دەروازە:وێژە
دەروازەی وێژەوێژە یان ئەدەب (بە ئینگلیزی: Literature، بە عەرەبی: أدب)، بریتییە لە شێوازێک بۆ دەربڕینی سۆز و بیرۆکە و ھزرەکانی مرۆڤ بەجوانترین شێوازەکان کە لەنێوان شیعر و پەخشاندا یاری دەکات. وێژە، بە دوو واتای جودا بەکاردێت، یەکەمیان تایبەتییە کە مەبەست پێی ئەو ئاخافتن و گوتراوانە نایابانەن کە خۆشی و شادی دەخەنە دڵی گوھدار و خوێنەرانەوە، جا گوتراوەکان ھۆنراوە بن یا پەخشان، ھەڵبەستی نایاب و ھۆزانی بەرز و چیرۆکی خۆش و گوتاری ناوازە گەلەک بەشی دی دەکەونە ژێر ئەم پێناسە. وتاری ھەڵبژێردراوشازادە بچکۆڵە (بە فەڕەنسی: Le Petit Prince) یەکێکە لە چیڕۆکە بەناوبانگەکانی چیڕۆکنووس و شاعیری فەرەنسی؛ ئانتوان دۆ سانت ئێگزوپێری. لە ساڵی ١٩٤٣ لە نیویۆرک بە ھەردوو زمانی فەرەنسی و ئینگلیزی بڵاوکراوەتەوە. کتێبی شازادە بچکۆڵەکە وانەیەکی فەلسەفییە بەڵام لە بەرگی چیڕۆکێکی منداڵانە. وێنەی ھەڵبژێردراوئایا زانیوتە؟
یارمەتیت پێویستە؟ئایا پرسیارێکت سەبارەت بە وێژە ھەیە و ناتوانیت وڵامەکەی بدۆزیتەوە؟ سەیری مێزی زانیاری بکە و پرسیارەکەت لەوێ بپرسە. ژیاننامەی ھەڵبژێردراوئۆرھان پاموک لە ٧ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٢ لە ئەستەنبوڵ لەدایک بووەو تا ئەوڕۆش ھەر لەو شارە و لەو خانووەش دەژی کە تێیدا ھاتۆتە دنیاوە. ئەو لەناو خێزانێکی دەوڵەمەند و گەلێ خوێندەوار و ڕۆشنبیردا گەورە بووە، بەڵام باوکی ھەر زوو ماڵ و سامانی خۆی لە دەست داوە. ناوبراو لە شاری ئەستەمبووڵ بەشی ئەندازیاری و ڕۆژنامەوانی تەواو کردووە. ماوەیەکیش ویستوویەتی ببێ بە ھونەرمەند، ناوبراو ڕۆماننووس و سیناریۆنووسێکی ناسراوی تورکە، لە ساڵی ٢٠٠٦ خەڵاتی نۆبێلی لە ئەدەب پێیبەخشرا، ناوبراو لە ساڵی ١٩٧٩ تائێستا لەبواری ئەدەبی کاردەکات، بەرھەمەکانی ئەو زیاتر لە ٦٠ زمان ھەیە لەنێوانیان زمانی کوردیش ھەیە لە وەڕگێڕانەکانی بەکر شوانی و سامان کەریم، لە بەشێ لە بەرھەمەکانی باسی کۆمەڵکووژی ئەرمەن و کوردی کردووە لەلایەن عوسمانیەکان بەو ھۆیەشەوە چووەتە دەرگا بەڵام بەھۆی وەرگرتنی خەڵاتی نۆبڵ لە دادگاییکردنی بەخشرا. ئۆرھان پاموک لە ٧ی حوزەیرانی ساڵی ١٩٥٢ لە ئەستەنبوڵ لەدایک بووە لە ماڵباتێکی ھاوشێوەی ماڵباتەکانی ناو ڕۆمانەکانی جەودەت بەگ و کوڕەکانی و کتێبی ڕەش، لە نیشانتاشی، بەشەشاری دەوڵەمەندنشین و بە ڕۆژئاواییبووی ئەستەنبوڵ پێ گەیشتووە. وەک خۆیشی لە کتێبی ئۆتۆبیۆگرافی ئیستانبوڵدا باسی کردووە، لە منداڵییەوە تا تەمەنی ٢٢ ساڵی خووی داوەتە نیگارکێشان و پێی وا بووە لە داھاتوودا دەبێت بەنیگارکێش. قۆناغی ئامادەییی لە قوتابخانەی (Robert College)ی ئەمریکایی لە ئیستانبوڵ خوێندووە. وێژەی کوردیمەم و زین چیرۆکی ئەوینداریی دڵتەزێنی کوڕێک بە ناوی مەم و کچێک بە ناوی زینە کە ئەحمەدی خانی شاعیری گەورەی کورد لە ساڵی ١٦٩٢ لەسەر بنەمای چیرۆکێکی ڕاستیدا بە شێوەزاری کورمانجی کردوویەتی بە مەسنەوییەکی بەنرخ و درێژ. خانی ڕوداوەکانی ناو داستانەکەی سەر لەنوو بەزیاتر لە (٢٥٥٠) دێر ھۆنراوە داڕشتەوە. مەم و زینی ئەحمەدی خانی یەکێک لە بەرھەمە گرینگەکانی وێژەی کلاسیکی زمانی کوردییە. یەکەم جار لە ١٩١٩ لە ئەستەمبوڵ چاپ کراوە. ھەژار شاعیر و نووسەری کورد، ھەر بە ھۆنراوە وەریگێڕاوەتەوە بۆ زاری موکریانی. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو«ئەی وەتەن مەفتوونی تۆم، بەڵام نامەوێت شێوەتم بیربکەوێتەوە. وەتەن و ئیشی مۆسیقارێکی ماندوو دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |