بەڕازیل لە ئۆڵۆمپیاد

بەرازیل بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٢٠ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، دوای ئەوەی لە پێنج خولی ھاوینەی ڕابردوو بەشداری نەکرد. لەو کاتەوە ئەم وڵاتە جگە لە ساڵی ١٩٢٨ بەشداری سەرجەم خولەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینەدا کردووە. تا ساڵی ٢٠٢٠ وەرزشوانانی بەڕازیل لە ١٨ وەرزشی جیاوازی ھاوینەدا بە گشتی ١٥٠ مەدالیای بەدەستھێناوە. ھەروەھا بەرازیل لە ساڵی ١٩٩٢ەوە بەشداری لە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە، بەھۆی ئەوەی بەرازیل یەکێکە لە وڵاتە گەرمەکان، تا ئەمڕۆ ھیچ وەرزشوانێکی بەڕازیل مەدالیای ئۆڵۆمپیادی زستانەی بەدەست نەھێناوە، ڕیۆ دێ ژانێرۆ لە بەرازیل میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ بوو. ئەمە یەکەمجارە وڵاتێکی لە ئەمریکای باشوور میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە بکات. ھەروەھا ڕیۆ دی جانیرۆ دووەم شارە لە ئەمریکای لاتینی کە میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، دوای مەکسیکۆ سیتی لە ساڵی ١٩٦٨، ھەروەھا بەڕازیل وەک میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠١٦ حەوت مەدالیای زێڕی و نۆزدە مەدالیای بەگشتی بەدەستھێناوە.[١] سەرکەوتووترین ئاستی گشتی وڵاتەکە لە ئۆڵۆمپیاددا لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٠ ڕوویدا. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی بەرازیل لە ساڵی ١٩١٤ دروست کراوە و لە ساڵی ١٩٣٥ لەلایەن لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی دانیپێدانراوە.[٢]

پێرستی بەشدارییەکان دەستکاری

ئۆڵۆمپیادی ھاوینە دەستکاری

خوول وەرزشوان زێڕ زیو بڕۆنز گشتی پلە
  ١٩٢٠ ئەنتۆێرپ ٢١ ١ ١ ١ ٣ ١٥
  ١٩٢٤ پاریس ١٢ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٢٨ ئەمستردام did not participate
  ١٩٣٢ لۆس ئانجلەس ٦٧ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٣٦ بەرلین ٧٣ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٤٨ لەندەن ٧٠ ٠ ٠ ١ ١ ٣٤
  ١٩٥٢ ھێلسینکی ١٠٨ ١ ٠ ٢ ٣ ٢٤
  ١٩٥٦ مێلبۆرن ٤٤ ١ ٠ ٠ ١ ٢٤
  ١٩٦٠ ڕۆما ٧٢ ٠ ٠ ٢ ٢ ٣٩
  ١٩٦٤ تۆکیۆ ٦١ ٠ ٠ ١ ١ ٣٥
  ١٩٦٨ مەکسیکۆ ستی ٧٦ ٠ ١ ٢ ٣ ٣٥
  ١٩٧٢ میونشن ٨١ ٠ ٠ ٢ ٢ ٤١
  ١٩٧٦ مۆنتریال ٨١ ٠ ٠ ٢ ٢ ٣٦
  ١٩٨٠ مۆسکۆ ١٠٩ ٢ ٠ ٢ ٤ ١٧
  ١٩٨٤ لۆس ئانجلەس ١٥١ ١ ٥ ٢ ٨ ١٩
  ١٩٨٨ سیئۆل ١٧١ ١ ٢ ٣ ٦ ٢٤
  ١٩٩٢ بارسێلۆنا ١٩٥ ٢ ١ ٠ ٣ ٢٥
  ١٩٩٦ ئەتڵانتا ٢٢٥ ٣ ٣ ٩ ١٥ ٢٥
  ٢٠٠٠ سیدنی ٢٠٥ ٠ ٦ ٦ ١٢ ٥٣
  ٢٠٠٤ ئەسینا ٢٤٧ ٥ ٢ ٣ ١٠ ١٦
  ٢٠٠٨ پەکین ٢٧٧ ٣ ٤ ١٠ ١٧ ٢٣
  ٢٠١٢ لەندەن ٢٥٩ ٣ ٥ ٩ ١٧ ٢٢
  ٢٠١٦ ڕیۆ دێ ژانێرۆ ٤٦٥ ٧ ٦ ٦ ١٩ ١٣
  ٢٠٢٠ تۆکیۆ ٣٠٢ ٧ ٦ ٨ ٢١ ١٢
  ٢٠٢٤ پاریس future event
  ٢٠٢٨ لۆس ئانجلەس
  ٢٠٣٢ بریزبێن
گشتی ٣٧ ٤٢ ٧١ ١٥٠ ٣٢

ئۆڵۆمپیادی زستانە دەستکاری

خوول وەرزشوان زێڕ زیو بڕۆنز گشتی پلە
  ١٩٩٢ ئەلبێرتڤیل ٧ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٩٤ لیڵێھامەر ١ ٠ ٠ ٠ ٠
  ١٩٩٨ ناگانۆ ١ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٠٢ سۆلت لەیک ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٠٦ تورین ٩ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠١٠ ڤانکۆڤەر ٥ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠١٤ سوچی ١٣ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠١٨ پیۆنگچانگ کاونتی ٩ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٢٢ پەکین ١٠ ٠ ٠ ٠ ٠
  ٢٠٢٦ میلان–کۆرتینا دەمپێزۆ future event
گشتی ٠ ٠ ٠ ٠

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "Sports at Rio 2016 Olympics". www.topendsports.com. Retrieved 2022-07-09.
  2. ^ "Brazil at the Olympic Games". www.topendsports.com. Retrieved 2022-07-09.