ئەگەر کەسێک ئەتوانێت، زەحمەت بکێشیت و کێشەی ئەو سەردێڕانەی ناو وتارەکە خاس بکات با لە بواری جوانکاری وتارەکە تەواو بێت. مادیوتووێژ (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٢) ١٣:٣٨, ١٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

ڕاست دەکەی لای منیش هەمان گرفت هەیە لەم وتارە سەردێڕەکانی تەواو نین! کە وتارەکەم ساز کرد هیچ کێشەی نەبوو نزیکەی نیو کاژێر بەر لەوەی تۆ دەستکاری بکەی کێشەی تێکەوت نازانم کێشەکە لەکوێ هات! > kushared (لێدوان) ١٣:٤١, ١٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
 کرا چالاکWьтуwеж (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٣:٤٥, ١٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
دەست خۆش > kushared (لێدوان) ١٣:٤٦, ١٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)
;-) --چالاکWьтуwеж (٢٣ی پووشپەڕی ٢٧١٣) ١٣:٤٧, ١٤ تەمموز ٢٠١٣ (UTC)

ناو

پێم خۆش نیە وتارێکی وا گرنگ بە تەنها و لەخۆمەوە بگوازمەوە. ئەگەر لە Hisoty of the Kudsەوە هێناومانە، ئەوا هەستەکەم وەرگێڕانەکە پەلەی تێداکراوە. عەرەبەکان لە ئێمە جوانتر نوسیویانە 'تاریخ الشعب الکردی'. ئەمەوێ بیگوازینەوە بۆ 'مێژووی کورد'. سوپاس.--هیوا (لێدوان) ‏٠٩:٠٣، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

  لەگەڵ > Kushared (لێدوان) ‏١٣:١١، ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
  لەگەڵ --چالاک وتووێژ ‏٠٩:١٢، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا، دەستان خۆش بێت. --هیوا (لێدوان) ‏٢١:٢٥، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

بێ لایەنی

@Épine: ئەمەی من دامنابوو %100 بابەتەکە لایەنگرانە بوو؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٦:٤٧، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چی یاسایەک ئەلێ بابەتێک قفل بدە بۆ ئەوەی ھیچ ئەندامێک نەتوانن دەستکاری بکەن ؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٦:٥١، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ، @Gyan333: با بۆت بسەلمێنم. لە دەقە لەبەرگیراوەکەتدا، ئەمانە ھەیە:
  • «حکومەتێک، کە ئایینی زەردەشتی بە ئەوپەڕی لوتکەی ھێز و دەسەڵات و فەرمانڕەوایی دەگەیەنێت، بەڵام لە ھەمان کاتدا لە دەروون و واتا و ناوەڕۆک و ڕاستی و ھەقیقەت و گیان و مەبەستی سەرەکیدا، زۆر زیاد توشی داڕمان و بە بەرد بووی دەکات. ساسانییەکان مەزھەبی زەردەشتییان بەم شێوە ڕێکخستن و دووربینی و بیرکردنەوەیە داڕشت، کە لە ڕاستیدا کردیانە ئایینێکی پووچ و گەندەڵ و ناپەسەند و ڕەق و ڕەچیا و لە ئامانج لادراو.»
  • «لە ئاکامدا بینای بۆش و لەرزۆکی (ساسانی - ڕۆحانی)، بە یەکەمین گورزی ئیسلام دائەڕمێ، لە کاتێکدا لە لوتکەی دەسەڵات و ھێزدان، بەڵام لە ناوەڕۆک و بناغە و ڕەسەنێتیدا پووچ و گەندەڵ و بۆشە.»
  • «ئەگەر ئیسلامیش نەھاتبایە، ئێرانییەکان پاڵیان دەدایە مەزدەک و مانی. ئەگەر مەزھەبی مەزدەک و مانیش (لە نێوان جەماوەر و خوێنەواران)دا پەرەی نەدەسەند، ئێران پێش ئیسلامبوون دەچوونە ئامێزی مەسیحیەتەوە، چونکە ئیتر دەبینین ڕێبازی زەردەشت شایەنی مانەوە نەبوو. (ئەمە چ قسەیەکە؟ تۆ چووزانی؟ ویکیپیدیا کریستاڵ نییە بۆ بڵاوکردنەوەی بۆچوونە لایەنگر و ناڕاستەکانت. ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ڕاستێ و حەقیقەتی سەلمێنراوە.»
ئەمە تەنیا بەشێکە لە دەقەکان. ھەموو ئەو نووسینە کێشەدار بوو. جگە لەمەش ئەو بەشەی باسی ھێرشەکانی ئیسلامییەکان بۆ سەر کوردەکان دەکا، یەکسەر سڕیوتەتەوە و ئەم دەقە پڕ کێشە و لایەنگرەت لەجێ داناوەتەوە. ڕوونە تۆ لێرەی بۆ بەسەرداھەڵدان و لایەنگرتن و داڕمانی بیر و بۆچوونەکانی تر، بەس تاکوو من لەم ویکیپیدیایە ھەبم ناھێڵم ویکیپیدیا ببێ بەو شێتخانە و دەمارگیرییەی ھەندێک کەس تێیدا گەشە دەکەن. باشە ئێوە چۆن ڕێگە بە خۆتان دەدەن ئاوا لەسەر ئایین و بیر و باوەڕی خەڵک قسە بکەن بەڵام بە سادەترین ڕەخنە لە بیر و باوەڕی خۆتان خێرا خەڵک کۆمەڵکوژ ئەکەن و پەلاماری خەڵکی دەدەن؟ من ئەم باسە ئەبەمە بەردەم لیژنەی ناوبژی، با ئەوان بڕیار لەسەر داھاتووی تۆ بەن. یان ئەوەتا لە دەستکاریکردنی وتارە ئایینییەکان بۆستە، یان کەیسێک ئەکەمەوە بەزۆر بتوەستێنن و گوێڕایەڵیش نەبیت بەربەستت کەن. بڕیاری خۆت بە. با ھاوڕێیانی تر لەمە ئاگادار بن و باشیش ئەزانن ئەمە یەکەمجار نییە. داوای یارمەتی لە @Pirehelokan: @ئارام بکر: @Aza: دەکەم وەک لیژنەی ناوبژی.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٠٩، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆ ھەڕەشە و بوھتانەکانت دوبارە ئەوە ئاشکرایە من تۆ پێک نایییەن لەسەر بابەتە ئاینیەکان وە ئاشکرایە تۆ چەن بە توندڕەوی وەڵام دەدەیتەوە و پەنجە درێژ دەکەیت بۆ من یان کەسێکی تربێ لەسەر پارچە نوسینێکی زۆر سادە با من وەڵامت بدەمەوە بەناوی خوا یەکەمجار ئەمە قسەی گیرفانی خۆم نییە من نزیکەی پێنج سەرچاوم نوسی بوو ئەمە یەک وە ئەم شتەی تۆ بە ناڕاست و لایەنگری ئەزانی کتێبی مێژووین من نەقلم کردووە بۆ ئێرە وە ئەگەر ھەر شتێکی لایەنگری تێدابوو ئەتوانی بیسڕیتەوە و زۆر بە شاراستانیانە لە جیاتی درێژ کردنی پەنجەی ھەڕەشە بۆ من یان ئەندامێکی تر بەھەرحال تۆ خۆت ئەم یاسایانەت نوسیوە (ویکیپیدیا:شارستانییەت) و (ویکیپیدیا:چارەسەرکردنی_ناکۆکی) ڕێک دژی ئەمانە ئەجوڵییتەوە نە بە ھێمنی نە بە شارستانیەتی قسە ئەکەی ئەوە دووەم جارە تۆ بە ناڕاستەوخۆی ھەڕەشە لە من ئەکەیت و پەنجەی ھەڕەشە بۆمن درێژ ئەکەی وە بەمە تۆمەت بارم ئەکەی کە بۆچونەکانی تر دادەڕمێنم و دژی ئەوانی ترم من کە چەن درۆیەکم بینی لەوێ نوسرابوو بەبێ نوسینی ھیچ سەرچاوەیەک بەداخەوە خۆتیش شتی بێ سەروبەرت نوسی بوو لەگەل رێزم ئاماژەت بەوە کردبوو(ئیسلام بە زەبری شمشێر ھاتووە کوردی کردووە بە موسڵمان) ئەمەش یەکێکی تر بە شێوەیەکی توندڕەوی تر نوسی بووی تۆ ھەستابووی نوسینە بێ سەرچاوەو لایەنگریەکەی ئەوت چاکردبوو و کردبووتە ////// بە پێی ئەو تۆمارانەی کە ماونەتەوە، زەردەشتی ئایینی ڕەسەنی کورد بووە، دواتر ئیسلامییەکان کوردستانیان داگیر کرد و دانیشتوانەکەشی بە زۆر کرانە ئیسلام////// ئەمەش دەقی دەستکاری ئەمەش ھەر بێ سەرچاوەیە ئەمە کە خۆشت پێمت وت (ویکیپیدیا شوێنی بڵاوکردنەوەی ڕاستێ و حەقیقەتی سەلمێنراوە.») ئەی بۆ لێرە قسەکەیت نەسڕیوەتەوە یان شتێکی باورپێکراوت لە شوێنی دانەناوە زۆر شت ھەیە خۆت جێەبجێت نەکردوە و ھێرشیش ئەکەیە سەرە من ئەمە بێجگە لەوەی تۆمەتی تیرۆرت دایە پاڵم و منت کردە تیرۆرست کە منت بە کەسێک شوبھاتند و وتت کەسێکم بە سادەترین ڕەخنە لە بیر و باوەڕی خۆم خێرا خەڵک کۆمەڵکوژ ئەکەم و پەلاماری خەڵکی دەدەم، ئەمەش تۆمەتێکی نا ڕاستی ترە من لە فەیسبووک ئەوە بۆ چەندین ساڵە گفتوگۆی دینی لەگەل بێ باوەران ئەکەم کە چەنەھا قسەی ناڕاست و دروست دەدەنە پاڵ ئاینی ئیسلام نەک ڕەخنەی سادە بەلکو درۆش ئەخەنە پالی ئەی بۆ من کەسێکم کۆمەڵ کوژ نەکرد؟ وەک ئەوەی خۆت پەنجەی ھەڕەشە و تۆمەت دەدەیە پاڵم ؟ ئەوەی زۆر سەیرترە ئەوە بۆ دووەم جارە ئەم تۆمەتە بێ بنامایانە دەدەیە پاڵ من منیش لەبەر رێزی خزمەتانەی لە ویکیپدیا کردووتە بێدەنگم و ڕێزت دەگرم بەلام تۆ ھەر ھێرش ئەکەیە سەرم ؟؟؟؟ بۆ جارێک لە ئەدمینەکانی تر ئەمە ڕووی نەدا بۆ ئەوان ھێرشیان نەکردە سەرم زۆر خۆشە شارستانیانە بیت خۆ ئەگەر ئەوانەی من نوسیومە لایەنگرە کە ھەمویشی لایەنگر نەبوو لە سەرچاوەی مێژووی ھێناومە ئەتوانی ئەوەنەی لایەنگرە بیگۆری و باشتری بکەی نەک لێرە من بتۆقێنی دەستکاری ویکیپدیا بکەی بەندت ئەکەم ئاوات لێ ئەکەم ئاوات لێ ئەکەم؟ ئەی ئەمە چی لێھات (ویکیپیدیا:تکایە بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن) نازانم کامەمان توندڕەوین من کە تەنھا دەستکاری بابەتەکان ئەکەم و بەسەرچاوە مێژوویەکان دەینووسم یان تۆ کە ھەڕەشەی دەرکردنم لێ ئەکەی ئەگەر بەسەرچاوەو بەڵگەوە شت بنووسم؟ ھیوادارم @Pirehelokan: و @Aza: و @ئارام بکر: سەیری ھەردوو بابەتەکە بکەن کە من و تۆ بۆتە دەمەقالێمان لەسەری بریارێکی داد پەروەرانە بدەن خوا ئەکە شاھێد لەسەر خۆم کە ئەگەر ویستبێتم پێشوی لە ویکیپدیا بکەم ئەوە سێ رۆژی پێنەچێت ئێوە ناوم بسڕنەوە لە ویکییپدیا بە ھەردوو بابەتەکە دا بچنەوە ئینجا وەرن حوکم لەسەر بابەتە بدەن ئەمەش ھەردوو بابەت بابەتی یەکەم کە لێرەیە (((((بابەتی دووەم ))))) کلیک بکە جا بزانن شایەنی بەربەرست کردنم یان ھەڵەیەک ھەیە ؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٧:٤٠، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەزانم ئەو نووسینە ھی تۆ نییە. ئەشزانم کە سەرچاوەکەت لایەنگرانەیە. ئەو دەقەی باسی دەکەی لە ھەمان وتار لە ویکی ئینگلیزی سەرچاوە دراوە کە پێش ھاتنی ئیسلام زەردەشتییەت بەربڵاوترین ئایین بووە و ھەر کتێبێکی ئایینی بێلایەنیش بخوێنیتەوە دەبینی کە ئایینی ڕەسەنی کورد زەردەشتی بووە. ھەموومان ئەزانین ئایینی ئیسلام چۆن بڵاو بۆتەوە. ھەموومان لەو شەڕە و مەقاوەمەیەی دژی ئیسلامییەکان ئاگادارین. من نەھاتووم باسی ئایینیت لەگەڵ بکەم، ویکیپیدیا شوێنی ئەوە نییە، بەس بۆیە ئەو قسانەم کرد تاکوو ھاوڕێیان بزانن ئەو دوو باسە گەلێ لێک جیاوازن. چاوەڕێی وەڵامی ئەوانم بەبێ لێدوانی زیاتر.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٥٧، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من قسەکانی سەرەوەی خۆم کرد ڕێک ئەو داوایەشم لە لێژنەیە من نامەوێ لەگەل تۆ ببێتە دەمە قالێمان ھەرگیز حەزم لی نەبوە بیکەمە دەمەقاڵێ وە ئەوەی نوسیومە بێگومان ھیخۆم نییە و سەرچاوەی کتێبە و قسەی گیرفانی خۆم نییە من سەرچاوەی کتیبی و مێژووی بەکاردێنم نەک زەردەشت ھێرشی کردە سەر کورد ئیسلام ھێرشی کرد ئەمانە قسەن قسە تا سەرچاوە دانەنێین لەسەر قسەکانمان ئەبێتە قسەی بێ بنەما وە من ئەم قسانەی ھێنابوم بە نەقل ئاماژەم بە 4-5 سەرچاوە دابوو کە لە چەن کتێبێک دەرھێنرابوون نەک تەنھا کتێبێک!!!!!! ئەمە سەرچاوەکانم بوو
-شاھنشاھی ساسانی - تورج دریایی
-کوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامیدا: ٢٦١
مێژووی ئایینی زەردەشت - لاپەڕە: ٥٠- ٥٩
ئێرانی سەردەمی ساسانییەکان - ئایینی زەردەشت - لاپەڕە: ١٢ - ١٦

ئەمانە سەرچاوەکانم بوو ئەم کتێبانەی سەرەوە خۆ لە بەڕکی خۆم دەرم نەھێنابوو ،،،،، تۆ وا ئەزانی من نازانم ویکیپدیا بەکاربێنم؟ بەڵام ھەڕەشەکانت زۆر کارێکی ناشیرینە ئەگەر موسلمان بم یان بێدین بم یان مەسیحی بم ھەڕەشەم لێ بکەی کارێکی جوان نییە لەگەل ئەوەی یەکەم جار نییە و دووەم جارە تکام وایە ھیچی تر من و تۆ نەیکەنە شەڕ لەسەر بابەتی ئاینی چونکە من دوژمنایەتیم لەگەل تۆ نیە ھاتووم لێرە کاری خۆم بکەم ھیچ پەیوەندیشم بە بیروباوەری تۆ نییە تۆ زۆر بەھەلە منت ناسیوە من لێرە بەسەرچاوەو بەڵگەوە شت دەنووسم ئەگەر لایەنگر بوو ئەوە ھی کتێبە ئەتوانی چاکی بکەیت وە من کەسێک نیم حەزم بە لایەنگری بێت بەلام گۆڕینی کتێبە مێژووەیەکانیش زۆرجار کارێکی باش نییە وەکوو خۆی بیگەیەنیت باشترە ئێستاش با لێژنە بڕیاری خۆی بدات... بزانین کامەمان ھەڵەیەن بە چاو لێخشاندنی ھەردوو بابەتەکە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٨:١٠، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

چون بانگ کراوم ڕای خۆم دەربارەی چەند بابەتێک دەڵێم: یەکەم، ئەوەی بوترێ ئایینی زەرتەشتی ئایینی ڕەسەنی کورد بووە نەک ھەر بێبەڵگەیە، بەڵکوو لایەنگرانەیشە. بەر لە زەرتەشتیش لە کوردستان ئایین ھەبووە. دووھەم، ئەوەی کە بوترێ شاکانی ساسانی لە ئەوپەڕی دەسەڵاتدا بوون ھەڵەیە، چون دوای شێرۆیە (کە براکانی کوشت)، ساسانییەکان لە ماوەی چوار ساڵدا زیاتر لە دە شایان گۆڕا و ھەرکەس ھەڵدەستا دەبوو بە شا! لە ئیرانیکا دەتوانن سەیری ئەمە بکەن. سێھەم، ئەوە زۆر ساویلکانەیە کە بیر بکەینەوە کە عەرەبەکان یا موسڵمانەکان ھێرشیان نەکردووەتە سەر کوردستان، چون ھەمووی سەرچاوەکان ئەوە پشتڕاست دەکەنەوە. وابزانم ھەموو ئەوەی ئەبووحەنیفەی دینەوەری لە عومەری کوڕی خەتتابی گێڕاوەتەوە لە، ئەخبار توالدا، دەزانین کە وتوویە: اللھم إنی أعوذ بک من أولاد سبایا الجلولیات. ئەو دەڵێت ئەمەی دوای شەڕی جەلەولا گوت دوای بینینی ئەسیرەکان. لە دواییدا ئەگەر باسی مێژووییە، مێژوو ھەمیشە ناکۆکیی لەسەرە بۆیە بە زمانێکی بێلایەنانە بڕوای ھەردوولاکە زیاد کەن، بەڵام پێویستە ئەولەویەت بدرێت بە سەرچاوەی جێی باوەڕ. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٦، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سوپاس بۆتۆی بەرێز کە ھاتی ڕای خۆت لیرە وت منیش ئەمەم ئەوت کە ئاینی کورد زەردەشتی نەبووە و پیشتر ئاینێکی تری ھەبووە و ئەمەم بە سەرچاوە نوسیوە نەک یەک سەرچاوە و یەک کتێب بەلکو بە دوو کتێب ئەمەم پشت ڕاست کردۆتەوە بەڵام ئەوەی جێی سەرەنج بوو ئەگەر موسڵمانەکان ھێرشیان کردۆتە سەر کوردستان ئەو کاتە کە کوردستان لەژێر فارسی داگیرکەر بوو کە بە زۆر کوردستانی داگیر کردبوو بیروباوەری خۆی بەسەر کورد سەپاندبوو ئایا کورد لەو کاتە کە ئیمپراتۆریەتە خۆی زاڵ کردبوو بەسەر کورد ئایا کورد ھیچ وڵاتێکی ھەبوو ھیچ سەرۆکێکی ھەبوو ئەگەر ھەیبوو ناوی چیە ؟ من چەن لیکۆلینەوەم لەم بابەتە کردووە ھیچم بۆ دەرنەکەوتووە ئەگەر کاک ھەڵۆ ئەمەم بەبەڵگە بۆ بێنی من سوپاسی ئەکەم چونکە ھێرشی سوپای ئیسلام بۆ سەر کورد نەبوو ئەوکاتە فارسی داگیرکەر ئێرەی داگیر کردبوو سوپای ئیسلام راستەوخۆ ھاتن بۆ عێراق و ھێرشیان بۆ سەر فارس بوو ئەوە تێبینی سەرەکی منە ئایا کورد لەو کاتە خاوەنی ناوچەیەکی تایبەتی خۆی بوو؟ سوپای ھەبوو؟ وڵاتی ھەبوو فارسی داگیرکەر ئەمەی دەھێشت سوپاس بۆ ئیوەش ؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:٥٤، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
پێش ھەموو شتێ ئەبێت بزانن کە لێدوانەکەم نابێتە ھۆی بردنەوەی لایەنێک و دۆڕانی ئەوی تر چوون ویکیپیدیا بردنەوەی تیا نییە. کاک @Gyan333: بەڕاستی من ئەم جۆرە دەستکارییانە لەسەر ھەر وتارێک ببینم بێ دوودڵی یەکسەر دەیگەڕێنمەوە چوون بە دەقی لەبەرگیراوەی دادەنێم، و بەدەر لەوەش چوار سەرچاوەی دەرھێڵ ھاتوون کە دیار نییە کام دەق سەر بە کامە سەرچاوەیە! چوون ھەر چواری لەکۆتاییی دەقە دووروودرێژەکە ھاتوونە؛ تکایە بڕوانە وپ:ئبس و وپ:دسب و بەجوانی بیانخوێنەوە. وە لە چەندین دەستکاریی تردا بینیوومە کە تەنیا سەرچاوەی ئیسلامی دادەنێی بۆ وتارەکان و دەبێت سەرچاوەکان گشتگیر بن. سەبارەت بە بیروباڕی ھیچ بەکارھێنەرێکیش بەڕاستی نامەوێت بدوێم چوون ئامانجەکەمان زۆر گەورەترە لەم دەمەقاڵێیانە، و نامەوێت ببمە ھۆی زوویربوونی ھیچ کامێکتان و Gyan333ـیش بەکاربەرێکی باشە و نیەتی خراپی نییە ھەربۆیە تکایە با لەسەرخۆ بین و یەکتری قبووڵ بکەین! سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢٠:٠٨، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من لەسەر یەکتر قبول کردن ھیچ کێشەیەکم نییە و کاک ژیار پەنجەی کارەکانی دیارن لە ویکیپدیا بەلام من و ئەو لەرووی ئاینیەوە پێک نایەن من سەرچاوەی مێژوویم داناوە کاکی خۆم وە پێشم بڵی و لێرە داینێ زۆربەی سەرچاوەکانم چۆن ئاینین سوپاست ئەکەم وە بۆ ئەوەش من چۆن لەتۆ زویر ئەبم کە کاک ژیار دوو جارە ھەرەشەی لێکردووم و لێی ئەبوورم کێشەم نییە لەگەل گرنگی ئیمە ئەوەیە لەیەکتر تێبگەین وە سەرچاوەکانم تەنھا کتێبیک نەبوو و بڵیی باور پیکراو نییە من چوار سەرچاوەم نوسی بوو لە کتێبی جیاواز جیاواز وە بەھۆی ئەوەی نویسنەکە ھەمووی لەگەل یەکتر دەمج کرابوو بۆیە سەرچاوەکانم ھەمووی لە ئاخیر دانا چونکە ھەموو رستەکانم بەیەکەوەدانابوو تا بەیەکەوە بخوێنرینەوە بۆیە ھیچ کیشەیەک لەوە نیەی کە سەرچاوەکان لە دواین دابنرین بۆیە ھیوادارم ھیچ کەس زویر نەبن لێم و بە شارستانی ھەلسوکەوت بکەین و لەیەکتر تێبگەین کێشەکان بە ئاسانی حەل ببن کارەکانیشم بە سەرچاوەیە وە من دەستکاری ئەم درۆیانەم کرد کە لەسەر مێژووی کورد نوسرابوو پێم حەیف بوو شتی درۆ لەسەر بابەتێکی ئاوا نوسرابیت بۆیە ھەستام بە ەسرچاوەو کتێبی مێژووی پڕم کردەوە پێم سەیر بوو خەریک بوو لەسەر ئەوە بکریم بە تیرۆرست و بەند بکرێم و مافەکانی دەستکاریم لێ وەربگرێتەوە بەلام ھیوادارم ھیچی تر ئەمە روونەداتەوەو لێک تێنەگەیشتن نەبێت دوبارە سوپاس بۆ ھەموو لایەک -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gyan333:، ھاوڕێ، کاتێ دەوترێت سەرچاوەی بڕواپێکراو واتە سەرچاوەیەک کە ناسراو بێت و پشتڕاست بکرێتەوە. بۆ نموونە لەو مەسەلانەدا ئەخباروتوالی دینەوەری یا تاریخی تەبەری زۆر ناسراون، ئینجا کۆنیشن (ھەرچەن ئەوە نابێ بە ھۆی ئەوەی ڕەخنەیان لێ نەگیرێت). یا بۆ نموونە ئیرانیکا یا بریتانیکا، لانیکەم دەزانین کێن و کێ چاپیان دەکا و پرۆسەکەیان چییە. بەڵام ئەو کتێبانەی لەسەرەوە نووسیوتن کەس نایانناسێت. تەنانەت ناوی نووسەرەکەیانیشت نەنووسیوە (بێجگە ئەوەی دەریایی). ئینجا ھەرکەس دەتوانێت ھەرچی حەز بکات چاپ بکات، ھەرچی کتێبە سەرچاوەی جێی بڕوا نین. ئەوە دووبارە دەکەمەوە لەگەڵ ئەوەم ڕای جۆراوجۆر لە وتارەکاندا ھەبێ، بەڵام لەگەڵ سەرچاوە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٣٦، ١ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سیاسەتمان بۆ ئەم شتە ھەیە لە وپ:دسب (کە پێشووتریش بۆم لینک کردووە)، ھەر دەقێکی بێسەرچاوە لە وتارەکە ھەیە یان سەرچاوەی لاوازە، با لاببرێت. ئێستا من نە ڕێگە بە خۆم دەدەم نە بە بەکارھێنەری ناوبراو کە دەستکاری ئەم وتارە بکەین کەسمان، بە تکاوە داوا لە @Pirehelokan: یان @ئارام بکر: یان ھەر خۆبەخشێکی تر کە بەسەرداچوونەوە بۆ وتارەکە بکات، ھەرچی دەقی بێسەرچاوەیە لایبەرێت و بە دەقی سەرچاوەدار لەجێیان دابنێ. دەتوانن ویکی ئینگلیزی کە زۆر باش مەینتەینی کردووە بەکار ببەن. من ھەڕەشەم لە کەس نەکردووە، ئەمانە ئاگاداری و ھۆشداریان پێ ئەوترێ لە ویکیپیدیا. بۆ خۆت بە ھەڕەشە تێیان دەگەیت. --◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٢٦، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: وەڵڵا خۆت ئەزانی من مانگی جارێ وتارێک لە ویکیپیدیای ئینگلیزییەوە بە حاڵەحاڵ وەردەگێڕم و ئێستاش ئەستەمە بتوانم ئەو ئەرکە لە ئەستۆ بگرم، ببوورە! بە نزبەت وتارەکەش تاگێکم لە وتارەکە داوە؛ یەعنی کورد ئەوەنە بێسەرچاوەیت، بچیت لە فەیسبووکەوە دەق بھێنیت! سپاس، -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٤:١٩، ٢ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: بەھەرحال سوپاس براکەم ناوی نوسرەکەش ئەنوسم کێشە نییە ئەگەر ئەمە ئەبێتە باشتر کردنی سەرچاوەکە بەڵام ئەوە نابێتە ئەوەی وتارەکە دابخریت کەس نەتوانێ دەستکاری بکات و بەشە بێ سەرچاوەکان لاببات.
@Épine: تۆ ھەڕەشەت لەمن کردووە من وا تێناگەم کاکە قابیلە قسە بە ھەڕەشە تێبگەم چەن ئەدمینێکی تریش ھاتوون رەخنەیان لێ گرتووم بەڵام جارێک وەکوو تۆیان بەرامبەر نەکردووم ئەگەر سەیری ھەردوو بابەتی ئێستا و پێشوو بکەین ئەزانین چ ھەڕەشەیەکت کردووە جا بەھەر شیوەیەک بێت من نامەوێ دوبارە بابەتەکە بکەمەوە بەھەرحال ھیوادارم جاریکی تر دوبارە نەبێتەوە.
سوپاس بۆتۆش @ئارام بکر: کە لەکاتی خۆت گرت و بەشداریت کرد. — ئەم لێدوانە لەلایەن Gyan333 واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)
@Épine: ئێپین گیان من خۆم لە باسی دینی و سیاسی نادەم. ئەوەنە سەریشی لێ دەر ناکەم. سپاس کە ڕای منت بەلاوە گرنگە بەڵام من ناوبژیوانێکی باش نیم. Aza (لێدوان) ‏١٥:٢١، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

دەربارەی ئەم وتارە

وەک لەو دەقەی سەرەوەدا دیارە، ھەر کەسێک یەتە ویکیپیدیاوە، جارێ نازانێ خاڵ و بۆر دابنێت لەکاتی نووسیندا، یەت دەستکاری ئەم وتارە ئەکات و کۆمەڵێ دەقی بێ سەر و بەر و لایەنگرانە زیاد دەکات. وەک ئەوەی کورد خۆی مێژووی زۆر جوان بێت، ئینجا وەرە ھەندێ کەسی لایەنگر و نەخوێنەرواریش بێن یاری بەو مێژووەش بکەن کە ئێستا بە حاڵە حاڵ ھەمانە و بۆ خۆمانمان نووسیوەتەوە. ھەر لەبەر ئەم ھۆکارە، ئەم وتارەم پاراستووە تاکوو تەنیا بەڕێوەبەران بتوانن دەستکاری بکەن، ھەتاکوو کۆتاییەکانی مانگ خۆم بە بەکارھێنانی سەرچاوەی باوەڕپێکراو و بە سوودوەرگرتن لە ویکی ئینگلیزییەوە، وتارەکە نۆژەن دەکەمەوە. دوای ئەوە ئاستی پاراستنەکەی نزم دەکەمەوە، بەڵام لای نادەم. وا دیارە ھاوڕێکانی ترم لێرە نەرم و نیانن (کە ئەمە شتێکی خراپ نییە) و نایانەوێ خۆیان لە بابەتەکە بدەن تاکوو دڵی کەسانێک بریندار نەکەن. بەڵام من وا نیم. دەستی ئەوە ئەبڕم بێت بە ھەڵە لەسەر مێژووی من بنووسێتەوە و من تەعریب بکات. ویکیپیدیا شوێنی ئەوە نییە کەسانێک لە باگراوندی جیاوازە بەردیان تێ بگیرێ و ڕاو بنرێن و کەسانێکی تریش تەنیا لەبەر ھەندێک بۆچوون و بیر و باوەڕ بەسەر ئەوانی ترا بنرخێندرێن. داوا دەکەم بە زووترین کات لیژنەی ناوبژی پێکەوە بنرێت، چوونکە وا ویکیپیدیا بە بەرچاوی خۆمەوە وێران ئەکرێ. پێویستە ئیتر لەم نەرمییەتان بووەستن و قسەی ھەق بکەن ھاوڕێیانم.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٥:٤١، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

جارێ ئەوەنە دەمارگیر مەبە و ھێور بەرەوە کەس تۆی تەعریب نەکردووە و کەسیش بۆی نییە من خۆم ڕێیگە بەکەس نادەم تەعریب و بێگانەپەرستی بخاتە سەر مێژووی کورد نە بەتۆ و نە بەخۆشم و نە کەسێکی تریش ئەوەی وایکرد من دستکاری وتارەکە بکەم لەسەر مێژووی ئیسلام و پێش ئیسلام چەن درۆیەکم بینی کرابوو لەسەر ئیسلام و پێش ئیسلامیش!! ئیسلام حەقی بە عەرەب و تەعریب نییە،،بەڵام ئەوەی سەیر بوو کەە پێشووتر لە دەستکاریەک بینیبوم لە وتارەکە لەلای تۆ نوسرابێت ئاینی کورد زەردەشتیە کێشە نییە کە ئاینەکە ھی فارسە و فارس بەزۆر ئەمەی چەسپاندووە بەسەر کورد کە سەرەتا ئاینی کورد میترائی بووە دواتر کاتێک زەردەشتیەت دەبێتە ئایینی ڕەسمی ئیمپڕاتۆریەتییەتە فارسەکان بەتایبەتی ساسانییەکان زۆر بەتوندی دژی بیروباوەڕی میترائی دەوەستنەوە،، بەھەرحال مەبەستی من لێرە ئەوەبوو کە نوسرابوو زەردەشت ئاینی رەسەنی کوردە کە واش نییە کێشەت نەبوو و بەلکو خۆشت یارمەتی دەقە بێ سەرچاوەکانت ئەدا و چاکت ئەکرد بەلام من ئەم درۆیانەم قبول نەبوو دەقە بێ سەرچاوەکانم سڕیوەوە و بە دەقی بە سەرەچاوە پڕم کردەوە خەریک بوو لەسەر ئەمە دەرم بکەیت و لێژنەت بۆمن کۆ ئەکردەوە بە حساب من تاوان بارم،، ھەر بەوەش نەوەستای تۆمەتی تیرۆرت خستە سەرم و بە تیرۆرست ناوت ھێنام، چەن شتێکی بێ مانات کرد حەزناکەم لێرە باسی بکەمەوە تەنھا لەبەر ئەوەی دەستکاری دوو بەشم کردەوە ئەویش لەسەر ئیسلام و پێش ئیسلام کە مافی خۆشم بوو و چەن شتێکی درۆ و بێ سەروبەر و لایەنگرانە نوسرابوو ھەستام چاکسازیم بۆ بابەتەکە کرد ھەروەک ئاینی بنەڕەتی کوردم سەڵماند ھەر بەبەڵگە و دامنا و ئاینە فارسیەکەشم سڕیوە کە ھی فارسە خۆیان چەسپاندووە بەسەر کورد ، ئەمەی کردبوم ئەەنە بوو،، ئێستاش نەک ھەر داوای لێبوردنم لێناکەی لەسەر کارەکانی سەرەوە بەڵکو بە نەخوێنەوار و یاریکەرم ناودەبەی کە چەن درۆیەکم سڕیوەتەوە کە بەسەر مێژووی کورد کراوە و چەسپاوە بەسەر مێژووەکە ئەسلەن ئەبێ تۆ سزا بدرێی نەک من ،،، من لەسەرەتادا لەبەر خزمەتەکانت نەمدەویست یەک و دووت لەگەل بکەم و بەڵگەی خۆتت پی نیشان بدەمەوە کە چیت بەرامبەر من کردووە من لە ھیچ قانونێک و لە ھیچ ویکیپدیایەک ئەوەی ئەمرۆم نەبینیوە بەڕێوەبەرێک دەسەلاتی خۆی بەکاربێنی بۆ مەبەستی تایبەت و ھەڕەشە لە بەکارھێنەر بکات و بابەتێک دابخات و قفل لەسەر بابەتەکە بدات کەس نەتوانێ دەستکاری بکات !!! تۆ فەرقت چیە لەگەل کەسێکی توندڕەو ھەڕەشەی دەست بڕین لەمن ئەکەی کاک ژیار؟ ئەوە سێیەم جارە؟ من جاری دووەم ھیوای روونەدانەوەی ھەمان کێشەم کرد؟ کێشەی تۆ چییە ؟ بەم شێوەیە نیشتمان پەروەری ئەکەی؟ ئەمە نیشتمان پەروەری نییە ئەمە توند ڕەویە خۆتۆ تاکە کورد نی لێرە وا ئەزانی تۆ تاکە کوردی؟؟ بیرکردنەوەی ھەڵەت زۆرە بەڵام ڕێگە بەخۆم نادەم زیاتر لەوە قسە لەسەر بکەم و نەفت بکەم بە ئاگرەکە دوبارە ئەیڵێمەوە ھیوادارم واز بێنن لەم دەمارگیریە و توندڕەوەیە من تائەمرۆش وتوومە و ئەیڵیمەوە تۆ تاکە کورد نی لێرە خۆت بە تاکە کورد مەزانە!!!! چەن یاسایەکی خۆت پێشێل کردووە کە نوسیەتەوە لەسەر سیساسەتەکانی ویکپپیدیا کە خۆم لە جاری دووەم ئاماژەم پێدا تا ئەمرۆش ھیچ کەسێک لێرە ھیچ بەڕێوەبەرێک توندڕەو نەبووە لەگەلم جا لەھەرچی بابەتێک بێت کێشەش بوبێت بە کورتی بڕاندویەتیەوە ھەڕەشەی لێنەکردووم پێی نەوتووم تیرۆرست ھەڕەشەی دەست بڕینی لێنەکردوم بەس لەبەر ئەوەی قەلەمم لەدەست گرتووەو کتێبی مێژوویم بەکارھێناوەو ھەنێک درۆم راستکردۆتەوەو ئاینی بنەڕەتی کوردم نسیوەتەوەو ئەو درۆیانەی ھەڵبسترابوون چاکسازیم تیا کردووە دوبارە ئەیڵێمەوە گەر لەسەر ئەم شتە بێ مانایانە بەند دەکرێم با ھەزار جار بەند بکرێم !! سوپاس بۆ بەڕێوبەران @Calak: و کێشەیەک لە داڕێژە:وەڵام بۆ:ھەیە نووسەی قەدەغەکراو لەخۆ دەگرێت و @ئارام بکر: و @Aza: کە بەشداریان کرد -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٧:٠١، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من سیاسەت نانووسم، سیاسەت کۆمەڵگە ئەینووسێ. هەر کاتێکیش بزانم بە چاکەی ویکیپیدیایە ئەتوانم هەر سیاسەتێک بێت پێشێلی بکەم. بەڵێ ئەمەی تۆ ھاتووی لێرە ئەیکەی بەعەرەبکردنی ئێمەیە، ھاتووی سەرچاوەیەکی لاواز و کتێبێکت ھێناوە کە کەس نایناسێ و نازانێ چییە وەک سەرچاوە بەکاری ئەھێنی! سەرچاوە ئەبێت سەربەخۆ بێت و بێلایەن بێت لەسەر بابەتەکە، سەرچاوەیەکت وەک زانکۆی ھارڤارد بێنابا بزانە کەس قسەی ئەکرد؟ کۆتا جاریش دەڵێم کە باشترە خۆت شارەزای سیاسەتەکان بکەیت ئینجا لەسەریان بدوێی، ھیچ کەسێک لێرە دەسەڵاتی بەسەر کەسا نەسەپاندووە. ھەر کاتێک بزانین شەڕە دەستکاری ھەیە بۆمان ھەیە وتارێک بپارێزین. دەتوانیت بە بەشداری بێلایەنانە و سەرچاوەی باوەڕپێکراو ویکیپیدیا دەوڵەمەند بکەیت. باشتریشە دەست لەم وتارە ھەڵگریت، خۆم نوێکردنەوەی ئەگرمە ئەستۆی خۆم و شتەکان چاک ئەکەمەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:١٩، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
هەرچی شتێکیشم کردبێ ئەتوانیت لێرە باسیان بکەی نەک بڵێی باسیان ناکەم. من کێشەم لەگەڵ تۆ نییە کێشەم لەگەڵ شێوازی دەستکارییەکانتە.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٢٤، ٤ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من زۆر لەگەلت پێداناچم تۆ دیارە شارەزایت لە کتێبیش نییە کاک ژیار ئەیوب کوێخا ڕۆستەم یەکێکە لە ئەکادیمیترین نوسەرانی کورد تکایە قسەی بێ بنەمام بۆ مەبەستە من ئەو قسانەی لەسەرەوە کردوومە بەبێ ھۆکار نەمنوسیوە ھەرکەسێک سەیری ھەردوو بابەتەکە بکات ئەزانێ قسەکانم لەجێگای خۆیەتی من نامەوێ زۆر بابەتەکە لەوە دورودرێژتر بکەمەوە بەلام سڕینەوەی تەواوی نوسینەکەم بە ھۆکاری ئاوا بێ بنەما بە قسەکانت دیارە شارەزایی کتێبی مێژووی نیت! لایەنگری ؟ من تەنھا ئەوەی نوسراوە نەقلم کردووە ئەی بچم لەبەر خاتری تۆ دەقەکان بگۆڕم ئەمە دەبێ؟ دوبارە ئەیڵیمەوە بوەستە لە (تۆمەتبارکرنم،پێداگیری،بێ بنەمایی) سوپاس -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٦:٣٤، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
:::::: مەسەلەکە ئەکەمەوە

مەبەستم لەوەی تۆ سیاسەتت نوسیوە مەبەستەکەم ئەوە بوو کە خۆت سیاسەتت لە ئینگلیزیەوە وەرگێراوەتە سەر زمانی کوردی خۆشیت پێشیڵیی ئەکەیت ئەگەر بەدڵت بێت بە بیانووی سیاسەتێکی تری ویکیپدیا(ئەگەر سیاسەت رێگری لێکردی لە چاکسازی پێشێلی بکە) بەم بیانوە لاوازە ئەگەر پێت خۆش بوو پێشیلی ئەکەیت ئەگەرنا نایکەت بەڵگەشم ھەر نامەکەی خوار خۆمانە کە سکاڵات لەسەر تۆمار کراوە (سکاڵا، پەیوەندی بەم دەستکارییە و ئەم وتارەوە نییە) دوبارە ئەڵێم تۆ بۆت نییە وشەی بەعەرەب کردن بەکاربێنی و خۆت بکەیتە نیشتمان پەروەر لەسەر بەکارھێنەرانی تر ئەوەی تۆ ئەیکەی توندڕەوەیە ئەوەی من کردوومە تەحەدا بێ ھیچ بەعەرەب کردنێکی تیا نییە ئەی ھاوار درۆ بسریتەوە و ڕاستی لەشوێنی دابنێی و باسی ئاینی رەسەنی کورد بکەی کە میترائیە بەعەرەب کردنە؟؟!! دواتریش درۆیەکانی ترم راست کردەوە کە لەسەر ئیسلام کرابوو وتت سەرچاوەیەک بێنم وەک زانکۆی ھارڤارد کە ئەلێم تۆ شارەزایی کتێبی مێژووی نیت پێت ناخۆش نەبێت ئەخر تۆ نوسەری کتێبەکانیش ناناسی چۆن ھێرشم ئەکەیتە سەر و چەنەھا شتی ناڕەوام بەرامبەر ئەکەی کە لەسەرەوە ھاتووە وە دەسەلات بۆ شتی تایبەتی خۆت بەکارئەھێنی با ئێستاش نوسەری کتێبە مێژوویەکانت پێ بناسێنم باشە کتێبی یەکەم کە کتێبیی مێژوویە بەناوی :کتێبی کوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامی کە با نوسەرەکەی بناسین بزانین کێیە؟ ناوی تەواوی حسن محمود حمە کریمە یەکێکە لە مێژوونووسە ناسراوەکانی کورد خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە مێژوودا خاوەن چەندین پەڕتوکی بەهێزە لەبوارەکانی مێژوو و ئیسلام لەوانە کوردستان لەبەردەم فتوحاتی ئیسلامیدا فەتحی ناوچە کوردییەکان بە ئاشتی بووە یان بە شەڕ فەتواکەی مەلای خەتێ ئەفسانەی مێژوونووسێک ئاینی کورد و هتد


کتێبی مێژووی دووەم کە ئەویشم وەک سەرچاوە بەکارھێناوە بە ناوی:ئێرانی سەردەمی ساسانییەکان - ئایینی زەردەشت زانیاری لەسەر نوسەران: نوسەری یەکەم: ئایتور کریستنسن کە مێژوونووس و ئێرانی ناس و نوسەری بەتوانا و ئەکادیمی دانیمارکییە خاوەن چەندین لێکۆڵینەوەی بەپێزە لەو بوارەدا کە بەناوبانگترینیان ایران در عهد ساسانیینە کە بووەتە سەراوەیەکی گرنگ بۆ مێژووی ئەو قۆناغەی ئێران نوسەری دووەم: عەلی شەریعەتی بیرمەند، فەیلەسووفێکی، کۆمەڵناس، شاعر و نووسەری موسوڵمانی ئێرانی بوو. شەریعەتی لە دێی کاھەک لە نزیکی شاری سەبزەوار لەدایک بوو. له‌ ژیانی گه‌نجێتیدا چۆته‌ نێو بزتنه‌وه‌ی مصدق و وه‌كو مامۆستا كاری كردووه‌ و دوجار ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ له‌ كاتی خوێندندیندا له‌ زانكۆ،ده‌ست به‌سه‌ر كرا له‌ پاریس دوای ئه‌وه‌ی به‌شداری كرد له‌ خۆپیشاندانێك خاوەن چەندین کتێبی بەناوبانگ و گرنگە کە گرنگترینیان تاریخ شناخت ادیانە و ئەو ئاینی زەردشتە کەوەک سەرچاوە بەکارمان هێنا لەم کتێبە

کتێبی مێژووی سێیەم کە ئەویشم بەکارھێنا لە وتارەکە بەناوی: مێژووی ئایینی زەردەشت نوسەرەکەی:عبدالله موبلیغی ئابادانی یەکێکە لە ئینناس و مێژوونوسە بەتوانا ئلرانییەکان و نوسراوی بەهێزی هەیە لەوبوارەدا کە لەلای نوسەر و توێژەرە زەردەشتی و نازەردەشتییتکانیش بووەتە سەرچاوەیەکی ئەکدیمی کە گرنگترین کتێبیشی لەم بوارەدا مێژووی ئاینی زەردەشتە کە وریا قانع وەریگێڕاوە کتێبی مێژووی چوارەم بە ناوی: >- شاھنشاھی ساسانی - تورج دریایی زانیاری نوسەر: تۆراج دریایی خاوەن پلەی پۆفیسۆری و دکتۆرایە ئەمریکییەو مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی کالیفۆرنیا خاوەن نوسین و توێژینەوەیە لەسەر ئاینی زەردەشت و مێژووی کۆنی ئێران و باوەڕە ئێرانییەکان فەرموو باسی زانکۆت ئەکرد ئەم مەرجەی تۆشی تیایە توراج دەریایی مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی کالیفۆرنیا

لەھەمووی سەیرتر ناوت لەمانە نابوو سەرچاوەی لاواز تکایە چیتر دەمارگیری مەکە من تاقەتم نییە لەگەلت پێدابچم زانیاریت نییە کاکە عەیب نییە منیش زانیاریم نەبێ ئەڵیم نیمە بوەستە لەم کارانەت کە ئەم سەرچاوانەمان ھەیە ئەبێ بابەتەکە بکەیتەوە و بھێلی بابەتەکە لەلایەن زانیاریەکان دەستکاری بکرێن نابێت دەسەڵاتی تایبەتی خۆت بەکاربھێنی ئێستاش فەرموو بابەتەکە بکەرەوە و درۆو دەلەسەکان لە وتارەکە با بسرینەوە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٨:١٢، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

سکاڵا، پەیوەندی بەم دەستکارییە و ئەم وتارەوە نییە

بەهۆی ئەوەی کە ئەوە چوارەم جارە (بروسک، هیوا، من و Gyan333) سکاڵا لە ئێپین @Épine: دەکرێت، پێم باشە لیژنەی ناوبژی پێک بێت، من داوا لە کاک @Calak:، @Serchia: و @Kushared: ئەمە بگرنە ئەستۆ. وەک دەزانن کاک برووسکیش نەهاتەوە. مەبەستم گەورەکردنی ئەم هەڵڵایە نییە ئەسڵەن، بەڵام بەڕاست بەم شێوە ڕەفتارکردنە مرۆڤ تاقەتی بەسەر دەچیت. هیوادارم جارێک بێن و قسەی حەق بکەن. ئێپین ڕێزم بۆت هەیە و هاوڕێمی و دەزانم بەکارهێنەرێکی چالاکی ویکیپیدیای، ئەمانە لەجێی خۆی بەڵام یەک زەڕڕە ڕەوشتت و ڕەفتارتم بە دڵ نییە، ئەمە نموونەیەک!!

تاکوو من لەم ویکیپیدیایە ھەبم ناھێڵم ویکیپیدیا ببێ بەو شێتخانە و دەمارگیرییەی ھەندێک کەس تێیدا گەشە دەکەن
— بەکارھێنەر:Épine

