دەروازە:مەولانای ڕۆمی

(لە دو:مڕەوە ڕەوانە کراوە)

مەولانای ڕۆمی کێیە؟

جەلالەددین موحەممەد بەلخی ھەروەھا ناسراو بە جەلالەددین موحەممەد ڕۆمی (بە فارسی: جلال‌الدین محمد بلخی)، مەولانا یان مۆلانا (بەفارسی: مولانا، بەواتای مامۆستا یان گەورەی ئێمەمەولەوی یان مۆلەڤی (بەفارسی: مولوی، بەواتای مامۆستا یان گەورەی من) ھەروەھا لە تورکیا ناسراوە بە مەڤلانا (Mevlānā) و بەگشتی لەجیھانی ئینگلیزیدا بە ڕۆمی ناودەبرێت (٣٠ی ئەیلوولی ١٢٠٧ – ١٧ کانوونی یەکەمی ١٢٧٣) شاعیر و فەقێ و ئاییناس و سۆفییەکی فارس بوو لە سەدەی ١٣دا.

فارس، تورک، ئەفغان، تاجیک و موسوڵمانانی تری ناوچەکانی ئاسیای ناوەڕاست ھاوشانی موسوڵمانانی باشووری ئاسیا فێرکارییە بەجێماوە ڕۆحییەکانی ئەو لەماوەی حەوت سەدەی ڕابڕدوو بەرز دەنرخێنن. گرنگیی ڕۆمی پێدەچێت سنوورەکانی نەتەوە و ڕەگەزی شکاندبێت و چووبێتە ئەودیو ئەوانیشەوە. شیعرەکانی بەشێوەیەکی بەرفراوان بۆ چەندین زمانی دنیا وەرگێڕدراون و بۆ چەندین شێوازی جودا وەچەرخێنراون. لەساڵی ٢٠٠٧دا، بە بەناوبانگترین شاعیر وەسف کرا لە ئەمەریکادا.

کارەکانی ڕۆمی بەفارسی نووسراونەتەوە و مەسنەوییەکانی ئەو یەکێکە لە پاراوترین شاکارەکانی ئەدەبی ئێرانی و یەکێکە لە کارە شانازییپێکراوەکانی زمانی فارسی. کارە ڕەسەنەکانی بەشێوەیەکی بەفراوان ئەخوێندرێتەوە بەزمانە ڕەسەنەکەی خۆی لە جیھانی زمانی فارسیدا (ئێران، تاجیکستان، ئەفغانستان و ھەندێک بەشی ناوەڕاستی ئاسیا-فارسی زمانەکان). وەرگێڕانی کارەکانی زۆر باوە لە وڵاتانی تردا. کارەکانی کاری کردۆتە سەر ئەدەبی فارسی، ئەدەبی ئوردو، شیعری پەنجابی، ئەدەبی تورکی و ھەندێکی تر لە زمانە ئێرانیی و تورکی و ھیندییەکان کە بە ئەلفبێی فارسی نووسراونەتەوە وەک پەشتۆ، تورکی عوسمانلی، چاتاگی و سیندی.

زیاتر...

وتاری ھەڵبژێردراو

بەرگی چاپی کوردی بە وەرگێڕانی جەلیل کاکەوەیس
بەرگی چاپی کوردی بە وەرگێڕانی جەلیل کاکەوەیس

چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی (بە ئینگلیزی: The Forty Rules of Love: A Novel of Rumi) ڕۆمانێکە لەلایەن نووسەری تورک ئەلیف شەفەقـەوە نووسراوە لە ساڵی ٢٠٠٩ وە لەساڵی ٢٠١٠ەش بڵاوکراوەتەوە بە زمانی ئینگلیزی وە یەکێکەیشە لە ڕۆمانە پڕفرۆشەکان ڕۆمانەکە زیاتر لە ٦٠٠ ھەزار دانەی لێ فرۆشراوە. چیڕۆکی ڕۆمانەکە پێکەوە گرێدانی کلتووری ڕۆژئاوایی و ڕۆژھەڵاتییە بەڵام ھەریەکەو لە کەش و سەردەمی خۆیەوە. ڕووداوەکان لە دوو سەردەمی جیاواز، سەدەی دوانزەھەم و سەدەی بیستویەکی ئێستا ڕوودەدەن، ئەمیش دەربارەی پەیوەندی ڕۆحی نێوان دوو سۆفیی وەک (جەلالەدینی ڕۆمی و شەمسی تەورێزی) کە کاریگەرییان دوای نزیکەی ‌ھەشتسەد ساڵ دەکەوێتە سەر ڕۆماننوسێکی ڕۆژئاوایی بە ناوی عەزیز زاھارا.


زیاتر...

ئایا زانیوتە؟


وێنەی ھەڵبژێردراو

پەیکەری مەولانا لە بوجای تورکیا

کتێب

چاپێكی ب‏‏‏ە‏‏‏جێماو‏‏‏ە‏‏‏ی كتێبی فیھی ما فیھ ل‏‏‏ە‏‏‏ زانكۆی براتيسلافا.
چاپێكی ب‏‏‏ە‏‏‏جێماو‏‏‏ە‏‏‏ی كتێبی فیھی ما فیھ ل‏‏‏ە‏‏‏ زانكۆی براتيسلافا.

فیھی ما فیھ یەکێکە لە بەرھەمەکانی مەولانا جلالەددینی رۆمی پێکدێت لە کۆمەڵێ لە وتارەکان و گفتۆگۆکانی مەولانا لەسەر  بابەتە ئەخلاقی و عیرفانی و مەعریفییەکان.

دەگوترێت کە کتێبی فیھی ما فیھ لە کۆکردنەوەی کوڕی گەورەی مەولانا سوڵتان وەلەدە. وەکو چۆن ئاماژەی بۆ کراوە لە کتێبی مەسنەوی مەعنەوی مەولانادا.

ئەم کتێبە ساڵی ١٩٦١ لە لایەن ئاربرییەوە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئینگلیزی. و عیسا عەلی ئەلعاکوب بۆ عەربی وەریگێراوە، ھەروەھا عەلی نانەوازادە وەریگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و ساڵی ٢٠٠٦ دەزگای موکریانی بڵاوی کردووتەوە..

زیاتر...

پۆلەکان

وتەی ھەڵبژێردراو

«لەم دنیایەدا ژمارەی فێرکەری درۆزن و مامۆستای درۆزن لە ژمارەی ئەستێرە بینراوەکانی گەردوون زۆرترن، ئەو کەسە خۆپەرستانەی کە لەپای دەسەڵاتدا کار دەکەن لەگەڵ مامۆستا ڕاستەقینەکان تێکەڵ مەکە. مامۆستای ڕۆحی ڕاستگۆ، سەرنجت بۆخۆی ڕاناکێشیت و چاوەڕێی ملکەچیی ڕەھا، یان سەرسامیی تەواوی تۆ نییە، بەڵکوو یارمەتیت دەدات تا بەھای خودی ناوەوەت بزانیت و ڕێزی بگریت. مامۆستا ڕاستەقینەکان وەک شووشە ڕوونن و نووری خودایان پێدا تێدەپەڕێت»

وتەی شەمسی تەورێزی لە کتێبی چل ڕێساکەی عەشق: ڕۆمانێک دەربارەی ڕۆمی، ئەلیف شەفەق

وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە جەلیل کاکەوەیس

دەروازە پەیوەندیدارەکان

ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیت

پڕۆژەکانی تری ویکیپیدیا

ویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:

دەروازەکان