویکیپیدیا بە ھی خۆم دەزانم، سەیر بکە چی ڕوویدا ئەو جارە. من بۆ ماوەی چەند ڕۆژ لەلایەن بەکارھێنەرێکەوە ھەراسان کرام کەس فززەی نەکرد. ھەر بۆ زانیاریشت، ئەم بەکارھێنەرە ب:Kurdish developer نییە (ئەوەی پێش ئەو وتووێژەکانی نووسی بوو، سەیری تەواوی پەڕەکە بکە، نیوەی جنێوی ئەوە). لە مێتا پێشتر ئەویان ڕانج بلۆک کردبوو. ئەمە بەکارھێنەرێکی ترە ھەر لە ویکی خۆمان (کە من خۆم دەزانم کێیە بەڵام داوام بۆ پشکنەری بەکارھێنەر پێشکەش نەکرد) کە تەقلیدی ئەوی دەکردەوە و ئەوەی بە فورسەت زانی و قسەی خۆی کرد. بەڵام من بێدەنگ بووم و قسەم نەکرد ھەر ئەمانەم قبووڵ کرد لەبەر خاتری ویکی و کۆمەڵگەکە (ئەگەر حەزت کرد خۆت داوای پشکنین بکە نەوەکا بڵێی تۆمەت ئەبەخشێتەوە و پرەجێکشن ئەکات) کە لەو ماوەیە خۆی بەشی خۆی و بگرە زیاتریش گرژی دروست ببوو لەسەر مەسەلەی سکاڵاکان. من کەسێک نیم کە دڵم بتۆرێ لەسەر دوو قسەی ڕەق، بەڵام ئەم شتە زۆر دووبارە بۆوە و خەریکە کار لە باری دەروونیم بکات. من کەسم خەتابار نەکردووە وەک ئەوەی تۆ پێت وایە، پێشم ناخۆشە وات بیر کردەوە. بڕۆ تەواوی وتووێژەکە بخوێنەوە کە بووە سەرھەڵدانی ئەم کێشەیە ھەر لەو ئەرشیڤەی ئەم وتووێژەت لێ گواستۆتەوە بۆیی کۆنتێکستەکەی بە باشی بزانی. من لەسەر بڕیاری خۆم سوورم، تکایە ھەژمارەکەم بەپێی سیاسەتە ناوبراوەکان بەربەست بکە و پەڕەکانم بسڕەوە (بە ژێرپەڕەکانیشەوە). داوای لێبوردن ئەکەم بەڵام من چی تر ناتوانم بەردەوام بم، ھیوادارم ئەگەر بەھۆی منەوە ڕۆشیبوون، ھەردوو بەکارھێنەر ھیوا و برووسکیش بگەڕێنەوە و ھەمووشتێ باش بێت. ھاوڕێم ھەیە لە ویکیپیدیا، لەمەودوا ھەرچییەکم ویست بۆ ویکیپیدیا زیادی بکەم، دەقەکە بۆ ئەو دەنێرم تا دایبنێ. بۆیی بزانی کە نەتۆراوم، من بە ناڕاستەوخۆ لە بەشدارییەکانم بەردەوام ئەبم، بەڵام ئیتر ناتوانم لەگەڵ کۆمەڵگەکە مامەڵە بکەم و وتووێژ بکەم و کاری بەڕێوەبەرایەتی بکەم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٣٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من باش دەزانم جنابیشت فشارت لەسەرە. خۆیشم ئاماژەم کرد وەک کەسێکی ناچالاک ناتوانم جنابت تاوانبار کەم و بڵێم ھەموو شتێک خەتای تۆیە. نا وا نییە و وا نەبووە مەسەڵە تەنیا حەڵکردنی ئەم کێشەیە و ھیچی تر. ئەگەر فشارت لەسەرە کە زۆر ئاساییە ماوەیەک دوور بەوە لە ویکیپیدیا. بەشداری مەکە قەی ناکا. یان دوور بەوە لە کێشەی ناوەرۆکی و زیاتر وتار جا ھەر چی بێ بنووسە و کاری تەکنیکی بکە. من ھەر وەک وتم دووپاتی دەکەمەوە ڕازی نیم کەس لە ویکیپدیا بڕوات. ئەم داوایەت پووچەڵ کەوە و فکر لە قسەکانم بکەوە. پشوویەک بدە بە خۆت. ئێمە لێرەدا یەک دانە دەستکاریشمان بۆ گرینگە. ھیوادارم قسەکەم لە ئەرز نەدەی و ئەمەیش بۆ ماوەیەک تاقی بکەیەوە. زۆر سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٠١، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
قسەی تۆ لە سەر سەر و چاوم دادەنێم کاک @Calak: بەڵام تەنیا بەو مەرجەی لیژنەی ناوبژی پێک بێت. چەند جار ئاماژەم دا کە خۆت و @Pirehelokan: و کەسێکی تریش ھەڵبژێردرێت (بەڕاستی کاک ئازاش پێشنیار دەکەم بەڵام وتی حەزی پێ ناکات) ئەگەر ئەو بەشدار نەبێت پێم باشترە بەکارھێنەرێکی تر کە تەواو لەسەرخۆیە ھاوشێوەی ئێوە دابنرێت. من ئەگەر لێرەش بمێنم و ھەر دەستکاری تەکنیکی بکەم یان وتار زیاد بکەم، ئەبێت کەسانێک ھەر ھەبن کە کێشەکانی بەرچاوم ئەکەون ببەمە بەردەمیان. ئەمە داواکاری ھەر من نییە و ھەموومانە. تەنانەت ئەمینەش لەسەرەوە داوای ئەمەی کردووە. ڕآی بەکارھێنەرانی تریش بگرە ھەر لەسەر ئەمە ڕازین. لەسەر ئەمە جوابم بەرەوە، منیش داواکارییەکە ھەڵدەوەشێنمەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:١٦، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوەش زیاد کەم کە ھەر ئەوەنەی پێکھێنانی ڕابگەێنرێت، من خۆم ئەرکی ھەموو وەرگێڕان و ھێنانی سیاسەتەکان و دروستکردنی داڕێژە پێویستەکانیش لە ئەستۆ دەگرم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:١٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ھاوڕێیان، ئەمە خودی قسەی ئێپینە لە پەڕەی وتووێژی مێژووی کورد:

وا دیارە ھاوڕێکانی ترم لێرە نەرم و نیانن (کە ئەمە شتێکی خراپ نییە) و نایانەوێ خۆیان لە بابەتەکە بدەن تاکوو دڵی کەسانێک بریندار نەکەن. بەڵام من وا نیم. دەستی ئەوە ئەبڕم بێت بە ھەڵە لەسەر مێژووی من بنووسێتەوە و من تەعریب بکات. پێویستە ئیتر لەم نەرمییەتان بووەستن و قسەی ھەق بکەن ھاوڕێیانم.
— بەکارھێنەر:Épine

--خۆی وتی لەم نەرمییەتان بوەستن و قسەی حەق بکەن. پەڕەی وتووێژەکە بخوێننەوە، ھەر چەند ئەو لەگەڵ ئێپین @Épine: مودارا دەکا و بە سەبرە، ئێپین بە توندی و بە ڕەقی وڵام دەداتەوە، منیش ئەوەم دیت و نەمتوانی بێدەنگ بم. شتێکی تریش بڵێم ئێپین، من قەت مرۆڤێکی کینەیی نیم شت لە دڵ بگرم و ھەل بقۆزمەوە! ھیوادارم ئەم ھەڵیت و پەڵیتەی لەسەر پەڕەی وتووێژەکەتیان داناوە بە من نیسبەت نەدەی کە بەڕاستی لە خۆم و لە دونیا ناھومێد دەبم ئەگەر یەک زەڕڕە بیرت بۆ ئەوە چووبێت کە ڕەنگە من بم!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!  پێم خۆشە پشکنینی بۆ بکەی و نەڵێی نەمھەویست لێی بکۆڵمەوە چوونکە من ئەوە بە بوختان دەزانم کە ھاتووی لێرە داتناوە. Şûşe وتووێژ ‏١٩:٠٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک ئێپین جارێ بەر لە ھەموو شتێک ئەو داواکارییەت پووچەڵ کەوە. دوایی کات زۆرە ئەگەر ویستت دیسان دەتوانی داواکەت تۆمار بکەیەوە.
ئێستا کاک ئێپین ئایا مەبەستی ئێوە ئەمەیە ئەو بەکارھێنەرە شووشەخانمە؟ ئەگەر بەڵی یا گومانێکی واتان ھەیە ھیچ جێگای شەرم نییە بفەرموون داوا دەکەین بیپشکنن. با شتەکە یەکلا بکرێتەوە و تەواوی بێ. ئەگەریش مەبەستتان ئەو نییە ئەوە لێرە پێمان بڵێ. با ئەو کات و وزەیە لەخۆوە بەفیڕۆ نەچێ و تەرخان بکرێتە خزمەت بە ویکی. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏١٩:١٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئاخر کاک چالاک، لە من و کاک ھیوا و کاک برووسک بەدەر کەس لەگەڵی تووشی کێشە نەبووە لێرە، من ئەوە چەندە لەخۆم بە دوور دەزانم، لەوانیش بە دوور دەزانم و بەڕاستی بۆ ئەوانیشم پێ بوختانە، لەو شێوە قسەکردنەی ناچێت کە بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا بێت، چوونکە نووسیویەتی چەند کەس لێرە پۆست دەکات؟ کەس بە وتارنووسین لێرە ناڵێ پۆست کردن! پێم سەیرە ئەوەی ھاتووە لێرە باس کردووە.Şûşe وتووێژ ‏٢٠:٠٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: بەڵێ من شکم بۆ @Amine yousefi: چوو کە ئەم کارەی کردبێ، لەبەر چەند ھۆکارێک:
  1. ئەم ھەرا و فەرتەنەیە و جنێو دانە پێم لە گەرمەی ئەو کاتەدا بوو کە سێ بەکارھێنەری ناوبراو سکاڵایان تۆمار دەکرد. ئەمە بە نزبەت منەوە لە سوتفە نەدەچوو، پێشم وایە یەکێک لەو سیانەیان ئەم کارەیان کردبێ تاکوو خۆیان بەتاڵ بکەنەوە و قسەی دڵی خۆیان بکەن.
  2. ئەم پەیامە ڕێک لەکاتی تووڕەبوونی «شووشە» بۆ من ھات، کە ئەوکات بەجێھێشتنی ویکیپیدیای ڕاگەیاند. ڕێک دوای ٥ ڕۆژ ئەم پەیامە بۆ من ھات.
  3. بەکارھێنەر:شنەی ئازادی (لە پاڵ بەکارھێنەر:گرووپی قوتابخانە، کە لێرەدا ئەمە مەبەست نییە) دووانن لەو ھەژمارانەی کە لەلایەن «شووشە»ەوە بەکارھێنراون. ھەڵبەت بۆ مەبەستی خراپ نەبوون، بەڵام ھێشتا بووکەڵە بوون. ئەمەش وا لە ھەموو کەسێک دەکات کە بیر بکاتەوە لەبارەی ئەم شتەوە. لەسەر پەڕەی وتووێژی «شنەی ئازادی» کاتێک پێم زانی ئاماژەم بەوەدا، ھەروەھا ئاماژەشم بەوەدا کە چۆن شێوازی قسەکردنی «شووشە» لەسەر ئەو ھەژمارە جیاوازە (ئەمە دەتوانرێت ببینرێت).
  4. بەکارھێنەر ب:Kurdish developer، کە ٩ ھەژماری لە ویکیپیدیا دروست کردبوو لەبەر ئەم ھۆکارە، لە کۆتاییدا پشکنەری بەکارھێنەر گرتی و کەشفی کرد، ھەر لەبەر ئەمەش بەربەستنی فراوانی range block لە ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی ئەنجام درا. پێم ناڵێن چۆن دوای بەربەستی فراوان بەکارھێنەر چۆن توانی بێتەوە بۆ ویکیپیدیا و ئەم دەقانە بۆ من بنووسێت؟
زیاتر ھۆکاری ئەوەی کە شکم بۆ ئەم چوو خاڵی دووەمە.

[...] لەو شێوە قسەکردنەی ناچێت کە بەکارھێنەرێکی ویکیپیدیا بێت، چوونکە نووسیویەتی چەند کەس لێرە پۆست دەکات؟ کەس بە وتارنووسین لێرە ناڵێ پۆست کردن!
— بەکارھێنەر:Amine yousefi

ھەر کەسێک بیەوێت کارێکی لەم جۆرە بکات خۆی وا نیشان نادات کە بەکارھێنەرێکی چەند ساڵەی ویکیپیدیایە و لە ویکیپیدیادا شارەزایە و زاراوەی ویکیپیدیا لەکاتی قسەکردندا بەکار ببات.
وەک دەبینن من کەیسەکەم لەبەر باوەڕکردنم بۆ ئەمە بەھێزە و لە خۆمەوە قسە ناکەم. ئەگەریش ھەیە کە شووشە ئەم کارەی نەکردبێ، بەڵام ھێشتا شکم بۆ ئەوە ئەچێ کە برووسک لەو کاتە ئەمەی کردبێ، ئەگەر ئەمیش نەبووبێ، بەھۆی وتووێژەکانمان لە مێتا. بەڵام بەڵێ، زۆرترین شکم بۆ تۆ چوو، Amine yousefi.
بەھەرحاڵ، ئەگەر ئەمە تۆ بووبیت گەردنت ئازاد بێت خۆ چی بکەم، تۆش نەبوویت وەک دەبینی لەبەر ئەم ھۆکارانە بەو دەرەنجامە گەیشتووم کە باسم لێوە کردن. ئەوە نییە دەست بۆ کەس ڕابکێشم، ھیواداریشم دڵت لەسەر ئەمە نەڕەنجێ، چوونکە دوای ئەم ھەموو کاتەی من پێم وایە ئەمە تۆ بووبێتی پشتگوێم خستووە و ھەر وەک جاران مامەڵەم لەگەڵ کردوویت و خۆشت ئەمە دەزانی. با نەبێتە ڕاکردن لە بابەتەکە، بابەتی ئێمە تەواو لەمە جیاوازە، بەڵام لەبەر ئەوەی کاک چالاک داوای ڕوونکردنەوەی کرد، منیش ڕوونکردنەوەی خۆمم دا. ئیتر سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٥٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەوێ جارێکی تریش دووبارەی بکەمەوە کە، @Amine yousefi: من بە ھیچ شێوەیەک بە مەبەستی بوختان ئەم قسەیەم نەکردووە. ئەگەر تۆش نەبووبێتی، ئەشێ تەنیا کاتێکی خراپ بووبێ کەم ئەم دوو شتەی تێدا ڕووی دابێ، بەس وەک ئەبینی کە ھۆکارەکانم بۆ باوەڕکردن بەمە بەھێز بوون و ھیوادارم لەبەر ئەمەش زیاتر دڵت نەڕەنجێ. ڕەنگە ئەم وتووژە شتێکی باش بێ و شتەکان زیاتر ڕوون بنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٠٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەداخەوەم بۆت ئێپین کە منت ئەوا ناسیوە، من قەت لەو بوختانە خۆش نابم بەخوا، قەت.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٠٤، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک چۆن ڕوون دەبێتەوە کە ئەوە کێ بووە، تکایە با ڕوون ببێتەوە، من چۆن دڵم نایێشێ ئاخر؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ بەخوا لەو بوختانە خۆش نابم، پەڕەی وتووێژی بۆق بهێنەوە، من هیچ باکێکم نییە لەو قسانەی کە کردوومە. ئێستەش حازرم بیهێنیەوە.Şûşe وتووێژ ‏٢١:٠٧، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەمەش بوختانێکی تر، من گرووپی قوتابخانەم دروست کرد و پیرەهەڵۆش بەشدار بوو لە گرووپە تێلێگرامیییەکە، گرووپی شنەی ئازادیش هەر ئێستە هەیە و کاک سەرچیا و کاک ئەیوبیش تێیدا بەشدارن، منیش خۆم لە پەڕەی وتووێژی شنەی ئازادی وتم من دروستم کردوون، ئیتر بووکەڵەکاری چییە؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ کاتێک دەڵێم ئەوە ئێکانتی منن!!!!!Şûşe وتووێژ ‏٢١:١٥، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من داوا دەکەم پەڕەی وتووێژی بۆق کە کێشەی من و ئێپین لەوێوە دەستی پێکرد بهێننەوە، ئەو دەمیش ئەوەندە قسەکانی بە لارێدا بردن و تووڕەی کردم کە خۆشم نەمزانی چیم وت، بەڵام باکم نییە، بە تەواوی پەڕەکە بهێنەوە با بزانن کێشەی من و تۆ چی بوو. Şûşe وتووێژ ‏٢١:١٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وەڵڵا قەت باوەڕ ناکەم ئەم قسانە ھی شووشە خانم بێ. ھەر ئەو کات لینکت دا و خوێندمەوە زانیم ھەر یەکێکی خەڵکی باشوور ئەمەی نووسیوە زۆر جوااااان دیارە. شێوەی نووسینەکە زۆر جوان دیارە. کەسایەتیی شووشە خانمیش ئەم شتانە ھەڵ ناگرێ.
باسی بڵاککردنی rangeت کرد. کاکە مەڕوانە ویکیی بچووکی خۆمان. من دە ساڵ لە ویکیی فارسیدا بەشداریم کردووە ھەزار کێشەی ئاوامان بووە. rangeی ئایپیمان دەبەست کابرا دەھاتەوە دەیوت ئێوە ھیچتان پێ ناکرێ! :)) ھەر دەمان بەست و یەکی تری دروست دەکرد. رێگای دەورلێدانی ئەم شتانە زۆر ئاسانە... .
نازانم چەندە لەم جەریانە گوزەراوە ئەگەر زۆری بەسەر چووبوو ئیتر پشکنین وەڵام ناداتەوە. بەڵام تۆ دەبا ھەر ئەو دەم شوێنی کەوتبای و ئەگەریش بە ھەر ھۆکارێک شوێنی نەکەوتووی ئێستاکە باسکردنەوەکەی ھەر بوختانێکە بە بەکارھێنەری چالاکی ویکی... .
لە باسەکەی خۆیشمان دوور کەوتینەوە و کێشەیەکی تریش زیاد بوو... .--چالاک وتووێژ ‏٢١:٢١، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک چالاک گیان پەڕەی وتووێژی بۆق بهێنەوە، ئەگەر دەتوانن، چوونکە سکاڵای من لەو پەڕەدا بوو، بە هەموو جنێوەکانیشەوە، من باکم نییە لەو قسانەی کە کردوومە. Şûşe وتووێژ ‏٢١:٢٩، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سەبارەت بە پەڕەی وتووێژی بۆق بەڕێوەبەران خۆیان دەتوانن بیبینن، و کە لێرەدا Calak لە مەوزوعە، دەتوانێ بەسەرداچوونەوەی بۆ بکات. @Amine yousefi: شتێک لە ویکیپیدیا نییە بە ناوی بوختان. بە تایبەت کە من ھەموو ھۆکارەکانم داناوە بۆچی کە باوەڕم بەوە کردبێ. ئەوەشت لەبیر بێ کە ئێمە نامانەوێ وەزعەکە لەوە ئاڵۆزتر بکەین و ئەمانەوێ شتەکان ڕوون ببنەوە. من بۆیە لە سەرەتاوە ئاماژەم پێ نەدا زانیم کە بابەتەکە بە تەواوی ئەگۆڕێت، بەڵام کە چالاک ئاماژەی پێ دا منیش چی بکەم باسم کرد. (گرنگە کە ئاماژەش بەوە بدەین کە وتووێژی بۆق بۆیە سڕدرابۆوە چوونکە لە کۆتاییدا پەڕەی وتووێژەکە واڵا کرابۆوە). سەبارەت بە دوو ھەژمارەکەی تر:
  • گرووپی قوتابخانە، جگە لەو گرووپەی ئەم ھەژمارەی بەکار دەھێنا (کە قەدەغەیە شتی وا بەڵام ئێمە ھەر چاوپۆشیمان لەوە کرد و بە تایبەت من، کە دەتوت بۆچی کاتەکانی تر سیاسەتت پێشێل نەدەکرد لە چاکەی ویکیپیدیا) کەس ئەمەی نەدەزانی. دواتر ئەمە ڕوونبۆوە بۆمان لەگەڵ مەسەلەکەی شنەی ئازادی.
  • شنەی ئازادی، کە تەنیا دوای ئەوە ڕوونکردنەوە درا کە من پێم زانی ئەم ھەژمارە لەلایەن خۆتەوە کاری پێ دەکرێ.
من دەستت بۆ ڕاناکێشم و ناڵێم بۆ خراپکاری بەکارت ھێناون، بەڵام ئەمە ھەر لە ویکی بە بووکەڵەکاری ناو دەبرێن و ئەو ھەژمارانەش بووکەڵەن. من بۆیە بە تایبەت باسی ئەوەم کرد، بۆ ئەوەی ڕوونی بکەمەوە کە بۆچی شکم بۆ ئەوە چووە کە لەکاتێکدا پێشتر ھەژماری ترت ھەبووە بەدەر نییە لەوەی کە ئەوەش ھی تۆ بێ. زیاتر ئەم شتانە بەو دەرەنجامەی گەیاندم کە باسم کرد. وەک وتیشم، پێویست ناکات دڵی خۆت لەسەر ئەمە بڕەنجێنیت. ویکیپیدیا کۆمەڵگەیەکی فراوانە و لەوانەیە ئێستا زۆر کەسی تر ھەبن پێیان ھەر یەکە لە ئێمە شتێکی خراپی لەو جۆرەیان کردبێ ڕۆژێ لە ڕۆژان. بۆ کەشفکردنی ئەمە ئەبێ پشکنەری بەکارھێنەر بەکاربێ، کە ڕەنگە ئێستا نەیکەین چوونکە تازە بە تازە نییە و دەڵێن بۆشایی کاتی دەستکاریکردن لە نێوانیان ھەیە. سپاس...--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣١، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
و کاک @Calak: ئەوەت لەبیر بێت کە بۆچی ئەم وتووێژەت دەست پێ کردووە. من ھیچ ھۆکارێک نییە کە وام لێ بکات بوختان بۆ ھیچ کەسێک بکەم. لەبیرتان بێ کە من ئەمەوێ ھەر بڕۆم ئەسڵەن. کەواتە چی ھۆکارێک ھەیە وا لە من بکات درۆ و بوختان بکەم؟ جگە لەمەش من بوختانم بۆ کەس نەکردووە تا ئێستا چ مەجبورم ئێستا بیکەم؟ ئەوەش بزانە کە من باسم نەکرد ڕاستەوخۆ و خۆت داوای باسکردنی ئەمەت کرد و وتیشت عەیب نییە. دەی وا بووبە عەیبە و بوختان و درۆ... و جارێکی تر سپاس.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٦، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من لەو بوختان و بێڕێزییە خۆش نابم بەخوا ئێپین، تا ئێستە لە بەرانبەر ئەو دیکتاتۆریەی لێرە دروستت کردووه زۆر موراعاتم کردووە کە دڵت نەیێشیت، بەڵام مادام کە بریاره شتەکان ڕوون ببنەوە، با ئەمەش بڵێم لە بەر چاوی من بەڕێوبەڕی ناکەی لێرە و دیکتاتۆری تەواوت بۆخۆت دروست کردووه چاوەڕوانی ئەوەی چوونکە چالاکی کەس لە بەرانبەرتدا هیچ نەڵێت. من ناتوانم دیکتاتۆری تۆ ببینم و بێدەنگ بم!!!Şûşe وتووێژ ‏٢١:٤٧، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وا بزانم ئیتر ناکرێ ئەم بەکارھێنەرە بپشکنین. ئیتر واز لەم باسە بھێنن. شووشەخانم زۆر نەجیبتر ئە لەم قسانەدا دەزانم. کەسێک دێ ژینی خۆی لە پێناو خزمەت بە کورد و زمانەکەی بەخت دەکا قەت قسەی وا بەسەر زاریدا نایە.
ئێستا شووشەخانم فەرموون بزانین کێشەی سەرەکی چییە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاک ئێپین؟ پەڕەی بۆقیشم خوێندەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٥٨، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
جا چ کێشەیەکی نییە کاک چالاک، ئێره ویکیپیدیای کوردی نییە و ویکیپیدیای ئێپینە، دەستی من شکێت بۆ هەموو کارەکانی لێرە کردوومن. هەزار جار دەستم شکێت. من لەگەڵ هەر کەس کێشەم هەبێت ڕوو لە ڕووی پێی دەڵێم. پێویست ناکات بچم ئێکانت دروست بکەم و هەڵیت و پەڵیت بڵێم، جارێکی تر دەڵێم لەو بوختانە خۆش نابم، ئێرەش وەکوو برووسک و کاک هیوا بەجێ دێڵم. ئێوە خۆش بن و دیکتاتۆر ئێپین. Şûşe وتووێژ ‏٢٢:١٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
وابزانم بەپێی پێویست وەستام تا تەواوی قسەی خۆتان کرد؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:١٥، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
من پێشتریش وتوومە ئیپین کاری گەورەی بۆ ویکیپیدیای کوردی کردووە بەلام لەپال ئەمانەش زۆر توندڕەوە و زۆر ڕەقە لەگەل بەکارھێنەران جا لەسەر حەق یش بوایە باشتر بوو بەلکو ھەڕەشەیان لێدەکات و قسەی ناڕەوا و تۆمەتیان دەداتە پاڵ ئەوەشی ئەیلێم ئەگەر نەمسەلماند بەندم بکەن؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٢٢، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

┐─────────────────────────────────└
بۆ کەیسە پێشووەکان ھێندە بەربڵاو بوونەتەوە و قسەیان لەسەر کراوە بوون بە کێشەی کەسی زیاتر لەوەی تەکنیکی بن. بۆ کەیسەکەی Gyan333 کە تازەترە، پێشتریش وتم نابێ وتارەکەی لێ دابخرێت. ئەویش مافی ئەوەی ھەیە دەستکاری بکات، بەڵام پێویستە سەرچاوەی بڕواپێکراو بەکاربھێنێت. ئێپینیش پێشتریش پێم وتووە، پێویستە لێبوردەیی ھەبێت و ھەر دەمەبۆلەیەک نەکا بە شەڕ. ئیستە وەک ڕێگەیەک بۆ داھاتوو بۆ ناکۆکی دەتوانین ویکیپیدیا:لیژنەی ناوبژیمان ھەبێت و بۆ شەڕەدەستکاری و باسی تەکنیکی (وەک ئەوەی Épine و Gyan333) ڕای سێھەممان third opinion(Wikipedia:Third opinion) ببێت. ھیچکام لەم دووانە موعجیزە ناکەن و ھەردووکیان لەسەر ڕای کۆمەڵگەن، بۆیە ئەوەی کێشەکان حەل دەکات سەبر و لێبوردەییە نەک شتی تر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:٥٣، ٧ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Amine yousefi: ئەوان کەسیان نەڕۆیشتوون. بڕۆ سەیری پەڕەی لێدوانی ھەردوو لا بکە. ویکیپیدیاش ھی من نییە و منیش دەوڵەت بەڕێوە نابەم تاکوو دیکتاتۆر بم. کاک @Calak: لەبەر ئەوە ئەم وتووێژەی دەست پێ کردووە کە کەس نەڕوا لەوە زیاتر، باشترە ڕێزی قسەکان و ھەوڵەکان و بڕیارەکەی ئەو بگری و بزانی چ ڕێگە چارە دادەنێ. سوپاس بۆ بۆچوونەکەت کاک @Pirehelokan: بەڵێ منیش لەسەرەوە ئاماژەم بەمە دا. ئیتر ئەبێ لیژنەی نابژی ١٠٠٪‏ پێک بێت. ڕای سێیەمیش ھەر لیژنەی ناوبژی دەبێ. ھەرچەند من تازە پێم وایە ئەو سێ بەکارھێنەرە ناویان زڕاندوم لە ویکی و وەک دەبینی کە بەکارھێنەرە تازەکانیش قسەکانی ئەوان دەکەنەوە. وا دیسان لەسەرەوە دووبارەی کردنەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:١٠، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من پەیامم بۆ کاک برووسک ناردووە وەڵامیشی نەبووە. بۆ کاک ھیوایش جوابێکی داومەتەوە وا بزانم ھەر بۆ ئەوەی قسەی من بۆ جواب نەمێنێ و دوای ئەو جوابە بەشداری نەبووە. ئەوەش شووشە خانم. ئەمانە ھیچ. کاک ئاسۆیش دەمێکە ھیچ چالاکییەکی نییە و ئەگەرچی دەزانم خەریکی کاری خۆبەخشی ترە بەڵام لێرەدا بەشداری ناکا. وا بزانم ویکیپدیا ئیتر بە بنبەست گەیشتووە. پێم ناخۆشە وا دەڵێم بەڵام ئیتر ئەمە واقعیەتە. پێم وایە خۆیشم ئەم کات و وزەیەی بۆ لێدوانی ئاوا دادەنێم لە پرۆژەیەکی خۆبەخشی تر دایبنێم فرە خاسترە... .--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٣٠، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Calak: پێن ناخۆشە وا دەڵێی. ئێمە ٢٣,٠٠٠ وتارمان نەنووسیوەتەوە تاکوو لە کۆتاییدا دەستبەرداری برۆژەکە بین. من کە وتیشم ئەڕۆم وتم ھێشتا بەشداری بە ناڕاستەوخۆ دەکەم. جگە لەمەش، گریمان کە برووسک و ھیوا ڕۆیشتوون، سەیری ئەو بەکارھێنەرانە بکە کە جێیانیان گرتۆتەوە. ئارام بکر بە نموونە یەکێکە لە بەکارھێنەرە ھەرە چالاکەکانی ویکیپیدیا. ئەگەر پێویست بکات خۆم لە دەرەوەی ویکی قسە لەگەڵ ھەردوو بەکارھێنەرەکەی تریش ئەکەم و ڕازیان ئەکەم بێنەوە، ھەرچەن من پێم وانییە بەکاربەر ھیوا ڕۆیشتبێ و کاتێ من قسەم کرد وتی کە ئەو سەرقاڵە و کاتی زۆر نییە. سەیری بەشدارییەکانیشیان بکەیت ھەندێ جار بۆشاییەکی زۆر ھەبووە لە نێوانیاندا. برووسکیش کە خۆم قسەی لەگەڵ ئەکەم بێتەوە و ناکۆکییەکانی نێوانمان بە یەکجار کۆتایی بێت. بۆ مەسەلەی @Amine yousefi:ش دڵنیام کە ئێستا قسەی سەر تووڕەیی کردووە و خۆشی ڕێگە بە خۆی نادات کاری وا بکات و بڕوات. ڕۆیشتن بۆ ھەر یەکێک لە ئێمە ئەستەم و ناخۆشە، بۆیە تا زۆر مەجبوور نەبن بڕیاری ڕۆیشتن مەدەن و بە تایبەت لەسەر تووڕەیی. ویکیپیدیا ھەردەم دەمێنێ و قەت کۆتایی نایەت. پێشم خۆش نییە کە کاک چالاک وابڵێیت. من وتم ھەرچییەکم پێ بکرێت بۆ ھێمنکردنەوەی بار و دۆخەکە دەیکەم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٠:٠٥، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
تەنیا مەبەستم ئەمە بوو ھەموو بێن بەشداری بکەن. رازی بە ڕۆیشتنی کەس نیم. ئیشاڵڵا شووشەخانمیش دوای ھەندێک پشوو دێتەوە بەڵام نایشارمەوە ناڕەحەتم لە ڕۆیشتنی. خۆیشم ھەندێک وتاری گوند و شارەدێ بوو دەینووسم لەمە زیاتر لە خۆم ڕانابینم. سپاس بۆ ئێوە.--چالاک وتووێژ ‏١٥:٠٥، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
چەند ڕۆژێک بوو لە ویکیپیدیا دووربووم، کە ھاتمەوە، بەداخەوە یەکەم شت کە بینیم ئەمە بوو. لەبەر ناو ھێنانم بەشداردەبم، گەرنا قەت حەز ناکەم درێژە بەو جۆرە وتووێژانە بدەم. سپاسی کاک چالاک دەکەم کە لەم وتووێژە ھەوڵی چارەسەرکردن و ھێورکردنەوەی بارودۆخەکەی داوە. بەڕاستی گەلێک لەدڵم گران دەبێت و خەفەت دەخۆم کە دەبینم بەکارھێنەرێک دڵی ئێشاوە یان دەیەوێت وازبێنێت. جگە لەو دوو بەکارھێنەرەی ناوتان ھێنان، بەداخەوە بەکارھێنەری دیکەش ھەبوون کە لە ویکیپیدیا تۆراون. ناکرێ چیتر شتی لەو جۆرە ڕووبدات. من جیاوازی لەنێوان بەکارھێنەران ناکەم، ھەریەکەیان لە لایەک خەریکی خزمەتکردنی ویکیپیدیایە، بەڵام دانیش بەوە دەنێم، کە ھەندێکیان زۆر ماندووتر و کارجوانترن لەوانی تر. یەکێک لەوانە خاتوو شووشەیە، وەک دەزانن زۆربەی بەشدارییەکانی شووشە، لە بواری ماتماتیک بووە، کە بوارێکە کەم کەس ھەیە کاری لەسەر بکات. لەو ماوەیەش خەریکی دروستکردنی دەروازەکان بووە. زۆر بە ڕێکی و جوانی لە ویکیپیدیا بەشداری کردووە. بەڕاستی چیتر بەرگەی تۆران و لەدەستدانی بەکارھێنەرە چالاکەکان ناگرم. ھەروەھا کاک ژیاریش (ئێپین) لەوەتەی بەشداربووە کاری زۆری کردووە، ئەمەش لە خەمخۆری بووە، بەڵام لە مەسەلەی تونددەستگرتن بە ڕێنمایییەکان و بەتایبەتیش سڕینەوە لەگەڵی نیم، وەک پێشتریش گوتوومە، ناکرێ وەک ویکیی ئینگلیزی بیربکەینەوە و ھەموو قانوونەکانیان وەک خۆی لێرە پەیڕەو بکەین. بۆ مەسەلەی سڕینەوەی وتارەکان، پێم باشە لەمەودوا پێش سڕینەوەی ھەر وتارێک لانی کەم ڕای سێ بەڕێوەبەر وەربگیرێت. بۆ ئەم وتووێژەش، ھیوادارم کەس بڕیاری وازھێنان نەدات. باشترە چیتر وتووێژی لەم جۆرە نەکەینەوە. سەرچیا‏١٧:٠١، ٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەوە چی بووە؟! بەداخەوە. Aza (لێدوان) ‏١٩:٣٠، ٩ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
لە ویکیدراوە داوای دروستکردنی وتارم لێ ئەکەن و لێرەش ھەرایە! هیوادارم تەواو کار لە کار نەترازابێت بۆیە، تکایە ھاوڕێیان کای کۆن بە با مەکەن، و ئەوەی ڕۆی ڕۆی و دڵنیاش بن ئەم دەمەقاڵێیەتان ھیچی لێ سەوز نابێت. من ھەمیشە وتوومە کە لەگەڵ ڕۆیشتنی بەکارھێنەردا نیم و ئێستا Épine داوای کوشتنیم لێ ئەکات؟! خاتوو ئامینەش کەسێکی وا نییە کە قسەی نەشیاو بکات و ئەسڵەن ویکیپیدیا شوێنی کەسانێکە کە بزانن چۆن قسە و ڕەفتار بکەن. سا چی بڵێم؟ بەڵکوو خوا بکا دوای ماوەیەک هەردووکتان (کاک @Épine: و خاتوو @Amine yousefi:) بە دەستکارییەوە ببینینەوە. ئەوە بزانن کە ئەم دەمەقاڵێیە تاڵانەتان خەریکن منیش سارد ئەکەنەوە لە ویکیپیدیا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٩، ١١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: بە باشی دەزانم ئەگەر بە ئەنجام گەیشتوون لەسەر ئەم بابەتە بیبەستن ئیتر.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٥:٠٩، ٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بیبەستە ئێپین،@Épine: ئیدی تەواو بوو، بەشدارینەکردنی من لە ئێستەدا هیچ پەیوەندی بەو سکاڵایەی نییە، ماوەیەکە زۆر سەرقاڵم. هەر چەند زۆریش ناراحەت بووم لەو بوختانەی کردت، بەڵام ئیدی بێ خیاڵ...کاتم هەبێت دێمەوە، تۆش وەرەوە ئەگەر کاتت هەیە و ئێرە بەجێ مەهێڵە. Şûşe وتووێژ ‏١٢:٢٦، ٥ی ئایاری ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Read-only mode for up to 30 minutes on 11 April

‏١٠:٥٦، ٨ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)

Wikimedia Foundation Medium-Term Plan feedback request

Please help translate to your language

The Wikimedia Foundation has published a Medium-Term Plan proposal covering the next 3–5 years. We want your feedback! Please leave all comments and questions, in any language, on the talk page, by April 20. سپاس! Quiddity (WMF) (talk) ‏١٧:٣٥، ١٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]


چالاکبوونی لیژنەی ناوبژی

بەشداربووانی بەڕێز: لە ماوەی ڕابردوودا چەند کێشە و ناکۆکییەک ڕوویدا لە نێوان ھەندێک لە ئەندامانی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی کە بووە ھۆی ساردبوونەوەی ھەندێکیان و وازھێنانی ھەندێکیان لە دەستکاری. ھۆکاری سەرەکی ئەمە نەگەیشتن بە ئەنجامی کێشە و ناکۆکییەکانی کۆمەڵگەیە. لەسەر داواکاریی زۆرینەی کۆمەڵگە، لیژنەی ناوبژی بەم زووانە لە ویکیپیدیای کوردی دەکەوێتە کار و پاڵاوتن بۆ ھەڵبژاردنی ئەندامانی دەکرێت.

لە داھاتوودا، ئەم لیژنەیە بەرپرسیار دەبن لە چارەسەرکردنی ھەر کێشە و ناکۆکییەک کە ڕەنگە لە کۆمەڵگەکەدا سەرھەڵ بدات. ئێستا ئەو سیاسەتانەی کە لیژنە پێویستە لەسەری بڕۆن نووسراونەتەوە، لەسەر وەشانی حوزەیرانی ٢٠١١ی ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە وەرگیراوە کە بە یەکدەنگییەکی زۆر چەسپاوە. ماوەی دیاریکراو بۆ وتووێژکردن لەسەر سیاسەتەکان و پێشنیارکردنی چاکسازی ھەتاکوو ١٥ی تەممووزە، ڕەنگە لەدوای ئەمەوە تەنیا لیژنە بۆی ھەبێت بڕیاری گۆڕینی سیاسەتەکانی بات.

بە ھیوای ئەوەی چاوێک بە سیاسەتەکانی حازر کراون بخشێننەوە و لێدوان و بۆچوونی خۆتان دەرببڕن. بەشداربوونتان یارمەتی دەدات کە پڕۆسەی پاڵاوتن بە خێرایی دەست پێ بکات و لیژنەکە زوو دابمەزرێت. سپاس، لەگەڵ ڕێزدا.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٣:٠٦، ٨ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Editing News #1—July 2019

‏١٨:٣٢، ٢٣ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)

کرانەوەی ھەڵبژاردنەکانی لیژنەی ناوبژی

 

سڵاو! ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٩ی لیژنەی ناوبژی لە ١ی ئاب دەست پێ دەکات، کە دوو ڕۆژی تر دەکات. ئەوانەی دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن پێویستە پەڕەی ھەڵبژاردنەکان بخوێننەوە و لە پەڕەی پاڵاوتنەوە خۆیان بپاڵێون. پڕۆسەی پاڵاوتن مانگێکی تەواو دەخاێنێت و لە ماوەی ئەو مانگەدا ھەموو ئەندامانی کۆمەڵگە دەتوانن بەشداری لە وتووێژ و دەنگدان بکەن و ھەموو ئەو بەکارھێنەرانە ھەڵبسەنگێنن کە خۆیان پاڵاوتووە. دوو ڕۆژ پێش پاڵاوتن (لەمڕۆوە ھەژمار دەکرێت) بەکارھێنەران دەتوانن وتووێژێکی گشتی بکەن و خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکان ئامادە بکەن؛ ئێوەش بانگھێشت کراون تاکوو بەشداری بکەن! بەختێکی باش بۆ ھەموو ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون.--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٨:٠٨، ٣٠ی تەممووزی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

پێڕستی وێنە نەگونجاوەکان

سڵاو ھاوڕێیان، دوێنێ پەڕەی میدیاویکی:Bad image listم دروستکرد کە پێڕستێکە لە وێنە خراپەکان. بەھۆی ئەمەوە وێنە نەگونجاوەکان لە پەڕە بەکارگیراوەکان (ناوەڕۆک)دا پیشان نادرێن (تەنیا بەستەریان پێ دەدات). پەڕگەکانی نێو ئەم پێڕستە بەشێوەی ئینلاین بەکاردەبرێت، و گەر ویستتان پەڕگەیەک یان زیاتری ناو پێڕستەکە بەکاربەرن، ئەوا لە وتووێژی میدیاویکی:Bad image list داوا بکەن؛ جا پەسەند دەکرێت یان ناکرێت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٨:٤٩، ٩ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: ھاتووم پێت بڵێم کە ئەمە ھەڵە و کارەساتە کردووتە! بڕوا ناکەم شتی وا قبووڵ کراوە. چی ڕووی یاوە لێرە!؟ ویکیپیدیا سەرچاوەیەکی ئازادە، ئێوە ناتوانن لەجێی خەڵکی فەرزی بکەن کە دەبێ چی ببینن و چی نەبینن. ھەر ئێستا داوا دەکەم ئەم بڕیارە پووچەڵ بکرێتەوە. ویکیپیدیا ھیچ بابەتێک سانسۆر ناکات! ئەتوانن ئەمە بکەنە ئامرازێکی دڵخوازانە و ھەر کەسێک ویستی ئەم «وێنە نەگونجاوانە» نەبینێت، با کاری پێ بکات. سپاس.--Épine (لێدوان) ‏١٦:١٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەھ بەھ! سڵاو کاک @Épine:! ڕاستییەکەی منیش پێم سەیرە کە ویکیپیدیا سانسۆرکراو نییە بۆچی دانراوە و ئەم پێڕستەی میدیاویکییش بۆچی؟! بەھەرحاڵ، من تەنیا وەرم گرتووە و بە یەکدەنگییش پابەندم. گەر داوای لابردنی دەکەن، ئەوا لای دەبەم. ھیوام وایە دەستکارییەکەت ھەواڵی خۆشی بەدواوە بێت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٢١، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: ھەر سەرێکم دا بزانم چ باسە و چەند پێشنیارێکم کردووە. ئەمڕۆ تۆزێک بێزارت ئەکەم بەس کە خۆم لێرە نەماوم ئەمەلم بە تۆیە بیانکەیت :) ڕاستییەکەی من چەن وتارم لە ویکی نووسیوە بە تایبەت ھەڵبژێردراوەکان کە لە دەرەوەی وێکیش ھێشتا ئیشیان پێ ئەکەم، ئەمڕۆ بینیم وتاری ھاوڕەگەزخوازی ڕەسمێکی تیا شکاوە و دواتر تریسم کرد بینیم کە ھۆکارەکەی ئەو پەڕەیە کە دروستتان کردووە. تەنانەت چوومە ویکی ئینگلیزیش وتم ئەم وتارە بۆ لە گووگڵ ئیندێکس ناکرێت؟ ( لە گووگڵ ھەموو وتارەکانی تری وێکی ئەھێنێت بەس ئەوە ناھێنێت بۆ من). :) -- Épine (لێدوان) ‏١٦:٢٥، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەھەرحاڵ، من ھەر خۆشحاڵم کە لێرە دەتبینم! من لە خزمەتام و دەزانم کەمتەرخەمیم زۆر ھەیە، بەڵام ھەر ئەوەندەیشم پێ دەکرێت. بۆ وێنەکە ھەر ئەو پێڕستەیە، بەڵام بۆ گووگڵ نازانم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٣٠، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: گەر ھەر سووریت لەسەر سڕینەوەی ئەو پەڕەیە، ئەوا دەنگ بدە و گەر ھاوڕێیان لێدوانیان سەبارەت بەمە نەدا، ئەوا دەی سڕمەوە. زۆر سپاس بۆ خەمخۆرییت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٠١، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Aram: لەکوێ دەنگ بدەم؟ -- Épine (لێدوان) ‏٠٩:٠٠، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Épine: ھەر لێرە. گەر دوای ھەفتەیەک ھیچ لێدوانێکی تر نەدرا، ئەوا بەپێی ئەم وتووێژە دەی سڕمەوە. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٠٧، ٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine:   کرا! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٢، ١٢ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

لەگەڵ

New tools and IP masking

‏١٤:١٨، ٢١ی ئابی ٢٠١٩ (UTC)

The consultation on partial and temporary Foundation bans just started

-- Kbrown (WMF) ‏١٧:١٤، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Feedback wanted on Desktop Improvements project

‏٠٧:١٨، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)

Beta feature "Reference Previews"

-- Johanna Strodt (WMDE) ‏٠٩:٤٧، ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Editing News #2 – Mobile editing and talk pages

‏١١:١٢، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)

Wikipedia Asian Month 2019

Please help translate to your language

 

Wikipedia Asian Month is back! We wish you all the best of luck for the contest. The basic guidelines of the contest can be found on your local page of Wikipedia Asian Month. For more information, refer to our Meta page for organizers.

Looking forward to meet the next ambassadors for Wikipedia Asian Month 2019!

For additional support for organizing offline event, contact our international team on wiki or on email. We would appreciate the translation of this message in the local language by volunteer translators. Thank you!

Wikipedia Asian Month International Team.

MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٦:٥٧، ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Extension of Wikipedia Asian Month contest

In consideration of a week-long internet block in Iran, Wikipedia Asian Month 2019 contest has been extended for a week past November. The articles submitted till 7th December 2019, 23:59 UTC will be accepted by the fountain tools of the participating wikis.

Please help us translate and spread this message in your local language.

Wikipedia Asian Month International Team

--MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٤:١٦، ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Wiki Loves Folklore

 

Hello Folks,

Wiki Loves Love is back again in 2020 iteration as Wiki Loves Folklore from 1 February, 2020 - 29 February, 2020. Join us to celebrate the local cultural heritage of your region with the theme of folklore in the international photography contest at Wikimedia Commons. Images, videos and audios representing different forms of folk cultures and new forms of heritage that haven’t otherwise been documented so far are welcome submissions in Wiki Loves Folklore. Learn more about the contest at Meta-Wiki and Commons.

Kind regards,
Wiki Loves Folklore International Team
— Tulsi Bhagat (contribs | talk)
sent using MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏٠٦:١٤، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)
[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Serchia: @Pirehelokan: @Kushared: @Calak: @Aza: ویستم سەبارەت بەشدارییەکانی بەکارھێنەر:Shahid tahir بڕیارێک دەربکەن. ئاشکرایە کە بەکارھێنەر:Shahid tahir خزمەتێکی بێوێنەی کردووە، بەڵام تێبینیمان کردووە کە بەھیچ شێوەیەک پابەندی شێوازی ویکیپیدیا نابێت و بە ویستی خۆی دەنووسێت. ئەمە دوای ئەوەی کە دەیان جار لە پەڕەی لێدوانەکەی ئاگادارمان کردووەتەوە، و لە چەندین شوێنی تریش بە ھەمان شێوە ئاگادار کراوەتەوە، بەڵام گوێیان پێ نادات. پێم باشە بەڕێوەبەران بڕیارێک بدەن وە بەکارھێنەر:Shahid tahir دەتوانێت ئازادانە لێدوان بدات. لەگەڵ سپاسی -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٣:١٥، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من لێرە لێدوانی خۆم نووسیوە. نووسین بە شێوەزاری ناوچەیەک کارێکی دروست نییە. ئەوە دەتوانین بیکەین ئەوەیە کە بە شێوەزاری ھەر ناوچەیەک ڕەوانەکەر دروست بکەین. ئەم وتووێژە زۆر قسە ھەڵناگرێ و ڕوونە دەبێت ھەموو بەکارھێنەران بە زمانی ستانداردی کوردیی سۆانی بنووسن لەنێو وتارەکان. سەرچیا‏١٣:٢٣، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو برادەران: ئەمن لە پێشتردا دەربارەی ئەو بابەتە زۆر قسەم کرد و پێشنیاریشم دا لە به‌ره‌وپێش بردنى زمانى كوردى پێم وا نەبوو گشت بەرێوبەر و بەکارهێنەران دژی پێشنیارەکەم بن... جیا لەوەش بە شێوەی تایبەت چەند جار داوای پاکسازی لە ووتارەکانی ویکیپیدیام لە کاک ئارام کردیە و جەنابیشیان ئاگادارن کە ئامادەیشم دەربریە بە شێوە کۆمەڵ یاخوود بەتەنێ بی کار لەسەر پاکسازی و چاککردنی ووتارەکانی ویکیپیدیا کوردی بکەین پاشی ئەوە ویکیپیدیا بەرەو فراوان بوونی ببەین لە رووی ووتارەوە،بەڕاستی هەندەک لە بەرێوبەران هیچ ئاگاداری ویکیپیدیا نین لۆ نمونە ووتاری بەلیز پێوسیتی بە گۆرینی ووشەکان و پاکسازی هەیە هیچ لە بەرێوبەرەک ئاگاداری نیە، وە هەندەک لە بەرێوبەران بێ ئەوەی پاکسازی و چاکسازی لە ووتارەک بکەن راستەوخۆ تاگی سرینەوەی خێرا لەسەر ووتارەکان دەدەن کە ئەوەش لۆ بەکارهێنەرە تازەکان وەک سەدمەیەک وایە و خراپە، جگە لەوەش پێشنیارم دایە کە بەکارهێنەران سەرەتا کە دێنە ویکیپیدیا زۆر دەترسێن و مەرجی بەژداربوونیان لە کن قوڕسە هەر چەندە کە واش نیە، پێشنیارم دایە کە رێساکانی ویکیپیدیا پێوسیت ناکا بگۆردرێن پێویستیان بە چاکسازی و دارشتنەوە یاخوود زیاتر کردن لەوانەیە بەشەکیشیان پێویستی بە نەهێشتن هەبی، هەرچەندە ویکیپیدیا بەند نیە بە بیر و باوەرەوە بەڵام ویکیپیدیا بێلایەنە و بە تایبەت سەرچاوەی زانستیە لە کۆمەلگای کوردیدا دەبی لە رووی زمانەوانی ویکیپیدیا دەوڵەمەندترین سەرچاوەی ستاندارد و زانستی کۆمەڵگایەکەبی ئەوەش زۆرجار گرنگیدان بە شێوەزارەکان دەکرێ بەشەک لە ووشەکانی بەشەک لە شێوەزارەکان دەکرێ بە تایبەت هەورامی و هەولێری،شێوەزار لە هەر هەموو زمانەکی زیندووی جیهان هەیە و نیشانەی دەوڵەمەندی زمانەکەیە و لە هەموو زمانەکانیش پەیرەوی لێکرایە گرنگی پێدرایە ئەگەر لەلاتان روونتر بی ئەو زمانانەش شێوەزاریان تێدایە و زۆر جار بوویتە هۆکاری دەوڵەمەندی زمانەکانیش، وەک زمانەکانی ئینگلیزی و عەرەبی، ئەوە هەمووی لەسەر شێوازەرەکە بوو، بێگوومان هەر یاسایەکی ویکیپیدیام پێشێل کردیە چەند جارەک ئەنگۆ ئازادن لەوەی چ رێکارەک بەرامبەر من دەکەن بەڵام هەر وەک گۆتم پێموایە زمانی کوردی ئاوا دەوڵەمەندترە.... Shahid tahir (لێدوان) ‏١٤:٠٦، ١٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Shahid tahir:، سپاس بۆ لێدوانەکەت و بەشداریت. وابزانم پێشتریش وتووێژمان لەسەر ئەم بابەتە کردبوو. من تەعەسسوبی زمانیم نییە. ئاساییە وشەی زاراوەیە یا بنزاراوەیەک یا تەنانەت زمانێکی تر کەڵک لێ وەربگرین لە ڕادەیەکی سروشتیدا. لە کوردیدا تەنانەت پێویستە، چون وشەمان کەمە. بەڵام ئەمە کاتێکە کە وشەمان نەبێ لە زمانی ستاندارد و باودا کە لە ئیستەدا تێکەڵێکە لە زاراوەی موکری، سۆرانی و بابانی. ئەمە زاراوەی شار و ناوچەی ئێمەش نییە، بەڵام بە ھۆکاری مێژوویی-کۆمەڵایەتی ئەمە باوە. بەڵام لەگەڵ ئەوە نیم بنووسرێ برند لەجێی بەرز یا تەنانەت بڵند! بنووسرێ مار لە جێی ماڵ. چون زۆر کەس لەو وشانە تێناگات. یا لەجێی کردووە بنووسرێ کردگە (سنەیی-ئەردەڵانی) یا کردییە (ھەولێری). ئێرە ویکیپیدیایە و شوێنی گۆڕینی زمانی کوردی نییە. ئەگەر پێشنیاری لەو چەشنەتان ھەیە شوێنی بەرپرس وەک ئاکادیمیای کوردی و... ھەن. بۆ باقیی شتەکانیش ویکیپیدیا ڕێڕەونامەی ھەیە. سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٥، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، وەک پێشنیارێک ئەگەر وشەی زاراوەیەکی تایبەتی زۆر تێدایە کە ڕەنگە خوێنەر تووشی سەرلێشێوان بکات یا تێگەیشتنی تووشی کێشە بکات، تاگێکی لێ بدرێت. تاگێک دروست بکە بۆ وشەی زاراوەکانی تر. پێشتر لە سەرەتای جیابوونەوەی ویکیی سۆرانیدا تاگێکمان بوو بۆ وتارەکانی کرمانجی ژووروو. بەم جۆرە دەتوانین لە درێژخایەندا دەستکارییان تێدا بکەین بێ سڕینەوەی وتارەکان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٥٩، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Pirehelokan: بەڵێ، گشت وتارەکانی وان. بزانە لە داڕێژە:داڕێژەکانی ویکیپیدیا دانەی گونجاوت بۆ دەدۆزرێتەوە؟ گەر نا دروستی دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٤، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Pirehelokan: سوپاس لۆ جەنابیشت و لۆ تێگەیشتنەکەشت، وەک جەنابت ئاماژەت پێدا بە هەمانشێوە تەعەسووبی زمانەوانی لە منیشدا نیە،ئەمن مەبەست لە ئاماژەدانم لە (به‌ره‌وپێش بردنى زمانى كوردى) ئەوەیە و ئەوە بوو کە هەندەک ووشە هەیە لە ستاندارد نیە، یاخوود ووشەکە مۆرکی زمانەکەی دیکەی پێوەیە مادام لە کوردی هەبێ (مەبەستم کوردی پەتی یاخوود خۆماڵیە) پێویست ناکا ووشەک بەکاربینین کە مۆرکی زمانەکەی دیکەیە لەبەر ئەوەی ستانداردە و مادام حکومەتی کوردستان و کتێبەکان پەیرەوی لێ دەکەن دەبی ویکیپیدیاش پەیرەوی بکا (ئەوە هەڵەیە)، بە بۆچوونی من ویکیپیدیای کوردی ناوەندی لە وەزارەتێک و کتێبەکی کوردی گرنگترە لەبۆ خوێنەرەکی کورد وە بێگوومان ئاماژە پێدانەکەشم بە مەبەستی دەوڵەمەند بوونی زمانی کوردیشە، وە ئەوەی بابەتەکی ویکیپیدیای کوردی ناوەندی دەخینتەوە لەوانەیە (دکتۆرەک بی یاخوود ئەندازیار،زانا،وەرزشوان،سیاسی،سەربازی) بە تەمەنی جیاوازەوە، شتەک گرنگە کە ئاماژەی پێبدەم لۆ جەنابت و لۆ بەکارهێنەرانیدیکەش، هەر بابەتەک کە ئەتوو دەینووسی بێگوومان پاشی نەمانت لە ویکیپیدیا یاخوود لە ژیانیش ووتارەکەت بەردەوام و دەمینێت، هەروەها زمان و وڵات بەردەوام گۆرانکاری بەسەردادێ لۆیە پێویستە ویکیپیدیای کوردی ناوەندی ستانداردەک پەیرەوبکا چاوی لە مێژووی پێشترو و ئێستا و داهاتووش بی، بەکارهێنەرانی ویکیپیدیای کوردی پێویستە بەو مەزن و گەورەییە تەماشای ویکیپیدیا بکەن، پێویست ناکا شێوەی نووسینی ووتارەکان کۆمەڵایەتیەکی تەواوی تێدابی جەنابتان زۆر جوان ئاماژەتان پێدا لۆ نمونە ناکرێ لە ووتارەکان بنوسرێ (مار، لە جیاتی ماڵ) ناکرێ بنوسرێ (ئەمێنێتەوانێ، لە جیاتی دەمێنێتەوە) یاخوود ئەو ووشانەی ئاماژەت پێدان، بەڵام لەگەر ئەوەش پێویستە هەندەک ووشە بەکارهینانی ئاسایی بی بە ئامانجی دەوڵەمەند بوونی ویکیپیدیای کوردی وەک ووشەکانی (لۆ، ئەکرێ، کاتەک، هیشک، هینایە) هیتر..، دەکرێ ووشەکان بە کۆدەنگی بکرێنە پەیرەو و بەکارهێنەر سەربەست بی لە بەکارهینانی، ئەو ووشانە و هەندەک لە ووشەیدیکە هەنە ستانداردن و گوونجاون لۆ بەکارهینان و لە داهاتووش کێشە دروست ناکەن، ئەگەر سەیری ووتارەکانم بکەی هەرگیز هیچ ووتارەکم ئەوەندەی ئەو تێبینیەی ئێستام ووشەی شێوەزار کۆمەڵایەتی تەواوی تێدا نیە و نەبوە بەلام کەمە ووشەک هەیە بە ئازادانە دەتانم بەکاری بینم ، دووبارە سوپاس و دەست خۆش لۆ تێبینیەکەت Shahid tahir (لێدوان) ‏١٣:٣٠، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ھەتا ئەم زمانە بە شێوەیەکی زانستی و دوور لە دەمارگیری کاری لەسەر ناکرێ، ھەر کەس بە ھەقی خۆی دەزانێ ڕەخنەی لێ بگرێ و بڵێ شێوەزاری من پەتیترە بەڵام مافی شێوەزارەکەم لە کوردیی ستاندارددا خوراوە! بۆ نموونە بۆ چی دەبێ گەلی کورد بڵێ یاری کە تورکییە و نابێ بڵێ کایە کە کوردییە؟ بەپێی چی یاری ستانداردە؟ ئەمە نموونەیەکی زۆر بچووکە. کە من ئەوەی نەسەلمێنم ناتوانم رەخنە لە یەکی تر بگرم بڵێم وەرە ستاندارد بنووسە چون کێشەکە ھەر خودی ئەم زمانە ستانداردەیە.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٤٦، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Calak: باسەکە لەسەر یەک وشە نییە بە تەنیا (خۆزگە وا بایە). نابێت ھەرکەس بەدڵی خۆی بنووسێت! زۆرینەی ئەوانەی لێرەن کەسیان بەمشێوە قسە ناکەن و ھەریەک و شێوازی قسەکردنی خۆی ھەیە، بەڵام ھەموویشمان بەیەک شێوە دەنووسین. من پێشووتریش وتم کە من نەمدەزانی ویکیپیدیا چییە، ئەو پەڕانەی شێواز و شتانەی ویکیپیدیا نووسراون و بەپێی ئەوانیش کار دەکەم. گەر وا بڕوا، دوو ڕۆژی تر ھەورامییەکیش دێت و بەدڵی خۆی دەنووسێت. زمانی وویکیپیدیا زمانی کتێبە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:١٧، ٢٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Movement Learning and Leadership Development Project

Hello

The Wikimedia Foundation’s Community Development team is seeking to learn more about the way volunteers learn and develop into the many different roles that exist in the movement. Our goal is to build a movement informed framework that provides shared clarity and outlines accessible pathways on how to grow and develop skills within the movement. To this end, we are looking to speak with you, our community to learn about your journey as a Wikimedia volunteer. Whether you joined yesterday or have been here from the very start, we want to hear about the many ways volunteers join and contribute to our movement.

To learn more about the project, please visit the Meta page. If you are interested in participating in the project, please complete this simple Google form. Although we may not be able to speak to everyone who expresses interest, we encourage you to complete this short form if you are interested in participating!

-- LMiranda (WMF) (talk) ‏١٩:٠١، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زیادکردنی زمانی کوردی بۆ بەرنامەی ئەندرۆیدی ویکیپیدیا

سڵاوتان لێبێت بۆ زیادکردنی زمانی کوردی بوو بەرنامەی ئەندرۆیدی ویکیپیدیا دەتوانن لەم بەستەرەوە زیادی بکەن (https://translatewiki.net/w/i.php?title=Special:Translate&language=ckb&group=out-wikimedia-mobile-wikipedia-android-strings&filter=&action=translate) لە سەدا ٤٩ی وەرگێرانەکان تەواو بووە و لە سەدا ٢ی پێداچوونەوەی بۆ کراوە بۆیە داواتان لێدەکەم ئەوانەی ئینگلیزیان باشە بتوانن سودێ بگەیەنن، ئەگەر ڕۆژانە بە چەند ڕستە و وشەیەکیش بێت بەژداریبکەن.Arya sarhan (لێدوان) ‏١٧:٥٤، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Arya sarhan: سپاسی پێشنیارەکەت دەکەم، بەڵام پێم باش نییە کە ھەموو کەسێک وەرگێڕان بکات چوونکە بەشێکی بەکارھێنەران پەیڕەوی سیاسەتی شێواز ناکەن و ھەڵەی زۆری ڕێنووسی و ڕێزمانی دەکەن بۆیە، پێم باشە تەنیا ئەو بەکاربەرانە وەرگێڕان بکەن کە لانی کەم ھەڵەی ڕێنووسی ناکەن (یان دەگمەن دەیکەن). لەبەرئەوە وا دەڵێم چوونکە ئێمە کاتمان نییە بەسەرداچوونەوە بۆ وەرگێڕانە ھەڵەکان بکەین. بەکورتی زانینی ئینگلیزی بەس نییە و دەبێت لە بەرامبەردا کوردییەکەیش بزانن. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:١٤، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

من نەموتووە کەھەموو کەسێک بەژداری بکات. بەدڵنیایەوە ئەوە مەرجێکی سەرەکیە کە دەبێت کوردیەکی باش بزانن و باش بنووسن کەلە ھەمووی گرنگ تر بە کیبۆردێکی ستاندارد بنووسن. بۆ پێداچوونەوەکانیش خۆم دەتوانم پێداچوونەوەیی بۆ بکەم ئەگەر تۆ بیت یان کەسێک تریش ڕۆژی ١٠دانەش بکەی سەر و زیادە و بەماوەی مانگێ کەمتریش تەواو دەبێت، باشترە لەوەی پڕۆژەکە بە جێھێڵدراوی بمێنیتەوە.Arya sarhan (لێدوان) ‏١٩:٢٧، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

@Arya sarhan: تکایە پێش وەرگێڕان پەڕەکانی ویکیپیدیا:نووسینی کوردی و ویکیپیدیا:خاڵبەندی بەباشی بخوێنەوە پاشان دەست پێ بکە. ھەربژیت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٥، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Aram: ڕێژەی وەرگێڕانەکان لە سەدا ٤٩وە گەیاندمە سەدا ٦٦، کە زیاتر وشە دووبارەکانم وەرگێڕا و زۆر ڕستەم نوێکردەوە و زۆر ڕستەشم دانا، ھیوادارم ھەندێک لە پێداچوونەوەکان تۆ بیکەی چونکە تۆ باشتری. چەند پرسیارێکم ھەیە کە چ وشەیەک بۆ(caption) گونجاوە، بۆ (Log in) زۆربەی زۆری چوونە ناوەوە نووسراوە ئایا ھەر ئەوە ئەبێت یاخود بکرێتە چوونە ژوورەوە؟Arya sarhan (لێدوان) ‏٢١:٠٢، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Arya sarhan: بۆ Log in «بچۆ ژوورەوە»، بەڵام لێرەدا ھەندێجار «چوونە ژوورەوە» بەکار براوە بۆیە، ئەوە پێشنیار دەکات، و بۆ «Caption»یش «شرۆڤە»م بینیوە. ئاگادار بە! لەوانەیە دەستەواژە پێشنیارکراوەکان ھەڵە بن. بژیت! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:١٤، ١٢ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Additional interface for edit conflicts on talk pages

Sorry, for writing this text in English. If you could help to translate it, it would be appreciated.

You might know the new interface for edit conflicts (currently a beta feature). Now, Wikimedia Germany is designing an additional interface to solve edit conflicts on talk pages. This interface is shown to you when you write on a discussion page and another person writes a discussion post in the same line and saves it before you do. With this additional editing conflict interface you can adjust the order of the comments and edit your comment. We are inviting everyone to have a look at the planned feature. Let us know what you think on our central feedback page! -- For the Technical Wishes Team: Max Klemm (WMDE) ‏١٤:١٤، ٢٦ی شوباتی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وێنەی دەروازە

سڵاو ئەم دەروازەیەم درووست کردووە بەڵام نازانم وێنەیەک بکەمە سەری واتە بەم شێوەیە دەرەچێت. پێوستم بە فێرکاریە نەک خۆتان دایبنێن، زۆر سوپاس. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو @Arya sarhan: تکایە ئەم ھەنگاوانەی خوارەوە ئەنجام بدە تا ئەنجامەکەی ببینیت:
  1. ئەم کۆدە لە پێش کۆتا لاینکۆودی پەڕەی مۆدیوول:Portal/images/aliases دانێ.
    	["ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا"]                                 = {"ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا"},
  2. ئەم کۆدە لە پێش کۆتا لاینکۆودی پەڕەی مۆدیوول:Portal/images/و دانێ.
      ["ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا"] = "Flag of the United States.svg|border|link=|alt=ئاڵا",
تەواو! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٤، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

زۆر سپاس Arya sarhan (لێدوان) ‏١٨:٥٣، ١٠ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

وتارە هەڵبژێرداوەکانم

سڵاو هاوڕێیان چەند وتارێکم پاڵاوتووە بۆ وتاری باش و وتاری هەڵبژێردراو هەروەها لە چەند ڕۆژی داهاتووش ڕەنگە وتاری زیاتر بپاڵێوم، تکایە دەنگی خۆتان بدەن. تا ٨ی نیسان، لەبەرئەوەی من لەپێشبڕکێی ویکی گاپ بەشداریمکردووە بۆ نووسینی وتار لەسەر ژیانی ژنان، پێشبڕکێیەکە بۆئەوەیە کە وتاری ژنان زیادبکرێت لە ویکیپیدیا و ئینتەرنێت. ئێستا چەند وتارێکی درێژم نووسیوە بۆئەوەی پلەی باشتر بەدەستبهێنم، وتارەکان ئاستیان زۆرباشە و لە ویکی ئینگلیزی وەرگێڕانیان بۆی کراوە، دەتوانن سەیری وتارەکان بکەن و بیانخوێننەوە بۆ دڵنیابوون لە کوالیتی نووسینیان. لەگەڵ مامە ئارامیش قسەم کردووە، دوایی لەگەڵ ئەودا، لەداهاتوویەکی نزیک پێداچوونەوەی زمانەوانیش بۆ دەستپێدەکرێت وە ئەگەر هەریەکێک لەئێوەش کات و دەرفەتی هەیە لەپێداچوونەوەی زمانەوانیی لەگەڵمان بەشداربێت ئەوا خۆشحاڵدەبین. وتارەکان دەخەینە لاپەڕی دەستپێک کاتێک پێداچوونەوەیان تەواوبوو، بەڵام بۆ ئێستا با هەڵیان بژێرین بۆ ئەوەی لە پێشبڕکێیەکە بەکاری بهێنم و بێگوومان سوودیش دەگەیەنێت بە ویکیپیدیای کوردی. Kushared (لێدوان) ‏١٥:٢٢، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو لە تۆیش بێت کاک @Kushared: بەڕاستی دەستخۆشییت لێ دەکەم و ئەوەی تۆ کردووتە بە ھەموو کەسێک ناکرێت! وتارەکانت تا ڕاددەیەکی زۆر باش پەرە پێ داوە و بەڕاستی وەکوو وتت تا ئەو کاتە و بەم ماوە کەمە ئەستەمە بەسەرداچوونەوە تەواو بکرێت، بەڵام من وەکوو خۆم لە خزمەتدام، و ئیشەڵڵا وردەوردە خەریکیان دەبین. دووبارە دەستخۆشییت لێ دەکەم و جێگای شانازییت بۆ ویکیپیدیا! بەھیوای بەدەستھێنانی پلەی یەکەم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٣٩، ٣ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Editing news 2020 #1 – Discussion tools

‏١٩:٢٤، ٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)

سڵاو پرۆژەی دەستەی ھەڵەچن بۆ ڕاستکردنەوەی ڕێنووسە ناستاندارد و نادروستەکان کرایەوە. تکایە گەر دەتەوێت بەشداری بکەیت، ئەوا خۆت لێرەدا ناونووس بکە. کاتێکی خۆش! MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٥:٣٠، ١١ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


بەریتانیا یان بریتانیا؟

کاک @Aram: لە زۆر شوێن بریتانیا نووسراوە، بۆ نموونە پارتی کرێکارانی بریتانیا و ئیمپراتۆریەتیی بریتانیا. وەک بزانی کامیان ڕاستە؟ بریتانیا یان بەریتانیا؟ یەکلایی کراوەتەوە کامە بەکاربێ؟ بۆئەوەی لە ھەڵەچن داواکارییەک دابنێین و ھەمووی بکەینە یەک شت.--Épine (لێدوان) ‏١٣:٤٠، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کاک @Épine: ڕاستییەکەی تا ئێستایش وتووێژم لەسەر ئەو بابەتە نە کردووە و نە بینیویشمە. تەنیا یەک جار نەبێت کە لەگەڵ بەکارھێنەر:ساکاتا گینتۆکی باسێکی پیتی «ر» و «ڕ»ەکەمان کرد. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٢٤، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەی چی بکەین؟ ڕەنگە پێویستە وتووێژێک بکەنەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢١:٥٤، ١٤ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Épine: حەتمەن -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:١٥، ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئاماری دەستکارییەکان بەپێی ڕۆژ

