سکتان

یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق

سکتان یەکێکە لە شارەدێیەکانی قەزای کۆیە لە پارێزگای ھەولێر لە ھەرێمی کوردستان لە عێراق.[٤][٥] رێژەی دانیشتوانیشی ٥٢٠٠ کەسن. شارەدێیەکە دەکەوێتە ناوچەی خۆشناوەتی کە بە دۆڵی (ھیران و نازەنین) ناسراوە، بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٣٠٩) لە ٠٥-٠٦-٢٠٠٥ بریاری دامەزراندنی وەک شارەدێ دراوە، دووری لە ناوەندی ھەولێر (٨٠)کم، وە لە شارۆچکەی کۆیە (٣٠)کم دوورە وە ھاوسنوری شارەدێی ھیرانە کە (١٠) کم دوورە لێیەوە. تاکو ئێستا (١٢) فەرمانگە و بنکە لە ناوەندی شارەدێیەکە کراوەتەوە.

سکتان
بە عەرەبی: سکتان
بە ئینگلیزی: Sktan
وێنەی سەرەوە:
شارەدێی سکتان لە بەھاردا
وێنەی خوارەوە
پارکی سکتان لە زستاندا دوای بارینی بەفر
Map
شارەدێی سکتان
سکتان is located in ھەرێمی کوردستان
سکتان
سکتان
سکتان is located in عێراق
سکتان
سکتان
جێگە لە عێراقدا
سکتان is located in ئاسیا
سکتان
سکتان
جێگە لە ئاسیادا
پۆتانەکان: 36°14′12″N 44°36′59″E / 36.23674°N 44.61625°E / 36.23674; 44.61625پۆتانەکان: 36°14′12″N 44°36′59″E / 36.23674°N 44.61625°E / 36.23674; 44.61625
وڵات عێراق
ھەرێمی فێدراڵ ھەرێمی کوردستان[١]
پارێزگاپارێزگای ھەولێر
قەزاکۆیە
ناحیەناحیەی سکتان
بوون بە شارەدێ٢٠٠٥
ڕووبەر
 • سەرجەم٠٫٩ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٠٫٣ میلی چوارگۆشە)
بەرزایی
٦٧٦ مەتر (٢٬٢١٨ پێ)
ژمارەی دانیشتووان
 • سەرجەم٥٧٥[٢]
سەرناوی دانیشتووسکتانی
زمان و ئایین
 • زمانکوردی(سۆرانی)
 • ئایینئیسلام(سوننە)
 • ب پ م(٢٠١٧)٠٬٧٥٨[٣]
بەرز · ٢٦مین
ناوچەی کاتیUTC+٣:٣٠ (ناوچەی کاتی)
 • ھاوین (DST)UTC+٤:٣٠ (ھاوین)
تەلەفۆن٠٠٩٦٤

ھەڵکەوتەی جوگرافی ناوەندی شارەدێی سکتان شاخاویە. لە نێوان ھەردوو لوتکە شاخی (کنێران و دارۆشە) دایە، بەشی سەرەوی کەوتۆتە دۆڵێکی تەنگەبەر بە داری جۆراوجۆر ڕازاوەتەوە وە لە بەشی سەروەوی دۆڵەکە کانیاوێکی جوان و رازاوەی لێیە بە ناوی سەروکانی وە لەسەر ئەو ئاوە ئاسەواری چەندین ئاشی ئاوی دەبینرێت کە مێژووەکەیان زۆر کۆنە. شارەدێی سکتان دەکەوێتە باکووری قەزای کۆیە وە لای رۆژئاوای ناحیەی ھیرانە وە لای باکووری ناحیەی بالیسانە وە لای رۆژھەڵاتی قەزای ڕانیەیە.[٦]

ناو دەستکاری

ناوی سکتان وەک خەڵکی ناوچەکە باسی لێوەدەکات دوو رای جیاواز ھەیە،

  • لەوانە دەوترێت کە مێژووەکەی دەگەرێتەوە بۆ پێش ھاتنی ئاینی ئیسلام , لە ناوی کچی پاشایەکی سەردەمی مسیحیەت ھاتووە کە ناوی سکتان بووە.
  • وە رای دووەم دەوترێت لە ناوی گوڵێک ھاتووە کە ناوی (ستک) ە کە وەرزی بەھاران بەرێژیەکی بەرچاو لە سکتان دەروێت.[٧] 


مێژوو دەستکاری

یەکەی کارگێری ناحیەی سکتان لەبەر ئەوەی ناحیەیەکی نوێیە، لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە مێژووێکی ئەوتۆی نیە وەک یەکەی کارگێری، بەڵام ناوچەکە مێژووێکی دێرینی ھەیە لە بوونی چەندین گۆرستانی پێش ھاتنی ئاینی ئیسلام و شوێنەواری ھەندێ جۆگەی بەردین و ئاشەی ئاو و ژمارەیەک قەڵاتی بچووک لەوانە (قەڵاتی باسا ئاغا) کە پێگەیەکی سەربازی و کۆکردنەوەی داھات و بەروبومی کشتوکاڵی بووە لە سەردەمی میرنشینی سۆران، وە سەردمێک سکتان سنوری نێوان میرنشینی سۆران و بابان بووە تا ئەو کاتەی شەر روویداوە لە نێوان ھەردوو میرنیشن سنووری میرنشینی سۆران گەیشتۆتە قەزای دووکان وەک لە بەرگی دووەم بەشی یەکەمی (مێژووی کۆیە)ی  مامۆستا تاھیر حوێزی دا ھاتووە لە لاپەرە (٩١) بابەتی شەری سکتان وە لە ناوچەکە چەندین ئاسەواری مێژوویی گرنگی تیادایە وەک قەڵاتەڕەش لە گوندی نازەنین و چیای ئاوەگرد و ئەشکەوتی سەرگرد و ئەشکەوتی سۆری مێرابێ.

مێژووی بنەماڵەکان دەستکاری

 
پایزی (١٩٦٠) سکتان لەراستەوە: (کوێخاعەوڵای گردەشێری - کوێخا حەمەدی سکتان - کوێخا حەوێزی کانی بەرد - کوێخا حەسەنی سکتان - جمال فەقێ حاجی). ئەم وێنەیە لە بەردەم کۆشکی کوێخا حەسەن گیراوە، کوێخا حەسەن پیاوێکی ناودارو بەخشندە و ناندەربوو لەناوچەی خۆشناوەتی[٨]

سکتان بەشێکە لە دۆڵی خۆشناوەتی دەکەوێتە باکوری شاری کۆیە بە دوری ٣٠کم. لە ساڵی ١٣٥٠ی زایینی وەک گوند ئاوەدانکراوەتەوە کە پێنج کوڕی کەسایەتی بە ناوی (فەقی جعفر کوڕی سید بەتەڵ) لە گوندی گۆمەشینی سەیدان دەڤەری گەردیانی دەشتی کۆیە دێن موڵکی سکتان دەکڕن. ئەم پێنج برایە بەناوی (عمر، خدر، مامەر، مەحمەر، فەقێ زوبێر) دەبن ئەم دەڤەرە ئاوەدان دەکەنەوە و زەوی زارەکەشی بەسەر خۆیاندا دابەش دەکەن، ئەوانیش پێنج تیرەیان لێ دروست دەبێت بەناوەکانی (میر عمری، میر خدری، میر مامەری، میر مەحمەری، فەقێ زوبێری)، کە ئێستا بەشی زۆری دانیشتوانی سکتان بە ناوی ئەم تیرانە بنەماڵەکانیان ناو دەھێن، کە خۆیان پێی دەڵێن (بەرەباب)، واتا دانیشتوانی سکتان بەسەر ئەم پێنج بەرەبابەدا دابەشبووە، وە ئەم پێنج کەسە نەوەی زۆریان لێ دەبێتەوە و چەندین بەرەبابی بچوکتریان لێ دروست دەبێت و بڵاوە دەبنەوە لە ھەولێر و شەقڵاوە و ڕانیە و کۆیە و تەقتەق و بێتواتە، وە ھەروەھا لە چەند گوندێک بڵاو دەبنەوە وەک (کاموسەک، سناوە، جەلی، کۆدەڵە، قەرەنی ئاغا، کانی بەرد، نواوە، دواوە، شێخ وەسانان، مامە جەلکە، عەوێنە) و چەندان گوندی تر.

ناوی چەند بەرەبابێک لە تیرەی میر عمری کە وەک میر و سەرداری سکتان بوون لەم دەڤەرەدا: بەرە بابی فەقی ڕەسول یاخود (ڕەسول پاشا)، فەقی محمود لە کانی بەرد، بەرەبابی فەقی وسو لە شێخ وەسانان، بەرەبابی مام خەلیفە، بەرەبابی برایم ئاغا، بەرەبابی حاجی کریم فەقی علی لە گوندی عەوینە، بەرەبابی حەم و مەم (أحمد و محمد) یاخود حاجی ئەبابەکری (لە سکتان لە پاڵ پێنج بەرەبابە سەرەکیەکە چەند بنەماڵەیەک بە حاجی ئەبابەکری ناویان دەھێنرێت کە بەشێکن لە تیرەی میر عومەری).[٩]

ئابووری دەستکاری

باری ئابووری خەڵکی ناوچەکە تا ڕادەیەکی باشە، بژێوی ژیانی خەڵکی ناوچەکە بەرێژەێک موچە خۆری حکومەت وە خەریکی کشتوکاڵن بە تایبەت خاوەنی باخچەن , ناوەچەکەش بە میوەی ھەنار بەناوبانگە بە تایبەت گوندی نازەنین، لە تەواوی سنوری ناحیەی سکتان رێژەێکی بەرچاو کانیاو و ئاوی سروشتی تێدایەکە سەرچاوەی ئاودانی باخچەکانیانن، بەپێی ئاماری ھۆبەی کشتوکاڵی سکتان سنوری ناحیە (٥٨٣٢٤) دۆنم زەوییە لەو بریە (١٣٤٨٤) دۆنم شیاوە بۆ چاندن وە ئەمەش دابەش بووە بەسەر (١٤٣٧) دۆنم بەراوە وە (١١٢٣١) دۆنم پشتاو وە (٧٨٩) دۆنم رەزە، بری (٢٢١٢٤) دۆنم پاوانە وە (٣٣)کانی سروشتی لە ناوچەکە ھەیە، (٧) کێڵگەی پەلەوەرھەیە، بەپێی ئاماری بنکەی ڤێرتێنەری (٧٧٨ ٢٠) سەر سامانی ئاژەڵی ھەیە لە جۆری مەر  و بزن و ڕەشەوڵاغ لێیە.

کۆمەڵایەتی دەستکاری

باری کۆمەڵایەتی لە سنوری ناحیە لەرووی نەتەوە بەرێژی ١٠٠٪ کوردن وە لە رووی ئاینی ١٠٠٪ موسڵمانن.  

لە رووی پرۆژەی خزمەت گوزاری تا رادەێکباشە، دوو پرۆژەی ستراتیجی گرینگ لە ناوچەکە ئێستا لە قۆناغی جێبەجێ کردنن لەوان ھەردوو بەنداوی (جەلی و نازەنین) کە کاریگەرێکی باشی دەبێت لە گلدانەوەی ئاو لە سنورەکە کە ئەمەش دەکرێت سوودی لێ وەربگرێت بۆ مەبەست زیاتر فراوانکردنی پانتایی سەوزایی لە ناوچەکە وە بە گەشتیاری کردنی زیاتری سنورەکە.

لەگرنگترین پڕۆژەی خزمەت گوزاری دەستکاری

 
کۆمەڵگای فەرمانگەکانی ناحیەی سکتان

١.    دروست کردنی (٦) بینای خوێندنگا ساڵانی (٢٠٠٥ و ٢٠١٠)

٢.    دروست کردنی دوو مەڵبەندی تەندروستی و (٣) بنکەی تەندروستی ساڵی (٢٠٠٦)

٣.    ڕاکشانی تۆری کارەبا بۆ دوا گوندی سنورەکە (کونەفلوسەکۆدەرە) ساڵی (٢٠١٢)

٤.    دروست کردنی کۆمەڵگای فەرمانگەکان ساڵی ٢٠٠٨

٥.    ھۆڵی بۆنەکان ساڵی ٢٠٠٨

٦.    یاریگای وەرزشی ساڵی ٢٠٠٨

٧.    دروست کردنی پارکی سکتان ساڵی ٢٠٠٩

٨.    پرۆژەی قیرتاوکردنی رێگای گوندی نازەنین ساڵی ٢٠٠٨

٩.    بردنی ڕێگاو تێکەڵە ڕێژکردنی ڕێگای گوندی کونەفلوسە ساڵی ٢٠٠٨

١٠.    تۆری دابەش کردنی ئاوی گوندەکانی (قاقا و کۆدەرە و کونەفلوسە و جەلی و کۆلکەرەش و کاموسەک)

١١.    لێدانی (١٧) بیری ئیرتوازی بۆ ئاودێری و ئاوی خواردنەوە لە ساڵی (٢٠٠٦ تا ٢٠١٣)

١٢.    دروست کردنی (٨) جۆگەی کۆنکریتی لە سنورەکە لە ساڵی (٢٠٠٥ تا ٢٠١٣)

١٣.    قیرتاو کردنی رێگای سکتانی سەروو ساڵی ٢٠٠٩

١٤.    دروست کردنی دارستان و سیاج کردنی و چاندنی (٣٥٠٠) دار ساڵی ٢٠١٠

١٥.    دروست کردنی بەشێکی زۆری زێرابی ناوەندی ناحیە ساڵی ٢٠١٠

١٦.    دوساید کردنی رێگای ناوەندی ناحیە ساڵی ٢٠١١

١٧.    قیرکردنی رێگای ھەردوو گوندی (کۆدەرە و کونەفلوسە) ساڵی ٢٠١٢

١٨.    نۆژەن کردنەوەی رێگای سەرەکی کە بە سنوری ناحیەکەدا تێدەپەرێت لە سەرەتاوە تا کۆتایی  ساڵی ٢٠١٢

١٩.    دروست کردنی پرۆژەی بەنداوی نازەنین ساڵی ٢٠١٢

٢٠.    دروست کردنی تۆری دابەش کردنی ئاو بۆ گەرەکەکانی سنوری شارەوانی ساڵی ٢٠١٢

٢١.    پرۆژەی کۆنکریت کردنی کۆڵانەکانی سنوری شارەوانی ساڵی ٢٠١٣

لەگەڵ ھەندێ پرۆژەی بچووک و نۆژەن کردنەوە لە سنورەکە.

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Kurdistan Regional Government. KRG. سەردان لە ڕێکەوتی 2012-08-09.
  2. ^ https://www.kurdipedia.org/files/books/2011/62722.PDF?ver=129817313510000000
  3. ^ "Sub-national HDI - Area Database - Global Data Lab". hdi.globaldatalab.org (بە ئینگلیزی). Retrieved 2018-09-13.
  4. ^ https://www.hawlergov.org/app/node/393
  5. ^ ‎د. عەبدوڵڵا غەفوور. جوگرافیای کوردستان(کوردی).
  6. ^ زانیارینامەی سەرھێڵی کورد پیدیا
  7. ^ ماڵپەڕی پارێزگای ھەولێر ١٢ی ئابی ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ لە بابەتێکی پەڕەی وێنە مێژووییەکانی کوردستان لە فەیسببکدا ھێنراوە.
  9. ^ لە بابەتێکی ھەژماری بەڕێز حاجی احمد لە فەیسبووکدا باسکراوە