ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ (بە فەرمی بە یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی سی و چوارەم و بە شێوەیەکی گشتی بە ئۆڵۆمپیادی لۆس ئانجلەس ٢٠٢٨ ناسراوە) پێشبڕکێیەکی نێودەوڵەتی جۆراوجۆری وەرزشییە کە بڕیارە لە ٢١ی تەممووز تا ٦ی ئابی ٢٠٢٨ لە لۆس ئانجلەس لە ویلایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا بەڕێوەبچێت. لۆس ئانجلەس لە سەرەتادا کاندید بوونی خۆی بۆ ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ ڕاگەیاند.[١][٢]بەڵام دوای ئەوەی چەند شارێک خۆیان لە کاندید بوون کشاندەوە و تەنھاشاری لۆس ئانجلەس و پاریس لە ڕکابەری مانەوە، بۆیە لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی، پێشنیاری پڕۆسەیەکی پەسەند کرد بۆ ئەوەی ھاوکات ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ و ٢٠٢٨ بدرێت بەو دوو شارە کەماونەتەوە، دوای دەنگدان لۆس ئانجلەس وەک شاری خانەخووێی ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٨ پەسەندکرا. لۆس ئانجلەس بە فەرمی لە ١١٣ھەمین کۆبوونەوەی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی لە لیمای پێروو لە ١٣ی ئەیلوولی ٢٠١٧ مافی میوانداریکردنی ئۆڵۆمپیادەکەی پێبەخشرا، ئەم یارییانە پێنجەمین ئۆڵۆمپیادی ھاوینە، و نۆیەمین ئۆڵۆمپیادە بە گشتی، کە لەلایەن ئەمریکاوە میوانداری دەکرێت. پێشتر لە ساڵانی ١٩٣٢ و ١٩٨٤ میوانداری ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی کردووە، لۆس ئانجلەس دەبێتە سێیەم شار کە سێ جار میوانداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد دەکات دوای لەندەن و پاریس.
ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٨ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە |
دروشم | Follow the Sun، Lean an Ghrian |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێ | لۆس ئانجلەس |
پاشکۆی | ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ٢٠٢٤ |
لهدوای ئهو | 2032 Summer Olympics |
ژمارەی چاپ | 34 |
کاتی ڕوودان | ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٨ |
وێبگە | https://la28.org |
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ "Los Angeles 2028". International Golf Federation (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-05.
- ^ "Where is the next Olympics? Where 2024, 2028, 2032 Olympic Games and next Winter Olympics are – and 2036 bids so far". www.scotsman.com (بە ئینگلیزی). Retrieved 2022-06-05.