ڕێبازی مەولەوی یان مەولەویە (بە تورکی: Mevlevilik یان Mevleviyye، بە فارسی: طریقت مولویه) ڕێبازێکی سۆفیگەرییە کە لە قۆنیا (تورکیای ئێستا؛ پێشتر پایتەختی سەلجوقانی ڕۆم بووە) لەلایەن شوێنکەوتووانی جەلالەددین محەممەد بەلخی دامەزراوە.[١] مەولەویەیەکان بە «دەروێشە سوڕاوەکان»یش ناسراون بەھۆی کردنی سوڕانەوە وەک شێوازێکی زیکر (یادھێنانەوەی خودا). دەروێش زاراوەیەکی بەناوبانگە بۆ سەرەتایەکی ناو ڕێگای سۆفیگەری؛ سوڕانەوە بەشێکی مەراسیمی سەماعە و بەشداربووەکانی بەزۆری بە سەمازەنەکان ناسراون.[٢]

ڕێبازی دەروێشەکانی مەولەویە
Mevlevi Tarikatı
خۆشنووسیی سۆفی
ناوبڕمەولەویە
دروستبوون١٣١٢
جۆرڕێبازی دەروێشی
ئۆفیسی سەرەکیقۆنیا، تورکیا
سەرۆک
فاروق ھەمدەم
کەسایەتییە گرنگەکان
شەمسی تەورێزیمەولانای ڕۆمی - سوڵتان وەلەد
وێبگەFile:Sufi calligraphy.png

لە ٢٠٠١٨دا، یوونێسکۆ «مەراسیمی سەماعی مەولەویە» ی بە یەکێک لە شاکارەکانی میراتی زارەکی و دەستکارینەکراوی مرۆڤایەتی قبووڵکرد.[٣]

بیر و مەبدەئەکانی مەولەویە

دەستکاری

مەولەویەکان بروایان بە میھرەبانی و لێبوردەیێکی بێ سنور ھەیە. لەگەڵ ئەوەشدا قەبوڵکردنی بەرامبەرەکەیان و بیرکردنەوەی پۆزەتیڤانە و چاکە و چاکەکاری و ئیدراککردن بە خۆشەویستی خودا لە سیفەتە بەردەوامەکانیانە. وەکو باسکرا مەولەویەکان لە ڕێگای سەمای بازنەیییەوە «سەماع»ەوە زیکری خودا دەکەن و بەرەو گەشتێکی ڕۆحی بەرێدەکەون و ھەرچی خۆبەزل زانین و ئەنانییەتە لەخۆیانی ڕادەماڵن.

مورید لە ڕێبازی مەولەویدا بە «دەروێش» ناودەبرێت. نەوەی مەولاناش واتە شێخی ڕێبازەکە بە چەلەبی و سەرپەرشتکارانی ڕێبازیش بە دەدە ناودەبرێن.

ئەو جێگایەی ڕێورەسمی زیکری مەولەویەکانی تێدا بەڕێوەدەچێت پێی دەگوترێت سەماعخانە. واتە جێگای سەما «سەماع» و تەکیەکانیشیان بەنێوی تەکیەی مەولەویە ناودەبرێ. کە ھەموو تەکیەێک سەماخانەێک و جێگاێکە بۆ دەروێشەکانی ئەو ڕێبازە.

دەروێشانی مەولەویە عەباێکی ڕەش لەبەردەکەن پێش زیکرکردن و لە کاتی دەستپێکردن بە زیکریان لەبەری دەکەنەوە ئەوەش مانای ئەوە دەگەیەنێ کە ھەموو کیبر و پەیوەندێکیان لەگەڵ ئەم دونیادا بچراندووە. و کڵاوەکەی سەریشیان مانای کێڵی قەبر دەدات و جلە سپییەکەشیان مانای کفن.

ڕێبازی مەولەویە لە جیھاندا

دەستکاری

ڕێبازی سۆفیگەری مەولەویە لە جیھاندا پەیرەوکارانێکی زۆری ھەیە و ڕێبازەکە کاریگەری لەسەر ڕۆژھەڵات و ڕۆژئاوای جیھانیشەوە ھەیە، ڕێبازەکە بێجگە لە تورکیا لە ھەریەک لە وڵاتانی سووریا و میصر و ئەڵمانیا و چەند وەڵاتێکی تر تەکیە و دەروێش و شێخی ھەیە.

پەڕاوێزەکان

دەستکاری
  1. ^ Julia Scott Meisami, Forward to Franklin Lewis, Rumi Past and Present, East and West, Oneworld Publications, 2008 (revised edition)
  2. ^ Mevlevî Âdâb ve erkâni. İnkılap Kitabevi. 2017.
  3. ^ «The Mevlevi Sema Ceremony». UNESCO. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی نیسانی ٢٠١٤ ئەرشیڤ کراوە. لە ٨ی ئایاری ٢٠١٤ ھێنراوە.

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • کتێبی مەولانا تۆزی بەرپێی خۆشەویست /نوسینی: د. زانا ئەحمەد
  • بابەتی «تەریقەتی مەولەویە، تەریقەتێک جیا لەوانی تر» نوسینی/یاد نورسی
  • کتێبی کەسایەتییە مەزنەکانی نێو دونیای تەسەوف / لەنوسینی :- یاد نورسی