بەکارھێنەرانی ئازیز. کەس دەزانێت ئایا ئاماری دەستکاریی ڕۆژانەمان ھەیە بۆ ویکیپیدیای کوردی؟ ئەگەر بەڵێ لە کوێ دەست دەکەوێت. بڕێک سەیری ئامارەکانم کرد نەمدۆزییەوە. سپاس، پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:١١، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Pirehelokan: بۆ ژمارەی دەستکارییەکانی بەکارھێنەرەکان بڕوانە ئێرە کە ڕۆژانە لەلایەن AlaaBot نوێ دەکرێتەوە. ئاماری چ شتێکی ترت دەوێت؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٤، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، سپاس ئارامی بەڕێز. ژمارەی دەستکارییەکانم بە گشتی بەپێی ڕۆژ دەویست نەک ئاماری دەستکارییەکانی بەکارھێنەرێکی تایبەت. بۆ نموونە لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠دا ٢٠٠ دەستکاری کراوە یا لە ١٤ی ئابی ٢٠١٩دا ٣٥ دەستکاری. شتێکی ئاوا. چون ھەست دەکەم ئەم پەتایە تا ڕادەیەک چالاکیی بەکارھێنەرانی زیاتر کردووە. دەمھەوێت بزانم لە ویکییە جۆراوجۆرەکاندا تا چ ڕادەیەک فەرقیان ھەیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٠، ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
دووبارە سڵاو کاک @Pirehelokan: دەستکەوتنی ئاماری ڕۆژ و بەوردی بڕێک سەختە (مەگەر بۆتێکی پێشکەوتوو وەدەستی بخات). بەھەرحاڵ، بۆ دوایین ئاماری ٢٤ سەعاتی ڕابردوو بڕوانە ئێرە، و بۆ ٤٨ سەعاتی ڕابردوو بڕوانە ئێرە. بۆ ئاماری ڕۆژانە بڕوانە ئێرە، بەڵام تا مانگی نوێ نەیەت ھی ڕۆژەکانی ئەو مانگە داناندرێت. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٥٩، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:، سپاس بۆ لێکۆڵینەوەکەت. ئەمە زۆر چاکە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٧:٠٢، ١٨ی نیسانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

دەروازەی نوێ

سڵاو، ئایا چی دەروازەیەک پێویستە درووست بکرێت؟ بەڵام وتاری باشی ھەبێ. Arya sarhan (لێدوان) ‏١٩:٥٤، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

سڵاو کاک @Arya sarhan: وەڵا دەروازە:ئێران زۆر گرنگە و نزیکەی ٥٠ وتاریشم تێی خستووە. گەر لەگەڵ @Amine yousefi: ھەوڵێکی بۆ بدەن، زۆر سپاستان دەکەم! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:١٠، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Aram:   کرا، ھیتر ھەیە پێویست بکات درووست بکرێن؟ Arya sarhan (لێدوان) ‏٢٣:٠٣، ٧ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سڵاو @Arya sarhan: دەستتان خۆش بێت، ھەندێک دەروازە وەک دەروازە:تورکیا پێویستە نوێ بکرێنەوە. Şûşe وتووێژ ‏١٤:١١، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
کاک @Arya sarhan: دەستەکانت خۆش بێت و زۆر سپاس بۆ ئەو کارە نایابەت! بەخێرھاتنە فارسییەکەم سڕییەوە چوونکە تەنیا کوردییەکە بەس بوو. بۆ دەروازەی تریش سەیری ھەموویانم کرد و ڕاستییەکەی ئەمانەی خوارەوە زۆر کۆنن و پێویستیان بە نوێکردنەوەیە:
خۆیشت ماندوو مەکە و بەپێی توانات خەریکیان بە. ئیتر بە بڕوام کارێکی زۆر باش لە دەروازەکان کرابێت. سوپاسی تایبەت بۆ ھەردووکتان! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:٥٤، ٨ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
سوپاس بۆ ئێوەش، ئەم دەروزانە نوێکرانەوە ئەوەی ماوە داوا لە @Amine yousefi: دەکەم ئەگەر کاتی ھەبوو بتوانێت نوێیان بکاتەوە. ئەگەر ھەر دەروازەیەک پێویست بوو باشتر بکرێت یاخوود درووست بکرێت لە پەڕەی لێدوانەکەم پێم بڵێن.


@Arya sarhan: و @Amine yousefi: دەی یاخوا لەشی ھەردووکتان ساغ بێت! تکایە کاک Arya sarhan واژووەکەت با تەنیا نووسین نەبێت و بەستەر بە پەڕەکانت بدات. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٤١، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

کەناڵی ویکیپیدیا لە دیسکۆرد کرایەوە

سڵاو، ئەم پەیامە بانگھێشتنامەیەکە لە کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد(en:Discord (software))ەوە.

دوای ئەوەی گەیشتین بەوەی کە زۆرینەی بەکارھێنەران (بەتایبەتی نوێیەکان) ناتوانن ڕێنمایییەکان بەباشی لە ویکیپیدیاوە وەر بگرن، بە چاک زاندرا کە کەناڵێک لە دەرەوەی ویکیپیدیا دروست بکرێت تا لە دۆخە پێویستەکان بەکارھێنەران بتوانن باشتر و بەشێوەی ڕاستەوخۆ (چ دووبەدوو یان بەکۆمەڵ) قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و باشتر لە یەکتری تێ بگەن.

تایبەتمەندییەکان
  • دیسکۆرد تۆڕێکی کۆمەڵایەتی نییە.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بەشێوەی نامە، دەنگ و ڤیدیۆ قسە لەگەڵ یەکتر بکەن.
  • بەکارھێنەران دەتوانن بە وێنە و ڤیدیۆ باشتر بابەتەکان شی بکەنەوە.
  • بۆ وێبگەڕەکان و زۆرینەی سیستمەکان بەردەستە.
پابەندییەکان
  • نابێت وەکوو جێگرەوەیەکی ویکیپیدیا سەیر بکرێت و بۆ ھەموو باسەکان ڕوو لەوێ بکرێ.
    • دەبێت تەنیا لە حاڵەتی پێویست بەکار بێت.
  • کەناڵەکە شوێنێک نییە بۆ دەمەتەقێی نێوان بەکارھێنەران.
بەخێربێیت!

بۆ چوونەژوورە بۆ کەناڵی ویکیپیدیای کوردیی ناوەندی لە دیسکۆرد کرتە لێرە بکە.

گەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، ئەوا لەخوارەوە بپرسە. سپاس! --MediaWiki message delivery (لێدوان) ‏١٤:٤٠، ٣ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]


Urgent help needed

Please help us translate the text (in bold) to your language Join WPWP Campaign to improve Wikipedia articles with photos and win a prize. Thanks for your help.T Cells (لێدوان) ‏١٧:٢٨، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

بۆ باشترکردنی وتارەکانی ویکیپیدیا بە وێنە، ڕەگەڵ ھەڵمەتی WPWP بکەوە و خەڵاتێک ببەوە.
--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٧، ٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

Editing news 2020 #2

‏٢٠:٣٢، ١٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)

گۆڕینی ئێکستێنشنی پەڕگەی بەخێربێیت-Amiri.png لە .svg ← .png

 
بەخێربێیت بۆ ویکیپیدیا بە ئێکستێنشنی ‎.png

سڵاو ھاوڕێیان، وەک ئاشکرایە کە دەبێت وێنۆچکە و لۆگۆ و ئەو شتانە بۆ وێبگەکان بە ئێکستێنشنی ‎.svg بێت نەک ئەوانی تر. ئێستاش ئەم وێنەیەی پەڕەی دەستپێکمان بە ئێکستێنشنی ‎.png دروست و بار کراوە کە نابێت. پێم باشە کە دانایەکی ڕێک وەک ئەمە بە ئێکستێنشنی ‎.svg دروست بکەینەوە و باری بکەین. ئێوە چی دەڵێن؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٨، ٢٩ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]

ئەوە بە بەکارھێنەر:Ebrahimم وت شتێکی بۆ چاک کردین جارێ لێرە بارم کردووە بیبینین:
پەڕگە:بە خێر بێیت بۆ ویکیپیدیا.svg
 
--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٤، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
@Calak: وای، ناوازەیە! ئەو دەستانەتان خۆش بێت! بەس چەند پرسیارێکم ھەیە:
  1. بۆشایییەکانی «بە خێر بێیت...» تەواون؟
  2. ناوەکەی بگۆڕین باشتر نییە؟ واتە Amiri.svg مانای نییە و باشتر نییە ناوێکی پڕ بە پێستی بۆ دانێین کە زووش لە گەڕانچییەکان بدۆزرێتەوە؟
  3. ئینجا دەڵێی ھەر لەسەر کۆنەکە (پەڕگە:بەخێربێیت-Amiri.png) ئەپدەیتی بکەین باشە یان بەجیا باری بکەین؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٢١، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    ناوەکەی کە دەبێ بگۆڕین و لێرەیش دەبێ بیسڕینەوە بیبەینە کۆمنز. لەسەر وێنە کۆنەکەیش ناتوانین باری بکەین پاشگرەکەیان فەرقی ھەیە. جارێ کاتی لێرەم دامنا. بۆ بۆشایییەکەیش کەس نازانێ دەبێ چۆن بێ ھیچ ڕایەکم نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٠٤، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
    @Calak: ئەم بۆشایییانەش چاک بوونەتە گرفت بۆمان! ھەرچۆنێ بێت من قسەم نەماوە. گەر زەحمەتی بارکردنەکە بگرنە ئەستۆ، سپستان دەکەم. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٥، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
  کرا چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٣، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
ئەم وتووێژە بۆ گۆڕینی جۆری فایل بووە نەک نووسین. بەخێربێیت یان بەخێربێن لە کوردی بەسەریەکەوە دەنووسرێن، نازانم بۆ واتان لێکردووە؟! سەرچیا‏٢٢:٢٤، ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەدەستھێنان ھەر وەک بەخێرھاتن بەسەریەکەوەیە بەڵام کەس نانووسێ بەدەستبێنیت ئەمە جیایە ڕێک وەکوو بە خێر بێیت. بەکورتی چاوگ بەسەریەکەوەیە بەڵام فیعل کە گەردان کرا جیا دەنووسرێ.--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٢، ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]
بەو شێوەیەی ئێستا زۆر ناشرینە، ڕەنگە باشتر بێت بەخێرھاتنەکە لاببەین. ئەم شێوازە زیاتر لە وێبسایتە کۆنەکان ھەبوو، ئێستا کەم دەبینرێت لە وێبسایتێک بەخێرھاتن بکرێت. بە ڕای من باشترە بنووسرێت ویکیپیدیای کوردی. سەرچیا‏١٥:٠٦، ١ی تەممووزی ٢٠٢٠ (UTC)[وەڵامدانەوە]