ئینجا وەرە ھەندێ کەسی لایەنگر و نەخوێنەرواریش
— بەکارھێنەر:Épine

ئێستا دەڵێی هەر کاتێکیش بزانم بە چاکەی ویکیپیدیایە ئەتوانم هەر سیاسەتێک بێت پێشێلی بکەم. ئەم وتارانەی هەستای بە سڕینەوەیان و من هەر بەو هۆیەوە لەگەڵت تووشی کێشە بووم، مانەوەیان بە چاکەی ویکیپیدیا نەبوو؟؟؟ بۆ ئەودەم بۆ چاکەی ویکیپیدیا سیاسەتت پێشێل نەدەکرد؟!!!!! بە ئاماژەکردن بەم سیاسەت و بەو سیاسەت بەخوا وات لێ کردبووم بێزم لە سیاسەتەکان ببێتەوە، کە دەگاتە خۆشت هەر کات پێت خۆش بێت سیاسەت پێشێل دەکەیت، ئەوە کوا ڕەوایە، بە بڕوای من هیچ سیاسەتێک کێشەی نییە و ئەو لیستەی دروستیشت کرد پێویست نەبوو، ویکیپیدیا:دیوەخان (سیاسەت)/گۆڕانکاری تەنیا شتێک کە پێویستە بگۆڕێت، ڕەفتاری تۆیە لەگەڵ بەکارهێنەران و جۆری خوێندنەوەت [١] بۆ سیاسەتەکان Şûşe وتووێژ ‏١٧:٢٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Amine yousefi: من لە ویکیپیدیا نیم تاکوو دڵی کەس بەدەست بێنم ئەمینە گیان، چۆنێتی خوێندنەوەی تۆش بۆ ڕەوشت و ڕەفتاری من تۆزقاڵ گرنگ نییە بەلامەوە. من لێرە نیم تا ڕێزی کەس بەدەست بھێنم، لێرەم خزمەت بە ویکی و ئەو بوارە بکەم کە تێیدا شارەزام. من کە ئەمە ئەڵێم ھەوڵ نایەم ناشارستانی بم و قسەی ڕاست دەکەم. سکاڵاکانی ئێوە کە کردتان بێئەنجام بوو لەبەر ئەوەی کە من ھیچ شتێکم بە ھەڵە نەکردووە. سکاڵاکەی برووسک چەند ڕۆژ لەسەر مێتا کردی کەس بەلایدا نەھات چوونکە کە دەقەکانیان خوێندەوە زانیان من ڕاست ئەکەم. دواتر وتم با بە شوێنێک بگا و من خۆم کشاندەوە تاکوو باروودۆخەکە ھێمن بێتەوە. سکاڵاکەی ھیواش کە لەسەر ئەوە بوو مافی پاسدەری خۆگەڕم لەسەر ھەژمارەکەی لادا (کە چەن جار ڕوونم کردەوە لەبەر ئەوە بوو تا وتارەکانی دروستی دەکردن خۆگەڕانە پاس نەدرێن بەو پێیەی بێسەرچاوە بوون و پێویستیان بە بەسەرداچوونەوە بوو). سکاڵاکەی تۆم بە بیر بێت لەسەر کێشەی سڕینەوە و سیاسەت بوو، وەک بینیت کە فۆرمم بۆ دروست کرد و بەشداریتان کرد و شتەکان گۆڕاون؛ بەڵام ھەڵچوونەکانی تۆ چەند بارە بوونەوە و ڕوونە کە شتێکی ئاوا دەبێ ھەلەکە دەقۆزرێتەوە. بە دڵنیاییەوە منیش لەگەڵ قسەکەتم و ئەبێت لیژنەی ناوبژی پێک بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم جۆرە حاڵەتانە. من ئازا و پیرەھەڵۆکان بە دوو ئەندامی باش دەزانم بۆ ئەوە. لە کۆتاییشدا، من ھیچ سیاسەتێکی کلیلم پێشێل نەکردووە کە بووبێت بە ھۆی تێکدانی ویکیپیدیا، لەسەر قسەی خۆشم سوورم کە تا من لێرە بم نایەڵم ویکیپیدیا بڕووخێندرێت و ھەر کاتێکیش بزانم سیاسەتێک ڕێگرە لە چاکسازیکردن لە ویکی، پێشێلی دەکەم. ئەمە ھەر بۆ من نییە و بۆ تۆش ھەیە وا بکەیت.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٧:٥٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
منیش لێرە نیم دڵی کەس بەدەست بێنم! لەو بابەتە دڵنیا بە، هەر کەسێکیش لێرە کار دەکات ڕوونە کە لە خزمەت بەدەر مەبەستێکی نییە. ڕەفتاری تۆ لەگەڵ بەکارهێنەران گرینگە، ئەگەر بۆخۆتیش گرینگ نەبێت، لەبەر ئەوەی بەڕێوبەری و دەبێتە هۆی تۆرانی بەکارهێنەران و چۆلبوونی ویکیپیدیا، دەتوانی خزمەت بکەی بە ویکیپیدیا و دڵی کەسیش نەڕەنجێنیت. (دڵ نەڕەنجاندن بەو واتایە کە یەکێک وەک برووسک نەڕوات بۆ هەتا هەتا.) Şûşe وتووێژ ‏١٨:٠٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەمینە گیان خۆت باش ئەزانی بەڕێوەبەری تۆزقاڵ بەلامەوە گرنگ نییە! من خۆم ماوەیەک لەمەو پێش ویستم ئەو مافەم ھەر نەمێنێ. خۆت بیرت دێ. بەڕێوەبەری ھیچ نییە نییە بە نیزمەت منەوە، تەنیا ئەوەیە کە دەسەڵاتی دەستکاریکردنی ھەنێ پەڕەی ترم ھەیە کە گرنگە بۆ بەشداربوونم لێرە و بەشێکە لەوە. ھەرچۆنێ بێت، من حەزم نەکردووە برووسک بۆ ھەتا ھەتایە بڕوات و لە مێتاش پێم وت و بە ھیواشم وت قسەی لەگەڵ بکات بێتەوە. ڕۆیشتنی کەسمان ئیستیفادەی نییە و ھەر کەسێک بڕوات بە شێوەیەک زەرە دەکەین.--◂ ئێپین لێدوان ‏١٨:٢٩، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
من ئیتر تاقەتم نەماوە یەک بەکارھێنەری تر لە ویکیپیدیا بڕوات. ناڵێم نازی بەکارھێنەران بکێشین یان ئیجازە بدەین ھەر چی ویستیان بیکەین بەڵام تاراندنی بەکارھێنەرانیش ناتوانم قەبووڵ بکەم. --چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٧، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:‼️☢️تۆ زۆر شتت کردووە
تۆ لە ویکپیدیا نیت تا ڕێزی کەس بەدەست بێنی 👉🏻

❌ بەڵام بۆشت نییە بێ رێزی بەرامبەرکەس بکەیت و ھەڕەشەی دەرکردن و دەست بڕین لە کەس بکەیت و تۆمەتی تەعریبی بدەیتە و کە ھیچ پەیوەندی بە تەعریبیشەوە نەبێت

دەستی ئەوە ئەبڕم بێت بە ھەڵە لەسەر مێژووی من بنووسێتەوە و من تەعریب بکات
— بەکارھێنەر:Épine

❌ بۆت نییە تۆمەت بۆکەس ھەڵبەستی و بیکەیتە تیرۆرست

باشە ئێوە چۆن ڕێگە بە خۆتان دەدەن ئاوا لەسەر ئایین و بیر و باوەڕی خەڵک قسە بکەن بەڵام بە سادەترین ڕەخنە لە بیر و باوەڕی خۆتان خێرا خەڵک کۆمەڵکوژ ئەکەن و پەلاماری خەڵکی دەدەن؟
— بەکارھێنەر:Épine

⛔️ تۆ خاوەن ھەرچی بیرۆرایەکی کەیفی خۆتە و کەس نەھاتووە بڵێت بۆچی ئەم بیرورایەت ھەیە بەلام بۆت نییە ھێرش بکەیتە سەر بیرورایەکانی تر

⚠️ ئێمە لێرەین بۆ رێزگرتن لەیەک تۆ چەنەھا جار بێڕێزیت بەرامبەر کردووم سەیری ئەمانەی خوارەوە بکە :>

باشە ئێوە چۆن ڕێگە بە خۆتان دەدەن ئاوا لەسەر ئایین و بیر و باوەڕی خەڵک قسە بکەن بەڵام بە سادەترین ڕەخنە لە بیر و باوەڕی خۆتان خێرا خەڵک کۆمەڵکوژ ئەکەن و پەلاماری خەڵکی دەدەن؟
— بەکارھێنەر:Épine

⚠️تۆمەتی تیرۆردانە پاڵم ئەمەش ھەڵەشەبوونە و بەزاندنی سیاسەتەکانی ویکیپدیا بیانووی جێبەجێکردنی یاسای(بەزاندنی یاساکانی تر بۆ باشترکردنی ویکیپدیا) ئەمە باشتر کردن نییە ئەمە تۆمەت دانە پاڵ و ئاژاوە نانەوەیە لەسەر ویکیپدیا


⚠️ھەڕەشەی دەرکردن بە تۆمەتی بەکارھێنانی کتێبی مێژووی و راستکردنەوەی کۆمەڵێک درۆ و Force لێکردنم بە زۆر یان ئەبێ بە دڵی تۆ ویکیپدییا بەکاربێنم یان دەسەڵاتی تایبەتی خۆت بەکارئەھێنی بۆ دەرکردنم و سوکایەتی پێکردنم

من ئەم باسە ئەبەمە بەردەم لیژنەی ناوبژی، با ئەوان بڕیار لەسەر داھاتووی تۆ بەن یان ئەوەتا لە دەستکاریکردنی وتارە ئایینییەکان بۆستە، یان کەیسێک ئەکەمەوە بەزۆر بتوەستێنن و گوێڕایەڵیش نەبیت بەربەستت کەن. بڕیاری خۆت بە
— بەکارھێنەر:Épine


⚠️ڕەتکردنەوەی باشترین کتێبە مێژوویەکان بە تۆمەتی لایەنگری لای تۆ ئەگەر کورد ئاینی فارسی زەردەشتی جێبەجێ بکات کە ھیخۆشیان نییە و فارس بەزۆر ئەم ئاینەیان بەسەر تۆ سەپاندووە پاڵەوان !! کە ئاینی ڕەسەنی کورد میترائی بووە ئەمەشم بە تەواوی سەلماند ئەخر نامەوێ قسەیەک لێرە بکەم کە لەگەل ویکیپدیا ناگونجێ بەلام تا ئاوا بێگانە پەرست بکەی ئاینی ڕەسەنی خۆت داندراوە سەرچاوە بۆی دانراوە لەلایەن بەکار ھێنەرێک کەسی بێگانە لێرە سڕاوەتەوە لەجیاتی ئەوەی دەستخۆشی بکەیت دێی ھەڕەشەی لێدەکەی و تۆمەتی جۆراو جۆری دەدەیە پاڵ

ئەزانم ئەو نووسینە ھی تۆ نییە. ئەشزانم کە سەرچاوەکەت لایەنگرانەیە. ئەو دەقەی باسی دەکەی لە ھەمان وتار لە ویکی ئینگلیزی سەرچاوە دراوە کە پێش ھاتنی ئیسلام زەردەشتییەت بەربڵاوترین ئایین بووە و ھەر کتێبێکی ئایینی بێلایەنیش بخوێنیتەوە دەبینی کە ئایینی ڕەسەنی کورد زەردەشتی بووە
— بەکارھێنەر:Épine


✔️سوپاسی کاک پیرھەڵۆش ئەکەم کە زانیاری لەسەر بابەتەکە ھەبوو و لای تۆی نەگرت

چون بانگ کراوم ڕای خۆم دەربارەی چەند بابەتێک دەڵێم: یەکەم، ئەوەی بوترێ ئایینی زەرتەشتی ئایینی ڕەسەنی کورد بووە نەک ھەر بێبەڵگەیە، بەڵکوو لایەنگرانەیشە
— بەکارھێنەر:Épine


⚠️ تۆ لە مێژووی خۆت ئاگادار نیت فارس کەی دەیھێشت کورد ولاتی ھەبێت؟ فارس ھاتبوو بەکەیفی خۆی داگیرکاری کردبوو بەمە دڵخۆشی؟ لە کاتی فارس پێم بڵێ وڵاتی کورد چی بوو؟ ناوی چی بوو؟ سەرکردەی ناوی چی بوو؟ فراوانی دەوڵەتەکە چەن بو؟ ئەسلەن فارس دەیھێشت کورد ژەنەرالێکی ھەبێت لە سوپا چجای ئەوەی وڵاتی تایبەتی خۆی ھەبێت؟ ئەگەر ھەیە بۆم بێنە کاکە ئەگەر ڕاست ئەکەن فەرموو لە کتێبی مێژووی باورپێکراو وەک ئەوەی من سەرچاوەم بۆ بێنە

ھەموومان ئەزانین ئایینی ئیسلام چۆن بڵاو بۆتەوە. ھەموومان لەو شەڕە و مەقاوەمەیەی دژی ئیسلامییەکان ئاگادارین. من نەھاتووم باسی ئایینیت لەگەڵ بکەم
— بەکارھێنەر:Épine


⚠️ بە تۆمەتی سەرچاوەی لاواز ئەم ھەموو شەڕو ھەرایەت دروست کرد ئاخیریش نوسەری ئەو کتێبانەی دامناون ئەم رۆشنبیرانەن سەیری بکە 1️⃣ ئایتور کریستنسن :: مێژوونووس و ئێرانی ناس و نوسەری بەتوانا و ئەکادیمی دانیمارکییە خاوەن چەندین لێکۆڵینەوەی بەپێزە 2️⃣عەلی شەریعەتی: بیرمەند، فەیلەسووفێکی، کۆمەڵناس، شاعر و نووسەری موسوڵمانی ئێرانی بوو. خاوەن چەندین کتێبی بەناوبانگ و گرنگە 3️⃣عبدالله موبلیغی ئۆگستادانی : ەکێکە لە ئینناس و مێژوونوسە بەتوانا ئلرانییەکان و نوسراوی بەهێزی هەیە لەوبوارەدا کە لەلای نوسەر و توێژەرە زەردەشتی و نازەردەشتییتکانیش بووەتە سەرچاوەیەکی ئەکدیمی 4️⃣ تورج دریایی:خاوەن پلەی پۆفیسۆری و دکتۆرایە ئەمریکییەو مامۆستای زانکۆیە لە زانکۆی کالیفۆرنیا خاوەن نوسین و توێژینەوەیە لەسەر ئاینی زەردەشت و مێژووی کۆنی ئێران و باوەڕە ئێرانییەکان

سیاسەتمان بۆ ئەم شتە ھەیە لە وپ:دسب (کە پێشووتریش بۆم لینک کردووە)، ھەر دەقێکی بێسەرچاوە لە وتارەکە ھەیە یان سەرچاوەی لاوازە، با لاببرێت
— بەکارھێنەر:Épine

📛 ئەگەر ئەمانە سەرچاوەی لاواز بن چی سەرچاوەی باورپێکراوە؟؟!! 🔐 بەوەش نەوەستای ھەستای بابەتەکەت داخست 🔒 بە بەکارھێنانی دەسەڵاتی تایبەت🔨 پێویستە کەسێک ھەبێت لە سەروو تۆ بەم دەستکاریانەی لەم دوو بابەتەدا کراون بەسەری دا بچێتەوەو بڕیارێکی دادوەرانە بدات لەسەرت ⚖️ چونکە ئەمە یەکەم و دووەم و سێیەم جارت نییە کە ئەم کارە دوور لە یاسا و ناڕەوایانە دەکەیت⚔️ تکایە بوەستە ❌ ئەمە تەنھا بابەتی من نییە وات لە کەسانی تریش کردووە کەسێکی توندڕەوە وی یاسامان ھەیە دژی ئەم ھەڵسوکەوتانە جگە لەوەش زیاتر لە چەنەھا یاسات بەزاندووە با ئەوانش بژمێرین

  • ⏪دژی یاسای سەلماندنیبوون و ئاماژە بە سەرچاوە و دیاریکردنی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان وەستایتەوە بەوەی بێ ئەوەی شارەزایت لە باسەکە ھەبێت ھێرشت کرد و بەڵگەی باورپێکراوت سڕیوەتەوە
  • ⏪دژی یاسای بێلایەنی ڕوانگە وەستایتەوە بەوەی بێ ئەوەی شارەزایت لە مێژووی کورد ھەبێ زەردەشتیت کردە ئایتی ڕەسەنی کورد کە بەڕێوەبڕیکی تریش لەگەل من کۆک بوو کە زەردەشت ئاینی رەسەنی کورد نییە
  • ⏪دژی یاسای قسەی ناڕاست دروست مەکە وەستایتەوە بەوەی تۆمەت و قسەی بێ بنەمات بۆمەن ھەڵبەست و پێمت وت وە پشتیوانی قسەی ناڕاستت کرد لە وتارەکە کە ئاینی ڕەسەنی کورد زەردەشتی بێت!!
  • ⏪دژی یاسای شارستانییەت جوڵاتەوەوە و ناشارستانی و دەمارگیر بووی و ھەڕەشەت جۆراوجۆر و قسەی بێ مانات زۆر بەمن وتووە چەندین جار ھێرشت کردۆتە سەرم لە چەندین بابەت ئەمە جگە لەوەی بە شێوەیەکی توندرەوی دەستکاری بابەتە ئاینیەکان ئەکەیت
  • ⏪دژی یاسای یاریکردن بە سیستم وەستایتەوە بەوەی کە یاریت بە سیستەمی ویکیپدیا کردوە یاساکانت بۆ سوودی خۆت و دەسەڵاتت بۆ بەرژەوەندی خۆت بەکارھێناوە چەندین کەس سکالایان لێت ھەیە
  • ⏪دژی یاسای بەکارھێنەرە تازەکارەکان مەتۆقێنن وەستایتەوە ھەرچەنە من تازە نیم و لەگەل تۆ ئەندامم بەڵام بەپێی ئەم یاسایە ھەر بە تازە ئەژمێردرێم زۆر تۆ کەسێکی ئەندامان دەتۆقێنی ھەڵسوکەوتەکانت لە بەڕێوبەر نا بەڵکو لە پاشا ئەچێت کە پێی وابێت خۆی خاوەنی ویکیپیدیایە و دەسەڵاتی تایبەتی بەکاربێنێت ئەمەش ھەر خۆی دژی یاسای ویکیپیدیا:بەڕێوەبەران ە کە تۆ ویکیپدیا ناپارێزی لە خراپەکاری بەلکو لە زانیاری و شتی چاک ئەیپارێزی و بەبێ ئاگا درۆ ئەھێلێتەوە لە ویکپیدیا ئەمەش کارەساتە ⚠️
  • ⏪دژی یاسای سیاسەتی سڕینەوە بەپێی قسەی Amine Yusuf
  • ⏪دژی یاسای سیاسەتی بەربەستن و بۆ بەرژەوەندی خۆت و ھەڕەشە لە بەکارھێنەر
  • ⏪دژی یاسای سیاسەتی بانکردن بەکارھێنان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆت و ھەڕەشە لە بەکارھێنەر
  • ⏪دژی یاسای سیاسەتی پاراستن پەڕەت بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆت پاراستووە دوور لە یاسا
  • ⏪دژی یاسای ئازا بە وەستایتەوە ھەوڵدان بۆ بەربەست کردنی بەکارھێنەر کە بەدڵی تۆ ویکیپدیا بەکاربھێنێت ئەگەرنا ھەڕەشەی لێدەکەیت جگە لە ھەرەشەش چەنەھا تۆمەتی بۆ ھەڵدەبەستی و دەستی دەبڕی تۆ کارەسات ئامێزت دروست کردووە و چەنەھا کاری ناڕەوات کردووە
  • ⏪ دژی یاسای Friendly_space_policy بەوەی کە کەسێکی توندڕەوی و کەس ناپارێزی لە قسە پێ وتن

⚠️ئەمانە چەنەھا کاری تۆیە بەداخەوە تاقەتی ئەوەم نییە زیاتر باسی لێوە بکەم بەڵام تۆ کاری زۆر زۆرت کردووە من لەبەر ماندوو بونت بۆ ویکییپیدیا نەمدەویست یەک و دووت لەگەل بکەم بەڵام دیارە ھەڵە بووم تۆ بەپێی یاساکانی ویکیپدییای کوردی ناوەندی و یاساکانی ویکپیدیا ئەبێت مافی بەرێوەبەریت لێ بەسەندرێتەوە بە لەبەرچاو گرتنی خزمەتەکەت لە ویکپیدیای کوردی سزا نادرێی تەنھا مافەکەت ئەبێ لێ بسێرندرێتەوە ئەمە ✏️ بۆیە دەست ھەڵگرە لە ھەڕەشە کردن تۆمەتی ناڕەوا لە ھەرکەسیک و ھێرشکردنە سەر بابەتە ئاینیەکان ھەموو کەسێک و ئاینێک مافی پارێزراوە ھەرگیز بۆت نییە لێرە کوردایەتی خۆت فەرز بکەیت لەسەر ھەر کوردێکی تر جا ھەر پلەیەکت ھەیە لێرە کەسی تر ھەیە لەسەرووی تۆیە یان بوەستە لەم کارانەی کردووتە و خزمەتی ویکپیدیا بکە یانیش واز لە مافەکەت بێنە


📌 لەگەل رێزم بۆ ماندوو بوونی @Pirehelokan: و @ئارام بکر: @Aza: و @Calak: -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:٣٢، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە ┐─────────────────────────────────└
وەک کاک چالاک وتی بەڕاستی منیش تاقەتی ئەم باسانەم نەماوە و ساردم ئەکەنەوە لە بەشداریکردن. ئەمەی خوارەوە لێدوانی کەسێکە لە فەیسبووک:

... یانیش ھەرکاتێ نووسەرێکی خۆبەخشی نوێ پەیدادەبێ، بەشێک لە ئەدمینەکانی ویکی کوردی ھەوڵی شکاندنەوەی دەدەن لەبڕی ستایشکردنی، لەبەر ئەم ھۆکارەش دوای نووسینی نزیکەی ٣٠٠ بابەت، وازم لە نووسینی بابەت ھێنا، ... .

لێرەدا مەبەستم لە ھێورکردنەوەیە نەک خۆشترکردنی ئاگرەکە؛ لە فەیسبووک وەڵامێکم دایەوە کە بە قازانجی ویکیپیدیا بێت. لیژنەی ناوبژی تەنیا منی لێم (تکایە لێدوانەکەم لەوێ بخوێنەوە) و ماشەڵڵا ئێمەش ئەوەنە زۆر و چالاکین، ھەر لیژنەی ناوبژی ماوە داینێین! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٣٦، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

🛡کاک ئارام تکایە حەق بڵێ خۆ چی تێناچێ تکات لێدەکەم ئەوە منم ئاگرم خۆش کردوە ؟ من چەندین جار ھیوای دوبارە نەبونەوەی ئەم بابەتە سەیرانەم داوە چەندین جار پێم وتووە

ھیوادارم جاریکی تر دوبارە نەبێتەوە
— بەکارھێنەر:Gyan333

یرکردنەوەی ھەڵەت زۆرە بەڵام ڕێگە بەخۆم نادەم زیاتر لەوە قسە لەسەر بکەم و نەفت بکەم بە ئاگرەکە دوبارە ئەیڵێمەوە ھیوادارم واز بێنن لەم دەمارگیریە و توندڕەوەیە
— بەکارھێنەر:Gyan333

بەڵام ئەو دوبارە دەستی کردۆتەوە بەھەمان بەزم و ھەرا-- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏١٩:٤٦، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
یەک، لەگەڵ پاراستنی وتارەکە نیم، تکایە ئاستی پاراستن بگەڕێتەوە بۆ دەستکاریی ھەموو بەکارھێنەرانە تۆمارکراوەکان یا پاسدەرانی خۆگەڕ. دوو، ئەمە کەیسێکی ئاسایی جیاوازیی بۆچوونە. لە سەرەوە ڕای خۆم لەسەر مەسەلەکە وت. پێویستە ھەردوو بۆچوونەکە بە سەرچاوەوە زیاد بکرێن بەم جۆرە: بە بڕوای بڕێک لە توێژەران "بۆچوونی یەکەم"، لە ھەمان کاتدا کەسانێکی تر ئەمە ڕەد دەکەنەوە و دەڵێن "بۆچوونی دووھەم". پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٠٨، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Pirehelokan: بەرێزت لێدوانەکەی منت خوێندەوە من لەسەر باسم لە نوسەری کتێبەکان کردووە کە چەن کەسانێکی گرنگ و بەناوبانگن !!! وە جگە لەوەش باسی چەنەھا شتی تریشم کردووە لەسەرەوە وەک پێشێلکاریەکانی ژیار و لە سنووردەرچوونی ئایا خوێندتەوە ھەموویم بە ڕیز نوسیوە ؟ چی بکری بۆ ئەوەی جارێکی تر دوبارە نەبیتەوە حالەتێکی کارەسات ئامێزی لەم شێوەیە ؟🔧 -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٠:١٩، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gyan333:، نووسراوەکانی ھەردووکتانم خوێندەوە. پێشتر بینیم بڕێک شەڕە دەستکاریتان ھەبوو. ئەمە کارەسات نیە. کەسێک وەک تۆ بیر ناکاتەوە. زۆر ئاساییە. چون ویکییەکەی ئێمە بچکۆلەیە ئەمانە تێیدا دەنگ ئەداتەوە. پێویستە جەنابت سەرچاوەی باشتر و جێبڕواتر بۆ نووسراوەکانت دابنێیت. @Épine:یش ئەشێ لەم مەسەلەیە بگات کە ھەر جیاوازییەکی بۆچوون شەڕی ئاڵتیمەتی خێر و شەڕ یا ڕاست و درۆ نییە. بەتایبەت لە مەسەلەی مێژوودا کە زۆر ئاڵۆزە. بە قەولی دورانت زۆربەی تەخمین و گۆترەیە، باقییەکەی تەعەسسوبە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣٨، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێز خێرە پێشوو تر ئیپین ١ سەرچاوەش بایە قبولی ئەکرد!!! ئێستا چوار سەرچاوەش قبول ناکات ؟
یانی لەلای تۆ ئەم نوسەرانە باوڕپێکراو نین؟
⏮حسن محمود محمد کەریم یەکێکە لە مێژوونوسە ناسراوەکانی کورد و خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆسە لە مێژوودا
  • ⏮ئایتور کریستنس مێژوونوس و نوسەری بەتوانای ئەکادیمی دانیمارکی خاوەنی چەندین لێکۆلینەوە

عەلی شەریعەتی بیرمەند و فەیلەسووف و کۆمەڵناس و شاعر و نوسەرە

  • ⏮عەبداللە موبلیغی ئۆگستادانی یەکێکە لە مێژوونوسە بە توانا ئلرانییەکان و نوسراوی بەھێزی ھەیە لەو بوارەدا کە لەلای نوسەر و توێژەرە زەردەشتیەکان و نا زەردەشتیەکانیش بوەستە سەرچاوەیەکی ئەکادیمی
  • ⏮تورج دەریایی پلەی پرۆفیسۆری و دکتۆرای ئەمەریکیە و مامۆستایە لە زانکۆی کالیفۆرنیا خاوەن نوسین و توێژینەوەیە لەسەر ئاینی زەردەشت و مێژووی کۆنی ئێران و باوەڕە ئێرانییەکان
  • ⚠️ئەگەر ئەم سەرچاوانە جێی باور نەبن کە من لە بابەتەکە بەکارم ھێنابوو ھیچ نییە بیلێم ؟ لە ویکیپدییا سەرچاوەی زۆر سەیر نوسراوەو قبولیش کراوە ئێستا سەرچاوەکانی من مێژوو نووس و پرۆفیسۆر و دکتۆرن قبول نەبن من ھیچ ھەیە بڵێم؟ ئایا ئەمە دادپەروەیە ؟ -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٠:٥٠، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC) -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٠:٥٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gyan333:، یەکەم بەڵگە بۆ من مەھێنەرەوە. من لام باشە ھەردوو بۆچوونەکە دابنرێ بە سەرچاوەکانەوە. دووھەم، (تەنیا بۆ ڕوونکردنەوە) دەریایی و کریستنسۆن لانیکەم چەن وتارێکی داوەریکراویان یا نووسیوە یا لەسەر نووسراوە، بۆیە ڕەنگە داکۆکیان لێ بکرێت. عبداللە مبلغی ئاخووندە. شەریعەتی نیوەشاعیر و نیوەفەیلەسۆف و نیوەوتاردەرە. بڕێک لە بۆچوونەکانی لە ڕۆڵی ئایین لە بزووتنەوەکاندا گرنگە، باقییەکەی بۆ فەیسبووک باشە (یانی لە مێژوودا گرنگ نییە). حسن محمود کریم یەک وتاری داوەری کراویشم لێ نەدۆزییەوە! سپاس. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٩، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئاشکرایە کە Gyan333 نازانێت باسی چی ئەکات. ھەندێک لەو سیاسەتانەی کە بۆ وتارەکان نووسراونەتەوە بە ڕێسای وتووێژ حسابی کردووە. ئەم یاسایانەی لەسەرەوە دایناون نزیکەی ھەموویان بۆ بۆشایی وتارەکان نووسراونەتەوە. بەڕاستی من تاقەتم نییە نووسینە درێژدادڕەکانی بخوێنمەوە. کۆتا لێدوانی من:
کاک @Calak: ئێمە کەسمان لە ویکیپیدیا دەر نەکردووە. ھەر بەکارھێنەرێک ڕۆیشتووە لەسەر ویستی خۆی ڕۆیشتووە یان لەبەر خراپکاری بەربەست کراوە. کاک @Pirehelokan: ھەردووکمان باش دەزانین کە کەسێکی وەک Gyan333 ھەرگیز ھەموو ڕوانگەکان باس ناکات و نایانخاتەڕوو، بە تەسەروفاتی شێوەی ھەڵبژاردنی سەرچاوەکانیدا دیارە. من تاقەتم نییە دانیشم فێری بکەم. تاقەتیشم نییە دەقەکانی بخوێنمەوە. لەسەرەوە دوو ئینشای نووسیوە بە حاڵە حاڵ ئەیەوێت سیاسەت بە ڕێسا حساب بکات و ڕێسایەک کە لەسەر ھەڵسوکەت نییە بەوە ھەژمارە بکات. *face palm* بەھەرحاڵ. ئەگەر تەواو بوون پەڕەکە ئەرشیڤ دەکەم چوونکە پەیوەندی بە بابەتی وتارەکەوە نییە و زۆر دوورکەوتینەتەوە. لەسەر مەسەلەی پاراستنیش قسەم کرد، نزمکردنەوەی ئەنجام نادەم تا سەرلەنوێ نوێی نەکەمەوە، دوایی پاراستنەکەی نزم دەکەمەوە. مەگەر یەکدەنگی دژی ئەمە ھەبێ، کە وا ئەبینم نییە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٢٣، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine: تۆ زۆر بە جوانی ویکیپیدیات قۆرخ کردووە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٢١، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
تۆ ھەڕەشەت لەمن کردووە بۆ ڕاست ناکەم؟ تۆمەتی تیرۆرت داوەتە پاڵم بۆ ڕاست ناکەم ؟ کەسیکی توند ڕەوی بۆ راست ناکەم؟ کەسێکی ھێرش بەری بۆ سەر بابەتە ئاینیەکان بۆ ڕاست ناکەم بۆ لەسەرەوە ھەموویم نەلەسەلماند تاقەتی خوێندنەوەت نییە یان وەڵامت پێ نییە بۆ ئەوانەی نوسیومە بەھەرحال با ئەوەش ئاوا بمێنێ دەت دەمە دەست عەدالەتی خوا چونکە دیارە لێرە ھیچ بەڕێوەبەرێک خۆی لە چارەسەری کێشەکانمان نەدا و نایدات. -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٢٤، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: ئەگەر شەریعەتی نووسینەکانی بەکەڵک نەهاتنایە لای نووسەرانی خۆی نەدەکرایە بەشێکی بنەڕەتی لە نووسین و سەرچاوەکانیان هەروەک چۆن ئەیوب رۆستەم و چەندانی تر پشتیان پێبەستووە -- ✔Gyan333✔ (لێدوان) ‏٢٢:٣٥، ٥ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوانە ھەر قسەن. ھیچت نەسەلماندووە. منیش ئەتوانم قسە بکەم. لە کۆتاییدا پێت دەڵێم: کاتێک بانگم بکە کە بە ھۆشیت. *پەڕەیەک کە ئەرشیڤ کرا دەستکاریی مەکە*--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٧:٢٨، ٦ی نیسانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مێژووی کورد/ئەرشیڤی ١".