سەماع (بە تورکی: Sema، بە فارسی و ئوردوو: سَمَاع) مەراسیمێکی سۆفیگەرییە کە وەک زیکر دەکرێت. سەماع واتە «گوێگرتن»، و زیکریش واتە «یادهێنانەوە».[١] ئەم کردارانە بەزۆری پێکدێن لە گۆرانی ووتن، ژەنینی ئامێر، سەماکردن، ووتنی شیعر و دوعا، پۆشینی جلوبەرگی تایبەت، و کرداری دیکە. دیارترین شێوازی پەرستشە لە سۆفیگەریدا.

مەولەویە لە ئەستەمبوڵ، تورکیا.

لە ٢٠١٨دا، یوونێسکۆ «مەراسیمی سەماعی مەولەویە»ی تورکیای بە یەکێک لە شاکارەکانی میراتە زارەکی و دەستکارینەکراوەکانی مرۆڤایەتی قبووڵکرد.[٢]

سەماعی مەولانا دەستکاری

مەولانا جەلالەددین ڕۆمی یەکێک لە لایەنگرانی سەماع بووە. گرینگیدانی مەولانا بەو جۆرە سەمایە، کاریگەریەکی بەرچاوی ھەبووە لەسەر دەروێشەکانی موریدی.[٣] مەولانا سەرەتا زانایەکی ئایینی بووە و لەگەڵ باوکی، بەھا وەلەد، خەریکی وانە وتن بووە بەڵام دوای ناسینی شەمسی تەبرێزی، مەولانا دەبێتە کەسێکی تر، و کاتێک لەگەڵ شەمس ئاشنا دەبێت مەولانای ٣٨ ساڵە وانە، مینبەر و قوتابخانە بەجێ دەھێڵیت و ئەوینی خودایی وای لێ دەکات ببێتە سۆفییەکی بێنیاز و پشت لە دونیا کردوو. شەمس بەو جۆرە سەماع تەفسیر دەکات کە ئەو سەمایە بۆ مرۆڤی ئاسایی کە دەرگیری ھەوا و ھەوەسن ڕەنگە حەرام بێت نە بۆ ئەوانەی خۆیان لە کۆت و بەندی ھەوا و ھەوەس ڕزگار کردووە و خوازیاری ئەوینی خودایین.[٤] خولیایی مەولانا بۆ سەماع وای لێ دەکات کە پاش ئەوەی کە ھەواڵی کوشتنی شەمسیشی بۆ دێتەوە ڕێوڕەسمی سەماع بەڕێوە ببات.[٥]

لە وێژەی کوردیدا دەستکاری

حەمدی دەڵێ:

غەیری ئەسراری جنوون نابێ بکا عاشق سەماع
ڕووتییە گەر دەست بدا بۆ عاقڵان ئەمڕۆ مەتاع

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ During, J., and R. Sellheim. "Sama" Encyclopedia of Islam, Second Edition. Ed. P. Bearman, T. Bianquis, C. E. Bosworth, E. Van Donzel and W. P. Heinrichs. Brill Online, 2010.
  2. ^ The Mevlevi Sama Ceremony UNESCO.
  3. ^ Britannica, New York, 1932;p7/242
  4. ^ فریدون بن احمد سپە سالار، رسالە در احوال مولانا، بە کوشش سعید نفیسی، انتشارات کتابخانە اقبال، تھران، ١٣٢٥ش؛ ص٦٤-٦٥؛ تفضلی، ابوالقاسم، سماع درویشان در تربت مولانا، نشر مولف، تھران، ١٣٧١ش؛ ص٤٤
  5. ^ تفضلی، ابوالقاسم، سماع درویشان در تربت مولانا، نشر مولف، تھران، ١٣٧١ش؛ ص٥٩-٦٠

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری