دەروازە:مۆسیقای کوردی
دەروازەی مۆسیقای کوردیوتاری ھەڵبژێردراوحەسەن عەبدوڵڵا ناسراو بە حەسەن زیرەک (٢٩ی تشرینی دووەمی ١٩٢١ لە بۆکان – ٢٦ی حوزەیرانی ١٩٧٢ لە بۆکان) ھونەرمەند و گۆرانیبێژێکی کورد بوو، بە بەناوبانگترین ھونەرمەندی کورد لە تەواوی کوردستان دادەنرێت. بەرچاوترین کاری ئەو کۆکردنەوەی گەنجینەیەک لە ئاواز و گۆرانی تۆمارکراویی کوردییە بە دەنگی خۆی کە ژمارەیان لە نێوان ١٠٠٠ بۆ ٢٠٠٠ گۆرانییە. حەسەن زیرەک بەھۆی گۆرانییەکانی لە ناو کوردەکانی ڕۆژھەڵات و باشوور ناسراوە. لە ساڵی ١٩٧٢ لە شاری بۆکان، پارێزگای ورمێ کۆچی دواییی کرد و ھەر لەوێش بە خاک سپێردرا. ھەرچەندە حەسەن زیرەک بەھۆی سەختی بارودۆخی ژیانەوە سوودی لە خوێندن وەرنەگرت، بەڵام بەھرەیەکی ناوازەی ھەبوو لە ئاوازدانانی شیعر و مۆسیقای کوردی، ئەم بەھرەیە لەگەڵ دەنگە ناوازەکەی، گۆرانییەکانی لە سەرانسەری ناوچە کوردنشینییەکاندا جێی بایەخ کردوە. دەنگە کوردییەکەی تا ئێستاش لە ناوچە کوردنشینەکان بە تایبەت لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان لە کوچە و کۆڵانەکان لە ماڵ و سەیرانگا و ئاھەنگەکان دەبیسترێت. حەسەن زیرەک جگە لە زمانی کوردیی زگماکی خۆی (سۆرانی، بە زمانەکانی فارسی، تورکی، ئازەری، ئەرمەنی و شێوەزاری لوڕیش گۆرانی وتووە و خاوەنی ٣ مەقامە بە زمانی تورکی، ٨ مەقام بە فارسی، ٢ مەقام بە ھەورامی و ٦٤ مەقام بە کوردیی سۆرانی. زیرەک لەگەڵ ئۆرکێستراکانی مۆسیقای کوردیی برایانی یوسف زەمانی، ئۆرکێسترای موشیر ھومایۆن شەھرەدار لە تاران و ئۆرکێسترای موجتەبا میرزادە لە کرماشان گۆرانی پێشکەش کردووە. جیا لە ڕادیۆی کرماشان و تاران، زیرەک سەردانی ڕادیۆکانی تەورێز، سنە و مەھابادی کردوە و گۆرانی لێ تۆمار کردون. ئەلبومی ھەڵبژێردراوئێوارەیە ئەلبومی گۆرانیبێژ ناسر ڕەزازییە کە ساڵی ٢٠١٠ بڵاو کراوەتەوە کە یەکەم ئەلبومی ناسرە پاش مردنی ھاوسەرەکەی مەرزیە فەریقی لە ساڵی ٢٠٠٥ بووە. ئەلبومی ئێوارەیە لە ١٤ گۆرانی پێکھاتووە. وێنەی ھەڵبژێردراودەنگی ھەڵبژێردراوژیاننامەی ھەڵبژێردراوناسر ڕەزازی (لەدایکبووی ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥، سنە) یەکێک لە گورانیبێژەکانی کوردە کە توانیویەتی بە ھەموو زاراوەکانی کوردی گۆرانی بڵێت. لە ٢١ی حوزەیرانی ١٩٥٥ لە شاری سنە لەدایکبوو و ھەر لەوێدا دەستی بە گۆرانی وتن کرد. لە تەمەنی گەنجیدا دا چەند کاسێتی تۆمار کرد و تاکوو لە ئێران شۆڕش کرا و ناسر بوو بە ئەندامی کۆمەڵە و دوای ماوەیەک چوو بۆ ئەورووپا و لەوێ لەسەر ئیشی ھونەریی بەردەوام بوو. لە دوای ڕووخانی رژێمی سەددام گەڕایەوە بۆ ھەرێمی کوردستان. مەرزیە فەریقی گۆرانیبێژی کورد، ھاوسەری ناسر رەزازی بوو کە لە ساڵی ٢٠٠٥ لە نەشتەرگەرییەکی دڵدا گیانی لەدەست دا. لە دوای مەرزییەوە، ناسر ژنێکی تری ھێناوە بە نێوی ئێران کە دانیشتوی مەریوان بوو. ناسر دوو کوڕ و کچێکی ھەیە بە ناوەکانی: کاردۆ، ماردین و دڵنیا. دڵنیا ڕەزازیش ئێستا گۆرانیبێژە. ناسر ڕەزازی ھاوینی ١٩٥٥ لە سنە لە بنەماڵەیەکی دەستکورت و قەرەباڵغدا لەدایکبووە. لە ٦ ساڵیدا دەچێتە خوێندنگای ھیدایەتی سنە. ساڵی ١٩٧٨ لەگەڵ مەرزیە فەریقی زەماوەند دەکات. لە دوای وەرگرتنی دیپلۆمی وێژە دەکرێ بە مامۆستای سەرەتایی بەڵام پێش ئەوەی کارەکەی دەست پێبکات، ڕاپەڕینی ١٩٧٩ی ئێران ڕوو ئەدات پاشان دەخرێتە زیندان. لە دوای ڕزگار بوونی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا دەچنە شاخ و دەبن بە پێشمەرگەی کۆمەڵە. ساڵی ١٩٨٥ لە دوای وازھێنان لە پێشمەرگایەتی لەگەڵ مەرزیە و دوو منداڵەکەی دڵنیا و ماردین پەنا دەبەن بۆ وڵاتی سوید. لەوێ دەبن بە خاوەنی کوڕێکی تر بە ناوی کاردۆ. ساڵی ٢٠٠٤ دەگەڕێنەوە بۆ باشووری کوردستان و لە شارۆچکەی دووکان نیشتەجێ دەبن. ئامێری مۆسیقاقوشمە ئامێرێکی باژەنی ناوچەی کوردنشینی باکووری خۆراسانە، ئەم ئامێرە لە دوو زەلی ٢٠سمی کە پێکەوە جووت بوون، پێکھاتووە. لە باری مۆسیقایی ئەم سازە یەک ئۆکتاڤی تەواوە و دەتوانێ حەفت نۆتی سەرەکی بژەنێت. خەڵکی کورد لە بەزم و شایی و ھەڵپەڕکێدا ڕوو لەم سازە دەکەن. ئەم ئامێرە جۆرێک دووزەلەی تایبەتی ناوچەکانی باکووری خۆراسانە. گرووپە مۆسیقییە کوردییەکانبانگەواز گرووپێکی مۆسیقا بوو کە لە بڕێک لە پێشمەرگە ھونەرمەندەکانی کۆمەڵە پێکھاتبوو. زۆربەی سروودە شۆڕشگێڕانەکانی کۆمەڵە، لە لایەن گرووپی بانگەواز خوێندراوەتەوە. پۆلەکانوتەی ھەڵبژێردراو
دەروازە پەیوەندیدارەکانئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت
پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |